هاوڵاتی   شۆفێرانی 28 هێڵی پاسی ناو شاری سلێمانی مانگرتنیان راگەیاند و باس لەوە دەکەن، بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای سوتەمەنی ناتوانن لەکارکردن بەردەوام بن بەو نرخەی لەئێستادا هاوڵاتیانی پێ دەگوازنەوە. شۆفێرانی هێڵی پاسی ناو شاری سلێمانی باس لەوە دەکەن، لەکاتێکدا نرخی بەنزین بۆ زیاتر لە 1000 دینار بەرزبووەتەوە، شۆفێران پابەندکراون بەهەمان نرخی پێشووتر هاوڵاتیان بگوازنەوە، ئەوەش قورسترکردنی ئەرکی سەرشانییانە و ناتوانن لەکارەکانیان بەردەوام بن. ئاماژە بەوەش دەکەن، "چارەسەر ئەوەیە حکومەت بێت بەدەنگمانەوە و نرخی بەنزینمان بۆ هەرزان بکات، لەکاتێکدا لە پاڵاوگەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە بەنزین بۆ عێراق دەپاڵێورێت و بە 450 دینار بەهاوڵاتیانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەفرۆشرێت، کەچی بۆ ناوخۆمان بەنزینی بازرگانی لەدەرەوە دەهێنرێت و بە 1000 دینار دەدرێت بە هاوڵاتیان". شۆفێرانی هێڵی پاسی ناو شاری سلێمانی باس لەوەش دەکەن، داوا حکومەت بەنزین بۆ شۆفێرانی هێڵی گواستنەوەی گشتی بە 500 دینار دابین بکات، تاوەکو ئەوانیش بتوانن بە نرخێکی گونجاو هاوڵاتیان بگوازنەوە.

هاوڵاتی بەپێی ئەنجامەكانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق كە ئەمشەو رایگەیاند بە كۆی هەموو حزبە كوردستانیەكان 63 كورسی پەرلەمانی عێراقیان پێكهێناوە. بەپێی ئەنجامە كۆتاییەكان پارتی یەكەم حزبی كوردستانە و 33 كورسی بەدەستهێناوە و پەكێتی بە 16 كورسی بۆتە دووەم هێز. لەسەر ئاستی عێراقیش پارتی بۆتە هێزی چوارەم و هاوپەیمانی كوردستانی بۆیە هەشتەم هێزی پەرلەمانی لەناو رێزبەندی پەرلەماندا بەپێی ژمارەی كورسیەكان. بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان کورسی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان  بەمشێوەیەیە: - پارتی 33 کورسی - یەکێتی 16 کورسی - نەوەی نوێ 9 کورسی - یەکگرتوو 4 کورسی - کۆمەڵ 1 کورسی - گۆڕان 0 کورسی  

 هاوڵاتی زۆربەی زۆری كوتلە شیعەكانی ناو پەرلەمانی عێراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكان رەتدەكەنەوە و رایدەگەیەنین چاوەڕوان بوونە کە کۆمیسیۆن ئەو "پێشێلکارییە گەورانە"ی لەکاتی هەژمارکردنی دەنگەکان و راگەیاندنی ئەنجامەکان کردوونی راستبکاتەوە هاوپەیمانێتییەکانی فەتح، قوە دەولە، دەوڵەتی یاسا، جوڵانەوەی عەتا و پارتی فەزیلە لە راگەیێندراوێکدا ئەنجامی کۆتایی  وێستگەکانی دەنگدانیان رەتکردەوە، ئەو لایەنانە دەڵێن، چاوەڕوان بوونە کە کۆمیسیۆن ئەو "پێشێلکارییە گەورانە"ی لەکاتی هەژمارکردنی دەنگەکان و راگەیاندنی ئەنجامەکان کردوونی راستبکاتەوە، "بەڵام دوای مکوڕبوونی لەسەر ئەو ئەنجامانەی دروستییان تانە لێدراوە، ئێمە بەتەواوەتی ئەو ئەنجامانە رەت دەکەینەوە و بەرپرسیارێتی تەواوی شکستی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن دەخەینە ئەستۆی کۆمیسیۆن و خراپی بەڕێوەبردنی کە ئەوەش کاریگەریی نەرێنی لەسەر رێڕەوی دیموکراسی و ئاشتەوایی کۆمەڵگە دەبێت." رۆژی 10-10-2021 هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، رۆژی شەممە، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تەواوی ئەنجامە بەراییەکانی هەموو وێستگەکانی راگەیاند ئەنجامی کۆتایی کورسیی سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەمشێوەیەبوو: - رەوتی سەدر 72 - تەقەدووم 37 - سەربەخۆ 35 - پارتی 33 - دەوڵەتی یاسا 33 - هاوپەیمانیی فەتح 16 - هاوپەیمانیی کوردستان 16 - عەزم 13 - نەوەی نوێ 9 - بزووتنەوەی ئیمتیداد 9 - ئیشراقەی کانوون 6 - یەکگرتووی ئیسلامی 4 - کۆمەڵی دادگەری 1  

