هاوڵاتى​ لەچوارچێوەی هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ دۆزینەوە و ناسینەوەی روفاتەکانی هاوڵاتیانی ئێزدی کەلەکاتی هێرشەکانی داعش بەئامانج گیراون، ئەمڕۆ چوارشەممە  روفاتی 11 ئێزیدی لە شنگال دۆزرانه‌وه‌. پۆلیسی شنگال لەبارەی ئەم بابەتە رایگەیاند، ئەو روفاتانە لە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری شنگال دۆزراونەتەوە و رەوانەی پشکنینی "دی ئێن ئەی" کراون بۆ ناسینەوەیان. ائێستا لە قەزای شەنگال 85 گۆڕی بە كۆمەڵ دۆزراونەتەوە و لە  15 ی ئازاری 2019ەوە، پرۆسەی هەڵدانەوەی یەكەمین گۆڕی بە كۆمەڵ لە گوندی كۆچۆی سەر بە قەزای شەنگال بە ئامادەبونی نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان دەستیپێكردوە. پێتشر ناجحە عەبدولئەمیر شمری سەرۆكی دەزگای شەهیدانی عێراق رایگەیاندبو، " ژمارەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و ژمارەی بێسەروشوێنان و زیانلێكەوتوان زۆر زۆرە، داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین هاوكاری عێراق بكەن و ئەو تاوانانە بە جینۆساید بناسرێن".

  هاوڵاتى ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای حکومەتی هەرێم کۆببنەوە. سەر لەبەیانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی حوزه‌یرانی 2021، دۆمەنیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کە لە دوێنێوە لە بەغدایە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و بڕیارە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی هەرێم کۆببێتەوە. به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا تاووتوێی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەریتانیا و دۆخی عیراق و ناوچەکە دەکەن. دوێنێ سێشەممە 8ی حوزه‌یرانی 2021، دۆمەنیک راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەر یەک لە سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیران و سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی عیراق کۆبوونەوە. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری عیراق دووپاتکردەوە، ھەروەھا خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی هەماهەنگی و ھاریکاری لە بوارەکانی ئابووری و رۆشنبیری و پاڵپشتی وەبەرهێنان و برەودان بە دەرفەتی گەشەپێدان و پێشکەوتن بۆ عیراق دەربڕی.

هاوڵاتى ​ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 9ی حوزه‌یرانی 2021، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 72 سەنتە. هاوکات لە بۆرسە بازارە جیهانییەکان، نرخی‌ بەرمیلێک نەوتی‌ خاوی ئەمریکیش بە 70 دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی‌ پێوە دەکرێت. پێشتر نرخی نەوت بۆ سەروو 70 دۆلار بەرزبووەوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لەکارکەوتنی کارگە گەورەکانی جیهان و راگرتنی جموجوڵی ئامێر و ئۆتۆمبێلەکان، نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوویدا دابەزی بوو.

 ‌هاوڵاتى لاهور شێخ جه‌نگى، هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى رایگه‌یاند:" دژى هه‌موو شه‌ڕێکى براکوژین و سه‌رکۆنه‌ى هه‌رلایه‌نێک ده‌که‌ین ئارامى هه‌رێم بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌". لاهور جه‌نگى هاوسه‌رۆکى یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان له‌ میانه‌ى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌شێک له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازییه‌کانى حزبه‌که‌یدا باسى له‌وه‌کردووه‌، "یه‌کێتى به‌شداریى و لایه‌نگریى هیچ شه‌ڕێک ناکات، که‌ خوێنى کورد به‌ ده‌ستى کوردى تێدا بڕژرێت." هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" دژى هه‌موو شه‌ڕێکى براکوژین و سه‌رکۆنه‌ى هه‌رلایه‌نێک ده‌که‌ین ئارامى هه‌رێم بخاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌". له‌باره‌ى یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه‌وه‌ لاهور جه‌نگى ده‌ڵێت: "یه‌کێتى ئاماده‌یه‌ بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌ و بوونى یه‌ک هێزى نیشتیمانی." له‌ هه‌رێمى کوردستان، هێزه‌کانى 70 سه‌ر به‌ یه‌کێتین و هێزه‌کانى 80 سه‌ر به‌ پارتین، چه‌ند لیوایه‌کى هاوبه‌شیش له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ پێکهێنراوه‌، ماوه‌ى چه‌ند ساڵێکه‌ به‌رپرسانى هه‌رێم باس له‌ هه‌وڵه‌کانیان ده‌که‌ن بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌چووته‌ بوار جێبه‌جێکردنه‌وه‌.  

