هاوڵاتى حکومەتی چین، سێ کەشتیوانی بە کەپسوولی شینزو 12 و لەڕێگەی کەشتی ئاسمانی لۆنگ مارچ تو ئێف-ەوە ناردووەتە بۆشایی ئاسمان. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی بۆشایی ئاسمانی چین، ئەو سێ کەشتیوانە دەچنە وێستگەی ئاسمانی چینی لە بۆشایی ئاسمانی بەناوی ویستگەی "تیانهی" و بۆ ماوەی 3 مانگ لەوێ دەمێننەوە. کەشتییە ئاسمانییەکەی چین لە کاتژمێر 4:22 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-06-2021 بەرەو ئاسمان هەڵدرا و بە سەرکەوتوویی گەشتەکەی دەستپێکرد و دەچێتە وێستگەی ئاسمانیی تیناهی کە لە 29ـی مانگی نیسانی 2021دا حکومەتی چین دامەزراندنی لە بۆشایی ئاسمان راگەیاند. بەم هەوڵە نوێیەی چین کارەکانی لە بۆشایی ئاسماندا فراوانتر کرد و لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا چین توانی بەرد و خاک لە مانگەوە بیێنێتەوە بۆ سەر زەوی و هەروەها رۆبۆتێکی شەش ویلی تایبەت بە توێژینەوەی بۆشایی ئاسمانیش ناردە سەر مەریخ، لە ماوەی شەش مانگدا ئەمە سێیەمین سەرکەوتنی چینە لە بواری بۆشایی ئاسماندا.
هاوڵاتى ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەستنیشانی دەکات کە شێوازی دەسەڵاتداری لە هەرێمی کوردستان گەلێک بشێو و ئاڵۆز بووە و هۆشداری دەدات لەوەی شەڕی نێوان کوردان دەرەنجامی مەترسیداری دەبێت. رۆژی چوارشه‌ممه سه‌لاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی حزبه‌كه‌ی له شاری سلێمانی كۆبووه‌وه و لە کۆبوونەوەکەدا باسی لەوە کرد شێوازی ده‌سه‌ڵاتداریی له هه‌رێمی كوردستاندا گه‌لێك پشێو ئاڵۆز بووه و گۆڕانكارییه‌كان خێرا ڕوو ده‌ده‌ن . لەسەر مەترسییەکانی هەڵگیرسانی شەڕ، سه‌لاحه‌دین محەمەد به‌هائه‌دین جەختی کردەوە کە “تێگه‌یشتن له هاوكێشه سیاسیه‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و جیهان به‌گشتی، فاكته‌رێكی كاریگه‌ره بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزییه ناوخۆییه‌كان و شه‌ڕی نێوان كوردانیش ده‌ره‌نجامێكی مه‌ترسیداری ده‌بێت”. لە ٢٣ی مانگی ٤ی ئەمساڵەوە، گەریلا لە شەڕێکی قورسدایە لە بەرامبەر سوپای داگیرکەری تورک، پەکەکە ئەم هەوڵەی بە مەترسیدار و بە ” وەشاندنی خەنجەر لە پشتەوە” ناوزەد کردووە و هۆشداری داوە لەئەگەری هەڵگیرساندنی شەڕ و داوای لە لایەنەکانی باشووری کوردستان کردبوو کە لە دژی ئەم هەوڵە هەڵوێست بنوێنن.
هاوڵاتى ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 17ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 74 دۆلار و 17 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 71 دۆلار و 96 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.
