هاوڵاتى سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو زیادەڕۆییانەمان لابرد كە دەكەوتنە سەر شەقامی ١٠٠ مەتری بابان. ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌شتى حوزه‌یرانى 2021 توانا كەمال، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی رایگەیاند:" لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا روونكردنەوەی كارەكانی لیژنەی بەدواداچوون بۆ زەوییە زیادەڕۆییەكانی سنوری سلێمانی خرایە بەردەم جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێم". وتیشی:" جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە لیژنەكە كرد چارەسەری ئەو زەوییانەی زیادەڕۆییان لەسەركراوە لە پێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیان و پاراستنی موڵكی گشتیدا بێت". سەرۆكی شارەوانی سلێمانی ئەوەشی روونكردەوە:" لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی دەستمانكرد بە روخاندنی ئەو زیادەڕۆییانەی دەكەوتنە سەر رێچكەی شەقامی ١٠٠ مەتری بابان".
هاوڵاتى ئەندامێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا رایگەیاند،" بۆ ئەوەی مێژووی رەشی براکوژی دوبارە نە دەبێتەوە دەبێت یەکێتی لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رێگری لێ بكات و فشار بکرێت و تا ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت ئامادەبن، بۆ ڕێگریی کردن لەو کارەساتە. ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021 بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا له‌فه‌یسبوكى خۆى نوسیویه‌تى:" بەیاننامە و تحریم کردن و تجریم کردن و نارەزایی دەربرین و ئیدانە کردن و ھتد....ھەمووی بێھودەیە. بریارێکە دراوە و ئەرزیەتیشی بۆ خۆش کراوە و ئەبێت جێبەجێی بکرێت.... مێژووی رەشی براکوژی دوبارە دەبێتەوەو یەکێتی و ھیزەکانی تر ناتوانن بڵێن ئێمە بەژدار نین و دەستمان بە خوێن سورناکەین، مادام لەحکومەت بەژدارن. ئەندامەكەی فراكسیۆنی یەكێتی لە بەغدا جەختی لەوەشكردۆتەوە وەزیری پێشمەرگە لە یەکێتیەو لایەنەکانی تریش بەژدارن لە حکومەت. ئەگەر بیانەوێت بەژدار نەبن لە شەھیدکردنی لاوانی میلەتەکەمان دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە رێگری لێ بکرێت و فشار بکرێت و تا ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت ئامادەبن، بۆ ڕێگریی کردن لەو کارەساتە.
هاوڵاتى وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) رایگەیاند،" هیچ کاتێک لولەی تفەنگی پەکەکە ڕوو لەپێشمەرگە نابێت". ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021 زاگرۆس هیوا وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک لەناوچەى دەرکار بەمیدیاکانى پەکەکەی ڕاگەیاند: "ئێمە هیچ زانیاریەکمان لەبارەی شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگەیە نییەو ڕەنگە تورکیا ئەو پێشمەرگەیەی شەهیدکردبێت". وتەبێژی پەیوەندییەكانی كۆما جڤاكێن كوردستان دەشڵێت:"ئێمە دڵنیایی دەدەین کە هیچ کاتێک لولەی تفەنگی پەکەکە ڕوو لەپێشمەرگە نابێت". هاوکات کوێستان کوردستان فەرمانداری هەپەگە لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، "دەمەوێت بڵێم کە چەکی پەکەکە بەرامبەر بەهیچ هێزێکی کوردی نابێت‌و نامانەوێت جەنگی کورد‌و کورد ڕووبدات، داوادەکەین پارتى پاشەکشە بەهێزی خۆیان بکەن، چونکە تورکیا پیلانی هەیە کە شەڕی کورد‌و کورد بکرێت". هەروەها جەخت لەوەشدەکاتەوە، "ئامانجی ئێمە شەڕکردنە لەگەڵ سوپای تورکیا نەک پێشمەرگە".
هێمن حه‌سه‌ن جارێکی دیکه هه‌ڕه‌شه‌کانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بۆ سه‌ر که‌مپی مه‌خمور ده‌ستیپێکرده‌وه‌و رایگه‌یاند، بابه‌تی مه‌خموریان به‌جددی وه‌رگرتووه‌و به‌م زووانه که‌مپه‌که چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن، نوێنه‌ری هه‌ده‌په‌ش له‌هه‌رێم ده‌ڵێت:» حکومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیان له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئه‌ردۆغان ئاگادارکراوه‌ته‌وه«. رۆژی شه‌ممه پێنجی حوزه‌یران و ته‌نیا سێ رۆژ دوای ئه‌م لێدوانه تورکیا به‌فڕۆکه هێرشیکرده سه‌ر که‌مپی مه‌خمورو به‌هۆیه‌وه سێ په‌نابه‌ری که‌مپه‌که گیانیان له‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش ده‌ستپێکی ئۆپه‌راسیۆنێکی نوێیه له‌دژی په‌که‌که‌و کۆتاییهێنان به‌و که‌مپه. میدیاکانی تورکیا بڵاویانکرده‌وه که له‌دوای 15ی ئه‌م مانگه‌وه ئۆپه‌راسیۆن بۆسه‌ر که‌مپی مه‌خمور ده‌ستپێبکات. له‌ماوه‌ی ساڵی رابردووه‌وه تائێستا نزیکه‌ی (10) جار بۆردومانی که‌مپه‌که کراوه‌و دوایەمین جاریان مانگی یه‌کی ئه‌مساڵ بوو که به‌هۆیه‌وه دوو گه‌نجی که‌مپه‌که گیانیان له‌ده‌ستداو تائێستاش به‌رده‌وام فڕۆکه‌ی بێفرۆکه‌وان رۆژانه به‌سه‌ر ئاسمانی که‌مپه‌که‌دا ده‌سوڕێته‌وه. ئه‌مه تازه‌ترین هه‌ڕه‌شه‌و هێرشی تورکیا بوو سه‌باره‌ت به‌که‌مپی مه‌خمور، به‌ڵام تازه‌ترین هه‌وڵ نییه بۆ کۆتاییهێنان به‌و که‌مپه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام هه‌وڵی داخستنی که‌مپه‌که‌ی داوه، به‌ڵام به‌هۆی فشاره نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و رێگرییه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و حکومه‌تی عێراق شکستی هێناوه. حاجی کاچان، هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی که‌مپی مه‌خمور ده‌ڵێت:» ئه‌گه‌ر هێرشیان بکرێته‌سه‌ر هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه‌و ناتوانن به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن». هاوسه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی که‌مپی مه‌خمور به‌هاوڵاتى وت:» هه‌موو که‌س ده‌زانێت ئه‌وانه‌ی له‌که‌مپی مه‌خموردان هاووڵاتی ساده‌و بێده‌سه‌ڵاتن که‌زۆربه‌یان ژن و مناڵن، حکومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان هاتوون بۆ لامان و سه‌ردانیان کردوین و راپۆرتیان ئاماده کردووه که ئه‌مه که‌مپێکی خه‌ڵکی سڤیله نه‌ک په‌که‌که«. هه‌روه‌ها کاچان به‌رپرسیارییه‌تی پاراستنی که‌مپه‌که‌ی خسته ئه‌ستۆی حکومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، وتی:» ئه‌وان هیچ چه‌ک و هێزێکیان نییه به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن، بۆیه داوا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌که‌ین له‌ده‌ستی تورکیا بمانپارێزن». لەلایەکی دیکەوە لەسەر هەڕەشەو بۆردومانەکانی رۆژی شەممەی ٥ی حوزەیرانی سەر کەمپی مەخمور پاش چەند کاتژمێرێک، کیلی کرافت باڵیۆزی ئەمریکا لەنەتەوە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێرشکردنەسەر کەمپی پەنابەرانی مەخموری کرد‌و رایگەیاند هێرشکردنەسەر خەڵکی سڤیل و ئاوارەی کەمپەکە بەپێشێلی سەر ماڤی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان دەکەین و تورکیامان لەو پێشێلکارییە ئاگادارکردووەتەوە . مانگی کانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ خولوسی ئاکار وه‌زیری به‌رگریی تورکیا سه‌ردانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی کرد، له‌و سه‌ردانه‌دا ئاکار داوای له‌به‌غداو هه‌ولێر کرد که‌مپی مه‌خمور چاره‌سه‌ر بکه‌ن که بووەته لانه‌ی دروستکردنی گه‌ریلای په‌که‌که، ئه‌گه‌رنا خۆیان چاره‌ی که‌مپه‌که ده‌که‌ن. له‌دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ش حکومه‌تی تورکیا به‌رده‌وام بووه له فشاره‌کانی بۆ سه‌ر حکومه‌ته‌کانی به‌غداو هه‌ولێر تا که‌مپی مه‌خموور دابخه‌ن که‌نزیکه‌ی (12) هه‌زار په‌نابه‌ری باکووری کوردستانی تێدایه، به‌ڵام که‌مپه‌که له ژێر چاودێریی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کاندایه. له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی