هاوڵاتى فرۆِكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا پابه‌ندی خۆی به جێبه‌جێكردنی به رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا دووپات ده‌كاته‌وه و رایگه‌یه‌نێت، چوون و هاتنه‌وه له‌سه‌فه‌ر بۆ هه‌رێمی كوردستان له ژێر رێنماییه‌كان ده‌بێت. له راگه‌یه‌ندراوێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانیدا هاتووه: "له‌به‌ر رۆشنایی بارودۆخی ئێستای كۆڤید 19 و بوونی رێنمایی جیاواز له وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی عیراق و پرسیار كردنی زۆری ھاوڵاتیان ھه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی رێنمایه‌كانی لیژنه‌ی باڵای به‌رنگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه له حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان بۆ رۆشتن یان ھاتنه‌وه له‌سه‌فه‌ر له‌ژێر چاودێری تیمه‌كانی ته‌ندروستی". ده‌شڵێت: "لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه كۆمپانیاكان به‌رپرسن له‌ھه‌ر رێنمایه‌ك كه جێبه‌جێبكرێت له وڵاتانی ده‌ره‌وه و پێویسته ھاوڵاتیانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی ھه‌رێم ئاگادار بكه‌نه‌وه له ھه‌ر رێنمایه‌ك یان رێگریه‌ك كه دروست ده‌بێت له كاتی سه‌فه‌ر كردنیاندا بۆیه به باشمان زانی دوباره رێنمایه‌كان بخه‌ینه‌وه به‌ر چاوی ھاوڵاتیان". ده‌قی رێنماییه‌كان: 1- بۆ ڕۆشتن: له كاتی سه‌فه‌ر كردنی ھاووڵاتیی پێویسته پشكنینی كۆڤید 19ی كردبێت و به «negative» ده‌رچوبێت پێش كه‌متر له 72 كاتژمێر جا ڤاكسینی وه‌رگرتبێت یان وه‌ری نه‌گرتبێت و فڕۆكه‌خانه ھیچ پاساوێك قبوڵ ناكات به‌وه‌ی ھاوڵاتی له وڵاتی ده‌ره‌وه ھاتبێته‌وه رێگه‌ی پێ ئه‌ده‌ن یا نا ئه‌وه به‌رپرسیارێتی فڕۆكه‌خانه نییه. 2- بۆ ھاتنه‌وه: ئه‌و ھاوڵاتیه‌ی به‌ڵگه‌ی پشكنینی «negative» یان به‌ڵگه‌ی ھه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی ھه‌ڵگرتبێت ڕێگه پێدراوه و به ئاسایی داخڵی ھه‌رێمی كوردستان ده‌بێت. وه ئه‌و كه‌سه‌ی ھیچ به‌ڵگه‌یه‌كی پێ نیه تیمه‌كانی ته‌ندروستی پشكنینی بۆ ئه‌نجام ئه‌ده‌ن پێش داخڵ بوونی بۆ ھه‌رێمی كوردستان. تێبینی: 1- كۆمپانیاكان به‌رپرسن له پێدانی زانیاری پێویست به ھاوڵاتیان كه له سه‌ر ھێڵه‌كانیان سه‌فه‌ر ئه‌كه‌ن و به‌رپرسیاریتی ھه‌ر كێشه‌یه‌ك به‌ده‌ر له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان. 2- سه‌باره‌ت به مناڵان تا ته‌مه‌نی (10) ساڵ پێویسته تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ھێڵی ئاسمانی ھه‌ماھه‌نگ و ڕاوێژ بكه‌ن له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و ڕێنمایانه كه له وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌رچووه سه‌باره‌ت به ڕێگه پێدان یان ڕێگری كردن له سه‌فه‌ر كردنی ئه‌و مناڵانه. لێره‌دا جه‌خت ده‌كێنه‌وه فڕۆكه‌خانه به‌رپرس نیه له ڕێگرتنی مناڵان له لایه‌ن ھێڵه ئاسمانیه‌كانه‌وه تكایه.
