ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ئاشکرایکردوە، سوپای پاسدارانی ئێران بۆیەکەمجار موشەکی دورمەودای (روکار بەروی زەوی)، بۆ ملیشیاکانی لایەنگری لە عێراق گواستوەتەوە. بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەکە، پرۆسەی گواستنەوەی موشەکەکان هەفتەی رابردو بە هەماهەنگی راستەوخۆی هێزی ئاسمان سوپای پاسدارانی ئێران ئەنجامدراوە، ئەوەش پەرەسندنێکی مەترسیدارە و بۆ زیادبونی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران. نوسیویشییەتی: ئێران نەک هەر موشەکی بالیستی کورت مەودوای گواستوەتەوە، بەڵکو چەندین جۆری نوێی موشەکی دورمەودوای گەیاندوەتەوە گروپە چەکدارە هاوپەیمانەکانی کە پێشتر ئەو موشەکانەیان نەبوە، بەوەش دەرفەتیان دەبێت شوێنە دورەکان و تەنانەت ئەوروپاش بکەنە ئامانج. رۆژنامەکە لەزاری سەرچاوەیەکی هەواڵگری ناوچەکەوە بڵاویکردوەتەوە، ئەم هەنگاوە رەنگدانەوەی مانۆڕێکی نائومێدانەی ئێرانە کە مەترسی لەسەر سەقامگیری عێراق و ناوچەکە دروستدەکات، تاران هەوڵدەدات نەخشەی دەسەڵات لەرێگەی بریکارە چەکدارەکانی لە ناوچەکە دوبارە دابڕێژێتەوە. ئەم پێشهاتە دوای ئەوە دێت پێشتر ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەشێک لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ داماڵینی چەک لە پێناو دوکەوتنەوە لە ڕووبەڕوبونەوەی ڕاستەوخۆی سەربازی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا، بەڵام گواستنەوەی ئەو چەکە پێشکەوتووانە پێچەوانەی ئەم لێدوانانە و گومان دەخاتە سەر مەبەستی ئێران. رۆژنامەی تایمزی بەریتانی باسی لەوەشکردوە، ئەمە یەکەمجارە تاران ئەم جۆرە موشەکە پێشکەوتوانە بگەیەنێتە میلیشیاکانی لە عێراق، ئەم پێشهاتە دەتوانێ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە زیاتر بکات.

  22 ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی بەعس تێدەپەڕێت بەڵام شوێنپەجەی تاوانەکانیی بەسەر گەلی کوردستاندا ماوە، رژێمی بەعس چەندین تاوانی وەک ئەنفال و کیمابارانکردن و وێرانکردنی گوندو ئاواییەکانی دژ بە گەلی کوردستان ئەنجامدا. لەدوای 2003ەوە، وێڕای ئەوەی دادگای باڵای تاوانەکان و پەرلەمانی عێراق تاوانەکانی رژێمی لەناوچوویان بە جینۆساید ناساند، بەڵام تاوەکو ئێستا خەڵک و هەرێمی کوردستان قەرەبووی زیانەکانیان نەکراونەتەوە. 22 ساڵە رژێمی بەعس رووخاوە،  بەڵام جێپه‌نجه‌ی تاوانەکانی بەعس لە یادەوەری گەلی کوردستانیان و لە جوگرافیای هەرێمی کوردستاندا هەر ماوە، 36 ساڵ بەر لە ئێستا رژێمی بەعس چەندین تاوانی وەک شاڵاوەکانی ئەنفال و کیمیابارانکردنی ‌‌هەڵەبجە و بێسەروشوێنکردنی بارزانییەکان ئەنجامدا، وێڕای ئەوەی دادگای باڵای تاوانەکان و، پەرلەمانی عێراق لە دەیەی رابردوودا تاوانەکانیان وەکو جینۆساید ناساند بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق قەرەبووی کەسوکاری قوربانیان و زیانەکانی هەرێمی کوردستانیان نەکردووەتەوە. 