هاوڵاتى پەرلەمانتارێکی پارتی چەپی ئەڵمانیا رایگه‌یاند لەبارەی دانپێدانانەكانی سەدات پەکەر داوا لە حكومەتی ئەڵمانیا دەكات چاودێری گروپەكانی سەر بە ئەردۆغان بكات. سەدات پەکەر تائێستا 10پارچە ڤیدیۆی لەسەر ئەردۆغان و پارتەكەی بڵاوكردۆتەوە و باسی كارە نایاساییەكانی ئەردۆغان و پارتی داد و گەشەپێدان (ئەپەكە) دەكات و ئێستا لە دوبەی ژیان دەكات. سەدات پەکەر لە دوا ڤیدیۆیدا وتبووی، "رێکخراوەکان لە ئەڵمانیا (گروپ وکۆمەڵە و رێکخراوەکانی سەر بە دەوڵەتى تورک) هاوڕێ باشن و من ئەوانم خۆشدەوێت. بۆ نمونە، ئەوان داوایانکرد پارەیان بۆ بنێرم، منیش بە نهێنی پارەم بۆ ناردن". پەکەر بەو وتەیە دانی بەوەدا نا، کە پارەی بۆ گروپەکانی سەر بە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە لە ئەڵمانیا ناردووە. ئولا یەلپکە پەرلەمانتاری پارتی چەپی ئەڵمانیا، کە زۆر جار کار و تاوانەکانی میت و گروپ و مافیاکانی سەر بە رژێمەکەى ئەردۆغانی لە ئەڵمانیا بە ناوی "دەستی درێژ" پێناسە کردبوو ئەمجارەش بابەتی دانپیادانانی سەدات پەکەری لەبارەی ئەو گروپ و مافیانەوە کردە تەوەری ئەمڕۆی پەرلەمانی ئەڵمانیا و داوای‌کرد، لێکۆڵینەوەى بەرفراوان لەو بابەتەدا بکرێت. راشیگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٨‌دا گروپی عوسمانییەکانی ئەڵمانیا قەدەغە کران، بەڵام ئەوە بەس نییە و دەبێت گروپەکانی تریش قەدەغە بکرێن. ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 ئولا یەلپکە لەبارەی دانپیادانانەکانی پەکەر بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دوا و وتی، "ئەو رێکخراو و کۆمەڵانە لە ئەڵمانیا، کە پەکەر ئەوانی وەک کۆمەڵەى باش پێناسەکردووە، بە تایبەتی لە کاتی هەڵبژاردندا بۆ کۆکردنەوەى دەنگ لەلایەن ئاکەپەوە بەکار دەهێنرێن. ئەوانە هەم لە تورکیا و هەم لە ئەڵمانیا بەکار دەهێنرێن تاوەکو کۆمەڵگە بکات بە گژی یەکتردا". یەلپکە رایگەیاند، دەبێت ئەڵمانیا وتەکانی ئەو سەرەک مافیایە بە جدی وەربگرێت و راشیگەیاند، "چاوەڕوانی من لە حکومەتی فیدراڵ و یەکەکانی ئاسایش ئەوەیە، کە دوای ئەو زانیارییانە لەلایەن پەکەرەوە، کە باس لە پەیوەندیی دەوڵەتی قوڵ لە تورکیا دەکات، دەبێت بە خێرایی لێکۆڵینەوە دەست پێ بکەن تاوەکو بزانرێت جگە لە عوسمانیەکانی ئەڵمانیا چەند گروپی تر پارەیان پێدراوە". یەلپکە باسی ئەوەیکرد، گروپە جیاجیاکانی سەر تورکیا، هەر وەک لە دانپیادانانەکەی پەکەردا باسیان کراوە، لە رێگەی مافیاکانەوە پشتیوانیان لێدەکرێت و دەشبێت چەکیان هەبێت، بۆیە دەبێت ئەو گروپانە بخرێنە ژێر چاودێری. ئەڵمانیا نابێت تەنها سەیری ڤیدیۆکانی پەکەر بکات، بەڵکو هەڵوەشاندنەوەی ئەو تەونە سیخوڕییە، کە لەلایەن دەزگای سیخوڕیی تورک (میت)ەوە بەرێوەدەبرێت، زۆر گرنگە. ئولا یەلپکە، کە هاوکات وتەبێژی کاروباری ناوخۆی حیزبی چەپی ئەڵمانیا لە کۆتایی وتەکانیدا داوای لە حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا و ئەنگێلا مێرکلی راوێژکاری ئەلمانیا کرد، کە گروپە فاشیست – نەژداپەرستەکانی سەر بە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە و یەکێتیى ئیسلامی تورک و کاری دیانەت (دیتیب - DÎTÎB) ئەوەندە لە ئامێز نەگرن و نەیان حەوێننەوە.
