هاوڵاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی ئیداره‌ی راپه‌ڕین له‌ هۆشدارییه‌كی توندا داوای له‌ هاوڵاتیان كرد خۆیان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزن و ئاگاداری كردنه‌وه‌ كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی قه‌ڵادزێ شوێنی به‌تاڵ نه‌ماوه‌. له‌ هۆشدارییه‌كه‌یدا ته‌ندروستی راپه‌ڕین رایگه‌یاندوه‌:" بەهۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوانی کۆڕۆنا لەسنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و نەمانی شوێنی بەتاڵ بۆداخڵکردنی نەخۆشانی کۆڕۆنا لەنەخۆشخانەی ژیان و سەنتەری کۆڕۆنا لەقەڵادزێ، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان و داوادەکات هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن تاکو سەڵامەت بن . تەندروستی ڕاپەڕین چه‌ند بڕیارێكیشی ده‌ركردوه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن: 1ـ سەردانی نەخۆش بەهەموو شێوەیەک قەدەغەدەکات. 2ـ نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی لەگەڵ دەبێت و ڕێگە تەنها بەیەک کەس دەدرێت بۆ داخڵبون لەگەڵ نەخۆش لەناو نەخۆشخانەدا. 3ـ پێویستە هەمووئەوانەی داخڵی ناو ناوەندە تەندروستیەکان دەبن پابەندی بەکارهێنانی پێداویستیە خۆپارێزیەکانبن.

هاوڵاتی سەرۆک وەزیرانی عێراق پەیامێکی ئاراستەی ئەندامانی نوێی پەرلەمان کرد و داوای لێکردن متمانەی گشتی بەکردەوەی سیاسی بگەڕێننەوە. ئەمرۆ یەکشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 202، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی مستەفا کازمی، لە مەراسیمێکدا کە بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامەوە  بەڕێوەچوو، وتی: سیاسەت بۆ هەندێک بە چەمکی درۆ و ساختەکاری و ململانێ و فریودانی خەڵک گەیشتووە. وتیشی “ئەمڕۆ ئێمە بەڵێنمان جێبەجێ کرد لە بەردەم گەلەکەمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دادپەروەرانە و پێشوەختە و خەڵک کێیان هەڵبژاردووە کە نوێنەرایەتی بکەن و ئەو نوێنەرانەش پێویستە ڕۆڵی خۆیان لە پەرلەمانی نوێدا ببینن”. سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند: پێویستە نوێنەرە تازەکان بەها ئاینییە بەرزەکان هەڵبگرن بۆ گرنگیدان بە خەڵک و دادپەروەری و ڕاستگۆیی. ئاماژەی بەوەکرد لە ماوەی ڕابردوودا وڵات بە دۆخێکی سەختی دارایدا تێپەڕی کردووە کە بە هۆی کۆرۆنا و دۆخی وڵاتەوە تێی کەوتووە هیوای خواست بۆ داهاتوو ئەو دۆخە کۆتایی پێبێت.  

هاوڵاتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال جۆن برێنن فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد. ئەمڕۆ یەک شەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جەنەرال جۆن برێنن فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد، لە دیدارەکەدا دوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاووتوێ کرا. فەرماندەی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، وێڕای ئاماژەدان بە بەردەوامبوونی پشتیوانیی هاوپەیمانان لە هێزی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش، دووپاتیشی کردەوە کە داعش، هێشتا هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە لە عێراق و سوریا. هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت، سوپاسی هاوکاری هاوپەیمانانی کرد و جەختی لە گرنگی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی كردەوە بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، بۆ ڕووبەڕوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر لەو ناوچانەدا. ووتیشی، سەقامگیربوونی دۆخی عێراق، کاریگەری ئەرێنی دەبێت لە سەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە بە گشتی .

