هاوڵاتى دواى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مشه‌وى هه‌ردوو هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى، بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى لهبارهگاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى، ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى بریار له‌سه‌ر چۆنێتى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان ده‌دات. ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌وان وه‌ک هاوسه‌رۆک هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌ماوه ئه‌وى تر‌ى که‌وتۆته سه‌ر ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى، واتا کێشه‌که نه‌ما و بریارى سه‌رکردایه‌تى ده‌وێت". هه‌روه‌ها وتیشى:" ده‌مێکه لیژنه‌یه‌ک بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى په‌یره‌وى ناوخۆى یه‌کێتى دانراوه، زووتریش ده‌مانزانى که‌موکورتى له په‌یره‌ودا هه‌یه". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه "تا په‌یره‌وى ناوخۆ ههمورار نه‌کرێته‌وه ناتوانین هیچ گۆرانکارییه‌ک بکه‌ین، ده‌سه‌ڵاتى گۆرینى په‌یره‌ویش لاى سه‌رکردایه‌تییه‌و له کۆنگره بریارمان له‌سه‌ر داوه". له‌لایه‌کى دیکه‌وه به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له به‌رپرسانى یه‌کێتى ده‌ستکه‌وتووه، هه‌ردوو هاوسه‌رۆک ره‌زامه‌ندیان نیشاندا که له‌رووى میدیاییه‌وه هێرش نه‌کرێته سه‌ر یه‌کترى، هه‌ردوولا ئاماده‌ن به‌زووترین کات پلینیۆم سازبکرێت و ئه‌و گرژییانه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو روویاندا هێور بکرێته‌وه‌و دواى پشووه‌کانى جه‌ژنى قوربان کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ئه‌نجام بدرێت.
هاوڵاتى دواى کۆبونه‌وه‌ى ئه‌مشه‌وى هه‌ردوو هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى، بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى لهبارهگاى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى، بریاردراوه که چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانیان له به‌ستنى پلینیۆمدا چاره‌سه‌ر بکرێت. به‌پێى به‌دواداچونه‌کانى هاوڵاتى که له به‌رپرسانى یه‌کێتى ده‌ستکه‌وتووه، هه‌ردوو هاوسه‌رۆک ره‌زامه‌ندیان نیشاندا که له‌رووى میدیاییه‌وه هێرش نه‌کرێته سه‌ر یه‌کترى، هه‌ردوولا ئاماده‌ن به‌زووترین کات پلینیۆم سازبکرێت و هاوسه‌رۆکى هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و سکرتێرێکى گشتى و دوو جێگیر دیارى بکرێت. هاوکات، ئه‌وه‌ش دووپاتکراوه‌ته‌وه ئه‌و گرژییانه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوو روویاندا هێور بکرێته‌وه‌و دواى پشووه‌کانى جه‌ژنى قوربان کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى ئه‌نجام بدرێت. له‌لایه‌کى دیکه‌وه میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى پاشگرى هاوسه‌رۆکى بۆ لاهور شێخ جه‌نگى نوسیووه‌و پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و بریاره‌ى که پێشتر بۆ لاهور شێخ جه‌نگى وشه‌ى هاوسه‌رۆکیان نهدهنوسى.
هاوڵاتى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه و ئاڵۆزییه‌کان به‌به‌شدارى بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى کۆبووه‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند بڕیارێکى گرنگ دران. میدیاى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه که مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیى نیشتمانیى کوردستان به به‌شدارى ھه‌ردوو ھاوسه‌رۆک کۆبووه‌وه، به مه‌به‌ستى ھه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه و ئاڵۆزییه‌کانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند بڕیارێکى گرنگ دران. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى جه‌ختى له‌وه‌کرده‌وه، یه‌کڕیزى یه‌کێتى و پابه‌ند بوون به‌رامبه‌ر به که‌سوکارى شه‌ھیدان و جه‌ماوه‌ره‌که‌ى و خه‌ڵکى کوردستان به گشتى له ئه‌وله‌ویه‌تى خه‌باته.
هاوڵاتى ئه‌مشه‌و لاهور شێخ جه‌نگى "هاوسه‌رۆک"ى یه‌کێتى گه‌یشته باره‌گاى مه‌کته‌بى سیاسى حزبه‌که‌ى و بڕیاره چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه بچێت. تا ئێستا کێشه‌کانى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌و نێوه‌ندگیرییه‌کانیش له‌نێوان هه‌ردوولادا به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان. دوو سه‌رچاوه‌ى سه‌رکردایه‌تى و په‌رله‌مانتارێک بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌یان دووپاتکرده‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوان بافڵ تاڵه‌بانى و لاهور شێخ جه‌نگى کۆبونه‌وه و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌شێک له مه‌کته‌بى سیاسى و سه‌رکردایه‌تیدا ده‌کرێت و هه‌وڵ له ئارادایه که بافڵ تاڵه‌بانى به‌شداریبکات، به‌ڵام تا ئێستا یه‌کلانه‌بووه‌ته‌وه بافڵ تاڵه‌بانى ده‌چێته ئه‌و کۆبونه‌وه یاخود نا. زانیارى زیاتر بڵاوده‌که‌ینه‌وه...
هاوڵاتى راوێژکارى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق بۆ کاروبارى هه‌ڵبژاردن دڵنیایى ده‌دات که هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌وه‌ش دواى کشانه‌وه‌ى موقته‌دا سه‌در، رابه‌رى ره‌وتى سه‌در له هه‌ڵبژاردنه‌که. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2021، حسێن هینداوى راوێژکارى مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق رایگه‌یاند:"کۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان جه‌ختى کردۆته‌وه که هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان له واده‌ى دیاریکراوى خۆیدا که رۆژى 10ى تشرینى یه‌که‌مى ئه‌مساڵه، به‌ڕێوه‌ده‌چێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" بایکۆتکردن یاخود کشانه‌وه له پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن کارناکاته سه‌ر واده‌ى به‌ڕێوه‌چونى هه‌ڵبژاردنه‌که". ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌در، رابه‌رى ره‌وتى سه‌در کشانه‌وه‌ى خۆى له هه‌ڵبژاردنه‌کان راگهیاندو بڕیاریشدا ده‌ست له حکومه‌تى ئێستا‌و حکومه‌تى داهاتوى عێراق هه‌ڵبگرێت. دوابه‌دواى ئه‌وه‌ش، حه‌سه‌ن که‌عبی، جێگرى یه‌که‌مى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق و هه‌روه‌ها چه‌ند کاندیدێکى سه‌ربه ره‌وتى سه‌در، کشانه‌وه‌ى خۆیان له هه‌ڵبژاردنه‌که راگه‌یاند. هه‌روه‌ها ئه‌میندارى گشتى حکومه‌تى عێراقیش وه‌ک یه‌که‌م به‌رپرسى حکومه‌ته‌که‌ى کازمى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى پێشکه‌ش به مسته‌فا کازمى کرد.