هاوڵاتى بنکەی ئاسمانی ئیمام عەلی لەناسریەی پارێزگای زیقار گڕیگرت‌و تیمەکانی بەرگریی شارستانیش هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکە دەدەن. میدیای فەرمی عێراق ڕایگەیاند، "ئاگرەکە بەشی مانەوەی کارمەندان‌و سێ کۆگای ناو بنکەکەی گرتووەتەوەو چەند کەرەڤانەیەکی تایبەتی خوێندکارانی هێزی ئاسمانی سوتاون، بەڵام زیانەکان تەنها مادین‌و هیچ زیانێکی گیانی نەبوە". بەپێی زانیاریه‌كان، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی بەرگری شارستانی چونەتە شوێنی ڕوداوەکەو هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگره‌كه دەدەن. ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ لەکەربەلا هوتێلێک گڕیگرت‌و بەتەواوی سوتا، لەڕوداوەکەدا منداڵێک گیانی لەدەستداو 78 کەسیش کە لەنێو هوتێلەکەدا بون توانرا ڕزگارکران. هەفتەی ڕابردوش بەشی توشبوانی کۆرۆنا لەنەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لەزیقار گڕیگرت‌و سوتا، لەڕوداوەکە بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عیراق 60 کەس گیانیان لەدەستداو تەرمی 21 لەوکەسانەش نەناسراوەتەوە.
هاوڵاتى وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند:" لە جەژندا 14 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتییان دەدەن، ئەمەش بەراورد بە رۆژانی رابردوو یەک بۆ دوو کاتژمێر پێدانی کارەبا کەمدەکات. ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ته‌مموزی 2021، وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی سێ هەزار و 400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەدەنە هاوڵاتیان. ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كۆنتڕۆڵی كارەبای پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن. بەگوێرەی راگەیەنراوەکە، ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە چوارهەزار و 200 تا چوار هەزار و 500 مێگاوات کارەبا ھەیە. هەفتەی رابردوو، وەزارەتی کارەبای هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتبوو، "بڕیارە لە رۆژی 15 تەمموز یەکەیەکی دیکەی بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاربخرێت، کە بەرەو پێدانی 16 کاتژمێر کارەبا لە رۆژێکدا هەنگاو دەنێین".
هاوڵاتى بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی رایگەیاند، بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، ژمارەیەکی زۆر لە میوان و گەشتیاران سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردوە و چاوەڕێ دەکرێت لە ڕۆژانی داهاتو ژمارەکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبێتەوە، لەو چوارچێوەیەدا پلانی پێویستی لەوبارەیەوە هەیە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردوە، سەرجەم لیژنەکانی گەشتیاری شاری سلێمانی و قەزاکانی دەوروبەری پشكنینەکانیان بۆ هاوینەهەوار و سەیرانگا و هەمو شوێنەکانی خاوەن مۆڵەتە گەشتیاریەکان چڕدەکەنەوە، سەنتەرى زانیارى له ڕۆژانی جەژن و دواتر لە رێگەى هێلێكى گەرمەوە زانیاری پێوێست پێشکەش بە گەشتیاران دەکەن لە ڕێگەی یٔەم ژمارە تەلەفونەوە 07725120235 . ئاماژەی بەوەشکردوە، هەماهەنگى تەواو له نێوان گەشتوگوزار و بازگە و دەروازە و فڕۆکەخانە دروستکراوە بۆ ئاسانکاری زیاتر، هەروەها تەواوی بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانى گەشتوگوزاری پارێزگاكان بۆ هەر ئاسانكارى و هەماهەنگی و چارەسەری کێشەکان لە پەیوەندی بەردەوام دەبن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەوەشی خستەڕو، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی و بەڕێوەچونی کارەکان دەکات، پەیوەندى و ئاسانکاری بەردەوامی دەبێت لەگەڵ هەمو لایەنە کارگێڕییە پێویستەکان بۆ هاتن و ڕۆشتنی میوان و گروپە گەشتیاریەکان چ لە سەنتەری شار و دەرەوەی شارەکان بێت.