هاوڵاتى ده‌یان هه‌ڵسوڕاوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ هه‌ولێر که‌ ژماره‌یان 62 که‌سه‌، له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆیان راگه‌یاند   و ده‌ڵێن:" به‌ 30ى ساڵى حوکمڕانى یه‌کێتى و پارتى نه‌یانتوانى به‌قه‌د گۆڕان خه‌ڵک نائومێد بکه‌ن". ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌شتى حوزه‌یرانى 2021، ژماره‌یه‌ک هه‌ڵسوڕاوى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ شارى هه‌ولێر که‌ ژماره‌یان 62 که‌سه‌، له‌ نامه‌یه‌کدا ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌یان له‌ کارى حیزبایه‌تى له‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ راگه‌یاند، له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێن:" ئێمه‌ له‌دواى ١٢ساڵ له‌ کارکردن له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، وه‌ک هه‌ڵسوڕاوانى دیارى شارى هه‌ولێرو به‌شێک له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى مه‌کۆى هه‌ولێر که‌ پێکهاتووین له‌ بازنه‌و ستافى بازنه‌کانمان تاکو بنکه‌و وێستگه‌وانه‌کان له‌ مه‌کۆى قه‌زاى هه‌ولێر و به‌شدارى سه‌ره‌کیمان له‌ هه‌موو چالاکیه‌کى رێکخراویى ،سیاسی،کارگێری،جه‌ماوه‌رى کردووه‌". هه‌روه‌ها ده‌شڵێن" له‌م پێناوه‌ زیانى مادى و معنه‌ویمان کردوه‌،تا زیندانى و ئازاردانى جه‌سته‌یى جێگایى شانازیمان بووه‌ بۆ رێبازێک خۆمان به‌ ویستى ئازاد هه‌ڵمان بژاردوه‌، هه‌ڵسوڕاوانى ڕازى و ناڕازیى گۆڕان جه‌ماوه‌رى سه‌ربه‌رزى گۆڕان، وه‌ک ئاگادارن دواى کۆچى دوایى کاک نه‌وشیروان ، بڕیار به‌ ده‌ستانى گۆڕان به‌ به‌رنامه‌ ده‌یانه‌وێ گۆڕان له‌سه‌ر ڕێچکه‌ ڕاسته‌که‌ى خۆى لابه‌رن، بیکه‌ن به‌ دوکانى سیاسى کۆمپانیا ....سه‌ره‌ڕاى ئه‌وانه‌ هه‌ڵمه‌تێکى ده‌ڕپه‌ڕاندنى که‌سه‌ دڵسۆزه‌کانیان له‌ گۆڕان ده‌ست پێکرد".  هاوکات ئه‌وه‌ دووپاتده‌که‌نه‌وه‌ که‌ دواى تێپه‌ربوونى ددوو ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م به‌شداریه‌ فاشیلانه‌ه‌ گۆران له‌ناو حکومه‌تى هه‌رێم، ئێستاش "کوێرانه‌ به‌رگرى له‌و هه‌ڵه‌ ده‌که‌ن که‌ کردیان"، بۆیه‌ لێره‌وه‌ ئێمه‌ ئه‌م خاڵانه‌ به‌ پێویست ده‌زانین باسى بکه‌ین ١- به‌ ٣٠ى ساڵى حوکمڕانى یه‌کێتى و پارتى نه‌یانتوانى به‌قه‌د گۆڕان خه‌ڵک نائومێد بکه‌ن.  ٢-بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌حکومه‌ت به‌شداره‌ و شه‌رعیه‌تى به‌ ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێکارى داوه‌ خۆى کرد به‌ شریکى سى ساڵ دزى و گه‌نده‌ڵی.  ٣-سه‌ره‌ڕاى به‌شداریکردنى گۆڕان بۆ چاکسازى و چاکردنى دۆخى خه‌ڵک به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌شێکى به‌رپرسانى حزبى حکومى گۆڕان بێ ده‌نگن له‌ ئاست ئه‌و هه‌موو  گه‌نده‌ڵیه‌ى ده‌کرێت له‌به‌ر چاویان.  ٤- له‌ ئاستى کارى رێکخراوه‌ى له‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ساڵى ٢٠١٨ زۆربه‌ى ئۆرگانه‌کانى گۆڕان شه‌رعیه‌تان له‌ ده‌ستدا به‌ هۆى ئه‌نجام نه‌داى هه‌ڵبژاردنه‌ ناوه‌خۆیه‌کان که‌ داواکارى زۆربه‌ى هه‌ڵسوڕاوان بوو بۆ به‌سه‌رکردایه‌تى گۆڕان سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ هاتوون له‌ ئێستادا بۆ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوه‌خۆیه‌کان به‌ ناده‌ستورى و ناشه‌رعى کۆمه‌ڵێک بازنه‌و رایه‌ڵه‌ى وه‌همیان دروستکردوه‌ بۆ ده‌رچواندنى که‌سانێک که‌ کۆیله‌ ده‌سته‌مۆى خۆیان بن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگى ئازاو ناڕازى نه‌هێڵن له‌ به‌رده‌میان.  جه‌ختشده‌که‌نه‌وه‌، ئێمه‌ وه‌کو به‌شێک له‌ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى مه‌کۆى هه‌ولێر ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى خۆمان ڕاده‌گه‌ینین له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌ته‌واوى ستافى بازنه‌کان و به‌شێک له‌ هه‌ڵسوڕاوانى شارى هه‌ولێر.  لیستى ئه‌و ناوانه‌ى ده‌ستیان له‌ کار کێشاوه‌ته‌وه‌: ١-عبدالرزاق على حمد/ به‌رپرسى بازنه‌ى هه‌ڤاڵان ٢-زریان رحمان رووف/ به‌رپرسى بازنه‌ى سێتاقان ٣-جمیل جلال حمد/ به‌رپرسى بازنه‌ى برایه‌تی ٤-احمد محمد حاجی/ هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان ٥-ئاواره‌ سیمان/به‌رپرسى کارگێرى مه‌کۆى هه‌ولێر ٦-فرهاد حمد اسعد/سکرتێرى بازنه‌ کوران ٧-سالار رفیق میرزا/سکرتێرى بازنه‌ سیداوه‌ ٨-میران کاکل مولود/سکرتێرى بازنه‌ عینکاوه‌ ٩-ایوب ابراهیم عوسمان/کارگێرى بازنه‌ سیداوه‌ ١٠-فرهاد احمد عزیز/ سکرتێرى بازنه‌ى نه‌ورۆز ٢-٢٠٨ رێکان کاکل مولود/کارگێرى بازنه‌ عینکاوه‌ ١١-عبدالعزیز حسێن حسن/ ناسراوه‌ به‌ عزیز بابان هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان سکرتێرى رایه‌ڵه‌ى پشه‌وه‌ران. ١٣-سلیم مسته‌فا محمد/ سکرتێرى بازنه‌ ١٤-جواد جلال حمد/ کارگێرى بازنه‌ ١٥-ژیار حوێز حمد/ سکرتێرى بازنه‌ ١٦-ره‌گه‌ز جلال علی/ کارگێرى بازنه‌ ١٧-جواد على یابه‌/ سکرتێرى بازنه‌ ١٨-ئارام مراد حسن/کارگێرى بازنه‌ ١٩-رێکان کاکل مولود/کارگێرى بازنه‌ عینکاوه‌ ٢٠-ملیعه‌ مجید رشید/هه‌ڵسوڕاوى گۆڕان  ٢١-کۆچه‌ر ایوب ابراهیم/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٢٢-بۆتان حوێز/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٢٣-گۆڤه‌ند رزاق/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٢٤- رێدار جلال علی/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٢٥-ئاهه‌نگ ابراهیم خدر/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٢٦-په‌یوه‌ند حسن/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٢٧-سامان