   هاوڵاتی  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لە ده‌وحه‌ له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه‌ و هەردوولا پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پەرەپێدانی ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان تاوتوێ کرد. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ پاش ئه‌وه‌ى به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌يشته‌ قه‌ته‌ر، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ده‌وحه‌ى پايته‌خت له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر كۆبووه‌وه‌. ئەوەش هاتووە، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ په‌ره‌پێدان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عيراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر كرده‌وه‌ و باسيان له‌ ده‌رفه‌تى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان و له‌وێشه‌وه‌ بۆ ته‌واوى عيراق كرد به‌تايبه‌تى له‌و بوارانه‌دا كه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان و عيراق پێويستن، هه‌روه‌ها هه‌نگاوه‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى گشتيى قه‌ته‌ريان له‌ هه‌ولێر تاوتوێ كرد. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستوەتەڕو، دۆخى عيراق و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

   هاوڵاتی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:" ئەنجومەنی کۆمسیاران پێداچوونەوەی بۆ سەرجەم سکاڵاکان و دەنگی ئەو وێستگانەی دەنگدان کرد کە سکاڵایان لەسەر بووە و لەئێستادا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بۆ رایگشتی بڵاودەکەنەوە، جەختیش دەکەنەوە لەوەی کۆمسیۆن هیچ کاتێک بەشێک نەبووە لەململانێکان و ئەرکی پیشەیی خۆی بۆ بەڕێوەبەردنی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد جێبەجێ کردووە. بەگوێرەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان کورسی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان  بەمشێوەیەیە: - پارتی 33 کورسی - یەکێتی 16 کورسی - نەوەی نوێ 9 کورسی - یەکگرتوو 4 کورسی - کۆمەڵ 1 کورسی - گۆڕان 0 کورسی بەپێی ئەنجامەکان، لە  بازنەی 1ی پارێزگای هەولێر کە چوار کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: نەهرۆ مەحموود- پارتی: 44928 دەنگ سیپان عەزیز- پارتی: 37099دەنگ محەممەد سدیق- پارتی: 33656 دەنگ جوان عەبدوڵڵا عومەر (پارتی - هەولێر) 12843 دەنگ  *فەیسەڵ کەریم خان (هاوپەیمانی کوردستان) دەرنەچووە، 27604 دەنگی هێناوە، بەڵام جوان بە کۆتا دەرچووە لە  بازنەی 2ی پارێزگای هەولێر کە چوار کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: خدر عەلی مەنتک (پارتی – هەولێر) 25373 دەنگ وەزیرە ئەحمەد (نەوەی نوێ – هەولێر)  24626 دەنگ ئامانج مەحموود هەرکی (پارتی – هەولێر) 23632 دەنگ کوردۆ عومەر (یەکێتی – هەولێر) 18370 دەنگ بازنەی 3ی هەولێر  کە سێ کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: رێبوار هادی (پارتی – هەولێر): 23093 دەنگ ڤیان عەبدولعەزیز (نەوەی نوێ – هەولێر) 14168 دەنگ لەیلا ئەکرەم سەعید (پارتی – هەولێر) 9306 دەنگ بازنەی 4ی پارێزگای هەولێر  کە چوار کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: محەممەد ئیسماعیل (نەوەی نوێ) 24217 دەنگ مەریوان قەرەنی (پارتی – هەولێر) 20384 دەنگ سەباح سوبحی (پارتی – هەولێر)  : 16962 دەنگ نەهلە قادر (پارتی – هەولێر) 13872 دەنگ بازنەی 1ی پارێزگای سلێمانی کە چوار کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: رێبوار ئەوڕەحمان (نەوەی نوێ – سلێمانی) 18640 دەنگ یادگار مەحموود (پارتی – سلێمانی) 9477 دەنگ نەرمین