هاوڵاتی نرخی نەوت لە دواساتەکانی داخستنی بازاڕەکان، بەرزبووەوە بە جۆرێک بەهۆی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، گەورەترین بەرزبوونەوەی هەفتانەی لە ماوەی یەک ساڵ و نیودا تۆمارکرد کە ٨٪ بوو. نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور ٤٣ سەنت بەرزبووەوە و هەر بەرمیل بە ٧٨ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش ٧٨ سەنت بەرزبووەوەو بە ٧٤ دۆلار و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی برێنت رۆژی هەینی بەرێژەی ٢٪ بەرزبووەوە بۆ نزیکەی ٨٠ دۆلار، پاشان بەخێرایی دابەزی بۆ نزیکەی ٧٨ دۆلار دوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند: "ئەگەر لە شوێنی ئیسرائیل بێت هێرش ناکاتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران."
تەقینەوەیەک لە کەرکووک روویدا هاوڵاتی تەقینەوەیەک لەنێو شاری کەرکووک روویدا و بریندار هەیە. عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک، ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر لە نزیک نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕکردنی دراو لە گەڕەکی موسەلای شاری کەرکووک بۆمبێک تەقییەوە و بەو هۆیەوە چوار کەس بریندار بوون. گوتەبێژی پۆلیسیی کەرکووک وتیشی، هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە. سەرچاوە - ڕووداو
داهاتی هەفتەى ڕابردووى سلێمانى زیاتر لە ١١ ملیار دینار بووە هاوڵاتی ماڵپەڕى شەفافییەت داهاتی هەفتەى ڕابردووى پارێزگای سلێمانی بڵاو کردەوە، بەپێى ڕاگەیاندراوەکە لە ڕۆژى ٢٨ـی ئەیلولى ٢٠٢٤ تا ٤ـی تشرینى یەکەمى ٢٠٢٤، کۆى گشتیى داهاتى سلێمانى ١١ ملیار و ٧٧٦ ملیۆن و ٣٤٨ هەزار و ٥٩٥ دینار بووە. هەروەها هەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، لە ٧٤%ـی ئەو بڕە نەختینەیی بووە و لە ٢٦%ـی دیکەشى بەشێوەى چەک و مقاسەیە بووە. جێگاى ئاماژەیە، ڕۆژی ١٥ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی کەوتە کار و لە ئێستادا هاوڵاتییان دەتوانن لە ڕێگەى ماڵپەڕى شەفافییەتەوە ئاگادارى داهاتى ڕۆژانەى سلێمانى، هەڵەبجە و ئیدارەکانى گەرمیان و ڕاپەڕین بن.
هاوڵاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەبارەى داخستنى ڕێگایەکى سەرەکى بە ڕووى شۆفێراندا ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتیان و شۆفێران دەکەینەوە، كە بەهۆی پاككردنەوە و ئامادەكردنی بەشێك لە شەقامی گشتیی شاڕێی پێشمەرگە لەسەر پردی قلیاسانەوە تا یەكتربڕی باخی بەختیاریی دادەخرێت. دەشڵێن، داوا لە هاوڵاتیان دەكەین، كە شەقامەكانی “شەكرەكە بۆ قلیاسان و باخی بەختیاری ” یان “ڕێڕڕەوە نوێیەكەی باخی بەختیاری ” وەك شەقامی جێگرەوە بەكاربهێنن.
هاوڵاتی کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی پەڵە هەوری جیاجیا و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت. دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە. باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٣ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٩ پلە دەبێت.
