هاوڵاتى وه‌زیرى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێن که"به ڕاى گشتى راده‌گه‌یێنین که پاراستنى ئارامى وسه‌قامگیرى ناو هه‌رێمى کوردستان به گشتى وهه‌ولێرى پایته‌خت هێڵى سووره ورێگا ناده‌ین له ژێر هیچ بیانوویه‌ک و له ژێرناوى هیچ گرووپێک ، ئه‌م سه‌قامگیریه تێک بدرێت". که‌مێک له‌مه‌وبه‌ر رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆ له راگه‌یه‌ندراوێکیدا ده‌شڵێت:"داواش له‌و گرووپانه‌ى به ناو ئاشتى وئازادى ده‌که‌ین خۆیان نه‌که‌نه ئامرازێک بۆ تێکدانى بارى ئه‌منیى هه‌رێم. ئه‌گه‌ر به ڕاستیش نیازیان ئاشتى وئارامییه، با ڕووى قسه‌کانیان ئاراسته‌ى قه‌ندیل بکه‌ن". ده‌قى راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زیرى ناوخۆ: دواى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى ڕابردوو چه‌ندین جار چه‌کدارانى په‌که‌که په‌لامارى ھێزى پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌کانى هه‌رێمى کوردستانیان داوه و چه‌ندین ئه‌فسه‌ر وپێشمه‌رگه‌یان شه‌ھید و بریندار کردووه و ھه‌موو ھه‌وڵیان بۆ تێکدانى ئارامى وئاسایشى هه‌رێمى کوردستانه. به‌داخه‌وه له ڕۆژانى رابردووش‌دا شه‌ش پێشمه‌رگه‌یان شه‌ھید کرد و چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ى تریش بریندار بوون . چه‌ندین ساڵه به‌ھۆى بوونى چه‌کدارانى په‌که‌که سه‌دان گوند و ئاوایى ناوچه سنووریه‌کان چۆلکراون و زیانێکى زۆرى ماددى به‌ر هاووڵاتییانى ئه‌و ناوچانه که‌وتووه. هاوکات به‌رده‌وام ھه‌وڵى ده‌ستوه‌ردان له کاروبارى ناوخۆى ھه‌رێمى کوردستان و دروستکردنى پشێوى و نا ئارامیان له ناو هه‌رێم داوه ، ئه‌ویش به ڕێگاى جۆراوجۆر له‌وانه له‌م ڕۆژانه‌دا وه‌ک به‌شێک له پیلانه‌کانیان له دژى ھه‌رێم و به ھاوکارى ده‌ستێکى ناوخۆیی، چه‌ندین ھاووڵاتى خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ى ئه‌وروپاییان ناردووه بۆ ناو هه‌رێم بۆ به کارهێنانیان وه‌ک ئامرازێک بۆ تێکدانى سه‌قامگیریى ناو هه‌رێم له ژێر ناوى گرووپى به‌ناو ئاشتى و ئازادی. لێره‌دا به ڕاى گشتى راده‌گه‌یێنین که پاراستنى ئارامى وسه‌قامگیرى ناو هه‌رێمى کوردستان به گشتى وهه‌ولێرى پایته‌خت هێڵى سووره ورێگا ناده‌ین له ژێر هیچ بیانوویه‌ک و له ژێرناوى هیچ گرووپێک ، ئه‌م سه‌قامگیریه تێک بدرێت. داواش له‌و گرووپانه‌ى به ناو ئاشتى وئازادى ده‌که‌ین خۆیان نه‌که‌نه ئامرازێک بۆ تێکدانى بارى ئه‌منیى هه‌رێم. ئه‌گه‌ر به ڕاستیش نیازیان ئاشتى وئارامییه، با ڕووى قسه‌کانیان ئاراسته‌ى قه‌ندیل بکه‌ن چونکه شه‌ڕانگێزى ونائارامى له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت، پێویسته ئه‌و گرووپانه داوا له په‌که‌که بکه‌ن چیتر ده‌ست نه‌خاته ناو کاروباره‌کانى هه‌رێمى کوردستان وسنوورێک بۆ شه‌ڕفرۆشییه‌کانیان و دژایه‌تى خه‌ڵکى ئاشتیخوازى هه‌رێمى کوردستان دابنێن. وه‌زاره‌تى ناوخۆی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان 10-6-2021
