هاوڵاتى په‌یه‌ده و یه‌په‌گه، هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕستانه‌کانى شه‌هیدان له عه‌فرین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیاوه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن و داوایش له کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ن، سنوورێک بۆ تاوانه‌کانى دابنرێت. ئه‌مرۆ شه‌ممه 17ى ته‌موزى 2021، ئه‌نجوومه‌نى گشتیى پارتى یه‌کێتیى دیموکرات (په‌یه‌ده)، به‌یاننامه‌یه‌کى له‌باره‌ى تێکدان و هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕستانه‌کانى شه‌هیدان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى تورکیا و به‌کارهێنانى بۆ مه‌رامى تایبه‌ت، بڵاو کرده‌وه. په‌یه‌ده رایگه‌یاند که ده‌وڵه‌تى تورک و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌کانى که سڵ له هیچ تاوانێک ناکه‌نه‌وه، گۆڕستانى شه‌هیدان هه‌ڵ ده‌ده‌نه‌وه و واى بڵاو ده‌که‌نه‌وه که گۆڕى به‌کۆمه‌ڵن. ئه‌نجوومه‌نى گشتیى په‌یه‌ده، داوا له کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى ده‌کات، هه‌ڵوێستیان هه‌بێت و سنوورێک بۆ کرده‌وه تاوانکارییه‌کانى ده‌وڵه‌تى تورکیا دابنێن و ڕۆڵیان هه‌بێت له گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵکى ڕه‌سه‌نى (عه‌فرین، سه‌رێکانى و گرێسپی)ى داگیرکراو بۆ زێدى خۆیان. هاوکات، نوورى مه‌حموود، وته‌بێژى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه)، بانگشه‌کانى ده‌وه‌َه‌تى تورکیا بۆ دۆزینه‌وه‌ى گۆڕى به‌کۆمه‌ڵ له عه‌فرین، ڕه‌ت کرده‌وه و ڕایگه‌یاند:"ده‌وڵه‌تى تورک به به‌رچاوى جیهانه‌وه، گۆڕى شه‌هیده‌کانمان هه‌ڵده‌داته‌وه، کور له‌سێ داره ده‌کات و له‌وێدا ده‌یشارنه‌وه، بۆیه پێویسته کۆمه‌ڵى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ڵوێستیان هه‌بێت‌و سنوورێکى بۆ دابنێن". سوپاى داگیرکه‌رى تورکیا، ده‌ستیان کردووه به ده‌رهێنانى ته‌رمى شه‌هیدانى عه‌فرین له‌ناو گۆڕه‌کانیان و وێنه و ڤیدیۆى له ڕاگه‌یاندنه‌کانیان بڵاو ده‌که‌نه‌وه، که گوایه ئه‌وانه گۆڕى به‌کۆمه‌ڵن و شه‌ڕڤانانى پێ تۆمه‌تبار ده‌که‌ن، له‌کاتێکدا ئه‌وانه گۆڕى ئه‌و شه‌ڕڤانانه‌ن، که له‌کاتى به‌رخۆدانى عه‌فریندا، شه‌هید بوون.