فشاره‌کانی تورکیاش بۆ داخستنی که‌مپه‌که هاوکات فشاره‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانیش بۆسه‌ر ئه‌و که‌مپه ده‌ستیپێکردووه‌و ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی که ساڵی رابردوو خستوویه‌تیه سه‌ر که‌مپه‌که له دوو مانگی رابردوودا تائێستا توندتری کردووه‌ته‌وه‌و رۆژانه چالاکوانانی ئه‌و که‌مپه ده‌ستگیر ده‌کات. که‌مپی مه‌خمور ماوه‌ی (22) ساڵه له‌قه‌زای مه‌خمورو له رۆژئاوای هه‌ولێر دروستکراوه که تایبه‌ته به کوردانی باکووری کوردستان. په‌نابه‌رانی ناو که‌مپه‌که به‌شێکیان له‌لایه‌ن تورکیاوه به‌پشتیوانیکردن یان ئه‌ندامبوون له‌په‌که‌که تۆمه‌تبار کراون، به‌شێکیشیان به‌هۆی سه‌پاندنی سزای چه‌ند ساڵی له‌سه‌ر کاری سیاسی چوونه‌ته ئه‌و که‌مپه، ئێستا تورکیا که‌مپی مه‌خمور به لانه‌و قوتابخانه‌ی پێگه‌یاندنی کادرو گه‌ریلا بۆ په‌که‌که‌ی ده‌زانێت. له‌سه‌ره‌تای کردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌مپه ژماره‌ی په‌نابه‌ره‌کانی ته‌نیا (5) هه‌زار بوو، به‌ڵام ساڵ به‌ساڵ ژماره‌ی په‌نابه‌رانی ناو که‌مپه‌که زیاتر بووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی فشاره‌کانی حکومه‌تی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و خێزانانه‌ی که یه‌کێک له‌ئه‌ندامانیان له‌ناو په‌که‌که بووه یان هیچ لانه‌و جێگه‌یه‌کی مانه‌وه‌یان نه‌بووه له‌دوای وێرانکردنی ناوچه‌کانیان له‌لایه‌ن سوپای تورکیاوه. نوێنه‌ری هه‌ده‌په له‌هه‌رێمی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌دات، که‌مپه‌که‌یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به په‌که‌که‌وه نییه‌و ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئه‌و که‌مپه‌دان له‌ده‌ست زوڵم و زۆریی حکومه‌تی تورکیا باکووری کوردستانیان جێهێشتووه. مزگین ئاری، نوێنه‌ری پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌هه‌رێمی کوردستان، ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه که ئه‌وانه‌ی له‌که‌مپی مه‌خموردان گه‌ریلای په‌که‌که بن، به‌ڵکو به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌وانه خه‌ڵکی شار‌و گونده‌کانی باکووری کوردستانن که ئه‌ردۆغان وێرانی کردووه لێیان. مزگین ئاری له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:» هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ردۆغان جددین و ده‌بێت نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و حکومه‌تی عێراق ئه‌وه بزانن که‌هه‌موو کورد وه‌ک په‌که‌که ده‌بینێت، بۆ هه‌ر داگیرکارییه‌ک په‌که‌که ده‌کاته بیانوو». هه‌روه‌ها پێشیوابوو جاری یه‌که‌م نییه ئه‌ردۆغان داوای داخستنی که‌مپی مه‌خموور ده‌کات، به‌ڵکو به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له عه‌فرین و کۆبانی و قه‌ندیل و شنگال و که‌رکوک و مه‌خموور کردووه. نوێنه‌ری هه‌ده‌په له‌هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، که‌ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و حکومه‌تی عێراق و حکومه‌تی هه‌رێم به به‌رپرسیار ده‌زانن له‌سه‌لامه‌تی که‌مپی مه‌خمورو وتیشی:» که ئه‌و سێ لایه‌نه له‌هه‌ڕه‌شه‌کانی ئه‌ردۆغان ئاگادارکراوه‌ته‌وه که رێگه به‌هێرشی ده‌وڵه‌تی تورک نه‌ده‌ن بۆ سه‌ر که‌مپه‌که«. حکومه‌تی تورکیا به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی داوای له‌حکومه‌تی هه‌رێم و حکومه‌تی عێراق کردووه که‌مپی مه‌خموور دابخه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ردوو حکومه‌ت به ئه‌نقه‌ره‌یان راگه‌یاندووه، ئه‌و که‌مپه ته‌نیا هاووڵاتیانی ئاسایی تێدا ده‌ژین و هیچ گه‌ریلایه‌کی په‌که‌که‌ی تێدا نییه‌و پرسی داخستنی که‌مپه‌که‌ش په‌یوه‌ندیی به‌نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه هه‌یه. هاوکات حکومه‌تی تورکیا داواشی له‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کردووه که به‌زوویی بابه‌تی مه‌خموور چاره‌سه‌ر بکات، چونکه په‌که‌که ئه‌ندامه‌کانی له‌وێ پێده‌گه‌یه‌نێت و په‌روه‌رده‌یان ده‌کات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌کرێت ناچارن خۆیان به‌و کاره هه‌ستن. له‌ئێستادا دوو پیشنیار خراوه‌ته به‌رده‌م نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان لەهه‌ردوو حکومه‌تی عیراق و هه‌رێمدایه ئه‌وه‌یه که‌مپه‌که به‌ته‌واوی له‌په‌که‌که داببڕن بۆ ئه‌وه‌ی له‌هێرشی تورکیا بیپارێزن ئه‌ویش به‌قسه‌کردن و رێککه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌که‌که، یان ئه‌وه‌تا په‌نابه‌رانی که‌مپه‌که بۆ وڵاتی سێیه‌م بگوازنه‌وه. سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار‌و باڵا له‌حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت:»به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی که‌مپی مه‌خمور له‌ئه‌ستۆی حکومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌و پێویسته ئه‌وان رێگه‌چاره‌یه‌ک بۆ پاراستنیان بگرێته به‌ر، حکومه‌تی هه‌رێمیش ده‌توانێت ته‌نیا هاوکار بێت». ئه‌و سه‌رچاوه‌یه پێشیوابوو په‌که‌که به‌ئاشکرا له‌که‌مپی مه‌خمور هه‌یه‌و ئه‌وان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه، بۆیه تورکیا ئه‌وه ده‌زانێت و هێرش ده‌کاته‌سه‌ریان «ئه‌مه پاساو نییه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی که‌مپه‌که بکرێنه ئامانج، به‌ڵام پێویسته په‌که‌که ره‌چاوی ئه‌و هه‌ستیارییه بکات و له‌که‌مپه‌که دوور بکه‌وێته‌وه«. رۆژی ١٧ی مانگی حەوت له‌ڕیستۆرانتی هۆقه‌باز له‌شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن چه‌ند هێرشبه‌رێکه‌وه دیبلۆماتکارێکی تورکیا کوژرا، له‌وکاته‌وه گه‌مارۆ خراوه‌ته‌سه‌ر مه‌خمور که‌زیاتر له (12) هه‌زار ئاواره‌ی باکووری کوردستانی تێدا نیشته‌جێن و رۆژبه‌ڕۆژیش بارودۆخی دانیشتوانی که‌مپه‌که خراپتر ده‌بێت. به‌ڵام سه‌رچاوه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم ره‌تیده‌کاته‌وه هیچ گه‌مارۆییه‌ک خراپێته سه‌ر که‌مپی مه‌خمورو وتی:» له‌کاتی رووداوه‌که‌ی هۆقه‌باز بۆ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک رێکاره‌کان توندکرانه‌وه تا تۆمه‌تباره‌کان ده‌ستگیرکران، دواتر دۆخه‌که ئاسایی بووه‌ته‌وه«. حاجی کاچان باس له‌وه ده‌کات، پارتی گه‌مارۆیه‌کی زۆر قورسی خستووه‌ته سه‌ر که‌مپی مه‌خمورو کارئاسانیش ده‌کات بۆ ده‌وڵه‌تی تورک تا هێرش بکاته‌سه‌ر که‌مپه‌کیان، ده‌شڵێت» لێدوانه‌کانی دیندار زێباری به‌ئاشکرا دژایه‌تی (12) هه‌زار ئاواره‌ی که‌مپی خه‌مخورو پشتیوانی له‌ده‌وڵه‌تی تورک ده‌رده‌خات». شاهۆ مه‌تین یه‌کێک له‌فه‌رمانده‌کانی په‌که‌که له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئه‌وه‌ی دووپاتکرده‌وه که هیچ ئه‌ندامێکی په‌که‌که یان که‌سوکاریان له‌ناو که‌مپی مه‌خموردا بوونی نییه، ئه‌وه ته‌نیا پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌ردۆغانه، «ئه‌وانه‌ی له‌و که‌مپه‌دان له‌ده‌سه‌ڵاتی فایسستی ئه‌ردۆغان رایانکردووه‌و له‌باشور نیشته‌جێن». مه‌تین به‌پێویستی داده‌نێت نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و حکومه‌تی عێراق مه‌ترسییه‌کانی ئه‌ردۆغان به‌جددی وه‌ربگرن و کاربکه‌ن بۆ پاراستنی ئه‌و په‌نابه‌رانه که‌هه‌موو مامه‌ڵه‌یه‌کی یاساییان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بۆ کراوه بۆ گه‌یاندنیان به‌وڵاتی سێیه‌م. دوێنێ یەکشەممە ئەردۆغان لەتویتێکیدا بەناوی تورکەکانەوە سوپاسی هەموو ئەو کەسانەی کرد کەڕۆڵیان لەبۆردومانی کەمپی مەخموردا هەبووە، هەروەها نووسی: بەردەوام دەبین لەدژایەتیکردنی کەمپی مەخمورو رێگە بەنەیارانمان نادەین.