هاوڵاتى به‌شێک له که‌سوکارى سزادراوانى بادینان ئومێدێکیان ماوه که نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان ده‌سه‌ڵاته‌کانى به‌کاربێنێت و لێبورینێکى تایبه‌ت سزادراوانى بادینان ده‌ربکات. که‌سوکارى هاریوان عیسا یه‌کێک له سزادراوه‌کانى بادینان رایگه‌یاند که:" دووه‌م جه‌ژنه که هاریوان له‌گه‌ڵمان نه‌بێت، بۆیه چاوه‌ڕوانین به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه هاریوان و هاورێکانى ئازاد بکرێن و بگه‌ڕێنه‌وه نێو که‌سوکاره‌کانیان". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که ئومێدیان به نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستانه تا لێبوردن بۆ سزادراوان ده‌ربکات. پێشتر ره‌حمان غه‌ریب، رێکخه‌رى سه‌نته‌رى میترۆ بۆ ئازادى راگه‌یاندن له به‌یاننامه‌یه‌کدا هه‌مان داواى ئاراسته‌ى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان کرد تا لێبوردنى تایبه‌ت بۆ سزادراوانى بادینان ده‌ربکات.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى کاره‌باى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند، له سبه‌ینێ دووشه‌ممه 19ى مانگه‌وه تا رۆژى هه‌ینى 23ى ئه‌م مانگه، کارى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ک به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانى پیرۆزه‌وه راده‌وه‌ستێت. عه‌لى ئیسماعیل ئه‌ندامى لیژنه‌ى باڵاى پێوه‌رى زیره‌ک له وه‌زاره‌تى کاره‌با له راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که پاش ته‌واوبوونى پشووه‌کانى جه‌ژن، پرۆژه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌کى کاره‌با له رۆژى شه‌ممه، 24ى ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستپێده‌کاته‌وه. هاوکات له‌باره‌ى به‌شداریکردنى هاوڵاتیان له پرۆسه‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌که‌وه، ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو تا ئێستا زیاتر له نیوه‌ى هاوبه‌شانى کاره‌با بوونه‌ته خاوه‌ن پێوه‌رى زیره‌ک.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى ئاشکرایده‌کات، 157 تووشبوى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به‌کۆرۆنادان‌و حه‌وت توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆیه داوا ده‌کرێت هاوڵاتیان ڤاکسین وه‌ربگرن. ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه 18ى ته‌موزى 2021، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى ڕایگه‌یاندووه که ئه‌مڕۆ 26 توشبووى کۆرۆنا داخڵى نه‌خۆشخانه‌کانى تایبه‌ت به‌کۆرۆنا کراون‌و 20 توشبووش نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه. هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى 157 توشبوى کۆرۆنا له‌نه‌خۆشخانه‌دان‌و 121 توشبوشیان له‌ژێر ئۆکسجین‌و 10ى دیکه‌ش له‌ژوورى چاودێرى چڕدان. هاوکات ئه‌وه‌ش ئاشکرا کراوه که 15 توشبوو له‌ژێر ئامێرى cpap دان‌و حه‌وت توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه. سه‌باح هه‌ورامى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌په‌یجى خۆى له‌فه‌یسبوک نوسیویه‌تی:"هیوادارم پابه‌ندى ڕێنماییه ته‌ندروستیه‌کان بن‌و خۆتان بپارێزن له‌ڤایرۆسى کۆرۆنا‌و زیاتر بڕۆن به‌ده‌م وه‌رگرتنى ڤاکسینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ژیانى خۆتان‌و ئازیزانتان سه‌لامه‌ت بێت، هه‌میشه له‌ش ساغ‌و ته‌ندروست بژین".
