هاوڵاتی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لەعیراق ئاشكرایكرد، لەئێستادا رێوشوێنی پێوستیان گرتووەتە بەر بۆ بەدواداچوونی ئەو سكاڵایانەی لەدەنگدانی تایبەت و گشتی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەستیان گەیشتووە. حەسەنێت لەیس، بەرپرسی بەشی سكاڵا لەكۆمسیۆن، ئەمڕۆ هەیینی ئاشكرایكرد، لەدەنگدانی تایبەت و گشتی 356 سكاڵایان بەدەست گەیشتووە، بەشێوەیەك 27 یان تایبەتن بە دەنگدانی تایبەت و 329 یان تایبەتن بەدەنگدانی گشتی. وتیشی، سكاڵاكان پۆلێن دەكرێن بۆ سوور، ئەویش ئەو سكاڵایانە دەگرێتەوە كەكاریگەریان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان دەبێت، لەگەڵ سكاڵای سەوز كەلەئێستادا  لێكۆڵینەوەیان لەسەر دەكرێت، هەر سكاڵایەكیش یەكلا بووەوە لەلایەن ئەنجوومەنی كۆمسیاران بڕیاری لەبارەوە دەدرێت. بەگوێرەی یاساكانی كۆمسیۆن، حەوت رۆژ دیاریكراوە بۆ پێداچوونەوە بە سكاڵاكان، دواتر لەماوەی 10 رۆژدا دەسەڵاتی دادوەری بڕیاری پێویستیان لەبارەوە دەدات، دواجار ئەنجامەكان رادەگەیەنرێن.

هاوڵاتی ئێران كەخاوەنی (18%)ی یەدەگی نەوتی جیهانە دەكەوێتە ریزبەندی سێیەم گەورەترین وڵاتی نەوتیی، بۆ دابینكردنی بڕی پێویستی بەنزین لەناوخۆی وڵاتەكەی ماوەی (15) ساڵ ئەو سوتەمەنییەی لەدەرەوە هاوردە كردووە، بەڵام سزا نێودەوڵەتییەكان وای كرد ببێتە یەكەم هەناردەكانی بەنزین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئێران تاساڵی (2018) ناچار بووە رۆژانە بڕی (27) ملیۆن تا (40) ملیۆن لیتر بەنزین لەدەرەوە بۆ وڵاتەكەی هاوردە بكات لەكاتێكدا لەناوخۆی وڵاتەكەشیدا بڕی زیاتر لە (52) ملیۆن لیتر بەنزینی بەرهەمهێناوە، بۆیە بۆ دابینكردنی بەنزینی پێویست بۆ وڵاتەكەی پەنای بۆ توركیا بردووە. ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشكرای كردووە لەساڵی (2020) سەرەڕای سزاكانی ئەمریكا، وڵاتی ئێران بەبەهای نزیكەی (20) ملیار دۆلار بەنزین و ماددەی پتڕۆكیمیایی لە رێگەی دەریاو وشكانییەوە رەوانەی وڵاتانی (پاكستان، ئەفغانستان، عێراق، ئیمارات) كردووە لەكاتێكدا بەرپرسانی ئێران تەنها دانیان بەوەدا ناوە كە تەنها بەبڕی سێ ملیار دۆلار بەنزین لە سنورە وشكانییەكانەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت عێراق و ئەفغانستان و پاكساتان رەوانە كراوە. رۆیتەر ئاماژەی بەوەكردوە ئێران بەبەرزكردنەوەی ئاستی پاڵاوگەكانی بەرهەمهێنانی بەنزینی بە رێژەی (600%) بەرز كردووەتەوە و بەوەش بووە بەیەكەم هەناردەكاری بەنزین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕست و ئێران ئەوەی بەشۆڕشی بەنزین ناوەزەد كردووە كەوەرچەرخانێكی گەورەیە لەمێژووی وڵاتەكەیدا چونكە پێشتر بەهۆی قەیرانی بەنزین و گرانبوونی ئەو سوتەمەنییە سەرهەڵدان و ناڕەزایەتیی لەئێران سەریهەڵداو سەرەڕای گیانلەدەستدانی ژمارەیەك خۆپیشاندەر، دەسەڵاتی ئێرانی تالێواری هەڵدێر برد. بەپێی بەراوردەكان ئێران تاساڵی (2018) ناچاربووە ئەو بڕە بەنزینەی كەهاوردەی وڵاتەكەی كردووە بەنرخێكی هەرزانتر لەتێچووەكەی رادەستی هاووڵاتیانی بكات، بەڵام بەبەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزین بە رادەیەك كەهەناردەی دەرەوەی بكات توانیویەتی داهاتی ناوخۆو دەرەوەی ساڵانەی بەهۆی بەنزینەوە كەپێشتر نەیبووە بگەیەنێتە زیاتر لە (23) ملیار دۆلارو ئەمەش بووەتە سەرچاوەیەكی گرنگی داهات بۆ حكومەتی وڵاتەكە. تڕەمپ و بەرهەمهێنانی بەنزین لەئێران دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشوی ئەمەریكا لەساڵی (2018) رایگەیاند كە لە رێككەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی (5+1) دەكشێتەوە و بەسەپاندنی سزای نوێ دژی تاران ئاستی هەناردەی نەوتی ئەو وڵاتە دەگەیەنێتە سفر، واتە رێگریی دەكات لەهەناردەكردنی نەوت و بەرهەمە نەوتییەكان، بەڵام ئەو هەڕەشەیەی ترەمپ بووە مایەی خێر بۆ ئێران، چونكە كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كەمكردنەوەی سزاكان و خۆدورخستنەوە لەكڕینی بەنزین بە تایبەت كە بەهای دراوی تمەن دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیبوو، بڕیاری دا ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزین لە رۆژانە (59) ملیۆن لیترەوە بۆ رۆژانە (120) ملیۆن لیتر بەرزبكاتەوە واتە دوو هێندەی رابردوو. بەرپرسانی ئێران روونیان كردووەتەوە بە لەبەرچاوگرتنی سزاكانی ئەمەریكا و بەرزبوونەوەی ئاستی بەكارهێنانی بەنزین لەناوخۆی وڵاتەكەدا و بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار ناچاربوون رۆژانە نزیكەی (40) ملیۆن لیتر بەنزین لەدەرەوە هاوردە بكەن، بەڵام بڕیاریان داوە بەبەرزكردنەوەی ئاستی پاڵاوگەكان بەتایبەت پاڵاوگەی (ستارەی خەلیجی فارس) كەپێشتر رۆژانە سێ ملیۆن لیتر بەنزینی بەرهەمهێناوە، بۆ (107) ملیۆن لیتر بەرزبكەنەوە و ئەمەش بەگەورەترین بازدان لەبەرهەمهێنانی بەنزین ئەژمار دەكرێت كە بۆ سوككردنی باری قورسی سزا نێودەوڵەتییەكان و سزاكانی ئەمەریكا ئەنجامدراوە. بەنزینی ئێران لەهەرێمی كوردستان و لوبنان و ڤەنزوێلا بەپێی ئامارەكان، هەرێمی كوردستان (80%)ی بەنزینەكەی لەوڵاتی ئێرانەوە هاوردە دەكرێت لەكاتێكدا بەنزین لەو وڵاتە نرخێكی زۆر هەرزانی هەیەو نرخی هەر لیترێكی ناگاتە (200) دینار، بەڵام ئەو بەنزینەی لەئێرانەوە رەوانەی