هاوڵاتى ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند:" به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر ھێڵه گشتی و ستراتیژییه‌كانمان ناكه‌ین ته‌نھا له‌سه‌ر مافی كورد و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان نه‌بێت". ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 بەپێی راگه‌یاندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی یه‌كێتی، بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتی به‌یاوه‌ری ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی به‌غدای یه‌كێتی كرد و رایگه‌یاند:"به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر ھێڵه گشتی و ستراتیژییه‌كانمان ناكه‌ین ته‌نھا له‌سه‌ر مافی كورد و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان نه‌بێت". هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی راشیگه‌یاند، "یه‌كێتی به‌هه‌مان رۆحییه‌ت و روئیای نیشتمانییانه‌ی مام جه‌لاله‌وه كارده‌كات و هه‌ڵگری رێبازی چه‌پكه گوڵه‌كه ده‌بێت، بڕوای ته‌واومان به كاری پێكه‌وه‌یی و هاوبه‌ش هه‌یه و پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێك ده‌كه‌ین كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان بكات، ده‌رگامان بۆ هه‌ر هێز و لایه‌نێك كراوه‌یه كه بیه‌وێت پێكه‌وه له‌پێناو كوردستان و خه‌ڵكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی كاربكه‌ین". بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به گرنگی و پێگه‌ی سیاسی یه‌كێتی له به‌غدا كرد و وتی، "چالاكییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانمان له به‌غدا زیاتر ده‌كه‌ین، چونكه بڕوامان به‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت مافی گه‌له‌كه‌مان و كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ ناوه‌ند له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ده‌ستور جێبه‌جێبكه‌ین، ده‌بێت چالاكانه‌تر كاربكه‌ین و له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدابین له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكان". بافڵ تاڵه‌بانی وتی، "یه‌كێتی هه‌میشه بڕوای به دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتن هه‌بوه، ده‌بێت په‌ره به‌و په‌یوه‌ندییه مێژوییه بده‌ین كه سه‌رۆك مامجه‌لال به‌ردی بناغه‌ی داناوه، به‌ھه‌مان رۆحییه‌ت له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانمان به‌رده‌وامبین و وه‌ك ھه‌میشه یه‌كێتی ده‌بێت مه‌رجه‌ع و خاڵی كۆكه‌ره‌وه‌ی جیاوازییه‌كان بێت، له‌پێناو گه‌له‌كه‌مان درێژه به‌خه‌باتی نیشتمانی خۆمان بده‌ین و به‌ھیچ شێوه‌یه‌كیش سازش له‌سه‌ر ھێڵه گشتی و ستراتیژییه‌كانمان ناكه‌ین ته‌نھا له‌سه‌ر مافی كورد و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان نه‌بێت كه‌ئه‌مه‌ش شانازی یه‌كێتیبونمانه له‌ھه‌مو قۆناغه‌كانی خه‌باتدا".
هاوڵاتى دوای بۆردوومانکردنی بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین، بە سێ فڕۆکەی درۆن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کرایە ئامانج. بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-06-2021 شانەی راگەیاندن ئەمنی عێراق لە راگەیاندراوێکدا پشتڕاستیکردەوە کە فڕۆکەخانەی بەغدا بە سێ درۆن کراوەتە ئامانج . شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق سەبارەت بە رووداوەکە دەڵێت "دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە گرووپە لە یاسا دەرچووەکان، بە سێ مووشەک بنکەی ئاسمانی بەلەد-یان کردە ئامانج، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی و ماددی هەبێت. جارێکی دیکە درەنگانێکی شەوی چوارشەممە فڕۆکەخانەی بەغدا-یان لەڕێگەی 3 فڕۆکەی درۆن کردە ئامانج، کە فڕۆکەیەک خراوەتە خوارەوە و دواتر وردەکاریی دوو فڕۆکەکەی دیکە رادەگەیێنین." شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هێزە ئەمنییەکان بەدوای هەموو ئەوانەن کە ئاسایش و سەقامگیریی کۆمەڵگەی عێراقی تێکدەدەن و دەیاندەنە دادگە، بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن. شەوی رابردوو 09-06-2021 شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند،" مووشەکەکان لە بنکەی ئاسمانی بەلەد کە دەکەوێتە باشووری پارێزگای سەلاحەدین کەوتنەخوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە. شانەی راگەیاندنی ئەمنی رۆژی 3ی حوزەیرانیش رایگەیاندبوو، بنکە ئاسمانییەکە بە سێ مووشەک کراوەتە ئامانج. رۆژی 24-05-2021 شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاندبوو کە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای عێراق کە هێزەکانی سوپای ئەمریکا تێیدا جێگیرکراون بە مووشەک کراوەتە ئامانج. مووشەکەکەش یەک دانە بووە و لە جۆری کاتیۆشا بووە. لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چەندەین جار بنکەی عەین ئەسەد و بنکەی ئاسمانیی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو کرانە ئامانج و زیانیان لێکەوتەوە.
هاوڵاتى کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگه‌یاند:" 135 پاڵێواروی تریان بۆ بەشداریکردن لەهەڵبژاردنە پەڕلەمانییەکەی داهاتوو ڕەتکردۆتەوە کە وابڕیارە ڕۆژی 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت". ئەمڕۆ پێنجشەممە، 10 حوزەیرانی 2021 جەمانە غلای لەلێدوانێکدا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)ی ڕاگەیاندووە، بڕیار لەسەر دوورخستنەوەی 135 پاڵێوراوی تر لەهەڵبژاردنە پەڕلەمانییەکەی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ دراوە. غلای هۆكاره‌كه‌ى ڕونكردۆته‌وه‌و وتویه‌تى:"ئەوکەسانەی دوورخراونەتەوە کەسانی سەربازیین، بەوپێیەی بەپێی ماددەی نۆی یاسای هەڵبژاردنەکان مافی خۆکاندیدکردنیان لەهەڵبژاردنەکاندا نییە". ڕۆژی 30 ئایاری رابردوو، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران 20 کاندیدی دیكه‌ى بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق دورخسته‌وه، هۆکارەکەشی بۆ پێشێلکردنی حوکمەکانی بڕگەی سێی ماددەی 8ی یاسای هەڵبژاردنەکان گێڕابۆوە.