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماده‌کارى زیاتر ده‌کات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وى شه‌پۆڵێکى نوێ و هه‌ڵکشانێکى به‌رزى ته‌شه‌نه‌کردنى نه‌خۆشى ڤایرۆسى کۆڕۆنا ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى له‌ماوه‌ى 24 کاتژمێرى رابردوودا هه‌زارو 456 تووشبووى نوێ تۆمار کران. که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر، سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاندووه که له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رانى گشتى وه‌زاره‌ت له‌گه‌ڵ تیمى ڕێکخراوى ته‌ندروستى جیهانى WHO و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى پاراستنى ته‌ندروستى له ڕۆژى پێنجشه‌ممه 2021/7/15 دواى هه‌ڵسه‌نگاندنى بارودۆخى نه‌خۆشى کۆڕۆنا و پڕۆسه‌ى ڤاکسین و ڕێکاره‌کانى خۆپارێزى و چاره‌سه‌ری، بڕیاردرا به گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى زیاتر بۆ جێبه‌جێکردنى ڕێکاره‌کانى په‌تازانى و خۆپارێزى و هۆشیارى و ده‌ستنیشانکردن و چاره‌سه‌رکردن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردووه که له‌گه‌ڵ ئاماده‌کردنى ڕاسپارده‌کان بۆ لیژنه‌ى باڵاى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى کۆڕۆنا له هه‌رێمى کوردستان به‌مه‌به‌ستى بڕیاردان و جێبه‌جێکردنى مه‌رجه‌کانى ته‌ندروستى و توندوتۆڵکردنه‌وه‌ى ڕێنمماییه‌کانى خۆپارێزى له‌لایه‌ن داموده‌زگاکانى په‌یوه‌ندارى حکومى و تایبه‌ت.
هاوڵاتى وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، حکومه‌تى هه‌رێم بڕى 13 ملیار‌و چل ملیۆن دینارى بۆ ته‌واوکردنى پرۆژه‌ى دروستکردنى 12 به‌نداو له هه‌رێمى کوردستان ته‌رخان کرد که به‌شێوه‌ى نه‌ختینه و قۆناغ له‌لایه‌ن سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم خه‌رج ده‌کرێت. ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 18ى ته‌موزى 2021، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیرى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاوى هه‌رێمى کوردستان له‌راگه‌یه‌نراوێکدا باسى له‌وه‌کردوه، دوابه‌دواى هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌کانى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ و سه‌رچاوه‌کانى ئاو بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ى دیارده‌ى وشکه‌ساڵی، هه‌روه‌ها بۆ ئاراسته‌کردنى پاکێجى پێشنیار و چاره‌سه‌رى و داواکارییه‌کان بۆ به‌ردیدى سه‌رۆکایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، حکومه‌ت ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر خه‌رجکردنى بودجه‌ى ته‌واوکارى به‌نداوه‌کان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکردوه، له به‌روارى 2021/7/12 به‌فه‌رمانى ژماره (8439) سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى کوردستان به‌فه‌رمى ره‌زامه‌ندى داوه له‌سه‌ر دابینکردن و خه‌رجکردنى بڕى 13 ملیار و چل ملیۆن دینار بۆ ته‌واوکردنى پرۆژه‌ى دروستکردنى به‌نداوه‌کان له هه‌رێمى کوردستان. لیستى ناو و شوێن پرۆژه‌که‌کان