هاوڵاتى وەزارەتی کارەبای عێراق رایگەیاند، هەرچەندە لەئیستادا رۆژانە 17000 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن، بەڵام بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێران واژۆ دەکەن بۆ زیادکردنی هەناردەکردنی گاز. وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق رایگه‌یاند:" لەئێستادا رۆژانە 17000 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنن و وەزارەت پلانی ئەوەی هەیە رێژەکەی بۆ 22000 بەرزبکاتەوە. ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا وڵاتی ئێران رۆژانە بیست ملیۆن مەتر سێجا گاز بۆ عێراق هەناردە دەکات، بەڵام حکومەتی عێراق داوای بەرزکردنەوەی رێژەکەی بۆ حەفتا ملیۆن مەتر سێجا گاز کردوە بۆ ئەوەی بتوانرێت کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەرزبکرێتەو. وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ئەوەشی خستوەتەڕو، لەئێستادا هەردوو وەزارەتی کارەبای ئێران و عێراق گفتوگۆکانیان چڕکردوەتەوە و هەردوولاش لە گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی نزیک بوونەتەوە.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا داشكاندنی خوێندنی ماسته‌ر بۆ خوێندكاره یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كان بكات. ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا داشكاندنی خوێندنی ماسته‌ر بۆ خوێندكاره یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مه‌كان بكات.بۆ هاندان و پاڵپشتی كردنی سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆكانی كوردستان كه تاكو ئێستا دانه‌مه‌زراون. ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا له خوێندنی ماسته‌ر بۆ ساڵی (٢٠١٩-٢٠٢٠) كه له زانكۆكان وه‌رگیراون به‌شێوازی پارالێل، یه‌كه‌مه‌كان به ڕێژه‌ی (٧٥%) و دوه‌مه‌كان به‌ڕێژه‌ی (٥٠%) و سێیه‌مه‌كان به‌ڕێژه‌ی (٣٠%) له كرێی خوێندنی ساڵی دوه‌میان داده‌شكێنرێت.
هاوڵاتى جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان سەردانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى کرد و لەلایەن وەزیرى گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێم و بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانەوە پێشوازى لێ‌کرا. ئەمڕۆ سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021 قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆک وەزیران، چەند بەشێکى فڕۆکەخانەى بەسەرکردەوە، دواتر بە ئامادەبونى وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن و بەڕێوەبەرى گشتى فڕۆکەخانە، لەگەڵ بەڕێوەبەر و لێپرسراوانى سەرجەم بەڕێوەبەرایەتى و بەش و بنکەکانى ناو فڕۆکەخانە کۆبووەوە. لەبەشێكیتری كۆبونەوەكەدا جێگرى سەرۆک وەزیران، پشتیوانى حکومەتى هەرێمی بۆ فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دەربڕى و داواى بەردەوامى لێکردن لە پێشکەوتن و خزمەتکردنى زیاترى گەشتیاران
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابورى حکومه‌تى هه‌رێم ئاشکراى ده‌کات، ئەمڕۆ سێشەممە مووچەی وەزارەتەکانی (خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی، گەشتوگوزار، کارەبا، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن) دابەشدەکرێت. هاوکات لیستى موچه‌ى بڵاوکرده‌وه که تا پێنج رۆژى دیکه سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کان موچه وه‌رده‌گرن.
هاوڵاتى جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سیشەممە شاندێكی هاوبه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی پارێزگای دهۆك و ناوچە سنورییه‌كان دەكات به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ له‌شكركێشیه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەکردنی راپۆرت لەسەر پێشێلکارییەکان. باڵانبۆ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌ن خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان لكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند ، ئەمڕۆ سێشەممە شاندێكی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای دهۆك و ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات . ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانج له‌و سه‌ردانه‌دا ئاماده‌كردنی راپۆرتێكه له‌سه‌ر له‌شكركێشیه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و پێشێل كردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و ئه‌و "ده‌ستدرێژیانه‌ی بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه". لە 23ی نیسانی ئەمساڵەوە سوپای تورکیا لەشکرکێشی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە پاساوی بوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستپێکردوە، تا ئێستاش لە چەند ناوچەیە‌ک پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە بەردەوامە، هەفتەی رابردوش هەواڵی بڕینەوەی درەختی دارستانەکانی بادینان لەلایەن تورکیاوە بڵاوکرایەوە و کاردانەوەیەکی فراوانی لەناوخۆی هەرێمی کوردستان بەدواداهات.