هەرێم و عێراق دەكرێت و كواڵیتییەكەشی بەجیاوازییەكی زۆرە لەبەنزینی ناوخۆی ئەو وڵاتە كەمترە، نرخەكەی دەگاتە زیاتر لە (800) دینار بۆ هەر لیترێك. ئەو بەنزینەی ئێران لەناوخۆی وڵاتەكەیدا بەكاری دەهێنێت كوالێتییەكەی لەئاستی پێوەرەكانی ئەوروپادایە بۆ ژینگەو بزوێنەرەكانی ئۆتۆمبێل، شارەزایانی سوتەمەنی ئەو وڵاتە دەڵێن كوالێتیی بەنزینی ناوخۆی ئێران خاوەنی بڕوانامەی كوالێتیی و ستانداردی (یۆرۆ4) و (یۆرۆ 5)ە. ئێران كەخاوەنی هەرزانترین بەنزینە لەجیهاندا لەماوەی رابردوو ئاستی هەناردەكردنی بەنزینەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو كەمكردووەتەوە و ئەوەش كاریگەریی هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەنی لەهەرێمی كوردستان. لەمانگی نیسانی ئەمساڵەوە نرخی بەنزین لەهەرێمی كوردستان بەبەردەوامی لەبەرزبوونەوەدا بووە بەجۆرێك نزخی هەرلیترێك بەنزینی نۆرماڵ گەیشتووەتە (700) بۆ (800)دینارو هۆكارەكانی ئەو بەرزبوونەوەی نرخەش دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەمبوونەوەی ئاستی هەناردەی بەنزین لەلایەن ئێرانەوە، چونكە ئەو وڵاتە ئاستی هەناردەی رۆژانەی بەنزینی خۆی لە (160) هەزار بەرمیلەوە بۆ هەشت هەزار بەرمیل كەمكردووەتەوە. نەسرەتوڵا سەیفی، راوێژكاری وزەی ژووری بازرگانیی ئێران لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی كاری ئێران (ئیلنا) رایگەیاندووە ئەزموونی وڵاتەكە ئەوە دەردەخات كە هەموو ساڵێك لەوەرزی سەرماو زستاندا ئاستی توانای پاڵاوگەكانی ئێران دادەبەزێت و ئەوەش وا دەكات بەرهەمهێنانی بەنزین بەشێوەیەكی بەرچاو كەم بكات، چونكە ئاستی هەناردەی بەنزین لە (1/4/2021) زیاتر لەیەك ملیۆن (174) تۆن بەنزین بووە، بەڵام ئەو بڕە لە (1/10/2020) بووە بە سفرو نەتوانراوە بەردەوامیی بەهەناردەكردنی بەنزین بدرێت. لەگەڵ ئەوەی بەرپرسانی ئێران ئاستی هەناردەی بەنزینی وڵاتەكەیان بە روونی ئاشكرا ناكەن بەڵام لەمانگی (9)ی ئەمساڵدا سایتی ناشناڵ نیوز (thenationalnews) ئاشكرای كرد كە كەشتییەكی گەورەی ئێران بڕی (33) هەزار تۆن بەنزینی لە رێگەی بەندەری بانیاس لەسوریاوە بۆ لوبنان گواستوەتە وەك هاوكاریی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ حزبوڵای لوبنان. بەپێی پێوانە جیهانییەكان هەر تۆنێك بەنزین هەزارو (351) لیترەو ئەو (33) تۆن بەنزینەی كەئێران بۆ لوبنانی ناردووە دەكاتە (44) ملیۆن و (583) هەزار لیتر كەدەبێتە یەك لەسەر سێی ئەو بڕە بەنزینەی كەئێران رۆژانە هەناردەی دەكات، بۆیە دوور نییە ئێران لەجیاتی هەناردەی بەنزین بۆ هەرێم، یارمەتیی حزبوڵڵای لوبنان بدات بۆ چارەسەریی قەیرانی سوتەمەنی لەو وڵاتە بەتایبەت كە حزبوڵڵا گەورەترین هاوپەیمانی كۆماری ئیسلامی ئێرانە. ئێران دوای وڵاتی ڤەنزوێلا خاوەنی هەرزانترین بەنزینە لەجیهاندا كەنرخی هەر لیترێكی دەگاتە (10) سەنت، بەڵام ئەو وڵاتە تاساڵی (2019) بۆ دابینكردنی بەنزین پشتی بەوڵاتی توركیاو چەند وڵاتێكی دیكە بەستوەو توانیویەتی لەكۆتایی ئەو ساڵەدا ئاستی بەرهەمهێنانی بەنزینی بە رێژەی 620٪ بەرزبكاتەوە و سەرەڕای دابینكردنی بەنزینی ناوخۆی وڵاتەكە،  بەنزینەكەی بۆ وڵاتانی عێراق، پاكستان ، ڤەنزوێلاو ئیمارات و ئەفغانستان و پاكستان هەناردە دەكات و بەیەكەم هەناردەكاری بەنزین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەقەڵەمدرا. ئەگەرچی ئێران لە رووی بەرهەمهێنانەوە بەسێیەم وڵاتی نەوتیی جیهان ئەژمار دەكرێت، بەڵام ئەو وڵاتە لەماوەی (15) ساڵدا رۆژانە (27) ملیۆن لیتر تانزیكەی (40) بەنزینی بۆ دابینكردنی سوتەمەنی، لەوڵاتانەوە بەتایبەت لەتوركیاوە هاوردە كردووە. بەكار‌هێنانی رۆژانەی بەنزین لەئێران دەگاتە رۆژانە (85) بۆ(86) ملیۆن لیتر لەكاتێكدا سیستمی سوتەمەنی بزوێنەری زۆربەی ئۆتۆمبێلەكانی ئەو وڵاتە بۆ بەكارهێنانی غاز رێكخراوەو بەرپرسانی سوتەمەنیی لەئێران ئاماژەیان بەوە كردووە، ئاستی بەكارهێنانی سوتەمەنی و بەتایبەت بەنزین لەسەردەمی سەرهەڵدانی كۆرۆناوە كەمی كردووە،  بەڵام پێشتر رۆژانە (115) ملیۆن لیتر بەنزین بەكاردەهێنرا، بۆیە ئاستی هەناردەی بەنزین لەسەردەمی كۆرۆنادا بۆ هەشت هێندەی رابردوو بەرزبووەوە. ئێران لەساڵی رابردوودا بەبەهای دوو ملیارو (900) ملیۆن دۆلار بەنزینی بۆ وڵاتانی دەرەوە، بەتایبەت عێراق و هەرێمی كوردستان رەوانە كردووە، بەڵام  لە چوار مانگی ئەمساڵدا تەنها بەبەهای (700) ملیۆن دۆلار بەنزینی رەوانەی دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە لەكاتێكدا نرخی بەنزین بۆ دوو هێندە بەرزبووەتەوەو ئەوەش ئاماژەیە كەبڕی هەناردەی بەنزینی ئێران بۆ وڵاتانی دەرەوە زۆر كەمی كردووە. سایتی ئارگۆس كە تایبەتە بەبڵاوكردنەوەی هەواڵەكان و شیكارییەكانی نەوت و سوتەمەنی لەبازاڕەكانی جیهان ئاشكرای كردووە ساڵی (2020) ئاستی هەناردەی بەنزینی ئێران حەوت ملیۆن و (800)هەزار تۆن بووە كە دەكاتە(160) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا بەڵام ئەو بڕە لەمانگی تەمموزی ئەمساڵەوە بۆ رۆژانە هەشت هەزار بەرمیل دابەزیوە. گومان دەكرێت ئێران دوور لەچاوی ئەمەریكاو وڵاتانی جیهان بەشێوەیەكی نهێنی بڕێكی بەرچاو لەبەنزینی بەرهەمهێنراوی وڵاتەكەی رەوانەی لوبنان و ڤەنزوێلا بكات بەتایبەت كە ئەو دوو وڵاتە لەقەیرانی قوڵی سوتەمەنیدان و ئەمریكاش ئێران تۆمەتبار