هاوڵاتى سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش داوا له هاونیشتمانیانى باکوورى کوردستان ده‌کات گوێ به‌ده‌نگۆکان نه‌ده‌ن و ڤاکسین وه‌ربگرن بۆ پاراستنى گیانیان له په‌تاى کۆرۆنا و متمانه به زانست بکه‌ن. سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) که ئێستا له گرتووخانه‌ى ئه‌درنه له زینداندایه له هه‌ژمارى خۆى له تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "رێژه‌ى وه‌رگرتنى ڤاکسین له ژماره‌یه‌ک شار و شارۆچکه‌کانماندا زۆر که‌مه، تکا له هاونیشتمانیانمان ده‌که‌م، ئه‌وانه‌ى دوودڵن له وه‌رگرتنى ڤاکسین و تا ئێستا وه‌ریاننه‌گرتووه، به‌زووترین کات خۆیان ناونووس بکه‌ن و ڤاکسین وه‌ربگرن". هه‌روه‌ها ده‌میرتاش له تویته‌که‌یدا تکا ده‌کات و ده‌نوسێت:" تکایه گوێ به ده‌نگۆکان مه‌ده‌ن، راست نین. متمانه به زانست بکه‌ن". تا ئێستا پێنج ملیۆن و 470 هه‌زار و 764 که‌س له باکوورى کوردستان و تورکیا تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون و پێنج ملیۆن و 124 هه‌زار و 661 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و 50 هه‌زار و 155 که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" هەرێمى کوردستان شانازى بە کولتورى پێکەوەژیان و لێبوردەیییەوە دەکات و وەک هەمیشە بە لانەى ئارامى هەمو پێکهاتەکانى دەمێنێتەوە". نیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە كاردینال لویس ساكۆ پاتریاركی كەنیسەی كلدانی لە عێراق و جیهان و شاندێكی یاوەری كرد، لە دیدارێکدا دۆخى پێکهاتەى کلدان و مەسیحییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان بەگشتى و ڕەوشى ئاوارە مەسیحییەکانیان لە هەرێمى کوردستان تاوتوێ کرد، هەروەها تیشکیان خستە سەر دۆخى دەشتى نەینەوا و مەسیحییەکانى مووسڵ و ناوچەکە. لەراگەیەندراوەکەدا هاتوە، هاوڕا بون کە متمانە و دڵنیایى پێویستە بۆ ئەوەى ئاوارە مەسیحییەکان بتوانن بگەڕێنەوە شوێنەکانیان و دەست بە ئاوەدانکردنەوە و گەڕاندنەوەى ژیان بۆ ناوچەکانیان بکەن کە لە ئەنجامى هێرشەکانى داعشدا زیانى زۆریان بەرکەوتوە و پێویستییان بە یارمەتى و هاوکاریى نێودەوڵەتى هەیە. نێچیرڤان بارزانى دوپاتیکردەوە، کە هەرێمى کوردستان شانازى بە کولتورى پێکەوەژیان و لێبوردەیییەوە دەکات و وەک هەمیشە بە لانەى ئارامى هەمو پێکهاتەکانى دەمێنێتەوە، هەردولا سەردانى پاپاى ڤاتیکانیان بۆ عیراق و هەرێمى کوردستان بە گرنگ لە قەڵەم دا کە ڕۆڵى لە قوڵکردنەوەى کولتورى پێکەوەژیاندا هەیە. كاردینال ساكۆ ستایشى پێکەوەژیان، یەکترقبوڵکردن، لێبوردەیى، ئاوەدانى و پێشکەوتن و ڕۆڵى سەرکردایەتى لە هەرێمى کوردستان کرد و دوپاتیکردەوە، کوردستانیبون ناسنامەیەکى کۆکەرەوەى هەمو پێکهاتە ئایینى و نەتەوەیییەکانە و ئاوارە مەسیحییەکان لە وڵاتانى جیهان دەتوانن بگەڕێنەوە تا بە ئارامى و دڵنیایى لە کوردستان بژین و هاوبەشى و بەشدارى لە پێشخستن و ئاوەدانکردنەوەیدا بکەن. هەڵبژاردنەکانى داهاتوى عیراق و چەند پرسێکى تایبەت بە کاروبارى کەنیسە و مەسیحییەکان لە عیراق و هەرێمى کوردستان، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بو.