مەعرووف (یەکێتی – سلێمانی) 8433 دەنگ دارا حەمە ئەحمەد (یەکگرتوو – سلێمانی) 8157 دەنگ بازنەی 2ی پارێزگای سلێمانی کە سێ کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: بەدریە ئیبراهیم رەشید (نەوەی نوێ – سلێمانی) 25022 دەنگ بڕیار رەشید (یەکێتی – سلێمانی) 14780 دەنگ ئاسۆ فەرەیدوون (یەکێتی – سلێمانی) 11765 دەنگ بازنەی 3ی  پارێزگای سلێمانی کە سێ کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: چرۆ حەمەشەریف (یەکێتی – هەڵەبجە) 15952 دەنگ موسەننا ئەمین (یەکگرتوو – هەڵەبجە) 14719 دەنگ ئاریان عەزیز ئەحمەد (نەوەی نوی – هەڵەبجە) 12082 دەنگ بازنەی 4ی پارێزگای سلێمانی کە چوار کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: سروە عەبدولواحید (نەوەی نوێ – سلێمانی) 28987 دەنگ سۆران عومەر سەعید (کۆمەڵ – سلێمانی) 25116 دەنگ غەریب ئەحمەد مستەفا (یەکێتی – سلێمانی) 19714 دەنگ بەدریە حوسێن عەزیز، هاوپەیمانی کوردستان: 17307 دەنگ  بازنەی 5ی پارێزگای سلێمانی کە چوار کورسییە ئەنجامەکان بەم شێوەیەیە: مەوفەق حوسێن قادر (نەوەی نوێ – گەرمیان) 21587 دەنگ شوان محەممەد روستەم (پارتی – گەرمیان) 9521 دەنگ سروە محەممەد رەشید (یەکێتی – گەرمیان) 7851 دەنگ کاروان عەلی یاروەیس (یەکێتی - گەرمیان) 7504 دەنگ بازنەی 1 دهۆک: جەمال ئەحمەد کۆچەر (یەکگرتوو – دهۆک) 56702 دەنگ خالید سەلیم (پارتی – دهۆک) 29083 دەنگ خەلیل غازی (پارتی – دهۆک) 26487 دەنگ  ئەڤین سەلیم (پارتی – دهۆک) 19265 دەنگ بازنەی 2 دهۆک: سەگڤان یوسف (پارتی – دهۆک) 28003دەنگ عومەر ساڵح کۆچەر (یەکگرتوو – دهۆک) 24442 دەنگ زۆزان عەلی (پارتی – دهۆک) 21457 دەنگ  بازنەی 3 دهۆک: مەوفەق شەهاب (پارتی – دهۆک) 29990 دەنگ چیای تەیموور (پارتی – دهۆک) 25846 دەنگ ئیمان عەبدولڕەزاق (یەکێتی – دهۆک) 18695 دەنگ ڤیان سەبری (پارتی – دهۆک) 18502 دەنگەکانی بازنەی یەکی کەرکووک شاخەوان عەبدوڵڵا ئەحمەد، پارتی 37744 دەنگ ئومێد محەممەد ئەحمەد غەفوور، نەوەی نوێ 23090 دەنگ ديلان غەفوور ساڵح سەمین زەنگەنە، هاوپەیمانی کوردستان  21510 دەنگ سەباح حەبیب قادر وەهاب، هاوپەیمانی کوردستان 15708 موهەیمەن عەلی حوسێن حەمدانی 14358 بازنەی دووی کەرکووک ئەرشەد رەشاد فەتحوڵڵا ساڵحی، بەرەی تورکمان 23060 دەنگ گەیلان قادر عەلی عومەر ، هاوپەیمانی کوردستان 13239 دەنگ نەجوە حەمید کاکەیی، پارتی 11887 دەنگ غەريب عەسكەر ئەلمورادلی، فەتح 7729 دەنگ بازنەی سێی کەرکووک محەممەد عەلی محەممەد تەميم، تەقەدووم 24390 دەنگ راكان سەعيد عەلی جبووری، هاوپەیمانی عەرەبی لە کەرکووک 14682 دەنگ مونا محەممەد خەلەف سەبيل جبووری، هاوپەیمانی عەقدی نیشتمانی 9964 دەنگ     ئەنجامی کۆتایی کورسی سەرجەم لایەنەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق:   رەوتی سەدر 72 تەقەدووم 37 سەربەخۆ 35 پارتی 33 دەوڵەتی یاسا 33 هاوپەیمانیی فەتح 16 هاوپەیمانیی کوردستان 16 عەزم 13 نەوەی نوێ 9 بزووتنەوەی ئیمتیداد 9 ئیشراقەی کانوون 6 هاوپەیمانیی عەقدی نیشتمانی 5 هاوپەیمانیی تەسمیم 5 هێزی دەوڵەت 4 جەماهیرنا 3 یەکگرتوو 4 بزووتنەوەی حەسم 3 رەوتی فوراتەین 1 هاوپەیمانیی عەرەبی لە کەرکووک 1 جەماهیرنای نیشتمانی 1 پڕۆژەی نیشتمانیی عێراق 1 مەنتەجی نیشتمانی 1 گردبوونەوەی سەنەدی نیشتمانی 1 گردبوونەوەی ئیقتیداری نیشتمان 1 گردبوونەوەی خەڵکی واست 1 هاوپەیمانیی ئامالی نیشتمان 1 هاوپەیمانیی نەهجی نیشتمانی 1 بەرەی تورکمانی 1 کۆمەڵی دادگەری 1 بزووتنەوەی بیلادی 1 بزووتنەوەی حقووق 1 پارتی نیشتمان 1 قادیموون 1 کوتلەی وەفا و تەغیر 1

