هاوڵاتى وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی مەترسیەک لەسەر ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات و رایگه‌یاند وەزیری دارایی عێراق کە دەبێت ئەو واژۆ لە تەمویلکردن بدات، هەتا پێش کۆبونەوەکە وتویەتی، "من لەدەرەوەی یاسای بودجە پارە نانێرم و دەبێت هەرێم فەقەرەکانی تایبەت بەمادەی 11 جێبەجێ بکات و بەجێبەجێکردنیشی هەرێم دەبێت 100 ملیار بداتە بەغدا". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2021، بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاندراوێکی بەناونیشانی "بریاری ناردنی 200 ملیارەکە چۆن بو؟" بڵاوکردەوە". دوێنێ لەدوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بڵاوکرایەوە کە مانگانە 200 ملیار بۆهەرێم دەنێرن، لەراگەیاندنی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەمە باس نەکراوە، خۆی هەر باس نەکردنی ئەوەی پارە بۆ هەرێم دێت لە بەیانەکەی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران جێگەی سەرسورمان و پرسیارە". وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەی بەوەشکردوە، عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق کە دەبێت ئەو واژۆ لە تەمویلکردن بدات، هەتا پێش کۆبونەوەکە وتویەتی، "من لەدەرەوەی یاسای بودجە پارە نانێرم و دەبێت هەرێم فەقەرەکانی تایبەت بەمادەی 11 جێبەجێ بکات و بەجێبەجێکردنیشی هەرێم دەبێت 100 ملیار بداتە بەغدا (بۆ ریش چون سمێڵیان دانا) چونکە نرخی نەوت بەرزە و داهاتی 250 هەزار بەرمیل و تەسلیمکردنی نیوەی داهاتی نانەوتی بەقەولی عەلاوی هەر وادەکات". بەختیار شاوەیس باسی لەوەشکردوە، "دواتر وەک بەشداربویەکی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیران بۆی باسکردم، بەبێ دەنگدانی وەزیری دارایی لەئەنجومەنی وەزیران دەنگدراوە بەناردنی 200 ملیار دینار مانگانە، هەتا ئەوکاتەی کەهەرێم فەقەرەکانی یاسای بودجە جێبەجێ دەکات، بەشێوەی مقاسە بدرێ و دواتر حەق و حساب بکەن، بەڵام چۆن بوو کازمی و ئەنجومەنی وەزیران بەبێ دەنگدانی وەزیری دارایی ئەم دەنگەیاندا؟، سائیرون و کازمی پەلەپروزەی هەڵبژاردنی پێشوەختیانە، بەحساب نایانەوێ کێشەیان هەبێ و بۆ ئەمە چاوپۆشی دەکەن". رونیشیکردەوە، "گوشاری سیاسی لەماوەی رابردو لەسەر بەغدا چڕکرایەوە، پەیامی هاوسەرۆک شێخ لاهور وەک تەواوکەری سەردانی وەفدی باڵای یەکێتیی بەسەرۆکایەتی هاوسەرۆک بافڵ تاڵەبانی لەهەفتەی پێشتر بۆ بەغداد نمونەی گوشارەکانن، بەڵام لەمانەش گرنگتر بەردەوامی ئەم گوشارە سیاسیانەیە بۆ نەهێشتنی لێبڕینی موچە، چونکە بەپێی لێدوانی قسەکەری حکومەت، بۆ ئەوەی لێبڕینی موچە نەمێنێت پێویستیان بە 180 ملیار دینارە، واتە لەئەگەری هاتنی 200 ملیارەکەی بەغدا، ئیتر پاساوی لێبرینی موچە نامێنێ". بەختیار شاوەیس دەشڵێت، "کۆسپی ناردنی ئەم برە پارەیە وەزیری دارایی دەبێت، چونکە بەپێی یاسا تەنها عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عیراق دەتوانێ ئیمزای ناردنی پارەکە بکات و دەنگی بەبریارەکە نەداوە لەکۆبونەوەی دوێنێ، هەروەها کاردانەوەی هەندێک پەرلەمانتاری عیراق ئەوانەی کە لەیاسای قەرزدا کازمی یان وەستاند رەنگە کۆسپێکی دیکە بێت، بەلای ئێمەوە گرنگ هاتنی پارەکەو گرنگتر نەمانی لێبڕینی موچەیە، هەندێک خەڵکیش چۆن لەهەڵوێست و گوشارەکانمان تێدەگات، ئەوا ویژدانی خۆمان لەهەمو شتێک گرنگترە".