هاوڵاتى ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤای کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی شاندێکی باڵای بەلجیکا بەسەرۆکایەتی ئیریك دی موینك، بەرپرسی دۆسیەی سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە سەردانی قامشلۆی کردوە و ژمارەیەک ژن و منداڵی نیشتەجێی کەمپی هۆل کەبەرەگەز بەلجیکی بون رادەستی شاندەکە کراونەتەوە. ئیدارەی خۆسەری رۆژئاڤای کوردستان لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەکردوە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی چەندین دۆسیە و بابەتی جیاوازەوە كراوە لەوانەش پرۆسەی سیاسی و بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی بەكراوەیی هێشتنەوەی دەروازەی سنوریی باب ئەلهەوا بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان و بەردەوامبونی توركیا لە بڕینی ئاوی شاری حەسەكە، بۆیە داوایان لەشاندەکە کردوە رێگەچارەیەكی دیكە بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ خەڵكی رۆژئاڤای کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بگرنەبەر. لای خۆیەوە دی موینك، بەرپرسی دۆسیەی سوریا لە وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا باسی لەوەکردوە، بەلجیكا رۆڵی هێزەكانی سوریای دیموكرات بەرز دەنرخێنێت لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و دوپاتیكردوەتەوە کە زۆر نیگەرانن لە دۆخی كەمپەكان، بەتایبەتی لەم كاتەدا کە پەتای كۆرۆنا بەشێوەیەكی بەرچاو بڵاوبوەتەوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، كار دەكەن بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییە پزیشكییەكان و ڤاكسینەكان بەزوترین كات بۆ کەمپەکان، هەروەها کار دەکەن بۆ دەستپێکردنی پرۆژەی دورخستنەوەی منداڵان لە "فکری توندڕەوی". لە كۆتایی سەردانەكەدا، ژمارەیەك ژن و منداڵی كەسوكاری چەكدارانی پێشوی داعشی بە رەچەڵەك بەلجیكی رادەستی شاندە كراون و یاداشتنامەیەكی هاوبەشیش واژۆكراوە.
هاوڵاتى وەزیری دەرەوەی روسیا لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان رایگەیاند:" ئەركی ئەمریكا لەو وڵاتە شكستی خواردووەو ژمارەی هێزەكانی سوپای ئەفغانستانیش هەرچەندە چوار هێندەی چەكدارانی تاڵیبانە، بەڵام دۆخەكە بەم جۆرەیە كە ئێستا دەیبینین. شێرگی لاڤرۆڤ، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆنفرانسێكی نێودەوڵەتی تایبەت بە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا، كە لە تاشقەندی پایتەختی ئۆزبەكستان بەڕێوەچوو، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا، بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكای لە ئەفغانستان، بە شكستێكی گەورەی سەربازیی ئەو وڵاتە وەسفكردو وتی:" بەپێچەوانەی لێدوانی جۆبایدن سەرۆكی ئەمریكا كە باسی لەوە كردبوو ئەركە ساربازییەكەیان لە ئەفغانستان سەركەوتوو بوو، بەڵام راستییەكەی ئەركی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان شكستی خوارد. وتیشی:" هەرچەندە بایدن ھەوڵیدا دۆخەكە بە رەنگە ئەرێنییەكانەوە پێشكەش بكات، بەڵام دەبێت ئەمریكا بە ئاشكرا ئەمە قبوڵ بكات كە ئەوان شكستیان هێنا. وەزیری دەرەوەی رووسیا هۆشداریشیدا لە بەهێزبوونی پێگەی هەردوو رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و قاعیدە لە ئەفغانستان، ئاماژەی