هاوڵاتى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، به‌هۆى هه‌ڵکشانى تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به کۆرۆنا سه‌رجه‌م دامه‌زراوه و فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه حکومییه‌کان و فه‌رمانبه‌رانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێرى ئاگادارکرده‌وه. راگه‌یه‌ندراوى ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر: یه‌که‌م: پێویسته سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کان و فه‌رمانبه‌رانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، ته‌واوى مه‌رجه ته‌ندروستییه‌کان و رێکاره‌کانى خۆپارێزی، جێبه‌جێبکه‌ن، به‌تایبه‌تى به‌ستنى (ماسک) و دروستنه‌کردنى قه‌ره‌باڵغی، هیچ هاووڵاتییه‌ک بۆ راییکردنى مامه‌ڵه‌کانى بۆى نییه به بێ به‌ستنى (ماسک) بچێته هیچ فه‌رمانگه و داموده‌زگایه‌ک، هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌یه‌ک و فه‌رمانبه‌رێک، سه‌رپێچى له‌و بڕیاره بکات، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه به‌رپرسیارن. دووه‌م: سبه‌ى یه‌کشه‌مه، یه‌که‌م ڕۆژى ده‌وامکردنى فه‌رمانبه‌رانه، دواى پشووى رۆژانى جه‌ژن، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک سه‌ردانیکردنى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌کان بۆ مه‌به‌ستى پیرۆزبایى جه‌ژن و رێکخستنى مه‌راسیمى تایبه‌ت به جه‌ژنه پیرۆزه قه‌ده‌غه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى و فه‌رمانگه‌یه‌ک و فه‌رمانبه‌رێک، سه‌رپێچى له‌و بڕیاره بکات، به‌ڕێوه‌به‌ر و به‌رپرسانى ئه‌و فه‌رمانگه‌یه به‌رپرسیارن.
هاوڵاتى له یادى دامه‌زراندنى حزبه‌که‌یدا، بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌یامێکى بڵاوکرده‌وه و ده‌ڵێت "بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پڕۆژه‌ى سیاسیه بۆ ئێستا و داهاتوى هه‌رێمى کوردستان، به‌ڵام واقع و دۆخى شێواوى کایه‌ى سیاسیى له عێراق و هه‌رێم ده‌رفه‌تى نه‌داوه وه‌ک پێویست گۆڕانکارییه‌کان بچه‌سپێت." ده‌قى په‌یامى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان: ٢٥ى ٧ رۆژى ئیراده‌ى گه‌لێک بۆ دادپه‌روه‌ری هاونیشتیمانیانى کوردستان.. هه‌ڵسوڕاو و گۆڕانخوازانى پێ ئیراده.. (١٢)ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له (٢٥ی٧ی٢٠٠٩)، لیستى گۆڕان له هه‌ڵبژاردنى خولى سێیه‌مى په‌رله‌مانى کوردستان سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ى به پشتیوانى و ده‌نگى خه‌ڵک به‌ده‌ستهێنا. ئه‌و رۆژه له مێژوى هاوچه‌رخى هه‌رێمى کوردستان وه‌ک جه‌ژنى دیموکراسى و دروستبونى هێزێکى مه‌ده‌نى به‌رگریکار له خواست و داواکارییه‌کانى خه‌ڵک ناسرا. هێزێک له رێى سندوقى ده‌نگدان و ململانێى مه‌ده‌نى خه‌باتى بۆ سه‌روه‌رى یاسا، به‌گژداچونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵی، دادى کۆمه‌ڵایه‌تی، شه‌فافیه‌ت و به‌رفراوانکردنى ئازادییه‌کان ده‌ستپێکرد. ئه‌مه‌ش