هاوڵاتى به‌شێک لە ئه‌ندامانی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێدانی 200 ملیار دیناری مانگانە بەهەرێمی كوردستان "نایاساییە" و پێچەوانەی یاسای بودجەیە. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2021، لیژنەی دەستپاكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەیاننامەیەكدا داوای لە داواكاری گشتی كردووە رێكاری یاسایی دژ بەحكومەتی مستەفا كازمی بگرێتە بەر ئەگەر بەغدا مانگانە 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكات. لیژنەی دەستپاكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق، هۆشداریدەداتە حكومەت و بانكی ناوەندی كە ئەو "هەنگاوە" نەنێن. شەوی رابردوو بڕیاردرا دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی عێراق مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "ناردنی 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان نایاساییە و پێچەوانەی ماددەی 11ـی بودجەی 2021ـە". لە راگەیاندراوەکەی لیژنەی دەستپاکیی پەرلەماندا هاتووە، "هۆشداریی بە پەرلەمان و بانکی ناوەندی دەدەین ئەو هەنگاوە نایاساییە نەنێن". وەزارەتی دارایی عێراق مانگانە 200 ملیار دینار بۆ پێدانی شایستەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکات، ئەمەش دوای تەواوبوونی وردبینیکردنی داتاکانی تایبەت بە داهاتی نانەوتی لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان. رۆژی چوارشەممە 31ی ئاداری 2021 پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و بەگشتی دەنگی لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی عێراق دا، یەکێک لەو ماددانەش کە لە ماوەی رابردوودا کێشەی لەسەربوو، ماددەی 11 بوو لە پرۆژەیاسای بودجە، کە تایبەتە بە بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەکەی پەرلەماندا بە کۆی دەنگ پەسندکرا، هەندێک لە ماددەکانیش هەموارکرانەوە. بەپێی ماددەی 11ـی یاسای بودجەی فیدراڵیی ساڵی 2021، دەبێت هەرێمی کوردستان رۆژانە 460 هەزار بەرمیل نەوتی خاو لە کێڵگەکانی خۆی بەرهەمبهێنێت، دوای گلدانەوەی تێچووی دەرهێنان، گواستنەوە و بڕی پێویست بۆ بەکارهێنانی نێوخۆ، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە داهاتی 250 هەزار بەرمیلی ئەو نەوتە بە نرخی کۆمپانیای سۆمۆ رادەستی حکومەتی عێراق بکات، هاوکات دەبێت هەرێمی کوردستان 50%ـی داهاتی نانەوتیی خۆی رادەستی بەغدا بکات، ئەوکات حکومەتی عێراق بەشە بودجەی بۆ دەنێرێت، کە پێشبینی دەکرێت تێکڕا بگاتە زیاتر لە 10 تریلیۆن دینار. لە هەرێمی کوردستاندا 1 ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچە خۆر هەن، کە 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن. حکومەت بۆ پێدانی مووچە بێ لێبڕین مانگانە 895 ملیار دیناری پێویستە، کە ساڵانە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینار دەکات.
هاوڵاتى کەجەکە پشتیوانی خۆی لە دەستپێشخەریی و هەوڵدانەکان بۆ پشتیوانی لە کوردستان ڕاگەیاند و داوا لە پەدەکە دەکات، هێزەکانی بکشێنێتەوە بۆ خاڵەکانی پێشووی. داواش لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد لە هاوبەشییکردن لەو شەڕی دەوڵەتی تورک هەڵیگرساندووە، بکشێتەوە. ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 16ی حوزه‌یرانی 2021، هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە، لەسەر هێنانی هێزەکانی پەدەکە بۆ ناوچەکانی گەریلا و هەوڵەکانی شاندەکانی ئاشتی بۆ پێش‌گرتن لە شەڕ و پشتیوانی لە کوردستان، ڕاگەیاندروێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: کەجەکە پشتیوانی خۆی لە هەوڵ و دەستپێشخەرییەکان بۆ پشتیوانی لە کوردستان ڕادەگەینێت و داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کردووە، کە کۆتایی بە هاوبەشیی لەگەڵ دەوڵەتی تورک لە شەڕی کورد بێنێت. هەروەها کەجەکە داوای لە پەدەکە کردووە کە هێزەکانی بکشێنێتەوە بۆ خاڵەکانی پێشووی.
هاوڵاتى وه‌فدى نێوده‌وڵه‌تى و ئاشتیى به‌شداریى له خۆپیشاندانه‌که‌ى سبه‌ینێى سلێمانییدا ده‌کات دژ به داگیرکاریه‌کانى سوپاى تورکیا، که له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى ئاماده‌کارى بۆ کراوه که بریاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه کاتژمێر پێنجى ئێواره له‌به‌رده‌م باخى گشتى بۆ سه‌هۆڵه‌که ده‌ست پێ بکات. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ى حوزه‌یرانى 2021، له کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌نووسییدا له سلێمانی، وه‌فدى نێوده‌وڵه‌تى و ئاشتیى و ئازادیى بۆ کوردستان، ڕایانگه‌یاند، که سبه‌ینێ به‌شداریى له خۆپیشاندانه‌که‌ى شارى سلێمانییدا ده‌که‌ن، که هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى رێکیان خستووه. خۆپیشاندانه‌که‌ى سبه‌ینێ، به له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانى سلێمانى ئاماده‌کارى بۆ کراوه که بریاره سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه کاتژمێر پێنجى ئێواره له‌به‌رده‌م باخى گشتى بۆ سه‌هۆڵه‌که ده‌ست پێ بکات. وه‌فدى ئاشتیى و ئازادیى بۆ کوردستان وه‌فدێکى نێوده‌وڵه‌تییه و له چه‌ندین وڵاتانى ئه‌وروپیى جیاجیاوه هاتوونه‌ته باشوورى کوردستان و ڕۆژى 14ى ئه‌م مانگه له هه‌ولێر که‌مپه‌ینى "ده‌ستپێشخه‌ریى نێوده‌وڵه‌تیى بۆ به‌رگریى له کوردستان و دژى داگیرکارییه‌کانى تورکیا"یان ڕاگه‌یاند.