هاوڵاتى ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 71 دۆلار و 64 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 69 دۆلار و 44 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حکومه‌تى ھه‌رێم به‌شه خۆراکى مانگانه‌ى هاوڵاتیانى دیاریکرد و رایگه‌یاند:" هه‌رکه‌سێک سێ کیلۆ برنج و کیلۆیه‌ک شه‌کر و 400 گرام دۆشاوى ته‌ماته‌ى به‌رده‌که‌وێت". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یرانى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازی، نه‌وزاد شێخ کامیل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى بازرگانى هه‌رێمى کوردستان ڕایگه‌یاندووه که به‌پێى نوسراوێکى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى خۆراکى وه‌زاره‌تى بازرگانى حکومه‌تى فیدڕاڵ که ئاراسته‌ى لقى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کانى خۆراک کراوه داواکراوه، ئاماده‌کارى بکه‌ن بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و به‌شه‌خۆراکانه‌ى که له‌ئاینده‌یه‌کى نزیکدا دابه‌شده‌کرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" به‌پێى ئه‌و نوسراوه بۆ هه‌ر که‌سێک له‌مه‌ودوا سێ کیلۆ برنج، یه‌ک کیلۆ شه‌کر، یه‌ک ده‌به رۆنى زه‌یت، 400 گرام دۆشاوى ته‌ماته، یه‌ک کیلۆ (فاسۆلیا و نیسک و نۆک)، نۆ کیلۆ ئاردى به‌رده‌که‌وێت.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان هۆشدارى له هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى نێوان پارتى و په‌که‌که ده‌دات و ده‌ڵێت: "یه‌کێتى و گوڕان هه‌قه هه‌ڵوێستیان یه‌کبخه‌ن، بۆ رێگرتن له رودانى نه‌خوازراوى شه‌ڕێکى دیکه‌ى ناو ماڵى کورد، ئه‌گه‌رنا که شه‌ر قه‌وما، ئیداره‌ى یه‌کگرتوى کوردستان باجه‌که‌ى ده‌دات". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یرانى 2021، مه‌لا به‌ختیار، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى یه‌کێتی، له‌په‌یامێکدا نوسیویه‌تی:" مه‌خابن، ساڵه‌ها تێپه‌ڕی، چاره‌سه‌ر بۆ کێشه مه‌ترسیداره‌کانى ناوخۆیى نه‌دۆزرایه‌وه، به تایبه‌تى له نێوان یه‌کێتى و پارتی. هه‌روه‌ها له نێوان پارتى و په‌که‌که، له رۆژئاواى کوردستانیشدا، له‌نیوان په‌یه‌ده و ئه‌نه‌که‌سه، ئه‌گه‌رى ده‌ستێوه‌ردانى ئیقلیمى له باشوردا، ئه‌گه‌ر به حوکمى به‌ره‌سمى دانپێدانان به فیدڕاڵیه‌ت، ده‌ستورى هه‌میشه‌یی، بازرگانى و ئابورى هه‌رێم و ده‌وروبه‌ر که‌متر بوبێت، بێگومان، تورکیا له‌گه‌ڵ گه‌ریلاکانى باکور له‌شه‌ڕدایه‌و تورکیاش ئه‌زمونى 200 ساڵه‌ى دوژمنایه‌تى کوردى هه‌یه، له پیلانگێڕانیشدا کارامایه". هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:" "په‌یوه‌ندى هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌ته‌کانى ده‌وروبه‌ر، مافى خۆمانه بیپارێزین و ئه‌نجامه ئه‌رێنیه‌کانى ئابورى و سیاسى و دیپلۆماسی، بۆ وڵاتانى ئیقلیمى و کوردستان و عێراقیش، ده‌رکه‌وتوه، به‌ڵام تورکیا، به حوکمى ئه‌وه‌ى سوره له‌سه‌ر نه‌سه‌لماندنى مافى دیموکراسی-نه‌ته‌وه‌یى کوردستان، ته‌نانه‌ت سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یاساى لێبوردنیش بۆ گه‌ریلا ده‌رنه‌کات، به‌ڵکو وه‌کو زه‌مانى حکومه‌تى پاشایه‌تى عێراقیش ئاماده نییه دان به زمانى کوردی‌دا بنێت هه‌مو چه‌شنه ده‌ستپێشخه‌ریه‌کى ئاشتیش بۆ چاره‌سه‌رى سیاسى ره‌تده‌کاته‌وه". هاوکات ئه‌وه ده‌خاته‌روو که له ساڵانى 1993-1994 له زه‌مانى مه‌رحوم تورگوت ئۆزاله‌وه، سه‌رۆک مامجه‌لال ئاسۆى ئاشتى پیشانى تورکیادا و عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیش شه‌ڕى یه‌ک لایه‌نه‌ى چه‌ندجارێک، له‌سه‌ر داواى مامجه‌لال راگرت، به‌ڵام له‌وکاته‌وه، 23 ساڵى ره‌به‌قه خوێنڕشتن و ماڵوێرانى به‌رده‌وامه، زیندانه‌کان هه‌تادێن زیاتر ده‌کرێنه قوتابخانه‌ى ئازادیخوازان، کۆخه‌مى گه‌وره‌ى زیندانیه‌کانیش سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاشه. مه‌لا به‌ختیار له‌په‌یامێکدا که ئاراسته‌ى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى و هاوسه‌رۆکانى په‌که‌که‌ى کردوه ده‌شڵێت: "هێزه سیاسی-چه‌کداره‌کان، کاتێک