22 ساڵ لەمەوبەر، بتى دیکتاتۆرییەتى رژێمى پێشووى بەعس لە عێراق، رووخا. رژێمێک هەموو جۆرە سەرکوتکارییەکى دژى گەلانى عێراق تاقى کردەوە، هەر لە ئەنفال و کیمیاباران، تا زیندان و ئەشکەنجە. مێژووەکە دەگەڕێتەوە بۆ 19.3.2003، کاتێک پڕۆسەى ئازادى بە ڕابەرایەتى ئەمەریکا و وڵاتانى هاوپەیمان بۆسەر عێراق دەستیپێکرد، دواتر بە رووخانى رژێمى بەعس لە 9.4.2023 کۆتایى هات و لە رۆژێکى وەک ئەمڕۆدا پەیکەرەکە کەوت. 22 ساڵە بەعس لە عێراق رووخاوە، لەگەڵ ئەوەشدا میرات و کاریگەرییەکانی هێشتا لە دیمەنی هاوچەرخی عێراقدا دیارە، ئەوەش چ لە رێگەى ئەو کاولکارییەى ئەنجامیداوە، یان ئەو تاوانە جۆراوجۆرانەى کردوونى، رەنگە کراسى رەشى ژنێکى گەرمیانى باشترین نمونەى ئەو دیمەنەبێت کە پێمان بڵێت، بەعسى چى ئەنجامداوە. لەدوای 22 ساڵ لە رزگارکردنی عێراق لەژێر دەستی رژێمی پێشوی سەدام حسێن، ململانێ سیاسییەکانى ئێستا و بونی ژمارەیەکی زۆر هێز و ملیشیا چەکدارەکان، یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی وڵاتان، گەندەڵی دارایی و ئیداری و چەندان گرفتی دیکە، عێراقی دەردەدارکردوە. لە نوێترین ریزبەندى وڵاتانى جیهان لەرووى شەفافى و گەندەڵییەوە کە رێکخراوى شەفافیەتى نێودەوڵەتى بۆ ساڵى 2024 بڵاویکردووەتەوە، عێراق ریزبەندى 140ـەمینى گرتووە لە نێو ئەو 180 وڵاتەى لە راپۆرتەکەدا هاتوون، واتا تەنیا 39 وڵات لە عێراق وەزعیشان باشترە.

  ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانى مرۆڤ، ڕایدەگەیەنێت هاوپەیمانی نێودەوڵەتی 20 بارهەڵگری چەک و تەقەمەنی و سوتەمەنی ڕەوانەی ڕۆژائاواى کوردستان دەکات. بەپێى ئەو زانیاریانەى ڕوانگەی سوری بڵاویکردوەتەوە لەدوو ڕۆژى ڕابردوودا ئەو چەک و تەقەمەنى و پێداویستییانە لە هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی بنکەی سەربازی قەسرەکی دەوروبەری حەسەکەی رۆژاڤای کوردستان کراوە. بنکەی سەربازی قەسرەک بە ئامێری چاودێری و موشەکی دژە فڕۆکە و کامێرای حەراری بەهێز کراوە. هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوامن لە بەهێزکردن و ئامادەیی زیاترى سەربازیی خۆیان لە سوریا لە ڕێگەی زنجیرەیەک جموجۆڵی لۆجستی و سەربازییەوە.  لە ٣١ی ئازار تا ٦ی نیسان، هێزەکانی ئەمریکا هێزی بەهێزی بەرفراوانیان هێنایە ناو بنکە سەربازییەکانیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ڕۆژئاواى کوردستان، لەوانە حەسەکە و دێرەزۆر.  لەماوەی هەفتەیەکی سەرەتای ئەم مانگەدا هاوپەیمانان 82 بارهەڵگر و چوار فڕۆکەی بارهەڵگری پڕ چەک و تەقەمەنیان رەوانەی رۆژاڤا کردوە کە لەڕێگەی فڕۆکەکانەوە چەکی پێشکەوتوو رەوانە کراوە و زۆرینەی بارهەڵگرەکانیش لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە رەوانەی رۆژاڤا کرابوون. هەروەها هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی شانبەشانی هێزەکانی سوریای دیموکرات مەشقی سەربازی پێشکەوتوویان ئەنجامدا و ئامانجیان بەرزکردنەوەی سەقامگیری ئەمنی و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە بوو لە بەرامبەر هەڕەشە جۆراوجۆرەکاندا.

  سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، گرووپێکی داعشیان لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردووە، ئامانجیان ئەنجامدانی کاری تیرۆرستی بووە لە رێوڕەسمەکانی نەورۆزدا. قەرارگەی حەمزەی سوپای پاسداران لە راگەیەندراوێکدا بەبێ ئەوەی ژمارەی ئەندامانی گرووپە دەستگیرکراوەکە ئاشکرا بکات رایگەیاندووە، "گرووپەکە سەرجەمیان خەڵکی بیانی بوون و لەلایەن داعشەوە مەشق و راهێنانیان پێکراوە" دەشڵێت، گرووپەکە مەبەستیان بووە لەکاتی ئاهەنگەکانی نەورۆز لە پارێزگای سنە هێرشی خۆکوژی ئەنجامبدەن، بەڵام پێش ئەوەی بتوانن هیچ کارێک بکەن، لە ئۆپراسیۆنێکدا دەستگیرکراون و لە گەڵیشیاندا، دەست بەسەر ژمارەیەک پشتێنی خۆکوژی و چەک و نارنجۆکدا گیراوە. سوپای پاسدارانی ئێران راشیگەیاندووە، "ئەو گرووپە تیرۆریستییانە کە لەلایەن وڵاتانی بیانییەوە پاڵپشتی دەکرێن، ئامانجیان تێکدانی ئاسایش و دووبەرەکی خستنە نێوان مەزهەب و پێکهاتەکانی ناو ئێرانە". ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمساڵ بە ئاهەنگی فراوانی جەماوەری لە سنە و شار و شارۆچکەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان پێشوازی لە نەورۆز و سەری ساڵی کوردی کرا.

  سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی پشووەکانی جەژنەوە گفتوگۆی پێکهێنانی حکومەت دواکەوتن، بەڵام دەڵێت: "گفتوگۆی جیددی لەنێوان پارتی و یەکێتی هەیە بۆ پێکهێنانی حکومەت."   نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کە بە سەردانێک لە ئیماراتە، رۆژی سێشەممە 08-04-2025 لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "گفتۆیەکی جدیی لەنێوان ئێمە و یەکێتی هەیە. ئێمە لەسەر رێچکەیەکی دروست بۆ پێکهێنانی حکومەت دەڕۆین."   سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەو دەنگۆیانەی رەتکردنەوە کە پێکهێنانی حکومەت بۆ دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوابخرێت و گوتی، "گفتوگۆی ئێمە بۆ ئەوەیە بەزووترین کات حکومەت پێکبهێندرێت، هیچ نییەتێک نە لەلایەن ئێمە نە لەلایەن یەکێتییەوە بۆ دواخستنی پێکهێنانی حکومەت نییە."   دوایین جار لە 18-3-2025، شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە، ئەوکات راگەیێندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە، کە تێیدا هاتبوو کۆبوونەوەکەیان "ئەرێنی" بووە. بڕیارە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوویان باسی دابەشکردنی پۆستەکان بکەن.   سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمارات هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی لووتکەی وەبەرهێنان لەو وڵاتە، کە شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدارە و سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی کردن.   نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند: "ئەو پێشکەوتنانەی هەرێمی کوردستان بەدەست نەدەهاتن، ئەگەر کەرتی تایبەت لەگەڵ حکومەت نەبووایە. دەمانەوێ شایەتی ئەوە بین، کە وەربەهێنەری ناوخۆ زیاتر وەبەرهێنان بکەن، لە دەرەرەش وا بکەین وەبەرهێنەری زیاتر روو لە هەرێمی کوردستان بکەن."   سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی وەبەرهێنانی ئیماراتی کرد لە هەرێمی کوردستان و، گوتی "ئیمارات زۆر بە جیددی هەوڵدەدات رێگەی وەبەرهێنانی لە هەرێمی کوردستان هەبێت، هەوڵدەدەن نێردەی تایبەتی وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کو ردستان بنێرن. ئەمەش هەنگاوێکی گەورەیە بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان."   نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا قەبارەی بازرگانیی نێوان عێراق و هەرێمی کوردستان 30 ملیار دۆلارە، کە بەشێکی لەگەڵ هەرێمی کوردستانە. گوتیشی، ئامانجی ئێمە ئەوەیە وەبەرهێنەری زیاتری ئیماراتی روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.   بەپێی ئامارەکانی دەستەی وەبەرهێنان لە 1-8-2006ـەوە تاوەکو 7 تشرینی دووەمی پار، 1,304 پڕۆژە لە هەرێمی کوردستان مۆڵەتیان پێدراوە، کە سەرمایەکەیان 70 ملیار و 870 ملیۆن و 942 هەزار و 995 دۆلار بووە.   سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند، بە‌غدا بە تایبەتی سەرۆکوەزیران هەموو ئیشێکی کردووە کە نەیانهێشتووە عێراق بکەوێتە نێو ئەو گێژاوە. گوتیشی: "عێراق خۆی کێشەی زۆرە، بە هیچ شێوەیەک نابێت پەلکێش بکرێت بۆ ناو کێشە. سیاسەتی عێراق ئەوەیە کە نەهێڵن ئەو ئاگرە بگاتە عێراق."   هەروەها لەبارەی دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە بۆری بۆ تورکیا، نێچیرڤان بارزانی گوتی، هۆکاری دەستپێنەکردنەوەکە "تەکنیکییە".   لە ئاداری 2023ـەوە، هەناردەی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێمی کوردستان و 75 هەزاری دیکەی کەرکووک لە رێگەی بۆرییەکەوە وەستا، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگەیەکی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس لەبەرژەوەندیی حکومەتی فیدراڵیی عێراق.

  گەڕانی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران، بەدوای تەرمی ئاڤێستا یوسف ئەو کچە تەمەن 27 ساڵە بەردەوامە کە چوار رۆژە کەوتووەتە ناو رووباری تەنگاتوری قەزای مێرگەسۆر. کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی سۆران، ڕایدەگەیەنێت ماوەی چوار رۆژە ئاڤێستا یوسف کەوتووەتە ئاوی رووباری تەنگاتوری قەزای مێرگەسوور و خنکاوە و بە درێژای رووبارەکە چاودێری ئاوەکە دەکەن، بەڵام تائێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە و هیچ سەرەداوێکیان لەبارەیەوە دەستنەکەوتووە. دەشڵێت، لەسەرەتای رووداوەکەوە شەش تیمیان ناردووە و لەگەڵ خێزانەکەی بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین، بەڵام بەربەستەکانی بەردەم تیمەکانیان زۆری ئاستی ئاوەکە و لێڵیەکەی، بۆیە ژمارەی تیمەکانیان بە بەکارهێنانی بەلەم زیاد کردووە. رۆژی شەمەی رابردوو ئاڤێستا یوسفی تەمەن 27 ساڵ کە پیشەی مامۆستایە لەگەڵ خێزانەکەی لە هەولێرەوە بەمەبەستی گەشت و سەیران چونەتە ئیدارەی سۆران، بە گوتەی کەسوکارەکەی کاتێک براکەی کەوتووەتە ناو ئاوی رووبارەکە هەوڵی رزگارکردنی داوە و دواتر خۆشی کەوتووەتە ناو رووبارەکەوە و خنکاوە

ئەنجومەنی وزاری ئابوری عێراق بڕیاریدا بۆ لەمەودوا رێگە بە هاوردەکردنی هێلکە نەدرێت و چەند بەرهەمێکی دیکەش رێگە بە هاوردەکردنیان دەدرێت. لە راگەیەنراوێکی ئەنجومەنەکەدا هاتوە، بڕیاردراوە بۆ لەمەودوا رێگە نەدرێت بە هاوردەکردنی هێلکە لە وڵاتانی دەرەوە بۆ ناو بازاڕەکانی عێراق. ئەوەش هاتوە، رێگە دەدرێت بە هاوردەکردنی تەماتە، پەتاتە، قەیسی، کەلەرم، کاهو و چەوەندەر، بەو پێیەی وەرزی کشتوکاڵی بۆ ئەو بەرهەمانە کۆتایی هاتوە، هەروەها بەهۆی بونی بەرهەمی ناوخۆیی رێگە بە هاوردەکردنی پیازیش نادرێت. هاوکات، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بڕیاریدا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە لە نوسراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵدا هاتوە، رۆژی 1.4.2025 وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریداوە بە هەڵگرتنی باج و قەدەغە لەسەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە لە دەرەوەی وڵات. دەشڵێت: دوای بەدواداچون بۆ بەرهەمی تەماتە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، دەرکەوت ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکان زۆر کەمبوەتەوە و نرخی بەرزبوەتەوە.