بەوەشكرد كە بەرھەمھێنانی ماددەی ھۆشبەر لەو وڵاتە گەیشتووەتە ئاستێكی پێوانەیی، بەجۆرێك لەئێستادا 90%ی تەواوی ماددە ھۆشبەرەكانی جیھان لە ئەفغانستان بەرھەمدەھێندرێت. لاڤرۆڤ، وتیشی:" بەپێی ئامارەكان، 300 ھەزار سەرباز لە خزمەتی ئیدارەی ئەفغانستاندایە. ژمارەی چەكدارانی تاڵیبانیش سێ بۆ چوار ھێندە كەمترە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا ئەنجامەكان بەم شێوەیە كە دەبینین". وەزیری دەرەوەی رووسیا جەختی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی نایەوێت ئەفغانستان بگاتە ئاستی ئاژاوەو ئەوەی خستەڕوو كە دەیانەوێت خەڵكی ئەو وڵاتە بەشێوەیەكی ئاشتی و سەقامگیری بژین.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که ره‌وشى ئازادى وتن و رۆژنامه‌گه‌ریى له‌سلێمانى مه‌ترسیی له‌سه‌ر نابێت. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 16ى ته‌موزى 2021 تیمێک به نوێنه‌رایه‌تیى لقى سلێمانى سه‌ندیکاى رۆژنامه‌نووسانى کوردستان و سه‌نته‌رى میترۆ‌و رۆژنامه‌ى هاوڵاتی، سه‌ردانى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانیان کرد. مه‌به‌ستى سه‌ردانه‌که بۆ گفتوگۆکردن بوو له ره‌وشى رۆژنامه‌گه‌ریى و ئازادى وتن و بڵاوکردنه‌وه. قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم له‌و دیدیاره‌دا دڵنیایى ته‌واویدا به نوێنه‌رانى سه‌ندیکاو میترۆ و سه‌رنوسه‌رى هاوڵاتى که "به هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌ترسى له‌سه‌ر ره‌وشى ئازادیى رۆژنامه‌گه‌ریى له سلێمانى دروست نابێت و هیچ رۆژنامه‌نووسێکیش دووچارى لێپرسینه‌وه نابێت، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ى که هه‌ندێک که‌ناڵ و په‌یجى دیاریکراو داخراون، کارمه‌نده‌کانیان نه نان‌بڕاو ده‌بن و نه دووچارى ده‌رکردن ده‌بن".
هاوڵاتى سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" پێشوازی لە بڕیاری پەرلەمانی بەلجیکا دەکەم بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی وەکو جینۆساید". ئه‌مڕۆ هەینی 16ی تەممووزی 2021 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا رایگەیاند "ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان وەکو جینۆساید لە پەرلەمانی بەلجیکا، هەنگاوێکی گرنگە، پێشوازی لێده‌که‌م". سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای خواستووە پەرلەمانی وڵاتانی دیکەش هەنگاوی لەو شێوەیە بنێن و دەڵێت "هیوادارم په‌رله‌مانی وڵاتانی د‌یکه‌ش هەنگاوی وا بنێن و ببێته هانده‌رێک بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه، گێڕانه‌وه‌ی مافی خوشک و برایانی ئێزدیمان و جێبه‌جێبوونی دادوه‌ری بۆ قوربانیان". رۆژی 15-07-2021 پەرلەمانی بەلجیکا کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدیی بە جینۆساید ناساند و لە کۆی 150 پەرلەمانتار 139یان دەنگیان بە بەڵێ دا، هیچ پەرلەمانتارێکیش بە نەخێر دەنگی نەدا و دەنگی بەتاڵیشی تێدا نەبووە. پرۆژە بڕیارەکە لەلایەن جۆرج داڵەمان، پەرلەمانتاری کریستیان دیموکرات پێشنیاز کرابوو، پێشتریش لە 30ی حوزەیران لە کۆمیتەی دەرەوەی پەرلەمان پەسندکراوە. پارتە جیاوازەکانی بەلجیکا لەسەر پرسی کۆمەڵکوژیی ئیزدییەکان کۆدەنگن، بەڵام لەبارەی گەڕاندنەوەی هاوژین و منداڵانی چەکدارانی داعشی بەلجیکا بۆچوونی جیاوازیان هەیە.