بووه وه‌رچه‌رخانێکى سیاسیى گرنگ له نه‌خشه‌ى سیاسیى ھه‌رێمى کوردستان. ئێمه له‌کاتێکدا ئه‌و یاد و مێژوه پڕشنگداره به بیر خه‌ڵک و گۆڕانخوازانى کوردستان ده‌هێنینه‌وه، جه‌خت له‌وه ده‌که‌ینه‌وه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پڕۆژه‌ى سیاسیه بۆ ئێستا و داهاتوى هه‌رێمى کوردستان، پڕۆژه‌یه‌ک هه‌ڵقوڵاوى داخوازییه‌کانى هاونیشتمانیان و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى پێداویستیه دیموکراتیه‌کانه، پڕۆژه‌یه‌ک رۆژ دواى رۆژ زه‌رورییه‌تى جێبه‌جێکردنى بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه بنه‌ڕه‌تیه‌کانى هه‌رێمى کوردستان زیاتر ده‌بێت، هه‌ر ئه‌م فاکته‌ره‌ش واى کردوه به‌رنامه‌ى سیاسیى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ببێته خواستێکى گشتگیر و ته‌نانه‌ت ئێستا وڵاتانى هاوپه‌یمانیش فشار بۆ جێبه‌جێکردنى بکه‌ن. ئه‌زمونى سه‌رکه‌وتوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستاندا؛ ده‌رخه‌رى چه‌ندین لێکه‌وتى ئه‌رێنى بو له کایه‌ى حوکمڕانى و گۆڕانکارى له نه‌ریتى سیاسیی، له‌وانه به‌ها و نرخى ده‌نگى هاوڵاتیان زیادى کرد، کارکردنى راسته‌وخۆ له‌سه‌ر کێشه و داخوازییه‌کانى خه‌ڵک بوه پێشمه‌رجى کارى سیاسیی، بازنه‌کانى هۆشیارى سیاسیى لاى هاونیشتمانیان فراوان بو، په‌یبردن به ئه‌رک و مافه سه‌ره‌تاییه‌کان به‌ره‌وپێشچو، تا ئاستێکى باش خه‌باتى په‌رله‌مانى و گفتوگۆى کراوه و وتوێژى به‌رده‌وام جێى به ململانێى چه‌کدارى و به‌کاربردنى رێگه‌چاره‌ى توندوتیژى بۆ سه‌پاندنى بیروڕا له‌ق کرد، داکۆکیکردن له ماف و ئازادییه‌کان چووه قۆناغى راسته‌قینه‌وه، ته‌رازوى هێزى خه‌ڵک به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى حیزبه‌کان به‌هێزتر بو. هاونیشتمانیان و گۆڕانخوازان.. جه‌ژنى دیموکراسى خه‌ڵکى کوردستان له ٢٥ی٧ی٢٠٠٩دا، چیرۆکى سه‌رکه‌وتنى ئیراده‌ى هاوڵاتیان و هه‌مو ئه‌و ده‌نگده‌ر و پشتیوان و هه‌ڵسوڕاوانه‌یه که به‌گیانى به‌رزى نیشتمانى و چاکسازییه‌وه پشتیوانیان له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کرد، هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ رۆژى شانازییه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌کى زیندو که ده‌توانێت گۆڕانکارى له‌سه‌ر شانۆى سیاسیى بکات و به دیدێکى نه‌ته‌وه‌یى و دیموکراتیانه هه‌نگاو بۆ ئاینده‌یه‌کى پڕشنگدارتر بنێت. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له ئه‌زمونى ئۆپۆزسیۆنى و له قۆناغى چونه ده‌سه‌ڵاتیش ئامانجى خزمه‌تکردنى خه‌ڵک و جێبه‌جێکردنى به‌رنامه سیاسیه‌که‌ى بو، به‌ڵام واقع و دۆخى شێواوى کایه‌ى سیاسیى له عێراق و هه‌رێم ده‌رفه‌تى نه‌داوه وه‌ک پێویست گۆڕانکارییه‌کان بچه‌سپێت. هه‌ربۆیه سه‌رکه‌وتنى به‌رنامه‌ى سیاسیى گۆڕان، به‌نده به زیادبونى پشتگیرى جه‌ماوه‌رى و فشارى زیاترى دامه‌زراوه‌کانى چاودێرى و لێپرسینه‌وه بۆ په‌یڕه‌وکردنى چاکسازى گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌ن، هاوکاتیش