هاوڵاتی - لەگەڵ پەرەسەندنی خێرای دۆخی سوریا، پشتیوانییە چەسپاوەکانی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانە کوردەکانی سوریا دەبێت به‌رده‌وام بێت. - بەرژەوەندی واشنتن لەوەدایە کە ئەو هاوپەیمانێتیه‌ی له‌گه‌ڵ ه*ه*س*ه*د*ه بەهێزی بهێڵێتەوە. - ئەمریکا نابێت ڕێگە بدات گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەبێ ترس هێرش بکەنە سەر ه*ە*س*ە*د*ە. سیناتۆری ئەمریكی ڤان هۆڵن ڕایگەیاند نابێت ڕێگە بدرێت گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا هێرش بکەنە سەر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات. سیناتۆر ڤان هۆڵن نوێنەری ویلایەتی مەریلاند لە سیناتی ئەمریکا له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" نوسیویه‌تی، "لەگەڵ پەرەسەندنی خێرای دۆخی سوریا، پشتیوانییە چەسپاوەکانی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانە کوردەکانی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دەبێت به‌رده‌وام بێت". ئه‌و په‌یامه‌ی سیناتۆره‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌كاتێكدایه كه پێشتر په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌زڵوم عەبدی ئه‌نجامدا و پشتیوانی بۆ كوردانی رۆژئاڤای كوردستان دوپاتكرده‌وه و وتی، "جەختم کردەوه له‌سەر گرنگی هاوبەشێتی لەگەڵ هەسەدە، کە وەک نوکی ڕم بون لە شەڕی ئێمەدا دژ بە داعش". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، بەرژەوەندی واشنتن لەوەدایە کە ئەو هاوپەیمانێتیه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده بەهێزی بهێڵێتەوە و هێزەکانی ئەمریکاش لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كه ئێستا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده‌دایه بهێڵێتەوە. وتيشى: ئەمریکا نابێت ڕێگە بدات گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەبێ ترس هێرش بکەنە سەر هەسەدە، پێویستە هەوڵی ئاگربەستێکی بەردەوام بدات بۆ پشتیوانیکردن لە هاوپەیمانەکانمان و ئاسایشی ناوچەکە. نزیکەی 900 سەربازی ئەمریکی لە سوریا لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەکی دژە داعش کە هێزەکانی هه‌سه‌ده لەخۆدەگرێت، لە سوریا ماونەتەوە و بەرپرسانی وڵاتەکەیان ڕایانگەیاندوە، ئەمریکا بەنیازە ئامادەیی خۆی لەو وڵاتەدا بپارێزێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکە بکات کە خۆی پێکبهێنێتەوە. له‌ماوه‌ی سێ رۆژی ڕابردودا هه‌ریه‌كه له لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە ژاپۆن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا و دواتریش ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌میانی سه‌ردانێكیدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسیان له خواستی وڵاته‌كه‌یان كرد بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده و به‌رده‌وامی بونی "پەیوەندییەکی باش له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانان".

هاوڵاتی - هەمو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە، کە باس لەوەدەكەن رەشنوسێک یان لێکتێگەیشتنێک لەنێوان ئیدارەی خۆسەری و دەسەڵاتدارانی دیمەشقدا ئەنجامدرابێت. - ئەوان وەك بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئامادەکاری دەكەن بۆ قۆناغی کۆبونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی نوێی دیمەشق. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە رۆژهەڵات و باکوری سوریا ڕایگەیاند ڕێككەوتن لەگەڵ تەحریر شامدا ڕەتدەكەینەوە. کەمال ئاکیف وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە رۆژهەڵات و باکوری سوریا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، هەمو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە، کە باس لەوەدەكەن رەشنوسێک یان لێکتێگەیشتنێک لەنێوان ئیدارەی خۆسەری و دەسەڵاتدارانی دیمەشقدا ئەنجامدرابێت. ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوان وەك بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر ئامادەکاری دەكەن بۆ قۆناغی کۆبونەوە و گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی نوێی دیمەشق، سەبارەت بە یەکخستنی میکانیزمەکان و هەوڵدان بۆ خزمەتکردنی سوریا. لە ژماریەك میدیاوە بڵاوكرایەوە، بەرپرسانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و ڕێكخراوی تەحریر شام (هەتەشە) لە دیمەشق کۆبونەتەوە و لەسەر بەڕێوەبردنی چەند ناوچەیەك ڕێككەوتون، لەوانە دێرەزور و دەوروبەری. گروپە چەكدارەكانی سوریا بە سەرۆكایەتی گروپی تەحریر شام، ڕۆژی 8ی ئەم مانگە دوای هەفتەیەك لە پێشڕەوی گەیشتنە دیمەشقی پایتەختی ئەو وڵاتە و كۆتاییهاتنی دەسەڵاتە 54 ساڵەكەی بنەماڵەی ئەسەدیان ڕایگەیاند، باسیان لە دەسپێكردنی سەردەمێكی نوێ لەو وڵاتەكرد.