هاوڵاتى کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) رایگەیاند، شۆڕشی رۆژئاڤای کوردستان هەر تەنیا شۆڕشێکی چەکداریی نەبو لە بەرامبەر داگیرکاریی و دەسەڵاتی هەژمونگەرایی رژێمی سوریا، بەڵکو پڕۆژە و مۆدێلێکی خۆ بەڕیوەبەرییە، لەسەر بنەمای ئازادیی، دیموکراسیی، یەکسانی جێندەریی و پێکەوەژیانی گەلان و ژینگەپارێزیی دامەزراوە، ئەم پڕۆژەیە سەرنجی زۆرێک لە دۆستانی کوردستانی راکێشاوە. کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە 19ی (تەموز/7)ی 2012 کۆبانێ یەکەم هەنگاوی شۆڕشی هەڵینا و ئازاد کرا، دواتر بە ئازادکردنی دێریک و عەفرین رەوتەکە فراوانتر بو، ئیدی هەنگاو بە هەنگاو سەرانسەری رۆژئاڤای کوردستانی گرتەوە، ئەم بەرەوپێشچونی شۆڕشە هەر بەردەوامە، سەرەتا سێ کانتۆن (جزیرە، کۆبانێ، عەفرین) دامەزران، لەسەر ئەو بنەمایەش سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی دامەزرا، دواتر بە ئازادکردنی گرێ سپی و بەستنەوەی هەردو کانتۆنی جزیرەو کۆبانێ پێکەوە، شۆڕش پێی نایە قۆناغێکی ترەوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، ناوچە داگیرکراوەکانی وەک حەسەکە، هۆل، شەدادی، مینبج، تەبقە، رەققەو باکورو رۆژهەڵاتی دێرەزور یەک لەدوای یەک ئازاد کران، سیستەمی خۆبەڕیوەبەریی هەنگاو بە هەنگاو جێی خۆی گرت، ئێستاش رێکخستنی بەڕێوەبەرێتی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا نوێئەکرێتەوە، ئەنجومەنی گشتی و ئەنجومەنی هەرێمەکان رێکئەخرێنەوە. کەنەکە باسی لەوەشکردوە، "شۆڕشی رۆژئاڤای کوردستان هەر تەنیا شۆڕشێکی چەکداریی نەبو لە بەرامبەر داگیرکاریی و دەسەڵاتی هەژمونگەرایی رژێمی سوریا، بەڵکو پڕۆژە و مۆدێلێکی خۆ بەڕیوەبەرییە، لەسەر بنەمای ئازادیی، دیموکراسیی، یەکسانی جێندەریی و پێکەوەژیانی گەلان و ژینگەپارێزیی دامەزراوە، ئەم پڕۆژەیە سەرنجی زۆرێک لە دۆستانی کوردستانی راکێشا، لە سەرانسەری دنیاوە بەدەیان دۆست و هاوکار رویان کردە رۆژاوای کوردستان، زۆرێک لەوانیش بۆ پاراستنی ئەو مۆدێلە نوێیە گیانی خۆیان بەخت کرد، نەمری و سەربەرزی بۆ هەمو ئەو قارەمانانەی گیانی خۆیان بە ئازادی و پاراستنی رۆژوا بەخشی". ئەوەشی خستوەتەڕو، "سەرکەوتنێکی دی هەرە مەزنی رۆژئاڤا تێکشکاندنی هێز و دەسەڵاتی تاریک و دڕندانەی داعش بو، داعش کە زیاتر لە نیوەی جوگرافیای سوریای داگیرکردبو، هێزێکی سەربازیی گەورەو دەوڵەتێکی لە ناوچەکەدا دامەزراندبو، لەسەر دەستی ئازادیخوازانی کوردستان و هاوکارانیان تێکشکاو هەڵوەشا، ئەمە سەرکەوتنێکی مێژویی شەڕڤانانی کوردستان بو، سەرکەوتنێک کە گەل و هێزی ئێمەی زیاتر بە دنیا ناساند، رێگای ئازادی و ئاشتی و چارەسەریی خۆشتر کرد، بەو بۆنەیەوە ئێمە جارێکی دی پێرۆزبایی لە یەپەگەو یەپەژەو هەسەدە ئەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ ئەخوازین، بێگومان بۆ ئەم سەرکەوتنەش قوربانی زۆر درا، بە خوێنی سەدان شەهیدو بریندار بەدەستهات". کەنەکە هۆشداری داوە لەوەی کە "تا