هاوڵاتی سهرۆكی كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق ڕایگهیاند، لە ڕۆژى هەڵبژاردندا دەرفەت بە هیچ لایەنێک نادرێت ساختەکارى بکات، هەروەها دەشڵێت، رێژەی گزیکردن و ساختەکاری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان سفرە. حاکم عومەر ئەحمەد سەرۆکى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، بۆ بەڕێوەچوونى هەڵبژاردن کۆمسیۆن سەرجەم ئامادەکارییەکانى کردووە، کاغەزى دەنگدان گەیشتووەتە هەرێم و بەسەر ئۆفیسەکانى هەڵبژاردن دابەشکراوە. وتیشى، کارتەکانیش بەرێژەیەکى زۆر دابەشکراون و ئەوانەش کە تا ئێستا کارتەکانیان وەرنەگرتووەتەوە داوایان لێدەکەین سەردانى بنکەکانى دەنگدان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى تا بەشدارى هەڵبژاردن بکەن، چونکە بەبێ کارتى بایۆمەترى هیچ کەسێک ناتوانێت دەنگبدات. ئەوەشی خستەڕوو، ئەم هەڵبژاردنە جیاواز دەبێت لە هەڵبژاردنەکانی پێشوو، بەجۆرێک هەڵبژاردنی ئەم جارە بهباشترین كوالێتی ههڵبژاردن بهڕێوهدهبهین، هەروەها بەبێ کارتى بایۆمەترى هیچ کەسێک ناتوانێت دەنگبدات، و دەرفەت بە هیچ لایەنێک نادرێت ساختەکاری بکات. سهرۆكی كۆمسیۆنی باڵای ههڵبژاردنهكانی عێراق ئاماژەى بەوەکرد، ٤١ هەزار کارمەندى هەڵبژاردنیان هەیەلەرۆژى دەنگداندا ئەوان بەشدارى هەڵبژاردنەکە دەکەن وەک کۆمسبۆن ژمارەیەکیان راهێنانیان پیکراوە و ئەوانى دیکەش بەردەوامن لە راهێنان بڕیارە رۆژی ٢٠ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان ئەنجام بدرێت، بە پێى ئامارەکانیش دوو ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٥٧٨ کەس مافی دەنگدانیان هەیە لەکۆى ئەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و ٦٨٣ هەزار و ٦١٨ـیان دەنگدەری گشتی و ٢١٥ هەزار و ٩٦٠ـیان دەنگدەری تایبەتن.
ئەمڕۆ، لاهور شێخ جەنگی، بەبۆنەی تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مام جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و سکرتێری گشتی یەنەکە، کە لە سێی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد، پایەمێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: یادت بەخێر و گۆڕت پڕ نور و رۆحت شاد مامە گیان، دەزانین جەنابت بێبەری و دووری لە هەموو ئەو تاوانانانەی دوای خۆت بە ناوی تۆ و بە مێژووی تۆوە دەکرێ! دەقی پەیامەکەی لاهور جەنگی: ئەمڕۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مام و رابەری گەورەم مام جەلالە، رۆحی شاد بێت و خوای گەورە لێی خۆش بێت! بۆ یادی ئەو مرۆڤە مەزنە، کە بە شەخسی بۆ من قوتابخانەیەکی گەورە بوو، دەڵێم: ناو، پێگە و کاریگەرییەکانی ئەو لە مێژووی سیاسەتی کوردیدا، زیندوو و گەش دەمێننەوە، وەک چۆن نەیارەکانی لە ڕابردوودا نەیانتوانی بیشێوێنن، کوڕەکانیشی تاسەر ناتوانن لە سەر مێژوو و ناوی ئەو بژین و کاری لار و ناجۆر بکەن؛ خەڵک دوێنێی جەنابی مام جەلال بە هەموو باشی و خراپییەکانەوە دەبینێ و ئێستای ئەوانیش دەبینێ، کە خۆیان و کردەوەکانیان بەناوی ئەوەوە هەڵواسیوە! بۆ من، وەفا بۆ مامم مام جەلال، تەنها رەهەندی سیاسیی نییە، بەڵکو رەهەندی کۆمەڵایەتی و ئینسانیی زۆر قوڵی هەیە بۆیە هەتا مابم، هەوڵ دەدەم خاڵە گەش و جوانەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیی ئەو گەش ڕابگرم. سوپاسگوزار و بەوەفا بم بەرامبەر دەستگرتن و ئامۆژگاری و پشتیوانییە زۆرەکانی بۆ من! ئەو هێشتا لە دیدی من و زۆرێک لە هەڤاڵان و خەڵکدا، یەکێکە لە هەڵکەوتوترین مرۆڤەکانی مێژوویی سەد ساڵی ڕابردووی باشوری کوردستان. یادت بەخێر و گۆڕت پڕ نوور و رۆحت شاد مامە گیان، دەزانین جەنابت بێبەری و دووری لە هەموو ئەو تاوانانانەی دوای خۆت بە ناوی تۆ و بە مێژووی تۆوە دەکرێ! لاهور شێخ جەنگی تاڵەبانی
هاوڵاتی میقداد میری وتەبێژی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق سەبارەت بە هاتنی کۆچبەری لوبنانى بەم شێوەیە زانیاری خستەڕوو. میقدا میری ڕایگەیاند، بەهۆی گرژییەکانی نێوان حزبوڵای لوبنان و ئیسرائیلەوە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا پێنج هەزار کۆچبەر هاتوونەتە وڵاتەکەمانەوە. دەشڵێت، کۆچبەرە لوبنانییەکان لە ڕێگەی هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و نەجەف و دەروازەی سنووری قائیمەوە هاتوونەتە عێراق. ئاماژەی بەوەشکرد، هاوڵاتییە لوبنانییەکان دەتوانن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا بێنە ناو خاکی عێراقەوە. ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا ئیسرائیل هێرشەکانى بۆسەر لوبنان و غەزە و سوریا چڕکردووەتەوە و بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژراو برینداربوون و دەیان هەزار کەسى دیکەش برینداربوون.