هاوڵاتى جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا له‌گه‌ڵ تیمێکى سه‌ربازى فه‌ره‌نسییه‌کان کۆبوویه‌وه و تێیدا هه‌وڵ و ماندووبونى تیمه‌که‌ى له چوارچێوه‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش به‌رز نرخاند. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠٢١/٦/١٦ به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، له سلێمانى پێشوازى له به‌ڕێز کۆلۆنێڵ ئه‌شیل کۆمانده‌رى هێزه فه‌ره‌نسییه‌کان له هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق و سووریا و شاندێکى یاوه‌رى کرد. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆک، هه‌وڵ و ماندووبوونى تیمى سه‌ربازیى فه‌ره‌نسى له هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش له عێراق به‌رز نرخاند که هه‌میشه پاڵپشت بوونه بۆ نه‌مان و دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییانه‌ى تیرۆرستانى داعش له ناوچه‌که‌دا دروستى ده‌که‌ن. به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانى ئه‌م دواییه‌ى بۆ سه‌ر بنکه و تونێله شاراوه‌کانى داعش به گورزێکى کوشنده وه‌سف کرد که هێزه تایبه‌ته‌کانى لیواى کۆماندۆى سه‌ر به فه‌رمانده‌ییى هێزه‌کانى حه‌فتا و دژه‌تیرۆرى عێراق به پاڵپشتیى هێزه فه‌ره‌نسى و ئیتالییه‌کان تیایدا به‌شدار بوون و کاریگه‌ریى ئه‌رێنى له‌سه‌ر لاوازبوونى داعش له ناوچه‌که‌دا هه‌بوو. هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌ش له‌نێوان هێزه‌کانى عێراق و پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر بنکه و حه‌شارگه شاراوه‌کانى تیرۆریستانى داعش کرده‌وه، هه‌روه‌ها داڕشتنى پلانى داهاتوویان بۆ بنه‌بڕکردنى یه‌کجاره‌کیى داعش تاوتوێ کرد به‌تایبه‌ت له ناوچه‌کانى مادده‌ى ١٤٠ى ده‌ستوورى عێراقى که بۆشاییه ئه‌منییه‌کانیان کردۆته هه‌لێک بۆ ڕێکخستنه‌وه‌ى شانه نووستووه‌کانیان و په‌لامارى تیرۆریستى بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق.
هاوڵاتى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى رایگه‌یاند:" ماوه‌ى شه‌ش مانگه حکومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى ته‌رخانکراوى ده‌رمانى نه‌خۆشخانه‌ى هیواى خه‌رجنه‌کردوه"، راشیگه‌یاند:" نه‌خۆش هه‌یه بۆ ماوه‌ى 21 رۆژ و له‌م هه‌فته‌یه‌دا 20 ملیۆن دینارى داوه به‌ده‌رمان". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2021، سه‌باح هه‌ورامى به‌رێوه‌به‌رى ته‌ندروستى سلێمانى له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که شه‌ش مانگه حکومه‌تى هه‌رێم پاره‌ى ته‌رخانکراوى ده‌رمانى نه‌خۆشخانه‌ى هیواى خه‌رجنه‌کردوه، هه‌مو کۆمپانیاکانى ده‌رمان هێنانى ده‌رمانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ى هیوا ڕاگرتوه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" هه‌تا ئه‌و کاته‌ى پاره‌ى سلێمانى به‌کارده‌هات بۆ نه‌خۆشخانه‌کانى هه‌ولێر و دهۆک، پاره‌ى ده‌رمان به ته‌واوى ده‌درا، به‌ڵام کاتێک بڕیاردرا پاره‌ى بانکى سلێمانى ته‌نها بۆ نه‌خۆشخانه‌کانى سلێمانى به‌کاربێت، بڕیاردرا پاره‌ى کۆمپانیاکان بکه‌نه ته‌نها له‌سه‌دا دوو2%". به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى سلێمانى خسته‌روو، نه‌خۆش هه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا 20 ملیۆن دینارى داوه به ده‌رمان به ته‌نها بۆ 21 ڕۆژ، خێزان هه‌یه له‌م هه‌فته‌یه‌دا ئۆتۆمبێله‌که‌ى فرۆشتوه بۆ ده‌رمانى شێرپه‌نجه، به‌ڵام به‌شى پێداویستى نه‌خۆشه‌که‌ى نه‌کردووه.