ئێستاش هێرش بۆ سەر رۆژئاڤا، هێرش بۆ تێکدانی سیستەمی خۆبەرێوەبەری بەردەوامە، دەوڵەتی تورکیا بە ئەرێکردنی روسیا و چاوپۆشی هێزە نێودەوڵەتییەکانی دی، لە سەرەتای ساڵی 2018دا هێرشی کردە سەر عەفرین و داگیری کرد، دوای ئەوەش هێرشی کردە سەر گرێ سپی و سەرێکانی و چەند شوێنێکی داگیرکرد، لە هەرێمی عەفرین و هەمو ناوچە داگیرکراوەکانی دی، گەل و شەڕڤانانی ئازادیی بەرخۆدانێکی بێ هاوتایان کرد و تا ئێستاش بەردەوامە، دەوڵەتی تورکیا‌و هاوکارانی هەر لەسەر هەڕەشە و هێرش بەردەوامن، نەیارانی گەلی ئێمەو هاوکارانیان بە هەمو توانایانەوە لە کاردان و لە هێرش و پەلاماردانە دڕندانەکانیان نەوەستاون، لە بەرامبەر ئەم هێرشانەشدا، شەڕی ئازادی، شەڕی دژی داگیرکاریی، بە قارەمانی و دڵسۆزی بەردەوامە". رونیشیکردوەتەوە، "شۆڕشی رۆژئاڤا نەک هەر بەهۆی خۆپاراستن و قارەمانێتی، بەڵکو لەبەرئەوەش کە خۆی خۆی بەڕێوە ئەبات، لەبەر شێوازی مامەڵەکردنی لەگەڵ گەلان و باوەڕە جیاوازەکان، لەبەر خەسڵەتی دیموکراتیانەی خۆی و رێکخستنی کۆمەڵگە، لە هەرێمەکدا بوە بە نمونە، بەتایبەیتش کە سیستەمێکی ئەڵتەرناتیڤی لە بەرامبەر سیستەمی کۆنی دەسەڵاتداریی لە ناوچەکەدا خستوەتە بواری پراکتیکەوە، لەو سیستەمەدا رۆڵی ژنی ئازاد بوە بە نمونەیەکی جیهانی و سەرنجی دنیای بۆ لای خۆی راکێشاوە، رۆڵی ژنی کورد لە شۆڕشی رۆژئاڤادا کەوتوەتە رۆژەڤی دنیاوەو بە سەرسامییەوە لە سەر ئاستی جیهان کاری لەسەر ئەکرێت".
هاوڵاتى وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم رایگەیاند:" سەرباری ئەوەی تاكو ئێستا نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان بەدی نەكراوە، بەڵام لەكاتی قوربانیكردن پێویستە رێنماییەكان جێبەجێ بكرێت". ئەمڕۆ یەكشەممە، ١٨ی تەمموز، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم بڵاویكردەوە:" لەپێناو كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشی خوێنبەربوون كە لە ئێستادا لە چەند شارێكی عیراق دەركەوتووە و لە ئاژەوڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، پێویستە هاوڵاتییان لەكاتی قوربانیكردن رێنماییەكان جێبەجێ بكەن و بە شێوەیەكی تەندروست قوربانییەكانیان جێبەجێ بكەن ". دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ: چەند رێنماییەكی گرنگ بۆ بەرچاو روونی ئەو هاووڵاتیانەی خوازیاری قوربانی كردنن بەبۆنەی جەژنەوە، بەتایبەتی دوابەدوای بڵاوبونەوەی نەخۆشی تای خوێن بەربوون(الحمی النزفیە) لە عێراق. بەڕێزان .....لەبەر هەبوونی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لەعێراق ،هەرچەندە تا ئێستا لە كوردستان ئەم حاڵەتە بەدی نەكراوە ،لەپێناو كۆنترۆڵكردنی نەخۆشیەكە و سەلامەتی ئێوە بەهۆی ئەوەی كە ئەم جۆرە نەخۆشیەكە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ،وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو /ب.