بۆ به نیشتیمانیکردنى دامه‌زراوه‌کان، بۆ سه‌ربه‌خۆکردنى دادگاکان، بۆ راهێنان و یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و ئاسایش و پۆلیس وه‌ک هێزى نیشتیمانى دابڕاو له حیزب، بۆ شه‌فافیه‌ت له داهات و چۆنیه‌تى خه‌رجکردنی، بۆ حکومه‌تى هاوڵاتى و مامه‌ڵه‌کردنى یاسایى له‌سه‌ر بنچینه‌یى هاوڵاتیبون، بۆ ئازادى تاک و چه‌سپاندنى سیستمى دیموکراتى له‌ناوخۆدا، بۆ به‌هێزکردنه‌وه‌ى په‌یکه‌ره‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و قه‌واره‌ى سیاسیى ھه‌رێم، بۆ بیناکردنه‌وه‌ى متمانه‌ى ناوخۆیى و به‌هێزکردنه‌وه‌ى تواناکانى به‌ره‌نگارى به‌رامبه‌ر ئه‌و ئاڵنگارى و مه‌ترسیانه‌ى روبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه. له‌م یاده پێ شکۆیه‌دا، ئه‌وه‌ش به بیر ده‌هێنینه‌وه نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێکى چاره‌نوسسازى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش له کاتێکدایه که دۆخى سیاسیى و ئیدارى و ئه‌منى و خزمه‌تگوزارى و سه‌قامگیرى عێراق خراپه، له‌ناو ئه‌م هاوکێشه ئاڵۆزه‌دا کێشه بنه‌ڕه‌تیه‌کانى کورد له‌وانه ماده‌ى (١٤٠) و مه‌له‌فه‌کانى پێشمه‌رگه و دارایى و سه‌رچاوه سروشتیه‌کان به چاره‌سه‌رنه‌کراوى و هه‌ڵپه‌سێردراوى ماوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه یه‌کڕیزى ھێزه کوردستانیه‌کان و داڕشتنه‌وه‌ى گوتارى کوردستانى به دیدێکى نیشتیمانى و په‌یڕه‌وکردنى سیاسه‌تێکى هاوسه‌نگ پێویستیه‌کى له پێشینه‌ى ئه‌م قۆناغه‌یه؛ به‌شێوه‌یه‌ک بتوانین بون و پێگه‌ى خۆمان له عێراق و پردى په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه و پێکھاته و نوێنه‌ره‌کانیان به‌هێزتر بکه‌ین، تا به‌و دیده داکۆکى له مافه به ده‌ستھاتوه‌کانى کورد له ده‌ستور و زامنى ژیانێکى شایسته بۆ ھاوڵاتیان بکه‌ین. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ٢٤ی٧ی٢٠٢١
هاوڵاتى سبه‌ینێ کاتژمێر ھه‌شتى سه‌رله‌به‌یانى له 10 شوێنى جیاوازى شارى سلێمانیدا مه‌فره‌زه ھاوبه‌شه‌کانى ده‌زگا ئه‌منیه‌کان پڕۆسه‌ى ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ئۆتۆمبێلى تابلۆ ڕه‌ش و بێ سه‌ره‌تا و جام ڕه‌ش و چه‌کى بێ مۆڵه‌ت ده‌ست پێ ده‌که‌ن. بریاره سبه‌ینێ یه‌کشه‌ممه 25ى ته‌موزى 2021، له 10 شوێنى جیاوازى شارى سلێمانیدا مه‌فره‌زه هاوبه‌شه‌کانى ده‌زگا ئه‌منییه‌کان پڕۆسه‌ى ده‌ست به‌سه‌راگرتنى ئۆتۆمبێلى تابلۆ ڕه‌ش و بێ سه‌ره‌تا و جام ڕه‌ش و چه‌کى بێ مۆڵه‌ت ده‌ست پێبکه‌ن. سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند:" سبه‌ى یه‌کشه‌ممه مه‌فره‌زه‌کان ھاوبه‌شده‌بن له نێوان ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسى ھاتوچۆ و لیواى پاراستنى سلێمانى و له ده شوێنى شار مه‌فره‌زه داده‌نێن ھیچ که‌س و هیچ ئوتومبێلێک چاوپۆشى لێ ناکرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و ئوتومبێلانه‌ى ساڵى رابردوو داخلى ھه‌رێم کراون. هاوکات