هاوڵاتی - بەڵێنتان پێدەدەین کە هەنگاوی کرداری و شەفاف هەبن بۆ ڕووبەڕوبونەوەی دۆخی ئێستا. - کاردەکەین بۆ ئەوەی لە هەموو بڕیارێکدا دەنگتان بایەخی خۆی هەبێت و ببیسرێت. - بە ڕووخانی ڕژێمی تاوانکار، ئێستا ڕێگا بۆ ئێمە خۆش بووە کە هەموو کێشەکانمان لەسەر مێزی دیالۆگ چارەسەر بکەین. مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند ئێستا ڕێگا بۆ ئێمە خۆش بووە کە هەموو کێشەکانمان لەسەر مێزی دیالۆگ چارەسەر بکەین. مەزڵوم عەبدی ئەمڕۆ هەینی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، بەڵێنتان پێدەدەین کە هەنگاوی کرداری و شەفاف هەبن بۆ ڕووبەڕوبونەوەی دۆخی ئێستا و کاردەکەین بۆ ئەوەی لە هەموو بڕیارێکدا دەنگتان بایەخی خۆی هەبێت و ببیسرێت. ئاماژەی بەوەشدا، بە ڕووخانی ڕژێمی تاوانکار، ئێستا ڕێگا بۆ ئێمە خۆش بووە کە هەموو کێشەکانمان لەسەر مێزی دیالۆگ چارەسەر بکەین، چونکە سووریا شایەنی ئەوەیە داهاتووی خۆی پێکەوە بنیات بنێت، دوور لە ڕق و کینە و دووبەرەکی. وتیشی: گفتوگۆی نیشتمانی هەمەلایەنە تاکە ڕێگایە بۆ گەیشتن بە خواستەکانی سووریاییەکان بۆ بەدیهێنانی ئارامی و دادپەروەری و پاراستنی کەرامەتی سەرجەم لایەنەکان. جەختیشیکردەوە، ئاسایش و سەقامگیری شاری ڕەقە لە پێشینەی کارەکانیاندایە، و لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە نەخوازراوانە دەکەن کە لە ڕەققە ڕوویاندا و هاووڵاتییان زەرەرمەندبوون.
هاوڵاتی - هێزەکانیان هێرشی گرووپە چەکدارەکانیان دژی پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین تێکشکاندووە. - گرووپە چەکدارەکان بە پشتیوانی 20 درۆنی تورکیا زیاتر لە 160 جار هێرشیانکردە سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق لە باشووری رۆژهەڵاتی منبج. - لە سێ رۆژی شەڕدا 142 چەکداری گرووپە چەکدارەکان لە بەنداوی تشرین، 68 چەکدار لە پردی قەرەقۆزاق و 13 بەرپرسی گرووپەکان لە هەردوو شەڕەکەدا کوژراون. ئەنجوومەنی سەربازیی منبج ڕایگەیاند دوای سێ رۆژ شەڕکردنی بەردەوام پلانی کۆنترۆڵکردنی پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی (تشرین)مان تێك‌شكاند. فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوی کردەوە رایگەیاند، هێزەکانیان هێرشی گرووپە چەکدارەکانیان دژی پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین تێکشکاندووە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: لە سێ رۆژی رابردوودا گرووپە چەکدارەکان بە پشتیوانی 20 درۆنی تورکیا زیاتر لە 160 جار هێرشیانکردە سەر بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق لە باشووری رۆژهەڵاتی منبج، بەهۆیەوە شەڕی سەخت لەنێوان هێزەکانمان و چەکدارەکاندا ڕوویدا. ئەنجوومەنی سەربازیی منبج کە سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدەیە) دەڵێت: لە ئەنجامی بۆردوومانی درۆنەکاندا بۆ بەنداوی تشرین، "زیانێکی زۆر بەر بەنداوەکە کەوتووە". بەگوێرەی راگەیێندراوەکە شەڕڤانەکانیان بە "شێوازێکی نوێ شەڕیان لە دژی گرووپە چەکدارەکان کرد؛ بۆسەیان بۆ دانان و گورزی قورسیان لێدان". وتيشى: لە ئەنجامی بەرخودانی هێزەکانمان، هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بەنداوی تشرین و پردی قەرەقۆزاق لەلایەن چەکدارەکانەوە پووچەڵ کرایەوە. ئاماژەی بەوەکردووە، لە سێ رۆژی شەڕدا 142 چەکداری گرووپە چەکدارەکان لە بەنداوی تشرین، 68 چەکدار لە پردی قەرەقۆزاق و 13 بەرپرسی گرووپەکان لە هەردوو شەڕەکەدا کوژراون. لەبارەی زیانی هێزەکانیانەوە ئەنجوومەنی سەربازیی منبج رایگەیاند، لە سێ رۆژی شەڕەکەدا هەشت شەڕڤانی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج گیانیان لەدەستداوە و 13ـی دیکەش بریندار بوون.