هاوڵاتى دەروازەی ئیبراھیم خەلیل هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی قەرەباڵغی راییکردنی کاروباری هاوڵاتیان لەم کاتەدا بەشێوەی ریزبەندی و سەرەگرتن ئەنجام دەدرێت. ئه‌مڕۆ هەینی 16ی تەممووزی 2021 کامی کەمال، وتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، لەئێستادا ھاتن و چون لە نێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی تورکیادا ئاساییەو بەردەوامە، بەڵام لەبەر ھاتنی جەژنی قوربان و پشوی فەرمی لە ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەکی زۆری خەڵک بە مەبەستی گەشتیاری ڕو لە وڵاتی تورکیا دەکەن، ئەوەش بوەتە ئەگەری دروست بونی قەرەباڵغییەکی زۆر. ئەوەش هاتوە، تواناکانی ئێمەو لایەنی تورکیاش بۆ راییکردنی مامەڵە و وەرگرتنی گەشتیاران سنوردارە، بۆیە لە ئێستادا لە دوایی ھەماھەنگی لە نێوان بەرێوەبەرایەتی دەروازەیی نێودەڵەتی ئیبراھیم خەلیل و لایەنی تورکیا، تیمەکانی کارکردن فراوانتر کران و پرۆسەکە خێراتر بوە. وتەبێژی کۆمەڵگای دەروازەیی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل ئاماژەی بەوەشکردوە، "لەبەر ئەم ھۆکارانەش لە سنوری نێوان ئێمەو وڵاتی تورکیادا لەم کاتەدا نوبە (سرە) بۆ گەشتیاران دروست بوە".
هاوڵاتى سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند:" بكوژانی هیشام هاشمی پسپۆڕ و شاره‌زای بواری ئه‌منی و گروپه چه‌كداره‌كانمان ده‌ستگیر كردووه". مسته‌فا كازمی له تویته‌ری خۆی به هه‌ر سێ زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و كوردی تویتێكی كردووه و نوسیویه‌تی" فتی خۆمان بردەسەر و بكوژانی هیشام هاشمی ـ مان دەستگیركرد، پێشتریش گروپەكانی مەرگ و بكوژانی ئەحمەد عەبدولسەمەدمان ڕووبەڕووی دادگا كردەوە و سەدان تاوانبارمان دەستگیركرد. ڕەخنەگرتن مافی هەمووانە، بەڵام ئێمە بۆ ڕیكلام و موزایەدە كارناكەین، بەپێی توانا ماف دەچەسپێنین و خزمەت دەكەین." رۆژی 6ی تەمووزی 2020 یەکێک لە دیارترین پسپۆڕە ئەمنییەکانی عێراق لە گەڕەکی زەییونە لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا کە هەموو چین و توێژە کۆمەڵایەتییەکان تێیدا دەژین کوژرا. ئێوارەی ئه‌و رۆژه هیشام هاشمی بەئۆتۆمبێلە پرادۆ سپییەکەی کە گوللە نەبڕ نییە گەیشتەوە بەردەم ماڵەکەی. دوای ئەوە بە چەند چرکەیەک دوو ماتۆڕسکیل کە هەریەکێکیان دوو کەسی لەسەر بووە لەبەردەم ماڵەکەی وەستان، زانیان کە هاشمی هاتەوەو ئۆتۆمبێلەکەی رادەگرێت. پێش ئەوەی هاشمی ئۆتۆمبێلەکەی لە شوێنی تایبەت رابگرێت، یەکێک لە چەکدارەکان دەستیکرد بەتەقەکردن لە شوێنی شۆفێرەکە، دوای ئەوە بۆ تەواوکردنی ئەرکەکەی لە ئۆتۆمبێلەکە نزیک بوویەوەو چەند گوللەیەکی لەرێی جامی شکاوی ئۆتۆمبێلەکەوە تەقاند، دواییش تەقەکەرەکە دەمانچەکەی خستە ناو سندووقی ماتۆڕەکەی و لەپشت شۆفێری ماتۆڕەکەوە سواربوو کە چاوەڕێی دەکرد، دوای چەند چرکەیەکی دیکە شۆفێری ماتۆڕسکیلی دووەم کە وێنەی رووداوەکەیان تۆمار دەکرد، یا پێدەچێت تیمی ئەمنی یەدەگ بووبن، ماتۆڕەکەیان لێدەخوڕن و لە شوێنی تاوانەکە دوور دەکەونەوە. سێ منداڵەکەی هاشمیش ئەو دیمەنەی باوکیان بینی کە خەڵتانی خوێن ببوو و بە نیوە مردوویی لە ئۆتۆمبێلەکەی دەهێنرێتە دەرەوە. هاشمی دوای کاتێکی کەم لەیەکێک لە نەخۆشخانەکان گیانی لەدەستدا. هاشمی، هاوسەرەکەی و چوار منداڵی لەدوای خۆی بەجێهێشت، جگە لەوان ماڵئاوایی لە کۆمەڵێک لە هاوڕێکانیشی لە هەموو بۆچوونە سیاسییەکان لە جیهاندا کرد .