هاوڵاتى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشه‌ممه لەبارەی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ناردنی بەشە بودجەی هەرێم کۆدەبێتەوە ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 16ی حوزه‌یرانی 2021، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت کۆدەبێتەوە. بە گوێرەی راگەیاندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ: یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ئه‌وروپا. دووه‌م: خستنه‌ڕووی دوا پێشهاته‌كانی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، نه‌وت و بانكی بازرگانی (TBI) بۆ مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (١١) له یاسای بودجه‌ی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی ٢٠٢١،و خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له رۆژانی ٥/٣١ تاوه‌كو ٢٠٢١/٦/٢ و رۆژی ٢٠٢١/٦/٧ له به‌غدا. سێیه‌م: بابه‌تی ڕه‌شنووسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢١. چواره‌م: خستنه‌ڕووی بابه‌تی ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌وامی دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێشتر ره‌شنووسی بڕیارێك بۆئه‌م مه‌به‌سته له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون ئاماده‌كرابوو و ئاراسته‌ی به‌ڕێزان ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرابوو.
هاوڵاتى جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند بایۆمەتری وایکرد بزانین کێ مووچە خۆری راستەقینەیە، بۆیه کێشەی بندیوار و سەردیواری چارەسەر کرد. قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم لە پێشەنگای تەکنەلۆژیای هایتێکس لە هەولێر رایگه‌یاند: ئەنجومەنی وه‌زیرانی عیراقی فیدراڵی بڕیارێکی دروستیدا بەوه‌ی به‌شە بودجەی هه‌رێمی کوردستان رەوانە بکات. وتیشی: "سیستەمی مووچە و میلاکانی ئێمە دواکەوتووە". قوباد تاڵەبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه دەیانەوێت حکومڕانی لە کوردستان باش بکەن. جه‌ختیشی كرده‌وه كه بایۆمەتری وایکرد بزانین کێ مووچە خۆری راستەقینەیە، بۆیه بایۆمەتری کێشەی بندیوار و سەردیواری چارەسەر کرد.ئه‌وه‌شی روونكردەوه كه به ئەلیکترۆنیکردنی دامودەزگاکان کاری لە پێشینەیانە، به‌ڵام یاسا کۆنەکان بەربەستی گەورەی بەردەم حکومەتن. قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: "هەواڵێکی خۆشم پێیە، کە 475 هەزار ژمارەی بێهاوتای کەسی بەسەر موچەخۆراندا دابەشدەکەین". دەشڵێت، "ئەمەش دەبێتە سەرەتایەک بۆ رێکخستنەوەی میلاک، بۆ باشتر خزمەتکردنی مووچەخۆران و بە سەرەتایەک بۆ بە ئەلکترۆنیکردنی حکومەت". پێشانگەی تەکنەلۆژیا بەناوی HITEX لە هەولێر بەهاوبەشی رێکخراوی روانگە لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بەڕێوەدەچێت. پێشانگەکە تاوەکو رۆژی 19ی حوزەیران بەردەوامدەبێت. تێیدا تیشکدەخرێتە سەر پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا لە کەرتە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و بە دیجیتاڵکردنی حکومەت، هەروەها پسپۆڕانی بواری تەکنەلۆژیای زانیاری بازرگانانەکان بەیەکەوە کۆدەکاتەوە.
هاوڵاتى رێکخراوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لەماف و ئازادییەکان لە چوارچێوەی پشتیوانی کردن لە گەلی کوردستان بەرامبەر هێرش و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەمڕۆ کاتژمێر 11 لە سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز دەکەن. ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 16ی حوزه‌یرانی 2021، رێکخراوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانیکردن لەماف و ئازادییەکان دوابەدوای کۆبوونەوە و چالاکییەکانیان لە هەولێر، ئەمڕۆ کاتژمێر ١١ی بەرلەنیوەڕۆ لە هۆتێل حەلواچی (شەقامی سالم) لە سلێمانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەبەستن و بانگەوازی‌یان دەبێت بۆ رای گشتی. ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ لە شاری هەولێر کەمپەینی دەستپێشخەرانی نێودەوڵەتی بۆ بەرگریی لە کوردستان لەدژی داگیرکاریی دەوڵەتی تورک ڕاگەیەندرا ئامانجی کەمپەینەکە گەیاندنی دەنگی کورد و پاراستنی خاکی کوردستانە لە داگیرکاریی تورکیا و کۆکردنەوەی دەنگ و پشتیوانیی زیاترە بۆ کوردان، هەروەها شکاندنی بێدەنگی نەتەروە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ئەورپایە لەبەرامبەر ئەو داگیرکارییانە.
