هاوڵاتى فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری رایگەیاند، بانگەشەکانی وەزارەتی دەرەوەی سوریا سەبارەت بەبونی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری کەدەبێتەهۆی لاوازبونی سوریا و دابەشبونی گەلەکەی وەک هەڵوێستی بێ بنەما. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، جارێکی دیکە وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەرێگەی دەربڕینی هەڵوێستی دور لەخوێندنەوەی دۆخی ئێستا ئیدارەی خۆسەری بەئامانج گرتوە و بەستویەتییەوە بە پرسێکەوە کەهیچ بنەمایەکی نیە، وەک بۆچونیان کە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دەبێتەهۆی لاوازکردنی سوریا، ئەوەش بەشێکە لەسیاسەتەکانی کە سڕینەوەی ئەوانی دیکە و دەوڵەتێکی ناوەندی و کەسی سەرچاوەکەیەتی و دۆخی ئێستای وڵاتیش بەرئەنجامی ئەو جۆرە عەقڵیەت و بیرکردنەوەیەیە. ئەوەش هاتوە، ئیدارەی خۆسەری پڕۆژەیەکی نیشتیمانی سوریایە و پێداگرە لەسەر پاراستنی یەکێتی خاکی سوریا و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر، هەروەها کاردەکات بۆ گەشەپێدانی دیموکراسی و هیچ پلان و پرۆژەیەکی لەسەر حسابی گەلی سوریا بونیاد نەناوە. فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری ئەوەشی خستوەتەڕو، لەکاتێکدا جەخت لە بنەمای گفتوگۆی نیشتیمانی بۆ چارەسەری کێشەکان دەکەنەوە، داوا دەکەن حکومەتی سوریا بەروانگەی عەقڵانییەتەوە کاربکات بۆ چارەسەری کێشەکان و دەستهەڵگرێت لە وتاری وێرانکاری و سڕینەوە و تۆمەتبارکردنی ئەوانی دیکە.
هاوڵاتى سهرپهرشتیاری تیمی روبهڕوبونهوهی كۆرۆنا له سلێمانی و پسپۆڕ لهبواری ههناوی، جیاوازیهكانی سیهكانی نێوان ئهو كهسانهی خستهڕو كه ڤاكسینی كۆرۆنایان وهرگرتوه لهگهڵ كهسانێك كه ڤاكسینهكهیان وهرنهگرتوه و رایگهیاند، ئهگهر ڤاكسین رێگری لهتوشبونیشت بهكۆرۆنا نهكات، ڕێگره لهوهی بهسهختی توش ببیت. دكتۆر ھێرش حهیدهر سهرپهرشتیاری تیمی روبهڕوبونهوهی كۆرۆنا له سلێمانی و پسپۆڕی ههناوی، لهههژماری تایبهتی خۆی تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك، جیاوازی سیهكانی كهسێك كه ڤاكسینی كۆرۆنای وهرگرتبێـ لهگهڵ كهسێك كه وهرنهگرتبێت بڵاوكردوهتهوه و نوسیویهتی، "سهرنجتان ڕادهكێشم بۆ ئهم دو وێنهیهی خوارهوه كه بهڕونی جیاوازی سیهكانی كهسێك كه ڤاكسینی وهرگرتبێت و كهسێك ڤاكسینهكهی وهرنهگرتبێت دهردهخات". ئهوهشی خستهڕو، "ههردوكیان ئهگهری توشبونیان بهكۆرۆنا ههیه، بهڵام جیاوازیهكهی لهوهدایه ئهو كهسهی كه ڤاكسینهكهی وهرگرتوه ڕێژهكهی زۆر كهمتره و بهئاسانی ڤایرۆسهكهی تێپهڕاندوه وهك لهوێنهكهدا دیاره، بهڵام ئهوهی كه ڤاكسینهكهی وهرنهگرتوه باری تهندروستی ناجێگیره و لهنهخۆشخانهیه". دكتۆر ھێرش حهیدهر باسی لهوهشكرد، "ڤاكسینی كۆرۆنا ئهگهر ڕێگریش نهكات له توشبونت بهكۆرۆنا، كه تا ڕادهیهكی باشیش ڕێگره، بهڵام ڕێگره لهوهی بهسهختی توش ببیت و سیهكانت وێران بكات".