هاوڵاتى جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: " پڕۆسەیەكی گۆڕانكاریمان دەست پێكردووە و سزای گەندەڵکاران دەدەین و پاڵپشتی کەسانی دڵسۆز دەکەین". ئه‌مڕۆ هەینی 16ی تەممووزی 2021 بەپێی راگەیاندراوێکی قایمقامیەتی سلێمانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لێپرسراوانی بەشێک لە یەکە کارگێڕییەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی کۆبووەوە و ئاماژەی بەوەش کردووە: " ئەرکی سەرەکی فەرمانگە حکومییەکان خزمەتکردنە و کاری جددی دەکەین بۆ گەیاندن و پێشکێش‌کردنی خزمەتگوزارییەکان بە هاونیشتمانیان و جێبەجێکردنی پرۆژەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانی". بە وتەی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەست بە پرۆسەیەکی گۆڕانکاری کراوە و "کرۆکی گۆڕانکارییەکان لەسەر بنەمای توانا و دڵسۆزی و خزمەتکردن دەبێت". سەبارەت بە ئامانجی گۆڕانکارییەکان، قوباد تاڵەبانی باسی لەوە کردووە "بۆ باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانی حکومەت و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی"، گوتیشی "ئەو کەسانەی کاری باش دەکەن و خزمەتی هاووڵاتییان دەکەن، پاڵپشتی دەکرێن، بەڵام لە بەرامبەردا قورسترین سزای ئەو کەسانە دەدرێت کە تێوەبگلێن لە گەندەڵی و پۆست و پێگەکانیان بۆ مەرامی تایبەتی بەکاربهێنن و دڵسۆز نەبن لە جێبەجێکردنی ئەو ئەرکەی پێیان سپێردراوە". لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو "بە هیچ جۆرێک رێگە بە هیزە ئەمنییەکان نادرێت دەستێوەردان لە کاروباری بازاڕ و سیاسەت و بژێویی ژیانی خەڵکدا بکەن". هەروەها راشیگەیاند، تەنیا ئامانج لەو بڕیار و گۆڕانکارییانە خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتمانیان و جێبەجێکردنی ئەرکی دامەزراوەکانی حکومەتە لە ئاستێکی باش و پێویستدا لە بەرامبەر خەڵک و رێگریکردن لە هەر هەڵە و کەموکورتییەک کە زیان بە ژیان و کاسبیی خەڵک بگەیێنێت.
هاوڵاتى وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" له‌هه‌مو شاره‌کانى هه‌رێم حاڵه‌تى گوماناوى توشبون به‌کۆرۆناى جۆرى گۆڕاوى ده‌لتا هه‌یه و حاڵه‌کانیش ده‌ستنیشانکراوه". سامان به‌رزنجى وه‌زیرى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم رایگه‌یاند:" له‌هه‌موو شاره‌کانى هه‌رێم حاڵه‌تى گوماناوى توشبون به‌کۆرۆناى جۆرى گۆڕاوى ده‌لتا هه‌یه و حاڵه‌کانیش ده‌ستنیشانکراوه". هه‌روه‌ه داواى له هاوڵاتیان کرد دوربکه‌ونه‌وه له‌تێکه‌ڵاویى و شوێنى قه‌ره‌باڵغ، ته‌نها له‌کاتى پێویست بچن و بابه‌ندبن به‌به‌کارهێنانى ده‌مامک و رێنماییه‌کانى دیکه‌ى کۆرۆنا. وه‌زیرى ته‌ندروستى هه‌رێم باسى له‌وه‌ش کردوه، ئه‌و جۆره نوێى خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه و له‌ئێستادا زۆربه‌ى وڵاتانى گیرۆده‌کردوه.