هاوڵاتی قوباد تاڵە‌بانی دەڵێت: "پێویستە‌ ھە‌موو رێكارە‌كانی وە‌رگرتنی رسومات ئاسانتر و روونتر بكرێنە‌وە‌ و نە‌بنە‌ بارگرانی بۆ ھاوڵاتیان و بە‌جۆرێكیش بێت كە‌ لە‌گە‌ڵ سیاسە‌تی ئابوری حكومە‌ت و كە‌رتی تایبە‌تیش بگونجێت". ئەمرۆ یەکشەممە 17ی تشرینی یەکەمی 202، جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌ی رێكخستنە‌وە‌ی رسومات و پێداچوونە‌وە‌ بە‌ داھاتە‌كانی حكومە‌ت كردم بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەکەی، جە‌ختی لە‌وە‌ كردۆتەوە، "كە‌ دە‌بێت رسومات بە‌جۆرێك رێكبخرێتە‌وە‌ سودی باشتری ھە‌بێت بۆ خزمە‌تكردنی ھاوڵاتییان‌". نوسینگەی قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە، راپۆرتێك خرایە‌روو كە‌ ھە‌موو ئە‌و رسوماتا‌نە‌ی تێدا دیاری كرابوو كە‌ لە‌دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت وە‌ردە‌گیرێن لەگەڵ پلانی چۆنییە‌تی رێكخستنە‌وە‌یان و باشتر بە‌كارھێنانە‌وە‌یان لە‌پێناو بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی. قوباد تاڵە‌بانی ئاماژە‌ی بە‌وە‌داوە، "كە‌ پێویستە‌ ھە‌موو رێكارە‌كانی وە‌رگرتنی رسومات ئاسانتر و روونتر بكرێنە‌وە‌ و نە‌بنە‌ بارگرانی بۆ ھاوڵاتیان و بە‌جۆرێكیش بێت كە‌ لە‌گە‌ڵ سیاسە‌تی ئابوری حكومە‌ت و كە‌رتی تایبە‌تیش بگونجێت". نوسینگەکەی ئەوە ئاشکرا دەکات، لە‌و راپۆرتە‌ی كە‌ پێشكە‌ش كراوە، ھە‌موو گرفتە‌كان و چارە‌سە‌ر كردنیان لە‌ پرۆسە‌ی رێكخستنە‌وە‌ی رسومات خراوەتە‌روو، و بڕیارە‌ لە‌ ئایندە‌یە‌كی نزیكدا ئە‌و راپۆرتە‌ لە‌ كۆبوونە‌وە‌ی ئە‌نجومە‌نی باڵای ئابوری ھە‌رێمی كوردستان پە‌سە‌ند بكرێت.  

هاوڵاتی  وەزیری نەوتی عێراق داوا لەهەرێم دەکات دۆسیەی نەوت شەفاف بکەن.  ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧ ی تشرینی یەکەم 2021، نوسینگەی وەزیری نەوتی عێراق راگەیەنراوێکی لەبارەی کۆبوونەوە لەگەڵ  کەمال ئەتروشی وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم کە بە سەردانێک گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق کۆبووەتەوە، راگەیاند. لەو کۆبوونەوەیەدا وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ھۆکاری گرانبوونی غاز ئاشکرا کراوەو، هەروەها لە بارەی ھاریکاری نێوان ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی کراوە لە دۆسییەی نەوتدا. راگەیەنراوەکە حکومەتی عێراق جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوەو داوای لە لە وەزیری سامانە سروشتییەکانی ھەرێم کردووە، کە ھەرێم زیاتر شەفافبێت لە دۆسییەی نەوت و چالاکییەکان و ئەو داھاتەی دەستی دەکەوێت. ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوای کردووە ھەولێر و بەغدا زیاتر ھاریکاری یەکتربکەن و پێکەوە کاربکەن بە ئامانجی وەبەرھێنانی دەرامەتە سروشتییەکان و ھایدرۆکاربۆن لەسەتاسەری عێراقدا لە پێناو بەھێزکردنی ئابوری نیشتیمانی.