هاوڵاتى جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند،" پێشبینی دەكەم تا كۆتایی ئه‌م مانگه، شایسته داراییه‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی هه‌رێمی كوردستان بگاتە هەرێم". به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند،"پێشبینیی ده‌كه‌م تا كۆتایی ئه‌م مانگه، شایسته داراییه‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی هه‌رێمی كوردستان كه بۆ هه‌ر مانگێك 200 ملیار دیاره بگاته هه‌رێم، ئه‌گه‌ر هه‌مووی به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌یه‌ت، ئه‌وا به چه‌ند قۆناغێك دێت". ئاماژەی بەوەشدا،"بڕیاره‌كه له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه كاری پێده‌كرێت و پێویسته ترلیۆنێك و 200 ملیۆن دینار له به‌غداوه بێت و دیار نییه كه‌ی پاره‌كه ده‌گات،بەڵام ئەگەری بەهێز هەیە پێش كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌و پاره‌یه بگات". وتیشی،"ره‌نگه ئه‌و پاره‌یه به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌یه‌ت، ره‌نگه به دوو قۆناغ یان سێ قۆناغ بێت، ئه‌وی دیكه‌ش تا كۆتایی ئه‌مساڵ، مانگی 200 ملیار دینار دێت". بەشیر حەداد ئەوەشی خستووەتەڕوو،" هێشتا مه‌ترسییه‌كان ماون و گرنگ ئه‌وه‌یه كۆڵ نه‌ده‌ین و به‌و نه‌فه‌سه حكومه‌تی هه‌رێم كار بكات، گرنگیش ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌نه كوردییه‌كان له به‌غدا به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین، ئێستاش هه‌وڵده‌درێت كێشه بۆ ئه‌م رێككه‌وتنه درووست بكرێت".
هاوڵاتى لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا و لە ئاسمان تەقێنرانەوە. شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی نزیک سەربازگەی رەشیدی شاری بەغدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی خستەخوارەوە، کە تەقەمەنی هەڵگرتبوو. فڕۆکەی دووەمیش لە ناوچەی گرتان لە باشووری شاری بەغدا خرایەخوارەوە، کە ناوچەکە لە بەرپرسیارێتی هێزەکانی لیوای حەوتی پۆلیسی فیدراڵی دایە. بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 10-06-2021 شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە فڕۆکەخانەی بەغدا بە سێ درۆن کراوەتە ئامانج . شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق سەبارەت بە رووداوەکە گوتی: "دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە گرووپە لە یاسا دەرچووەکان، بە سێ مووشەک بنکەی ئاسمانی بەلەدیان کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی هەبێت. جارێکی دیکە درەنگانێکی شەوی چوارشەممە فڕۆکەخانەی بەغدایان لە رێگەی 3 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردە ئامانج، کە فڕۆکەیەک خراوەتە خوارەوە." لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندینجار بنکەی عەین ئەسەد و بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کراونەتە ئامانج. بەردەوامیی ئەو هێرشانە بۆ سەر بنکە سەربازییەکان کە هێزەکان یان بەڵێندەر و کارمەندانی کۆمپانیا ئەمریکییەکانیان تێدایە، هاوکاتە لەگەڵ تۆمەتبارکردنی یەکینەکانی حیزبوڵڵای عێراقی و چەند گرووپێکی چەکداری دیکەی شیعە و نزیک لە ئێران بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە. لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا چەندینجاری دیکەش، لەرێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراو، هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی بەغدا، هەردوو میلیشیای کەتائیبی حزبوڵڵای عیراق و عەسائیب ئەهلولحەق، بە ئاشکرا رایگەیاندووە، تا کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، بەردەوام دەبن لەوجۆرە هێرشانە.