سازدانی: عه‌مار عه‌زیز سه‌رۆکی پارتی ئێزیدی دیموکراتی له‌شه‌نگال ده‌ڵێت:» خه‌ڵکی شه‌نگال ترسیان له‌بۆردومانه‌کانی تورکیا هه‌یه‌و هیچ ترسێکیان له‌بوونی داعش نه‌ماوه«و ده‌شڵێت: «ناکۆکی سیاسی له‌سه‌ر شه‌نگال هه‌یه بۆیه تائێستا کێشه‌کان چاره‌سه‌رنه‌کراون». حه‌یده‌ر شه‌شۆ، به‌رپرسی هێزی پاراستنی ئێزیدخان و سه‌رۆکی پارتی ئێزیدی دیموکراتی له‌شه‌نگال له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتى داوا ده‌کات که رێککه‌وتنه‌که‌ی به‌غداو هه‌ولێر جێبه‌جێ بکرێت، ده‌شڵێت:» هه‌زاران پێشمه‌رگه پێش 2014 له‌شه‌نگال بوون، کاتێک ئه‌و پێشمه‌رگانه بێ به‌رگریکردن له‌شنگال کشانه‌وه ئه‌وه که‌مته‌رخه‌می بوو، ئینجا ئه‌و که‌مته‌رخه‌میه له‌لای به‌رپرسانی وه‌زارتی پێشمه‌رگه‌وه بێت وه‌کو وه‌زیری پێشمه‌رگه یان به‌رپرسه باڵاکانی وه‌زاره‌ته‌وە بێت که‌مته‌رخه‌می کراوه«. هاوڵاتى : دۆخی شه‌نگال له‌ڕووی ئه‌منییه‌وه چوون هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ حه‌یده‌ر شه‌شۆ: به‌گشتی دۆخی شنگال له‌دوای داعش هیچ گوڕانکارییه‌کی گه‌وره نه‌کراوه ، له‌هه‌مان کاتیش‌دا ناتوانین بڵێین هیچ نه‌کراوه، هه‌ندێک شت کراوه، به‌ڵام له‌ئاست داواکاری خه‌ڵک نیه، له رووی ئه‌منییه‌وه شنگال له‌زۆر ناوچه‌ی تر باشتره، ته‌نها بوونی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌کانی یه‌به‌شه تۆزێک دۆخه‌که‌یان ناخۆش کردووه ، خه‌ڵک مورتاح نیه، دۆخی شنگال به‌راورد به‌خانه‌قین، که‌رکوک ، زومار، ته‌له‌عفه‌رو موسڵ باشتره، ترسی خه‌ڵک له‌داعش نیه، به‌ڵکو زیاتر له‌بۆردومانی تورکیا ده‌ترسن که به‌بیانوی باره‌گاکانی یه‌به‌شه شەنگال بوردوومان ده‌که‌ن، ناتوانین بڵێین دوخی ئه‌منی 100%یەو هیچ کێشه‌ی نیه . هاوڵاتى : هێزی پاراستنی ئێزدیخان سه‌ر به‌کێیه، مووچه‌و فه‌رمان له‌کێ وه‌رده‌گرن؟ حه‌یده‌ر شه‌شۆ: هێزی پاراستنی ئێزدیخان سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌و یه‌کێک له‌و لیوایانه‌ی هاوبه‌شی وه‌زاره‌ته، که خۆی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه (15 تا 16) لیوای هاوبه‌ش هه‌ن، لیوا‌که‌ی ئێمه هیچ گرێ‌دراو نیه به‌یه‌که‌ی (80)ی پارتی و یه‌که‌ی (70) یه‌کێتی، مووچه‌ی لیوای پاراستنی ئێزدیخان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابینی ده‌کات، له‌ساڵی 2017 به‌بڕیاری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دامه‌زراوه، له‌هه‌زار پێشمه‌رگه پێکهاتووه، ئێستا ئه‌وانه‌ی له‌کاردان (900) پێشمه‌رگه‌ن و ئه‌وانه‌ی تر به‌شێکیان کۆچی دواییان کردووه‌و به‌شێکی تریان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن. ئێمه له‌یه‌کێتی و پارتی و له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانی سیاسی له‌هه‌رێمی کوردستان نزیکین، ئه‌و لایه‌نه سیاسییەی له‌هه‌رێمی کوردستان که به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تی کورد له‌به‌رچاو بگرێت و ئێزیدی وه‌کو به‌شێک له‌میلله‌تی کوردستان بزانێت ئێمه نزیکین لێی. له‌ساڵی 1993 تا 2017 یه‌کێک بووم له‌ئه‌ندامی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان، لەسه‌ر لیستی یه‌کێتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووم، هه‌روه‌ها ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی یه‌کێتی نیشتیمانی بووم له‌هه‌ردوو خول تا 2017، ئێستا سه‌رۆکی پارتی ئێزیدی دیموکراتیم، که‌حزبێکی سه‌ربه‌خۆیه. هاوڵاتى : به‌شێکی زۆر له‌خه‌ڵکی شه‌نگال له‌ئه‌وروپا ده‌ژین، به‌شێکی که‌میش گه‌ڕاونه‌ته‌وه شه‌نگال و به‌شێکی تر له‌هه‌رێمی کوردستانن ، کێ وای له‌شه‌نگال کرد دۆخی شه‌نگالیان به‌م رۆژه گه‌یاند؟ حه‌یده‌ر شه‌شۆ: ئێمه ناتوانین به‌دیاریکراوی لایه‌نێک یان حزبێک ده‌ستنیشان بکه‌ین ، پلانی داعش و هێرشکردن بۆ سه‌ر شه‌نگال پلانێکی نیوده‌وڵه‌تی بوو، تائێستاش ئه‌م پلانه‌یه هه‌ر به‌رده‌وامه ، که‌مته‌رخه‌می هه‌بووه له‌حکومه‌تی عیراق و حوکمه‌تی هه‌رێمیش، هه‌زاران پێشمه‌رگه پێش 2014 له‌شه‌نگال بوون، کاتێک ئه‌و پێشمه‌رگانه بێ به‌رگریکردن له‌شەنگال کشانه‌وه ئه‌وه که‌مته‌رخه‌می بوو، ئینجا ئه‌و که‌مته‌رخه‌مییه له‌لای به‌رپرسانی وه‌زارتی پێشمه‌رگه‌وه بێت وه‌کو وه‌زیری پێشمه‌رگه یان به‌رپرسه باڵاکانی وه‌زاره‌ته‌وە بێت، له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌کانی عێراقیش له‌ناوچه‌که کشانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی به‌رگری بکه‌ن. هاوڵاتى : که دۆخی شه‌نگال تێکچوو و داعش هات ئێوه به‌رگریتان له‌شه‌نگال کرد‌و قوربانیتان هه‌بوو؟ حه‌یده‌ر شه‌شۆ : هێزی پاراستنی ئێزدیخان له‌سه‌ره‌تا (16 تا 17) که‌س بووین، له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا سه‌دان که‌س په‌یوه‌ندییان به‌هێزه‌که‌وه کرد، هه‌ر له‌سه‌رتای دامه‌زراندنی هێزی پاراستنی ئێزدیخان تائێستا به‌رگریمان له‌شه‌نگال کردووه، بۆ یه‌ک خوله‌کیش شه‌نگالمان چوڵنه‌کردووه و تاده‌مرین هه‌ر به‌رگری له‌خاکی خۆمان ده‌که‌ین، ته‌نها له‌شه‌ڕی داعش (34) شه‌هیدماندا، جگه له‌مه‌ش سه‌دان که‌سی تر برینداربوون . هاوڵاتى : ئێستا دۆخێک له‌شه‌نگال دروستبووه که‌هێزی زۆری تێدایه، به رێککه‌وتنی به‌غداو هه‌رێم ئه‌م شته یه‌کلایی ده‌بێته‌وه، یاخود ده‌بێت خه‌ڵکی شه‌نگال بڕیار بدات؟ حه‌یده‌ر شه‌شۆ: هه‌ر ناوچەیە‌ک هێزی جیاوازی تێدا بێت کێشه‌و ئاڵوزی له‌و ناوچه‌یه زۆر ده‌بن، له‌به‌رئه‌وه شه‌نگال به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێویستی به‌و هه‌موو هێزانه نیه، شه‌نگال پێویستی به رێککه‌وتنی به‌غداو هه‌ولێره له‌ژێر چاودێری یوئێندا ئه‌و بڕیارانه‌ی که‌پێشتر له رێککه‌وتنه‌که بڵاوکراونه‌ته‌وه جێبه‌جێ بکرێن، پێویسته هێزه‌کانی شه‌نگال سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق یان لەسه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بێت نه‌ک له‌سه‌ر گروپ و لایه‌نی سیاسی بێت، وه‌کو حه‌شدی شه‌عبی و گروپه‌کانی سه‌ر په‌که‌که (یه‌به‌شه)، داواده‌که‌ین هێزێکی رێکخستی له‌خه‌ڵکی شه‌نگال هه‌بێت که‌بتوانێت به‌رگری له‌خاکی خۆی بکات، به‌داخه‌وه تا ناکۆکی سیاسی لسه‌ر شه‌نگال هه‌بێت کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن، هه‌ر ئه‌م گروپانه وایکردووه که هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی گروپێکی سه‌ربازیی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت ، کێشه‌ی شه‌نگال کێشه‌یه‌کی سیاسیییه نه‌ک سه‌ربازیی و ئیدارییه، ئه‌گه‌ر کێشه سیاسییه‌که چاره‌سه‌ربکرێت و به‌غداو هه‌ولێر رێککه‌وتن ئه‌م هێزانه له‌شەنگال نامێنن و دۆخه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی جاران و ئیداره‌ی شه‌نگالیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ندی شاره‌که . هاوڵاتى : بودجه‌ی 2021ی عێراق که‌وتووه‌ته بواری جێبه‌جێکردن، بۆ شه‌نگال چه‌ند پاره دابینکراوه، کێ ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه ئه‌و پاره‌یه خه‌رج بکات مه‌حما خه‌لیل یان فه‌هد حامد که‌هه‌ردووکیان قایمقامی شه‌نگالن؟ حه‌یده‌ر شه‌شۆ: ئه‌م پرسه تایبه‌ته به‌کارگێڕی پارێزگای نه‌ینه‌واو خودی پارێزگار، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستمکه‌وتوون له‌بودجه‌ی ئه‌م ساڵی پارێزگای نه‌ینه‌وا 10%ی بۆ شەنگال دابینکراوه، ئه‌گه‌ر بودجه‌ی نه‌ینه‌وا (200) ملیار یاخود (100) ملیار بن و ته‌نها 10% بۆ شه‌نگاله، به‌راورد به‌و وێرانکارییه‌ی به‌رامبه‌ر شه‌نگال کراوه له‌کاتی شه‌ڕی داعش زۆر که‌مه، ئیداره‌ی موسڵ نا‌توانیت مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فه‌هد حامد بکات، چونکه هیچ شه‌رعیه‌تی نیه، ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی موسڵ مامه‌ڵه‌ش بکات له‌ڕێگای ئیداره کۆنه‌که‌ی شه‌نگال ده‌یکات که‌ئێستا له‌سنوری دهۆک ده‌وام ده‌که‌ن، ئێمه داواده‌که‌ین به‌پێی رێککه‌وتنی به‌غداو هه‌ولێر ئیداره‌یه‌کی نوێ له‌شه‌نگال دابنرێت تاوه‌کو ئه‌و 10%یە بۆ شه‌نگال دابینکراوه ون نه‌بێت و خه‌رج بکرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێککه‌وتنه جێبه‌جێ نه‌کرێت ئه‌و 10%یە له‌وانه‌یه 8%ی ون ببێت و ته‌نیا 2%ی خه‌رج بکرێت « هاوڵاتى : هێزه‌کانی یه‌به‌شه له‌شه‌نگال ئێزیدین، پێتان وانییه دواینجار ده‌بێت لەسه‌ر ئه‌مری واقیع مامه‌ڵه بکرێت؟ حه‌یده‌ر شه‌شۆ: کاتێک هێزی یه‌به‌شه هێزێکی ئێزیدی بێ بێگومان مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌کرد، به‌ڵام یه‌به‌شه هێزی ئێزیدی نیه، رێژه‌ی عه‌ره‌ب له‌ناو ریزه‌کانی یه‌به‌شه زیاترن له‌ئێزیدی، یه‌به‌شه ئێستا له‌شه‌نگال لەسه‌ر ئایدۆلوژیای په‌که‌که کارده‌کات، زۆر به‌داخه‌وه ئێستا هه‌ندێک که‌س له‌ناو یه‌به‌شه‌دان که پێشتر داعش بوون ، به‌سه‌دان عه‌ره‌ب له ئوم زیبان و گونده‌کانی عه‌ره‌بنشین له‌ناو یه‌به‌شه‌دان، ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئێزیدی له‌ناو یه‌به‌شه‌دا بڵێن یه‌به‌شه هه‌موویان ئێزیدین و خه‌ڵکی شنگالن و به‌رگری له‌شەنگال ده‌که‌ن، رێزم هه‌یه به‌ڵام یه‌به‌شه هه‌موویان ئێزیدی نین، له‌ناو یه‌به‌شه خه‌ڵکی سوریا، تورکیاش هه‌ن ، ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌به‌شه‌دا ناکه‌ین. هاوڵاتى : ئه‌گه‌ر تورکیا بێته ناو شه‌نگال یان نیازێکی وای هه‌بێت، ئێوه به‌رگری له‌و هێزانه ده‌که‌ن که له‌ناو شه‌نگالدان ، یان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن؟ حه‌یده‌ر شه‌شۆ: ئه‌گه‌ر هاتنی تورکیا بۆ ئه‌وه بێت له‌دژی شه‌نگال و خاکه‌که‌ی بێت مافی خۆمانه‌و مافی هه‌موو که‌سێکه له‌شه‌نگال به‌رگری له‌خۆی بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی تورکیا شه‌ڕی یه‌به‌شه بێت واته ناکۆکی تورکیا‌و په‌که‌که بێت ئه‌وکات ئێمه ناتوانین به‌رگری له‌مانه‌وه‌یان له‌شه‌نگال بکه‌ین، ئێمه داوا ده‌که‌ین که ئه‌و کاره جێبه‌جێ نه‌کرێت و هیچ رووداوێک له‌شه‌نگال دروست نه‌بێت، ئه‌گه‌ر گه‌یشته ئه‌و حاڵه‌ته‌ش داواکارین له‌هه‌ڤاڵانی په‌که‌که ئه‌و ده‌رفه‌ته به‌تورکیا نه‌ده‌ن شه‌نگالیش وه‌کو عه‌فرینی لێبێت.
هاوڵاتى ئه‌ندامێکى وه‌فدى دانوستانکارى حکومه‌تى هه‌رێم وورده‌کارى کۆبونه‌وه‌که‌ى ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ئاشکرا ده‌کات و ده‌شڵێت" له‌کۆبونه‌وه‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، بڕیارى یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌سه‌ر بابه‌تى پشکى هه‌رێم ده‌درێت". خالید شوانى، ئه‌ندامى وه‌فدى دانوستانکارى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له لێدوانێکدا به میدیاى گۆڕ‌انى راگه‌یاند" له‌میانى سه‌ردانه‌که‌یاندا بۆ به‌غدا لیژنه‌ى ته‌کنیکى هه‌رێم ولیژنه‌ى ته‌کنیکى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق کۆبونه‌وه، هاوکات شانده سه‌ره‌کیه‌که‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق کۆبونه‌وه". هه‌روه‌ها خالید شوانى راشیگه‌یاند:" ته‌واوى ئه‌و ئه‌رکانه‌ى که پێویسته حکومه‌تى هه‌رێم به‌پێى ماده‌ى (11) یاساى بودجه‌ى عێراق بۆساڵى (2021) جێبه‌جێ بکات، له چوارچێوه‌ى راسپارده‌یه‌کدا پێشکه‌شى لایه‌نى عێراقیمان کرد که له سێ قۆناغ پێکهاتووه". هاوکات، قۆناغى یه‌که‌م بریتیه له وردبینى کردنى داهاتو و خه‌رجى هه‌رێم له‌لایه‌ن چاودێرى دارایى عێراقه‌وه، له‌ئێستادا لیژنه‌یه‌کى چاودێرى دارایى عێراق له هه‌ولێرن و وردبینى خه‌رجى و داهات ده‌که‌ن، قۆناغى دووه‌میش بریتیه له راده‌ستکردنى داهاتى نه‌وت ئاشکراکردنى خه‌رجى و داهاتى نه‌وت ئه‌وه‌شیان جێبه‌جێ کراوه، قۆناغى سێیه‌میش بریتیه له‌بابه‌تى قه‌رزه‌کان که له‌ئێستادا بانکى بارزگانى عیراق (T.B.I) کارى له‌سه‌ر ده‌کات. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى وه‌فدى دانوسانکارى حکومه‌تى هه‌رێم له‌کۆبونه‌وه‌ى داهاتوشیاندا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق، بڕیارى یه‌کلاکه‌ره‌وه له‌سه‌ر بابه‌تى پشکى هه‌رێم ده‌درێت، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ دابه‌شکردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عێراقدا، حکومه‌تى فیدراڵى پشکى هه‌رێم له بودجه‌ى ئه‌مساڵى عێراق ره‌وانه بکات.