هاوڵاتى بەلەمێکی کۆچبەران بە 45 سەرنشینەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن، لەدەریای ئیجە نقوم بوو، تا ئێستا نۆ کەسیان بێ سەروشوێنن لایەنە پەیوەندیدارەکان توانیویانە 36 کۆچبەر رزگار بکەن.. رەوا بابان نوێنەری یەکێتی لە یۆنان رایگەیاند، ''ئێوارەی پێنج شەممە بەلەمێک بە 45 کۆچبەرەوە، کە زۆرینەیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن لە تورکیاوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوت و لە نزیک دورگەی "کریتی" سەر بە یۆنان بەھۆی شەپۆلی ئاوەوە یەختەکەیان ژێر ئاو کەوت. '' ئەوەشیخستەڕوو، ''لەو 45 کۆچبەرە نۆ کەسیان تا ئێستا بێسەروشوێنن و 36 کەسی تریشیان رزگارکراون، ژمارەیەک لە رزگارکراوەکان کوردی شارەکانی ھەرێمن و تا ئێستا نازانرێت لەناو بێسەروشوێنەکان کورد ھەیە یاخود نا. '' ناوبراو باسى لهوهشكردوه، ''گەڕان بە دوای بێسەروشوێنەکان بەردەوامە و ئەمڕۆش پۆلیسی دەریاوانی یۆنان بە کۆپتەر و کەشتی گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە ئەنجام دهدهن كه تا ئێستا نهدۆزراونهتهوه.'' بههۆى دۆخى خراپى ئابورى و سیاسى لهههرێمى كوردستان وعێراق بهشێكى زۆرى گهنجان و تازه پێگهیشتوان ڕێگهى مان و نهمانى ئهوروپا دهگرنهبهرو حكومهتى ههرێم تا ئێستا هیچ پلانێكى نیه بۆئهوهى ههوڵبدات گهنج و لاوانى ههرێم لهناوخۆدا بمێننهوهو ههلى كارو ئارامى سیاسیان بۆ دابین بكات.
هاوڵاتى رێکخراوەکانی تایبەت بە پاراستنی مافی مرۆڤ رایگهیاند :" دەسەڵاتدارانی ئێران "هێزی تووند و رێگەپێنەدراو" بەرامبەر خۆپێشاندەرانی پارێزگای خوزستان بەکاردەهێنن. ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:" هێزە ئەمنییەکانی ئێران "هێزی رێگەپێنەدراو" بەکاردەهێنن، لەوانەش "گوللە و ساچمە بە مەبەستی کپکردنی خۆپێشاندانە ئاشتیانەکان". ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ دەڵێت، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە مەبەستی دامرکاندنی خۆپێشاندانەکان تەقە دەکەن و ئاماژە بەوەش دەکات، تاوەکو ئێستا لانیکەم 8 کەس لە خوزستان کوژراون. لەلایەن خۆیەوە رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ دەڵێت، وادیارە دەسەڵاتدارانی ئێران "هێزی زۆریان دژی خۆپێشاندەران" بەکارهێناوە و دەبێت حکومەتیش لێکۆڵینەوە بکات و ژمارەی کوژراوان رابگەیێنێت. تارا سیپهری فەر، لێکۆڵەری تایبەت بە ئێران لە هیومان رایتس وۆچ دەڵێت، "دەسەڵاتدارانی ئێران مێژوویەکی نیگەرانکەریان لە وەڵامدانەوەی خۆپێشاندەران بە گوللە هەیە، ئەوە لەکاتێکدایە ئەو خۆپێشاندەرانە لە خراپی باری ئابووری و ژیان تووڕەن". هیومان رایتس وۆچ دەنووسێت، راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرپرسانی ئێران خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتیان لە ناوچەکە وەستاندووە و دەشڵێت، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەرپرسانی ئێران زۆرجار وایانکردووە زانیاریی لەبارەی خۆپێشاندانەکان بڵاونەبێتەوە. ئەم راگەیێندراوەی ئەمنێستی ئینتەرناشناڵ لەکاتێکدایە، بەرپرسانی ئێران و میدیای ئەو وڵاتە دەڵێن، تاوەکو ئێستا 3 کەس کوژراون و یەکێک لەوانیش پۆلیس بووە. خوزستان پارێزگایەکی زۆرینە عەرەب نشینە. بە شادەماری ئابووریی ئێران دادەنرێت و ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە نەوت و سامانی سرووشتی، بەڵام لە ئاداری رابردووەوە رووبەڕووی شەپۆلێکی وشکەساڵی بووەتەوە. ئەوان دەڵێن هۆکاری وشکبوونی رووبار و دەریاچەکانی پارێزگاکە پلانی حکومەتە و نزیکەی هەفتەیەکە لەسەر شەقامەکانن.