دەكات كە بەهۆی هەناردەكردنی سوتەمەنی بۆ ئەو دوو وڵاتە دەبێتە هۆی سەپاندنی سزای زیاتر لەلایەن واشنتۆنەوە بەرامبەر حزبوڵڵای لوبنان و دەسەڵاتدارانی ڤەنزوێلا. راگرتنی هەناردەی بەنزین و گازئۆیل لەئێرانەوە لەماوەی رابردوودا هەواڵێك لە میدیاكانی ئێران بڵاوبووەوە كە بەپێی فەرمانێكی نووسراوی عەباس میرزایی، جێگری بەرێوەبەری هەناردەو هاوردەی سوتەمەنیی كۆماری ئیسلامی ئێران؛ هەناردەی سوتەمەنی لە رێگەی وشكانییەوە بۆ ماوەیەكی كاتی رادەگیرێت و هەواڵەكەش لە میدیاكانی هەرێمی كوردستان بەو شێوەیە بڵاو كرایەوە كە هەناردەی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین لەئێرانەوە بۆ هەرێم رداگیرێت و قەیرانی بەنزین روو لەهەرێمی كوردستان دەكاتەوە، لەكاتێكدا بەپێی ئەو نووسراوە « راگرتنی هەناردەی سوتەمەنی لە رێگەی سنورە وشكانییەكانەوە بەتەواوەتی چاوەڕەوان نەكراوە» واتە دوای ماوەیەكی كاتی هەناردەكردنی سوتەمەنی بەردەوام دەبێت و لەبەشێكی دیكەدا روون كراوەتەوە بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی خواستی بەنزین لەناوخۆی ئێران پێویستە لە سێ رۆژی داهاتوودا بەرپرسان بەهەماهەنگی و رێكخستنەوەی ئاستی خواست و بەكارهێنان و هەناردەكردنی سوتەمەنی چارەسەری دۆخەكە بكرێت. لەو نووسراوەدا كە لە رێككەوتی (30/9/2021) دەرچووە ئاماژە بەوە كراوە لەماوەی سێ رۆژی دوای كۆبوونەوەی بەرپرسان لەسەر چۆنیەتی هەناردەی سوتەمەنی بەتایبەت بەنزین بڕیارو رێكاری نوێ رادەگەیەنرێت ئەمەش ئاماژەیە كە فەرمانەكە بەشێوەیەكی كاتییە ئەگەرچی قەیرانی گرانبوونی بەنزین لەهەرێمی كوردستان لەمانگی نیسانەوە بەردەوامەو تائێستاش چارەسەر نەكراوە بەڵام هۆكارە سەرەكییەكانی گرانبوونی بەنزین یان قەیرانی سوتەمەنی ناگەڕێتەوە بۆ ئەم بڕیارەو فەرمانەكانی بەرپرسانی سوتەمەنی ئێران سەبارەت بە هەناردەكردنی بەنزین.  ئێران بەهۆی ئەو سزا نێودەوڵەتییانەی لەسەریەتی ناچارە بۆ دەستخستنی داهات و قەرەبووكردنەوەی كورتهێنانی بودجەی وڵاتەكەی بەردەوام بێت لەفرۆشتنی سوتەمەنی بۆ وڵاتانی دراوسێ بەتایبەت كەسنورێكی هاوبەشی زۆری وشكانیی هەیە بۆیە پێناچێت ئەو وڵاتە دەستبەرداری فرۆشتنی بەنزین بێت، چونكە ئاستی بەرهەمهێنانی لەزۆربەی پاڵاوگەكانی خۆی بەرزكردووەتەوە ئەویش لەپێناوی تێپەڕاندن و سوككردنی باری قورسی سزاكانی ئەمەریكا لەدژی وڵاتەكەی.

هاوڵاتی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، بڕیاردرا بە خەرجكردنی زیاتر لە 15 ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك لە سێكتەرە جیاجیاكان لە ئیدارەی گەرمیان. ئەمڕۆ هەینی 15ی تشرینی یەکەمی 2021، لە راگەیەندراوێكدا فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویکردەووە،" له‌ چوارچێوه‌ی بەرژەوەندی گشتی و جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ هاوڵاتیانی كوردستان. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ''مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به‌ ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی 15 ملیارو 826 ملیۆن دینار بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ندین پڕۆژه‌ له‌ سێكته‌ره‌ جیاجیاكانی (ڕێگه‌وبان، ئاو، ته‌ندروستی، شاره‌وانیه‌كان، په‌روه‌رده، ئاودێری، كاره‌با وئاوەدانکردنەوە)، له‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان." ئەوەشخراوەتەڕوو، "ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌و قۆناغ به‌ قۆناغ له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی ئیداره‌ی گه‌رمیان خه‌رج ده‌كرێت."

هاوڵاتی پارتی بە دەنگی دانیشتووانی کوردی زوممار و ناوچەکانی دیکەی قەزای تەلەعفەر، توانی لە بازنەی چواری نەینەوا کورسییەک بەدەستبێنێت.  شارۆچکەی زوممار سەر بە قەزای تەلەعفەرە و یەکێکە لەو شوێنانەی کە دەکەوێتە سنووری مادەی 140. زوممار لەنێوان باشووری کوردستان و رۆژئاوای کوردستانە ، زیاتر لە 110 هەزار کەس تێیدا نیشتەجێن و زۆرینەیان کوردن. لەئێستادا كۆمسیۆن سەرقاڵی ژماردنەوەی دەستی دەنگەكانە، لەكاتێ:دا ئەنماجی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی راگەیاندووە و زۆربەی لایەنەكان رەخنەیان لە ئەنجامەكان هەیە.

هاوڵاتی ئەندامێکی وەفدێكی چاودێریی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند:" کێشەی کورسییەکەی زاخۆ لە بەرژەوەندی یەکگرتوو یەکلابوویەوە و عومەر کۆچەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا". لە بازنەی دووەمی دهۆک کە زاخۆیە، سەگڤان یوسف، كاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بە پلەی یەکەم سەرکەوتووە، بەڵام لەسەر پلەی دووەم، رکابەرییەکی تووند لەنێوان عەبدولواحید ئەحمەد، كاندیدی پارتی و عومەر کۆچەر، كاندیدی سەربەخۆ (یەکگرتوو پاڵپشتی دەکات) هەیە. موسەننا ئەمین، كاندیدی سەرکەوتووی یەکگرتوو و ئەندامی وەفدی چاودێریی ژماردنەوەی دەنگەکان لە بەغدا لە فەیسبووکی خۆی نووسیویەتی: "کێشەی کورسییەکەی زاخۆ لە بەرژەوەندیی یەکگرتوو یەکلابوویەوە و دوای ژماردنی 88 سندووق کە کێشەی تێدا بوو دەرنجام، كاندیدەکەی یەکگرتوو سەرکەوت". بەوتەی موسەننا ئەمین ئەنجامەکان بەمشێوەن کە عومەر کۆچەر 4 هەزار و 36 دەنگ، عەبدولواحید ئەحمەد سلێڤانەیی 3 هەزار و 53 دەنگ و جیاوازییەکانیان 936 دەنگە.