  سەدات ئاڤشار چالاکوانی کورد لە باکورى کوردستان، دوای بەسەربردنی 30 ساڵی تەمەنی لە زیندانی دیلۆک (عەنتاب) ئازاد کرا و دەگەڕێتەوە زێدی خۆی. ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا بڵاویکردەوە سەدات ئاڤشار کە 30 ساڵ لەمەوبەر تۆمەتی " تێکدانی یەکڕیزی و یەکپارچەیی تورکیا" بە زیندانیکردنی هەتاهەتایی حوکم درا، ئەمڕۆ 7ی نیسان ئازاد کرا. لە دوای ئازادبوونی لە بەردەم زیندانەکە لە لایەن کەسوکاری و بەرپرسانی دەم پارتی و دەبەپە و چالاکوانانی تەڤگەرا ژنانێن ئازادەوە پێشوازی لێ کرا. دواتر ئاڤشار لەگەڵ کەسوکاری بەرەو شارۆچکەی مەزرێ (بیسمیل) لە پارێزگای ئامەد بەڕێکەوت. سەدات ئاڤشار لە 1995 لە شارۆچکەی کوشئاداسی لە پارێزگای ئادین کە دەکەوێتە خۆرئاوای تورکیا دەستگیر کرا. دواتر ڕەوانەی ئامەد کرایەوە و لە دادگای ئاسایشی دەوڵەت دادگایی کرا. لەوێش بە تۆمەتی " تێکدانی یەکڕیزی و یەکپارچەیی تورکیا" بە زیندانیکردنی هەتاهەتایی حوکم درا. ماوەی 30 ساڵی زیندانیکردنی لە زیندانەکانی ئامەد، چانکری، یۆزگات، سێرت و دیلۆک بەسەر برد. ئازادکردنی سەدات ئاڤشار لە کاتێکدایە پێنج ڕۆژ لەمەوبەر (2ی نیسان) تارق تاش کە دوای بەسەربردنی 30 ساڵی تەمەنی لە زیندان 24ی ئابی 2024 ئازاد کرا، بە هۆی نۆرەی دڵەوە لە ئادانا گیانی لەدەستدا. پێنج ڕۆژ لەمەوبەر نامەت ئەریپەک و حەوت ڕۆژ لەمەوبەر عەبدوڵڵا ڕوزگار'یش ئازاد کران کە ماوەی 30 ساڵ بوو زیندانی کرابوون.  مانگی ڕابردوویش دوای بەسەربردنی 30 ساڵ و شەش مانگ لە زیندان، ئەحمەد ئادڵ ئازاد کرا.

  سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، تاوەکو ڕۆژى پێنج شەممە لیستی مووچە ئامادە دەبێت و هەفتەی داهاتوو ڕەوانەی بەغداد دەکرێت. ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، دەبێت تاوەکو رۆژی پێنجشەممە هەموو گەنجینەکان لیستی مووچەی مانگی چواریان لە فەرمانگە و وەزارەتەکان وەرگرتبێت و بە ئامادەکراوی رادەستی وەزارەتی دارایی بکەن، چونکە دەیانەوێت لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی چوار بێ کەموکورتی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکەن. دەشڵێت، هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو، تیمی تەکنیکی وەزارەت لیستەکە دەبەنە بەغداد و رادەستی وەزارەتی دارایی عێراقی دەکەن، دڵنیاشن لەوەی کە هیچ کێشەیەک لەبەردەم ناردن و دابەشکردنی مووچە لەکاتی خۆیدا نابێت. هاوکات سەرچاوەیەک لە گەنجینەی دووی سلێمانی دەڵێت، لە سەرجەم فەرمانگەکان تاوەکو درەنگی شەو فەرمانبەرانی بەشی کارگێڕی و ژمێریاری و ئای تی، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانیانن بۆ ئەوەی بە زوویی تەواوبکرێت. وتیشى: بەڵام بۆ ئەم مانگە لیستەکە لە سلێمانی بە سیستمی پایرۆڵ ئامادە دەکرێت و پێویستی بە شارەزایی و وردەکاری زیاترە و بەشێک لە فەرمانبەرەکان شارەزای سیستەمەکە نین، بەڵام هەوڵدەدرێت بە زووی لەگەڵ سیستەمە رابێن، چونکە ئامادەکردنی لیستی مووچەی خێراتر کردووە.