 هاوڵاتی سه‌رۆکكۆماری توركیا داوای لە مێرکل كرد كولتووری ره‌گه‌زپه‌رستی كۆتایی پێبهێنێت و رایگەیاند:" ریشه‌كێشكردنی كولتووری ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی توركه‌كان له‌ ئه‌وروپا هه‌ست بكه‌ن به‌ ته‌واوی له‌ ماڵی خۆیاندا ده‌ژین، رایگەیاند "مێركل بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی جیددی داوه‌. له‌و باوه‌ڕه‌یشدام ئه‌وه‌ی دێته‌ جێی، هه‌مان رۆڵ ده‌گێڕێت".  ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021،  دوای كۆبوونه‌وه‌ی دووقۆڵیی نێوانیان، ئه‌ردۆغان و مێركل له‌ كۆشكی هوبه‌ر له‌ ئیستەنبووڵ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا. رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به‌وه‌ی له‌ ئیستەنبووڵ پێشوازی كردووه‌ له‌ راوێژكاری ئه‌ڵمانیای دۆست و هاوپه‌یمانی و شاندی یاوه‌ری، گوتی: "هیوادارم له‌ سه‌رده‌می كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وامی بدەین به‌و كاره‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل به‌ڕێوه‌مان بردوون. گفتوگۆ نزیكه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مێركل ته‌نیا له‌باره‌ی هه‌ردوو وڵاته‌وه‌ نه‌بووە، به‌ڵكو رۆڵی جیددی هه‌بووه‌ له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناوچه‌كه‌. به‌ ناوی خۆم و گه‌لی توركیاوه‌ سوپاسی هه‌وڵه‌ جیددییه‌كانی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌م بۆ هه‌وڵه‌كانی له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌ تایبه‌ت كێشه‌كانی سووریا." ئه‌ردۆغان تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ندین كۆسپ و به‌ربه‌ست خراوه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌ندامبوونی ته‌واوه‌تیی توركیا له‌ یه‌كێتیی ئه‌وروپا، به‌ڵام وتی، "هه‌میشه‌ مێركل رۆڵێكی گونجاو و باشی گێڕاوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هه‌میشه‌ به‌ پێزانینه‌وه‌ ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌نگێلا مێركل هه‌ڵده‌سه‌نگێنن." سه‌رۆکكۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ ریشه‌كێشكردنی كولتووری ره‌گه‌زپه‌رستی ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی توركه‌كان له‌ ئه‌وروپا هه‌ست بكه‌ن به‌ ته‌واوی له‌ ماڵی خۆیاندا ده‌ژین، رایگەیاند "مێركل بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵی جیددی داوه‌. له‌و باوه‌ڕه‌یشدام ئه‌وه‌ی دێته‌ جێی، هه‌مان رۆڵ ده‌گێڕێت." ئه‌ردۆغان دڵنیایی خۆیشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی كه‌ له‌ مه‌ودوایش مێركل رۆڵێكی گرنگ ده‌گێڕێت له‌ دۆستایه‌تیی نێوان تورکیا و ئەڵمانیا. هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا مێرکل ئاماژەی بەوە کرد، باسیان لە پەیوەندییەکانی تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا کردووە، گوتیشی، "پرسی کۆچی نایاسایی بابەتێکی زۆر گرنگە. من باسم لەوە کرد کە یەکێتیی ئەوروپا بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی ئەو پشتیوانییانەی دەربارەی ئەم پرسە بە تورکیای دابوو. لە پرسی پەنابەران و کۆچبەراندا تورکیا هەنگاوی زۆر گرنگی گرتووەتە بەر. هەروەها هاوئاهەنگییەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بەردەوامن." راوێژکاری ئەڵمانیا لە وەڵامی پرسیارێکدا دەربارەی رێککەوتنی نێوان تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا لەسەر پرسی پەنابەران رایگەیاند، "رێککەوتننامەی تایبەت بە پەنابەران، رێککەوتننامەیەکە لەنێوان تورکیا و یەکێتیی ئەوروپا. لەم پرسەدا ئەڵمانیا وەک بەرگریکارێک رۆڵی بینی. دەمانەوێت رێگری لە بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە بگیرێت و لەم پرسەشدا مەرجە یەکێتیی ئەوروپا پشتیوانیی تورکیا، بکات."