هاوڵاتی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری هەڵبژاردن رایگەیاند:" ئەمڕۆ هەینی پرۆسەی جیاکردنەوەی دەستی بەشێک لە سندوقەکانی دەنگدان و بەراوردکردنیان بەئەنجامە ئەلیکترۆنییەکان تەواودەکرێت، بۆیە هەر ئەمڕۆش ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان رادەگەیەنرێت و رەوانەی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەکرێن بۆ پەسەندکردنیان". پێشووتر بەرپرسانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  باسیان لەوەکردبوو، ئەنجامی دەنگدانی 8745 وێستگەی دەنگدان بەدەست ژمێردرانەوە و بەراورد کران بەهەمان ئەنجامەکانی ئەلیکترۆنی و 100% هاوتا بون، هەروەها لەماوەی سێ رۆژدا تانەی لایەنەکان لەبارەی ئەنجامەکان وەردەگرن و بڕیاریان لەسەر دەدرێت. حسێن هینداوی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکردوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمان رادەگەیەنرێت و هیچ گۆڕانکارییەکی بەرچاویش بەسەر ژمارەی دەنگ و کورسی لایەنەکاندا نەهاتووە کەپێشووتر لەئەنجامە بەراییەکاندا راگەیەنران، بەڵام رێژەی دەنگەکان لەناو بازنەکاندا بەئاستێکی کەم گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە. ئەوەشی خستوەتەڕو، لەماوەی چەند رۆژی رابردودا کە ئەنجامی بەشێک لەوێستگەکانی دەنگدان بۆ رەوینەوەی گومانی لایەنەکان بەدەست ژمێردرانەوە، نوێنەرانی نەتەوە یەکگرتوەکان، کۆمکاری عەرەبی و نوێنەرانی ناوخۆی لایەنە سیاسییەکان لەهۆڵەکاندا ئامادەبوون و هەموو هەنگاوەکان بەشەفافی ئەنجام دراون. رۆژی یەکشەممەی رابردوو پرۆسەی دەنگدانی گشتی لەعێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچو و 23 ملیۆن و 986 هەزار و 741 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبو. سێ هەزار و 226 کاندیدیش کێبڕکێیان بۆ بەدەستهێنانی 329 کورسی پەرلەمانی عێراق کرد.

هاوڵاتی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتي نەتەوە یەکگرتووەکان كۆبووه‌‌وه و باسیان لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجامەکانی کرد، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هەردوولا هاوڕا بوون کە پێویستە هەر تانە و تێبینییەک لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، بە رێکارە یاساییەکان یەکلا بکرێنەوە". ئێواره‌ى رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14-10-2021 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ جێنين پلاسخارت، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتي نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، كۆبووه‌وه‌. بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و ئه‌نجامه‌كانى، دۆخى عێراق به‌گشتى و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له‌ وڵات، تاوتوێ كراون. سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان هيوا دەخوازن ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن دامه‌زراندنى حكومه‌تێكى لێ بكه‌وێته‌وه‌ كه‌ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و هيوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى ته‌واوى پێكهاته‌كان بێت و ئارامى و سه‌قامگيرى و خزمه‌تگوزارى بۆ عێراقييه‌كان دابين بكات، هه‌روه‌ها "هاوڕا بوون كه‌ پێويسته‌ هه‌ر تانه‌ و تێبينييه‌ک له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن، به‌ رێكاره‌ ياساييه‌كان يه‌كلا بكرێنه‌وه‌". نێچيرڤان بارزانى، سوپاسی پلاسخارت و نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان له‌ عيراق - يونامى-ی كرد بۆ رۆڵى به‌رچاويان له‌ چاودێريكردنى پرۆسه‌ى ده‌نگدان و يارمه‌تيدان و پشتگيريكردنى عێراق.

  هاوڵاتی هێزە سیاسییە شیعەکانی نزیک لەئێران لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقدا گورزێکی گەورەیان بەرکەوت و لەبەرامبەردا هێزەکانی تر دەنگیان هەڵکشا کەپێکدێن لە رەوتی سەدرو سوننەکان و سەربەخۆکان. ئەو هێزانەی کە دەنگیان کەمی کردووە هیزی باڵادەستبوون لەعێراق، هاوکات دەنگی هێزە باڵادەستەکانی هەرێمیش کەمی کردووە. ئەمە لەلایەک وەکو تۆڵەی دەنگدەر سەیر دەکرێت لەلایەکی تریشەوە گوماندەخاتە سەر ئاستی بێگەردیی هەڵبژاردنەکانی رابردوو. کێ سەرکەوت و کێ شکا؟ بەپێی دوایین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی عێراق کە كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویکردۆتەوە، هێزە سیاسییە شیعیه‌كان زیاتر لە ١٣٠ كورسیان بردۆتەوە بەڵام زۆرینەیان بەر رەوتی سەدر کەوتووە. هەروەها هێزە کوردییەکان کورسیەکانیان نزیکدەبێتەوە لە 63 کورسی. هەروەها سەربەخۆکان و لیستە نوێیەکان و پێکهاتەی کۆتاکانیش زیاتر لە ٧٠ کورسیان بەرکەوێت. لەکۆی ١٣٠ كورسی لایه‌نه‌ شیعیه‌كان رەوتی سه‌دری 73 كورسی بەرکەوتووە لەکاتێکدا لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨دا سەدریەکان لەژێر ناوی لیستی سائیروندا تەنها ٥٤ کورسیان هێنا. هەروەها ده‌وڵه‌تی یاسا بەسەرۆکایەتی نوری مالکی 37 كورسی، هاوکات لیستی فه‌تح بەسەرۆکایەتی هادی عامری 16 كورسی بەرکەوتووە لەکاتێکدا لەهەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨دا ٤٨ کورسی هەبوو. هەروەها لیستی هاوبەشی عه‌مار حه‌كیم و حه‌یده‌ر عه‌بادی تەنها 4 كورسیان بەدەستهێناوە، لەکاتێکدا پێشتر 61 کورسیان هەبوو. هاوکات كوتله‌ سونییه‌كان 63 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه‌ بەجۆرێک لیستی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان ٤٣ کورسی، هەروەها لیستی عەزم بە سەرۆکایەتی کەسایەتی دیاری سوننەکان خەمیس خەنجەر ٢٠ کورسی. هەروەها سه‌رجه‌م هێزە كوردییه‌كان لەچوارچێوەی پاریزگاکانی هەرێمی کوردستان و دەرەوەی هەرێم 63 كورسییان به‌ده‌ستهێناوه‌، ئەوەش بەپێی ئەنجامی بەرایی. کەمکردنەوەی دەنگی لیستی فەتح کە بەلیستی حەشدی شەعبی ناسراوە، هاوکاتە لەکەمكردنەوەی دەنگی هەریەکە لەیەکێتی و پارتی و گۆڕان کە پێکەوە زیاتر لە نیو ملیۆن دەنگ کەمیان کردووە. ساختەکاریی یان سزادان؟ پێشتر هێزە دەسەڵاتدارەکان تۆمەتبار دەکران بە ئەنجامدانی ساختەکاریی، بەڵام دەوترێت لەم  هەڵبژاردنە بوار بۆ ساختەکاری زۆر نەبووە.  