هاوڵاتی بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی (CPT) سی پی تی ئەمریكی ڕایگەیاند"سوپای تورکیا رێگەی سەربازی لە دەڤەری نهێلێ لە شارۆچکەی ئامێدی دروستدەکات. کامەران عوسمان، بەرپرسی دیسکی مافی مرۆڤ لە رێکخراوی (CPT) سی پی تی ئەمریكی ڕایگەیاند، لە ٢٠ـــی ئەیلوولەوە، سوپای تورکیا دەستیکردووە بە دروستکردنی ڕێگەی سەربازی لە گرێ بەهارەوە و ڕێگاکە بە پشتی گوندی گوهەرزێدا تێپەڕدەبێت و بە تۆڕێکی ڕێگاوبان بە بارەگاکانی سوپای تورکیا لە گوندەکانی سەرگەلێ و سگیرێ دەبەسترێتەوە. کامەران عوسمان، باسی لەوەشکرد، لە رۆژی ٣٠ــــی ئەیلوولیشدا، حەفارەیەکی سوپای تورکیا تێکشکێندراوە و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش لە گوندەکانی بەرچێ و کانێ خراونەتە خوارەوە. ئەمەش لە کاتێکدایە، تا دێت لەشکرکیشییەکانى سوپاى داگیرکەری تورک بۆ ناو خاکى هەرێمی کوردستان لە هەڵکشاندایە و لە ماوەى ڕابردووشدا بە بەرچاوى دەسەڵاتدارانى هەرێم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە چەندین هێزى گەورەى سەربازى بە تانک و زرێپۆش و چەکى قورسەوە هێناوەتە ناو خاکى هەرێمى کوردستان و لە سنوورى بادینان جێگیرى کردوون.
وەزارەتی دارایی: هەینی مووچەی مانگی ئاب دابەش دەکرێت هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: ڕۆژی هەینی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت، هەروەها بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش بکرێت. ئێوارەی ئەمڕۆ، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند "دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تاوەکو مانگی ئاب لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگیرابوون، لە هەفتەی داهاتوودا، ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەکرێت." هەروەها شاندێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپێی راگەیێندراوەکە "بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ناردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تاوەکو مانگی ئاب ڕاگیرابوون، لە شاری بەغدان." شاندەکە پێکهاتوون لە: رێباز عەباس، راوێژکاری وەزارەت، کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری، بە هاوکاریی فارس عیسا، بەرپرسی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا و ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی دارایی "لەو ماوەیەدا چەندین کۆبوونەوەیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کردووە و لەسەر چوار خاڵ رێککەوتوون، کە ئەمانەن: 1- دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە بڕی ٥٩٨ ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان. 2- لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لە رۆژی هەینی (٤-١٠-٢٠٢٤) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و لەماوەی چەند رۆژێکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەکرێت. 3- ڕوونکردنەوە و زانیاریی پێویست لەسەر ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تاوەکو مانگی ئاب لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە بیانووی جیاواز ڕاگیرابوون، بە داتا و زانیاریی دروست و نووسراوی فەرمی، پێشکەشی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا و، بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێن. 4- دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تاوەکو مانگی ئاب راگیرابوون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لەهەفتەی داهاتوودا، راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەکرێت.