سازدانی: ئارا ئیبراهیم سەرۆكی ئەكادیمیای سیاسەتی دیموكراسی ئاماژە بەوە دەدات كە «ئەو رووداوەی رۆژی شەممە لەمەتینا بووە ئەگەر سەیری ئوتومبێلەكە بكرێت هەندێ وێنەو ڤیدیۆ هەیە كەساروخە لەئاسمانەوە پێكابێتی نەك لەزەوییەوە هاتبێت و لەسەقفەكەی داوەو توركیا وای كردبێت»، فایەق گوڵپی سەرۆكی ئەكادیمیای سیاسەتی دیموكراسی، لەم چاوپێكەوتنەیدا لەگەڵ هاوڵاتى دەڵێت:» دەبێت بیرلەوە بكەینەوە میللەتێكی بەستەزمان و داگیركراوو دابەشكراو، ئێستا هەندێ دەستكەوتمان هەیە لەباشوورو رۆژئاڤای كوردستان و لەباكوری كوردستان دەبێت هەوڵبدەین دوژمنەكانمان بەكارمان نەهێنن لەدژی یەكتری. ناوبراو دەشڵێت:» تەنها پارتی نییە، بەڵام پارتی لەسنورەكەیدا پەكەكەی تێدایە، بۆیە پارتی زۆرتر دەردەكەوێت، من دەڵێم حكومەتی هەرێمی كوردستانیشە كە لەپارتی و یەكێتی و گۆڕان پێكهاتووە». هاوكات دەشڵێت:» ئەگەر توركیا قەندیل بگرێت بەئارەزووی خۆی كامە تیرۆریست و عەرەبی شۆڤێنییە دەیهێنێت و وەكو عەفرینی لێدەكات، بەئاسانی سیاسەتی پاكتاوی رەگەزی دەكات لەهەرێمی كوردستاندا لەماوەیەكی كەمدا». لەماوەی رابردوودا پەكەكە گلەیی لەپارتی كردووە كەهەندێك لەڕێكخستنەكانی ئەو گیراون و یارمەتی هەواڵگری توركیایان داوە، ئایا ئەمە پارتی ئاگای لێیە یان سەربەخۆ كردوویانە، ئەم كێشەیە هەیە لەنێوان پارتی و پەكەكە. هاوڵاتى: رووداوەكەی رۆژی شەممە لە مەتینا چ دەرئەنجامێكی لێدەكەوێتەوە كە پارتی بەردەوامە لەناردنی هێزو كەجەكەش داوا دەكات شەڕی براكوژی روونەدات؟ فایەق گوڵپی: بەرنامەیەكی توركیا هەیە كەچۆن كاتی خۆی ساڵی 1999 بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان دەستگیركرا، بەرنامەی توركیا ئەوەیە كەسەركردەكانی كورد لەشاخەكانی سنوری باكورو رۆژهەڵات و باشوور دەربكات، هەڵبەتە راستەوخۆ چ پارتی بێت چ یەكێتی بێت بەشدارییان نەكردووە. ئەوەی راستەوخۆ دیوار‌یان بەتەنیشت یەكەوەیە پارتی و پەكەكەو توركیایە، ئەوەی دەبینرێت جوڵەی پارتی بردنی هێز بۆ ئەو ناوچانە لەكاتێكدا ئێمە پێویستمان بەهێزە بیبەین بەرەو كەركوك و مەندەلی ئەو ناوچانەی داعش جموجۆڵی هەیەو بەرەو مەخمور و شوێنەكانی دیكە، هێزی پێشمەرگە دەجوڵێنن بۆ سەر سنورەكان گومان هەیە لەم بەنامەیەی توركیادا پارتی هاوكاری هەواڵگری بكات، مەسەلەن پارتی كرێكارانی كوردستان كە پارتی هێزی پێشمەرگە دەجوڵێنێت گومانی هەیە هاوكاری سوپای توركیا بكات، ئەمە شتە گشتییەكەیە. لەماوەی رابردوودا پەكەكە گلەیی لەپارتی كردووە كەهەندێك لەڕێكخستنەكانی ئەو گیراون و یارمەتی هەواڵگری توركیایان داوە، ئایا ئەمە پارتی ئاگای لێیە یان سەربەخۆ كردوویانە، ئەم كێشەیە هەیە لەنێوان پارتی و پەكەكە. ئەو رووداوەی رۆژی شەممە لەمەتینا لەماوەی (10) خولەك گۆڕانكارییەكی زۆرم بینی لە راگەیاندندا كەیەكەمجار وتیان فرۆكەی توركیا بۆردومانی پێشمەرگەی كردووەو پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چواریش برینداربوون، دواتر وتیان ئەڵغامیان پێدا تەقیوەتەوە، دواتر وتیان پەكەكە كەمینی بۆیان داناون، پەكەكەش دەڵێت:» تەقەمان كردووە بەسەریانداو ئێمە نەبووین»، ئەگەر سەیری ئوتومبێلەكەش بكرێت هەندێ وێنەو ڤیدیۆ هەیە كەساروخەكە لەئاسمانەوە پێكابێتی نەك لەزەوییەوە هاتبێت و لەسەقفەكەی داوە، توركیا وای كردبێت زانیبێتی كە پێشمەرگەن و لێشی داون و چەند جاری دیكە لەپێشمەرگەی داوەو كەسی سڤیلی شەهید كردووە. هاوڵاتى: پێتانوایە توركیا دەیەوێت شەڕی كورد بە كورد بكات و ئامانجدار ئەو هێرشە موشەكییەی كردووەتەسەر هێزی پێشمەرگەی زێرەڤانی؟ فایەق گوڵپی: جۆن بۆڵتن كتێبێكی نووسی لەسەر ئەمریكاو باسی توركیا دەكات كە پلانی بی توركیا شەڕی كورد‌و كوردەو بۆ ئەوەی لەدنیای دەرەوەشدا ناوبانگی كورد خراپ بكات و سومعەی دابەزێت لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا. پێش رووخانی رژێم ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا پارتی و یەكێتی هاوكاری توركیایان كرد، بەڵام پاش رووخانی رژێم هێزی پێشمەرگەی سەوزو زەرد بەشداری ئۆپەراسیۆنی توركیایان نەكردووە، كێشەكە لێرەدایە ئایا بەتەنها بەشداری نەكردن بەسە، دەبێت بیرلەوە بكەینەوە میللەتێكی بەستەزمان و داگیركراوو دابەشكراو، ئێستا هەندێ دەستكەوتمان هەیە لەباشوور و رۆژئاڤای كوردستان و لەباكور دەبێت هەوڵبدەین دوژمنەكانمان بەكارمان نەهێنن لەدژی یەكتری. لەڕابردوو كورد لەدژی یەكتری بەكارهێندراوە لەشۆڕشەكاندا، بەتایبەتی ئەگەر سەیری رۆژهەڵاتی كوردستان بكەین لەچەند قۆناغێكدا ویستویەتی شۆڕش بكات، بەڵام ئێران لەگەڵ باشووری كوردستان ئەو شۆڕشەیان سەركوت كردووە، ئێستا لەڕۆژهەڵاتی كوردستان هێزی سیاسی و چەكداریان هەیە بۆ خۆتان دەزانن كە كارا‌و ئەكتیڤ نین، چونكە بەبێ ئەوەی ئێران هیچ دەستكەوتێك بۆ رۆژهەڵاتی كوردستان دابین بكات، ئەمان رێگری لەخەباتی كوردانی رۆژهەڵات دەكەن، هەوڵێكی زۆر زۆریش هەیە بۆ ئەوەی خەباتی باكوری كوردستان كۆتایی پێ بهێنن. ئەم هەوڵە كێ دەیدات، توركیایە، بەڵام باشوری كوردستان هاوكاریانە، تەنها پارتی نییە، بەڵام پارتی لەسنورەكەیدا پەكەكەی تێدایە بۆیە پارتی زۆرتر دەردەكەوێت، من دەڵێم حكومەتی هەرێمی كوردستانیشە كە لەپارتی و یەكێتی و گۆڕان پێكهاتووە، ئەوانەشی لەدەرەوەی حكومەتن دژی ئەو بەرنامەیەی توركیا نین، ئێستا پەكەكە زۆر باسی پارتی دەكات، هەم لەبەرئەوەی پارتی راستەوخۆ لەگەڵیاندا تووشی تەسادووم دەبێ، هەم پەكەكە نایەوێت رەخنەكانی پێگەی حكومەتی هەرێم داببەزێنێت، دەیەوێت ئەو شتانە بخاتە ئەستۆی پارتی تا حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەر یەكەی لای خۆیانەوە بەپێی توانای