  هاوڵاتی ئه‌ندامێكى هاوپه‌یمانیه‌كه‌ى نورى مالیكى ڕایگه‌یاند:" له‌ ئێستادا گه‌وره‌ترین كوتله‌یان پێكهێناوه‌و گه‌شتونه‌ته‌ 93 كورسى په‌رله‌مانى ". ده‌ڵێت" هه‌ندێك له‌ لیسته‌ كوردیه‌كانیش ده‌یانه‌وێت به‌شدارى له‌ هاوپه‌یمانیه‌كه‌یان بكه‌ن". محمد سه‌یهود كاندیدى سه‌ركه‌وتوى په‌رله‌مانى عێراق له‌ ده‌وڵه‌تى یاسا ڕایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تى یاسا هاوپه‌یمانییه‌كى ستراتیژى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوپه‌یمانى و كوتله‌ى تر ئه‌نجامداوه‌ و كۆى كورسیه‌كانیان گه‌شتۆته‌ زیاتر له‌ 93 كورسى و له‌هه‌وڵى فراوانكردنى هاوپه‌یمانیه‌كه‌یاندان. وتیشى، ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌م هاوپه‌یمانیه‌ به‌شدارن(ده‌وڵه‌تى یاسا، هاوپه‌یمانى فه‌تح، عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق، حزب الله‌ و كوتله‌ى حقوق، و هه‌ندێك له‌ لایه‌نى تر له‌گه‌ڵ به‌شێك له‌ كاندیده‌ سه‌ركه‌وتوه‌ سه‌ربه‌خۆكان. ناوبراو ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، هه‌ندێك له‌ لیسته‌ براوه‌ سونی و كوردستانیه‌كان ده‌یانه‌وێت بچنه‌ ناو هاوپه‌یمانیه‌كه‌یان. محمد سه‌یهود باسى له‌وه‌شكردوه‌، له‌دواى ڕاگه‌یاندنى ده‌رئه‌نجامى كۆتایی پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ناوى نورى مالیكى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ چوارساڵى داهاتوودا وه‌ك كاندیدى لیسته‌كه‌یان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. له‌ئێستادا هه‌ریه‌كه‌ له‌ موقته‌دا سه‌درو نورى مالیكى له‌هه‌وڵى ئه‌وه‌دان گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى دروستبكه‌ن و هه‌رلایه‌نه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتوو دیارى بكات.

    هاوڵاتی   نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌ سه‌ردانێكى فه‌رمى به‌ره‌و ده‌وحه‌ى پايته‌ختى قه‌ته‌ر به‌ڕێكه‌وت.  ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "له‌ سه‌ردانه‌كه‌يدا نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ خاوه‌نشكۆ، شێخ ته‌ميم بن حه‌مه‌د ئالسانى، ميرى قه‌ته‌ر و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى ديكه‌ى قه‌ته‌رى كۆده‌بێته‌وه‌." نێچیرڤان بارزانی، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا "بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش" لەگەڵ بەرپرسانی قەتەر تاوتوێ ده‌كات.

هاوڵاتی  وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 464 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 20 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆترینیان لە سلێمانی بوون". ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021، بە پێی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا پێنج هەزارو 467 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 464 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 608 توشبوش چاكبونەتەوە. وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 20 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، 5 لە هەولێر، 7 لە سلێمانی، 4 لە دهۆك، 1 لە هەڵەبجە، 2 لە گەرمیان، 1 لە راپەڕین.