 هاوڵاتی سەرۆکی پارتی ئایندە  رایگەیاند:" رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چەندین بۆنەی جیاوازدا ئاماژەی بەوە کردبوو کێشەکەیان لەگەڵ كورد چارەسەرکردووە و وتی: " لێرەدا خاڵی گرنگ ئەوەیە، کوردی وەک زمانی پیرۆزی دایک و وەک نیعمەتێکی خودا، هەروەها لە روانگەی مافی مرۆڤەوە تەماشا بکرێ. ئەگەر لەو روانگەیەوە تەماشا بکرێ، ئەوسا گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەین بە کردەیی چۆن جێبەجێبکرێت". ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2021، ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئایندە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای وانی باکوری کوردستان رەخنەی لە دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی- مەهەپە گرت، رایگەیاند: "بە من دەڵێت سەرۆک ئەحمەد و وا دەزانێ بە بەکارهێنانی ئەو دەستەواژەیە من تۆمەتبار دەکات. وەک گوتەیەکی بیانی لە کوردی دەڕوانێ و سوکایەتی بە کوردی دەکات." ئەحمەد داودئۆغڵو ئاماژەی بەوەدا:"لە دیدی مندا سووکایەتیکردن بە زمانەکان، سوکایەتیکردنە بە مرۆڤایەتی". داودئۆغڵو لەبارەی کێشەی کوردیش لە تورکیا قسەی کرد کە رەجەب تەیب ئەردۆغان لە چەندین بۆنەی جیاوازدا ئاماژەی بەوە کردبوو کێشەکەیان چارەسەرکردووە، وتی: "لێرەدا خاڵی گرنگ ئەوەیە، کوردی وەک زمانی پیرۆزی دایک و وەک نیعمەتێکی خودا، هەروەها لە روانگەی مافی مرۆڤەوە تەماشا بکرێ. ئەگەر لەو روانگەیەوە تەماشا بکرێ، ئەوسا گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەکەین بە کردەیی چۆن جێبەجێبکرێت". سەرۆکی پارتی ئایندە رەخنەی لە سەرۆکی مەهەپە گرت و ئاماژەی بەوەدا، لەبەرئەوەی بە من دەڵێن "سەرۆک ئەحمەد" دەوڵەت باخچەلی لە ئەنقەرە هەڵدەچێت و توڕە دەبێت، هەر خولەکێ جارێک دەڵێت "سەرۆک ئەحمەد و بەمەش سووکایەتی بە زمانی کوردی دەکات. ئەوەی باخچەلی دەیکات دابەشکارییە".    

هاوڵاتی پسپۆرێكی یاسایی عێراق ڕایگەیاند:" ئەم خولەی پەرلەمان بە سەركردایەتی ەدرییەکان و پارتی و تەقەدوم و ئیمتیداد و سەربەخۆکان دەبێت و هاوپەیمانێتیی دیکە هیچ بەهایەکی نابێت". ئەمڕۆ یەکشەممە، 17ی تشرینی یەکەمی 2021، تاریق حەڕب، پسپۆڕی دیاری یاسایی عێراق رایگەیاند:"ئەو پەرلەمانتارانەی میدیایان پڕکردبوو بەدەرکەوتن و هاوارکردن بەشەو و بەڕۆژ لەم خوولەی پەرلەمان نەماون و پەرلەمان بە سەرکردایەتی سەدرییەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان و تەقەدوم و ئیمتیداد و سەربەخۆکان دەبێت و هاوپەیمانێتیی دیکە هیچ بەهایەکی نابێت". سەبارەت بە راسپاردنی فراکیسیۆنەکی براوە بۆ پێکهێنانی حکومەت، تارق حەرب وتی: "سەرۆکی کۆمار پابەند دەبێت بەوەی بەربژێری سەدرییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێرێت، چونکە ماددەی 45 لە یاسای ژمارە 9ی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە لەدوای بڕیاری پێشووی دادگەی باڵای فیدڕاڵی پەسەندکراوە تانەی لێنەدراوە لەلای دادگا و ئەم ماددەیە رێگە نادات هیچ ئەندام یان لایەنێک یان حزبێکی تۆمارکراوی براوە لەهەڵبژاردن بچێتە نێو هاوپەیمانێتی یان فراکسیۆنێکی دیکە و ئەم دەقە پێویستی بەهیچ دەق یان شیکردنەوەیەک نییە و واتاکەی رون و دیارە". رۆژی یەکشەممەی رابردوو پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو و 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبو. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێیان بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق کرد.

  هاوڵاتی ئەمڕۆ لە دادگای دهۆک ئومێد بەرۆشکی یەكێك لە زیندانیكراوەكانی بادینان سزاكەی تازە كرایەوە لەكاتێكدا بەڵگەی پێویست لەبەردەست بون بۆ ئەوەی دادگاییکردنەکە وەکو رۆژنامەنوسێک بەڕێوەبچێت و سەندیکای رۆژنامەنوسانیش ئامادەبون لە دادگا ئامادەبێت بۆ بەرگریکردن، بەڵام دادگا سزای شەش مانگی دیکە زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند. دادگا بڕیاریدا سزای شەش مانگ زیندانیکردن بەسەر ئومێد بەرۆشکیدا بسەپێنێت، بەوەی کۆی گشتی سزاکان کە تا ئێستا بەسەریدا سەپێنراوە گەیشتە دو ساڵ و شەش مانگ، بەڵام داوای پێداچونەوە دەکەن بە بڕیارەکەدا. ئومێد بەرۆشکی یەكێكە لەو 81 زیندانیكراوانەی بادینان كە هەر یەكەیان وەك چالاكوان و ڕۆژنامەنوس كاریان كردووە و زیاتر لە ساڵێكە لە زینداندان و هەر جارە و بە بیانویەك دادگاییكردنەكەیان دوادەخرێت. بەپێی یاسای ٣٥ ی ساڵی ٢٠٠٧ ی کاری رۆژنامەگەری هەرێمی کوردستان، نابێت رۆژنامەنووس حکومی زیندانیکردن بدرێت و دەبێت بەرامبەر ئەو سەرپێچیانەی دەیکات سزای دارایی بدرێت.

هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە و لە یەکەم سەردانی فەرمیدا بۆ قەتەر، لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەدا "پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، وەبەرهێنان و پرسە ئابوورییەکان" تاوتوێ کراون. فەلاح مستەفا، راوێژكاری سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرۆژنامەنوسانی راگەیاند: "هەرێمی كوردستان وەكو بەشێك لە عێراق، سەقامگیر و ئارامە و دەكرێ وەكو دەروازەیەك بێت بۆ هاتنی سەرمایەگوزاری یان وەبەرهێنەرانی قەتەری و وڵاتانی دیكەش بۆ عێراق، هەروەها دەتوانێت پشتیوانی هەوڵەكان بکەن بۆ سەقامگیری لە عێراق. بۆیە پرسە ئابوورییەکان لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی بەرپرسانی قەتەر و سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوون". بەرەبەیانی ئەمڕۆش نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان  لە ده‌وحه‌ له‌گه‌ڵ شێخ خالد بن خەلیفە ئال سانی، سەرۆک وەزیرانی قەتەر کۆبووەوە. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاویکردەوە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ په‌ره‌پێدان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه‌ و باسيان له‌ ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ته‌واوى عيراق كرد به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق پێويستن. ئەوەشی خستوەتەڕو، دۆخى عيراق و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

هاوڵاتی سەرلەبەیانی‌ ئەمڕۆ لە دیوانی‌ وەزارەتی‌ دارایی‌ و ئابوری‌ ، وەزیری‌ دارایی‌ و ئابوری‌ بە مەبەستی‌ چارەسەرکردنی‌ کێشەی‌ مامۆستایانی‌ وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکی‌ دیوانی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیران کۆبۆوە. لە راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە، "هەر سێ لا لەسەر ئەوە رێککەوتن، کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ چارەسەرى کۆتایى بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەى کێشەکە بە میکانیزمێکى نوێ چارەسەر بکرێت." لە کۆبوونەوەیەکدا، هەر سێ لا لەسەر ئەوە ڕێککەوتن،  کێشەی‌ مامۆستایانی‌ وانەبێژ چارەسەری‌ کۆتایی‌ بۆ بدۆزنەوە، سووربوون لەسەر ئەوەی‌ کێشەی‌ مامۆستایانی‌ وانەبێژ بە میکانیزمێکی‌ نوێ چارەسەر بکرێت.  لە کۆتایى کۆبوونەوەکەدا، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بڕیاردرا چارەسەرى کۆتایى بۆ مامۆستایانى وانەبێژى بکرێت و کێشەکانیان لە ماوەکی نزیکدا چارەسەر بکرێت." چەند رۆژێکە مامۆستایانی وانەبێژ لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بایکۆتی دەوامیان کردووە و گردبوونەوە دەکەن. ئەمڕۆ لە بەردەم نووسینگەی سلێمانیی پەرلەمانی کوردستان بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ گردبوونەوە، هاوکات لە سنووری چەمچەماڵ و سەیدسادقیش ئەو مامۆستایانە گردبوونەوەیان ئەنجامدا جەختیان لەوە كردۆتەوە چارەسەری ئەوان تەنیا " دەمەزراندنە".