هاوڵاتى خالید شوانی، وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا باسى هه‌وڵه‌کانى قوباد تاڵه‌بانى ده‌کات له جێبه‌جێکردنى یاساى بودجه‌دا و ده‌شڵێت:"خۆشحاڵ بووین ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران بڕیاریدا مانگانه بڕى 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێمى کوردستان بنێرێت له01-01-2021 هه‌ژمار بکرێت". ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 15ى حوزه‌یرانى 2021، خالید شوانى وه‌زیرى هه‌رێم بۆ کاروبارى دانوستاندن له‌گه‌ڵ به‌غدا له فه‌یسبووکى خۆى په‌یامێکى له‌باره‌ى ناردنى 200 ملیار دینار مانگانه له به‌غداوه بۆ هه‌رێمى کوردستان بڵاوکرده‌وه و نوسیویه‌تى: "تیمى هاوبه‌شى چاودێریى دارایى فیدراڵى و هه‌رێمى کوردستان ده‌ستیان به وردبینى له داهاته نانه‌وتییه فیدراڵییه‌کان کردووه له ماوه‌یه‌کى نزیکدا راپۆرتى هاوبه‌شیان ئاماده ده‌بێت و به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى پابه‌ندییه‌کانى دیکه‌ى یاساى بودجه". خالید شوانى له به‌شێکى دیکه‌ى په‌یامه‌که‌یدا ئاماژه به هه‌وڵه‌کانى قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رۆکى وه‌فدى دانوسانکار ده‌کات و ده‌نوسێت:"پاش هه‌وڵ و گفتوگۆکانى تیمى دانوستاندنى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیى براى به‌ڕێزمان کاک قوباد تاڵه‌بانى له‌پێناو جێبه‌جێکردنى بڕگه‌کانى یاساکه و هه‌نگاونانى کرده‌یى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ جێبه‌جێکردنى پابه‌ندبوونه یاساییه‌کانی بووه". شه‌وى چوارشه‌ممه 31ى ئازارى 2021 په‌رله‌مانى عێراق کۆبووه‌وه و به‌گشتى ده‌نگى له‌سه‌ر مادده‌کانى پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق دا، مادده‌ى 11 تایبه‌ته به شکى هه‌رێمى کوردستان. به‌پێى مادده‌ى 11ى یاساى بودجه‌ى فیدراڵیى ساڵى 2021، ده‌بێت هه‌رێمى کوردستان رۆژانه 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى خاو له کێڵگه‌کانى خۆى به‌رهه‌مبهێنێت، رۆژانه داهاتى 250 هه‌زار به‌رمیلى ئه‌و نه‌وته به نرخى کۆمپانیاى سۆمۆ راده‌ستى حکومه‌تى عێراق بکات، له‌گه‌ڵ ته‌سلیمکردنى 50%ى داهاته فیدراڵییه‌کان و له‌به‌رانبه‌ردا پشکى هه‌رێم له نه‌فه‌قاتى فعلى به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67 ده‌گاته هه‌رێم.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان په‌یوه‌ندییه‌کى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجامدا و سوپاسى حکومه‌ته‌که‌ى کرد که "ره‌زامه‌ندى نیشانداوه له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا وئاشکراشیکرد که رێککه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراق به‌شه بودجه‌ى هه‌رێم له‌مانگى یه‌کى ئه‌مساڵه‌وه بگێڕێته‌وه". له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، مه‌سرور بارزانى نوسیویه‌تی:" ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا کازمى گفتوگۆمان ده‌رباره‌ى پابه‌ندبونى هاوبه‌ش کرد له‌پێناوى ده‌سته‌به‌رکردنى دڵنیایى زیاتر له‌په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێم و به‌غدا." هه‌روه‌ها بارزانى نوسیویشیه‌تی:" خۆشحاڵم به راگه‌یاندنى ئه‌وه‌ى که گه‌یشتوینه‌ته ڕێکه‌وتنێک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى به‌شه بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان، ئه‌مه‌ش له مانگى یه‌کى ئه‌مساڵه‌وه حیساب ده‌کرێت به (أپر رجعی)." مه‌سرور بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردوه:" سوپاسى سه‌رۆک وه‌زیرانم کرد بۆ رۆڵى به‌رچاوى له‌سه‌رکردایه‌تیکردنى عێراق و هه‌روه‌ها سوپاسى حکومه‌تى فیدراڵیم کرد بۆ پشتیوانیکردنى ڕێککه‌وتنه‌که. هاوکات ئه‌وه‌شى به وه‌رچه‌رخانێکى گرنگ و به یه‌که‌وه به سه‌ر به‌ربه‌ستێکى سه‌ختدا زاڵبوبوون وه‌سف کردووه.
ئارا ئیبراهیم ئه‌ندامێکى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ى دووپاتکرده‌وه که حکومه‌ته‌که‌ى کازمى به کۆى ده‌نگ بڕیاریانداوه مانگانه 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ره‌وانه بکه‌ن. شیروان میرزا، ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له کۆبونه‌وه‌ى حکومه‌تى عێراقدا به‌کۆى ده‌نگ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به‌سه‌رۆکایه‌تى مسته‌فا کازمى بریاریانداوه مانگانه برى 200 ملیار دینار بۆ هه‌رێم ره‌وانه بکرێت". ناوبراو وتیشى:" بریاره‌که به‌و شێوه‌یه‌یه که له‌م مانگانه‌وه ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌کرێت". هاوکات په‌رله‌مانتاره‌که‌ى یه‌کێتى له‌لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ناردنى 200 ملیار دینارى مانگانه لێبرینى موچه کۆتایى پێده‌هێنێت، وتیشى:" حکومه‌تى هه‌رێم که له‌سه‌دا 21ى موچه ده‌برێت که‌متر له 200 ملیار دینارى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى لێبرین نه‌مێنێت، بۆیه هیچ بیانوویه‌ک نامێنێ بۆ حکومه‌ت لێبرینى موچه بمێنێت".