هاوڵاتى چوار ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نن، له‌گه‌ڵ ناردنى پاره له‌لایه‌ن حکومه‌تى فیدڕاڵیه‌وه، پێویسته کۆتایى به لێبڕینى موچه بهێندرێت و قه‌ره‌بووى موچه بڕاوه‌کانى مانگه‌کانى رابردوو بکرێته‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2021، هه‌ریه‌ک له (سه‌رکه‌وت شه‌مسه‌دین، غالب محه‌مه‌د عه‌لی، ئه‌حمه‌د حاجى ره‌شید، رێبوار که‌ریم مه‌حمود) ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێن:" ناردنى پاره‌ى به‌غدا ده‌سکه‌وت نییه، راستکردنه‌وه‌ى چه‌وتییه‌کانى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى نه‌وته، چاره‌سه‌رى کۆتاییش گێڕانه‌وه‌ى نه‌وته بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى شه‌رعى و میلله‌ت و ده‌رهێنانى له‌ژێرده‌ستى حوکمڕانى شکستخواردوو". هه‌روه‌ها ده‌شڵێن:"سه‌ره‌ڕاى تێبینى و سه‌رنجه‌کانمان به‌ڵام له سۆنگه‌ى به‌رژه‌وه‌ندى مافى دارایى فه‌رمانبه‌ران به‌رگریمان له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021 کرد، ئێستاش پشتیوانى جێبه‌جێکردنى ته‌واوى به‌نده‌کانى یاساکه ده‌که‌ین به راده‌سکردنى داتاى فه‌رمانبه‌ران و داتاى تایبه‌ت به داهاتى خاڵه سنورى و باج و گومرک و به‌ده‌ستهێنانى شه‌فافیه‌تى زیاتر". هاوکات، ئاماژه‌یان به‌وه‌شکردووه ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێم ئه‌مه بکاته هه‌نگاوێک بۆ زیاترکردنى هه‌ماهه‌نگى ئیدارى و دارایى له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ کۆتایى هێنان به‌و زوڵمه‌ى له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران هه‌یه. ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره ئاشکراشیانکردوه، "پێویسته چیتر کۆتایى به زوڵمى لێبرینى موچه بهێنرێت و قه‌ره‌بوى موچه بڕاوه‌کانى مانگه‌کانى رابردوش بکرێته‌وه به‌بێ هیچ بیانوییه‌ک و فێڵکردنێک، چونکه ئیتر چاومان له‌سه‌ر ته‌واوى داهاتى نه‌وتى و نانه‌وتى ده‌بێت و چیتر شاردنه‌وه‌ى داهات لێپرسینه‌وه‌ى به‌دوادێت".
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیرکردنى بکوژى ژنێک ده‌ستخۆشى له پۆلیسى سلێمانى ده‌کات و رایده‌گه‌یه‌نێت، "به‌توندى ڕوبه‌ڕوى توندوتیژى دژى ژنان ده‌وه‌ستمه‌وه". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2021، قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی: "هه‌وڵه‌کانى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى و چاوکراوه‌ییان به‌رز ده‌نرخێنم و ده‌ستخۆشییان لێ ده‌که‌م بۆ ئاشکراکردن و ده‌ستگیرکردنى ئه‌و تۆمه‌تباره‌ى که تاوانێکى دڕندانه‌ى به‌رامبه‌ر ژنێک ئه‌نجامدابو له‌گۆڕستانى سه‌یوان له‌شارى سلێمانی". هه‌روه‌ها قوباد تاڵه‌بانى راشیگه‌یاند:"ئه‌مه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم بۆ ئه‌وه‌ى دوپاتیبکه‌مه‌وه که به‌توندى ڕوبه‌ڕوى توندوتیژى دژى ژنان ده‌وه‌ستمه‌وه، وه‌ک چۆن پێشتریش له‌چه‌ندین بۆنه‌دا باسمکردوه، هه‌مو هه‌وڵێکمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ێ بۆ ده‌ستگیرکردنى بکوژانى ژنان و روبه‌ڕوکردنه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ یاسا". پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، بنکه‌ى پۆلیسى سه‌یوان به‌ھاوکارى به‌شى پۆلیسى فریاکه‌وتن ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیرکرد که چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر ژنێکى له‌گۆڕستانى سه‌یوان خنکاندبوو دواتر ته‌رمه‌که‌ى به‌جێھێشتبوو.
هاوڵاتى وتەبێژی حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بریاریدا ٢٠٠ ملیار بنێرێت، ئەمەش دەستکەوتێکە بۆ حکومەت و هەموو خەڵکى کوردستان هیوادارین ئەم بریارە جێبەجێ بکرێت و لەبارەی نرخی بەنزین و دەوامی فەرمانگەکانیشەوە بڕیاریدا. ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 16ی حوزه‌یرانی 2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە. جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتى هەرێم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەبارەى بەرزبوونەوەى نرخى بەنزین لەگەڵ لایەنى پەیوەندیدار قسەیان کردوە، ئەمە پەیوەستە بە بەرزبوونەوەى نرخی نەوت، لە هەوڵی ئەوەداین کە نرخى بەنزین جێگیر بکەین کە دەبێت ئەمە چارەسەر بکرێت. هەروەها روونیشیکردەوە، کە ئەوان نازانن ئەو پارەیە کەی لە بەغداوە دێت و ئەوە کەوتووەتە سەر حکومەتى عێراق کە کەی دەینێرێت. ناوبراو دەشلێت" ئەو داهاتەى دەست حکومەت دەکەوێت تەنیا بۆ مووچە نییە، بەڵکو بۆ خزمەتگوزارییەکان، بۆیە ئەوەی لەسەر شانى حکومەتە بۆ دابینکردنى مووچە حکومەت هەوڵی تەواوى خۆی دەدات". ئاماژەى بەوەشکردوە، دەوام لەسەرتاسەرى حکومەت وەکو خۆى لێدێتەوەو تەناوب نامێنێت بۆ کەمکردنەوەى ئەو رۆتینەى کە هەبووە.