  تۆڕی هاوپەیمانی 19 ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوەو داوا لە وەزیری پێشمەرگە دەكات زانیاری و رونكردنەوەی پێویست لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی (ئیسلام زێباری) بخاتە روو و رێگربێت لە بەلارێبردنی دۆسییەكەی.   هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە، ئیسلام زێباری، ئەفسەری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەیە بەڵام ماوەی ساڵێكە موچەو پلەكەشی راگیرابوو، گوازراوەتەوە بۆ ئومرەی وەزارەت. هەروەها دەشڵین: ئێمە رێز لە یاساو رێوشوێنەكانی ئینزباتی عەسكەری وەزارەت دەگریتن، بەڵام ئەو پرسیارەش رەوایە  و ئەوانەی ئایدیای جیاوازییان هەیە هەمان چارەنووسی ئەویان دەبێت.  دەقى ڕاگەیەندراوەکە موچەو پلەكەیان راگرت، روبەرووی دادگای سەربازی كرا تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوا لە وەزیری پێشمەرگە دەكات زانیاری و رونكردنەوەی پێویست لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی (ئیسلام زێباری) بخاتە روو و رێگربێت لە بەلارێبردنی دۆسییەكەی.   ئیسلام زێباری، ئەفسەری سەربازی وەزارەتی پێشمەرگەیە بەڵام ماوەی ساڵێكە موچەو پلەكەشی راگیرابوو، گوازراوەتەوە بۆ ئومرەی وەزارەت، خاوەنی دوو بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە زانستی سەربازی و پەیوەندییە دیبلۆماسی و نێودەوڵەتیەكان رۆژی یەكشەممە 6ی نیسان 2025 لەكاتی سەردانی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی ئاكرێی، پێیان ووتوە فەرمانی دەستگیكردنت هەیە. شەوی رابردوو عەلی حەمە ساڵح سەرۆكی رەوتی هەڵوێست، تۆمارێكی دەنگی (ئیسلام زێباری) بڵاوكردەوە، كەتیایدا "بابەتەكە سیاسییە، چوون لیژنەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر دروستكردم لەسەر ئەو بابەتانەی كە لە ئەنتەرنێت بڵاویاندەكەمەوە لە بارەی گەندەڵی و حزبایەتی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە، نەچووم بۆ لیژنەكە فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ دەركردم "     رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، راگەیەندراوێكی بۆ رای گشتی نوێنەرایەتی وڵاتان لەهەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە هۆكاری دەستگیركردنی كادری باڵای رەوتەكەیان (ئیسلام زێباری) بە "هەنگاوی سیاسی" و "كارێكی حزبی و دۆسیەیەكی سیاسی " دەسەڵات دژ بە رەوتەكەیان وەسفدەكات. لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە" لەرابردوودا ئیسلام زێباری دەیان دۆسیەی لەسەر خراپی دۆخی پێشمەرگەو گەندەڵی لە سلكی سەربازی و بەحیزبیكردنی هێزی سەربازی بڵاوكردوەتەوە"  دۆسییەی (ئیسلام زێباری) كە لە ماوەیەكی كەمدا موچەو پلەكەیان راگرت رروبەرووی دادگای سەربازی كرا، دەرگا بە رووی ئەو پرسیارە واڵا دەكات كە ئاخۆ وەزارەتی پێشمەرگە تەنها وەزارەتی پێشمەرگەكانی یەكێتی و پارتین؟ ئێمە رێز لە یاساو رێوشوێنەكانی ئینزباتی عەسكەری وەزارەت دەگریتن، بەڵام ئەو پرسیارەش رەوایە  و ئەوانەی ئایدیای جیاوازییان هەیە هەمان چارەنووسی ئەویان دەبێت.  تۆڕی هاوپەیمانی 19 داوا لە وەزیری پێشمەرگە دەكات زانیاری و رونكردنەوەی پێویست لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنی (ئیسلام زێباری) بخاتە روو و رێگربێت لە بەلارێبردنی دۆسییەكەی.   