سازدانی: شاناز حەسەن دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا، نووسەرو تەنزئامێزی كوردستان دەڵێت:» راستت بوێ تەنز لەنەوت و گومرگەكەی برایم خەلیل موهیمترە . عەیب نەبێ بۆیە دەسەڵات توند توند دەستی پێوە گرتووە. بەس بەو نەوعە كە جەنابت حاڵی بوویت. ئەو خوا لێی رازی بێ ئیمانی بەتەنزی عەمەلی هەیە .. چ قەرارێكی ئەم حكومەت و دوكان و بازاڕە ئیداری و سیاسییە هەیە قوڕبەسەریشی پێ نەیەتە پێكەنین ..». دكتۆر شێركۆ عەبدوڵا، لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی، سەرجەم پرسیارەكان بە تەنز وەڵامدەداتەوەو دەشڵێت:» قیروسیا لەخۆت ، خەریكە سەر لەمنیش ئەشێوێنیت، تۆزێ لەمەوپێش فەرموت تەنز نەوعە جیهازێكە بەدەست دەسەڵاتەوە، ئێستا ئەڵێی تەنز نووسین جۆرێكە لەبێدەسەڵاتی .. بەڵێ تەنز پیسترین نەوعی بێدەسەڵاتییە..…بڕوخێ تەنز». هاوڵاتى: بێهیواییەكی زۆر لە كوردستاندا هەیە، ئایا تەنز ئەم بێهیواییە دەڕەوێنێتەوە یان زیادی دەكات؟ شێركۆ عەبدوڵا: عەیب و بێویژدانییەكی گەورەیە ئینسان لایەنبازی بكات و تەنیا هەر چمكێكی وەزعەكە ببینێ. ئێمە ئەگەر چی وڵاتەكەمان بێهواییەكی زۆری بەسەرداڕژاوە، بەڵام لەوسەریشەوە ئەگەر تەماشا بكەی ئەبینی عەدالەت و ئەوانەمان زۆر نوقسانە . كەواتە زۆرەكە نوقسانەكەی لێ دەربكە سفر هیچ بەدەستەوە. یەعنی موشكیلەمان نامێنێ . ئیتر بۆچی مەمنونی تەنز و مەنز ببین . ئەیڕەوێنێتەوە نایڕەوێنێتەوە بە گونی بارگیری مەسئولەكانەوە . باوەجوو ئەوان بارگیریان نییە .. عەفوو وەڵا هەیانە . باش بوو ئاوێنەكەت نیشان دام . سوپاس هاوڵاتى: جیاوازی چییە لەنێوان تەنزو گاڵتەجاری؟ شێركۆ عەبدوڵا: جیاوازییەكە عەینەن جیاوازی بەینی كەرەوز و مەعدەنوسە.. ئەوە قسەی من نییە ، زەوقی بینەرانی هێژایە كە چەند حەزیان لە حەرەكەتەكانی بەرنامەی بەزمی بەزمە دوو هێندە تەقەی سەریان دێت لە شانۆگەرییەكانی ماغوت و هەڤاڵە دانەبڕاوەكانی. هاوڵاتى: هەندێ كەس بۆچونیان وایە كە تەنز نووسین، ئامرازێكە بەدەست دەسەتەوە بۆ دامركاندنەوەی نیگەرانی و نارەزاییەتییەكانی خەڵك، ئایا تەنزەكانی دكتۆر شێركۆ بەئاراستەی دامركاندنەوەی ناڕەزایەتی خەڵكە یان بەرزكردنەوەی ناڕەزایەتییەكان؟ شێركۆ عەبدوڵا: راستت بوێ تەنز لەنەوت و گومرگەكەی برایم خەلیل موهیمترە . عەیب نەبێ بۆیە دەسەڵات توند توند دەستی پێوەگرتووە. بەس بەو نەوعە كە جەنابت حاڵی بوویت. ئەو خوا لێی رازی بێ ئیمانی بەتەنزی عەمەلی هەیە .. چ قەرارێكی ئەم حكومەت و دوكان و بازاڕە ئیداری و سیاسییە هەیە قوڕبەسەریشی پێ نەیەتە پێكەنین !.. كەواتە فیعلەن و گوی سەگەن تەنز ئالەتێكە بەدەست حاكم و حكومەتەوە .. ئەی گوایە تەنز چی كەمترە لەجگەرەو مەشروبات كەدەسەڵات لەوەتەی هەیە بستێكی بەقەرز نەداوە. هاوڵاتى: دكتۆر شێركۆ تەنزێك دەنووسێت دوای تەواوبوونی هەست بەچی دەكات، هەست بەخۆشحاڵی دەكات یان نیگەرانییەكانی زیاتر دەبێت؟ شێركۆ عەبدوڵا: ئیمام خومەینی رەحمەتی بەو هەموو عەزەمەتی خۆیەوە كە شای ئێرانی رووخاند لێیان پرسی هەست بەچی دەكەیت ؟ وتی هیچ .. ئیتر بابایەكی وەكو من دوای نووسینی شەش حەوت دێڕ قسەی حیز ئەبێ هەست بەچی بكەم ؟ تەبعەن بە هیچ … ئەسڵەن هەر نەدەبوو ئەو پرسیارە بكەیت ، چونكە كورد بێ شعورە. هاوڵاتى: تەنز نووسین جۆرێك نییە لەبێدەسەڵاتی؟ شێركۆ عەبدوڵا: قیروسیا لەخۆت ، خەریكە سەر لەمنیش ئەشێوێنیت . تۆزێ لەمەوپێش فەرموت تەنز نەوعە جیهازێكە بەدەست دەسەڵاتەوە، ئێستا ئەڵێی تەنزنووسین جۆرێكە لەبێدەسەڵاتی .. سوئالەكەی پێشووت سەحب بكەرەوە با جوابی ئەم سوئالەت بدەمەوە . بەڵێ تەنز پیسترین نەوعی بێدەسەڵاتییە.. سەیری میللەتە بەهێزەكان بكە، هەموو و مارك كون و قوژبنەكانی ئەدەبیاتی فەڕەنسی و ئینگلیزی و ئیتاڵی بگەڕێ بزانە یەك تەنز ئەبینی… مەولانا و بیرنارد شۆو چیخەف و سەعدی و جاحیڤ تواین هەر بێ‌زیان نەهاتووە توخنی تەنز بكەون …بڕوخێ تەنز. هاوڵاتى: ئەگەر دكتۆر شێركۆ دەسەڵاتی هەرێمی بەدەستەوە بوایە كەسێكی دیكە تەنزی لەسەر بنووسیاییە چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەكرد؟ شێركۆ عەبدوڵا: بەپێی نەوعی مامەڵەكە ئەبوو.. مامەڵەكە بازرگانی بوایە پێم ئەگوو لە فڵانە سیتی ڤێلایەكت بۆ ئەكڕم ئیتر نقەت نەیە ها. مامەڵەی ئەمنی بوایە لەپەنایەكدا بە دەمانچەی كاتم خپم ئەكرد. دیپلۆماسی بوایە خۆی یان هاوژینەكەیم ئەكرد بەڕاوێژكار. پەیوەندی ئیعلامی بوایە مانگانە چل پەنجا وەرەقەم ئەبەخشی بەماڵپەڕەكەی و تادوایی. هاوڵاتى: دكتۆر شێركۆ یەكێكە لەتەنزنووسە دیارەكانی كوردستان، ئایا سەرسامیت هەیە بەتەنزنووسی دیكە لەڕابردوو یان لەئێستادا؟ شێركۆ عەبدوڵا: سەرسامی نا، شەریك شعورییە.. هەست ئەكەم خوا بەتەنیا هەر غەزەبی لەمن نەگرتووە، بەڵكو داخەكەم زۆر كەسی لەمن بێ ئەقڵتر هەبوون و هەن كەمەسڵەحەتیی خۆیانیان نەزانیوە. مەسەلەن مامە شێخ رەزا ئەگەر كاتی خۆی عال و سال لەتەكێكەی خۆی مەشغوڵی تەریقەت و كەسابەت و تەجەسوس بوایە هەم بۆ خۆی باشتر بوو هەم بۆ ئەو تەلەبانەش كە مەجبوورن شیعرەكانی دەرخ بكەن و لە ئیمتیحانیشدا یەك سوئالی تێدا نایەتەوە هاوڵاتى: فیدباكی تەنزەكان چی بوون ئەوەی كە خۆت وەرتگرتووەتەوە، لای هاووڵاتیان و سیاسییەكان؟ شێركۆ عەبدوڵا: حەزم لە قسەی موسەقەفانە نییە. فیدباك و میدباك تێناگەم .. ئەوەندە ئەزانم تەنزیش وەك هەموو شتە خۆشەكانی دنیا بۆ سیحەت خراپە.. سیحەتی جسمی و ئەقڵی، سیحەتی كۆمەڵایەتی و سیاسی ، سیحەتی ئابوری و وەزیفی هاوڵاتى: پێتانوایە جیاوازی لەنێوان دەسەڵاتدارانی سلێمانی و هەولێر بۆ قبوڵكردنی تەنزەكانی بەڕێزتان، بۆ نموونە لەنێوان پارتی و یەكێتی، دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن، سیاسییەك تا سیاسییەكی دیكە هەیە؟ شێركۆ عەبدوڵا: بەڵێ عەرزو عاسمانی فەرقە.. سیاسییەكانی ئێرە بەتەنز قەبز ئەبن ، بەڵام خوا هەڵناگرێ ئەوانەی هەولێر وانین .. ئەوان ناڵێن پێی قەبز دەبین ، دەرێن تووشی قبوزییەتمان دەكاتن. هاوڵاتى: ئایا تەنز وشەیەكی كوردییە، یان لەچ زمانێكەوە وەرگیراوە؟ شێركۆ عەبدوڵا: عەرەب دنیایەك وشە و زاراوەی لەعەجەم داگیركردووە و عەگاڵی كردوونەتە سەر، فارسیش لەهەقی ئەوانەدا وشەی تەنزی بردووە بۆخۆی ، رەبی دەستی خۆش بێت.