هاوڵاتى لە چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە هەرێمی مەتینا و ئاڤاشین، ١١ داگیرکەر سزادران. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2021، ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر چالاکی گەریلاکانی دژی سوپای داگیرکەری تورکیا لە هەرێمی مەتینا و ئاڤاشین ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە کە لە ئەنجامی چالاکی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار دژی سوپای داگیرکەری تورکیا ١١ داگیرکەر سزادراون.
ئارا ئیبراهیم سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان داوا دەکات پڕۆژه بودجە بنێردرێتە پەرلەمان و دەشلێت "تەسەور دەکەین بەم زوانە پرۆژە بودجە بنێردرێتە پەرلەمان". زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانیچکدا بەهاوڵاتى وت " چاوەروانین وەکو پەرلەمانی کوردستان پڕۆژه بودجەی ٢٠٢١ لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بنێردرێتە پەرلەمان". هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەکرد حکومەتی هەرێم ئەمرۆ یەکێک لەتەوەرەکانی گفتوگۆی لەسەر ناردنی پڕۆژه بودجەیە بۆ پەرلەمان و وتیشیط تەسەور دەکەم بەم زووانە رەوانە بکرێت". ئەمرۆ چوارشەممە ١٦ حوزەیرانی ٢٠٢١ حکومەتی هەرێم کۆبونەوە ئەنجام دەدات لەسەر چەند تەوەرێک کە یەکێکیان ناردنی پارەیە لەلایەن حوکمەتی عێراق و ناردنی پرۆژە بودجەی ٢٠٢١. سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی ئەوە دوپاتدەکاتەوە کە هیچ بیانویەک بۆ بەردەوامی لێبرینی موچە نەماوە و دەبێت حکومەتی هەرێم لەم مانگەوە موچەی تەواو دابەش بکات. وەک فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمان ئەمرۆ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان بەست و جەختیان کردەوە دوای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغداد بۆ ناردنی بڕەپارەیەک بۆ هەرێم و هەروەها دوای بەرزبونەوەی نرخی نەوت بۆ نزیکەی 74 دۆلار، ”داوا دەکەین کۆتایی بەلێبڕینی موچە بهێنرێت و حکومەت سەرجەم داهاتەکانی کۆبکاتەوە و کاری لەپێشینەی دابەشکردنی موچە بێت بەبێ لێبڕین”.
هاوڵاتى وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی مەترسیەک لەسەر ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات و رایگه‌یاند وەزیری دارایی عێراق کە دەبێت ئەو واژۆ لە تەمویلکردن بدات، هەتا پێش کۆبونەوەکە وتویەتی، "من لەدەرەوەی یاسای بودجە پارە نانێرم و دەبێت هەرێم فەقەرەکانی تایبەت بەمادەی 11 جێبەجێ بکات و بەجێبەجێکردنیشی هەرێم دەبێت 100 ملیار بداتە بەغدا". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2021، بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاندراوێکی بەناونیشانی "بریاری ناردنی 200 ملیارەکە چۆن بو؟" بڵاوکردەوە". دوێنێ لەدوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڵاوکرایەوە کە مانگانە 200 ملیار بۆهەرێم دەنێرن، لەراگەیاندنی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەمە باس نەکراوە، خۆی هەر باس نەکردنی ئەوەی پارە بۆ هەرێم دێت لە بەیانەکەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران جێگەی سەرسورمان و پرسیارە". وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەی بەوەشکردوە، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق کە دەبێت ئەو واژۆ لە تەمویلکردن بدات، هەتا پێش کۆبونەوەکە وتویەتی، "من لەدەرەوەی یاسای بودجە پارە نانێرم و دەبێت هەرێم فەقەرەکانی تایبەت بەمادەی 11 جێبەجێ بکات و بەجێبەجێکردنیشی هەرێم دەبێت 100 ملیار بداتە بەغدا (بۆ ریش چون سمێڵیان دانا) چونکە نرخی نەوت بەرزە و داهاتی 250 هەزار بەرمیل و تەسلیمکردنی نیوەی داهاتی نانەوتی بەقەولی عەلاوی هەر وادەکات". بەختیار شاوەیس باسی لەوەشکردوە، "دواتر وەک بەشداربویەکی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆی باسکردم، بەبێ دەنگدانی وەزیری دارایی لەئەنجومەنی وەزیران دەنگدراوە بەناردنی 200 ملیار دینار مانگانە، هەتا ئەوکاتەی کەهەرێم فەقەرەکانی یاسای بودجە جێبەجێ دەکات، بەشێوەی مقاسە بدرێ و دواتر حەق و حساب بکەن، بەڵام چۆن بوو کازمی و ئەنجومەنی وەزیران بەبێ دەنگدانی وەزیری دارایی ئەم دەنگەیاندا؟