کێشه سیاسیه‌کانیان چاره‌سه‌ر ناکه‌ن، له‌دوا ئاکامدا، په‌نا بۆ چه‌ک ده‌به‌ن، به تایبه‌تى له کوردستانێکى گه‌مارۆدراودا، که کێشه‌ى دیموکراسی-نه‌ته‌وه‌یى به چاره‌سه‌رنه‌کراوى ماوه‌ته‌وه، دوژمنانیشى به‌ده‌وام له پلانگێڕاندان". مه‌لا به‌ختیار پێشیوایه له‌ساڵى 1992 یه‌کێتى و پارتی، شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ په‌که‌که تاقیکرده‌وه بێهوده بو، بێگومانیش په‌که‌که دواى 37 ساڵ نه‌یتوانیوه سه‌نگى سیاسى - گه‌ریلایى بباته‌وه سه‌نگه‌رى راسته‌قینه‌ى خۆى که باکورى کوردستانه، ئه‌مه‌ش مایه‌ى زیانه بۆ خه‌باتى رزگارى مه‌ده‌نى باشور، چونکه تاقیکردنه‌وه‌ى ته‌نانه‌ت دۆخێکى وه‌کو ئه‌نفالیش، که تاقه گوندێکى کوردستان نه‌مابو، رژێمى فاشى عێراقیش له تورکیا که‌متر له سه‌رکوتکردنى پێشمه‌رگه شاره‌زا نه‌بو، که‌چى پارتیزانه‌کانى به‌ره‌ى کوردستانی، توانیان درێژه به چالاکى بده‌ن، "بۆچى په‌که‌که تائێستا نه‌یتوانیوه؟ ئه‌مه‌یان له روانگه‌ى ئێمه‌وه، په‌یوه‌ندى به ستراتیژى چه‌کداریه‌وه، دواى جه‌نگى سارد هه‌یه، که سه‌راپا پێداچونه‌وه‌ى پێویسته، خه‌باتى راپه‌ڕین و مه‌ده‌نییه‌تى شاره‌کان بوه‌ته ستراتیژى دیموکراسی". مه‌لا به‌ختیار ئه‌وه‌شى ئاشکراکردوه، "له‌م دۆخه ئاڵۆزه‌دا شه‌ش پێشمه‌رگه ده‌بنه قوربانى ئه‌گه‌ر په‌که‌که کارى وایکردوه، که تا ئێستا ره‌تیده‌کاته‌وه، تاوانێکى گه‌وره‌ى ئه‌نجام داوه، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا گریمان سه‌لمێنرا په‌که‌که تاوانه‌که‌ى کردوه، ده‌ى له‌مکاته‌دا، حیکمه‌تى جه‌نابى مه‌سعود بارزانى و پارتى و حکومه‌تى کوردستان، له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا له‌وه‌دایه، نه‌هێڵن ئه‌م داچۆڕانه‌ى خوێن، بکرێته جۆگه‌له‌ى خوێنى کورد به کورد به‌کوشتدان، با ئه‌مجاره‌ش، خوێنى رۆڵه‌کانى باشور، وه‌کو قوربانى کوردایه‌تى سه‌یر بکرێت و بکرێنه قه‌زاوه‌گێرى راوه‌ستانى قوربانى تر، به هه‌مو شێوه‌یه‌ک، هیچ لایه‌ک نه‌که‌وێته ناو داوى ده‌وروبه‌ر، بۆ زیاتر خوێن رشتن، چونکه ئه‌نجامه‌که‌ى بێهوده‌یه". مه‌لا به‌ختیار له‌په‌یامه‌که‌یدا باس له‌وه‌شده‌کات، "دواى ئه‌م روداوه، له پێشه‌وه‌دا پێویسته په‌که‌که بیر له چاره‌سه‌رى عه‌سکه‌ری-سیاسى بکات و گه‌ریلا له هێڵى روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و ئیداره‌ى بنارى قه‌ندیل-گارا، دوربخاته‌وه‌و خه‌ڵکه‌که‌شى له بۆردومانى فڕۆکه‌ى ناتۆ سه‌رفراز بکات، ئینجا پارتی، پشوى درێژتر بکات و سیاسه‌تى سه‌نگینى خۆى به‌رامبه‌ر ئه‌و دۆخه، که ساڵانى رابردو، په‌یڕه‌وى کردوه، له‌ده‌ستنه‌دات". ئه‌وه‌شى ئاشکراکردوه، "حزبه کوردستانیه‌کان، له پێشه‌وه‌دا یه‌کێتى و گوڕان، که له حکومه‌تدان، هه‌قه هه‌ڵوێستیان یه‌کبخه‌ن، بۆ رێگرتن له رودانى نه‌خوازراوى شه‌ڕێکى دیکه‌ى ناو ماڵى کورد، ئه‌گه‌رنا که شه‌رقه‌وما، ته‌واوى حزبه‌کان، له پێشه‌وه‌دا ئیداره‌ى یه‌کگرتوى کوردستان، باجه‌که‌ى ده‌ده‌ن".
هاوڵاتى حکومه‌تى ئێران ره‌زامه‌ندى ده‌ربڕى له‌سه‌ر لابردنى ڤیزا بۆ گه‌شتیارانى عێراق بۆماوه‌ى 45 رۆژ و بۆ لابردنى ڤیزاش؛ مه‌رجى هه‌یه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یرانى 2021، ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حکومه‌تى ئێران بڵاویکرده‌وه، ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر لیستێک رێنمایى ده‌ربڕیوه، که بۆماوه‌ى 45 رۆژ ڤیزا له‌سه‌ر گه‌شتیارانى عێراق هه‌ڵبگیرێت، هۆکاره‌که‌شى بۆ ئه‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، که گه‌شتیارانى ئێرانى به ئاسانى بتوانن گه‌شتیه‌کانیان بۆ "شوێنه پیرۆزه‌کانی" عێراق ئه‌نجام بده‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه، له‌به‌رامبه‌ردا، حکومه‌تى ئێران مه‌رجى داناوه به‌وه‌ى حکومه‌تى عێراقیش ڤیزاى سه‌ر گه‌شتیارانى ئێرانى لاببات. له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ردوو حکومه‌تى عێراق و ئێران چه‌ندینجار هه‌وڵیانداوه پێدانى ڤیزا به گه‌شتیارانى هه‌ردوو وڵات لاببه‌ن و هاوڵاتیانیان بتوانن بێ ڤیزا گه‌شته‌کانیان بۆ ئه‌و دوو وڵاته ئه‌نجام بده‌ن.