هاوکاتیش دەنگیان بە رێژەیەکی بەرچاو کەمی کردووە. لەهەڵبژاردنی ٢٠١٨دا یەکێتی هەر شەش کورسیەکەی کوردی لەکەرکوک بردەوە لەگەڵ زۆرینەی کورسیەکانی سلێمانی، ئەوەش چاوەڕوان نەکراوبوو، چونکە بەرهەم ساڵح کە جێگری سکرتێری ئەو حزبە بوو لیسێکی جیاکردەوە. بەڵام زۆرینەی کورسییەکان یەکێتی بردیەوە، بەرهەم ساڵح و ئۆپۆزسیۆن ئەنجامەکەیان رەتکردەوە رایانگەیاند کە ساختەکاری کراوە. هەروەها هەر لەو ساڵەدا گروپەکانی حەشدی شەعبی دەنگەکانیان هەڵکشان، بەڵام کە لەم هەڵبژاردنەدا ئەوانیش دەنگەکانیان کەمی کردووە، ئەوەش ئەو گومانەی دروستکردووە کە پێدەچیت. جگە لەکەمی بەشداریکردن، هەروەها بوار نەهێشتنەوە بۆ ساختەکاری وایکردبێ هەندێ لایەنی دەستڕۆیشتوو دەنگیان کەم بکات. لەم هەڵبژاردنەدا جگە لەوەی کۆمەڵ و یەکگرتوو لەگەڵ نەوەی نوێ پێکەوە ١٤ کورسییان مسۆگەر کردووە، لەعێراقیشدا هێزە نوێیه‌كان و سەربەخۆکانیش توانیویانە ببنە ژمارەیەکی گەورە. بەجۆرێک لیستی ئیمتداد کە لیستێکی نوێیەو نوێنەرایەتی خۆپیشاندەرە عێراقیەکان دەکات 10 كورسی هێناوە، هەروەها كاندیده‌ سه‌ربه‌خۆكانیش 20 كورسیان به‌ده‌ستهێناوه‌، ئەمە جگە لەوەی چەند هێزێکی نوێی دیکەش کورسییان مسۆگەر کردووە. بە رای هەندێک لەچاودێران ئەنجامی  هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق سەرسوڕهێنەربووە، کەدیارترینیان کەمکردنی ڕێژەی دەنگەکانی هاوپەیمانی فەتح بووە، هەڵبژاردنەکەش ئەگەرچی کۆمسیۆن سەرپەرشتی کردووە، بەڵام کۆمسیۆنەکە مستەفا کازمی پێکیهێناوە کە بە کەسێکی نزیک لە ئەمریکاو دژی لایەنە شیعەکانی نزیک لەئێران ناسراوە. لیستی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری بەچەتری سیاسی حەشدی شەعبی و فراکسیۆنە ئێرانییەکان لەعێراق دادەندرێت، هاوپەیمانی فەتح لەم هەڵبژاردنەدا نزیکەی 16 کورسی بەدەستهێنا، بەراورد بەهەڵبژاردنی رابردووی ساڵی 2018ـدا، کە 48 کورسی هەبوو ئێستاش 32 کورسی لەدەستداوە. هاوپەیمانییەکە کە ژمارەیەک کوتلەی تێدایە کە دیارترینیان بەدرو عەسائیبی ئەهلی حەقە هیوایان بەئەنجامەکان هەبوو بۆ ئەوەی بەشداری لەپێکهێنانی حکومەتدا بکەن یان تێڕوانینی خۆیان بەسەریدا بسەپێنن، بەڵام ئەوەی روویدا پێچەوانەکەی بوو. دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، تووشی شۆکی کردن. هەریەک لەھاوپەیمانیی فەتح بەسەرۆکایەتی ھادی عامری، ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆکایەتی نوری مالیکی و عەسائیبی ئەھلی حەق بەسەرۆکایەتی قەیس خەزعەلی و کەتائیب حزبوڵڵا بەسەرۆکایەتی ئەبو حوسێن حەمیداوی رایگەیەندراوێکی ھاوبەشیان بڵاوکردەوەو تیایدا ھاتووە «سەرجەم تێبینییەکانمان لەسەر پرۆسەی دەنگدان، پێشکەش بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان کردووەو لای خۆیەوە کۆمسیۆن بەڵێنی داوە سەرجەم ئەو کێشانە چارەسەر بکات»، بێ ئەوەی وردەکاری لەبارەی ناوەڕۆکی تێبینییەکان بخرێتەڕوو. لە راگەیەندراوەکەدا ھەروەھا ھاتووە «کۆمسیۆن پابەند نەبووە بەسەرجەم ئەو رێوشوێنە یاساییانەی کە پێشتر رایگەیاندبوو، لەبەرئەوە رایدەگەیەنیین، ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختە رەتدەکەینەوەو تانەیان لێدەدەین و ھەموو رێوشوێنێکی گونجاو بۆ بەرگرتن لەیارییکردن بەدەنگی دەنگدەران، دەگرینەبەر». هەروەها شۆکێکی دیکە لەدەستدانی دەنگەکانی رەوتی حیکمەی عەممار ئەلحەکیم و هاوپەیمانی ئەلنەسری حەیدەر عەبادی بوو، کەهەردوولا لەهەڵبژاردنەکانی رابردوودا 61 کورسیان بەدەستهێنا، بەڵام لەم هەڵبژاردنەدا تەنها ٤ چوار كورسیان هێنا. فازڵ ئەحمەد، نوسەری دیاری سیاسی بۆ سکای نیوز روونیکردەوە «لەگەڵ ئەوەی رەوتی حیکمە و هاوپەیمانی نەسڕ گرەو لەسەر جەماوەری مەدەنی میانڕەو دەکەن لەبەرامبەر رەوتی سەدرو هاوپەیمانی فەتح، بەڵام ئەوەی ئەوان نەیاندەزانی ئەوە بوو کە خواستەکانی جەماوەر زیاتر لەهەر لایەنێکی کۆن بۆ سەربەخۆکان و لایەنە نوێیەکان بوو.» هەروەها وتیشی «هاوپەیمانییەکەیان هاوپەیمانییەکی شڵەژاوی فکرییە و هەڵوێستەکانی لەسەر میلیشیاکان یان خۆپیشاندان روون نەبووەتەوە، هەوڵەکانیان بۆ رازیکردنی هەموو لایەنەکان، بووە هۆی ناڕەزایی هەموویان». لەکاتێکدا هاوپەیمانی تەقەدوم کە محەممەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان سەرۆکایەتی دەکات پلەی یەکەمی لەجوگرافیای سوننەدا هەیە. دەرکەوتنی پارتی نوێ و کاندیدی خۆپیشاندەران دیارترین شۆکی هەڵبژاردنی عێراق، بەدەستهێنانی کورسی بوو لەلایەن ئەو هێزانەی کە لەخۆپیشاندانەکانی جەماوەریدا دەرکەوتبوون، کە لەساڵی 2019ـەوە دەستیانپێکرد، یەکێک لەوانەش پارتی «ئیمتیداد» لە پارێزگای زیقار بەسەرۆکایەتی چالاکوان و خۆپیشاندەر عەلا رەکابی نۆ کورسی بەدەستهێنا. پەیمان مەیاحی، چالاکوان، سەبارەت بەو بابەتە وتی: «ویستی جەماوەر بۆ گۆڕانکاری لەعێراق روون بووەوە، بۆ ئەوەی دەرفەتێک بەڕەوتە نوێیەکان بدرێت بۆ بەشداریکردن لەحکومەت و شکاندنی بنبەستی حزبە کۆنەکان، ئەوەش ئێستا روویداوە، وەک چۆن شۆڕشێکمان بینیوە لەدژی هەندێک لایەنی کۆن». مەیاحی وتیشی «ژمارەی کورسییەکانی لایەنە نوێیەکان زیادی کرد، سەرەڕای بایکۆتی بەرفراوانی هەڵبژاردنەکان و کەمی رێژەی بەشداریکردن و نەبوونی دەرفەتی پێویست بۆ برەودان و پێشکەشکردنی بەرنامەکان بەهۆی زاڵبوونی لایەنە کۆنەکان بەسەر جەماوەر لەڕێگەی پارەو تۆقاندنەوە. هەروەها شۆکێکی دیکەی هەڵبژاردنی عێراق لەهەرێمی کوردستان روویدا و «نەوەی نوێ» 9 کورسی بەدەستهێنا، لەکاتێکدا «گۆڕان» نەیتوانی هیچ کورسییەک بەدەستبهێنێت. هەر لەم هەڵبژاردنەی دوایی ژمارەیەك لە کەسایەتیەکانی ناو خۆپیشاندانەکان و کەسانی سەربەخۆ لەپارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوور بوونەتە خاوەنی كورسی پەرلەمان. لەنەجەف 5 كورسی بەر خۆپیشاندەران و سەربەخۆكان كەوتووە لەهەندێ پارێزگای تری باشور 10 كورسی و لەتێكڕای شارو بازنەكانی عێراقیش چەند سەربەخۆو كورسییەك بەر ئەو هێزانە كەوتووە كە لەدەرەوەی حزبە گەورەكان كێبركێیان كردووە، ئەمەش یەكەم دەرفەت و ئەزموونە لەپاش چوار خولی پەرلەمان. لەشەقامی عەرەبی سوننە و لەشارو بازنەكانیان ركابەری سەخت لەنێوان بەرەكەی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و هاوپەیمانێتی عەزمی خەمیس خەنجەردا بوو، بەگوێرەی ئەنجامەكان حەلبوسی كە سەرۆكایەتی پەرلەمانی بەدەستەو لە بەغداو ئەنبار و پارێزگاكانی تر پێگەی هەیە بە 43 كورسی دوو هێندە زیاتری بەرەی خەنجەری بەدەستهێنا كە 20 كورسییە. لەپەنا ئەم دوو بەرەیەشدا هەندێ وردە هێزی سوننە لەسەڵاحەدین و نەینەوا كورسییان بردووە بەمەش قەبارەی سوننەكان نزیكبووەتەوە لەئاستی چاوەڕوانكراوی خۆیان كە دەوروبەری 70 كورسیی بوو. هەڵبژاردن بەشیوەی فرە بازنەیی هەلی زیاتری دایە سوننەکان کورسیەکانیان لەناو ئەو پارێزگایانە زیاد بکەن کە تێکەڵەیەکە لەسوننەو شیعە، هاوشێوەی بەغداو پارێزگاکانی دیالەو سەڵاحەدین، چونکە لە سیستمی پێشووی یەک بازنەیی پارێزگاکاندا ئەگەر دەنگدەرە سونیەکان کەمتر بەشداربوونایە زۆرینەی کورسیەکان بۆ شیعەکان یەکلایی دەبووەوە.            