خلیل نه‌جم/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٢٨-شازاد فارس/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٢٩-هه‌ردى حمد خدر/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٣٠-سباح محمد عوسمان/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٣١-سیروان اسعد/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٣٢-رابه‌ر هاوار/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٣٣-هێمن یوسف وهاب/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٣٤-به‌یار تلعت جوهر/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٣٥-سامان سالار رفیق/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٣٦- جیهان جلال حمد/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٣٧-لوقمان کمال محمد/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٣٨-هونه‌ر خالد / هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٣٩-عمر خدر حمدامین/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٤٠-سالار سردار عارف/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٤١-ئه‌ژین کمال محمد/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٤٢-ئاسۆ تاهیر محمد/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٤٣-لاجان مستفا حمد/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٤٤-ئارام سردار اکرم/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٤٥-بێگرد احمد محمد/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٤٦-هه‌ڵگورد جوهر محمد/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٤٧-بنار کمالم حسن/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٤٨-رێژنه‌ عمر احمد/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٤٩-سه‌فه‌ر زاهیر قادر/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٥٠-‌په‌ریخان محمد/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٥١-شه‌مال ابراهیم کاملا/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٥٢-کاکه‌ره‌ش محمود/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٥٣-فرهاد على خدر/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٥٤-محمد جلال جمال/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٥٥-کۆسره‌ کامران خدر/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٥٦-جمیله‌ احمد/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٥٧-ابراهیم عونى یوسف/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٥٨-احمد یوسف/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٥٩-شیلان محمد حسین/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٦٠-فرزاد حیدر عزیز/ هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٦١-اسو عبدالکریم / هه‌لسوڕاوى گۆڕان بنکه‌وان ٦٢-هاوژیر تاریق کریم/ هه‌لسوڕا  

هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ حه‌وت هه‌زار و 373 پشکنینى کۆرۆنا کراون، له‌نێویاندا 440 توشبوى نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون و 771 توشبوش چاکبونه‌وه‌، حه‌وت توشبوى دیکه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. هاوکات ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌روو کۆى گشتى گیان له‌ده‌ستدان به‌ کۆرۆنا له‌هه‌رێمى کوردستان گه‌یشته‌ چوار هه‌زارو 331 که‌س. ده‌قى راگه‌یه‌ندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حکومه‌تى هه‌رێم:

هاوڵاتى ‌ وه‌زیرى دارایى و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک به‌رپرس و فه‌رمانده‌ى ئه‌منى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ کۆبوه‌وه‌ و رایگه‌یاند:" نابێت مافى ئه‌ندامانى هێزه‌ سه‌ربازییه‌کان بفه‌وتێ و ده‌بێت وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بودجه‌یه‌کى شایسته‌ى بۆ دیارى بکرێت. ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ هه‌شتى حوزه‌یرانى 2021، ئاوات جه‌ناب نوری، وه‌زیرى دارایى و ئابورى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له‌ هه‌ریه‌ک له‌ سه‌رباز بامه‌رنى بریکارى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و جه‌بار یاوه‌ر ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و چه‌ند به‌رپرسێکى باڵاى دیکه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ کردوه‌ و له‌راگه‌یه‌نراوى کۆبونه‌وه‌که‌دا هاتوه‌، تاوتوێى بودجه‌ى دیارى کراوى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و هێزه‌کانى 70 و 80 یان کردوه‌ له‌ناو پڕۆژه‌ یاساى پێشنیارکراوى بودجه‌ى هه‌رێمى کوردستان بۆ ساڵى 2021.  هه‌روه‌ها ئه‌وه‌خراوه‌ته‌روو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کۆک بون که‌نابێت مافى پێشمه‌رگه‌ بفه‌وتوێ و ده‌بێت وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بودجه‌یه‌کى شایسته‌ى بۆ دیارى بکرێت، لاى خۆیه‌وه‌ ئاوات جه‌ناب نورى باسى له‌وه‌کردوه‌، "پێشمه‌رگه‌ سه‌روه‌رى ئه‌و وڵاته‌یه‌ ده‌بێت ڕێز له‌ هه‌مو مافه‌کانیان بگیرێت". هاوکات له‌راگه‌یه‌نراوى کۆبونه‌وه‌که‌دا ئه‌وه‌ روونکراوه‌ته‌وه‌ که‌ "وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ سوپاسى هه‌وڵه‌کانى وه‌زیرى دارایى و وه‌زاره‌ته‌که‌یان و هه‌نگاوه‌کانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کرد بۆ باشتر کردنى بژێوى پێشمه‌رگه‌، که‌ دڵنیابونه‌ته‌وه‌ که‌ خودى وه‌زیرى دارایى و ئابورى خه‌مخۆرى پێشمه‌رگه‌یه‌".  