هاوڵاتى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند:" هه‌نگاوى باشمان بڕیوه به ئاڕاسته‌ى دابه‌شکردنى مووچه‌ى موچه‌خۆرانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێى بانکه‌وه". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یرانى 2021، قوباد تاڵه‌بانی، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى دارایى و ئابورى و لایه‌نه‌کانى په‌یوه‌ست به سیسته‌مى بایۆمه‌ترى کۆبوه‌وه و چه‌ند بڕیارێک دران له‌باره‌ى پرۆسه‌ى دابه‌شکردنى موچه و میلاکات و ڕێکخستنه‌وه‌ى په‌یکه‌رى حکومه‌تى هه‌رێم له چوارچێوه‌ى قۆناغى دووه‌مى بایۆمه‌تری. قوباد تاڵه‌بانى ڕایگه‌یاند:"هه‌نگاوى باشمان بڕیوه به‌ره‌و دابه‌شکردنى موچه‌ى موچه‌خۆرانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێى بانکه‌وه پشت به‌ست به سیسته‌مى بایۆمه‌تری". هه‌روه‌ها جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، ده‌ستپێکردنى دروستکردن و دابه‌شکردنى "ژماره‌ى بێهاوتاى که‌سی" ڕاگه‌یاند که بریتییه له ژماره‌یه‌کى تایبه‌ت به هه‌ر موچه‌خۆرێک و هاوکار ده‌بێت به گه‌یاندنى خزمه‌تگۆزارى به موچه‌خۆران که یه‌کێکیان کردنه‌وه‌ى هه‌ژمارى بانکییه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى دابه‌شکردنى موچه به ئه‌لکترۆنى بکرێت: "لیژنه‌ى باڵاى بایۆمه‌ترى قۆناغى باشیان بڕیوه به‌و ئاڕاسته‌یه". هاوکات جه‌خت کراوه‌ته‌وه که پێدانى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى حکومه‌تى هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ماى داتاکانى بایۆمه‌ترى بێت وه‌ک له‌یاساى چاکسازییدا هاتووه.
هاوڵاتى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیرانى فلانده‌رز باس له‌کارنامه‌ى چاکسازى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم کرد و به‌ئامانجى ئاسانکاریکردن بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆیى و ده‌ره‌وه. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یرانى 2021، به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێکى حکومه‌تى هه‌رێم، مه‌سرور بارزانى سه‌رۆکى حکومه‌ت، له گه‌ڵ یان یامبۆن سه‌رۆک وه‌زیرانى فلانده‌رز کۆبوه‌وه و له کۆبونه‌وه‌که‌دا که له شارى بروکسل به‌ڕێوه‌چو، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و فلانده‌رز له هه‌مو بواره‌کاندا تاوتوێکرا. سه‌رۆک وه‌زیرانى فلانده‌رز، خۆشحاڵى خۆى به سه‌ردانى وه‌فدى هه‌رێمى کوردستان نیشاندا و رایگه‌یاند، شانازى به په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان ده‌که‌ن، ئاماده‌ییشى بۆ هه‌ر هاوکاریى و هه‌ماهه‌نگییه‌ک له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ربڕی. هاوکات، سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم، تیشکى خسته سه‌ر کارنامه‌ى چاکسازى کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێم، به‌تایبه‌تى له بوارى هه‌مه‌جۆرکردنى سه‌رچاوه‌کانى داهات و په‌ره‌پێدان و ئاسانکاریکردن بۆ وه‌به‌رهێنه‌رانى ناوخۆیى و ده‌ره‌وه و سود وه‌رگرتن له شاره‌زایى و پسپۆڕیى وڵاتانى ئه‌وروپایى بۆ گه‌شه‌پێدانى ژێرخانى ئابورى هه‌رێمى کوردستان. په‌یوه‌ندییه‌کانى نێوان هه‌رێمى کوردستان و حکومه‌تى فیدراڵی، گرنگى به‌رده‌وامبونى هاوکارى و پشتگیریکردنى پێشمه‌رگه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش و کۆمه‌ڵێک بابه‌تى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێکى دیکه‌ى کۆبونه‌وه‌که بون.
هاوڵاتى کونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریکا له هه‌ولێر هاوڵاتیانى وڵاته‌که‌ى ئاگادارکرده‌وه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى کۆرۆنا و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى مه‌ترسى چالاکى گروپه چه‌کدارییه‌کان و رفاندن و ململانێ چه‌کدارییه‌کان، گه‌شت بۆ عێراق نه‌که‌ن. ئه‌مڕۆ نۆى حوزه‌یرانى 2021، کونسوڵخانه‌ى گشتى ئه‌مریکا له هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێکدا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو له رێکه‌وتى ٢٧ى حوزه‌یرانه‌وه کاره‌کانیان له راپه‌ڕاندنى چه‌ند کارێکى دیاریکراودا ده‌ست پێده‌کاته‌وه که په‌یوه‌ستن به پاسپۆرت و مامه‌ڵه‌ى وه‌رگرتنى ره‌گه‌زنامه"سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌کانى په‌یوه‌ست به ونکردنى ره‌گه‌زنامه تا ماوه‌یه‌کى دیکه به هه‌ڵپه‌سرێدراوى ده‌مێنێته‌وه." هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه که پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌ى بۆ رایکردنى کاره‌کانیان سه‌ردانى کونسوڵخانه و باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریکا ده‌که‌ن و ته‌مه‌نیان له ١٠ ساڵ زیاتره، "ده‌بێت ماسک به‌کاربهێنن و پابه‌ندى رێکاره خۆپارێزییه‌کان بن". هاوکات، کونسوڵخانه‌ى ئه‌مریکا له هه‌ولێر ئه‌وه روونده‌کاته‌وه که له‌کاتى سه‌ردانیکردن بۆ کونسوڵخانه و باڵیۆزخانه ژماره‌ى سه‌ردانیکه‌ران ته‌واو سنوردارده‌بێت و ده‌بێت پابه‌ندى پاراستنى دوورى کۆمه‌ڵایه‌تى بن"هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ک په‌یوه‌ندى به وه‌رگرتنى ڤیزاوه هه‌بێت به هه‌ڵپه‌سێردراوى ده‌مێنێته‌وه و مامه‌ڵه‌کانیان رایى ناکرێت".