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر رایگەیاند، ماوەی چەند رۆژێکە ھێرشی ناڕەواو بێبنەما دەکەنە سەر ھێزەکەیان و بە "ئەجێنداو مەرامی تایبەتی بوختانمان بۆ ھەڵدەبەستن، ئێمە لێرەدا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕون دەکەینەوە، ھێزی دژەتیرۆر دورو نزیک پەیوەندی بەھیچ کارێکی نایاسایی و قاچاخچێتی و سەرانەوەرگرتن و داگیرکردنی زەوی و موڵکی گشتی یەوە نیەو نەبوە". بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر رونکردنەوەیەکی لەبارەی تۆمەتبارکردنیان بە "کاری نایاسایی و قاچاخچێتی" بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، "لای ھەموان ڕونە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر ھێزێکی تایبەت و مەشق پێکراو بە دسپلینی سەربازیی نیشتیمانییە ، ڕۆڵی گرنگ و کاریگەری بینیوە لە ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان و سەرکەوتن بە سەر تیرۆرستانی داعش و بەرقەرارکردنی ئارامی و ئاسایش لە ھەرێمی کوردستان. بەڵام بەداخەوە لە چەند رۆژی ڕابردو، چەندین پەیج و ئەکاونتی سێبەر و بێخاوەن و بەکرێگیراو ، ھێرشی ناڕەواو بێبنەما دەکەنە سەر ھێزەکەمان و بە ئەجێنداو مەرامی تایبەتی بوختانمان بۆ ھەڵدەبەستن". ئەوەش هاتوە، "ئێمە لێرەدا بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕون دەکەینەوە ، ھێزی دژەتیرۆر دورو نزیک پەیوەندی بەھیچ کارێکی نایاسایی و قاچاخچێتی و سەرانەوەرگرتن و داگیرکردنی زەوی و موڵکی گشتییەوە نیەو نەبوە ، بەڵکو ڕاستیەکە ئەوەیە ھەندێ کەسی نابەرپرس لەدەرەوەی ویستی ئێمەو بەخواستی چەند کەسێکی یاساشکێن و دور لە دەسەڵاتی ئێمە ناو ناوبانگی ئەم دەزگایەی بەکارھێناوە بۆ کاری نایاسایی و دەستدرێژیکردن بۆ سەر بەرژەوەندی گشتی کە بەڕەسمی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر نەبون ، چەند کەسێکیش کە تێوەگلابون بەم کارە نایاساییانە بە ڕەسمی دەرکراون و روبەڕوی دادگا دەکرێنەوە و چیتر رێگەش نادرێت کەسانێکی بەرژەوەندی خواست بۆ مەرامی تایبەتی دەست لەکاروباری دژەتیرۆرەوە وەربدات". بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر لەرونکردنەوەکەدا دەڵێت، "بۆ ھەمولایەکی ڕوندەکەینەوە دژەتیرۆر وەک ھەمیشە لە سەنگەری خەڵک، سەروەری یاسا ، ئارامی و ئاسایش و پاراستنی سەروماڵی خەڵک و شکۆی ھەرێمی کوردستان دەبێت، ئەرکی سەرەکیمان ڕوبەڕوبونەوەی ھەر پیلانێکە کە بیەوێت ئارامی لە خەڵک تێکبدات ئاشکراشی دەکەین ھێزی دژەتیرۆر ھێزی خەڵک و ھەمو رەنگ و بۆچونە جیاوازەکانە و بەگڕوتینێکی نوێ و بە بەھێزترەوە لە ڕابردو ، پشتیوان بەخوای گەورەو بە ھاوکاری ھەموان و ھێزی پێشمەرگەو ھێزەکانی ئاسایش و ناوخۆ لە ئەرکداین بۆ پاراستنی کوردستانەکەمان و سەقامگیری زیاتری ئاسایش و ڕوبەڕوبونەوەی یاساشکێنان و ھەڵھاتوان لە یاسا".