  هاوڵاتی   شۆفێرانی 28 هێڵی پاسی ناو شاری سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند و باس لەوە دەکەن، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای سوتەمەنی ناتوانن لەکارکردن بەردەوام بن بەو نرخەی لەئێستادا هاوڵاتیانی پێ دەگوازنەوە. شۆفێرانی هێڵی پاسی ناو شاری سلێمانی باس لەوە دەکەن، لەکاتێکدا نرخی بەنزین بۆ زیاتر لە 1000 دینار بەرزبووەتەوە، شۆفێران پابەندکراون بەهەمان نرخی پێشووتر هاوڵاتیان بگوازنەوە، ئەوەش قورسترکردنی ئەرکی سەرشانییانە و ناتوانن لەکارەکانیان بەردەوام بن. ئاماژە بەوەش دەکەن، "چارەسەر ئەوەیە حکومەت بێت بەدەنگمانەوە و نرخی بەنزینمان بۆ هەرزان بکات، لەکاتێکدا لە پاڵاوگەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بەنزین بۆ عێراق دەپاڵێورێت و بە 450 دینار بەهاوڵاتیانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەفرۆشرێت، کەچی بۆ ناوخۆمان بەنزینی بازرگانی لەدەرەوە دەهێنرێت و بە 1000 دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان". شۆفێرانی هێڵی پاسی ناو شاری سلێمانی باس لەوەش دەکەن، داوا حکومەت بەنزین بۆ شۆفێرانی هێڵی گواستنەوەی گشتی بە 500 دینار دابین بکات، تاوەکو ئەوانیش بتوانن بە نرخێکی گونجاو هاوڵاتیان بگوازنەوە.

هاوڵاتی بەپێی ئەنجامەكانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق كە ئەمشەو رایگەیاند بە كۆی هەموو حزبە كوردستانیەكان 63 كورسی پەرلەمانی عێراقیان پێكهێناوە. بەپێی ئەنجامە كۆتاییەكان پارتی یەكەم حزبی كوردستانە و 33 كورسی بەدەستهێناوە و پەكێتی بە 16 كورسی بۆتە دووەم هێز. لەسەر ئاستی عێراقیش پارتی بۆتە هێزی چوارەم و هاوپەیمانی كوردستانی بۆیە هەشتەم هێزی پەرلەمانی لەناو رێزبەندی پەرلەماندا بەپێی ژمارەی كورسیەكان. بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان کورسی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان  بەمشێوەیەیە: - پارتی 33 کورسی - یەکێتی 16 کورسی - نەوەی نوێ 9 کورسی - یەکگرتوو 4 کورسی - کۆمەڵ 1 کورسی - گۆڕان 0 کورسی  

 هاوڵاتی زۆربەی زۆری كوتلە شیعەكانی ناو پەرلەمانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان رەتدەكەنەوە و رایدەگەیەنین چاوەڕوان بوونە کە کۆمیسیۆن ئەو "پێشێلکارییە گەورانە"ی لەکاتی هەژمارکردنی دەنگەکان و راگەیاندنی ئەنجامەکان کردوونی راستبکاتەوە هاوپەیمانێتییەکانی فەتح، قوە دەولە، دەوڵەتی یاسا، جوڵانەوەی عەتا و پارتی فەزیلە لە راگەیێندراوێکدا ئەنجامی کۆتایی  وێستگەکانی دەنگدانیان رەتکردەوە، ئەو لایەنانە دەڵێن، چاوەڕوان بوونە کە کۆمیسیۆن ئەو "پێشێلکارییە گەورانە"ی لەکاتی هەژمارکردنی دەنگەکان و راگەیاندنی ئەنجامەکان کردوونی راستبکاتەوە، "بەڵام دوای مکوڕبوونی لەسەر ئەو ئەنجامانەی دروستییان تانە لێدراوە، ئێمە بەتەواوەتی ئەو ئەنجامانە رەت دەکەینەوە و بەرپرسیارێتی تەواوی شکستی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن دەخەینە ئەستۆی کۆمیسیۆن و خراپی بەڕێوەبردنی کە ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر رێڕەوی دیموکراسی و ئاشتەوایی کۆمەڵگە دەبێت." رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، رۆژی شەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تەواوی ئەنجامە بەراییەکانی هەموو وێستگەکانی راگەیاند ئەنجامی کۆتایی کورسیی سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەمشێوەیەبوو: - رەوتی سەدر 72 - تەقەدووم 37 - سەربەخۆ 35 - پارتی 33 - دەوڵەتی یاسا 33 - هاوپەیمانیی فەتح 16 - هاوپەیمانیی کوردستان 16 - عەزم 13 - نەوەی نوێ 9 - بزووتنەوەی ئیمتیداد 9 - ئیشراقەی کانوون 6 - یەکگرتووی ئیسلامی 4 - کۆمەڵی دادگەری 1  