هاوڵاتی - رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە ئەنقەرە کۆبوونەوە. - تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان ه*ە*س*ە*د*ە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە باکووری سووریا بووە. - لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بەرژەوەندیی هاوبەش و پشتگیریی لە سوورییەکان لە قۆناخی راگوزەری سیاسیی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان و بەرپرسیار کراوە. ماتی‌و میڵەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەمریكا ڕایگەیاند سەرۆککۆماری تورکیا و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە، شەڕ و پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان هەسەدە و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا لە باکووری سووریا بووە. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە ئەنقەرە کۆبوونەوە و بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە لەسەر داهاتووی سووریا و هاوئاهەنگیی واشنتن و ئەنقەرە لە قۆناخی داهاتووی ئەو وڵاتە بووە. لەبارەی کۆبوونەوەکە، ماتی‌و میڵەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە بەرژەوەندیی هاوبەش و پشتگیریی لە سوورییەکان لە قۆناخی راگوزەری سیاسیی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان و بەرپرسیار کراوە". وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند: "هەردوولا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پێویستە رێز لە مافەکانی مرۆڤ بگیرێت و خەڵکی سڤیل بپارێزرێن، بەتایبەتی کەمینەکانی سووریا. بلینکن دڵنیایی داوە لە درێژەدان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سووریا". بەگوێرەی میدیای تورکیا، ئەردۆغان بە بلینکنی راگەیاندووە، ئەنقەرە رێکاری خۆپارێزی لە سووریا دەگرێتەبەر لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی لە دژی "هێزە تیرۆستییەکان" بە تایبەتی لە دژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و بەڵێنیشیداوە تورکیا رێگەنەدات هیچ لاوازییەک لە شەڕی دژ بە داعش بەدیبکرێت؛ لە هەمان کاتیش‌دا رێگە نادات پەکەکە و گرووپەکانی نزیکی، دەرفەتی ئەو دۆخە نوێیەی لە سووریا هاتووەتە پێش، بقۆزنەوە.

هاوڵاتی - نۆ ملیار و 889 ملیۆن و 867 هه‌زار و 650 دیناری واتا 99%ی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه. - پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت. ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه، داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 7ی (كانونی یه‌كه‌م) تا ئه‌مڕۆ نۆ ملیار و 989 ملیۆن دیناری تێپه‌ڕاندوه و 99%ی داهاته‌كه‌ش به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه. ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاته نانه‌وتییه‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی راپه‌ڕین و گه‌رمیان داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی راگه‌یاندوه به‌شێوه‌یه‌ك نۆ ملیار و 989 ملیۆن و 32 هه‌زار و 900 دینار بوه، به‌جۆرێك كه 99% ی داهاته‌كه به‌شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه و 1%ی به‌شێوه‌ی چه‌كه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، نۆ ملیار و 889 ملیۆن و 867 هه‌زار و 650 دیناری واتا 99%ی داهاته‌كه به شێوه‌ی نه‌ختینه‌یه و هه‌روه‌ها 99 ملیۆن و 165 هه‌زار و 250 دیناری، واتا 1% به‌شێوه‌ی چه‌كه. مه‌ڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاته‌كانی هه‌ر شه‌ش گه‌نجینه‌كه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاشكرا ده‌كات كه پێكدێن له 28 وه‌زاره‌ت و ده‌سته له‌گه‌ڵ 109 به‌ڕێوه‌به‌راتی گشتی و 516 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی، هه‌روه‌ها 781 فه‌رمانگه و چوار هۆبه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت.