هاوڵاتى پهرلهمانتارێكی فراكسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی كوردستان رایگهیاند :" ئافرهت ههبوه 100 پارچه زهوی بهناوهوه كراوه". دابان محهمهد، پهرلهمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان له پهرلهمانی كوردستان له نووسینێكدا له لاپهڕهی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك بڵاویكردووهتهوه: "بەدرێژایی دوو ساڵ و بەبەردەوامی باسی لێشاوێك له داگیركردن، ئیفرازكردن، دابهشكردن و فرۆشتنی زهوی سلێمانیمان کردوە، تهنانهت گهیشتبوە ئهوهی، زهوی تهرخانكراو بۆ سهوزایی گهڕهكهكان و شوێنی قوتابخانه و مزگهوت و نهخۆشخانه و خزمهتگوزارییهكانی دیكه، دهستی بۆ ببرێت! بەھای ئەو زەویانەی مامەڵەیا پێوەکراوە بەنایاسایی دوو ملیار دۆلار بەرەوژورە. ئهوهشی وتووه: "چەندین رێگامان گرتەبەر، وەزارەتی ناوخۆ، دواتر لە ڕێگەی پەرلەمان و راسپاردنی لیژنەی شارەوانی و دواترین جێگری سەرۆکی حکومەت، بەبەڵگەوە دۆسیەی 24 ناوچە و زۆنی سلێمانی، کە ئیفرازی دەیان ھەزار پارچەزەوی و داگیرکاری و تاڵانی ھەزاران دۆنم بوون، رادەستیان کراوە (ئافرەت ھەبوە 100 پارچە زەوی بەناوەوە کراوە)". دابان محهمهد باسی لهوهشكردووه: "چهندین بهرپرسی ئهمنی، سهربازی، حزبی و حكومی، بازرگان و تهنانهت دهڵاڵیش بەشداربوون، به ئامێری پێشكهوتو و له ئاسمانهوه زهوی ئیفراز دهکرا! به دهغڵ و دانهوه مامهڵه به زهوییهوه دهکرا، به سهوزایی و دار و درهختهوه نهخشهی بازرگانی بۆ دهکێشرا، فشار له خاوهن زهوییه كشتوكاڵیهكان دهکرا، یان رازبن به پارچه پارچهكردن و دابهشكردنی زهوییهكانیان، یان داگیر دهكرا!".
هاوڵاتى وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک رایگەیاند:" بەپێویستی دەزانن حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دو هەفتە تا مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، بەپێچەوانەوە بارودۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا "زۆر خراپ دەبێت". حەمزە رەزیکی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا باسی لەوەشکردوە، ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دو هەفتە تا مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، رەنگە دۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئامادەکارییە تەندروستییەکانی پەیوەست بەم بابەتە باشتر کۆنتڕۆڵبکرێن. ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ رانەگەیەنرێت، بارودۆخی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا "زۆر خراپ" دەبێت. ئەوەش لەکاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە ئامارەکانی توشبون بە کۆرۆنا لەکوردستان بۆ زیاتر لە هەزار کەس لەرۆژێکدا بەرزبوەتەوە، دوێنێش وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 1220 توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، 701 توشبوش چاکبونەتەوە و 22 کەسیش مردون.