هاوڵاتى پارتى یه‌کێتیى دیموکرات(په‌یه‌ده)، به‌توندى ئیدانه‌ى ده‌ستگیرکردنى نوێنه‌رانى پارته‌که‌یان و نوێنه‌رى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى رۆژئاڤا ده‌کات که به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانه‌وه له هه‌ولێر ده‌ستگیرکران. ده‌شڵێت: ئه‌و کرده‌وانه ده‌چنه خزمه‌تى دوژمنه‌وه. ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى حوزه‌یرانى 2021، پارتى یه‌کێتیى دیموکرات (په‌یه‌ده) له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند:" له پێشهاتێکى مه‌ترسیداردا، نوێنه‌رى په‌یوه‌ندییه‌کانى ئێمه له هه‌ولێر، مسته‌فا عوسمان خه‌لیل و ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌و شاره، مسته‌فا عه‌زیز و هه‌روه‌ها نوێنه‌رى خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریى رۆژئاڤا، جیهان حه‌سه‌ن له سه‌عات 3ى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌کاتێکدا به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ى هه‌ولێر رۆیشتون به‌مه‌به‌ستى پێشوازێکردن له چه‌ند میوانێک، له‌لایه‌ن هێزه‌کانى سه‌ربه پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه ده‌ستگیرکراون". هه‌روه‌ها جه‌ختیشى کردۆته‌وه "لێکه‌وته‌وکانى ئه‌م جۆره کرده‌وانه له ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستانه‌و ئه‌و جۆره کرده‌وانه‌ش ده‌چنه خزمه‌ت ئه‌و دوژمنانه‌ى که هه‌وڵى چاندنى تۆوى دوبه‌ره‌کى و لێکنزیکبونه‌وه‌ى لایه‌نه کوردییه‌کان ده‌ده‌ن". هه‌روه‌ها له به‌شێکى دیکه‌ى به‌یاننامه‌که‌یدا، په‌یه‌ده ئیدانه‌ى توندى ئه‌و کرده‌وانه‌ى کردوه‌و داواى کردوه به‌په‌له ئازادبکرێن،" ئیدانه‌ى هه‌ر جوڵه‌یه‌ک ده‌که‌ین له هه‌ر لایه‌نێکه‌وه بێت بۆ پێشێلکردنى مافى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌و تێکۆشان دژبه تاوانه‌کانى سوپاى تورکیا که به‌شێوه‌یه‌کى سیستماتیک به‌رده‌وامن".
هاوڵاتى داواکارى گشتیى دادگاى باڵاى تورکیا، رایگه‌یاند: دۆسیه‌ى داخستنى هه‌ده‌په-یان ئاماده کردووه و پێشکه‌شى دادگاى ده‌ستوورییان کردووه‌و له‌ماوه‌ى 15 رۆژدا بڕیارى لێده‌درێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى حوزه‌یرانى 2021، به‌کر شاهین داواکارى گشتیى دادگاى باڵاى تورکیا، له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسیدا له باره‌ى دۆسیه‌ى داخستنى هه‌ده‌په، رایگه‌یاند "دۆسیه‌ى سکاڵانامه‌که‌مان ئاماده‌کردووه و خستوومانه‌ته به‌رده‌ست دادگاى ده‌ستووریی. له‌ئێستاشدا دادگاى ده‌ستووریى ماوه‌ى 15 رۆژى هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه بۆ دۆسیه‌که بکات". هه‌روه‌ها به‌کر شاهین ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو: "ئێمه هه‌رچییه‌کمان له توانادابووبێت کردومانه، سه‌رجه‌م بڕیار، دۆسیه و لێدوانه‌کانى به‌رپرسانى هه‌ده‌په-مان وه‌ک به‌ڵگه خستووه‌ته ناو دۆسیه‌که‌وه که 843 لاپه‌ڕه‌یه. تیایدا داوا کراوه قه‌ده‌غه‌ى کارى سیاسیى بخرێته سه‌ر 451 که‌س و رێوشوێنى پێویستیش له به‌رامبه‌ر هه‌ژماره بانکییه‌کانى هه‌ده‌په بگیردرێته‌به‌ر". پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) پارتێکى سیاسییه له تورکیا، له 15ى تشرینى یه‌که‌مى 2012 له لایه‌ن چه‌ند کوردێک دامه‌زراوه و سێ له که‌سه دیاره‌کانى ئه‌و پارته پێشتر له پارتى ئاشتى و دیموکراسى (به‌ده‌په)دا بوون. جگه له سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش ھاوسه‌رۆکى پێشووی، هه‌زاران سه‌رکرده‌و کادرو چالاکوان و په‌رله‌مانتارانى ھه‌ده‌په له‌زیندانه‌کانى تورکیادان.