هاوڵاتى وه‌زیرى دارایى و ئابووریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رى گومرگه‌کان کۆبووه‌وه و رایگه‌یاند:" گومرگ سه‌رچاوه‌یه‌کى گرنگى داهاته و ده‌بێت به هه‌موومانه‌وه پارێزگارى لێ بکه‌ین". ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نۆى حوزه‌یرانى 2021 له دیوانى وه‌زاره‌ت، وه‌زیرى دارایى و ئابووریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گومرگى هه‌رێمى کوردستان و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانى گومرگ له‌سه‌ر زیادکردنى داهات و جووڵه‌ى بازرگانى کۆبوونه‌وه. ئاوات جه‌ناب نووری، وه‌زیرى دارایى و ئابوورى له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسى ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌م کارى بازرگانیى کرد له هه‌رێمى کوردستان و به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى دا، "هه‌موومان پێکه‌وه ده‌توانین کارى باشتر بکه‌ین له‌پێناو زیادکردنى جووڵه‌ى بازرگانى و به ئامانجى زیادکردنى داهات". هه‌روه‌ها به‌پێى راگه‌یێندراوى وه‌زاره‌تى دارایی، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گومرگى هه‌رێمى کوردستان باسى ئاسته‌نگه‌کانى کرد، "پێکه‌وه رێگه‌چاره‌سه‌رى گونجاویان ده‌ستنیشانکرد تا له‌و رێگه‌یه‌وه، رێوشوێنى پێویست بۆ ئاسانکارى و لابردنى ئاسته‌نگه‌کان له‌پێناو باشترکردن و زیادکردنى جووڵه‌ى بازرگانى و داهات، بکرێت". هاوکات،له کۆبوونه‌وه‌که‌دا، وه‌زیرى دارایى و ئابووریى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، جه‌ختى له‌وه کرده‌وه، "گومرگ سه‌رچاوه‌یه‌کى گرنگى داهاته له هه‌رێمى کوردستان و ده‌بێت به هه‌موومانه‌وه پارێزگارى له‌و داهاته گرنگه بکه‌ین".
هاوڵاتى بەپێی نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، ئۆتۆمبێلێكی سەلیم شوشكەیی، پەرلەمانتاری عیراق لە سەر لیستی كۆمەڵی دادگەری دەستی بەسەردا گیرا، لەبەر ئەوەی مووچەی چەند پاسەوانێكی نەداوەو و پاسەوانەكانی سكاڵایان لەسەر تۆماركردووە. ئەمڕۆ چوارشەممە، 9حوزەیرانی 2021 بەپێی نووسرای ژمارە "14671"ی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر، ئۆتۆمبێلی ژمارە "331083 تایبەت – هەولێر" لە جۆری "كیا سۆرینتۆ ستێشن" كە بە ناوی "سەلیم هەمزە ساڵح"ە، گلدانەوەی لەسەردانراوە و لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، هیچ بەربەستێك نییە بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكە لە رێگای دادوەرییەوە.
نامۆ سەربەست بنیامین ناتانیاهۆ پاش (12) ساڵ لەسەرۆكایەتی حكومەتەكەی دواجار ستاف و هاوپەیمانەكانی متمانەیان بەبەڵێنەكانی نەماو پێیان وابووە تەنها داگیركاری سەپاندووەو خۆی لەدەسەڵاتی دادگا بەگەورەتر داناوەو ئەوەش بەشكستی حزبی لیكۆد وەسف دەكەن كە لەكۆی (12) كوررسی كنێست (پەرلەمان) تەنها (30) كورسی بەدەستهێنا. رۆژی 23/3/2021 هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل بەڕێوەچوو بۆ دیاریكردنی (120) ئەندامی (24)ەمین خولی كنێست (پەرلەمان) كەچوارەم هەڵبژاردن بوو لەماوەی دوو ساڵدا بكرێت، بەهۆی ئەوەی دوابەدوای هەڵبژاردنەكانی پێشتر هیچ لایەنێك نەیتوانی هاوپەیمانێتییەكی ئەوتۆ دروستبكات، نیوە زائید یەك كۆبكاتەوە بۆ پێكهێنانی حكومەت. لەئەنجامی هەڵبژاردنەكانی رۆژی 23ی ئازاردا پارتی لیكۆد بەسەرۆكایەتی بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆكوەزیرانی ئەوكات (30) كورسی بەدەستهێناو ئەنجامەكانی تریش بریتیبوون لە، نیو هۆپ شەش كورسی، یامینا حەوت كورسی، ریلیجۆس زایۆنیستس شەش كورسی، یونایتد توراە جودیزم حەوت كورسی، شاس نۆ كورسی، ئیسرائیل بیتانو حەوت كورسی، كاهۆل لاڤان هەشت كورسی، ییش ئاتید (17) كورسی، مێرێتز شەش كورسی، لەیبەر حەوت كورسی، جۆینت لیست شەش كورسی، رام چوار كورسی. وێڕای هەوڵە زۆرەكانی بنیامین ناتانیاهۆ، بەڵام نەیتوانی هاوپەیمانێتییەك پێكبهێنێت بۆ دروستكردنی حكومەتی نوێ. لەبەرامبەردا هەشت لایەن كەپێكهاتوون لە (ییش ئاتید، كاهۆل لاڤان، ئیسرائیل