هاوڵاتى وابڕیارە ئەمرۆ هەینی دانوستانە ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەڕێوەبچێت، کە تێیدا گفتوگۆ لەسەر دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لەعێراق دادەنرێت . لەوچوارچێوەیەدا رۆژنامەی " وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکی لەسەر زاری بەرپرسانی ئەمریکی و عێراقییەوە گواستوویەتییەوە کە بەمنزیکانە هەردوو وڵات بەیاننامەیەکی هاوبەش سەبارەت بە کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەردەکەن. پێشتریش نێد پرایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندبوو کە بوونی سەربازیی ئەمەریکا لە عێراق لەسەر بانگهێشتی حکومەتی بەغدایە و رۆژی هەینیش لەمیانی گەڕی چوارەمی دانوستانە ستراتیژییەکاندا ئەو بابەتە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت. رۆژنامە ئەمریکییەکە ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لەبەیاننامە هاوبەشەکەی نێوان عێراق و ئەمەریکا داوا دەکرێت ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەکۆتایی ئەمساڵدا هێزە سەربازییە شەڕکەرەکانی لەعێراق بکێشێتەوە. ئەو بەرپرسانە باسیان لەوەکردووە کە بوونی سەربازیی ئەمریکی لەعێراق تەنیا لەبواری هاوکاریکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەبێت و بەیاننامەکەش جەخت لە گرنگی بوونی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش دەکاتەوە. هەر لەوچوارچێوەیەدا پێگەی "پۆلۆتیکۆ"ی ئەمەریکی لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمریکا\ی لە واشنتۆنەوە گواستوویەتییەوە کە واشنتۆن و بەغدا گۆڕینی ئەرکی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هێزی شەڕکەرەوە بۆ بواری راوێژکاریی رادەگەیەنن، کە ئەوەش تا کۆتایی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت.
هاوڵاتى هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە لەلایەن ئەنجوومەنی شارەوانی ڤایمەری ئەڵمانیاوە خەڵات دەکرێت. ساڵانە ئەنجوومەنی شارەوانی شاری ڤایمەری ئەڵمانیا لە رێگەی کۆمەڵەی داکۆکیکردن لە مافی ئەو نەتەوانەی لەژێر هەڕەشەدان، خەڵاتی مافەکانی مرۆڤ بە کەسایەتییەک دەدات. بۆ ئەمساڵیش خەڵاتی ڤایمەر بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ دەدرێتە سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان. لە روونکردنەوەیەکدا کە لەلایەن شارەوانیی ڤایمەرەوە بڵاوکراوەتەوە، "سەلاحەددین دەمیرتاش یەکێکە لە کەسایەتی و سیاسەتڤانە دیارەکانی ئۆپۆزیسیۆن لە تورکیا. ئەو هەموو تواناکانی خستووەتەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە دیالۆگ و رێگەچارەی ئاشتیخوازانە. دەمیرتاش داکۆکی کردووە لە بەها دیموکراسییەکان و رەخساندنی ئازادی بۆ کریستیان، عەلەوی، ئێزیدییەکان. ئەو بەهەمان شێوە داکۆکیکاری بەردەوام بووە بۆ مافەکانی کورد، ئاشووری، ئەرمەنییەکانی تورکیا. دەمیرتاش بەردەوام داوای خوێندن بەزمانی دایک کردووە و باوەڕی بە یەکسانی و ئازادییەکان هەبووە". رێوڕەسمی خەڵاتەکە لە کانوونی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت و داوا دەکرێت کەسێک بە نوێنەرایەتیی دەمیرتاش خەڵاتەکە وەربگرێت. ساڵی 1998، مەراڵ دانیش بێشتاش، پەرلەمانتاری ئێستای فراکسیۆنی هەدەپە ئەو خەڵاتەی وەرگرت. سەڵاحەددین دەمیرتاش لە رۆژی 3ی تشرینی دووەمی 2016ـەوە زیندانییە و لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی ئەدیرنە زیندانیکراوە