به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ناو شارى سلێمانى له‌چاوپێکه‌وتنێکى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" نزیکه‌ى 19 هه‌زار ئۆتۆمبێلى بێسه‌ره‌تا له هه‌رێمى کوردستاندا هه‌ن و هه‌ر ئۆتۆمبێلێک تابلۆکه‌ى ساخته بێت به دوو ملیۆن دینار سزا ده‌درێت. عه‌قید سه‌عدوڵڵا عه‌زیز، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ناوشارى سلێمانى رایگه‌یاند:"ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى سه‌ره‌تایان نییه ژمێردراون نه‌ک تۆمار کرابن، ئه‌وه‌یش وایکرد نرخیان هه‌ندێک به‌رز ببێته‌وه". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد زیاتر له 19 هه‌زار ئۆتۆمبێلى بێسه‌ره‌تا له هه‌رێمى کوردستان هه‌ن. له‌ناو سلێمانى نزیکه‌ى سێ هه‌زار ئۆتۆمبێل هه‌ن، له هه‌ولێر نزیکه‌ى هه‌زارو 500 و له دهۆک نزیکه‌ى دوو هه‌زار ئۆتۆمبێل و له هه‌ڵه‌بجه 700 و له گه‌رمیان 900 و له سۆران 9 هه‌زار و له راپه‌ڕین دوو هه‌زارو 600 ئۆتۆمبێلن." به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى ناوشارى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه دا، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه به قاچاخ هاتون، له‌نێو کۆنتێنه‌رى که‌لوپه‌لى دیکه‌دا داخڵکراون. له چه‌ند رۆژى رابردویشدا چه‌ند که‌سێک له‌سه‌ر قاچاخ له سنوره‌کان ده‌ستگیر کراون.
هاوڵاتى سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕایگەیاند، بەپێی دواهەمین بەدواداچوونەکان، لە ڕووداوی نوقمبوونی بەلەمی کۆچبەران کە ڕۆژی پێنجشەممەی لە نزیک دورگەی کریتی یۆنان لە دەریای ئیجە ڕووی دا، هەشت لەو کەسانەی بێسەروشوێنن کوردن. ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەرانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕایگەیاند، "دوای ڕووداوەکەی دورگەی کریت، ژمارەیەک کۆچبەر بێسەروشوێن بوون کە بەشێکیان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان بوون، دەستمان بە بەدواداچوون کرد و دەرکەوت کە لە ڕووداوەدا 10 کەس بێسەروشوێنن کە دوانیان خەڵکی میسر و یەکێکیان کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حەوت کەسیشیان هاووڵاتیی هەرێمی کوردستانن". باسیلەوەشکرد، "دەزگای لووتکە بە هاوکاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاریی تەواوی کردووە بۆ بەدواداچوونەکانی بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ ڕزگاربووانی ڕووداوەکە و بۆ ئەو مەبەستەش داوا لە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە دەکەین پەیوەندیمان پێوە بکەن و بەڵگە پێویستەکانمان بۆ بنێرن". جێی ئاماژەیە، ڕۆژی پێنجشەممە بەلەمێکی هەڵگری کۆچبەران کە 45 سەرنشینی پێ بووە و لە ئەنتاڵیای تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێ کەوتبوو، لە نزیک دورگەی کرێتی یۆنان لەناو دەریای ئیجە ژێر ئاو کەتووە و توانراوە، 35 کەسیان ڕزگار بکرێت و 10 کەسیشیان هەتا ئێستا بیسەروشوێنن.