هاوڵاتى نووسینگه‌ى رێکخه‌ر بۆ راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان له حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، وه‌ڵامى راپۆرتێکى رێکخراوى لێبوردنى نێوده‌وڵه‌تى سه‌باره‌ت به پرسى ئازادى راده‌ربڕین و سه‌روه‌رى یاسا له هه‌رێمى کوردستان ده‌داته‌وه. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى حوزه‌یرانى 2021، له به‌یاننامه‌یه‌کى نووسینگه‌ى رێکخه‌ر بۆ راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌کان هاتووه:"حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌و به‌هایانه‌ى گرتووه‌ته‌وه ئامێز که پێویستن بۆ به‌رجه‌سته‌کردنى وڵاتى دامه‌زراوه، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى مه‌ده‌نى هاوچه‌رخ و پشت ده‌به‌ستێت به ستراتیژى پته‌و بۆ داڕشتنى یاسا و رێسا به‌شێوه‌یه‌ک که له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئازادییه تاکه‌که‌سییه‌کان بێت". هه‌روه‌ها هاتووه: "بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسى کۆرۆنا له ساڵى رابردوودا، ئاڵنگارییه‌کى زۆرى خسه به‌رده‌م حکومه‌تى هه‌رێم، له به‌رامبه‌ردا، حکومه‌ت پاراستنى ته‌ندروستى گشتى له به‌رچاو گرتووه. به‌تایبه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان داواى له میدیایه‌کان کرد که هانى خه‌ڵکى نه‌ده‌ن بۆ سه‌رپێچیکردنى رێنماییه‌کانى وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى له پێناو پاراستنى گیانى هاووڵاتیان. سه‌رئه‌نجام، ئه‌وانه‌ى رێنماییه‌کانیان شکاند و گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا و ئه‌و میدیایانه‌شى هانى سه‌رپێچیکردنیان ده‌دا، دووچارى رێکارى یاسایى بوونه‌وه، به‌ڵام حکومه‌ت، به‌ده‌ر له رێکارى یاسایی، هیچ که‌سى له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌کردووه". هه‌روه‌ها له به‌شێکى دیکه‌ى به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: "له راستیدا، له‌و گردبوونه‌وانه‌ى راپۆرته‌که‌ى ئه‌منستى ئاماژه‌ى پێداون، هێزه ئه‌منییه‌کان ته‌قه‌یان لێ‌کرا و کارمه‌ندانى هێزه ئه‌منییه‌کان و خه‌ڵکى مه‌ده‌نى برینداربوون، هه‌روه‌ها زیانى زۆر به موڵک و ماڵى گشتى و تایبه‌ت که‌وت". هاوکات نوسینگه‌ى رێکخه‌ر، له به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه:"حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان میدیاى ئازاد به کۆڵه‌گه‌یه‌کى گرنگى حوکمڕانى و توخمێکى بنه‌ڕه‌تى دیموکراسى ده‌زانێت، ئێمه شانازى ده‌که‌ین که کوردستان میدیاى ئازاد و بێ به‌ندوباوى هه‌یه، نموونه‌ى به‌رجه‌سته‌کردنى به‌هاکانى ئازادى راده‌ربڕین و ئازادى راگه‌یاندنه له ناوچه‌که و هه‌میشه پێویستى هه‌یه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى دۆخه‌که". له باره‌ى سیسته‌مى یاسایى و دادوه‌رى هه‌رێمى کوردستانیشه‌وه، له به‌یاننامه‌که‌دا روونکراوه‌ته‌وه، که "حکومه‌تى هه‌رێم داواى له نێرده‌ى تایبه‌تى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بۆ هاریکارى عێراق (یۆنامی) و نووسینگه‌ى تایبه‌تى کۆمیسیارى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ مافه‌کانى مرۆڤ کردووه تا هاوکار بن له به‌ره‌وپێشبردنى سیسته‌مى یاسایی، هاوکات، ئێستا هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا هه‌یه بۆ راهێنان به دادوه‌ران. ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، "حکومه‌تى هه‌رێم رێککه‌وتنى له‌گه‌ڵ کۆمیته‌ى خاچى سوور هه‌یه و به گوێره‌ى رێککه‌وتنه‌که لایه‌نى ناوبراو بۆى هه‌یه بێ مۆڵه‌ت سه‌ردانى ته‌واوى زیندانى و سه‌نته‌رى چاکسازییه‌کان بکا له هه‌رێم، یۆنامییش به‌م دواییانه مۆڵه‌تى سه‌ردانى پێدراوه، له ژێر رۆشنایى ئه‌م رێککه‌وتنه، یۆنامى 14 سه‌ردانى ئه‌نجامداوه و چاوپێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ 60 زیندانى ئه‌نجامداوه".