هاوڵاتى وهزیرى دهرهوهى عێراق، رایگهیاند، له دیدارهکانیاندا لهگهڵ بهرپرسانى ئێران بهڕاشکاوى گفتوۆیان کردووه که دهستوهردان بکهن بۆ راگرتنى ئهو هێرشانهى لهلایهن گروپه چهکدارهکانهوه دهکرێنه سهر فڕۆکهخانهى بهغداو ههولێر و ناوچهکانى دیکه. ئهمڕۆ پێنجشهممه 22ى تهموزى 2021، فواد حسێن له چاوپێکهوتنێکدا لهگهڵ کهناڵى (ئهلحوڕه) دهڵێت:"له دیدارهکانماندا لهگهڵ تهواوى بهرپرسانى ئێران و لهسهر ئاسته جیاجیاکان، گفتوگۆى چهند پرسێک به راشکاوى لهگهڵ لایهنى ئێرانى دهکهین، لهوانه هێرشهکان بۆ سهر فڕۆکهخانهى ههولێر و بهغداو ناوچهکانى تر، ئێرانییهکان بهڕهسمى پێمان دهڵێن ئێمه هیچ پهیوهندییهکمان بهو هێرشانهوه نییه". ههروهها وهزیرى دهرهوهى عێراق دهشڵێت:" لهمیانى چهندین گفتوگۆى دورودرێژدا چ له بهغداو چ له تاران داوامان له ئێرانییهکان کرد دهستوهردان بکهن لهبارهى ههندێک له گروپه چهکدارهکان بۆ راگرتنى هێرشهکان و پێمان وتن، ههندێک لهو گروپانه بانگهشهى ئهوه دهکهن که لهڕوى بیروباوهڕهوه سهربه ئێوهن". وهزیرى دهرهوهى عێراق ئهوه دووپاتدهکاتهوه که ههندێک لهو گفتوگۆیانه بهرههمیان ئهوهبووه که له قۆناغێکى دیاریکراودا هێرشهکان بۆ سهر نێرده دیپلۆماسییهکان و چهند ناوچهیهکى دیکه راگیراون.
هاوڵاتى بهرێوهبهرى ناحیهى عهرهبهت بۆ هاوڵاتى ئاماژهى بهوهکرد که ئاگر له کهمپى ئاشتى له عهربهت کهوتوهتهوه. دابان محمد، بهڕێوبهرى ناحیهى عهربهت به هاوڵاتى وت:" بههۆى ئاگرهکهى کهمپى ئاشتى شهش خێمه سوتاون". ههروهها وتیشى:" چوار لهو خێمانه خێزانى تیا بووه و منداڵێکى ههشت ساڵ گیانى لهدهستداوه". تیمهکانى ئاگر کوژێنهوه گهیشتوونهته شوێنى رووداوهکهو کۆنترۆڵیان کردووهو ئاگرهکهیان کوژاندووهتهوه.
هاوڵاتى فەرەنسا و بەریتانیا ڕێککەوتوون لەسەر بڵاوکردنەوەی پۆلیسی زیاتر و وەبەرهێنان لە دۆزینەوەی تەکنەلۆژیا لە کەناراوەکانی فەرەنسا بۆ ئەوەی هەوڵ بدەن بەلەمەکانی هەڵگری کۆچبەرانی نایاسایی لە گەیشتن بە کەنارەکانی بەریتانیا ڕابگرن. ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا بڵاویان کردەوە و لە راگەیانراوەکەدا هاتووە: بەریتانیا کار لەسەر ئەوە بکات کە ئەو وڵاتە کەمتر سەرنجڕاکێش بێت بۆ پەناخوازان و ڕێوشوێنەکانی وەک سزا لەسەر کۆچی نایاسایی بۆ ئەو وڵاتە جێبەجێ بکەن. فەرەنساش وتی: کە پۆلیسی زیاتر بڵاوە پێ دەکات بۆ ئەوەی پاسەوانی سنوورەکانی لەگەڵ ئیسپانیا و ئیتاڵیا بکات. فەڕەنسا ژمارەی پۆلیسەکان لە کەناراوەکانی باکوور، لە نێوان شارەکانی بۆلۆن و دونکیرک و دەوروبەری بەندەری دیپ، هەروەها هێزی ئاسمانی بەهێز بڵاو دەکات، لە ھەوڵی بەئامانجگرتنی بەلەمەبچووکەکان کە هەوڵی پەڕینەوەی لە کەناری مەترسیداری دەدەن بەرەو بەریتانیا. بەریتانیا یارمەتی دارایی ئەو شوێنانە دەدات هەروەها پارەدانی زیاتری کۆچبەران لە فەرەنسا لەخۆ دەگرێت و لە نێوان ساڵەکانی 2021 بۆ 2022 نوسینگەی وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیان ، ڕۆژی دووشەممە بەلایەنی کەمەوە 430 کۆچبەر لە کەنارەکان پەڕیونەتەوە بۆ بەریتانیا، کە ژن و منداڵی بچوکی تێدا بووە، ئەو تۆمارە تەنھا بۆ یەک ڕۆژ بووە. وە ھەروەھا بەپێی ئەو داتای کە ئاژانسی هەواڵی PA کۆی کردووەتەوە لە کۆتایی سێشەممەوە، پشت ڕاستی کردۆتەوە
هاوڵاتى وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" دۆخەکە بەهۆی کۆرۆنا مەترسیدارە، رێژەی تووشبوون و مردن لە بەرزبوونەوەیە و بەراورد بە مانگی پێشووتر زۆر زیادیکردووە". سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان دەڵێت رێژەی پشكنینە پۆزەتیڤەکان کە رۆژانە دەکرێن لە 5٪ـەوە بۆ 15٪ زیادیکردووە و دەڵێت رێژەی مردنیش لە بەرزبوونەوەیە. سامان بەرزنجی دەڵێت جگە لە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون، رێژەی خەواندن لە نەخۆشخانە و رێژەی تووشبووەکان کە دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە زیادیکردووە. تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان 208 هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 188 هەزار و 780 تووشبوویان چاکبوونەتەوە و چوار هەزار و 626 تووشبوویان گیانیان لەدەستداوە، هاوکات 14 هەزار و 594 تووشبووش چارەسەر وەردەگرن.