لەبارەی تۆڕی 19 كۆمەڵێك رێكخراو داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ داینمەزراندوە، سەنتەری میترۆ سەرپەرشتی دەكات، داكۆكی لە پرنیسپەكانی جاڕنامەی گەردەنی مافی مافی مرۆڤ و بەڵگەنامە نێودەوڵتەییەكانی تری تایبەت بە ماف و ئازادییەكان دەكات، بە تایبەتیش بەندی 19ی جاڕنامەكە.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینیدەکات، شەپۆلێکی بارانبارین لە سبەینێوە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە کە سەرەتا باران لە ناوچەکانی سنووری بادینان دەبارێت. بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی ئاسمان لەنێوان هەوری تەواو و نیمچەهەور دەبێت، لە بەیانییەکەی تاوەباران و بروسکە هەندێک لە ناوچەکانی بادینان و سنووری قەزای ئاکرێ هەتا ناوچە سنوورییەکانی باکوور دەگرێتەوە. هەروەها کەشناسی پێشبینیدەکات، ئێوارەی سبەینێ شەپۆلی بارانەکە بگاتە ناوچەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و سلێمانی، هۆشداریش لە مەترسی هەورەبروسکە لە ناوچە بەرزەکانی وەک لوتکەی شاخ و گردۆڵەکان دەدات. هاوکات پلەکانی گەرماش لەو ناوچانەی کەشوهەوایان ناسەقامگیرە بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک نزمدەبنەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت: رۆژی سێشەممە هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی سێ دابەش دەکرێت . وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی سێشەممە  8ی نیسانی 2025 هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی(سێ)  بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانی پیادەی  وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت. ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت. وەکو پشتیوانییەک بۆ پێشمەرگە و یەکخستنەوەی یەکجاریی هێزەکانی پێشمەرگە، هاوپەیمانان مانگانە نزیکەی 25 ملیۆن دۆلار دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە. ئەمریکا ساڵانە لە چوارچێوەی هاوکارییەکانی وەزارەتی بەرگری بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و تیرۆر، هاوکاریی ئەو هێزانە دەکات کە هاوبەشی ئەمریکا و هاوپەیمانانن لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، لەنێویاندا هێزەکانی پێشمەرگە، هێزە عێراقییەکان و هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە. پێشتر، هاوکارییەکەی هاوپەیمانان دەدرایە مووچەی لیوا هاوبەشەکان، بەڵام دوای ئەوەی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە کەوتە ئەستۆی حکومەتی عێراق، ئەو بڕە پارەیە دابەشی سەر لیواکانی پیادە دەکرێت، بەدەر لە مووچەکەی خۆیان.

لەڕاگەیەندراوێکیدا رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، ئاشکرایدەکات ئەمرۆ یەکشەممە، کادرێکى باڵاماى ڕەوتەکەیان بەناوى ئیسلام زێباری لەسەر هەڵوێستەکانی دەستگیرکراوە، ناوبراو ئەفسەری سەربازییە، لە وەزارەتی پێشمەرگەیە. هەروەها ئەوەش دەخاتەڕوو، لەرابردوودا ئیسلام زێباری دەیان دۆسیەی لەسەر خراپی دۆخی پێشمەرگە و گەندەڵی لە سلکی سەربازی و بەحیزبیکردنی هێزی سەربازی بڵاوکردووەتەوە. دەپى ڕاگەیەندراوەکەى ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانیی بۆ رای گشتی کوردستان سەرجەم  