هاوڵاتى بانکى ناوه‌ندى عیراق بڵاویکرده‌وه، بڕیارماندا به زیادکردنى بڕىفرۆشتنى دراوى بیانى (دۆلار) به‌شێوه‌ى کاش به بانکه‌کان و کۆمپانیاکانى کڕین و فرۆشتنى دراو. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ى حوزه‌یرانى 2021، له‌راگه‌یه‌نراوێکدا، بانکى ناوه‌ندى عێراق رایگه‌یاند:" بڕیارماندا به زیادکردنى بڕى فرۆشتنى دراوى بیانى به‌شێوه‌ى کاش به بانکه‌کان و کۆمپانیاکانى کڕین و فرۆشتنى دراو، تا ته‌واوى پێداویستییه‌کانیان پڕبکرێته‌وه". هه‌روه‌ها بانکى ناوه‌ندى عێراق رونیشیکردۆته‌وه، ئامانج له‌م هه‌نگاوه پڕکردنه‌وه‌ى داواکارییه‌کانه له‌سه‌ر دراوى بیانى و بۆ هێنانه‌دى ئامانجى سیاسه‌تى دراوه. به‌پێى پشکى هه‌فتانه‌ى بانکه‌کان 300 هه‌زار دۆلار کۆمپانیاکانى کڕین و فرۆشتنى دراو، جۆرى A ده‌کرێته 2 ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلار له هه‌فته‌یه‌ک، جۆرى Bى ئه‌و کۆمپانیایانه بڕى 750 هه‌زار دۆلار له هه‌فته‌یه‌کدا وه‌رده‌گرن و کۆمپانیاکانى جۆرى C پشکه‌که‌یان له مانگێکدا 70 هه‌زار دۆلار ده‌بێت. چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌هاى دۆلار دابه‌زێت دواى ئه‌و بریاره‌ى بانکى ناوه‌ندى عێراق که له ئێستادا به‌هاى 100 دۆلار له بازاڕه‌کانى ناوخۆدا، 150 هه‌زار دینارى تێپه‌ڕاندووه.
هاوڵاتى سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند پابەندبوونی هەرێمی کوردستانی بە پەرەپێدانی کولتووری پێكه‌وه ژیانى ئاشتییانە دووپات دەكەینەوە. ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی حوزەیرانی 2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گەڵ سۆفی ویلمز، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا کۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا، برەودان بە پوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەلجیکا و دوا پەرەسەندنەکانى عێراق و ناوچەکە بەگشتى، پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی، مەترسی و هەڕەشەکانی تیرۆر و شەڕى داعش و ڕووبەڕووبوونەوەی توندڕەوی و بنبڕکردنی هۆکارەکانی و کارکردن بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی و تەناهی لە ناوچەکە و چەند پرسێکى جێى بایەخى هاوبەش تاووتوێ کران. سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، جەختی لە گرنگیی بەردەوامی هاوكاری و هەماهەنگی بەلجیکا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە. جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی بەلجیکا، سوپاسی هەماهەنگیی وکارئاسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ نێردەکانی بەلجیکا بۆ عێراق و سوریا. هاوكات هاوسۆزی و پشتیوانیی و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی هەمەلایەنە لە گەڵ هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی گرفت و ئاستەنگە ئەمنییەکان و تیرۆر بەگشتی .
هاوڵاتى نوێنەری پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سێ بەرپرسییان لە هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن هێزێکەوە دەستگیرکراون. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 نوری ئەسعەد، نوێنەری پەیەدە لە هەرێمی کوردستان راگەیاند "سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هەر یەک لە جیهاد حەسەن، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە هەرێمی کوردستان، مستەفا عوسمان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی پارتی یەکێتی دیموکراتی لە هەولێر، مستەفا عەزیز، ئەندامی نوێنەرایەتی پەیەدە، لە شاری هەولێر دەستگیرکراون". نووری ئەسعەد ئاماژەی بەوەدا، "ئەو سێ کەسە چوونەتە پێشوازی ژمارەیەک رۆشنبیر، کە لە ئەوروپاوە دەهاتن، بەڵام لە فڕۆکەخانە دەستگیرکراون". سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو سێ کەسە، نووری ئەسعەد باسی لەوەکردووە، " نازانم بۆچی دەستگیرکراون، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ ئەو بابەتە لەسەر هێڵە".