هاوڵاتی  فەرماندەیەکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)  لەبارەی کشانەوەی ئەمریکا هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت، داعش لەچەند ناوچەیەکی سوریا و عێراق خۆی رێکخستوەتەوە و لەچەند ناوچەیەکەیش هێرشدەکەنەسەر هێزە ئەمنییەکان. لوقمان خەلیل، فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەرۆژهەڵاتی سوریا بە رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی راگەیاندوە، سەرکردەکانی کورد مەترسییان هەیە لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسوریا، جارێکی دیکە گروپی داعش گەشەبکاتەوە بەتایبەت کەلەئێستادا زانیارییان هەیە ئەو گروپە بەهێمنی و لەناوچە بیابانی و دوورەدەستەکان سەرقاڵی خۆرێکخستنەوەیە. ئاماژەی بەوەشکردوە، هەرچەندە ئەو لەساڵی 2014دا فەرماندەیی کۆنتڕۆڵکردنەوەی کۆبانی و رەققەی کردووە و هەسەدە سەرجەم ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریای لەدەستی داعش رزگارکردووە، بەڵام لەو کاتەشدا فەرماندەکانی کورد باوەڕیانوابوو داعش مەترسییەکانی بەشێوەی جیاواز بەردەوامن، هەربۆیەش تائێستاش هەموو رۆژێک هێزەکانی دژەتیرۆری سەر بە هەسەدە ئۆپەڕاسیۆنی دەستگیرکردنی چەکدار و لایەنگرانی رێکخراوەکە لە دێرەزور و ناوچەکانی دیکەش ئەنجام دەدەن. ئەو فەرماندەیەی هەسەدە دەڵێت، "تەنها لەم هەفتەیەدا لەئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی هەسەدە و ئەمریکییەکاندا سێ چەکداری داعش کوژراون، هەروەها هێزێکی فەڕەنساش هێرشیانکردووەتەسەر پێگەکانی داعش لەناوچەکانی نزیک لەدانیشتوان".  لای خۆیەوە مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەدواین لێدوانیدا سەبارەت بە مەترسییەکانی داعش رایگەیاند، داعش کە لەسەر دەستی هەسەدە و بەهاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەسوریا کۆتایی پێهێنرا، لەئێستادا جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە و ئەوەش مەترسی لەسەر ناوچەکە و جیهان دروستکردووە، "بەتایبەت کەلەئێستادا لە دیرەزور و پارێزگای ئەنبار لەعێراق داعش بوونێکی رێکخراوی هەیە، بۆیە نابێت لەبوونیان لەو ناوچانە و لەناو کامپەکاندا چاومان دابخەین". لەگەڵ کشانەوەی ئەمریکا لەفغانستان، هێزەکانی سوریای دیموکرات مەترسی ئەوەیان هەیە ئەمریکا بڕیاری كشانەوەی هێزەکانی لەسوریاش بدات و ئەوەش کاریگەری لەسەر  ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان و سوریا دروستدەکات. لای خۆیەوە مانگی شوباتی ئەمساڵ جێسیکا مکنەڵتی، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاندبوو، هێزەکانی وڵاتەکەی لە سوریا و عێراق بەردەوام دەبن لە شەڕی دژی داعش و هاوکاریکردنی هاوبەشەکانیان. 

هاوڵاتی حكومەتی لوبنان رایگەیاند:"دوای پێكدادانە چەكدارییەكەی بەیروتی پایتەخت كە شەش كوژراو و 32 برینداری لێكەوتەوە، بڕیار دراوە ئەمڕۆ هەینی سەرجەم قوتابخانە و زانكۆ حكوومی و تایبەتەكان دابخرێن. سەرۆکی لوبنان دەڵێت:" لە هیچ لایەنێکی قبوڵ ناکەن وڵات بکاتە بارمتەی بەرژوەندییەکانی". عەباس حەلەبی، وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵای لوبنان، لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت: "رۆژی هەینی سەرجەم قوتابخانە پیشەییەكان، پەیمانگا و زانكۆ حكوومیی و تایبەتەكان دادەخرێن". عەباس حەلەبی راشیگەیاند، بڕیارەكە لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیرانی لوبنان، نەجیب میقاتی بووە بۆ داخستنی تەواوەتی لە رۆژی هەینیدا، ئەمەش وەك رێزگرتن و ماتەمینییە بۆ گیانی ئەو كەسانەی كە لە ئەنجامی رووداوەكانی رۆژی پێنجشەممە لە بەیروت گیانیان لەدەستداوە. لەئەنجامی خۆپیشاندانەکانی دوێنێ لایەنگرانی حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیرووت کە تێیدا داوای دوورخستنەوەی تاریق بەیتار، دادوەری لێکۆڵەریان دەکرد لە پەڕاوی تەقینەوەکەی بەندەری بەیرووت لە 4-8-2020 کە سەتان کوژراو و هەزاران برینداری لێکەوتەوە، پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و گرووپێكی دیکە روویدا، کە حیزبوڵڵا دەڵێت سەر بە کەتائیبی لوبنانین بە سەرۆکایەتی سەمیر جەعجەع. بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، لەو پێكدادانەدا شەش كەس كوژراون و 32 كەسی دیكەش بریندار بوون كە دۆخی دوو كەسیان مەترسیدارە. هەریەك لە حیزبوڵڵا و بزووتنەوەی ئەمەل، گرووپە چەكدارەكانی پارتی هێزەكانی لوبنان سەربە سەمیر جەعجەع بە كوشتن و برینداركردنی لایەنگرانیان لە كاتی خۆپیشاندانەكەدا تۆمەتبار كرد.

  هاوڵاتی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند:" وه‌ك كۆمسیۆن به‌رپرس نین له‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌ ژماره‌ی ده‌نگ و كورسی كه‌ تائێستا به‌ نافه‌رمی راگه‌یه‌ندراون". كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و سندوقانه‌ی ده‌ژمێردرێنه‌وه‌، گۆڕانكاری له‌ ئه‌نجامه‌كان دروست بكه‌ن و جه‌ختی كره‌وه‌ كه‌ ئه‌وان وه‌ك كۆمسیۆن به‌رپرس نین له‌و ئه‌نجامانه‌ی له‌ ژماره‌ی ده‌نگ و كورسی كه‌ تائێستا به‌ نافه‌رمی راگه‌یه‌ندراون. به‌وته‌ی كۆمسیۆن، له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان، هێرشێكی توند به‌بێ بوونی هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی رون و ورد كراوه‌ته‌سه‌ر كۆمسیۆن. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌رایییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 10ی ئه‌م مانگه‌، لایه‌نه‌ شیعه‌كانی نزیك له‌ ئێران و ئه‌وانه‌ی باڵی حه‌شدی شه‌عبین، به‌تایبه‌ت كوتله‌ی هادی عامری، ره‌خنه‌ی زۆریان له‌ ئه‌نجامه‌كه‌ گرت و هه‌ڕه‌شه‌ی په‌نابردنه‌ به‌ر یاسا و شه‌قام و به‌كارهێنانی هێزیان كردوه‌.