  هاوڵاتى سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لە هەر خاڵێکی سنووری بە 13 رێگا پارە لە خەڵک وەردەگیرێت، ئەمەش وای لە بازرگانان کردووە کوردستان جێبهێڵن و بچن لە دەروازەی دیکەوە بارەکانیان بهێنن. ئەمڕۆ سێشەممە8ى حوزه‌یرانى 2021، لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی دۆخی خاڵە سنوورییەکان و ئەو مەترسیانەی لەسەر ئەو خاڵە سنووریانە هەیە کرد و هۆشداری لەبارەی داڕمانی ئەو خاڵە سنووریانە و کەمبوونەوەی داهات لەو خاڵانە کرد.  عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "لە هەر خاڵێکی سنووری بە 13 رێگا پارە لە خەڵک وەردەگرن، تاوەکو 20-10-2019 شتێکی هەبوو پێی دەگوترا تەسڵیحەی گومرگی حکومەت خۆی دەیکرد هیچ کێشەی نەبووە، بەڵام درا بە دوو کۆمپانیا، لەولا کۆریدۆر و لەولاش رۆژان، کە لە یەک ساڵدا 25 ملیۆن دۆلاریان خستە باخەڵیان هیچ ناکەن تەنیا A4 دەفرۆشن. دڵنیایی 25-50 هەزار وەردەگیرێت، لەولا ستار لەولاش کۆمپانیای دڵنیایی ئەوانیش 40 ملیۆن دۆلاریان خستە باخەڵیان. مەنەفێست 25 دۆلار، لێرەو لەولاش ساڵانە 38 ملیۆن دۆلاریان دەخەنە باخەڵیان. سکانەر 35-50 هەزار دینار 100 ملیار دینار دەخەنە باخەڵیان. لە مانگی 3ی 2020ـەوە بەناوی ئۆتۆمبێل تەعقیمکردن 10 دۆلار لە هەر ئۆتۆمبێلێک وەردەگیرێت و لەو رێگەیەوە 20 ملیۆن دۆلاریان لەو ساڵەدا بۆ 3 کۆمپانیا کۆکردووەتەوە، تەنیا لە پەروێزخان 2 ملیار و 400 ملیۆن دیناریان لە 10 مانگدا خستووەتە باخەڵی، لەکاتێکدا بەرپرسی گومرگ پێیگوتم ئەوەی دەرمانەی ئۆتۆمبێلی پێ تەعقیم دەکرێت ئاوە بیهێنن دەیخۆمەوە". ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، کۆمپانیا هەن بۆ پشکنینی خۆراک و کاڵا "بڕە پارەیەک لەنێوان 35-10 هەزار دینار وەردەگرن و 100 ملیار دیناریان دەستکەوتووە. کۆمپانیای شەو و رۆژ لە حاجی ئۆمەران 25 هەزار دینار بۆ هەر حاڵتێک وەردەگرێت بەناوی گەشتیاری، کۆمپانیایەکی ئێرانیان هێناوە بۆ هەر ئۆتۆمبێلێکی ترانزێت لە حاجی ئۆمەران لە باشماخ و پەروێزخان لە هەر بارهەڵگرێک 50 دۆلار وەردەگرن. بەناوی نۆژەنکردنەوەی رێگا لە حاجی ئۆمەران 25 دۆلار لە هەر ئۆتۆمبێلێک وەردەگیرێت و ئێستا دەیانەوێت لە خاڵە سنوورییەکانی دیکەش دایبنێن. کۆمپانیا هەیە بەس لە ئیبراهیم خەلیل ئەگەر باشە بۆ لە هەموو شوێنێک دانانرێت بەناوی ئەنتەرتیک بۆ پشکنین بۆ هاوتاکردنی بڕوانامەی بارەکە، لە هەر بارهەڵگرێک 700 بۆ 2 هەزار دۆلار وەردەگیرێت، ئەگەر 10 هەزار حاڵەت بێت 10 ملیۆن دۆلار دەکات".  عەلی حەمەساڵح ده‌شڵێت، هەر بەرپرسێکیش گۆڕەپانێکی پێدراوە، کە ئەمە لە هەموو دەروازەکان هەیە، "بۆ نموونە لە ئیبراهیم خەلیل گۆڕەپانی بەتون هەیە جگە لە وەرگرتنی پارە لە هەر حاڵتێک، هەر بارهەڵگرێک بەناچاری گازوایلی ئۆتۆمبێلەکەی پێ پڕدەکات بە دوو قات، بەمەش لە ساڵێکدا نزیکەی 35 ملیۆن دۆلاری دەستدەکەوێت. لەولا کۆمپانیاکانی ئەستێرەکان و ئاسمانی کوردستان هەیە هەر هاووڵاتییەک 5 هەزاری لێدەستێنن بەناوی هەواڵی گەیشتن". عەلی حەمەساڵح ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، "بەهۆی ئەو گەندەڵیانەی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت، وایکرد هەرچی بازرگانە کوردستان جێبهێڵن و بچن لە دەروازەی دیکەوە بارەکانیان بهێننە کوردستان بەمەش داهاتی دەروازەکان کەمدەکات". عەلی حەمەساڵح رونیشیكردۆته‌وه‌، بە پێویستی دەزانێت کۆمەڵێک بڕیاری خێرا بۆ ئەو خاڵە سنوورییانە دەربکرێت و کاری ئەو کۆمپانیایانە و خاڵە سنوورییەکان رێکبخرێنەوە، "ئەگەرنا خاڵە سنووریەکانی کوردستان دادەڕمێن، باجەکەشی بەرپرسان نایدەن، ئەوان رێگەیەکی دیکەی گەندەڵێ دەدۆزنەوە یان زەوی داگیر دەکەن و کۆمپانیای دیکەی نەوتی دادەنێن، بەڵام باجەکەی خەڵکی کوردستان دەیدات".  سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەى بەوەدا "یاسای چاکسازی ناچێتە بواری جێبەجکردن، تاوەکو ئێستا یەک خانەنشینی نایاسایی ئەوانەی بە پلەی عەمیدو عەقید و لیوا خانەنشین کراون، رانەگیراوە، 1169 وەزیر و بریکاری و پلەی تایبەت و باڵا 9 مانگە ناوەکانیان جیاکراوەتەوە، رانەگیراوە، بەهەمان شێوە بۆ توێژەکانی دیکە وەکو شەهید سەنگەر و کەمئەندامی سەنگەر". عەلی حەمەساڵح راشیگه‌یاند، " کاتێک کە سەری مانگ مووچە نادرێت، هیچ حیزبێک با موزایەدە بەسەر خەڵکەوە نەکات، چونکە پارە لەبەر ئەو گەندەڵیانە نییە، ئەگەر دەتەوێت گوشار بکەیت بۆ دانی مووچە، دەبێت گوشار بکەی بۆ ئەوەی ئەو چاکسازیانە بکرێت".