هاوڵاتى بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌ردانى ئارامگه‌ى مام جه‌لالى کرد و رایگه‌یاند: “باوکه گیان رێنیشانده‌ر و رابه‌رى مێژووییمان، ئه‌مڕۆ ھاتوومه‌ته حزورت تا له‌نزیکه‌وه خۆم راستییه‌کانت پێبگه‌یه‌نم و دڵنیات بکه‌مه‌وه له پشوودرێژى و دانبه‌خۆداگرتنم له‌به‌رامبه‌ر پاراستنى یه‌کێتى ناو یه‌کێتى". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سایتى snnى تۆرى هه‌واڵى سلێمانى فه‌رمى یه‌کێتى بڵاویکرده‌وه که" بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 15ى ته‌ممووز سه‌ردانى ئارامگه‌ى سه‌رۆک مام جه‌لالى کردووه". ده‌قى وته‌کانى بافڵ تاڵه‌بانى لهسهردانیدا بۆ ئارامگاى مام جه‌لال: باوکه گیان رێنیشانده‌ر و رابه‌رى مێژووییمان، ئه‌مڕۆ ھاتوومه‌ته حزورت تا له‌نزیکه‌وه خۆم راستییه‌کانت پێبگه‌یه‌نم و دڵنیات بکه‌مه‌وه له پشوودرێژى و دانبه‌خۆداگرتنم له‌به‌رامبه‌ر پاراستنى یه‌کێتى ناو یه‌کێتى و ئه‌مانه‌تى خوێنى شه‌ھیدان، ره‌نج و ماندووبوونى پێشمه‌رگه‌ى دێرین، تێکۆشه‌رانى رێگاى خه‌بات و زیندانیانى سیاسی، که‌مئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر و قوربانیدانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک. دواجار به‌ناچارى دواى ھه‌وڵى به‌رده‌وامم و کۆشش له‌پێناو یه‌کێتییه‌که‌مان و پارێزگارى له رێبازى راست و ره‌وان و به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رکرده تێکۆشه‌ره‌کان و خه‌مخۆرانى یه‌کێتى راسته‌قینه بڕیارى گۆڕانکاریى ریشه‌ییمدا له سه‌رپه‌رشتیارانى ھه‌موو ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌منى و حزبییانهى ساڵانێک بوو خرابوونه خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ندێک که‌سه‌وه و بۆ ته‌سفیاتى حیزبى به‌کارده‌ھێنران و دژى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانى گه‌له‌که‌مان و یه‌کێتییه‌که‌مان ده‌جووڵانه‌وه، له‌کاتێکدا کارمه‌ندانى ئه‌و ده‌زگایانه خه‌ڵکانى تێکۆشه‌ر و دڵسۆزبوون به‌ڵام به‌مه‌به‌ست ئه‌م کاره دزێوانه‌یان بێ ئه‌نجام ده‌درا. ده‌ست خرابووه بینه‌قاقاى کاروکاسبى کاسبکاران و سه‌رمایه‌داران، به‌پیلان و به‌رنامه رێگرى له دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌ت ده‌کرا تاوه‌کو کار و پڕۆژه‌کانیان جێبه‌جێنه‌که‌ن. قاچاخچێتی، سه‌رانه‌وه‌رگرتن، ھه‌ڕه‌شه و سیخوڕی‌کردن کرا به به‌رنامه، دواجار گله‌یى و گازنده‌ى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک، نووسه‌ران، رۆژنامه‌نووسان، رۆشنبیران و مامۆستایانى زانکۆ و دڵسۆزان و ناوه‌نده دیبلۆماسییه‌کان و که‌سوکارى سه‌ربه‌رزى شه‌ھیدان ھه‌مووى به‌ھه‌ند وه‌رگیران و بڕیاره دروسته‌که‌مان دا له‌به‌رامبه‌ر یاساشکێنان. ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر مه‌زاره‌که‌ت به‌ڵێن ده‌ده‌ین یه‌کێتى ئه‌مانه‌ته و به گیانمان ده‌یپارێزین، جه‌خت ده‌که‌مه‌وه داھاتووى یه‌کێتى پرشنگدارتر ده‌بێت و ھیچ که‌س حه‌دى نییه و زاتى ئه‌وه ناکات جارێکی‌تر سیخوێ نه‌ک بخاته ناو ماڵى مام جه‌لال بگره له‌ناو کۆمه‌ڵانى خه‌ڵک و دامه‌زراوه‌کانى حکومه‌ت و رێگه‌نادرێت ئه‌م کاره نه‌شیاوانه بکرێن و ده‌بێت له‌مه‌ودوا دامه‌زراوه ئه‌منییه‌کان و ده‌زگاى زانیارى له‌خزمه‌ت ئاسایشى ھه‌رێم و پاراستنى سه‌روماڵى خه‌ڵک و فه‌راھه‌مکردنى ژینگه‌یه‌کى له‌بار بێت بۆ کاروکاسبى و ژیانى ھه‌مووان. به‌ڵێن بێت… به‌ڵێن له‌ئاست گه‌وره‌یى یه‌کێتى و سه‌روه‌رى خاکى ھه‌رێم بم بۆ پارێزگاریکردن له‌مافه‌کانى خه‌ڵک و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و یه‌کێتییه‌کان و تێکۆشه‌ران و که‌سوکارى شه‌ھیدان.
هاوڵاتى له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له که‌سوکارى شه‌هیدانى یه‌کێتى له گردى سه‌رچنار له سلێمانی، لاهور شێخ جه‌نگى رایگه‌یاند:" پۆستى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى جێناهێڵم له کۆنگره‌دا نه‌بێت". ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 15ى ته‌موزى 2021، له به‌شێک له‌و قسانه‌دا که له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا کردوویه‌تى بڵاوبووه‌ته‌وه لاهور شێخ جه‌نگى وتوویه‌تی" ناچارم ئه‌مشه‌و په‌یامێکى تووند بڵاو بکه‌مه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى دژم ئه‌کرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌که‌م ڕه‌نگه سبه‌ینێ فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنیشم بۆ ده‌ربکه‌ن". ئه‌و پێیوایه ئه‌وه‌ى ڕوده‌دات پلانى پارتى و تورکیا و پیاوه‌کانیانه له‌ناو یه‌کێتی، راشیگه‌یاند:"کاک مه‌سعود دوو ھه‌فته پێش ئێستا به‌کۆمه‌ڵێک ڕیش سپى ووتووه که لاھور ته‌نها ھهفتهیهکى ماوه‌و کۆتایى دێت". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت " ماوه‌یه‌که ئۆردۆغان له‌رێگه‌ى به‌رپرسانى هه‌رێم و عێراقه‌وه په‌یامى بۆ ده‌نێرێت که لێى قبوڵ ناکات و، خه‌میس خه‌نجه‌ر پێیوتم ئه‌ردۆغان وتویهتى لاهور کۆتایى هاتووه، منیش پێموت: چى ده‌که‌ن ساروخم تێده‌گرێت، ئه‌گه‌ر وایه با ساروخه‌که که‌مێک گه‌وره بێت بۆ ئه‌وه‌ى ئازاره‌که‌ى که‌م بێت". ناوبراو جه‌ختى کرده‌وه که ئاماده‌یه له‌پێناو یه‌کێتیدا ده‌ستله‌کار هه‌ڵبگرێت و دوربکه‌وێته‌وه، وتى " ئه‌گه‌ر بزانم کێشه‌کان منم، که‌س به کوشت ناده‌م ". کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى لاهور جه‌نگى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له که‌سوکارى شه‌هیدان یه‌که‌م ده‌رکه‌وتن و وتارخوێندنهوهى ئه‌و هاوسهرۆکهى یه‌کێتى دواى هه‌فته‌یه‌ک له سه‌رهه‌ڵدانى کێشه‌ى نێوان خۆى و بافڵ تاڵه‌بانى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى دێت.