هاوڵاتى کۆمیتەی دیالۆگی ناوخۆیی كه له‌ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تى دیار پێكهاتوه ڕایگه‌یاند سه‌ردانى هه‌ردوو لایه‌نى ناكۆكیه‌كانى ئێستا پارتى‌و په‌كه‌كه یان كردوه بۆ هێوركردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیانه‌ى ڕویان له‌هه‌رێمى كوردستان كردوه، له‌بانگه‌وازیه‌كه‌شیاندا داواده‌كات، "هه‌ردولا هێرشى میدیایی بۆسه‌ر یه‌كتر ڕابگرن". ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 له‌بانگه‌وازیه‌كى به‌په‌له‌دا کۆمیتەی دیالۆگی ناوخۆیی ڕایگه‌یاندوه، "کوردستان لەبەردەم هەڕەشەی شەڕی ناوخۆیی‌و دەرەکیدایه‌و تائێستاش دەرفەتی گەورە لەبەردەم خەڵکی کوردستان‌و هێزە سیاسییەکانیدا هەیە کە دۆزی کوردستان بەئاقارێکی سەرکەوتووانەدا ببەن‌و دەستکەوتی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان بەدەستبێت، با پێکەوە هەوڵبدەین لەجێی شەڕی ناوخۆ سوود لەدەرفەتەکان بۆ پەرژەوەندی گەلی کوردستان ببینین". ئه‌وه‌شى ڕونكردۆته‌وه، "هەر لەسەرەتای گرژییەکانەوە دەستمان بەهەوڵی ناوبژیوانی‌و خۆشکردنی زەمینەی دیالۆگ کرد، شاندی کۆمیتەکە سەردانی هەردوولایەنی ناکۆک‌و زۆربەی لایەنە کوردستانییەکان کرد‌و ئه‌وه‌شى به‌ئێمه بكرێت بۆ دورخستنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسیانه درێغى ناكه‌ین". ده‌قى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه: بانگەواز لەکۆمیتەی دیالۆگی ناوخۆییەوە کوردستان لەبەردەم هەڕەشەی شەڕی ناوخۆیی‌و‌و دەرەکیدا گەلی ئازادیخوازی کوردستان هەروەک ئاگادارن گرژی‌و ئاڵۆزیی نێوان چەند هێزێکی کوردستانیی لەئاستێکی مەترسیداردایە. ئەم دۆخەش خەڵکی کوردستانی زۆر نیگەرانکردووە. ڕووبەڕوو وەستانەوەی هێزە کوردستانییەکان بەرامبەر یەکترو شەڕی میدیایی، خەڵکی کوردستانی خستۆتە دۆخێکی نالەباری ئەوتۆوە کە ڕۆژانی شەڕی نەگریسی ناوخۆیان بیردەخاتەوە. بێگومان ئەم دۆخە بۆ نەیارانی کوردستان دەرفەتێکە کە هەمیشە خەونیان پێوە بینیوەو کاریان بۆ کردووە، هەتا لەو رێگایەوە زیاتر درێژە بەداگیرکارییەکانیان بدەن‌و ئەو دەسکەوتانەش کە بەخوێنی سەدان هەزار شەهیدو رەنج‌و تێکۆشانی سەدان هەزار تێکۆشەر بەدەستهاتوون، لەناوببەن. لەهەلومەرجێکی ئاوادا سەرباری ئەوەی کە شەڕێکی ناوخۆ لەم قۆناغەی دنیای پێدا تێپەڕئەبێ، شەرمەزارییەکی گەورە بۆسەر گەلی ئێمە دێنێت، لەهەمانکاتدا هیچ کام لەدۆستەکانمان بەدەنگمانەوە نایەن‌و مێژوو نەوەی داھاتووش‌و