شاناز حەسەن وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگهیاند:" ژمارەی هاتنی گەشتیارانیش لەم چەند رۆژەی رابردوو زیاتر لە 200 هەزار گەشتیارە". نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بەهاوڵاتی وت :"ئەگەرچی تاوەکو ئێستا وەکو دەستەی گشتی گەشتوگوزار هیچ داتایەکی فەرمی سەبارەت بە ژمارەی هاتنی گەشتیاران بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام بەپێی ئەو ئامارانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری شارەکانەوە بەدواداچوونم بۆ کردووە، لە 6 مانگی یەکەمی ئەمساڵ، زیاتر لە ملیۆنێک و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان". نادر رۆستی جەختی لەوەشكردەوە لە ماوەی ئەو چەند رۆژەدا و بۆ جەژنی قوربان، "زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و ژمارەکەش لە بەرزبوونەوەدایە، چاوەڕوان دەکرێت بۆ کۆتایی جەژن ژمارەکە 250 هەزار گەشیار تێپەڕێنێت، ئەمە پێشبینییە و رەنگە ژمارەکە لەوە زیاتر تێپەڕێت". وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد ئەگەر یاسا و رێنمایی و ئیدارەیەکی باشی گەشتوگوزارییان لە هەرێمی کوردستان هەبێت، دەتوانرێت ژمارەی گەشتیاران زیاد بکرێت و دەڵێت: "ئێستا کێشەمان لەوە هەیە، یاسای گەشتوگوزارمان نییە، رەشنووسمان رەوانەی پەرلەمان کردووە بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکرێت. ئیدارەدان و هەیکەلیەتی گەشتوگوزار لەسەر شێوەی بەڕێوەبردنی گەشتوگوزار کاریگەریی خۆی دەبێت لەسەر گەشتوگوزار. مارکێتینگی گەشتوگوزار، چۆنیەتیی ناساندن و بە بازاڕکردنی گەشتوگوزار لە دەرەوە و ناوەوەی هەرێمی کوردستان کاریگەریی خۆی دەبێت". نادر رۆستی پێشیوایە، "بە ئەنجامدانی پرۆژەی نوێی گەشتیاری، وەبەرهێنان لە گەشتوگوزار چ کەرتی تایبەت و چ حکومەت، ئەوکات دەبێت چاوەڕێی ئەوە بکەین ژمارەی گەشتیاران زیاد ببێت".