هاوڵاتى پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند:" .دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەگەرێکی بەهێزە، چونکە هەڵبژاردن زەمینەیەکی رەخساوی پێویستە ئەو زەمینەیە رۆژ لەدوای رۆژ بەرتەسکتر دەبێتەوە، دەشڵیت، ''موقتەدا سەدر هەر دە رۆژ جارێک میزاجێکی جیاوازی خیتابی هەیەو دور نییە سەدر هەفتەی ئایندە شتێکی پێچەوانە بڵێت". سالار محموود پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ''دۆخی عیراق تەحەمولی ئەو هەموو کێشانە ناکەن، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەگەرێکی بەهێزە، چونکە هەڵبژاردن زەمینەیەکی رەخساوی پێویستە ئەو زەمینەیە رۆژ لەدوای رۆژ بەرتەسکتر دەبێتەوە، دەشڵیت، ''موقتەدا سەدر هەر دە رۆژ جارێک میزاجێکی جیاوازی خیتابی هەیەو دور نییە سەدر هەفتەی ئایندە شتێکی پێچەوانە بڵێت.'' ئەوەشیخستەڕوو، ''دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق ئەگەرێکی بەهێزە، چونکە هەڵبژاردن زەمینەیەکی رەخساوی پێویستە ئەو زەمینەیە رۆژ لەدوای رۆژ بەرتەسکتر دەبێتەوە و بەشداری نەکردنی ئەیاد عەلاوی و راگەیاندنی پاشەکشەی سەدریەکان لەهەڵبژاردن و لەحکومەتیش ئاماژەن بۆ داخستنی هەڵبژاردن لە عێراق.'' سالار محموود باسیلەوەشکرد، ''حکومەت و پەرلەمانی عیراقیش نەیانتوانی لە کێشەکانی خەڵک کەم بکەنەوەو رووبەڕووی گەندەڵی ببنەوەو پرۆژەی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان بکەن بەیاسا، عیراق هاوینێکی سەختی پڕ لە رووداوی چاوەڕوان نەکراو بەڕێدەکات و هەرێمی کوردستانیش سەرباری کێشەکانی خۆی بەدەر نابێ لەکاریگەریەکانی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی عیراق.'' پەرلەمانتارەکەی پێشووی پەرلەمانی کوردستان وتیشی، ''خۆ رێکخستنەوەو جوڵەی گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی حکومەت و تێکچوونی تەواوەتی ئاوازی سیاسی ناوماڵی شیعە ئاماژەن، کەدۆخی عیراق لە بارێکی دژواری سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەوتۆدایە ئاسۆی ئارامی تیا بەدی ناکرێت.
هاوڵاتى ئامارە نوێیەكانی ماددە هۆشبەرەكان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان دەریدەخەن ئەو بەشە لەكوردستان كەهێمای دامەزراندنی تاكە كۆماری كورد لەمێژوودا بوو ئەمڕۆ زیاتر لەنیو ملیۆن كەسی گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەكانن. ئالودەبون بەماددە هۆشبەرەكان بەچوارەم قەیرانی گەورەی جیهان ئەژمار دەكرێت هەموو ئامارە رەسمییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران لەپارێزگاكانی رۆژهەڵات دەریدەخەن كە رێژەی بازرگانیی بەماددە هۆشبەرەكانەوە لەو ناوچانە لەساڵێكدا سێ هێندە بەرز بووەتەوەو رێژەی گیرۆدەبوون و ئالودەبوونی ساڵانەش بەو ماددانەوە لەنێوان (12%) و هەندێك جاریش تا (45%) بەرزبووەتەوە. زۆربەی ئەو كەسانەی لە رۆژهەڵاتی كوردستان ئالودەی ماددە هۆشبەرەكان بوون، تەمەنیان لەنێوان (15) بۆ (65) ساڵەو نزیكەی (45%)یان خێزاندارن و ژمارەی سەرجەم ئالودەبووانی پێنج پارێزگای كورد دەگاتە نیو ملیۆن ئالودەبووی ئەو ماددە هۆشبەرانەو لەو ژمارەیەش رێژەی (55%) ماددەی بێهۆشكەری تریاك و (36%) بەكارهێنی ماددەی بێهۆشكەری جۆری شیشە یان كراكن كە بەمەترسیدارترین جۆری ماددە بێهۆشكەرەكان ئەژمار دەكرێت. پارێزگای كرماشان و لوڕستان بەنۆ پارێزگا مەترسیدارەكانی ئێران ئەژمار دەكرێن كەزیاترین توشبووی ماددە هۆشبەرەكانیان هەیەو هاوكات پارێزگای ورمێ بەیەكێك لەناوەندە بازرگانییەكانی ماددە هۆشبەرەكان لەناوچەكەدا ئەژمار دەكرێت لەلایەكی دیكەوە پارێزگای سنە كە لەڕابردودا بەپاكترین پارێزگای ئێران لەقەڵەمدەدرا لەئێستادا نزیكەی (40) هەزار ئالودەبووی ماددە هۆشبەرەكانی تێدایە. كرماشان زیاترین بەكارهێنی ماددەی هۆشبەرە.. دانیشتوانی كرماشان كەژمارەیان دەگاتە نزیكەی دوو ملیۆن كەس و لەكۆی ئەو ژمارەیە زیاتر لە (100) هەزار كەسی بەماددە هۆشبەرەكانەوە ئالودە بووە. بەپێی وتەی پۆلیسی كرماشان لەساڵی (2021) دەستگیراوە بەسەر سێ هەزار كیلۆ ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر لەو پارێزگایەو تەنها لە سێ مانگی نێوان بەهارو هاوینی ئەمساڵ دەست بەسەر (870) كیلۆ لە جۆرە جیاوازەكانی ماددە هۆشبەرەكاندا گیراوە كەنزیكەی (756) كیلۆی لەو ماددە هۆشبەرانە تریاك بووە. عەلی ئەكبەر جاویدان، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای كرماشان رایگەیاندوە كە لەوەرزی بەهاری ئەمساڵ لەكرماشان، سەرەڕای تریاك، دەستگیراوە بەسەر (41) كیلۆ ماددەی گراس و (25) كیلۆ ماددەی هیرۆیین و زیاتر لە (20) هەزار حەبی بێهەوشكەرو هاوكات هەزاركەسیش لەو پارێزگایە بەتۆمەتی بازرگانیی و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون. پۆلیس ئاماژەی بەوەكردوە كەئەمساڵ (28) باندی بازرگانی و فرۆشتنی ماددە هۆشبەرەكان لەكرماشان تێكشكێنراون و پێنج هەزارو (244) تۆمەتبار دەستگیركراون و هاوكات دەست بەسەر (76) ئۆتۆمبێلی تایبەت بەو بازرگان و فرۆشیارانەدا گیراوەو هەر لەو چوارچێوەیەشدا (33) دوكان و شوێنی بازرگانیی بەو ماددانەوە داخراون. بەپێی بەراوردەكانی پۆلیسی كرماشان ئاستی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان لەساڵی (2021) بەراورد بەساڵی (2020) بەڕێژەی (326%) بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە كەدەكاتە زیاتر لەسێ هێندەی ساڵی رابردوو. فەرحناز محەمەدی بەڕێوەبەری ناوەندی پشتیوانی كۆمەڵایەتیی كرماشان ئاشكرای كردووە لە رووی پلەبەندیی تووشبون بەماددەی هۆشبەرەوە، پارێزگاكە دەكەوێتەوە پلەی دووەم لەئاستی سەرجەم پارێزگاكانی ئێران و لەلایەكی دیكەشەەو بەپێی وتەی حەمیدڕەزا پوریانی، بەرێوەبەری زیندانەكانی كرماشان نزیكەی پێنج هەزار زیندایی لەو پارێزگایە هەیە كە دوو هەزار و (700) كەسیان بە تۆمەتی دزی دەستگیركراون و لەو ژمارەیەش نزیكەی (85%)یان ئالودەبووی ماددە هۆشبەرەكانن و روونە كە ئالودەبوون و ماددەی هۆشبەر هۆكاری سەرەكیی ئەنجامدانی تاوانی دزیكردنە. لوڕستان زیاترین كوژراو‌و كەمئەندامی ماددە هۆشبەرەكان.. موحەمەد مەهدیان بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان لە رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاندوە كە لەسەرەتای بەهاری ساڵی (2021) نزیكەی پێنج تۆن و (200) كیلۆ ماددەی هۆشبەر لەو پارێزگایە دەستی بەسەرداگیراوەو تەنها لە (72) سەعاتدا دەستگیراوە بەسەر (315) كیلۆ تریاك لەلوڕستان. لەساڵی (2018) نزیكەی هەشت تۆن ماددەی هۆشبەر لەلوڕستان دەستی بەسەرداگیراوە كە بەزۆرترین رێژەی ماددەی هۆشبەر لەو پارێزگایە لەقەڵەمدەدرێت و تائێستا بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان لەلوڕستان سێ هەزار و (800) كەس كوژراون و (12) هەزار كەسیش كەمئەندام بوون كە زۆربەیەن سەر بەپۆلیس و هێزە ئەمنییەكان بوون. بەپێی ئامارەكانی ساڵی (2020) لەكۆی یەك ملیۆن و (700) هەزار كەسی دانیشتوی لوڕستان زیاتر لە (100) هەزار كەسیان گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەكانن و رێژەی گیرۆدەبوونیش دەگاتە (5%) كە بەراورد بە بەشەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان زیاترین رێژەی گیرۆدەبوون و تووشبونە. ئیلام كەمترین ئالودەبووی هەیە.. بەرپرسانی پارێزگای ئیلام لەڕۆژهەڵاتی كوردستان رایانگەیاندووە؛ ئاستی تووشبون