، سائیرون و کازمی پەلەپروزەی هەڵبژاردنی پێشوەختیانە، بەحساب نایانەوێ کێشەیان هەبێ و بۆ ئەمە چاوپۆشی دەکەن". رونیشیکردەوە، "گوشاری سیاسی لەماوەی رابردو لەسەر بەغدا چڕکرایەوە، پەیامی هاوسەرۆک شێخ لاهور وەک تەواوکەری سەردانی وەفدی باڵای یەکێتیی بەسەرۆکایەتی هاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی لەهەفتەی پێشتر بۆ بەغداد نمونەی گوشارەکانن، بەڵام لەمانەش گرنگتر بەردەوامی ئەم گوشارە سیاسیانەیە بۆ نەهێشتنی لێبڕینی موچە، چونکە بەپێی لێدوانی قسەکەری حکومەت، بۆ ئەوەی لێبڕینی موچە نەمێنێت پێویستیان بە 180 ملیار دینارە، واتە لەئەگەری هاتنی 200 ملیارەکەی بەغدا، ئیتر پاساوی لێبرینی موچە نامێنێ". بەختیار شاوەیس دەشڵێت، "کۆسپی ناردنی ئەم برە پارەیە وەزیری دارایی دەبێت، چونکە بەپێی یاسا تەنها عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عیراق دەتوانێ ئیمزای ناردنی پارەکە بکات و دەنگی بەبریارەکە نەداوە لەکۆبونەوەی دوێنێ، هەروەها کاردانەوەی هەندێک پەرلەمانتاری عیراق ئەوانەی کە لەیاسای قەرزدا کازمی یان وەستاند رەنگە کۆسپێکی دیکە بێت، بەلای ئێمەوە گرنگ هاتنی پارەکەو گرنگتر نەمانی لێبڕینی موچەیە، هەندێک خەڵکیش چۆن لەهەڵوێست و گوشارەکانمان تێدەگات، ئەوا ویژدانی خۆمان لەهەمو شتێک گرنگترە".
هاوڵاتى به‌شێک لە ئه‌ندامانی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێدانی 200 ملیار دیناری مانگانە بەهەرێمی كوردستان "نایاساییە" و پێچەوانەی یاسای بودجەیە. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2021، لیژنەی دەستپاكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا داوای لە داواكاری گشتی كردووە رێكاری یاسایی دژ بەحكومەتی مستەفا كازمی بگرێتە بەر ئەگەر بەغدا مانگانە 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكات. لیژنەی دەستپاكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، هۆشداریدەداتە حكومەت و بانكی ناوەندی كە ئەو "هەنگاوە" نەنێن. شەوی رابردوو بڕیاردرا دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان نایاساییە و پێچەوانەی ماددەی 11ـی بودجەی 2021ـە". لە راگەیاندراوەکەی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەماندا هاتووە، "هۆشداریی بە پەرلەمان و بانکی ناوەندی دەدەین ئەو هەنگاوە نایاساییە نەنێن". وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە 200 ملیار دینار بۆ پێدانی شایستەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی وردبینیکردنی داتاکانی تایبەت بە داهاتی نانەوتی لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان. رۆژی چوارشەممە 31ی ئاداری 2021 پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و بەگشتی دەنگی لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق دا، یەکێک لەو ماددانەش کە لە ماوەی رابردوودا کێشەی لەسەربوو، ماددەی 11 بوو لە پرۆژەیاسای بودجە، کە تایبەتە بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا بە کۆی دەنگ پەسندکرا، هەندێک لە ماددەکانیش هەموارکرانەوە. بەپێی ماددەی 11ـی یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2021، دەبێت هەرێمی کوردستان رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگەکانی خۆی بەرهەمبهێنێت، دوای گلدانەوەی تێچووی دەرهێنان، گواستنەوە و بڕی پێویست بۆ بەکارهێنانی نێوخۆ، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیلی ئەو نەوتە بە نرخی کۆمپانیای سۆمۆ رادەستی حکومەتی عێراق بکات، هاوکات دەبێت هەرێمی کوردستان 50%ـی داهاتی نانەوتیی خۆی رادەستی بەغدا بکات، ئەوکات حکومەتی عێراق بەشە بودجەی بۆ دەنێرێت، کە پێشبینی دەکرێت تێکڕا بگاتە زیاتر لە 10 تریلیۆن دینار. لە هەرێمی کوردستاندا 1 ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچە خۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.