عەمار عەزیز لەسنوری پارێزگای دهۆك پارتی دەنگ و كورسییەكانی كەمیكردووەو هەشت كورسی بەدەستهێناوە، هاوپەیمانی كوردستان (یەكێتی) و یەكگرتوو دەنگەكانیان زیادی كردووەو  سێ كورسی پارێزگاكەیان مسۆگەر كردووە. پارێزگای دهۆك 11 كورسی بۆ دانرابوو، بەپێی دەرئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كە لەلایەن كۆمسیۆنەوە رۆژی دووشەممەی رابردوو راگەیەندرا تێیدا پارتی هەشت كورسی و یەكگرتووی ئیسلامی دوو كورسی و هاوپەیمانی كوردستان (یەكێتی) كورسییەكی بەدەستهێناوە. قادر حەسەن، جێگری مەڵبەندی چواری یەكێتی لەبادینان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت»: لە دوو بازنە دەنگەكانمان گەیشتووەتە 26 هەزار، لەبازنەكانی تریش نزیكەی حەوت هەزار دەنگمان هەیە، بەگشتی 33 هەزار دەنگمان بەدەستهێناوە، ئەمە دووەمجارە بادینان دەبێتە خاوەن كورسییەكی پەرلەمانی عێراق». ناوبراو پێشیوابوو كە لەكاتی بانگەشەدا بەرنامەیەكی زۆر رێكوپێكیان داناوەو هەموو هەوڵێكیان داوە بۆ ئەوەی دوو كورسی بەدەستبهێنن، بەڵام بەپێی راگەیەنراوی كۆمسیۆن تەنیا یەك كاندیدی هاوپەیمانی لەبازنەی (ئاكرێ ، شێخان ، بەردەرەش ) كە سەر بەیەكێتیە دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی عێراق. لەساڵی 2018 پارتی لەبازنەی دهۆك و ئامێدی 132 هەزار و دووسەدو یەك دەنگی هێناوە، لەم هەڵبژاردنە 76 هەزارو دووسەد و نەوەد و شەش دەنگی هێناوە، لەبازنەی ئاكرێ، بەردەرەش، شێخان لەساڵی 2018، 82 هەزارو دووسەدو نەوەدو شەش دەنگی هێناوە، لەم هەڵبژاردنە 67 هەزارو نەوەدو سێ دەنگی هێناوە، لەبازنەی زاخۆ، سێمێل،  103 هەزار دەنگی هێنا، لەم هەڵبژاردنە 52 هەزارو حەوت سەد و هەشتاو حەوت دەنگی هێناوە . خالد ئەحمەد ، بەرپرسی بەشی هەڵبژاردن لەلقی 1ی پارتی لەدهۆك لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: «لەهەڵبژاردنی 2018 پارتی لەسنوری پارێزگای دهۆك 318 دەنگی هێنا، بۆ هەڵبژاردنی ئەمجارە هێشتا دیار نیە كەچەند دەنگمان هێناوە، هەشت كۆرسیمان هێناوە، بەڵام لە 2018 ژمارەی كۆرسیەكانمان 10 كورسی بووە». رێژەی بەشداریكردنی خەڵك لەسنوری پارێزگای دهۆك لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان بەراورد بەهەولێرو سلێمانی زیاتر بووەو گەیشتبووە لەسەدا 52و نیو. خالد ئەحمەد پێیوابوو كە  كەمبوونەوەی دەنگەكانیان بۆ هاوپەیمانی پارتەكان دەگەڕێتەوە كە بەتەنها كێبڕكێی 11 كورسیەكەیان كردووەو  لەبەرامبەردا تەواوی حزبەكان كێبڕكێیان كردوون، وتیشی:» پارتی لەگوڕانكاری ناترسێت، پێش دوو مانگ دوو بەرپرسی لق لەسنوری پارێزگای دهۆك گۆڕدراون ، ئەم پرۆسەیە لەپێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردنیش بەردەوام دەبێت، هەركاتێك بەپێویستی بزانێت گوڕانكاری بكات بەبێ دوودڵی دەیكات». یەكگرتووی ئیسلامی لەسەر ئاستی پارێزگای دهۆك كورسیەكی زیاد كرد، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی دەنگەكانیانەوە لەو پارێزگایەدا كە هەریەك لە جەمال كۆچەرو عومەر كۆچەر بوونە پەرلەمانتاری عێراق. سەباح عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك سەر بەیەكگرتوو لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: «هیچ رێككەوتنێكی فەرمی و ئیمزاكراو لەنێوان ئێمە و لایەنەكانی تر نەبووە، بەڵام سەردان و لێكتێگەیشتنمان هەبوو لەگەڵ كۆمەڵی دادگەری، قسەمان لەگەڵ كۆمەڵ كردووە وتمان ئێوە هیچ كاندیدێكتان نیەو فیكرەی ئێوە نزیكە لەئێمە بۆیە حەزدەكەین دەنگ بەكاندیدانی ئێمە بدەن، ئەندامان و لایەنگرانی كۆمەڵ دەنگیان داوە بەكاندیدانی یەكگرتوو لەبادینان «. سەباح عەلی پێشیوابوو هۆكاری زیادبوونی دەنگەكانیان بۆ ناڕازیی و توڕەیی خەڵك دەگەڕێتەوە بەرانبەر دەسەڵات كە یەكگرتوو ئەمجارە زیاتر لە 73هەزار دەنگیان هێناوە.

هاوڵاتی هاوپه‌یمانی فه‌تح بەسەرۆکایەتى هادی عامری داوای كورسیه‌كی یه‌كێتی له‌ كۆمیسیۆن ده‌كات و ده‌ڵێت كاندیدێكی ئێمه‌ ده‌رچووه‌، به‌ڵام له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ناوه‌كان له‌ كۆمیسیۆن كاندیدێكی یه‌كێتی چووه‌ته‌ شوێنه‌كه‌ی و لایه‌نگرانی كاندیده‌كه‌ی فه‌تح خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو ڕێگای هه‌ولێر- موسڵیان داخست. ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ لایه‌نگرانی یوسرا محمد ڕه‌جه‌ب كاندیدی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌ بازنه‌ی یه‌كی نه‌ینه‌وا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداو ڕایانگه‌یاند ده‌نگی كاندیده‌كه‌یان دیارنه‌ماوه‌و ئه‌حلام ڕه‌مه‌زان كاندیدی یه‌كێتی له‌ شوێنه‌كه‌ی ده‌رچووه‌. خۆپیشانده‌ران داوا له‌ كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات ده‌نگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ده‌ست جیابكرێنه‌وه‌ و مافی كاندیده‌كه‌یان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌. دوای ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆن ده‌نگی زیاتر له‌ 8هه‌زار وێستگه‌ی به‌ده‌ست جیاكرده‌وه‌و گۆڕانكاری له‌ كورسی لایه‌نه‌كان ڕوویدا له‌ ئێستادا زۆربه‌ی لایه‌نه‌ عێراقیه‌كان داوا ده‌كه‌ن ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست جیابكرێنه‌وه‌.