بەماددە هۆشبەرەكان لەئیلام (2%)ە كەكەمترە بەراورد بەڕێژەی تووشبون لەسەرجەم ئێران كەدەگاتە زیاتر لە (6%). محەمەد نەوزەری، پارێزگای ئیلام رایگەیاندوە لە رووی تووشبون بەماددە هۆشبەرەكانەوە لەكۆی (31) پارێزگا لەئێران پارێزگای ئیلام لەپلەی (27)دایە، ئەمەش ئاماژەیە كەناوچەكە توانیویەتی خۆڕاگریی بكات لەبەرامبەر زیادبوونی ئالودەبوون بەماددە هۆشبەرەكانەوە. لەلایەكی دیكەوە شەهاب عەزیز زادە، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی ئیلام رایگەیاندووە كە لەساڵی (2020) دەست بەسەر (600) كیلۆ ماددەی هۆشبەر لەو پارێزگایەدا گیراوە. بەپێی ئامارە رەسمییەكان ژمارەی گیرۆدەبووان بەماددە هۆشبەرەكان لەئیلام (12) هەزار كەسە، بەڵام هەندێك سەرچاوە ئەو ژمارەیە بە راست نازانن و بەراورد كراوە كە (22) هەزار كەس لەكۆی (600) هەزار دانیشتوی ئەو پارێزگایە گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەكانن. ئالودەبوون لەسنە بەخێرایی بەرزدەبێتەوە.. پارێزگای سنە (كوردستان) لەڕۆژهەڵاتی كوردستان كەژمارەی دانیشتوانی زیاتر لەیەك ملیۆن و (600) هەزار كەسە، لە رووی تاوان و سەرپێچیكاریی یاساییەوە بەپاكترین پارێزگا لەئێران لەقەڵەمدەدرێت، بەڵام ئەمساڵ زیاتر لەیەك تۆن ماددەی هۆشبەری تێدا دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەردا گیراوەو هەروەها ژمارەی ئالودەبووانی ئەو پارێزگایە بەزیاتر لە (40) هەزار كەس ئەژماركراوە. بەرپرسانی پارێزگای سنە ئاشكرایان كردووە كە ژمارەی ئالودەبووانی ماددە هۆشبەرەكان لەساڵی (2014) نزیكەی (21) هەزار كەس بووە و پێدەچێت ئەو ژمارەیە لەساڵی (2021) بۆ زیاتر لە (40) هەزار ئالودەبوو بەرز بووبێتەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە رێژەی (36%) ئەو ئالودەبووانەی پارێزگاكە كارمەندو فەرمانبەری رەسمیی حكومەتن. فاروق وەفایی سەرۆكی ناوەندی تەندروستیی دەرونیی و كۆمەڵایەتیی پارێزگای سنە رایگەیاندوە؛ (16) هەزار ئالودەی ماددە هۆشبەرەكان لەژێر چاودێریی دەزگای تەندروستیی پارێزگاكەدان و شارەكانی سنەو قۆروەو كامیاران زیاترین ژمارەی ئالودەبوونیان تێدایەو رێژەكەشیان بە بەردەوامیی لەبەرزبوونەوەدایە. (55%)ی ئالودەبووانی پارێزگای سنە ماددەی تریاك و (26%)یان ماددەی شیشە كە (كراك)ی پێدەوترێت بەكاردەهێنن، بەڵام ماددەی شیشە زۆر مەترسیدارەو دەبێت هۆی مەرگی خێرا‌و پێشوەخت. ئامارەكانی پارێزگای سنە ئاماژەی مەترسیداری تێدایە، چونكە ئەو پارێزگایە خەریكە لەپاكترین ناوچەوە دەبێتە ناوەندی بازرگانی و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان بەتایبەت جۆری شیشە، بەپێی ئامارەكان (6%)ی ئالودەبووانی ئەو پارێزگایە ژنانن و (60%)ی ئەو ژنانەش بەهۆی هاوسەرەكانیانەوە ئالودەی ماددە هۆشبەرەكان بوون. فەرامەرز شاكری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سنە رایگەیاندووە لەساڵێكدا سێ هەزار و (126) بازرگان و فرۆشیاری ماددەی هۆشبەر لەپارێزگاكەدا دەستگیركراون كە (67)كەسیان لەو بازرگانانە بوون كە لەقەبارەی گەورەدا بازرگانیان بەماددە هۆشبەرەكانەوە كردووەو بەمەش لەساڵێكدا ئاستی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەكانەوە لەپارێزگای سنە بەڕێژەی (17%) بەرز بووەتەوە. ورمێ بووەتە ناوەندێك بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەكان.. پارێزگای ورمێ كەژمارەی دانیشتوانی دەگاتە زیاتر لەسێ ملیۆن و (265) هەزار كەس و پێكهاتەی كورد‌و تورك (ئازەری) لەو پارێزگایە دەژین، زیاتر لە (130) هەزار ئالودەبوو بەماددە هۆشبەرەكانی هەیە، بەڵام بەرپرسانی حكومەت دەڵێن (75) هەزار ئالودەبوو لەورمێ هەیە. محەمەد حەق وەردیان بەڕێوبەری پۆلیس لەبەشی بەرەنگاریی ماددە هۆشبەرەكان لەپارێزگای ورمێ رایگەیاندوە؛ لەساڵێكدا لە ورمێ دەست بەسەر (10) تۆن و (226) كیلۆ لەماددە هۆشبەرەكاندا گیراوەو هاوكات (138) باندی بازرگانیی و فرۆشتنی ئەو ماددانە تێكشكێنراون و (15) هەزار و (94) كەسیش بە تۆمەتی بازرگانیی، فرۆشتن و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیركراون. هەروەها حەق وەردیان روونیكردوەتەوە كە رێژەی ماددە هۆشبەرەكان لەساڵی (2020) بەراورد بەساڵی (2019) لەورمێ بەڕێژی (50%) زیادی كردووەو تەنها لەسێ مانگی سەرەتای ساڵی (2021) نزیكەی پێنج تۆن ماددەی هۆشبەر لەورمێ دەستی بەسەرداگیراوە. هاوكات، بەپێی ئامارەكانی ئەو رێژە لەماددە هۆشبەری لەپارێزگای ورمێ دەستی بەسەردا دەگیرێت و یان بەكاردەهێنرێت دەركەوتووە كە ورمێ بەهۆی هاوسنوربونی لەگەڵ باكوری كوردستان و توركیا‌و هاوكات هاوسنوربوونی لەگەڵ هەرێمی كوردستان زیاترین بازرگانیی ئەو ماددانەی تێدا دەكرێت، بووەتە ناوەندێك بۆ گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەكان. بێكاری و ماددەی هۆشبەر.. ژمارەی بێكارەكانی كرماشان دەگاتە (145) هەزار كەس لەكاتێكدا ژمارەی دانیشتوانی ئەو پارێزگایە دوو ملیۆن كەسە، بۆیە رێژەی بێكاریی زۆرجار لەكرماشان دەگاتە زیاتر لە (22%) و هاوشانی ئەو رێژە زۆرە لەبێكاریی، نزیكەی (100) هەزار كەسی گیرۆدەبوو بەماددە هۆشبەرەكان لەكرماشان هەیە. لەلایەكی دیكەوە هاوشانی كرماشان لەپارێزگای لوڕستانیش ئاستی بێكاریی دەگاتە زیاتر لە (21%) كە بەبەرزترین ئاستی بێكاریی لەئێران هەژمار دەكرێت، بەڵام بەرپرسانی حكومەت رایانگەیاندوە كە رێژەی راستەقینەی بێكاریی لەو پارێزگایە (16.3%)ە، كە بەپێی رێژەكەی حكومەتیش؛ لوڕستان بەیەكەم پارێزگا لە رووی بێكارییەوە لەئێران لەقەڵەمدەدرێت. هەروەها، ئامارەكان دەریدەخەن كە بێكاری و كەمیی داهات هۆكارێكی سەرەكیی تووشبون بەماددە هۆشبەرەكانن لەئێران و كرماشان و لوڕستان و زۆبەی ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، بەڵام ئامارەكانی كرماشان لە رووی بێكارییەوە سێ هێندەی نێوەنجی رێژەی بێكارییە لەسەرتاسەری ئێران چونكە نێوەنجی رێژەی بێكاریی لەئێران لەساڵی (2020) بە (9.6%) بەراورد كراوەو لەكرماشان ئەو رێژەیە لەنێوان (14.9%) بۆ (22.2%) بەرزو نزمبوونەوەیەكی بەردەوام بەخۆیەوە دەبینێت، كەئەمەش ئاماژەیە بە نەبوونی پڕۆژەیەكی ستراتیژیی بۆ چارەسەری رێژەی زۆری بێكاریی لەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی كوردستان. بەرپرسانی ئێران دانیان بەوەدا ناوە كە رێژەی ئەو خوێندكارانەی كە لەئێران گیرۆدەی ماددە هۆشبەرەكان دەبن دەگاتە نزیكەی (6%) لەكاتێكدا بەپێی ئامارە نێودەوڵەتییەكان (21%) خوێندكارانی جیهان زیاترین مەترسییان لەسەرە بۆ گیرۆدەبوون بەماددە هۆشبەرەكان، بەڵام ئەو بەرپرسانە نەیانشاردووەتەوە كە كرماشان نۆیەم پارێزگایە بەراورد بەپارێزگاكانی دیكە لەئێران كە زیاترین مەترسیی لەسەر خوێندكارەكانیەتی بۆ گیرۆدەبوون بەماددە هۆشبەرەكان. ژیان لەڕۆژهەڵاتی كوردستان لەژێر مەترسیی ئالودەبوون .. بەچاوخشاندنێكی خێرا لەو پێنج پارێزگایەی رۆژهەڵاتی كوردستان دەردەكەوێت ئاستی بەرزبوونەوەو بازرگانیی و زیندانیانی تایبەت بەتاوانی ماددە هۆشبەرەكان زۆر بەرزە لەكاتێكدا هەر كەسێكی ئالودەبوو بەماددە هۆشبەرەكانەوە دەبێتەوە هۆی سەرقاڵكردن یان پەكخستنی ژیانی ئاسایی لانی كەمی دوو بۆ چوار كەسی ئەندامانی خێزان و ئەو كۆمەڵگەیەی تێیدا دەژی، بۆیە ئەگەر ئالودەبووانی رۆژهەڵاتی كوردستان (500) هەزار كەس بێت ئەوا یەك ملیۆن بۆ دوو ملیۆن كەس گیرۆدەی ئەو ئالودەبووانە دەبن و ژیانی ئاساییان تێكدەچێت.