   هاوڵاتی  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە ده‌وحه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه‌ و هەردوولا پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پەرەپێدانی ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان تاوتوێ کرد. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پاش ئه‌وه‌ى به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته‌ قه‌ته‌ر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ده‌وحه‌ى پايته‌خت له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه‌. ئەوەش هاتووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ په‌ره‌پێدان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه‌ و باسيان له‌ ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ته‌واوى عيراق كرد به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق پێويستن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ريان له‌ هه‌ولێر تاوتوێ كرد. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، دۆخى عيراق و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

   هاوڵاتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:" ئەنجومەنی کۆمسیاران پێداچوونەوەی بۆ سەرجەم سکاڵاکان و دەنگی ئەو وێستگانەی دەنگدان کرد کە سکاڵایان لەسەر بووە و لەئێستادا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بۆ رایگشتی بڵاودەکەنەوە، جەختیش دەکەنەوە لەوەی کۆمسیۆن هیچ کاتێک بەشێک نەبووە لەململانێکان و ئەرکی پیشەیی خۆی بۆ بەڕێوەبەردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد جێبەجێ کردووە. بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان کورسی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان  بەمشێوەیەیە: - پارتی 33 کورسی - یەکێتی 16 کورسی - نەوەی نوێ 9 کورسی - یەکگرتوو 4 کورسی - کۆمەڵ 1 کورسی - گۆڕان 0 کورسی بەپێی ئەنجامەکان، لە  بازنەی 1ی پارێزگای هەولێر کە چوار کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: نەهرۆ مەحموود- پارتی: 44928 دەنگ سیپان عەزیز- پارتی: 37099دەنگ محەممەد سدیق- پارتی: 33656 دەنگ جوان عەبدوڵڵا عومەر (پارتی - هەولێر) 12843 دەنگ  *فەیسەڵ کەریم خان (هاوپەیمانی کوردستان) دەرنەچووە، 27604 دەنگی هێناوە، بەڵام جوان بە کۆتا دەرچووە لە  بازنەی 2ی پارێزگای هەولێر کە چوار کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: خدر عەلی مەنتک (پارتی – هەولێر) 25373 دەنگ وەزیرە ئەحمەد (نەوەی نوێ – هەولێر)  24626 دەنگ ئامانج مەحموود هەرکی (پارتی – هەولێر) 23632 دەنگ کوردۆ عومەر (یەکێتی – هەولێر) 18370 دەنگ بازنەی 3ی هەولێر  کە سێ کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: رێبوار هادی (پارتی – هەولێر): 23093 دەنگ ڤیان عەبدولعەزیز (نەوەی نوێ – هەولێر) 14168 دەنگ لەیلا ئەکرەم سەعید (پارتی – هەولێر) 9306 دەنگ بازنەی 4ی پارێزگای هەولێر  کە چوار کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: محەممەد ئیسماعیل (نەوەی نوێ) 24217 دەنگ مەریوان قەرەنی (پارتی – هەولێر) 20384 دەنگ سەباح سوبحی (پارتی – هەولێر)  : 16962 دەنگ نەهلە قادر (پارتی – هەولێر) 13872 دەنگ بازنەی 1ی پارێزگای سلێمانی کە چوار کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: رێبوار ئەوڕەحمان (نەوەی نوێ – سلێمانی) 18640 دەنگ یادگار مەحموود (پارتی – سلێمانی) 9477 دەنگ نەرمین مەعرووف (یەکێتی – سلێمانی) 8433 دەنگ دارا حەمە ئەحمەد (یەکگرتوو – سلێمانی) 8157 