گ. سامانی ئاژەڵ و فێترنەری بەپێویستی دەزانێت كە ئەم رێنماییانەی خوارەوە بۆ بەرچاو روونی زیاتری بەڕێزتان بلاو بكاتەوە : یەكەم/ئەو ئاژەڵەی سەردەبڕدرێت دەبێت تەندروست بێت و قڕنەوگەنەی لەسەر نەبێت. دووەم/ئاژەڵی قوربانی لە كوشتارگە سەردەبڕدرێت ،تاكو پشكنینی پێش سەربڕین و دوای سەربڕینی بۆ بكرێت و دڵنیابین لە تەندروستی گۆشتەكە. سێیەم/گۆشتی قوربانی لە ناو كیسی شەفاف دابەش بكرێت و دەبێت كیسەكە خاوێن و نوێ بێت . چوارەم/سەربڕینی ئاژەڵ لە ناو ماڵ و كۆڵان هۆكارێكە بۆ بڵاوبونەوەی نەخۆشیەكان و پیس بوونی ژینگە ،هەروەك دیاردەیەكی ناشارستانیە، بەتایبەتی لە ئێستادا كە چەند حاڵەتێكی نەخۆشی خوێن بەربوون (الحمی النزفیە)لە عێراقدا تۆمار كراوە. پێنجەم/لەكاتی وەرگرتنی گۆشتی قوربانی ڕاستەوخۆ بەكاری مەهێنه و بیست چوار كاتژمێر لە ساردكەرەوەی بهێڵەوە. شەشەم/لەكاتی دەستكاری كردنی گۆشت و لاشەی ئاژەڵ دەستكێش بەكار بهێنە. حەوتەم/ئەگەر گومانت لە گۆشتی ئاژەڵی قوربانی هەبوو پەیوەندی بە لێژنەكانەوە بكە. لەپێناو سەلامەتی و تەندروستی ئێوە هیوادارین كە سەرباری رێنمنایە ئاینیەكان ئەم رێنمایانەش جێبەجێ بكەن ،خێری هەموولایەك قبول بێت، ٳن شا‌واللە. راگەیاندنی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هاوڵاتى فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگەیاند، شۆڕشی ڕۆژئاڤا "گەلی ئێمە و جیهانی لە تاریکیی داعش پاراست، بەڵام کاتی ئەوەیە کە ئەم شۆڕشە پیرۆز بکەین". مه‌زڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، "کاتژمێر 8:00ی شەوی 18ی تەموزی 20212 بڕیاری ئەنجامدانی شۆڕشی رۆژئاڤامان دا، ئێمە ئەم ڕۆژە لە هەمو گەلی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا پیرۆز دەکەین". ئاماژەی بەوەشکردوە، شۆڕشی ڕۆژئاڤا "گەلی ئێمە و جیهانی لە تاریکیی داعش پاراست، بەڵام کاتی ئەوەیە کە ئەم شۆڕشە پیرۆز بکەین"، هاوکات پێشنیاری کردوە کەمپەینێک بۆ بەهێزکردنی تێکۆشان بۆ مسۆگەرکردنی داهاتوی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەست پێ بکەن. کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە 19ی (تەموز/7)ی 2012 کۆبانێ یەکەم هەنگاوی شۆڕشی هەڵینا و ئازاد کرا، دواتر بە ئازادکردنی دێریک و عەفرین رەوتەکە فراوانتر بو، ئیدی هەنگاو بە هەنگاو سەرانسەری رۆژئاڤای کوردستانی گرتەوە، ئەم بەرەوپێشچونی شۆڕشە هەر بەردەوامە، سەرەتا سێ کانتۆن (جزیرە، کۆبانێ، عەفرین) دامەزران، لەسەر ئەو بنەمایەش سیستەمی خۆبەڕێوەبەریی دامەزرا، دواتر بە ئازادکردنی گرێ سپی و بەستنەوەی هەردو کانتۆنی جزیرەو کۆبانێ پێکەوە، شۆڕش پێی نایە قۆناغێکی ترەوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، ناوچە داگیرکراوەکانی وەک حەسەکە، هۆل، شەدادی، مینبج، تەبقە، رەققەو باکورو رۆژهەڵاتی دێرەزور یەک لەدوای یەک ئازاد کران، سیستەمی خۆبەڕیوەبەریی هەنگاو بە هەنگاو جێی خۆی گرت، ئێستاش رێکخستنی بەڕێوەبەرێتی باکورو رۆژهەڵاتی سوریا نوێئەکرێتەوە، ئەنجومەنی گشتی و ئەنجومەنی هەرێمەکان رێکئەخرێنەوە.