هاوڵاتى جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدى ڕایگه‌یاند، سوپاى داگیرکه‌رى تورک، گۆڕى ئه‌و شه‌هیدانه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، که له‌کاتى به‌رگرییکردن له عه‌فریندا شه‌هیدبوون و وه‌ک گۆڕى به‌کۆمه‌ڵ پیشانى ڕاى گشتیى ده‌دات. جه‌نه‌راڵ مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده) له تویته‌رى خۆى نووسیویه‌تی:" سوپاى تورکى داگیرکه‌ر، گۆڕى ئه‌و شه‌هیدانه هه‌ڵده‌ده‌نه‌وه، که له‌کاتى به‌رگرییکردن له عه‌فرین شه‌هیدبوون، دواتر ڕاستییه‌کان ده‌شارنه‌وه و وه‌ک گۆڕێکى به‌کۆمه‌ڵ پێشکه‌شى ڕاى گشتیى جیهانیان ده‌ده‌ن. مه‌زڵوم عه‌بده‌ی، بانگه‌وازیى له کۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تیى کردووه، که ده‌ستبه‌جێ ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه ڕابگرن و عه‌فرین و دانیشتووانه‌که‌ى له تاوانى جه‌نگ و تاوانى دژ به مرۆڤایه‌تى بپارێزرێن.
هاوڵاتى دواى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مشه‌وى هه‌ردوو هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى، بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى، ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى بریار له‌سه‌ر چۆنێتى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ده‌دات. ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌وان وه‌ک هاوسه‌رۆک هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌ماوه ئه‌وى تر‌ى که‌وتۆته سه‌ر ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى، واتا کێشه‌که نه‌ما و بریارى سه‌رکردایه‌تى ده‌وێت". هه‌روه‌ها وتیشى:" ده‌مێکه لیژنه‌یه‌ک بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى په‌یره‌وى ناوخۆى یه‌کێتى دانراوه، زووتریش ده‌مانزانى که‌موکورتى له په‌یره‌ودا هه‌یه". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه "تا په‌یره‌وى ناوخۆ هه‌مورار نه‌کرێته‌وه ناتوانین هیچ گۆرانکارییه‌ک بکه‌ین، ده‌سه‌ڵاتى گۆرینى په‌یره‌ویش لاى سه‌رکردایه‌تییه‌و له کۆنگره بریارمان له‌سه‌ر داوه". له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له به‌رپرسانى یه‌کێتى ده‌ستکه‌وتووه، هه‌ردوو هاوسه‌رۆک ره‌زامه‌ندیان نیشاندا که له‌رووى میدیاییه‌وه هێرش نه‌کرێته سه‌ر یه‌کترى، هه‌ردوولا ئاماده‌ن به‌زووترین کات پلینیۆم سازبکرێت و ئه‌و گرژییانه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو روویاندا هێور بکرێته‌وه‌و دواى پشووه‌کانى جه‌ژنى قوربان کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ئه‌نجام بدرێت.
هاوڵاتى دواى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مشه‌وى هه‌ردوو هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى، بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى له‌باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى، بریاردراوه که چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانیان له به‌ستنى پلینیۆمدا چاره‌سه‌ر بکرێت. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له به‌رپرسانى یه‌کێتى ده‌ستکه‌وتووه، هه‌ردوو هاوسه‌رۆک ره‌زامه‌ندیان نیشاندا که له‌رووى میدیاییه‌وه هێرش نه‌کرێته سه‌ر یه‌کترى، هه‌ردوولا ئاماده‌ن به‌زووترین کات پلینیۆم سازبکرێت و هاوسه‌رۆکى هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و سکرتێرێکى گشتى و دوو جێگیر دیارى بکرێت. هاوکات، ئه‌وه‌ش دووپاتکراوه‌ته‌وه ئه‌و گرژییانه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو روویاندا هێور بکرێته‌وه‌و دواى پشووه‌کانى جه‌ژنى قوربان کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ئه‌نجام بدرێت. له‌لایه‌کى دیکه‌وه میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى پاشگرى هاوسه‌رۆکى بۆ لاهور شێخ جه‌نگى نوسیووه‌و پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و بریاره‌ى که پێشتر بۆ لاهور شێخ جه‌نگى وشه‌ى هاوسه‌رۆکیان نه‌ده‌نوسى.