هاوڵاتى ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی  هەپەگە رایگەیاند، سوپای توركیا هەرێمەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپی بە هەلیکۆپتەر و لە رێگەی تۆپخانەکانەوە بۆردومان کرد بەڵام  هیچ زیانێک بەر هێزەکانیان نەکەوتووە. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌شتى حوزه‌یرانى 2021 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپبارانی دەوڵەتی توركیاوە راگەیەانراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی ڕاگەیاندراوەكەی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە:... "سوپای داگیرکەری تورک هەرێمەکانی ئاڤاشین، مەتینا و زاپی بە هەلیکۆپتەر و لە زەمینەوە بۆردومان کرد. زانیاری فراوانتر لەم بارەیەوە بەم شێوەیەیە: ٦ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٢٢:٣٠ داگیرکەرانی گردی زەندورا، زەویەکانی گوندی کێستە، گوندی دەرارێ، گوندی دەشیشێ و قەلا ئومەریێی مەتینایان بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کرد. ٦ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢١:٠٠ و ٠١:٢٠ گۆڕەپانی مامرەشۆ و مەرڤانۆسی ئاڤاشین بە هەلیکۆپتەر بۆردومانکران. ٦ی حوزەیران کاتژمێر لەنێوان ٢٢:٠٠ و ٠١:٣٠ دا گۆڕەپانی جیلۆی بچووکی هەرێمی زاپ لەلایەن هەلیکۆپتەرەکانەوە بۆردومانکرد. ٧ی حوزەیران کاتژمێر ٠٦:٣٠ گۆڕەپانی چەمچۆی هەرێمی زاپ لەلایەن بارەگاکانی سەر سنورەوە تۆپبارانکرا. لە ئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە.

هاوڵاتى وەفدێكی دیوانی چاودێری دارایی عێراق گەیشتە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان‌و پێكەوە تیمێكی هاوبەش دروستدەكەن بۆ وردبینیكردن لەداهاتە نانەوتییەكانی هەرێم. ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021 وەفدی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بەسەرۆكایەتی موئەیەد حسێن عەلی گەیشتە وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێمی كوردستان، ئەم وەفدە بەپێی یاسای بودجەی 2021ی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستانی كردوە، بەپێی یاساكە چاودێری دارایی عێراق‌و هەرێم پێكەوە تیمێكی هاوبەش دروستدەكەن بۆ وردبینیكردن لەداهاتە نانەوتییەكانی هەرێم. بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی دارایی، لەم كۆبونەوەیەدا ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێم بەوەفدی چاودێری دارایی عێراقی وتوە:"بەهەموو شێوەیەك هاوكارتان دەبین بۆ سەرخستنی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم‌و بەغدا". بەپێی یاسای بودجە، ناردنی هەر بڕە پارەیەك لەبەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان، پەیوەستە بەوردبینیكردن لەداهاتی نەوتیی‌و نانەوتی هەرێم‌و گەڕاندنەوەی ئەو بڕەی داهات كە لەبودجەدا بۆ هەرێمی كوردستان دیاریكراوە كە بریتییە لەداهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە‌و ڕێژەی 50%ی داهاتی فەرمانگە فیدراڵییەكان.

هاوڵاتى سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو زیادەڕۆییانەمان لابرد كە دەكەوتنە سەر شەقامی ١٠٠ مەتری بابان. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌شتى حوزه‌یرانى 2021 توانا كەمال، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند:" لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا روونكردنەوەی كارەكانی لیژنەی بەدواداچوون بۆ زەوییە زیادەڕۆییەكانی سنوری سلێمانی خرایە بەردەم جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم". وتیشی:" جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە لیژنەكە كرد چارەسەری ئەو زەوییانەی زیادەڕۆییان لەسەركراوە لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و پاراستنی موڵكی گشتیدا بێت". سەرۆكی شارەوانی سلێمانی  ئەوەشی روونكردەوە:" لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی دەستمانكرد بە روخاندنی ئەو زیادەڕۆییانەی دەكەوتنە سەر رێچكەی شەقامی ١٠٠ مەتری بابان".

هاوڵاتى ‌ ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا رایگەیاند،" بۆ ئەوەی مێژووی رەشی براکوژی دوبارە نە دەبێتەوە دەبێت یەکێتی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رێگری لێ بكات و فشار بکرێت و تا ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت ئامادەبن، بۆ ڕێگریی کردن لەو کارەساتە. ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021  بڵێسه‌ جه‌بار فه‌رمان ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا  له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:" بەیاننامە و تحریم کردن و تجریم کردن و نارەزایی دەربرین و ئیدانە کردن و ھتد....ھەمووی بێھودەیە. بریارێکە دراوە و ئەرزیەتیشی بۆ خۆش کراوە و ئەبێت جێبەجێی بکرێت.... مێژووی رەشی براکوژی دوبارە دەبێتەوەو یەکێتی و ھیزەکانی تر ناتوانن بڵێن ئێمە بەژدار نین و دەستمان بە خوێن سورناکەین، مادام لەحکومەت بەژدارن. ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا  جەختی لەوەشكردۆتەوە وەزیری پێشمەرگە لە یەکێتیەو لایەنەکانی تریش بەژدارن لە حکومەت. ئەگەر بیانەوێت بەژدار نەبن لە شەھیدکردنی لاوانی میلەتەکەمان دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رێگری لێ بکرێت و فشار بکرێت و تا ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت ئامادەبن، بۆ ڕێگریی کردن لەو کارەساتە.