دەستپێشخەران‌و بەرپرسانی شەڕی ناخۆیی نابەخشێت. سەرەڕای هەموو مەترسییەکانیش، تائێستا دەرفەتی گەورە لەبەردەم خەڵکی کوردستان‌و هێزە سیاسییەکانیدا هەیە کە دۆزی کوردستان بەئاقارێکی سەرکەوتووانەدا ببەن‌و دەستکەوتی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان بەدەستبێت، با پێکەوە هەوڵبدەین لەجێی شەڕی ناوخۆ سوود لەدەرفەتەکان بۆ پەرژەوەندی گەلی کوردستان ببینین. ئێمەوە وەک کۆمیتەی دیالۆگی ناوخۆیی کە لەچەند دەزگاو کەسایەتی کوردستانیی هەر چوار بەشی کوردستان پێکهاتووە، هەر لەسەرەتای گرژییەکانەوە دەستمان بەهەوڵی ناوبژیوانی‌و خۆشکردنی زەمینەی دیالۆگ کرد، شاندی کۆمیتەکە سەردانی هەردوولایەنی ناکۆک‌و زۆربەی لایەنە کوردستانییەکان کرد. ئێمە لەکارەکانمان بەردەوامدەبین‌و لەپێناو ئاشتی‌و ئارامیی لەکوردستان، هەر کارێک بەئێمە بکرێت، ئامادەین، داواش لەسەرجەم پارت‌و ڕێکخراوە کوردستانیەکانی هەموو پارچەکانی کوردستان دەکەین بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە ڕۆڵی جدی‌و ئەرێنی ببینن. هەروەها داوا لەکەسایەتی سیاسی‌و رۆشنبیریی‌و ئەکادیمیی کوردستان دەکەین، کە بەهەڵوێستی جوامێرانەی خۆیان ڕۆڵی ناوبژیوان‌و کاراکتەری ئارامکردنەوەی ئەم دۆخە ببینن، داوا لەئەندام‌و لایەنگرانی ئەو دوو هێزەو خەڵکی کوردستانیش بەگشتی دەکەین، زیاتر دان بەخۆیاندا بگرن، هێرشی میدیایی‌و کەناڵەکانی سۆشیال میدیا لەبەرامبەر یەکتر ڕاگرن‌و ئاگری ناکۆکیی زیاتر خۆشنەکەن. پێویستە هەموو کوردستانیان بەهەر شێوازێکی دیموکراسیی گونجاو، لەدژی فراوانکردنی گرژی‌و ناکۆکییەکان دەنگ هەڵپڕن. کۆمیتەی دیالۆگی ناوخۆیی
هاوڵاتى هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت "بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتیە بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار". ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەكەناڵی شەرقییەی راگەیاند "بەرهەم ساڵح توانیویەتی لە دۆخێكی زۆر قورس‌دا خزمەتی ئەم میللەتە بكات، بۆیە تاوەكو ئێستا كاندیدی حزبەكەمان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق تەنها بەرهەم ساڵحە". هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راشیگەیاند "پێمان باشە لایەنێكی وەك نەتەوە یەكگرتووەكان سەرپەرشتی هەڵبژاردنەكان بكات، بەڵام سەروەری عێراق زۆر گرنگە بۆ ئێمە و پێمان وایە دەبێت دۆسیەی هەڵبژاردنەكان لە دەستی خۆماندا بێت."