هاوڵاتى وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەراورد بە چەند هەفتەی رابردوو دوو ئەوەندە زیادبووە و دەشڵێت، ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری دەلتا لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-07-2021 سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە جۆری دەلتا لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراوە، ماوەیەکی زۆرە بەدواداچوون دەکەین و پشتڕاستبووەوە کە ئەم جۆرە لە هەرێمی کوردستان بڵاوبووەتەوە." وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا کە هۆشیاری تەندروستی لە هەموو شتێک گرنگترە و داوای لە هاونیشتمانیان کرد خۆیان بپارێزن.
هاوڵاتى جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و کاندیدی رەوتەکەی سەدر لەبەشداریکردنی هەڵبژاردنەکان کشایەوە. دوای ئەوەی ئەمڕۆ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بێبەریبونی خۆی لەحکومەتی ئێستا و داهاتوی عێراق راگەیاند و بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی کرد، حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و کاندیدی رەوتەکەی سەدر لەبەشداریکردنی هەڵبژاردنەکان کشایەوە. حەسەن کەعبی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەپەڕەی فەرمی خۆی لەفەیسبوک باسی لەوەکردوە، دوای وتارەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتەکەیان بڕیاریداوە لەخۆکاندیدکردن و بەشداریکردن لەهەڵبژاردنی پێشوەخت بکشێتەوە. ئەمڕۆ موقتەدا سەدر لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا بێبەریبونی خۆی لە حکومەتی ئێستا و پێشوی عێراق دەربڕی و رایگەیاند، بۆ قۆناغی داهاتو "من بەشداری هەڵبژاردن ناکەم، بەڵام هیوادارین خەڵکی باش و چاکسازییخواز لەهەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن". ئاماژەی بەوەشکرد، رەوتەکەیان هیچ کاتێک بەشێک نیە لەوانەی دەستیانگرتوە بەسەر سەروەت و سامانی وڵات‌دا و عێراقیان بۆ دەسەڵات و بەرژەوەندییەکانیان دەوێت، بەڵکو لای رەوتی سەدر خۆشەویستی و خزمەتکردنی نیشتیمانی لەهەمو کورسی و هەڵبژاردنێک گرنگترە. رێبەری رەوتی سەدر ئەوەشی خستەڕو، هەموان لەخزمەتکردنی نیشتیمان‌دا بەڕێژە و بەرپرسیاریەتی جیاواز بەرپرسیاربون، هەروەها هەندێک لایەنیش ترسی ئەوەیان هەیە پرۆسەی چاکسازی بەرژەوەندییەکانیان بخاتە مەترسییەوە.
هاوڵاتى ڕزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، یەکێتی لە مێژووی خۆیدا زۆر بارودۆخ و قەیران و کێشەی گەورە و سەختی روو بەروو بوەتەوە و پێویستە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەین. ئەمڕۆ پێنج شەممە 15ی تەمموزی 2021، ڕزگار عەلی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند، ''یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە مێژووی خۆیدا زۆر بارودۆخ و قەیران و کێشەی گەورە و سەختی روو بەروو بوەتەوە کە نەیانتوانیوە کاریگەرییان ھەبێت لەسەر سەنگ و قورسایی یەکێتیی لە ھاوکێشە و گۆڕەپانی سیاسی‌دا.'' ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی ئەوەشیخستەڕوو، ''بە پێویستی دەزانم کە ھەموو ھەڤاڵانمان لە سەرکردایتی و کادرانی یەکێتیی لە ھەموو ئۆرگانەکان زۆر بە ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە کێشەدارەی نێوخۆی یەکێتیی بکەن.'' ڕزگار عەلی باسیلەوەشکرد، ''ھەموومان دەست لە ناو دەست ھەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ کۆتاییھێنان بەم دۆخە و دڵنیاتان دەکەینەوە کە ھەوڵ دەدەین بۆ ئەو ئامانجەی کە لە بەرژەوەندی یەکێتیی بێت.