هاوڵاتى رێکخراوى ئه‌منستیى ئینته‌رناشناڵ ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى کوردستان و ئاژانسى پاراستن به سه‌رکوتکردنى خۆپیشانده‌ران له رێگه‌ى ده‌ستگیرکردنیان و دادگایی‌کردنیان به‌شێوه‌یه‌کى نادادپه‌روه‌رانه و ترساندنیان تۆمه‌تبار ده‌کات" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى حوزه‌یرانى 2021، له ماڵپه‌رى فه‌رمیى خۆیدا راپۆرتێکى به‌هه‌ر سێ زمانى کوردى و عه‌ره‌بى و ئینگلیزى بڵاوکردووه‌ته‌وه و داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات که" کۆتایى به هه‌ڵمه‌تى ترساندن و تۆقاندن و ده‌ستگیرکردنى هه‌ڕه‌مه‌کى و دادگاییکردنى نادادپه‌روه‌رانه و هه‌ڵمه‌تى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له رۆژنامه‌وانان و چالاکوانان و که‌سوکاره‌کانیان بهێنن". رێکخراوه‌که ده‌ڵێت، به‌رده‌وام دیدار و کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک پارێزه‌ر و چالاکوانانى بواره‌کانى مافه‌کانى مرۆڤ کردووه، له ناوه‌ڕاستى ساڵى 2020دا له هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانیدا خۆپیشاندانى فراوان کراوه، داواى کۆتاییهێنان به گه‌نده‌ڵی، خزمه‌تگوزاریى باشتر، پێدانى مووچه دواکه‌وتووه‌کانى فه‌رمانبه‌ران کراوه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌کان به‌تایبه‌تى له ناوچه‌ى بادینان زیاتر له سه‌د که‌سیان ده‌ستگیرکردووه. تا ئێستا 30 که‌س له گرتووخانه‌کاندا ماونه‌ته‌وه. رێکخراوى لێبووردنى نێوده‌وڵه‌تیى ده‌ڵێت 21 چاوپێکه‌وتنى له‌گه‌ڵ قوربانیان و که‌سوکارى ده‌ستبه‌سه‌رکراوان و پارێزه‌ران و کارمه‌ندانى مافه‌کانى مرۆڤ و رۆژنامه‌وانان له هه‌رێمى کوردستان کردووه، چاوى به په‌ڕاوى به‌ندکراواندا خشاندووه. به‌مه‌ش که‌یسى 14 که‌سى له بادینان تۆمارکردووه، که سێیانیان رۆژنامه‌وان و 11 چالاکوانى مه‌ده‌نى و سیاسیین، که له مانگه‌کانى نێوان ئاب و تشرینى یه‌که‌مى 2020 به‌شێوه‌یه‌کى هه‌ڕه‌مه‌کى "له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش و ده‌زگاى پاراستنى پارتى ده‌ستگیرکراون". رێکخراوه‌که که‌یسى شه‌ش له‌و ده‌ستبه‌سه‌رکراوانه‌ى به "شوێنبزربوو" تۆمارکردووه، که به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌کان کردووه یان ره‌خنه‌یان له ده‌سه‌ڵاتدارانى ناوخۆ یان به‌هۆى کارى رۆژنامه‌ڤانییه‌وه بووه. شه‌ش که‌سه شوێن بزربووه‌کان له نێوان 10 رۆژ تاوه‌کو سێ مانگ شوێن بزرکراون "ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى یاساى نێوده‌وڵه‌تیى به تاوان هه‌ژمار ده‌کرێت". ئه‌مه به‌پێى راپۆرتى رێکخراوه‌که. کۆتایى به هه‌ڵمه‌تى ترساندن و تۆقاندن و ده‌ستگیرکردنى هه‌ڕه‌مه‌کى و دادگاییکردنى نادادپه‌روه‌رانه و هه‌ڵمه‌تى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له رۆژنامه‌وانان و چالاکوانان و که‌سوکاره‌کانیان بهێنن هاوکات له راپۆرته‌که‌ى ئه‌منستیدا هاتووه: "پێنج له‌م که‌سانه‌ش به شه‌ش ساڵ به‌ندکردن سزادراون، ئه‌وانى به‌شێوه‌یه‌کى نادادپه‌روه‌رانه دادگایى کراون. چوار له‌م که‌سانه‌ش هه‌ڕه‌شه له ئه‌ندامانى خێزانه‌کانیان کراوه و گێچه‌ڵییان پێکراوه و هه‌ڕه‌شه‌ى زاره‌کییان لێکراوه". هه‌ر له‌باره‌ى که‌یسى ئه‌م 14 که‌سه، رێکخراوه‌که ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که هێزه ئه‌منییه‌کان به‌بێ فه‌رمانى ده‌ستگیرکردن و به‌بێ روونکردنه‌وه‌ى هۆکارى ده‌ستگیرکردنیان، هه‌ڵیانکوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌کانیان و بردوویانن، تا ئاماده‌کردنى ئه‌م راپۆرته، پێنج له ده‌ستبه‌سه‌رکراوه‌کان تائێستا رێگه‌یان پێنه‌دراوه چاویان به که‌سوکاره‌کانیان بکه‌وێت. له کاتێکدا هێزه‌کانى ئاسایش له هه‌ولێر و دهۆک ره‌تیانکردووه‌ته‌وه ئه‌و ده‌ستگیرکراوانه له‌لاى ئه‌وان بن. له به‌شێکى دیکه‌ى راپۆرته‌که‌ى ئه‌منستى ئینته‌رناشناڵ، تیشک خراوه‌ته سه‌ر دادگاییکردنى گیراوانى بادینان و ئاماژه به‌وه‌کراوه تۆمه‌تى زۆر قورسیان خراوه‌ته پاڵ وه‌ک سیخوڕی‌کردن بۆ لایه‌نى ده‌ره‌کى و زیان گه‌یاندن به ئاسایش و سه‌روه‌ریى هه‌رێمى کوردستان و پێدانى زانیارى هه‌ستیار به په‌که‌که و مه‌ترسى خستنه سه‌ر ژیانى به‌رپرسه باڵاکانى هه‌رێم و کۆکردنه‌وه‌ى چه‌ک و به‌ڕێوه‌بردنى گرووپى چه‌کدارى نه‌ناسراو. له ئه‌نجامدا رۆژى 16ى شوباتى 2021 دادگاى دووى تاوانه‌کان له هه‌ولێر، سزاى شه‌ش ساڵ زیندانیکردنى به‌سه‌ر هه‌ریه‌ک له‌م چالاکڤانانه سه‌پاندووه. باس له‌وه‌شکراوه، که به ئاماده‌بوونى نوێنه‌رانى نێرده‌ى هاریکارى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان "یونامی" و له‌به‌رچاوى پارێزه‌ران، گیراوانى بادینان به ده‌سته‌ى دادوه‌رانیان گوتبوو که "ئاسایش دانپێدانانه‌کانیان له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌وه وه‌رگرتوون و واژۆیان پێکردوون"، پارێزه‌رانیش پێداگرییان له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه، که‌سیان دۆسیه‌ى تاوانه‌کانیان پێش و پاش دادگاییکردنه‌که‌شیان نه‌بینیوه. هاوکات ئه‌منستى له راگه‌یێندراوه‌که‌دا ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه و داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان ده‌کات "کۆتایى به هه‌ڵمه‌تى ترساندن و تۆقاندن و ده‌ستگیرکردنى هه‌ڕه‌مه‌کى و دادگاییکردنى نادادپه‌روه‌رانه و هه‌ڵمه‌تى تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له رۆژنامه‌وانان و چالاکوانان و که‌سوکاره‌کانیان بهێنن".
هاوڵاتى لاهور شێخ جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان رایگه‌یاند:" به‌مزوانه ده‌ره‌نجامه باشه‌کانى رێککه‌وتنى نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌رده‌که‌وێت و فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانى هه‌رێم مژده‌ى خۆش ده‌بیستن". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى حوزه‌یرانى 2021، لاهور شێخ جه‌نگى له‌لێدوانێکدا له‌کاتى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌نده‌کانى یه‌کێتى له‌سلێمانى وتى:"یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له‌ماوه‌کانى رابردو هه‌نگاوى ته‌ندروستى ناوه و ئاڕاسته‌که به‌ره‌و به‌غدا بوه، رێککه‌وتنه‌که راسته به‌وادره‌کانى ده‌رنه‌که‌وتون له‌وانه‌یه ئه‌م مانگه مژده‌ى خۆش هه‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌ران، ئه‌گه‌ر نه‌بێت مانگى داهاتووتر ده‌بێت". هه‌روه‌ها وتیشى:" ئه‌مانه هه‌مو هه‌نگاوى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان بون که لایه‌نه‌کانى دیکه‌شى له‌گه‌ڵ خۆى په‌لکێش کردوه بۆ به‌غدا، ئێمه (یه‌کێتی) نه‌باین ئه‌و شته نه‌ده‌بوو". سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى هه‌ردولا پابه‌ندبونى خۆیان به‌جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتن له‌سه‌ر یاساى بودجه‌ى 2021 ده‌ربریووه، به‌ڵام تائێستا هه‌رێم داهاتى نه‌وت و به‌غداش بودجه‌ى کوردستانى ره‌وانه‌کردووه.