هاوڵاتی - ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان به گشتی هه‌ور ده‌بێت و نمه باران و بارانی مامناوه‌ند له زۆربه‌ی شوێنه‌كان به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ ده‌بارێت. - پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی یه‌ك تا سێ پله نزمتر ده‌بنه‌وه. - ئه‌گه‌ری به‌فر بارین هه‌یه له‌ناوچه شاخاوییه‌كان به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان و سنوریه‌كان. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكرد له ئه‌مڕۆوه شه‌پۆلێكی به‌فر و بارانبارین ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و پله‌كانی گه‌رماش به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه، به‌جۆرێك له حاجی ئۆمه‌ران ده‌گه‌نه سفر پله‌ی سیلیزی. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان به گشتی هه‌ور ده‌بێت و نمه باران و بارانی مامناوه‌ند له زۆربه‌ی شوێنه‌كان به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ ده‌بارێت، پێشبینیده‌كرێت ڕێژه‌ی دابارین زیاتر بێت له ناوچه‌كانی ( ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكانی سۆران و راپه‌رین و پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه)، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری به‌فر بارین هه‌یه له‌ناوچه شاخاوییه‌كان به‌تایبه‌ت ناوچه شاخاوییه به‌رزه‌كان و سنوریه‌كان. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی یه‌ك تا سێ پله نزمتر ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ، هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه‌كان پێشبینیده‌كرێت به 3-5 پله‌ی سیلیزی نزمتر ببنه‌وه". ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبونی ته‌م له كاته‌كانی به‌یانیدا له هه‌ندێك ناوچه، له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ( ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆكانی سۆران و راپه‌رین هه‌ندێك ناوچه‌ی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ) نمه باران و هه‌ندێك كات بارانی مامناوه‌ند به شێوه‌ی پچڕ پچڕ ده‌بارێت، هه‌روه‌ها له ناوچه شاخاوییه سنوریه‌كان ئه‌گه‌ری كه‌مێك به‌فر بارین هه‌یه. باسی له‌وه‌شكردوه، پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی 3 تا 5 پله نزمتر ده‌بن به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌ڵام له كاته‌كانی شه‌و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما زیاتر ده‌بن، خێرای با مامناوه‌ند ده‌بێت له‌نێوان 15-25 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا و هه‌ندێك كاتیش چالاك ده‌بێت بۆ سه‌روی 35 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا. به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی : هه‌ولێر : 13 پله‌ی سیلیزی سلێمانی : 11 پله‌ی سیلیزی دهۆك : 12 پله‌ی سیلیزی كه‌ركوك : 13 پله‌ی سیلیزی هه‌ڵه‌بجه : 12 پله‌ی سیلیزی زاخۆ : 12 پله‌ی سیلیزی حاجی ئۆمه‌ران : 0 پله‌ی سیلیزی سۆران : 10 پله‌ی سیلیزی گه‌رمیان : 15 پله‌ی سیلیزی
هاوڵاتی -ئەمشەو شاندی کوردی بەهاوپەیمانی فەرەنسا و ئەمریکا لەدیمەشق بن و گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا دەستپێبکەن. - مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەرپەرشتی دانوستان و کۆبونەوەکانى وەفدی کوردی دەکات. - هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری قەتەریش لە دیمەشق دەبن. ئەمشەو شاندی کوردی بەهاوپەیمانی فەرەنسا و ئەمریکا لەدیمەشق دەبن بۆ گفتووگۆ كردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا. بڕیارە ئەمشەو شاندی کوردی بەهاوپەیمانی فەرەنسا و ئەمریکا لەدیمەشق بن و گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا دەستپێبکەن و مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات ( هەسەدە ) سەرپەرشتی دانوستان و کۆبونەوەکانى وەفدی کوردی دەکات. هاوکات هاکان فیدان وەزیری دەرەوە و ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا ( میت ) و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری قەتەریش لە دیمەشق دەبن.