نوێنەرایەتی وڵاتان لەهەرێمی کوردستان لەزنجیرەی هەنگاوە سیاسییە یەکلەدوای یەکەکانی دەسەڵات دژ بە هاوهەڵوێستانی رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، ئەمرۆ کادری باڵامان (ئیسلام زێباری)، کە ئەفسەری سەربازیە، لە وەزارەتی پێشمەرگەو خاوەن دوو بڕوانامەی بەکالوریۆسە لە زانستی سەربازی و پەیوەندییە دیبلۆماسی و نێودەوڵەتیەکان لەسەر هەڵوێستەکانی دەستگیرکراوەو ئێستا لە بنکەی پۆلیسی ئاکرێیە، ماوەی ساڵێکە موچەو پلەکەشی ڕاگیرابوو.  لەرابردودا (ئیسلام زێباری) دەیان دۆسیەی لەسەر خراپی دۆخی پێشمەرگەو گەندەڵی لە سلکی سەربازی و بەحیزبیکردنی هێزی سەربازی بڵاوکردوەتەوە. ئیسلام زێباری یەکێکە لە سەرکردەکانی ڕەوتی هەڵوێست لە بادینان؛ ئێمە ئەم دەستگیرکردنە بە کارێکی حزبی و دۆسیەیەکی سیاسی دەزانین و داواکارین (ئیسلام زێباری) ئازادبکرێت، هەروەها حزبی دەسەڵاتدار واز لەو رەفتارە نادیموکراسییانە بهێنێت. ڕەوتی هەڵوێستی نیشتمانی

  لە هەنگاوێکی نوێدا یانەی نەورۆز بلیتی یارییەکانی کرد بە ئەلیکترۆنی، لە یاری داهاتووەوە هاندەر دەتوانێت بە شێوەی ئۆنلاین بلیت دەستبخات و بینەری یاریەکانی نەورۆز بێت. دوای کردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆز و یاریکردنی یانەکە لە یاریگای خۆیدا، هاندەر و هەوادارێکی زۆر بۆ بینینی یاریەکانی نەورۆز لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانەوە یاریگاکەیان پڕ دەکرد و بەجۆش و خرۆشەوە هانی یانەکەیان دەدا. دوای ئەوەی لەسەر داوای یەکێتی تۆپی پێی عێراق، ئیدارەی یانەکە چونەژوورەوەی هاندەری کرد بە بلیت و مەبلەغێکی رەمزی دانا بۆ هەر بلیتێک، ئەمەش لەپێناو رێکخستنەوە و کۆنترۆڵکرنی یاریگا لە هەر رووداوێکی نەخوازراو، چونکە یانەکە یانەیەکی جەماوەریی گەورەیە و هاندەرێکی بێشومار دەیانەوێت لە نزیکەوە بینەری یاری یانەکەی شاری سلێمانی ببن. ئێستا و لە بریارێکی نوێدا یانەکە بۆ کارئاسانی بۆ هاندەر و ئەوانەی دەیانەوێت لە نزیکەوە یاریەکانی نەورۆز ببینن. یانەکە دەستکەوتنی بلیتی کرد بە ئەلیکترۆنی و هاندەر دەتوانێت لە ڕێگەی ئەپی بازاڕەوە بلیت بەدەستبهێنێت، یاری داهاتووی نەورۆز لە هەفتەی 27ی خولەکە، کاتژمێر 5ی ئێوارە دەبێت بەرامبەر یانەی نەفت میسان یاری دەکات.

  بەڕێوەبەری ناحیەی خەلەکان دەڵێت، کارکردن لەسەر رێگای رانیە-خەلەکان وەستاوە، دەستپێکردنەوەی کارکردنیش لەسەر رێگاکە بەندە بە بڕیاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە و پێناچێت بەمزووانە کارکردن دەستپێبکاتەوە. کامەران عەبدوڵا وتیشی، لەئێستادا کۆمپانیای گەردین کاری چاککردن و نۆژەنکردنەوەی ئەو رێگایەی وەرگرتووە و پێویستە لەگەڵ کۆمپانیای پێشتردا دەستاودەستی کارەکانیان بکەن و دواتر دەست بە نۆژەنکردنەوەی رێگاکە بکرێت. بەڕێوەبەری کۆمپانیای سروشتی هیران کرد، ڕاگەیاند تائێستا هیچ دەستاودەستێکی کارەکانیان نەکردووە و چاوەرێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانن. ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە رێگای رانیە-خەلەکان خراپ بووە و هاووڵاتیانی سنوورەکەش جەندینجار نارەزایی و خۆپیشاندنانیان کردووە، لە دوایین نارەزایەتیدا لە سەرەتای ئەمساڵەوە بۆ ماوەی دوو هەفتە رێگاکەیان داخست و پاشان بە بەڵێنی حکومەت بۆ چاککردنی، رێگاکەیان کردەوە.