دەنگ بازنەی 2ی پارێزگای سلێمانی کە سێ کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: بەدریە ئیبراهیم رەشید (نەوەی نوێ – سلێمانی) 25022 دەنگ بڕیار رەشید (یەکێتی – سلێمانی) 14780 دەنگ ئاسۆ فەرەیدوون (یەکێتی – سلێمانی) 11765 دەنگ بازنەی 3ی  پارێزگای سلێمانی کە سێ کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: چرۆ حەمەشەریف (یەکێتی – هەڵەبجە) 15952 دەنگ موسەننا ئەمین (یەکگرتوو – هەڵەبجە) 14719 دەنگ ئاریان عەزیز ئەحمەد (نەوەی نوی – هەڵەبجە) 12082 دەنگ بازنەی 4ی پارێزگای سلێمانی کە چوار کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: سروە عەبدولواحید (نەوەی نوێ – سلێمانی) 28987 دەنگ سۆران عومەر سەعید (کۆمەڵ – سلێمانی) 25116 دەنگ غەریب ئەحمەد مستەفا (یەکێتی – سلێمانی) 19714 دەنگ بەدریە حوسێن عەزیز، هاوپەیمانی کوردستان: 17307 دەنگ  بازنەی 5ی پارێزگای سلێمانی کە چوار کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: مەوفەق حوسێن قادر (نەوەی نوێ – گەرمیان) 21587 دەنگ شوان محەممەد روستەم (پارتی – گەرمیان) 9521 دەنگ سروە محەممەد رەشید (یەکێتی – گەرمیان) 7851 دەنگ کاروان عەلی یاروەیس (یەکێتی - گەرمیان) 7504 دەنگ بازنەی 1 دهۆک: جەمال ئەحمەد کۆچەر (یەکگرتوو – دهۆک) 56702 دەنگ خالید سەلیم (پارتی – دهۆک) 29083 دەنگ خەلیل غازی (پارتی – دهۆک) 26487 دەنگ  ئەڤین سەلیم (پارتی – دهۆک) 19265 دەنگ بازنەی 2 دهۆک: سەگڤان یوسف (پارتی – دهۆک) 28003دەنگ عومەر ساڵح کۆچەر (یەکگرتوو – دهۆک) 24442 دەنگ زۆزان عەلی (پارتی – دهۆک) 21457 دەنگ  بازنەی 3 دهۆک: مەوفەق شەهاب (پارتی – دهۆک) 29990 دەنگ چیای تەیموور (پارتی – دهۆک) 25846 دەنگ ئیمان عەبدولڕەزاق (یەکێتی – دهۆک) 18695 دەنگ ڤیان سەبری (پارتی – دهۆک) 18502 دەنگەکانی بازنەی یەکی کەرکووک شاخەوان عەبدوڵڵا ئەحمەد، پارتی 37744 دەنگ ئومێد محەممەد ئەحمەد غەفوور، نەوەی نوێ 23090 دەنگ ديلان غەفوور ساڵح سەمین زەنگەنە، هاوپەیمانی کوردستان  21510 دەنگ سەباح حەبیب قادر وەهاب، هاوپەیمانی کوردستان 15708 موهەیمەن عەلی حوسێن حەمدانی 14358 بازنەی دووی کەرکووک ئەرشەد رەشاد فەتحوڵڵا ساڵحی، بەرەی تورکمان 23060 دەنگ گەیلان قادر عەلی عومەر ، هاوپەیمانی کوردستان 13239 دەنگ نەجوە حەمید کاکەیی، پارتی 11887 دەنگ غەريب عەسكەر ئەلمورادلی، فەتح 7729 دەنگ بازنەی سێی کەرکووک محەممەد عەلی محەممەد تەميم، تەقەدووم 24390 دەنگ راكان سەعيد عەلی جبووری، هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکووک 14682 دەنگ مونا محەممەد خەلەف سەبيل جبووری، هاوپەیمانی عەقدی نیشتمانی 9964 دەنگ     ئەنجامی کۆتایی کورسی سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق:   رەوتی سەدر 72 تەقەدووم 37 سەربەخۆ 35 پارتی 33 دەوڵەتی یاسا 33 هاوپەیمانیی فەتح 16 هاوپەیمانیی کوردستان 16 عەزم 13 نەوەی نوێ 9 بزووتنەوەی ئیمتیداد 9 ئیشراقەی کانوون 6 هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی 5 هاوپەیمانیی تەسمیم 5 هێزی دەوڵەت 4 جەماهیرنا 3 یەکگرتوو 4 بزووتنەوەی حەسم 3 رەوتی فوراتەین 1 هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک 1 جەماهیرنای نیشتمانی 1 پڕۆژەی نیشتمانیی عێراق 1 مەنتەجی نیشتمانی 1 گردبوونەوەی سەنەدی نیشتمانی 1 گردبوونەوەی ئیقتیداری نیشتمان 1 گردبوونەوەی خەڵکی واست 1 هاوپەیمانیی ئامالی نیشتمان 1 هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی 1 بەرەی تورکمانی 1 کۆمەڵی دادگەری 1 بزووتنەوەی بیلادی 1 بزووتنەوەی حقووق 1 پارتی نیشتمان 1 قادیموون 1 کوتلەی وەفا و تەغیر 1