هاوڵاتى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه و ئاڵۆزییه‌کان به‌به‌شدارى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى کۆبووه‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند بڕیارێکى گرنگ دران. میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه که مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان به به‌شدارى ھه‌ردوو ھاوسه‌رۆک کۆبووه‌وه، به مه‌به‌ستى ھه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه و ئاڵۆزییه‌کانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند بڕیارێکى گرنگ دران. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، یه‌کڕیزى یه‌کێتى و پابه‌ند بوون به‌رامبه‌ر به که‌سوکارى شه‌ھیدان و جه‌ماوه‌ره‌که‌ى و خه‌ڵکى کوردستان به گشتى له ئه‌وله‌ویه‌تى خه‌باته.
هاوڵاتى ئه‌مشه‌و لاهور شێخ جه‌نگى "هاوسه‌رۆک"ى یه‌کێتى گه‌یشته باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى حزبه‌که‌ى و بڕیاره چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه بچێت. تا ئێستا کێشه‌کانى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌و نێوه‌ندگیرییه‌کانیش له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان. دوو سه‌رچاوه‌ى سه‌رکردایه‌تى و په‌رله‌مانتارێک بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌یان دووپاتکرده‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى کۆبونه‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌شێک له مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تیدا ده‌کرێت و هه‌وڵ له ئارادایه که بافڵ تاڵه‌بانى به‌شداریبکات، به‌ڵام تا ئێستا یه‌کلانه‌بووه‌ته‌وه بافڵ تاڵه‌بانى ده‌چێته ئه‌و کۆبونه‌وه یاخود نا. زانیارى زیاتر بڵاوده‌که‌ینه‌وه...
هاوڵاتى راوێژکارى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق بۆ کاروبارى هه‌ڵبژاردن دڵنیایى ده‌دات که هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ش دواى کشانه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در، رابه‌رى ره‌وتى سه‌در له هه‌ڵبژاردنه‌که. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2021، حسێن هینداوى راوێژکارى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند:"کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان جه‌ختى کردۆته‌وه که هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا که رۆژى 10ى تشرینى یه‌که‌مى ئه‌مساڵه، به‌ڕێوه‌ده‌چێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" بایکۆتکردن یاخود کشانه‌وه له پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن کارناکاته سه‌ر واده‌ى به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنه‌که". ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در، رابه‌رى ره‌وتى سه‌در کشانه‌وه‌ى خۆى له هه‌ڵبژاردنه‌کان راگه‌یاندو بڕیاریشدا ده‌ست له حکومه‌تى ئێستا‌و حکومه‌تى داهاتوى عێراق هه‌ڵبگرێت. دوابه‌دواى ئه‌وه‌ش، حه‌سه‌ن که‌عبی، جێگرى یه‌که‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق و هه‌روه‌ها چه‌ند کاندیدێکى سه‌ربه ره‌وتى سه‌در، کشانه‌وه‌ى خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌که راگه‌یاند. هه‌روه‌ها ئه‌میندارى گشتى حکومه‌تى عێراقیش وه‌ک یه‌که‌م به‌رپرسى حکومه‌ته‌که‌ى کازمى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى پێشکه‌ش به مسته‌فا کازمى کرد.