هاوڵاتی - تورکیا داوای هەڵوێستێکی روون و یەکلاییکەرەوەی ئەمریکا دەکات سەبارەت بە یەکینەکانی پاراستنی گەل. - تورکیا داواش لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات سنورێک بۆ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل دابنێن. - بە پێچەوانەوە تورکیا ئەوەی پێویست بێت دەیکات بۆ پاراستنی سنورەکانی. رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویكردەوە تورکیا داوای هەڵوێستێکی روون و یەکلاییکەرەوە لە ئەمریکا دەکات سەبارەت بە یەکینەکانی پاراستنی گەل. رۆژنامەی شەرقلئەوسەت لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە: لە میانی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن بۆ ئەنقەرە، کە بڕیارە سبەینێ هەینی سەردانی ئەو وڵاتە بکات، تورکیا داوای هەڵوێستێکی روون و یەکلاییکەرەوەی ئەمریکا دەکات سەبارەت بە یەکینەکانی پاراستنی گەل کە پێکهێنەری سەرەکی هێزەکانی سوریای دیموکراتە. ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت: تورکیا داواش لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکات سنورێک بۆ پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی گەل دابنێن بە پێچەوانەوە تورکیا ئەوەی پێویست بێت دەیکات بۆ پاراستنی سنورەکانی. پێشتریش وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو ئیدارەی ئەمریکا گرنگی زۆر بە راوەدونانی تیرۆریستانی داعش دەدات ئەوەش بەواتای ئەوەدێت کە هاوبەشییان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوام دەبێت.

ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد - ڕێكەوتن لەسەر ڕادەستكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی عێراقی هەنگاوێكی گرنگە بۆ پتەوكردنی سەقامگیری ئابوری و سیاسی لەعێراقدا. - ناكۆكی دارایی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان كەمدەكاتەوە و وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەكی زیاتر دەبێت. - ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی كەمبونەوەی گەندەڵی و متمانەی هاوڵاتیان بە حكومەت زیاتر دەكات. ئەنوار خەفاجی مافناسی عێراقی ئەو خاڵە ئەرێنیانە بۆ هاوڵاتی ئاشكرا دەكات ئەگەر بێت‌و داهاتی نەوتی كوردستان ڕادەستی حكومەتی عێراق بكرێت. ئەنوار خەفاجی تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند ڕێكەوتن لەسەر ڕادەستكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە حكومەتی عێراقی هەنگاوێكی گرنگە بۆ پتەوكردنی سەقامگیری ئابوری و سیاسی لەعێراقدا. وتیشی: ڕادەستكردنی داهاتی نەوتی هەرێم دەبێتە هۆی دروستبونی یەك بودجەی بەهێز و دەرئەنجام ئابوری وڵات بەهێز دەكات، هەروەها ناكۆكی دارایی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێمی كوردستان كەمدەكاتەوە و وەبەرهێنانی ناوخۆیی و دەرەكی زیاتر دەبێت. ڕونیشیكردەوە: ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی كەمبونەوەی گەندەڵی و متمانەی هاوڵاتیان بە حكومەت زیاتر دەكات و دڵنیایی زیاتر بە وەبەرهێنەرە نێودەوڵەتیەكان دەدات و ڕێگە خۆشكەر دەبێت بۆ زیادبونی وەبەرهێنانی بیانی و چالاكبونی بواری ئابوری وڵات. باسی لەوەشكرد ئەگەر ئەو ڕێكەوتنە نەوتیە لەنێوان هەرێم و بەغدا بكرێت ئابوری نێوان هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دیكەی عێراق پتەوتر دەبێت و سەرچاوەكانی بەشێوەیەكی دادپەروەرانەتر داەبەشدەكرێت و هاوڵاتیانی پارێزگاكانی عێراق هەست بە دادپەروەری و يەكسانی دەكەن. لە كۆتایی قسەكانیدا بۆ هاوڵاتی مافناسی عێراقی ئەنوار خەفاجی وتی: یەكخستنی هەناردەكردنی نەوت لەنێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی پێگەی عێراق بەهێز دەكات بۆ دانوستاندن لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتیەكانی و لایەنەكانی دیكەی بازاڕی نەوت.