هاوڵاتى موقتەدا سەدر لەپەیامێکدا ئاڕاستەى هێزەکانى حەشدى شەعبى کردووە، رایگەیاند "کەستان لەسەرووى هەڵەو سزاوە نین و گەر بەرپرسێکتان دووچارى لێکۆڵینەوە بوو زیادەڕەوى مەکەن لەبەرگرى کردن لێى و چاوەڕوانى ئەنجامەکەى بن". ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 موقتەدا سەدر، ڕێبەرى رەوتى سەدر (10ى حوزەیرانى 2021) لە پەیامەکەیدا بۆ حەشدى شەعبى داواى لێکردوون کە ئەوان نوێنەرى خەڵکانى تر بن هەر لەپابەندبوون بەئاین و شەرع و بیروباوەڕ و ئەخلاقەوە بۆ خزمەتى هەژاران و ستەملێکراوان بێ هیچ بەرژوەندییەک و بەدواى کورسى و پارە و ناوبانگەوە نەبن. دەشڵێت، دەبێت ئێوە نوێنەر بن لە نمونەى عیماد موغنیە کە تا شەهید بوو بەدواى پلەو پایە و ماڵى دونیاوە نەبوو هەروەها دەبێت وەکو نمونەى ئەو پۆلە شەهیدە بن کە بەدواى بەرژەوەندى ئەم دونیاوە نەبوون بەڵکو لەپێناو خودا و نیشتیمان‌دا خوێنى خۆیان بەخشى. ڕابەرى ڕەوتى سەدر باسى لەوەش کردووە، ئەوەى دێتە ڕیزەکانتانەوە ئەوا لەو دونیا خودا مافى ون ناکات و ئەوەى لەڕیزەکانتانا خراپە دەکات پشتیوانى مەکەن و ئەوەشى کۆڵ نادات لەو کارانە سزاى بدەن و ئەوە بەرپرسەشتان بەر لێکۆڵینەوەیەک دەکەوێت چاوەڕوانى ئەنجامەکەى بن، زیادەڕەوەى مەکەن لەپشتتێکردن و هەروەها بەرگرى کردن لێى. سەدر جەختى لەسەر ئەوەش کردووەتەوە " هیچ بەرگرییەک لەسەرووى هەڵە و سزادانەوە نیە و ئێمە و ئێوەش بانگەشەى یاخى بوون ناکەین و هەمووشتان هەڵە دەکەن و باشترینیش ئەوانەن کە تەوبە دەکەن".
هاوڵاتى پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند دزێك چووەتە سەر ماڵێك و 200 مسقاڵ ئاڵتونی بردووە. شەوی ڕابردوو،ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێكی بە ڕەگەز عەرەبی دەستگیر كرد، كە خەڵكی سووریایە و دووەم شەوی جەژنی ڕەمەزانی ئەمساڵ، 200 مسقاڵ ئاڵتونی لە ماڵێكدا دزیوە. هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند:" تۆمەتبارەكە دوای دزینی 200 مسقاڵ ئاڵتونەكە، فرۆشتوویەتی، ئێستاش پۆلیسی هەولێر دەستی بەسەر پارەكەدا گرتووە." وتیشی:"تۆمەتبارەكە ڕۆژی 17/4/2021 لە سووریاوە هاتووەتە هەرێمی كوردستان، خۆی بە ئەندازیاری كشتوكاڵی ناساندووە، پێشینەی تاوانی لە سووریا هەبووە."
هاوڵاتى پەرلەمانتارێکی پارتی چەپی ئەڵمانیا رایگه‌یاند لەبارەی دانپێدانانەكانی سەدات پەکەر داوا لە حكومەتی ئەڵمانیا دەكات چاودێری گروپەكانی سەر بە ئەردۆغان بكات. سەدات پەکەر تائێستا 10پارچە ڤیدیۆی لەسەر ئەردۆغان و پارتەكەی بڵاوكردۆتەوە و باسی كارە نایاساییەكانی ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێدان (ئەپەكە) دەكات و ئێستا لە دوبەی ژیان دەكات. سەدات پەکەر لە دوا ڤیدیۆیدا وتبووی، "رێکخراوەکان لە ئەڵمانیا (گروپ وکۆمەڵە و رێکخراوەکانی سەر بە دەوڵەتى تورک) هاوڕێ باشن و من ئەوانم خۆشدەوێت. بۆ نمونە، ئەوان داوایانکرد پارەیان بۆ بنێرم، منیش بە نهێنی پارەم بۆ ناردن". پەکەر بەو وتەیە دانی بەوەدا نا، کە پارەی بۆ گروپەکانی سەر بە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لە ئەڵمانیا ناردووە. ئولا یەلپکە پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا، کە زۆر جار کار و تاوانەکانی میت و گروپ و مافیاکانی سەر بە رژێمەکەى ئەردۆغانی لە ئەڵمانیا بە ناوی "دەستی درێژ" پێناسە کردبوو ئەمجارەش بابەتی دانپیادانانی سەدات پەکەری لەبارەی ئەو گروپ و مافیانەوە کردە تەوەری ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیا و داوای‌کرد، لێکۆڵینەوەى بەرفراوان لەو بابەتەدا بکرێت. راشیگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٨‌دا گروپی عوسمانییەکانی ئەڵمانیا قەدەغە کران، بەڵام ئەوە بەس نییە و دەبێت گروپەکانی تریش قەدەغە بکرێن. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 ئولا یەلپکە لەبارەی دانپیادانانەکانی پەکەر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا و وتی، "ئەو رێکخراو و کۆمەڵانە لە ئەڵمانیا، کە پەکەر ئەوانی وەک کۆمەڵەى باش پێناسەکردووە، بە تایبەتی لە کاتی هەڵبژاردندا بۆ کۆکردنەوەى دەنگ لەلایەن ئاکەپەوە بەکار دەهێنرێن. ئەوانە هەم لە تورکیا و هەم لە ئەڵمانیا بەکار دەهێنرێن تاوەکو کۆمەڵگە بکات بە گژی یەکتردا". یەلپکە رایگەیاند، دەبێت ئەڵمانیا وتەکانی ئەو سەرەک مافیایە بە جدی وەربگرێت و راشیگەیاند، "چاوەڕوانی من لە حکومەتی فیدراڵ و یەکەکانی ئاسایش ئەوەیە، کە دوای ئەو زانیارییانە لەلایەن پەکەرەوە، کە باس لە پەیوەندیی دەوڵەتی قوڵ لە تورکیا دەکات، دەبێت بە خێرایی لێکۆڵینەوە دەست پێ بکەن تاوەکو بزانرێت جگە لە عوسمانیەکانی ئەڵمانیا چەند گروپی تر پارەیان پێدراوە". یەلپکە باسی ئەوەیکرد، گروپە جیاجیاکانی سەر تورکیا، هەر وەک لە دانپیادانانەکەی پەکەردا باسیان کراوە، لە رێگەی مافیاکانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت و دەشبێت چەکیان هەبێت، بۆیە دەبێت ئەو گروپانە بخرێنە ژێر چاودێری. ئەڵمانیا نابێت تەنها سەیری ڤیدیۆکانی پەکەر بکات، بەڵکو هەڵوەشاندنەوەی ئەو تەونە سیخوڕییە، کە لەلایەن دەزگای سیخوڕیی تورک (میت)ەوە بەرێوەدەبرێت، زۆر گرنگە. ئولا یەلپکە، کە هاوکات وتەبێژی کاروباری ناوخۆی حیزبی چەپی ئەڵمانیا لە کۆتایی وتەکانیدا داوای لە حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا و ئەنگێلا مێرکلی راوێژکاری ئەلمانیا کرد، کە گروپە فاشیست – نەژداپەرستەکانی سەر بە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە و یەکێتیى ئیسلامی تورک و کاری دیانەت (دیتیب - DÎTÎB) ئەوەندە لە ئامێز نەگرن و نەیان حەوێننەوە.
هاوڵاتى ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند:" به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر ھێڵه گشتی و ستراتیژییه‌كانمان ناكه‌ین ته‌نھا له‌سه‌ر مافی كورد و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان نه‌بێت". ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 بەپێی راگه‌یاندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی، بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی به‌غدای یه‌كێتی كرد و رایگه‌یاند:"به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر ھێڵه گشتی و ستراتیژییه‌كانمان ناكه‌ین ته‌نھا له‌سه‌ر مافی كورد و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان نه‌بێت". هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی راشیگه‌یاند، "یه‌كێتی به‌هه‌مان رۆحییه‌ت و روئیای نیشتمانییانه‌ی مام جه‌لاله‌وه كارده‌كات و هه‌ڵگری رێبازی چه‌پكه گوڵه‌كه ده‌بێت، بڕوای ته‌واومان به كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌ش هه‌یه و پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ین كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان بكات، ده‌رگامان بۆ هه‌ر هێز و لایه‌نێك كراوه‌یه كه بیه‌وێت پێكه‌وه له‌پێناو كوردستان و خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كاربكه‌ین". بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به گرنگی و پێگه‌ی سیاسی یه‌كێتی له به‌غدا كرد و وتی، "چالاكییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانمان له به‌غدا زیاتر ده‌كه‌ین، چونكه بڕوامان به‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت مافی گه‌له‌كه‌مان و كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ده‌ستور جێبه‌جێبكه‌ین، ده‌بێت چالاكانه‌تر كاربكه‌ین و له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدابین له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان". بافڵ تاڵه‌بانی وتی، "یه‌كێتی هه‌میشه بڕوای به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن هه‌بوه، ده‌بێت په‌ره به‌و په‌یوه‌ندییه مێژوییه بده‌ین كه سه‌رۆك مامجه‌لال به‌ردی بناغه‌ی داناوه، به‌ھه‌مان رۆحییه‌ت له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان به‌رده‌وامبین و وه‌ك ھه‌میشه یه‌كێتی ده‌بێت مه‌رجه‌ع و خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی جیاوازییه‌كان بێت، له‌پێناو گه‌له‌كه‌مان درێژه به‌خه‌باتی نیشتمانی خۆمان بده‌ین و به‌ھیچ شێوه‌یه‌كیش سازش له‌سه‌ر ھێڵه گشتی و ستراتیژییه‌كانمان ناكه‌ین ته‌نھا له‌سه‌ر مافی كورد و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان نه‌بێت كه‌ئه‌مه‌ش شانازی یه‌كێتیبونمانه له‌ھه‌مو قۆناغه‌كانی خه‌باتدا".