هاوڵاتى ئەمڕۆ حزبی شوعی عێراقی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پێشوەختی راگەیاند، کە بڕیارە رۆژی 10ی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت. ئەمڕۆ شەممە 24ی تەمموزی 2021 رزا زاهر، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی شوعی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیێندراوی کۆمیتەی ناوەندی حزبەکەی خوێندەوە و رایگەیاند، "بەشداریکردن لە هەڵبژاردن هیچ نییە جگە لە پرۆسەی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەو سیستەمە سیاسییە، کە سیستەمی پشکپشکێنە و گەندەڵی و هێنانەکایەی قەیرانە." لەبارەی شێوزی بڕیاردان لە کشانەوەی هەڵبژاردن رزا زاهر ئاماژەی بەوە دا، کۆمیتەی ناوەندی بڕیاریدا بگەڕێتەوە بۆ رێکخستنەکانی حزب بۆ ئەوەی بڕیاری بەکۆمەڵ بدرێت لە رێگەی وەرگرتنی بۆچوونی سەرجەم ئەندامان لەبارەی بەشداریکردن، یاخود بایکۆتکردنی هەڵبژاردن. زۆرینە پشتوانییان لە بایکۆتکردنی هەڵبژاردن کرد. هەرەوەها ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی ئاماژەی بەوەشدا، ژمارەیەکی زۆری ئەندامانی حزب لە پارێزگاکانی ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشدارییان لەو راپرسییە کرد. پێشتر چەند حزب و لایەنی دیکەش کشانەوەیان لە هەڵبژاردن رایگەیاندبوو. رەوتی سەدر دیارترین لایەن بوو کە لە هەڵبژاردنەکان کشایەوە، دوای کشانەوەی سەدریش گومانی زۆر خرایە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن.
هاوڵاتى بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:" ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا بەرزبونەتەوە و دەبێت هاوڵاتیان پابەندی خۆپارێزی و بەکارهێنانی ڤاکسین بن". ئەمرۆ شەممە، 24 تەمووزی 2021 سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئامارەکانی توشبون بەکۆرۆنا بەرزبونەتەوە، بۆیە داوا دەکەن هەر کەسێک نیشانەکانی "ئازاری گەدە و هەڵامەت"ی هەبو سەردانی نەخۆشخانە بکات و پشکنین ئەنجام بدات". رایگەیاند:" لەم قۆناغەدا خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن هاوڵاتیانە سەرەکیترین هەنگاون بۆ روبەڕوبونەوەی کۆرۆنا، تەندروستی سلێمانیش لەئێستادا ژمارەیەکی نەخۆشخانەی دیکەی بۆ پێشوازی لەتوشبوانی پەتاکە ئامادە دەکات". سەباح هەورامی ئەوەشی خستەڕو، لەپاڵ کردنەوەی نەخۆشخانە و دابینکردنی ئامێر و ئۆکسجین، کێشەی کەمی توانایی مرۆییان هەیە و توانای حکومەتیش لەم قۆناغەدا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان سنوردارە، بۆیە داوا دەکەن هەموان لە بەرەنگاربونەوەی پەتاکەدا هاوکاری کەرتی تەندروستی بن.
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:' رادەستنەکردنی داهاتەکانی گومرگی هەرێم بە بەغدا "راست نییە". دەشڵێت" سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستوەتە بەردەمی تیمەكە". ئەمڕۆ شەممە 24ی تەمموزی 2021 بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێمی كوردستان لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، "دوابەدوای بڵاوبونەوەی هەواڵێك كە هەرێمی كوردستان داهاتی گومركی رادەستی حكومەتی عێراق نەكردوە، بە پێویستی دەزانین هەمو لایەك ئاگادار بكەینەوە كە لە چوارچێوەی ئەو پابەندە داراییانەی كەوتوەتە سەر حكومەتی هەرێم بەرامبەر بەغدا، حكومەتی هەرێم لەسەردانی شاندی هاوبەشی چاودێری دارایی هەرێم و ناوەند سەرجەم داتا و زانیاری و داهاتەكانی دەروازەكانی هەرێمی كوردستانی خستوەتە بەردەمی تیمەكە". ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی ئەو داتایانەی کە خراوەتە بەردەست لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، حكومەتی ناوەند لە بودجەی هەرێمی كوردستان بڕی ئەو داهاتانە دادەشكێنێت. ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەم رێكارە بەپێی ماددەی ١١ی لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ جێبەجێ دەكرێت واتا لێبڕینی داهاتی نەوتی و نانەوتی راستەوخۆ لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە دەبێت و ئەم پرۆسەیە لە مانگی ١ی ٢٠٢١ەوە جێبەجێ دەكرێت." دوای ئەوەی یاسای بودجە لە پەرلەمانی عێراق پەسەندکرا، لە ماوەی رابردوودا دیوانی چاودێری دارایی بەغدا و هەرێم سەردانی دەروازە سنورییەکانی هەرێمیان کرد و بەغدا سلفەیەکی ٢٠٠ ملیار دیناری بۆ هەرێم نارد، بەڵام تا ئێستا یاسای بودجە بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە.