بیتانو، یامینا، نیو هۆپ، مێرێتز و رام، بەتەنیا (65) خولەك پێش كۆتاییهاتنی وادەی یاسایی پێكهێنانی حكومەت، توانییان هاوپەیمانێتییەك لە (62) كورسی پێكبهێنن و (نافتالی بینیت) وەك سەرۆك وەزیران دیاری بكەن. دوای دروستكردنی هاوپەیمانێتییەكی نوێ و دوورخستنەوەی بنیامین ناتانیاهۆ لەسەرۆكایەتی حكومەتی ئیسرائیل، نووسەر و رۆژنامەو راگەیاندنە جیهانییەكان كەوتنە لێكدانەوەو شیكردنەوەی هۆكارەكانی ئەو كەوتنە. رۆژنامەی جیروسەلم پۆستی ئیسرائیلی نووسیویەتی، مێژوونووسان لەسەر ئەوە رێكدەكەون كەوتنی ناتانیاهۆ پەیوەندیی بەهیچ رووداوێك، بیرۆكەیەك یان ئاراستەیەكەوە نەبووە، بەڵكو تەنیا پەیوەندیی بەكاراكتەری خۆیەوە هەبووە. ئەگەر رووداوەكانی ئەم چەند رۆژەش وایانكردبێت ناتانیاهۆ ماڵی سەرۆكوەزیران لەشەقامی بالفۆر چۆڵ بكات، بەڵام سێبەرەكەی بۆ چەندین ساڵ بەسەرمانەوە دەسووڕێتەوە. «مێژوو ساڵی 2021 وەك ساڵی ئاوابوونی ئەستێرەی ناتانیاهۆ دەنووسێتەوە، ئەگەرچی هێشتا ئەگەری هەڵهاتنەوەی هەیە، بۆیە ئەوانەی دەیانەوێت ژیاننامەكەی بنووسنەوە دەبێت وەڵامی پرسیارە سەرەكییەكە بدەنەوە، چی وایكرد بكەوێت؟». كەوتنی سەركردە بەهێزەكان هەمیشە ئاڵۆز بووە، بەڵام زۆرینەی كات پەیوەندییان بەڕووداوێكی گەورەوە، یان سەرهەڵدانی هزرو بیرۆكەی نوێوە هەبووە، بەڵام كەوتنی ناتانیاهۆ لەئەنجامی هیچ شۆكێكی دەرەكییەوە نەبوو. «ئەو نە وەك گۆڵدا مائیر شەڕی رۆژی لێبوردنی هەبوو، نە وەك جۆرج دەبلو بوش گەردەلولی كاترینای تووشبوو، تاكە شتی گەورەو دیار لەسەرۆكایەتییەكەیدا تێكچونی پرۆسەی ئاشتیی ئۆسلۆ بوو، ئەوەش یارمەتیداو وزەی دایە سەركەوتنەكانی، مامەڵەكردنی لەگەڵ پەتای كۆرۆناشدا بەهەمان شێوە بوو، بەجۆرێك دۆخەكەی بەڕێوەبرد كەتەنانەت ركابەرەكانیشی پیاهەڵدان و دەستخۆشییان هەبوو بۆی، واتە هیچ رووداوێكی گەورە نەبووە هۆی كەوتنی». بەهەمان شێوەش، گۆڕانی هزرو هاتنە پێشەوەی بیرۆكەی نوێ هۆكار نەبوون. كاتێك ناتانیاهۆ وەزیری دارایی بوو، شۆڕشی سەرمایەداریی ئیسرائیلی بەڕێوەبرد و تەواویكرد، بەڵام كە بووە سەرۆك وەزیران و خەڵك خۆپیشاندانیان كرد‌و داوای هەرزانبوونی خواردن و خانوویان كرد، ئاراستەو بۆچوونی خۆی گۆڕی و لەدوای قەیرانە داراییە جیهانییەكەی 2008ەوە، لەعەقیدە نەختینەییەكەی پاشگەزبووەوەو بەرەو سەرمایەداریی بەبەزییانە رۆیشت. كەواتە كەوتنی ناتانیاهۆ بەهۆی رووداو یان سەرهەڵدانی هزرو بیرۆكەی نوێوە نییە، بەڵكو بەهۆی كاراكتەری خۆیەوەیەتی و ئەوەش لەدوو رووەوە، كۆمەڵایەتی و مۆراڵی. لەڕووی كۆمەڵایەتییەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی ناتانیاهۆ وەلاینان و دایبڕین و سوكایەتیپێكردن و لەهاوپەیمانی نزیكەوە كردنیە دوژمنی سوێندخۆر، سەرسامكەرن. تەنیا لەم هاوپەیمانێتییەدا كەئێستا بوونەتە جێگرەوەی چەندینی لەئەوانە تێدایە، وەك (گیدێۆن سەعار پێشتر وەزیری پەروەردەی بوو، ئەڤیگدۆر لیبەرمان، پێشتر بەڕێوەبەری گشتی نوسینگەكەی بوو، نافتالی بینیت، پێشتر بەرپرسی ستافەكەی بوو، یائیر لاپید، وەزیری دارایی بوو، بێنی گانتز، كە هێشتا لە وەزارەتی بەرگرییەكەیدایە و ناوزەندە بۆ بوونە جێگری سەرۆك وەزیران). بێمتمانەیی بە ناتانیاهۆ گەیشتە رادەیەك، هیچ كام لەوانەی ئەگەری بوونە هاوبەش و هاوپەیمانیان هەبوو لەگەڵیدا، باوەڕیان بەبەڵێنەكانی نەبوو، بۆ دووبارەو سێبارەو چواربارە كردنەوەی كورسی سەرۆكوەزیرانییەكەی، كێ باوەڕی پێدەكات لەكاتێكدا ئەو بەڕۆژی رووناك لەبەڵێننامە واژۆكراوەكەی خۆی پەشیمان بووەوە، بەوەی كە لەگەڵ گانتزدا، پۆستەكانیان ئاڵوگۆڕ بكەن؟ ناتانیاهۆ چۆن لەوە تێناگات كتێك گیدیۆن سەعار لەلیستی حكومەتەكەی دەكاتە دەرەوە، ئەو پیاوە بریندارە دوژمنایەتی ناكات؟ چۆن بێنێت لێی قبوڵدەكات هەواڵی نێگەتیڤ دەربارەی ژنەكەی دروستبكات؟ چۆن گانتز لێی خۆشدەبێت كە ئاگاداری نەكرد لەوەی خەریكی گفتوگۆیە بۆ رێككەوتنێكی ئاشتی. هاوكات لەڕۆژنامەی جیروسەلم پۆستی ئیسرائیلی ئەوە خراوەتەڕوو كە توانای مامەڵەی ناتانیاهۆ لەگەڵ خەڵكدا نائاساییە، «تەنیا كەسێكی بێهەست دەتوانێت بەو زۆرییەو بەو توندییە سوكایەتی بەخەڵك بكات، ئەگەر نەتوانێت خۆی فێربكات هەست بەو شەرمەزارییە بكات كە تووشی خەڵكانی تری كردووە، لانیكەم دەبێت فێربێت حسابی ئەوەبكات كە كەی و چۆن باجی غرورەكەی دەدات». هەروەها لەڕووی مۆراڵییەوە ناتانیاهۆ باوەڕی وابوو كەخۆی زۆر زیرەكەو هەموو ئەوانیتر زۆر دەبەنگن، «خۆی زۆر گەورەیەو دادگا زۆر بچووكە، بۆیە ئەوەی بە وەرگرتنی بایی یەك ملیۆن شیكڵ (زیاتر لە 300 هەزار دۆلار) دیاری لەدوو ملیۆنێر دەستیپێكرد، بووە هۆی ئەوەی بەدوای خۆیدا ئەوە بهێنێت كە كەسانێك بخاتە كابینەكەیەوە، پێشتر لەسەر بەرتیل وەرگرتن حوكم درابوون» فەزیحەیەك بووە دەستپێكی هێرشێكی توندی ناتانیاهۆ بۆ سەر دەسەڵاتی دادوەری و ئەوەش وایكرد خەڵك تێبگات لەوەی، ئەو كەسەی وادەزانێت زۆر گەورەیە، لەڕاستیدا زۆر بچووكە. رۆژنامەكانی زە سەن و ئیندیپێندێنت ئۆنلاینی بەریتانی، بەهەمان شێوە باس لەوە دەكەن هۆكاری كەوتنی ناتانیاهۆ كەسایەتییەكەیەتی و دەڵێن بەرجەستەی دیماگۆگیەتێكی هەڵخەڵەتێن و دابەشكار دەكات. ئەو راگەیاندنانە دەڵێن، ناتانیاهۆ تەنیا بەوەوە نەوەستا داگیركاریی بسەپێنێت. بەڵكو بەرجەستەی رێچكەیەكی نەتەوەیی و رەگەزیی هەڵخەڵەتێن و مایەی دابەشبوون و دیماگۆگیەتی كرد، كە لەهەموو جیهاندا دەنگیدایەوە، لە ڤیكتۆر ئوربانی مەجەڕەوە بۆ دۆناڵد ترەمپ لەئەمریكا، هاوكات بێزاربوونی بەرامبەر پێوەرەكانی دیموكراسی و هەموو بەستنەوەیەكی دەسەڵاتی جێبەجێكردن و تەنانەت راستییەكانیش نیشاندەدا. جۆناسان فریدلاند، نووسەرو لێكۆڵەری سیاسی لەبارەی ناتانیاهۆوە دەڵیت:»پەرتكەو زاڵبە ئەو پرەنسیپە بوو كە ناتانیاهۆ لەسەری دەڕۆیشت و سەرشێتانە گروپێكی دژی ئەویتر هاندەدا، ساڵی 2015 لەڕۆژی هەڵبژاردنەكاندا لایەنگرەكانی بەوە كۆكردەوە كە دەیترساندن بەوەی هاووڵاتییە عەرەبەكان بەژمارەی زۆر بەرەو سندوقەكانی دەنگدان دەچن، ئەمساڵیش مناوەرەیەكی كرد بەوەی ئیتمار بن غەفیری سەرۆكی پارتێكی رەگەزپەرستی خستە كنێستەوە تەنیا بۆ ئەوەی هاوكاری بكات دەسەڵاتەكەی بپارێزێت.» جۆناسان فریدلاند، دەشڵێت:»ناتانیاهۆ هێرشی كردەسەر هەر دامەزراوەیەك هەڕەشەی لێپێچینەوە یان چاودێریكردنی دەسەڵاتەكەی لێكردبێت و بەنوخبەیەكی چەپڕەوی رقلێبوو وەسفیدەكردن، دەستدرێژییەكانی بۆ سەر سەربەخۆیی دادگا بەردەوامبوو لایەنگرانی خۆی لەپۆستی بەڕێوەبەری گشتی و سەرۆكی كۆمسیاری پۆلیس و چاودێریی دەوڵەتدا دادەنا، كە پێشتر ئەوانە پۆستی سەربەخۆ بوون.» لەكۆتاییشدا ئەوە دووپاتدەكاتەوە كە «ناتانیاهۆ ماوەیەكی زۆر درێژ لەدەسەڵاتدا مایەوەو بووە هۆی ئەوەی ئیسرائیل لەناوەوە دابڕمێت، گۆڕینی بەحكومەتێكی فرەدابەشبوو هەموو كێشەكان چارەسەر ناكات، بەڵام یەك دانە چارەسەر دەكات كە لابردنی ناتانیاهۆیە، ئەوەش سەرەتایەكە».
هاوڵاتى حکومەتی ئێران رایگەیاند، بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو رێکارانەی بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق پێویستن و بڕیارەکەش بەمەبەستی ئاسانکاری و زیادبونی جوڵەی گەشتیارانە بەو مەرجەی عێراقیش هەمان بڕیار دەربکات. ئەمڕۆ چوارشەممە، 9حوزەیرانی 2021 ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بەسەرۆکایەتی حەسەن رۆحانی کۆبوەوە و رەزامەندی دەربڕی لەسەر هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو رێکارانەی بۆ وەرگرتنی ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی عێراق پێویستن. ئەوەش هاتوە، ئامانج لەو بڕیارەش بەمەبەستی ئاسانکاری و زیادبونی جوڵەی گەشتیارانە بەتایبەتی سەردانی هاوڵاتیانی ئێران لەرێوڕەسمی ئاینی " الأربعين الحسيني" بۆ عێراق، پێشمەرجی بڕیارەکەش ئەوەیە عێراقیش هەمان رێکار جێبەجێ بکات. پرسی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران ماوەی دو ساڵە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هۆکارەکەشی بۆ بەرژەوەندی هەردو وڵات و زیاترکردنی جوڵەی گەشتیاری و بارزگانی دەگەڕێندرێتەوە، بەتایبەت هاتوچۆی گەشتیاران و هاوڵاتیانی نێوان هەردو وڵات ساڵانە بۆ ملیۆنان کەس بەرزبوەتەوە.