هاوڵاتى دوای بۆردوومانکردنی بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین، بە سێ فڕۆکەی درۆن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرایە ئامانج. بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-06-2021 شانەی راگەیاندن ئەمنی عێراق لە راگەیاندراوێکدا پشتڕاستیکردەوە کە فڕۆکەخانەی بەغدا بە سێ درۆن کراوەتە ئامانج . شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق سەبارەت بە رووداوەکە دەڵێت "دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە گرووپە لە یاسا دەرچووەکان، بە سێ مووشەک بنکەی ئاسمانی بەلەد-یان کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی هەبێت. جارێکی دیکە درەنگانێکی شەوی چوارشەممە فڕۆکەخانەی بەغدا-یان لەڕێگەی 3 فڕۆکەی درۆن کردە ئامانج، کە فڕۆکەیەک خراوەتە خوارەوە و دواتر وردەکاریی دوو فڕۆکەکەی دیکە رادەگەیێنین." شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هێزە ئەمنییەکان بەدوای هەموو ئەوانەن کە ئاسایش و سەقامگیریی کۆمەڵگەی عێراقی تێکدەدەن و دەیاندەنە دادگە، بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن. شەوی رابردوو 09-06-2021 شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند،" مووشەکەکان لە بنکەی ئاسمانی بەلەد کە دەکەوێتە باشووری پارێزگای سەلاحەدین کەوتنەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە. شانەی راگەیاندنی ئەمنی رۆژی 3ی حوزەیرانیش رایگەیاندبوو، بنکە ئاسمانییەکە بە سێ مووشەک کراوەتە ئامانج. رۆژی 24-05-2021 شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاندبوو کە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق کە هێزەکانی سوپای ئەمریکا تێیدا جێگیرکراون بە مووشەک کراوەتە ئامانج. مووشەکەکەش یەک دانە بووە و لە جۆری کاتیۆشا بووە. لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندەین جار بنکەی عەین ئەسەد و بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کرانە ئامانج و زیانیان لێکەوتەوە.
هاوڵاتى کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند:" 135 پاڵێواروی تریان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنە پەڕلەمانییەکەی داهاتوو ڕەتکردۆتەوە کە وابڕیارە ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت". ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 جەمانە غلای لەلێدوانێکدا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاندووە، بڕیار لەسەر دوورخستنەوەی 135 پاڵێوراوی تر لەهەڵبژاردنە پەڕلەمانییەکەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دراوە. غلای هۆكاره‌كه‌ى ڕونكردۆته‌وه‌و وتویه‌تى:"ئەوکەسانەی دوورخراونەتەوە کەسانی سەربازیین، بەوپێیەی بەپێی ماددەی نۆی یاسای هەڵبژاردنەکان مافی خۆکاندیدکردنیان لەهەڵبژاردنەکاندا نییە". ڕۆژی 30 ئایاری رابردوو، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران 20 کاندیدی دیكه‌ى بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق دورخسته‌وه، هۆکارەکەشی بۆ پێشێلکردنی حوکمەکانی بڕگەی سێی ماددەی 8ی یاسای هەڵبژاردنەکان گێڕابۆوە.
هاوڵاتى ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و 64 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 69 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.