هاوڵاتى لیوای سائیرینی سەر بە گروپی مقاوەمەی ئیسلامی رایگه‌یاند:" هێزەکانمان بەرپرسیاریەتی خۆیان لە هێرشکردنەسەر بنکەیەکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناحیەی هەریری سنوری پارێزگای هەولێر دەگرنە ئەستۆ". لیوای سائیرینی سەر بە گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لەراگەیەنراوێکدا رایگه‌یاند:" هێزەکانیان بەرپرسیاریەتی خۆیان لە هێرشکردنەسەر بنکەیەکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناحیەی هەریری سنوری پارێزگای هەولێر رادەگەیەنن. ئاماژە بەوەش دەکەن، هۆکاری بەئامانجگرتنی ئەو بنکە سەربازییەش لەرێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بنکەکە بوەتە "مۆڵگەی هێزە داگیرکارییەکانی ئەمریکا و سیخوڕەکانیان". پێشتر و لە 14ی (نیسان/4)ی ئەمساڵ ھێرش کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، دواتریش وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە "دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ ھۆکاری تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، دەرکەوت ھێرشەکە لە رێگەی درۆنی تی ئێن تی کراو بوە و ئاراستەی بنکەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەناو فڕۆکەخانە کرا بو".
هاوڵاتى گروپێک لە گەنجان و چالاکوانانی سلێمانی بە مەبەستی بەفیرۆنەدانی ئاو پرۆژەی ماڵبەماڵ جێبەجێ دەکەن و دەیانەوێت لەو رێگەیەوە بەفیرۆدانی ئاو کەمبکەنەوە. ئەمڕۆ شەممە، عومەر ساڵح سەرپەرشتیاری هەڵمەتی ماڵ بەماڵ بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند:"ئێمە ئەم هەڵمەتەمان لە شاری هەڵەبجە دەستپێکرد و لە دەرگای ماڵان دەدەین و لەرێگای نامەیەکەوە رێنماییان دەکەین کە ئاو بەفیڕۆ نەدەن و نرخی ئەو نیعمەتە گەورەیەی خوا بزانن". وتیشی: "هاوڵاتیان بەدەنگمانەوە هاتوون و لەگەڵمانن و پشتیوانی ئەم هەڵمەتە دەکەن". ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەمڕۆوە هەڵمەتەکە لە شاری سلیمانی دەستپێدەکات و بەردەوامیش دەبین هەتا بتوانین بەفیڕۆدانی ئاو کەم بکەینەوە و ببینە هۆکارێک بۆ کەمکردنەوەی کیشەی کەم ئاوی. ئەمساڵ بەهۆی كەمبارانیەوە زۆربەی شارەكانی هەرێم وشكەساڵیان ڕاگەیاند و لەئێستادا بەهۆی كەمی ئاوەوە زۆربەی هاوڵاتیان پەنا بۆ كڕینی ئاو دەبەن.
هاوڵاتى رۆژی هەینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هاوپەیمانانی لە نزیک شارۆچکەی هەریر لە پارێزگای هەولێر کردە ئامانج، هێرشەکە زیانی ماددی و گیانی نەبووە. لە رۆژی 23ی تەممووزی 2021، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەیەکی هاوپەیمانانی لە کوردستان کردە ئامانج. هێرشەکە زیانی مرۆیی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە. هێرشەکان بۆ سەر بنکەی هاوپەیمانان لە کاتێکدایە کە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ماوەی سێ رۆژە لە ئەمریکایە بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ بەڕێوەچوونی گەڕی چوارەمی گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئەمریکا و عێراق کە بڕیارە تەوەری سەرەکیی گفتگوگۆکان کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بێت لە وڵاتەکە. گفتوگۆکان لە رۆژی 26-07-2021 بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە واشنتن بەڕێوەدەچن.