  هاوڵاتی   راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند:" لە 95% ژماردنەوەی دەنگەكان كۆتایی هاتووە و هیچ گۆڕانکاریەک بەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردندا نایەت". ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021، عەبدولحسێن ئەلهنداوی  راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لەوەكردەوە:" کە ئەنجامە بەدەستهاتوەکانی جیاکردنەوە بە دەست، یەکسان بون بە ئەنجامە جیاکراوەکان بە ئەلیکترۆنی لە تەواوی بازنەکانی هەڵبژاردن". راوێژكارەكەی كازمی  وتیشی:" هیچ گۆرانكاریەكی گەورە لە ئەنجامەكاندا رونادات". هاوكات هەر ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردبو، 95‎%‎ جیاکردنەوەی دەنگی 3681 وێستگەی دەنگدان کۆتاییهاتوە کە ئەنجامەکانیان راستەوخۆ بە دەستیان نەگەیشتبو و لایەنەکان سکاڵایان لەبارەی ئەنجامەکانیان هەبوە.  

هاوڵاتی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند:" لەچەند رۆژی داھاتوودا دەست بەدابەشکردنی ئەو بڕە نەوتە دەکرێت رەوانەی سلێمانی کراوە". دەشڵێت:" تا ئێستا بڕی ملیۆنێک و ٥٠٠ لیتری بۆ پارێزگای سلێمانی ناردووە".  ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021، ھەڤال ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند:" ھۆکاری گران بوونی نرخی نەوتی سپی و غاز پەیوەندی بە حکومەتەخۆجێیەکانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی و بازاڕی نێودەوڵەتییەوە ھەیە". پارێزگاری سلێمانی وتیشی:" لەم رۆژانەدا دەست بە دابەشکردنی ئەو بڕە نەوتەدەکەن کە حکومەتی فیدڕاڵی ناردوویەتی". لەبارەی گرانبوونی بەنزین و گازۆیلەوە باسی لەوەکرد: ئەمانە لە پاڵاوگە ناوخۆییەکان بەرھەمناھێنرێن، ھەریەک لە حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی نەوتی خاو بە پاڵاوگە ناوخۆییەکان نادەن، بۆ ئەمەش پشتییان بە بازاڕی نێودەوڵەتی بەستووە. دەشڵێت:" لە ئێستادا بازاڕی نێودەوڵەتی خواستێکی زۆری لەسەرە و بەرھەمھێنانیش کەمە".ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا گفتوگۆھەیە بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە، ھەرگرفتە و ھۆکارەکەشی جیاوازە. پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، گرفتی غاز پەیوەندی بە چاککردنەوەی پرۆژەی غازی کۆرۆمۆرەوە ھەیە کە لەلایەن کۆمپانیای دانا غازەوەچارەسەر دەکرێت و بەنیازە لە چەند رۆژەی داھاتوودا بەرھەمەکانی بۆ دوو ئەوەندە و بەرێژەی ٥٠٪ بەرزبکاتەوە. لەبارەی گرانبوونی نەوتی سپییەوە، ھەڤاڵ ئەبوبەکر ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی فیدڕاڵی بەڵێنی داوە بۆ ھەموو ماڵێک بەرمیلێک نەوت دابین بکات و لە ١ی ئەم مانگەوە بینێرێت، بەڵام تا ئێستا بڕی ملیۆنێک و ٥٠٠ لیتری بۆ پارێزگای سلێمانی ناردووە. لەبارەی دابین کردنی بەنزین و گزۆیلەوە، ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، "داوامان لە بازرگانەکانی کردووە لە ھەر شوێنێکەوە بەنزین بھێنن کار ئاسانییان بۆ دەکەین و دەرفەتیان بۆ دەرەخسێنین". وتیشی، ھیوا دەخوازن کاتێک بازرگانەکان لە بازاڕی نێودەوڵەتی سوتەمەنی دابیندەکەن، ئەو دەستپێشخەرییە ناوەختییانە نەمێنن کە ھەیە، تا بتوانرێت لە کورترین ماوەدا کێشەکە چارەسەربکرێت. لەبارەی ئەگەری گرانبوونی نرخی غازەوە و ئەو رێکارانەی بەرامبەر بریکارەکان دەگیرێنەبەر، پارێزگاری سلێمانی ئاشکرای کرد، لە ئێستادا غاز لە سلێمانی گراننەبووە، لیژنەکانی قایمقامییەتی سلێمانی و یەکە کارگێڕییەکان و چاودێری بازرگانی بەوردی  چاودێری ئەم بابەتە دەکەن.  لەبارەی ھاوردەکردنی بەنزین لە ئێرانەوە، ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا بەھۆی ئەوەی ئێران دەتوانێت بە نرخی بۆرسە سوتەمەنی بفرۆشیت، کە گرانترە لە نرخی پێشووی، ئەمەش وای کردووە گرانتر بکەوێت لە عێراق و ھەرێمی کوردستان. ئەمە لەکاتێکدایە، ھەر ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند:" بەھۆی چاککردنەوەی وێستگەی کۆرمۆر گرفتی غاز لە تەواوی کوردستاندا سەریھەڵداوە و لەگەڵ خاوەن کارگەکان و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە گفتوگۆدان بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە". ئاماژەی بەوەشدا" '' دڵنیایی بە ھاووڵاتییان دەدەین کە قەیران دروست نابێت و نرخی غاز بەرزنابێتەوە و لێپێچینەوەمان لەگەڵ بریکارەکانی غاز کردووە و لەمەودوا لێپێچینەوەکانمان توندتریش دەکەین''.

هاوڵاتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لەعێراق رایگەیاند:" 95% ی ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان لە سێ ھەزار و 681 وێستگە تەواوكراون". ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021،عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا ئاشكرایكردووە، تا ئێستا 95% ی ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان لە سێ ھەزارو 681 وێستگە تەواوكراون. عیماد جەمیل، باسی لەوەشكردووە، ئەنجامەكانی ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان بەدەست و ئەلیكترۆنی ھاوچەشن بوون. راشیگەیاندووە، تائێستا 356 تانە لەسەر ئەنجامە بەراییەكانی ھەڵبژاردنەكانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە كۆمسیۆن تۆماركراون و گوتی: "تا ئێستا كۆمیسیۆن 85%ی تانەكانی تەواوكردووە". عیماد جەمیل، ئاماژەی بەوەشداوە، ئەنجوومەنی كۆمیسیاران، بڕیاری خۆی لەبارەی تانەكانەوە دەدات.  

  هاوڵاتی  لە بەشێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ دەستیپێکردەوە.   ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021،  خۆپیشاندانی وانەبێژان لە شاری سلێمانی لەبەردەم بینای پەرورەدی گشتی دەستیپێکرد و لە راگەیەنراوێكدا كە ئاراستەی حكومەتی هەرێم و پەرلەمانی كوردستانیان كردوە، داوا دەكەن حكومەت بەبێ جیاوازی و لەسەر بنەمای خزمەت و ساڵانی دەرچوون، هەلی دامەزراندنی هەمشەییان بۆ بڕەخسێنێت. داواش دەكەن لەكاتی دامەزراندنیاندا بە هەمیشەیی پێویست دەكات ساڵانی خزمەتیان بۆ هەژماربكرێت و وەڵامی هەردوو داواكارییەكانیان لە زوترین كاتدا بدرێتەوە، بەپێچەوانەوە تا جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان ناگەڕێنەوە بۆ هۆڵەكانی خوێندن. هەر بەپێی زانیارییەکان، هەر ئەمڕۆ بەشێك لە مامۆستایانی وانەبێژ لە قەزایی ڕانیە و قەڵادزێ و هەڵەبجە و گەرمیان و دەربەندیخان و سنوری بەردەڕەش گردبونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجام داو داوای دامەزراندنی هەمیشەیی و پێدانی شایستە داراییەکانیان دەکەن.   

هاوڵاتی بایدن رایگەیاند: "رێگە بەرەو سەرکوتکاری دەچێت دەبێت لەبیرمان نەچێت، بە لەناوبردنی راستییەکان دەستپێدەکات. ئێستا دەبینین لە جیهاندا مافەکانی مرۆڤ و بەها دیموکراسییەکان لەژێر هەڕەشە و هێرشدان. ئێستا لە جیهاندا بەراورد بە 15 ساڵ لەمەوبەر وڵاتانی دیموکراسی کەمترن".  ئەمڕۆ شەممە 16ی تشرینی یەکەمی 2021، لە وتارێكیدا لە ناوەندی مافەکانی مرۆڤی سەر بە زانکۆی کۆنێکتیکیتی ئەمریکی، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند:"رێگە بەرەو سەرکوتکاری، دەبێت لەبیرمان نەچێت، بە لەناوبردنی راستییەکان دەستپێدەکات. ئێستا دەبینین لە جیهاندا مافەکانی مرۆڤ و بەها دیموکراسییەکان لەژێر هەڕەشە و هێرشدان. ئێستا لە جیهاندا بەراورد بە 15 ساڵ لەمەوبەر وڵاتانی دیموکراسی کەمترن. ئەمە قبووڵکراو نییە. بۆیە لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونم هەنگاوی کۆنکرێتیم نا و مافەکانی مرۆڤم خستە چەقی سیاسەتەکانی دەرەوەی ئیدارەکەم و جەختم لە سەرکردایەتی ئەمریکا لە جیهان لەم بوارەدا کردەوە." بایدن ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد : تاوان دژی مرۆڤایەتی بەڕێکەوت روونادات، بەڵکو بژارەیە و لەلایەن کەس و سەرکردەکانەوە کاری بۆ دەکرێت و وتی:" کاتێك کە تەماشای ئەمڕۆی جیهان دەکەین، بەداخەوە ناتوانین بڵێین دڕندەیی نەماوە. سەرکوتکردنی ئیگۆرە موسڵمانەکان لە چین و مامەڵەی دڕندانەی ئەنجوومەنی سەربازی دژی کەمینەی رۆهینگا و هەروەها تووندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی و برسیکردنی خەڵکی سیڤیل لە باکووری ئەسیوپیا، ئەوانە بەشێکن لەو کارانەی کە پاشەکشەیان بە دیموکراسییەت کردووە". مافەکانی مرۆڤ و بەرگریکردنی لە دیموکراسییەت ئەو پەڕاوەیە کە سەرۆکی ئەمریکا بەردەوام جەختی لێدەکاتەوە و تێکەڵ بە سیاسەتی دەکات. سەرۆکی ئەمریکا وتیشی"کاتێك کە باس لە بارودۆخی خراپی مافەکانی مرۆڤ لەو وڵاتانە دەکەین، بەو واتایە نایێت کە دژیان بووەستین و شەڕیان لەگەڵ بکەین، بەڵکو بەرپرسیارییەتی سەر شانمانە لانیکەم لەئاستیاندا بێدەنگ نەبین". رێکخراوی هیومەن رایتس وۆچی ئەمریکی لە کۆی 197 وڵاتی جیهان، 20 وڵات بە خراپترین لە ئاست دیموکراسی و مافی مرۆڤ پۆلێنکردووە، لەسەرووی هەموویانەوە، میانمار، ئەریتیریا، لیبیا، کۆریای باکوور؛ هەروەها لە لیستەکەیدا وڵاتانی سووریا، تورکمانستان، کوبا و سعودیە و چەند وڵاتێكی دیکە دەبیندرێن.

هاوڵاتی بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گەڕاندنەوەی پارەکانی سەر بە دەستەی دەستپاکی رایگەیاند: " نزیکەی 17 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار گەڕایەوە سەر حسابەكەمان". موعتەز عەباس، بە ئاژانسی فەرمی حکومەتی عێراقی راگەیاندووە،"کۆی ئەو بڕە پارەیەی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات گەڕێنراوەتەوە نزیکەی 17 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار بووە". ئاماژەی بەوەشداوە،" فەرمانگەکەیان هەوڵیداوە کۆی دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بگەڕێنێتەوە کە لەلایەن دادگاکانی وڵاتەوە فەرمانی گێرانەوەی بۆ دەرکراوە". لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی بلۆککراوە و فەرمانی گێڕانەوەیان بۆ دەرکراوە بریتییە لە یەک ملیار و 417 ملیۆن و 900 هەزار و 842 دۆلار و 33 ملیۆن و 582 هەزار و 725 یۆرۆ و دوو ملیۆن و 329 هەزار و 521 جونەیهی ئیستەرلینی بەریتانی و 951 ملیار و 428 ملیۆن و 263 هەزار و 286 دیناری عێراقی و 720 هەزار و 529 دیناری ئەردەنی و سێ هەزار و 652 فرەنکی سویسری. موعتەز عەباس، باسی لەوەشکردووە،" دەست بەسەر 14 موڵک و پێنج پشکی کۆمپانیای جۆراوجۆردا گیراوە". بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی گەڕاندنەوەی پارەکانی سەربە دەستەی دەستپاکی، وتیشی" توانراوە بڕی چوار ملیۆن و 170 هەزار دۆلار لە چەند وڵاتێکی دیکە لە دەرەوەی عێراق بلۆک بکرێت و بەم نزیکانە دەگەڕێنرێنەوە". ئەمە لەکاتێکدایە، دەستەی دەستپاکی عێراق لەسەرەتای مانگی ئەیلولەوە رایگەیاند، کۆی ئەو بڕە پارەیەی دەستی بەسەردا گیراوە و بەشێکی گەڕێنراوەتەوە بۆ سەر هەژماری بانکی گەنجینەی گشتی بریتی بووە لە 253 ملیار و 586 ملیۆن و 273 هەزار و 295 دیناری عێراقی و چوار ملیار و 920 ملیۆن و 96 هەزار و 137 دۆلار.