هاوڵاتى سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاند:" تاڵیبان لە مەیدانی شەڕدا سەردەکەوێت، بەڵام سەرکەوتنی ئەوان هێندە پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن خێرا نییە و هێشتا ئەو وڵاتە لەبەردەم چەندین سیناریۆدایە". لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری، مارک مێڵی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا ئاشکرایکرد، تاڵیبان لە مەیدانی شەڕدا سەردەکەوێت، بەڵام سەرکەوتنی ئەوان هێندە پڕوپاگەندەی بۆ دەکەن خێرا نییە و هێشتا ئەو وڵاتە لەبەردەم چەندین سیناریۆدایە کە دیار نییە کامیان روودەدەن. سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ئێستا تاڵیبان لە کۆی نزیکەی 400 یەکەی ئیداری، سەرووی 213 یەکەی کۆنترۆڵکردووە، بەڵام هێشتا ناوەندی 34 ویلایەتەکەی ئەفغانستانی بەدەستەوە نییە. لە پەیامێکدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، هیبتوڵڵا ئاخوندزادە، سەرۆکی بزووتنەوەی تاڵیبان دەڵێت، "لەگەڵ بەرەوپێشڤەچوون و دەستکەوتە سەربازییەکان، ئیماراتی ئیسلامی بە جیدی خوازیاری رێککەوتنێکی سیاسین لە وڵاتەکە." سەرۆکی تاڵیبان باسی لەوەشکردووە، "هەموو دەرفەتێک بۆ دامەزراندنی سیستمێکی ئیسلامی لەلایەن ئیماراتی ئیسلامییەوە بەکاردەهێنرێت." چوار مانگە حکومەتی ئەفغانستان و بزووتنەوەی تاڵیبان ناوبەناو کۆبوونەوە لە دەوحە دەکەن، ئەمڕۆش گەڕێکی دیکەی کۆبوونەوەکانیان بەڕێوە دەچێت. سەرۆکی تاڵیبان ئاماژە بەوە دەکات، بزووتنەوەکەیان پابەندە بەوەی بەدوای چارەسەرێکدا بگەڕێت، نەیارەکانیشی بەوە تۆمەتبارکرد کە تەنیا "کات بەفیڕۆ دەدەن". تاڵیبان دەڵێت، ناوچەی سپین بۆلداکیان لەسەر سنووری نێوان ئەفغانستان و پاکستان لە باشووری رۆژهەڵاتی قەندەهار کۆنترۆڵکردووە. تاوەکو ئێستاش بە تەواوەتی نازانرێت ئێستا ناوچە سنوورییەکە بەدەست چ لایەنێکەوەیە، چونکە سوپای ئەفغانستان دەڵێت کۆنترۆڵیان کردووەتەوە. بەگشتی تاڵیبان لەڕووی سەربازییەوە لە بارودۆخێكی یەکجار باشدایە؛ لە کۆنترۆڵکردنی ناوچەی ستراتیژی نێوان ئەفغانستان و پاکستانەوە نزیکە و دوو دەروازەی سنووریی لەگەڵ ئێران و دەروازەیەکی سنووریی لەگەڵ تورکمەنستانی کۆنترۆڵکردووە. سەرۆکی بزووتنەوەی تاڵیبان دەڵێت، لەبری پشتبەستن بە لایەنی دەرەکی، ئەوان دەیانەوێت لە نێوخۆدا کێشەکانیان چارەسەر بکەن. نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، شەڕوپێکدادانی تاڵیبان و حکومەتی ئەفغانستان بووەتە هۆی ئاوارەبوونی زیاتر لە 270 هەزار ئەفغانی و کۆی ئاوارەکانی بۆ 3.5 ملیۆن کەس بەرزکردەوە. ئەوەی کە 40 ساڵ چەک و تەقەمەنی بە تاکە رێگەی گونجاوی چارەسەرکردنی کێشەکان تەماشاکردووە، ئەستەمە باوەڕ بە مێزەکانی گفتوگۆکان بهێنێت؛ لەکاتێکدا تاڵیبان جەخت لە ئاشتیی و ئاشتەوایی دەکاتەوە و بەڵێنی ژیانێكی ئەفسانەیی نوێ بۆ ئەفغانییەکان دەدات؛ تەقینەوەکانی نێو خەڵکی سیڤیل و کوژرانی چالاکڤان و رۆژنامەڤانان، بەڵێنەکانی تاڵیبان بەتاڵ دەکاتەوە. لە پەیامەکەی سەرۆکی بزووتنەوەکەیشدا هیچ ئاماژەیەک بۆ راگەیاندنی ئاگربەست لە رۆژانی جەژنی قورباندا نەکراوە کە لە نێوەڕاستی ئەم هەفتەیەوە دەستپێدەکەن.