هاوڵاتى کەجەکە پشتیوانی خۆی لە دەستپێشخەریی و هەوڵدانەکان بۆ پشتیوانی لە کوردستان ڕاگەیاند و داوا لە پەدەکە دەکات، هێزەکانی بکشێنێتەوە بۆ خاڵەکانی پێشووی. داواش لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد لە هاوبەشییکردن لەو شەڕی دەوڵەتی تورک هەڵیگرساندووە، بکشێتەوە. ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 16ی حوزه‌یرانی 2021، هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لەسەر هێنانی هێزەکانی پەدەکە بۆ ناوچەکانی گەریلا و هەوڵەکانی شاندەکانی ئاشتی بۆ پێش‌گرتن لە شەڕ و پشتیوانی لە کوردستان، ڕاگەیاندروێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: کەجەکە پشتیوانی خۆی لە هەوڵ و دەستپێشخەرییەکان بۆ پشتیوانی لە کوردستان ڕادەگەینێت و داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کردووە، کە کۆتایی بە هاوبەشیی لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە شەڕی کورد بێنێت. هەروەها کەجەکە داوای لە پەدەکە کردووە کە هێزەکانی بکشێنێتەوە بۆ خاڵەکانی پێشووی.
هاوڵاتى وه‌فدى نێوده‌وڵه‌تى و ئاشتیى به‌شداریى له خۆپیشاندانه‌که‌ى سبه‌ینێى سلێمانییدا ده‌کات دژ به داگیرکاریه‌کانى سوپاى تورکیا، که له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى ئاماده‌کارى بۆ کراوه که بریاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه کاتژمێر پێنجى ئێواره له‌به‌رده‌م باخى گشتى بۆ سه‌هۆڵه‌که ده‌ست پێ بکات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2021، له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسییدا له سلێمانی، وه‌فدى نێوده‌وڵه‌تى و ئاشتیى و ئازادیى بۆ کوردستان، ڕایانگه‌یاند، که سبه‌ینێ به‌شداریى له خۆپیشاندانه‌که‌ى شارى سلێمانییدا ده‌که‌ن، که هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى رێکیان خستووه. خۆپیشاندانه‌که‌ى سبه‌ینێ، به له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى ئاماده‌کارى بۆ کراوه که بریاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه کاتژمێر پێنجى ئێواره له‌به‌رده‌م باخى گشتى بۆ سه‌هۆڵه‌که ده‌ست پێ بکات. وه‌فدى ئاشتیى و ئازادیى بۆ کوردستان وه‌فدێکى نێوده‌وڵه‌تییه و له چه‌ندین وڵاتانى ئه‌وروپیى جیاجیاوه هاتوونه‌ته باشوورى کوردستان و ڕۆژى 14ى ئه‌م مانگه له هه‌ولێر که‌مپه‌ینى "ده‌ستپێشخه‌ریى نێوده‌وڵه‌تیى بۆ به‌رگریى له کوردستان و دژى داگیرکارییه‌کانى تورکیا"یان ڕاگه‌یاند.
هاوڵاتى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشه‌ممه لەبارەی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناردنی بەشە بودجەی هەرێم کۆدەبێتەوە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 16ی حوزه‌یرانی 2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە. بە گوێرەی راگەیاندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وروپا. دووه‌م: خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (١١) له یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١،و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له رۆژانی ٥/٣١ تاوه‌كو ٢٠٢١/٦/٢ و رۆژی ٢٠٢١/٦/٧ له به‌غدا. سێیه‌م: بابه‌تی ڕه‌شنووسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١. چواره‌م: خستنه‌ڕووی بابه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر ره‌شنووسی بڕیارێك بۆئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاماده‌كرابوو و ئاراسته‌ی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرابوو.