هاوڵاتى موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، کە بەشداری هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی عێراق ناکەن و دەست لە حکومەتی ئێستا و داهاتوو دەکشێننەوە. دەشڵێت، ئەوەی لە عێراقدا روودەدات پلانێکە بۆ شکستپێهێنانی گەلەکەی. سەدر ئەوەشیخستەڕوو، "ھۆشداری دەدەم؛ کە بەر لەوەی عێراق وەکو ئەفغانستان و سوریای لێبێت دەبێت گەندەڵکاران لە حوکمڕانی دووربخرێنەوە." سەدر هیواش دەخوازێت بەوەی، خەڵکی باش لە هەڵبژاردنەکاندا دەربچێت
سازدانی: عەمار عەزیز مامۆستایەكی زانكۆی دهۆك ئاماژە بەپێناسەی دەستور دەدات و دەڵێت:» دەستور لەهەرێم چەندە سیاسییە ئەوەندە دەستوری نیەو دەبێت لەنووسین و پەسەندكردنیدا پێویستە رەزامەندی تەواوی حزبەكانی لەسەر بێت»، دەشڵێت:» بوونی دەستوور گرنگە بۆ پێناسەكردنی كەسایەتی سیاسی هەرێم و مافەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان». سەردار مو‌سا شەریف، مامۆستا لەپەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لەزانكۆی دهۆك لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتی، دەشڵێت:» لە نووسینی دەستوردا گرنگە نەك تەنیا حزبەكان، بەڵكو بۆچوونی كومەڵگای مەدەنی، مامۆستایانی زانكۆ، كە دەستوورێك كە دێتە نووسین و ئامادەكردن بۆ گشتپرسی، لێكتێگەیشتنی سیاسی و كومەڵایەتی لایەنە پێكهێنەرەكانی وڵاتی لەسەر هەبێت». هاوڵاتى: دەستوور چییە؟ بۆچی گرنگە؟ سەدار مو‌سا: دەستوور لەبنەڕەتدا لەدەستەوژەیەكی فرانسی « constitutio « سەرچاوەی وەرگرتووەتەوە، كە ئاماژە بە « كومەڵێك بریار و یاساكانی ئیمپراتوڕی» ئەو سەردەمە دەكات. دەستوور پێكهاتەیەكە لەبنەماكانی پابت كەچوارچێوەی حقوقی و دامەزراوەی و دابەشكردن و دابەشبوونی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی و سنوری دەسەڵاتەكانی دەوڵەتێك دروست دەكات . بە هەمان شێوەش دەستووور بریتییە لەدابەشكردنی ماف و ئیمتیازاتەكان (بەشێوەیەكی گشتی نەك مەحدودكراو) لەنێوان دەوڵەت و هاووڵاتیان، دەستنیشان دەكات دەستوور بە هەمان شێوە سنورە سیاسییەكانی دەوڵەت شرۆڤە و تەعریف دەكات. بەهەمان شێوەش « ناوەرۆك و دەسەڵاتی سیاسی وێنە دەكات. دەستوور بە «سەنەد، بەڵگە یانیش گرێبەستێك» پێناسەكراوە و دێتە پێناسەكردن. كاتێك باسی ئەوە دەكرێت كە دەستوور گرێبەستەكە، دێتە واتای ئەوەی كە ئەوانەی پەسەندی گرێبەستێكی وەها دەكەن، پێكەوە لەسەر بنەماكان و ناوەرۆكی گرێبەستەكە رێككەوتن و لێكتێگەیشتنیان هەیە كە پێویستە رێككەوتنەكە بێتە پاراستن . بویە هەر گوڕانكارییەك لەم رووەوە لە دەستوور پێویستی بە رێككەوتنی لایەنەكان هەیە. بویە لەیەكەم هەنگاودا دەستوور «چوارچێوە، سنور‌و كەسایەتی، ناسنامەی دەوڵەت» پێناسەدەكات، هاوكات سەرچاوەی شەرعیەتیش لەدەستووردا دەستنیشان دەكرێت. دوو نموونەی كونترین دەستووری وڵاتان لەسەردەمی مودێرن لەدوای سالانی (1600)، یەكێكییان بریتییە لەدەستووری « سان مارینوو ئەوی دیكەش ئەمریكایە». هاوڵاتى: جیاوازی چییە لەنێوان دەستورو یاسادا؟ سەردار مو‌سا: یەكەم جیاوازی لەنێوان دەستورو یاسادا لەشێوازی داڕشتنە، دووەمیش، سەرچاوەی پەسەندكردنی هەردووكیش جیاوازە، سێیەم، هەر یەكێیان دەسەڵاتێكی جیاوازی یان هەیە، چوارەم، دەسەڵاتی دەستور گشتییە، بەڵام دەسەڵاتی یاسا تایبەت. ئەگەر دەستوور گرێبەستێك بێت كە لەلایەن پێكهاتەی سیاسی و كومەڵایەتی وڵااتێكەوە یانیش نوێنەرانی دەستنیشانكردنی هاووڵاتیانی وڵاتێك هاتبێت دارشتن و پەسەندكردن ئەوە دێتە ئەو واتەی كە رێككەوتنێگی گشتی كراوە لەم بارەیەوە. بەڵام، یاسا بریتییە لەسەپاندنی هێز لەلایەن حكومەت و نوخبەیەكی دیاركراو دێتە داڕشتن و پەسەندكردن. دەستوور یاسایی گشتی وڵاتێكە، بەڵام یاسا شێوازێكە لەتێگەیشتن و شرۆڤەكردنی پكهاتەیەكی سیاسی، كومەڵایتی و دامەزراوەیی. یاسا سەرچاوەی هێز و شەرعیەتی خوی لەدەستوور وەردەگیرێت، بەڵام دەستوور سەرچاوەی شەرعیەتی خوی لەهەموو پێكهاتەكانی وڵات وەردەگرێت. واتە، دەستوور ئەرجەحیەتی هەیە لەسەر یاسا‌و دەستوور دەتوانێت یاسایەك بسڕێتەوە، نەك بەپێچەوانەوە. هاوڵاتى: ئەو بنەمایایە چین كە دەبێت لەدەستووردا فەرامۆش نەكرێن؟ سەردار مو‌سا: ئەوەی كەدەتوانین ئاماژەی پێبكەین بریتییە لەشێوازێكی گشتی نەك تایبەت. لەسەردەمی مودێرنی ئێستا ئەگەر دەستوورەكان بەراورد بكرێت لەگەڵ دەستوورێك كە لەسەدەی 16یەمدا نووسراوە، دەبینێرێت جیاوازییەكی یەكجار زور هەیە لەم نێوەندەدا. پێكەوتنی جیهان، كومەڵگا، تاك و خواست و ویستی هاووڵاتی نەك تەنیا بەرپرسانی وڵاتان پێویستە لەبەرچاوی بگرن، بەڵكو لەسەر ئاستی جیهانیش رەچاوی ئەم پرسە دێتەكردن، بەڵام ئەوەی كە ئاماژەپێكراوە لەسەرەوە، تایبەت بەم پرسە، كەفەراموش نەكرێت، لەخۆیدا پێكەوە گرێدانی « ئەرك و بەرپرسیارەتی هاووڵاتیان و دەوڵەتە»، كە نابێت لەم رووەوە فەراموش بكرێن. چونكە پەیوەندی ئەم دوو فاكتەرە پێكهێنەر یانیش وەڵامدەری هەموو پرسەكانی دیكەی كومەڵگایە. دەستوور بو كێ دەنووسرێت؟ لەپێناو رێكخستنی كاروباری ناوخوی وڵاتێك، واتە نابێت پرسێك لەناو وڵاتێك هەبێت كە گرنگ بێت و ئاماژەی پێ نەكرێت. بو نموونە لەعێراق كە وڵاتێكی موسڵمانە، ناكرێت لەنووسینی دەستوور دا ئاماژە بەدینی ئیسلام نەكرێت، ناكرێت باسی «موڵكیەت»ی سامانی سروشتی وەكو نەوت و گاز نەكرێت. لەدوای رووخانی رژێمی سەدام ئەو پرسەی كە لەعێراق گرنگ بوو كە لەدەستووردا ئاماژەی پێبكرێت و لەبیرنەكرێت پرسی پێكهاتەكانی وڵات بوو، پرسی پەیوەنیدار بە خواستی كورد وەكو هەرێم و پێكهاتەیەك و وەكی قەوارەیەكی سیاسی لەگەل عێراق گرنگ بوو، پرسەكانی دیموكراسی و مافەكانی تاك و كەمەنەتەوەكان كومەڵێك پرسی گەوەرە بوون. بۆیە بەپێی ژینگەو پێكهاتەی وڵات و كات، پرسەكان دێنە گۆڕین لەم بارەیەوە. هاوڵاتى: ئایا هەرێمی كوردستان پێویستی بە دەستورە؟ سەردار مو‌سا: پرسی پێویستی هەرێمی كوردستان بە « دەستوور» پەیوەندی بەخواستی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم و تێگەیشتی هاووڵاتیانی هەرێمەوە هەیە. لەڕووی دەستوورییەوە ( دەستووری عێراق) یاسایی (117) بڕگەی یەكەم، دانی بەهەرێمی كوردستان بەهەموو دامەزراوەكانی كە رۆژی پەسەندكردنی دەستوردا بوونیان هەبووە، نراوە. لەیاسای 120ی دەستووری عێراق ئاماژە بەوە كراوە لەوەرگێڕی ئینگلیزی « Shall» بەكارهاتووەتەوە كە ئەمەش دێتە واتای بەكارهێنانی هێز یانی «مەجبورە». واتە، هەرێمی كوردستان پێویستە دەستووری خوی هەبێت لەپێناو ئەوەی كە « هاوسەنگی هێز و دەسەڵات» لەنێوان دەستووری عێراق و دەستووری هەرێم یان هەرێمەكاندا بێتە ئارا. بەڵام لەهەمان كاتیش نابێت كە دەستووری هەرێمەكان لەگەڵ ئەمەش هەرێمی كوردستان لەدژی دەستووری عێراق بێت. چونكە لەبەردەوامی پێناسەكردنی دەسەڵاتەكانی هەرێم، دەستووری عێراق یاسای (121) بڕگەی دووەم، ئاماژە بە میكانیزمی چارەسەركردنی بوونی « ناكۆكی « نێوان هەرێم و دەسەڵاتی فیدراڵ «دەستوور» باڵادەستی دەستووری فیدراڵی» بەسەر دەستووری هەرێمیدا پەسەند كردووەتەوە. هاوڵاتى: كێ بەرپرسیارە لەهەبوون یان نەبوونی دەستوور؟ سەردار مو‌سا: تایبەت بەپرسی دەستوور لەهەرێم، پرسەكە چەندە سیاسییە، ئەوەندە دەستوری نییە. نەبوونی دەستووری هەرێم بەدیتنی من دوو فاكتەرە رێگر بوونە، یەكەمیان پرسی كێ دەبێتە سەرۆك.مەرجەعی هەرێم ( یاسایی ژمارەی 2ی پەسەندكراوی ساڵی 1992ی پەرلەمانی كوردستان) و سنوری دەسەڵاتەكانی كەسایەتییەكی وەها، دووەمیش هەندێك لایەن بوونی دستوور لەبەرژەوەندی خویاندا نابینن، چونكە بوونی دەستوور لەهەرێم دەبێتە هۆكارێك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمیش هەتا رادەیەكیش پەنا بۆ دادگای دەستوری عێراق بەرێت. لەم حاڵەتەشدا، دەوڵەتی عێراق لەهەرێمی كوردستان بەهێز دەبێت كەهۆكارەكەشی لایەنە سیاسییەكانن. هاوڵاتى: دەستوور دەبێت كێ بینووسێتەوە؟ سەدار مو‌سا: كات و ژینگەی كومەڵایەتی وڵاتان كاریگەری هەیە بەسەر نووسینی دەستوور. ئەو دەستوورەی كەئێستا عێراق خاوەنیەتی راستە لەسەر دەستی لایەنە عێراقییەكان نووسراوە، بەڵام فشاری دەرەكی و هی سەردەمێكە كە «عێراق لەگەڵ تەنگەژەیەكی سیاسی، كومەڵایەتی، ئابوری» لەشەڕدا بووە و لەبیریشمان نەچێت دەستووری عێراق لەلایەن پێكهاتەی « سوننەوە» بایكوت كرا‌و بینیمان كە بڕیارەكان و سیاسەتی پول برێمەر عێراقی بەرەو چ ئاراستەیەك بردووە كە ئێمە ئێستا بەرهەمەكەی دەبینین. بۆیە، لەنوسینی دەستوردا گرنگە نەك تەنیا حزبەكان، بەڵكو بۆچوونی كومەڵگای مەدەنی، مامۆستایانی زانكۆ، نەتەوەیەكگرتووەكان و لەسەر ئاستی جیهانیش كومەڵێك رێكخراو هەن كە بەكاری راوێژكاری هەڵدەستن لەنووسینی دەستووری وڵاتاندا. گرنگە كە دەستوورێك كەدێتە نووسین و ئامادەكردن بۆ گشتپرسی، لێكتێگەیشتنی سیاسی و كومەڵایەتی لایەنە پێكهێنەرەكانی وڵاتی لەسەر بێت. هاوڵاتى: پێویستە دەستووری هەرێم لەگەڵ دەستووری فیدراڵی بگونجێت؟ سەردار مو‌سا: ئەمە پرسێكە كە دەستووری عێراق وەڵامیداوەتەو دەستووری هەرێمیش ناتوانێت لەدژی دەستووری عێراق بێتە داڕشتن هەروەكو لەسەرەوە ئاماژەپێكراوە كە یاسای (121) بڕگەی دووەمی دەستووری عێراقە. پێویستە دەبێت چی بكرێت كە هەم مافەكانی كورد لەعێراق پارێزراوبێت و لەگەڵ دەستووری عێراقیشدا بگونجێت؟ هاوڵاتى: دەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ناوچە دابڕێنراوەكاندا بكرێت لەدەستووردا؟ سەردار مو‌سا: پرسی ناوچە دابڕاوەكان پرسێكی دەستوورییە. دەستووری عێراق یاسای (140) كە سەرچاوەی خۆی لەیاسای (58) دەستووری كاتیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراق لەسەردەمی داگیركارییەوە وەرگرتووەتەوە، خاوەندارێتی ئەم دەڤەرەی هەم بۆ هەرێمی كوردستان و هەمیش دەوڵەتی عێراقی گەڕاندووەتەوە. لەیاسایی 140دا میكانیزمی چارەسەركردنی ناوچەكە دیاركراوە. بەڵام ئەم پرسە بە هۆی ناكوكی و دەستوەردانە سیاسییەكان لەسەردەمی دەسەڵاتداری نوری مالیكی، سەرۆك وەزیرانی پێشوو كەمتەرخەمی هەرێمی كوردستان، ئیهمال كرا. لەهەمان كاتیش لە ریفراندۆمی 25ی ئەیلولی 2017 بەتێكڕای دەنگ لەم دەڤەرە ئیسبات كرا كەئێرە موڵكی كوردستانە. لەپرسی موڵكداری دەڤەرەكە دەبێت ئێمە تەركیز لەسەر دوو پرسی جیاواز بكەین. یەكەم: لە رووی جوگرافییەوە ئەم خاكە بەشێكە لەخاكی كوردستان، موڵكیەتی لە رووی مێژوییەوە ناگۆڕێت. دووەم: ئەگەر خاوەن پارچە زەوییەك لەسەر ئەم خاكە، خانوی خۆی یانیش زەوی كشتوكاڵی خوۆی بفروشێت عەرەبێك یانیش ھەر لایەنێكی غەیری كوردی، ئەمە نابێتە واتای ئەوەی كە ئەم خاكە چیدیكە موڵكی كوردستان نییە. نەخێر، ئەو كەسەی كە پارچە زەوی كوردستانی كڕیوە پەسەندی ئەوەی كردووەتەوە كە حەز دەكات ببێت بە هاووڵاتییەك لەسەر خاكی كوردستان. لەسالی 1864 شەڕ لەنێوان دانیمارك و ئەڵمانیا لەسەر هەرێمێك بە ناوی ” sydslesvig” روویدا، كە هەریەكە ئەم بەشەیان بەخاكی خۆیان دەزانی. لەدانوستاندنەكانی سیاسی و دیپلۆماسی هەردو لایەن رێككەوتن كە بەپێی راپرسییەك خاكەكە لەنێوان خۆیان دابەش بكەن و مافی خەڵكی رەسەن و موڵك و نیونەرایەتییان لەپەرلەمانی دانیمارك و ئەڵمانیا بێتە پاراستن. بۆیە، دەكرێت تایبەت بەپرسی ناوچە كوردستانییەكان هەمان مودێلی دانیماركیش تاووتوێ بكرێت. هاوڵاتى: ئایا نووسینەوەی دەستوور پێویستی بە رەزامەندی حزبە سیاسییەكان هەیە؟ سەردار مو‌سا: یاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2017 تایبەت بەپرسی دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكایەتی هەرێم بەسەر دامەزراوە دەستورییەكانی هەرێم پەسەندكراوی 29/10/2017 و یاسای ژمارە (1)ی سالی 2019ی تایبەت بەكاراكردنی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان- عێراق و شێوازی هەڵبژاردنی سەرۆك تا پەسەندكردنی دەستور، پەسەندكردنی بەرواری 8/5/2019 ئاماژەیەكە بەوەی بەڵێ لەنووسین و پەسەندكردنی دەستووردا پێویستە رەزامەندیی حزبەكان هەبێت بەتایبەتی لەسەردەمێكی مودێرن و تایبەتیش ئەگەر حزبێكی گەورەو باڵادەست بێت كەدەتوانێت كاریگەری لەسەر « رای گشتی، شەقام و هەروەهاش ببێتە هۆی دروستكردنی تەنگەژەو پەكخستنی دامەزراوەكانی دەوڵەتداری» لەسنورێكی جوگرافی دیاریكراودا. حزبەكان بەهۆی ئەوەی كە نوێنەرایەتی بەشێك لە پێكهاتە سیاسی، كومەڵایەتی، ئابوری و هتدی سنورێكی دیاریكراو دەكەن بگرە دەوڵەت بێت یانیش هەرێم، بێشك فاكتەرێكی گرنگە كەدەستورێك دێتە نووسین و پەسەندكردن رەزامەندی نەك تەنیا حزبێك بەڵكو پێكهاتەكانی كومەڵگای لەگەڵ بێت. هەر دیسان حزبەكانن رێگرن لەڕێككەوتنی گشتگیر تایبەت بەناوەرۆكی دەستوور. هاوڵاتى: هەرێمی كوردستان هەروا بێ دەستوور بمێنێتەوە چ زەرەرێك دەكات؟ سەردارموسا: پرسێكە زورتر رەنگە لێكدانەوەی سیاسی پێویست بێت هەتا یاسایی. بەوپێیەی دەستووری عێراق هەرێمی « پێگیرو مولزەم» كردووەتەوە كەدەبێت دەستووری خوی هەبێت بەپێی « یاسای 120 « بوونی دەستوور گرنگە هەم بۆ پێناسەكردنی كەسایەتی سیاسی هەرێم، هەمیش لەپێناو دروستكردنی بەرچاوڕوونی لەپاراستنی مافەكانی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