خۆیان یارمەتی توركیا‌و ئێرانیان داوە، یەكێك بێدەنگ دەبێت. حكومەتی هەرێم خاوەنی پەیوەندی و دبلۆماسییە لەگەڵ ئەوروپاو ئەمریكا دەتوانین زەخت بكەین بۆ ئەوەی توركیا لەو سیاسەتەی خۆی پاشگەزببێتەوە كە هەوڵی لەناوبردنی پارتی كرێكارانی كوردستان دەدات، یان هیچ نەبێت توركیا دەیەوێت پەكەكە لە قەندیل نەهێڵێت و شكستی گەورەیە بۆ باكوری كوردستان و قەڵایەكی پاڵپشتیكاری گەورەیە بۆ باشووری كوردستان نامێنێت، ئەگەر توركیا قەندیل بگرێت بەئارەزووی خۆی كامە تیرۆریست و عەرەبی شۆڤێنییە دەیهێنێت و وەكو عەفرینی لێدەكات، بەئاسانی سیاسەتی پاكتاوی رەگەزی دەكات، لەهەرێمی كوردستاندا لەماوەیەكی كەمدا. ئەگەر پەكەكە لەقەندیل نەما زەرەر دەكات، بەڵام دەتوانێت خۆی بگرێتەوە، بەڵام پەكەكە لەقەندیل نەمێنێت پارتی تیادەچێت، پارتی هەڵسەنگاندنەكانی زۆر هەڵەیە، ئەوان وادەزانن ئەو توركیایەی وا رێگەی پێدەدەن بێتە ناو خاكی هەرێمەوە بەو شێوەیە، رازین توركیا شەڕی گەریلاو پەكەكە بكات، هەر ئەو چەكەی توركیا دژی پەكەكە بەكاریدەهێنێت بەهەمان چەك لەپارتیش دەدات، ئەوە حەقیقەتەكەیە هاوڵاتى: كەجەكە دەڵێت یەكلابوویەوە كە پارتی و توركیا یەك ئامانجیان هەیە كە شەڕی گەریلا بێكاریگەر بكەن لەو ناوچانەدا؟ پێتوایە پەكەكە دڵنیابووەتەوە لەهاوكاری پارتی بۆ توركیا؟ فایەق گوڵپی: توركیا بەرنامەی هەیە كە پەكەكە لەمەخمورو قەندیل نەهێڵێت، ئەردۆغان خۆی وا دەڵێت، بۆ ئەمە دەبێت نوێنەرانی ئێمە لەپارتی و یەكێتی و لایەنەكانی دیكەش دژی سیاسەتی توركیا بن لەبەر بەرژەوەندی گشتی، چونكە ئێمە لەباشووری كوردستان هەندێ دەستكەوتمان هەیە، بەڵام سومعەمان خراپەو ئاشبەتاڵمان بەشۆڕشەكانی ترمان كردووەو قیادەی شۆڕشەكانی دیكەمان كوشتووە، ئەمجارەش بەو شێوەیە بكەین ئیتر كورد حورمەت و پێگەی نامێنێت، خەڵكی دنیای دەرەوە بەسووك و ریسوا ناومان دەبات، ئەمەنە دوژمنیان هێنا، ئێران و رژێمی بەعس و توركیایان هێنا پارتی و یەكێتی، ئێستا بەم شێوەیە دووبارە ببێتەوە تاوانێكی گەورەیەو حەیامان دەچێت، لەمەسەلەی شەڕی فەڵەستین و ئیسرائیل‌دا عەرەبێك نەبوو پاڵپشتی ئیسرائیل بكات، كاكە ئەمەی كورد دەیكات كەواتە ئێمە نەتەوە نین و مەجموعەیەك خێڵین كە توركیا پێمان دەڵێن خێڵە كوردەكان، ئەم سیاسەتەی توركیا دژی كوردەو شۆڤێنییە ئەگەر توركیا هەوڵبدات بەهاوكاری پارتی گەریلا لەوێ هەڵبكەنێت سەركردایەتی پەكەكە لەوێ بڕۆن سومعەی كوردی باشوور زۆر خراپ دەبێت، توركیا دێتە ئەوێ و دەبێت هەموومان ببین بەتورك. پەكەكە لەقوڵایی باكوردا شەڕ دەكات، كاتی خۆی ئێمە لەشۆڕشی ئەلول و شۆڕشی نوێ‌دا سەركردایەتیمان هەبوو لەشاخەكان بوو، بەڵام چالاكی پێشمەرگە لەقوڵایی عێراق و كوردستاندا بوو، لەساڵی 2017 مانگی یانزەدا (13) گەریلا لەقوڵایی خاكی توركیا شەهیدبوون یەكیان ئامۆزای خۆم بووە تائێستا تەرمەكەیمان دەست نەكەوتووەتەوە، چۆن؟ پەكەكە لەقوڵایی توركیادا خەباتی چەكداری دەكات، ئەمە تەنها قیادەی پەكەكە لەقەندیلە هاوڵاتى: مەكتەبی سیاسی پارتی پەكەكە تۆمەتبار دەكات لەسەر رووداوەكان و باسی لەشكركێشی توركیا ناكەن كەخۆیان رێگەیان پێداون، بۆچوونتان چییە؟ فایەق گوڵپی: ئەگەر پەكەكە لەقەندیل نەما زەرەر دەكات، بەڵام دەتوانێت خۆی بگرێتەوە، بەڵام پەكەكە لەقەندیل نەمێنێت پارتی تیادەچێت، پارتی هەڵسەنگاندنەكانی زۆر هەڵەیە، ئەوان وادەزانن ئەو توركیایەی وا رێگەی پێدەدەن بێتە ناو خاكی هەرێمەوە بەو شێوەیە، رازین توركیا شەڕی گەریلاو پەكەكە بكات، هەر ئەو چەكەی توركیا دژی پەكەكە بەكاریدەهێنێت بەهەمان چەك لەپارتیش دەدات، ئەوە حەقیقەتەكەیە، دووربین بن و كورت بین نەبن، دەمارگیری و خێڵەكی و حزبایەتی میللەتی كوردیان لەبیر نەباتەوە، پارتی لەڕابردوودا شتی زۆر خراپی كردووە با كۆتایی بەو شتە خراپانە بهێنێت، با ببێتە حزبێك میللەتی كورد خۆشی بووێت و رێزی لێبگرێت نەك ببێتە حزبێك هاوكاری داگیركەری كوردستان بكات بۆ لەناوبردنی پەكەكەو شۆڕشی باكوری كوردستان، لەكۆتایی شەستەكان و سەرەتای هەشتاكان دووجار هاوكاری رەزای شا‌و كۆماری ئیسلامی كرا بۆ لەناوبردنی شۆڕشی كوردستان، ئەمجارەش هەوڵنەدات پارتییەكان با ئەمە بزانن. هاوڵاتى: بەڵام پارتیش بۆچوونی وایە كە بۆچی پەكەكە شەڕ ناباتەوە باكوور؟ فایەق گوڵپی: پەكەكە كەساڵی 1978 دروست بووە تاساڵی 1983 خەباتی چەكداری نەكردووە، دوای ئەوەی خەباتی چەكداری كردووە خۆ لەباشوور نەیكردووە لەقوڵایی باكور كردوویەتی، بەڵام هاوسەنگی هێزەكە وای كردووە كە وای لێهاتووە پەكەكە هاتۆتە باشوور. لەهەمان كاتدا پەكەكە لەقوڵایی باكوردا شەڕ دەكات، كاتی خۆی ئێمە لەشۆڕشی ئەلول و شۆڕشی نوێ‌دا سەركردایەتیمان هەبوو لەشاخەكان بوو، بەڵام چالاكی پێشمەرگە لەقوڵایی عێراق و كوردستاندا بوو، لەساڵی 2017 مانگی یانزەدا (13) گەریلا لەقوڵایی خاكی توركیا شەهیدبوون یەكیان ئامۆزای خۆم بووە تائێستا تەرمەكەیمان دەست نەكەوتووەتەوە، چۆن؟ پەكەكە لەقوڵایی توركیادا خەباتی چەكداری دەكات، ئەمە تەنها قیادەی پەكەكە لەقەندیلە، چۆن قیادەیەیەكی هەبوو لە بیقاع سنوری لوبنان و سوریا، ئێستا لێرە قیادەیەكی هەیەو توركیا دەیەوێت لەقەندیل هەڵیان بكەنێت، دوای ئەوە پارتیش، حزبەكانی دیكەش هیچ مەوقیفیان نییە پارتی واز لەو سیاسەتە بهێنێت، پارتی دەبێت هەوڵی ئاشتی و راگرتنی شەڕی توركیا دژی پەكەكە بدات و داوا بكات و كاری بۆ بكات كێشەی كورد لەباكوری كوردستان بەئاشتییانە چارەسەر دەبێت نەك بەسەربازی و عەسكەرییانە. هاوڵاتى: پێتانوایە توركیا دەتوانێت پەكەكە لەناوببات وەك ئەردۆغان باسی دەكات؟ فایەق گوڵپی: پەكەكە وەكو هەرێز وایە، هەرێز گیایەكە لەشوێنێكدا رەگەکەی سێ مەتر بڵاودەبێتەوە و هەرگیز توركیا ناتوانێت پەكەكە لەناو ببات، پەكەكە هێزێكی جیهانییە لەهیندستان و جنوبی ئەفریقاو میسر‌و تونس و زۆر شوێنی دیكەی دنیا بوونیان هەیە، بەڵام تەنها چەند سەركردەیەكی لەقەندیلن