عەمار عەزیز. نەینەوا رێژەی بەشداریكردنی خەڵكی شەنگال لەدەنگدانی گشتی لەسەدا 30% تێنەپەڕاندو بەو هۆیەوە یەكینەكانی پاراستنی شەنگال نەیانتوانی كورسیی بەدەستبهێنن و پارتی سێ كورسی قەزاكەی بەدەنگدانی ئاوارەكانی كە لەدهۆكن بردەوەو كورسی كۆتایی ئێزیدیەكانیش بۆ حزبێكی كۆنی ئێزیدییەكان بووە. قەزای شەنگال سێ كورسی بۆ دیاریكرا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ كورسییەكی كۆتا بۆ ئێزیدییەكان، بۆ سێ كورسییەكەی شەنگال پارتی و یەكێتی یەكینەكانی پاراستنی شەنگال و چەند حزبێكی دیكە كاندیدیان هەبوو، بۆ كورسی كۆتاش حەوت حزبی دیكە كاندیدیان هەبووە. ئازاد حسێن، جێگری هاوسەرۆكی دەستەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: « 83 هەزار كەس لەسنوری قەزای شەنگال مافی دەنگدانیان هەبوو، لەم ژمارەیە تەنیا 13 هەزار كەس دەنگیاندا، خەڵك سەردانی بنكەكانی دەنگدانیان كردبوو، بەڵام كێشە لەشوێنی ناوەكانیاندا هەبوو لەكاتژمێر 8ی بەیانی تا 11ی بەیانی ئامێرەكانی دەنگدان كەزیاتربوون لە 30 بنكەی سنوری قەزاكە ئیشیان نەكردووە». ئازاد حسێن وتیشی: «كاندیدەكەمان دوو هەزارو 13 دەنگی هێنا، بەو ئەنجامانە رازی نین، لەسەر هەموو پێشێلكاری و كێشەكان ئوفیسی نەینەوامان ئاگاداركردووە، هەر شتێك لەدەرەوەی ئیرادەی خەڵكی ناوچەكە بێت  بەتایبەت لەبواری سیاسی قبوڵ ناكەین». «خەڵك حەزیدەكرد دەنگی خۆیان بدەن، بەڵام كۆمسیۆن بەشێوەیەكی ناڕاستەخۆ حەزیان نەدەكرد خەڵكی شەنگال دەنگ بدەن، جارێك ئامێرەكە لەكار دەكەوت جارێك دەیانووت ناوەكەت لەتۆماری دەنگداندا نەهاتووە یان ئامێرەكە پەنجەی دەنگدەرانیان نەدەخوێندەوە، ئەمانە هۆكاری كەمی رێژەی دەنگدانە كە 70 هەزار كەس دەنگیان نەدا كە ئەمەش زیانێكی گەورە بوو  بۆ هەموو پارت و هێزەكان ناو قەزاكە « ئازاد حسێن وا دەڵێت. ئازاد حسێن پێشیوابوو دەنگدانی تایبەتی ئاوارەكان كە لەهەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە «دەیان فێڵ و ساختەی تیادا كراوە» ،  ئەو ئەنجامانەی كەڕاگەیەنراون راست نین ، بەهیچ شێوەیەك پەسەندی ناكەین». سێ كاندید نزیك بوون لەبەدەستهێنانی كۆرسی كۆتا، كاندیدی حزبی پێشكەوتنی ئێزیدی نزیكەی سێ هەزار دەنگی هێناوە، كاندیدی پارتی دیمۆكراتی ئێزیدی سەر بە حەیدەر شەشۆ  2 هەزار و 600 دەنگی هێناوە، بەڵام هێشتا لەچەند بنكەیەك هەژمار نەكراون، كاندیدی حزبی پادێ‌ نزیك لە یەبەشە 2 هەزارو 13 دەنگ . بەپێی راگەیاندراوی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان لە بازنەی شەنگال پارتی هەرسێ‌ كورسی بازنەی شەنگالی بەدەستهێناوەو  كورسی كۆتاش بۆ پارتی پێشكەوتنی ئێزیدی بووە. سەعید بەتۆش، سەرۆكی پارتی پێشكەوتنی ئێزیدی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: « لەكاتی دەنگدان چەند كێشەیەكی بچووك دروستبوو لەكاركەوتنی ئامێری خوێندنەوەی كارتی بایۆمەتری لەچەند بنكەیەك، دوای چەند كاتژمێرێك چارەسەركران، كێشەی هەرە گەورە بایكۆتی خەڵك بوو، هیچ كەسێك چاوەڕێی ئەوەی نەدەكرد خەڵك بەم رێژە كەمە بەشداربن، ئەگەر خزمەتی خەڵك نەكرێت بێگومان ئەوانیش دەنگ نادەن.» سەعید بەتۆش باسی لەوەشكرد بەپێی راگەیاندراوی كۆمسیۆن كاندیدەكەیان دەرچووە، بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەكان 2 هەزارو 900 دەنگی هێناوە، بەڵام هێشتا لەزۆر شوێن هەژماریان نەكردووە، لەوانەیە دەنگەكانمان بگاتە زیاتر لەسێ هەزار دەنگ. قایمقامی قەزای شەنگال بەشدارینەكردنی هاووڵاتیان لەپرۆسەی هەڵبژاردن بۆ چارەسەرنەكردنی كێشەكان دەگەڕێنێتەوە. فەهد حامد، قایمقامی قەزای شەنگال لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی، ئەوەی خستەڕوو كە  حەوت ساڵە هیچ كێشەیەك بەتەواوی چارەسەرنەكراوەو تائێستا دوو ئیدارەیی هەیەو گۆڕە بەكۆمەڵەكان هەڵنەدراونەتەوەو ناوچەكە ئاوەدان نەكراوە، وتیشی:»خەڵك باوەڕیان بەحكومەتی عێراق نەماوە شتێك لەبەرژەوەندی خەڵكی شەنگالدا بكات، بۆیە ئەمڕۆ سزای بەرپرسەكانی عێراقیان دا « . لای خۆیەوە حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی ئێزدیخان  و سەرۆكی پارتی دیموكراتی ئێزیدی بۆ هاوڵاتی باسی لەوەكرد هیچ تێبینی و كێشەیەكیان لەگەڵ دەنگدان نەبووەو كاندیدەكەیان دوو هەزار و 600 دەنگی هێناوە ، بەڵام  زۆر بنكەی دەنگدان ماوە، لەگەڵ دەنگەكانی دەنگدانی تایبەت.      

  هاوڵاتی وتەبێژی حکومەتی هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند:" گرانبوونی بەنزین بەهۆی ئەوەیە لە دەرەوە هاوردەی دەکەن و هەماهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت دەکەن بۆ نرخەکەی". ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی تشرینی یەکەمی 2021،  جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، بەهۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری به‌نزین له‌ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هاورده‌ ده‌كرا كه‌ په‌یوه‌ست بوو به‌ نرخی نه‌وت و له‌ رابردووشدا نرخی نه‌وت لەسەر ئاستی جیهاندا به‌رزبووەوه‌، ئەوەش بووه‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین. ئاماژەی بەوەشکردووە، هەناردەکردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان لە هەندێک دەروازە راگیراوە، بۆیه‌ بڕیارە ‌وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن بۆ گفتوگۆكردن به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی به‌شێك له‌ گرفته‌كان و له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی پلانی گونجاو بۆ هاورده‌كردنی به‌نزین دابنرێت تاوه‌كو له‌ داهاتوودا قه‌یران دروست نه‌بێت. لەبارەی نەوتی سپیشەوە وتەبێژی حکومەتى هەرێم نووسیویەتی، وەزارەتەکە لە هەوڵی چارەسەرکردن و دابینکردنی نه‌وتی سپیدایە. ماوەى چەند رۆژێک نرخى بەنزین و سوتەمەنییەکانى دیکە بەشێوەیەکى خێرا بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوەو بەوتەى عەلی حەمە ساڵحیش نرخى بەنزین بۆ هەر لیترێک دەگاتە ١٣٠٠ دینار ئەگەر حکومەت رێگری لە کەمکردنەوەى نرخ نەکات.