هاوڵاتى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیارێك له‌باره‌ى داهاتى 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى ڕۆژانه‌وه ده‌رده‌كات، ڕاوێژكارێكى كازمی-ش ورده‌كاریی زیاتر له‌باره‌ى ئه‌و بڕیاره‌وه ئاشكراده‌كات. بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی، سەباح عەبدولەتیف ڕاوێژکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئاوەدانکردنەوە ئاشکرایکرد:" حکومەتی عێراق دەستیکردوە بەدانانی داهاتی فرۆشتنی 100 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەسندوقێکی سیادیدا، بۆئەوەی دواتر لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامەی نێوان عێراق‌و چین لەپڕۆژەکانی ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتە بەکاربهێنرێت. وتوشیەتی:"هەموو ئەو کێشە یاساییانەی لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی نێوان عێراق‌و چیندا هەبون چارەسەرکراون‌و لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوشدا دەستکراوە بەدانانی داهاتی فرۆشتنی 100 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لەسندوقێکی سیادییدا". ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، داهاتی فرۆشتنی ئەو بڕە نەوتە لەسندوقێکدا دادەنرێت‌و دواتر لەچوارچێوەی ڕێککەوتننامەی چینی‌دا لەپڕۆژەکانی بواری ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا بەکاردەهێنرێت. بەوتەی ڕاوێژکارەکەی کازمی، لەسەرەتای جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەدا چوار پڕۆژەی گەورە جێبەجێدەکرێن کە ئەوانیش بونیادنانی 91 هەزار یەکەی نیشتەجێبونه لەمەدینە سەدری بەغدا بەبەهای هه‌شت ملیار دۆلار، له‌گه‌ڵ دروستکردنی فڕۆکەخانەی ناسریە کە بەردی بناغەکەی دانراوە، هه‌روه‌ها دروستکردنی هه‌زار خوێندنگە لەسەرتاسەری عێراق، لەگەڵ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی ئاو‌و ئاوەڕۆ لەچوار ناوچەی بەغدای پایتەخت. عەبدولەتیف باسی لەوەشکردوە، ڕێککەوتننامەی نێوان عێراق‌و چین بەردەوامدەبێت تاوەکو یەکێک لەلایەنەکان داوای ڕاگرتنی دەکات.
هاوڵاتى لە وەڵامی دوا سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند بەرپرس و لایەنێکی چینی لەسەر بنەمای بەکارهێنانی تووندوتیژی لە هەرێمی هۆنگ کۆنگ، پەکین بڕیاریدا سزای ژمارەیەک بەرپرس و رێکخراوی ئەمریکی بدات. لە وەڵامی دوا سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر چەند بەرپرس و لایەنێکی چینی لەسەر بنەمای بەکارهێنانی تووندوتیژی لە هەرێمی هۆنگ کۆنگ، پەکین بڕیاریدا سزای ژمارەیەک بەرپرس و رێکخراوی ئەمریکی بدات لەنێویاندا ویلبور رۆس، وەزیری پێشووی بازرگانیی ئەمریکا. سزاکانی چین چەند رۆژێكی کەم بەر لە سەردانە چاوەڕێکراوەکەی وێندی شێرمان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دێت بۆ چین. وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، سزاکانی ئەمریکا بۆسەر بەرپرسانمان لە هۆنگ کۆنگ هیچ بنەمایەکیان نییە و ئامانج لێیان شێواندنی ژینگەی بازرگانی و کارکردنە لە هۆنگ کۆنگ و پێشێلکردنێكی روونی یاسا نێودەوڵەتیی و پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانە، ئاماژە بەوەش دراوە، لە وەڵامی ئەو سزایانەدا چین سزا بەسەر ژمارەیەک رێکخراو و بەرپرسی ئەمریکی دەسەپێنێت لەنێویاندا وەزیری پێشووی بازرگانی ئەمریکا. لە لایەکی دیکەوە ئەمریکا چین تۆمەتباردەکات بە هاککردنی یەکێک لە خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی لە پەکینی پایتەختی چین و دەڵێت، ئیمەیڵی هەزاران کۆمپانیای ئەمریکی و وڵاتانی دیکە کەوتوونەتە دەستی "هاککەرەکانی سەر بە وەزارەتی ئاسایشی چین" کە