هاوڵاتى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان رایگه‌یاند، به‌ھۆى دۆسیه‌ى نه‌وت و خاڵى سنوری، ئه‌گه‌ر ھه‌وڵى جدى نه‌درێت جگه له لێبڕینى 21% گرفتى دیکه بۆ موچه دروستده‌کرێت. ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 7ى حوزه‌یرانى 2021، عه‌لى حه‌مه‌ساڵح له هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک نوسیویه‌تی:" دو ھه‌فته‌یه ھه‌وڵى جدى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى دانیشتنى په‌رله‌مان بکرێت، به‌ڵام ئاماده‌نین ئه‌و دانیشتنه بکه‌ن، ئه‌وه‌ى من ده‌زانم به‌ھۆى دۆسیه‌ى نه‌وت و خاڵى سنوری، ئه‌گه‌ر ھه‌وڵى جدى نه‌درێت جگه له لێبڕینى 21% گرفتى دیکه بۆ موچه دروستده‌کرێت". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که بۆئه‌وه‌ى سه‌رى مانگ نه‌ڵێن، چاره‌سه‌ر نیه، سبه‌ینێ کاتژمێر 10:00ى پێشنیوه‌ڕۆ، له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى کوردستان ھه‌مو گه‌نده‌ڵى و گرفت و نادادى و چاره‌سه‌ره‌سه‌ره‌کان ده‌خاته‌روو. عه‌لى حه‌مه ساڵح ئه‌وه‌ش دووپاتده‌کاته‌وه که ده‌یانه‌وێت" به‌دانیشتنى په‌رله‌مان ئه‌مه باس بکه‌ین و چاره‌سه‌رى بکه‌ین، به‌ڵام ڕێگا ناده‌ن، به‌ھیواى پشتیوانى خه‌ڵکى کوردستان، له پێناوى مافى خه‌ڵک و موچه‌دا".
هاوڵاتى به‌شێک له په‌رله‌منتارانى فراکسیۆنه‌کانى یه‌کێتى و کۆمه‌ڵ به‌شداریى خۆپیشاندانى ئه‌مڕۆى هه‌ولێریان کرد و ڕایانگه‌یاند ده‌بێت کورد باش ئه‌وه بزانێت که تورکیا دوژمنى گه‌لى کورده و شه‌ڕى کورد به کورد ده‌کات. هه‌ریه‌ک له په‌رله‌مانتاران زکرى زێبارى، له فراکسیۆنى یه‌کێتى و عوسمان کانى کورده‌یى له فراکسیۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى کوردستان، ئه‌مڕۆ چوونه ناو خۆپیشانده‌رانى حزبى شیوعى له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان، که دژى داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک ئه‌نجامیاندا و داواى کردنه‌ده‌ره‌وه‌ى سوپاى ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌یان کرد. زکرى زێباری، ڕاگه‌یاند، پشتیوانیى له داواى هاوڵاتیان ده‌که‌ین بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیا له به‌رامبه‌ر ئه‌و داگیرکارییه‌ى ئه‌نجامى ده‌دات. هه‌روه‌ها وتیشى: ده‌بێت کورد باش ئه‌وه بزانێت، که تورکیا دووژمنى گه‌لى کورده و شه‌ڕى کورد به کورد ده‌کات و هه‌وڵى تورکیا بۆ ئه‌وه‌یه جارێکى تر شه‌ڕى براکوژتى له‌ناو خاکى کوردستان ده‌ست پێ بکاته‌وه. هاوکات ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان له هه‌وڵدایه، دانیشتنێکى تایبه‌ت و به‌په‌له ئه‌نجام بدات سه‌باره‌ت به داگیرکاریى ده‌وڵه‌تى تورک و ئه‌و ڕووداوانه‌ى له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا ڕوویانداوه ده‌بێت په‌رله‌مان ئاگادارى ڕووداوه‌کان بێت و به‌دواداچوون بکات و ڕێگه‌ش نه‌دات شه‌ڕى براکوژیى سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه. هه‌روه‌ها، عوسمان کانى کورده‌یى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى هه‌رێمى کوردستان له فراکسۆنى کۆمه‌ڵى دادگه‌ریى ڕاگه‌یاند:"په‌رله‌مان و حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان هیچ چالاکیه‌ک ئه‌نجام ناده‌ن و جورئه‌تیان نییه به‌دواداچون بۆ پرسى داگیرکاریى تورکیا و له‌ناوبردنى دار و دره‌ختى کوردستان بکه‌ن له‌لایه‌ن تورکیاوه". هاوکات، وتیشی: په‌رله‌مانى له‌سه‌ر ئاسانترین شت که برینى موچه و قوتى خه‌ڵکه به‌ڵێنیدا دانیشتن بکات، به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تى په‌شیمان بونه‌وه، ئێستا چۆن ده‌چنه سنوره‌کان به‌دواداچون بۆ ڕاستى ڕووداوه‌کان ده‌که‌ن؟". له 23ى مانگى نیسانى 2021وه ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورک هێرشێکى به‌رفروانى بۆ سه‌ر زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا له هه‌رێمى کوردستان ده‌ستپێکردووه و داگیرکارى و بڕینه‌وه و سووتاندنى دارستانه‌کانى باشوورى کوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى داگیرکه‌رى تورکه‌وه، ناڕه‌زایى به‌رفروانى لێکه‌وتووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى کۆبونه‌وه‌ى وه‌فدى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له به‌غدا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى عێراق تایبه‌ت به دیاریکردن و ره‌وانه‌کردنى پشکى هه‌رێم کۆبوه‌وه. ئه‌مڕۆ به‌سه‌ردانێک وه‌فدێکى هه‌رێم به‌سه‌رۆکایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى کۆبوونه‌وه، کۆبونه‌وه‌که‌ش تایبه‌ته به میکانیزمى هه‌ژمارکردنى پشکى هه‌رێم له بودجه‌دا و ره‌وانه‌کردنی. له‌میانى کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا جوتیار عادل، وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێم دوێنێ یه‌کشه‌ممه رایگه‌یاند، "دواى ئه‌و سه‌ردانه یه‌ک له‌دواى یه‌کانه‌ى شاندى هه‌رێمى کوردستان بۆ به‌غدا، ئه‌م هه‌فته‌یه دو دۆسیه‌ى گرنگ ده‌نێرێت بۆ به‌غدا که یه‌کێکیان تایبه‌ته به خه‌رجییه‌کانى نه‌وت ئه‌وى دیکه‌یان په‌یوه‌سته به داهاته نانه‌وتییه‌کان، بۆیه پێموایه ئه‌و بابه‌ته له ئاینده‌یه‌کى نزیکدا ده‌چێته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه و هیواخوازین ئه‌و شایسته داراییانه له یاساى بودجه‌دا هاتوه بنێردرێت".