هاوڵاتى ‌ وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رایگەیاند،" هیچ کاتێک لولەی تفەنگی پەکەکە ڕوو لەپێشمەرگە نابێت". ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021 زاگرۆس هیوا وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک لەناوچەى دەرکار بەمیدیاکانى پەکەکەی ڕاگەیاند: "ئێمە هیچ زانیاریەکمان لەبارەی شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگەیە نییەو ڕەنگە تورکیا ئەو پێشمەرگەیەی شەهیدکردبێت". وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان دەشڵێت:"ئێمە دڵنیایی دەدەین کە هیچ کاتێک لولەی تفەنگی پەکەکە ڕوو لەپێشمەرگە نابێت". هاوکات کوێستان کوردستان فەرمانداری هەپەگە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، "دەمەوێت بڵێم کە چەکی پەکەکە بەرامبەر بەهیچ هێزێکی کوردی نابێت‌و نامانەوێت جەنگی کوردو کورد ڕووبدات، داوادەکەین پارتى پاشەکشە بەهێزی خۆیان بکەن، چونکە تورکیا پیلانی هەیە کە شەڕی کوردو کورد بکرێت". هەروەها جەخت لەوەشدەکاتەوە، "ئامانجی ئێمە شەڕکردنە لەگەڵ سوپای تورکیا نەک پێشمەرگە".

هێمن حه‌سه‌ن جارێکی دیکه‌ هه‌ڕه‌شه‌کانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر که‌مپی مه‌خمور ده‌ستیپێکرده‌وه‌و رایگه‌یاند، بابه‌تی مه‌خموریان به‌جددی وه‌رگرتووه‌و به‌م زووانه‌ که‌مپه‌که‌ چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ش له‌هه‌رێم ده‌ڵێت:» حکومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیان له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌ردۆغان ئاگادارکراوه‌ته‌وه‌«. رۆژی شه‌ممه‌ پێنجی حوزه‌یران و ته‌نیا سێ رۆژ دوای ئه‌م لێدوانه‌ تورکیا به‌فڕۆکه‌ هێرشیکرده‌ سه‌ر که‌مپی مه‌خمورو به‌هۆیه‌وه‌ سێ په‌نابه‌ری که‌مپه‌که‌ گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش ده‌ستپێکی ئۆپه‌راسیۆنێکی نوێیه‌ له‌دژی په‌که‌که‌و کۆتاییهێنان به‌و که‌مپه‌. میدیاکانی تورکیا بڵاویانکرده‌وه‌ که‌ له‌دوای 15ی ئه‌م مانگه‌وه‌ ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر که‌مپی مه‌خمور ده‌ستپێبکات. له‌ماوه‌ی ساڵی رابردووه‌وه‌ تائێستا نزیکه‌ی (10) جار بۆردومانی که‌مپه‌که‌ کراوه‌و دوایەمین جاریان مانگی یه‌کی ئه‌مساڵ بوو که‌ به‌هۆیه‌وه‌ دوو گه‌نجی که‌مپه‌که‌ گیانیان له‌ده‌ستداو تائێستاش به‌رده‌وام فڕۆکه‌ی بێفرۆکه‌وان رۆژانه‌ به‌سه‌ر ئاسمانی که‌مپه‌که‌دا ده‌سوڕێته‌وه‌. ئه‌مه‌ تازه‌ترین هه‌ڕه‌شه‌و هێرشی تورکیا بوو سه‌باره‌ت به‌که‌مپی مه‌خمور، به‌ڵام تازه‌ترین هه‌وڵ نییه‌ بۆ کۆتاییهێنان به‌و که‌مپه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه‌، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام هه‌وڵی داخستنی که‌مپه‌که‌ی داوه‌، به‌ڵام به‌هۆی فشاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و رێگرییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و حکومه‌تی عێراق شکستی هێناوه‌. حاجی کاچان، هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی که‌مپی مه‌خمور ده‌ڵێت:» ئه‌گه‌ر هێرشیان بکرێته‌سه‌ر هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه‌و ناتوانن به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن». هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی که‌مپی مه‌خمور به‌هاوڵاتى وت:» هه‌موو که‌س ده‌زانێت ئه‌وانه‌ی له‌که‌مپی مه‌خموردان هاووڵاتی ساده‌و بێده‌سه‌ڵاتن که‌زۆربه‌یان ژن و مناڵن، حکومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هاتوون بۆ لامان و سه‌ردانیان کردوین و راپۆرتیان ئاماده‌ کردووه‌ که‌ ئه‌مه‌ که‌مپێکی خه‌ڵکی سڤیله‌ نه‌ک په‌که‌که‌«. هه‌روه‌ها کاچان به‌رپرسیارییه‌تی پاراستنی که‌مپه‌که‌ی خسته‌ ئه‌ستۆی حکومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، وتی:» ئه‌وان هیچ چه‌ک و هێزێکیان نییه‌ به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن، بۆیه‌ داوا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین له‌ده‌ستی تورکیا بمانپارێزن». لەلایەکی دیکەوە لەسەر هەڕەشەو بۆردومانەکانی رۆژی شەممەی ٥ی حوزەیرانی سەر کەمپی مەخمور پاش چەند کاتژمێرێک، کیلی کرافت باڵیۆزی ئەمریکا لەنەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشکردنەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخموری کردو رایگەیاند هێرشکردنەسەر خەڵکی سڤیل و ئاوارەی کەمپەکە بەپێشێلی سەر ماڤی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکەین و تورکیامان لەو پێشێلکارییە ئاگادارکردووەتەوە . مانگی کانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ خولوسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی کرد، له‌و سه‌ردانه‌دا ئاکار داوای  له‌به‌غداو هه‌ولێر کرد که‌مپی مه‌خمور چاره‌سه‌ر بکه‌ن که‌ بووەته‌ لانه‌ی دروستکردنی گه‌ریلای په‌که‌که‌، ئه‌گه‌رنا خۆیان چاره‌ی که‌مپه‌که‌ ده‌که‌ن. له‌دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ش حکومه‌تی تورکیا به‌رده‌وام بووه‌ له‌ فشاره‌کانی بۆ سه‌ر حکومه‌ته‌کانی به‌غداو هه‌ولێر تا که‌مپی مه‌خموور دابخه‌ن که‌نزیکه‌ی (12) هه‌زار په‌نابه‌ری باکووری کوردستانی تێدایه‌، به‌ڵام که‌مپه‌که‌ له‌ ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندایه‌. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی فشاره‌کانی تورکیاش بۆ داخستنی که‌مپه‌که‌ هاوکات فشاره‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بۆسه‌ر ئه‌و که‌مپه‌ ده‌ستیپێکردووه‌و ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی که‌ ساڵی رابردوو خستوویه‌تیه‌ سه‌ر که‌مپه‌که‌ له‌ دوو مانگی رابردوودا تائێستا توندتری کردووه‌ته‌وه‌و رۆژانه‌ چالاکوانانی ئه‌و که‌مپه‌ ده‌ستگیر ده‌کات. که‌مپی مه‌خمور ماوه‌ی (22) ساڵه‌ له‌قه‌زای مه‌خمورو له‌ رۆژئاوای هه‌ولێر دروستکراوه‌ که‌ تایبه‌ته‌ به‌ کوردانی باکووری کوردستان. په‌نابه‌رانی ناو که‌مپه‌که‌ به‌شێکیان له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ به‌پشتیوانیکردن یان ئه‌ندامبوون له‌په‌که‌که‌ تۆمه‌تبار کراون، به‌شێکیشیان به‌هۆی سه‌پاندنی سزای چه‌ند ساڵی له‌سه‌ر کاری سیاسی چوونه‌ته‌ ئه‌و که‌مپه‌، ئێستا تورکیا که‌مپی مه‌خمور به‌ لانه‌و قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی کادرو گه‌ریلا بۆ په‌که‌که‌ی ده‌زانێت.  له‌سه‌ره‌تای کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌مپه‌ ژماره‌ی په‌نابه‌ره‌کانی ته‌نیا (5) هه‌زار بوو، به‌ڵام ساڵ به‌ساڵ ژماره‌ی په‌نابه‌رانی ناو که‌مپه‌که‌ زیاتر بووه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی فشاره‌کانی حکومه‌تی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی که‌ یه‌کێک له‌ئه‌ندامانیان له‌ناو په‌که‌که‌ بووه‌ یان هیچ لانه‌و جێگه‌یه‌کی مانه‌وه‌یان نه‌بووه‌ له‌دوای وێرانکردنی ناوچه‌کانیان له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه‌. نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ له‌هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، که‌مپه‌که‌یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ په‌که‌که‌وه‌ نییه‌و ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئه‌و که‌مپه‌دان له‌ده‌ست زوڵم و زۆریی حکومه‌تی تورکیا باکووری کوردستانیان جێهێشتووه‌.  مزگین ئاری، نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په‌) له‌هه‌رێمی کوردستان،  ئه‌وه‌ ره‌تده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌وانه‌ی له‌که‌مپی مه‌خموردان گه‌ریلای په‌که‌که‌ بن، به‌ڵکو به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌وانه‌ خه‌ڵکی شارو گونده‌کانی باکووری کوردستانن که‌ ئه‌ردۆغان وێرانی کردووه‌ لێیان. مزگین ئاری له‌لێدوانێکدا به‌ هاوڵاتى وت:» هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ردۆغان جددین و ده‌بێت نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و حکومه‌تی عێراق ئه‌وه‌ بزانن که‌هه‌موو کورد وه‌ک په‌که‌که‌ ده‌بینێت، بۆ هه‌ر داگیرکارییه‌ک په‌که‌که‌ ده‌کاته‌ بیانوو». هه‌روه‌ها پێشیوابوو جاری یه‌که‌م نییه‌ ئه‌ردۆغان داوای داخستنی که‌مپی مه‌خموور ده‌کات، به‌ڵکو به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ عه‌فرین و کۆبانی و قه‌ندیل و شنگال و که‌رکوک و مه‌خموور کردووه‌. نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ له‌هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، که‌ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێم به‌ به‌رپرسیار ده‌زانن له‌سه‌لامه‌تی که‌مپی مه‌خمورو وتیشی:» که‌ ئه‌و سێ لایه‌نه‌ له‌هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ردۆغان ئاگادارکراوه‌ته‌وه‌ که‌ رێگه‌ به‌هێرشی ده‌وڵه‌تی تورک نه‌ده‌ن بۆ سه‌ر که‌مپه‌که‌«. حکومه‌تی تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی داوای له‌حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی عێراق کردووه‌ که‌مپی مه‌خموور دابخه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ردوو حکومه‌ت به‌ ئه‌نقه‌ره‌یان راگه‌یاندووه‌، ئه‌و که‌مپه‌ ته‌نیا هاووڵاتیانی ئاسایی تێدا ده‌ژین و هیچ گه‌ریلایه‌کی په‌که‌که‌ی تێدا نییه‌و پرسی داخستنی که‌مپه‌که‌ش په‌یوه‌ندیی به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ هه‌یه‌. هاوکات حکومه‌تی تورکیا داواشی له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کردووه‌ که‌ به‌زوویی بابه‌تی مه‌خموور چاره‌سه‌ر بکات، چونکه‌ په‌که‌که‌ ئه‌ندامه‌کانی له‌وێ پێده‌گه‌یه‌نێت و په‌روه‌رده‌یان ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌کرێت ناچارن خۆیان به‌و کاره‌ هه‌ستن. له‌ئێستادا دوو پیشنیار خراوه‌ته‌ به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان لەهه‌ردوو حکومه‌تی عیراق و هه‌رێمدایه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌مپه‌که‌ به‌ته‌واوی له‌په‌که‌که‌ داببڕن بۆ ئه‌وه‌ی له‌هێرشی تورکیا بیپارێزن ئه‌ویش به‌قسه‌کردن و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌، یان ئه‌وه‌تا په‌نابه‌رانی که‌مپه‌که‌ بۆ وڵاتی سێیه‌م بگوازنه‌وه‌. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادارو باڵا له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:»به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی که‌مپی مه‌خمور له‌ئه‌ستۆی حکومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌و پێویسته‌ ئه‌وان رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ پاراستنیان بگرێته‌ به‌ر، حکومه‌تی هه‌رێمیش ده‌توانێت ته‌نیا هاوکار بێت». ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ پێشیوابوو په‌که‌که‌ به‌ئاشکرا له‌که‌مپی مه‌خمور هه‌یه‌و ئه‌وان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه‌، بۆیه‌ تورکیا ئه‌وه‌ ده‌زانێت و هێرش ده‌کاته‌سه‌ریان «ئه‌مه‌ پاساو نییه‌ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی که‌مپه‌که‌ بکرێنه‌ ئامانج، به‌ڵام پێویسته‌ په‌که‌که‌ ره‌چاوی ئه‌و هه‌ستیارییه‌ بکات و له‌که‌مپه‌که‌ دوور بکه‌وێته‌وه‌«. رۆژی ١٧ی مانگی حەوت له‌ڕیستۆرانتی هۆقه‌باز له‌شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ند هێرشبه‌رێکه‌وه‌ دیبلۆماتکارێکی تورکیا کوژرا، له‌وکاته‌وه‌ گه‌مارۆ خراوه‌ته‌سه‌ر مه‌خمور که‌زیاتر له‌ (12) هه‌زار ئاواره‌ی باکووری کوردستانی تێدا نیشته‌جێن و رۆژبه‌ڕۆژیش بارودۆخی دانیشتوانی که‌مپه‌که‌ خراپتر ده‌بێت. به‌ڵام سه‌رچاوه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ره‌تیده‌کاته‌وه‌ هیچ گه‌مارۆییه‌ک خراپێته‌ سه‌ر که‌مپی مه‌خمورو وتی:» له‌کاتی رووداوه‌که‌ی هۆقه‌باز بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک رێکاره‌کان توندکرانه‌وه‌ تا تۆمه‌تباره‌کان ده‌ستگیرکران، دواتر دۆخه‌که‌ ئاسایی بووه‌ته‌وه‌«. حاجی کاچان باس له‌وه‌ ده‌کات، پارتی گه‌مارۆیه‌کی زۆر قورسی خستووه‌ته‌ سه‌ر که‌مپی مه‌خمورو کارئاسانیش ده‌کات بۆ ده‌وڵه‌تی تورک تا هێرش بکاته‌سه‌ر که‌مپه‌کیان، ده‌شڵێت» لێدوانه‌کانی دیندار زێباری به‌ئاشکرا دژایه‌تی (12) هه‌زار ئاواره‌ی که‌مپی خه‌مخورو پشتیوانی له‌ده‌وڵه‌تی تورک ده‌رده‌خات». شاهۆ مه‌تین یه‌کێک له‌فه‌رمانده‌کانی په‌که‌که‌ له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ی دووپاتکرده‌وه‌ که‌ هیچ ئه‌ندامێکی په‌که‌که‌ یان که‌سوکاریان له‌ناو که‌مپی مه‌خموردا بوونی نییه‌، ئه‌وه‌ ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌ردۆغانه‌، «ئه‌وانه‌ی له‌و که‌مپه‌دان له‌ده‌سه‌ڵاتی فایسستی ئه‌ردۆغان رایانکردووه‌و له‌باشور نیشته‌جێن». مه‌تین به‌پێویستی داده‌نێت نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و حکومه‌تی عێراق مه‌ترسییه‌کانی ئه‌ردۆغان به‌جددی وه‌ربگرن و کاربکه‌ن بۆ پاراستنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ که‌هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌کی یاساییان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه‌ بۆ کراوه‌ بۆ گه‌یاندنیان به‌وڵاتی سێیه‌م. دوێنێ یەکشەممە ئەردۆغان لەتویتێکیدا بەناوی تورکەکانەوە سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کەڕۆڵیان لەبۆردومانی کەمپی مەخموردا هەبووە، هەروەها نووسی: بەردەوام دەبین لەدژایەتیکردنی کەمپی مەخمورو رێگە بەنەیارانمان نادەین.

هاوڵاتى ‌ وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، هەرچەندە لەئیستادا رۆژانە 17000  مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن، بەڵام بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران واژۆ دەکەن بۆ زیادکردنی هەناردەکردنی گاز.  وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگه‌یاند:" لەئێستادا رۆژانە 17000 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن و وەزارەت پلانی ئەوەی هەیە رێژەکەی بۆ 22000  بەرزبکاتەوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا وڵاتی ئێران رۆژانە بیست ملیۆن مەتر سێجا گاز بۆ عێراق هەناردە دەکات، بەڵام حکومەتی عێراق داوای بەرزکردنەوەی رێژەکەی بۆ حەفتا ملیۆن مەتر سێجا گاز کردوە بۆ ئەوەی بتوانرێت کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەرزبکرێتەو. وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستوەتەڕو، لەئێستادا هەردوو وەزارەتی کارەبای ئێران و عێراق گفتوگۆکانیان چڕکردوەتەوە و هەردوولاش لە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی نزیک بوونەتەوە.