لە بەرامبەر سڕینەوەیاندا "داوای ملیۆنان دۆلاریان کردووە". جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند: "ئێمە هێرشە سایبەرییەکان دژی وڵاتەکەمان و دژی دامەزراوەکانی کەرتی تایبەتمان بە جیدی وەردەگرین. وەزارەتی داد بڕیاریدا سزا بەسەر چوار هاککەری وەزارەتی ئاسایشی چیندا بسەپپێنێت و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ بکاتەوە." لە بەرامبەریشدا ژاو لیجیان، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین دەڵێت: "چین دووبارە داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەکات کە دزییە ئەلیکترۆنییەکانیان دژی وڵاتەکەمان بووەستێنن. لەسەر بابەتی ئاسایشی ئینتەرنێت، چیدیکە دەستە پیسەکانتان بە ئێمە نەسڕنەوە و هەموو ئەو شتانەشی کە بە پەڕاوی لێکۆڵینەوە ناودەبەن، هەڵبووەشێننەوە."
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و به‌بازاركردنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 7 رۆژی رابردودا، نزیكه‌ی 85.000 گه‌شتیار سه‌ردانی پارێزگای سلێمانیان كردوه. له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و به‌بازاركردنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی رایگه‌یاندوه، "به پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه تۆماركراوه‌كان ، له 15 تا 23 ئه‌م مانگه نزیكه‌ی 85.000 گه‌شتیار ، له بازگه و ده‌روازه‌ی سنوری و فڕۆكه‌خانه‌وه گه‌شته‌كانیان بۆ پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامداوه و زۆرینه‌یان گه‌شتیاری شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقن". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دواین ژماره‌ی گه‌شتیارانی هاتو بۆ پارێزگای سلێمانی، تا ڕۆژی 25ی ئه‌م مانگه به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه هه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌و كاته ده‌بێته هه‌ژماری كۆتایی سه‌ردانیكه‌ران و له ڕۆژانی داهاتو بڵاوده‌كرێته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندن و به‌بازاركردنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی سوپاسی خاوه‌نكار و مۆڵه‌ته گه‌شتیاریه‌كان و لایه‌نه ئه‌منیه‌كان و ته‌واوی یه‌كه كارگێریه‌كانی كردوه و ئه‌وه‌یخستوه‌ته‌ڕو، "سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌ره‌باڵغیه به‌رچاوه، توانیان به شێوه‌یه‌كی زۆرباش و ئارام ، پێشوازی له میوانه‌كان بكه‌ن".
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گه‌رمیان هۆشداریه‌كی له‌باره‌ی زیادبونی ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته ھاوڵاتیان ئه‌م مه‌ترسییه به جدیی ببینن و رێكاره‌كانی خۆپاراستن به‌باشیی جێبه‌جێبكه‌ن. له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا ته‌ندروستی گه‌رمیان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردودا له گه‌رمیان ھه‌م ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا زیاتر بون، ھه‌میش ئه‌وانه‌ی به‌ھۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه داخل به نه‌خۆشخانه كراون، ھه‌میش زیادبونی حاڵه‌ته‌كانی مردن به كۆرۆنا. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ھه‌مو ئه‌م داتایانه پێمانده‌ڵێت كه مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا ھێشتا به زه‌قیی له ئارادان و ئه‌گه‌ری زیادبونیشی زیاتره، بۆیه پێویسته ھاوڵاتیان ئه‌م مه‌ترسییه به جدیی ببینن و رێكاره‌كانی خۆپاراستن به‌باشیی جێبه‌جێبكه‌ن و خۆیان به ڤاكسینی كۆرۆنا بكوتن، بۆئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی مه‌ترسی و لێكه‌وته‌ی گه‌وره‌تر نه‌بینه‌وه".