هـ*ــە*پە*گــ*ـــە کوژرانی ٢٨ داگیر*کەری تورکیای ڕاگەیاند و یەکێکیان ئەفسەرێکی پلەبەرزە هاوڵاتی هێزەکانی پاراستنی گەل، ئامارێکی وردی شەڕی مانگی رابردوی، لەگەڵ سوپای تورکیای داگیرکەر بڵاو کردەوە، جەختی کردەوەوە: بەرپرسێکی گەورەی سوپای تورکیا و ٢٧ داگیرکەر کوژران. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێرەکانی پاراستنی گەل (HPG) ئامارێکی وردی مانگی ئەیلولی شەڕ و پێکدادانەکانی لەگەڵ سوپای داگیرکەری تورکیا، بۆ رایگشتیی بڵاوکردوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە: هەڤاڵانمان سارا تۆل هەڵدان گۆیی - دلارا ئورپەر و ڕوکەن زلال – ئەمەل فەرەمەز حێسن کە لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە مێزیتلی سەربە مێرسین چالاکییەکی فێدییان . لە مانگی ئەیلولدا بە ڕۆحی خۆبەختکردنی ئاپۆیی بەرەنگاری هێرشەکانی سوپای داگیرکەر و دەوڵەتی بکوژ بووەوە. لە باکوری کوردستان، لە ماردینەوە تا بۆتان، لە ئامەدەوە تا دەرسیم و گارزان، سوپای داگیرکەر ئۆپەراسیۆن و بۆردومانی بێشوماری ئەنجامدا. هەڤاڵانمان زەردەشت سوروچ - ئادەم ئۆزکان و ڕێباز باگۆک - سەلمان داگدەلەن ئازایانە شەڕیان کرد و لە پارێزگای دیاربەکر لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا شەهید بوون. هەروەها لە مانگی ئەیلولدا کە بۆردومان و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا زیادی کرد. لە ماوەی مانگی ئەیلولدا گەریلاکانمان چالاکانە هێرشیانکردە، جارێک لە ئاسمانەوە و ١١١ جار لە زەویەوە؛ ١١٢ جار بە تاکتیکی جیاواز هێرشیان کردوە. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە پلەباڵا "پەیا عوسمان ئایان" و ٢٧ داگیرکەر کوژران و ١١ داگیرکەریش بریندار بوون. هاوسەنگی شەڕ بۆ مانگی ئەیلول بەم شێوەیەیە: - هێرشەکان بە فڕۆکەی شەڕ: ٣٠٣ - هێرشەکان بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر: ١٦٩ - هێرشەکان بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٥١ - هێرشەکان بە درۆنی بۆمبرێژکراو: ٨ - ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهیدبوون - ژمارەی ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهیدبوون: ٤ - چالاکییەکانی گەریلا - چالاکییە ئاسمانییەکانی گەریلا: ١ - چالاکی زەمینی گەریلا: ١١١ - کۆی چالاکییەکان: ١١٢ - کوژراوانی دوژمن - ژمارەی ئەو سەربازە داگیرکەرانەی سزادراون: ٢٧ - ژمارەی ئەو ئەفسەرە داگیرکەرانەی سزادراون: ١ - ژمارەی داگیرکەرە بریندارەکان: ١١ - ئەو ئامێر وکەرستانەی لەناوبران - سیستمی رادار: ٢ - جبەخانە: ١ - بۆمبهاوێژی زنجیردار: ١ - درۆن: ٥ - کامێرای چاودێری حەراری: ٤ - مۆڵگە: ٣ - سیستمی سۆلار: ١ - ئەو کەرستە و ئامێرانەی گورزیان لێدرا - هەلیکۆپتەری هێرشبەر: ٢ - هەلیکۆپتەری سکۆرسکی: ١ - مۆڵگە:٣ - حەفارە: ١ - ئەو کەرستە و ئامێرانەی دەستیان بەسەردا گیرا - درۆنی بۆمبرێژکراو: ١".
هاوڵاتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا چەند ڕێنمایی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ڕۆژی دەنگدان دەرکرد و دەڵێت، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بۆیان نییە هیچ چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەناو وێستگەکانی دەنگداندا ئەنجامبدەن جگە لەو بنکانەی ڕێگەیان پێدراوە. کۆمیسیۆن دەشڵێت، بە هیچ شێوەیەک کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بۆیان نییە بچنە ناو کابینەی دەنگدان یان وێنەی ئەوە بگرن کە لەناو کابینەکەدا دەگوزەرێت. ئاماژەیە بەوەشکراوە، لە ڕۆژی دەنگداندا دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەنێو بنکە و وێستگەکانی دەنگداندا بۆیان نییە هیچ ئامێرێکی ئەلیکترۆنی (کامێرا، ئامێرەکانی تۆمارکردن) هەڵبگرن، هەروەها دەبێت مۆبایلەکانیان بکوژێننەوە، جگە لەناو ئەو بنکانە نەبێت کە پێشوەختە کۆمیسیۆن دیارییان دەکات. بەپێی بڕیاری کۆمیسیۆن، دروستکردنی هەر جۆرە ئاژاوەیەک لەلایەن دەزگاکانی راگەیاندنەوە کە سەربکێشێت بۆ پشێوی لە پرۆسەی دەنگداندا لەناو بنکە و وێستگەکانی دەنگداندا قەدەغەیە. ئەشخراوەتەڕوو، ڕێکخەری بنکەی دەنگدان و بەرێوەبەری وێستگەی دەنگدان مافی ئەوەیان هەیە داوا لە نوێنەرانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکەن، کە بنکەکە یان وێستگەکە بەجێبێڵن، ئەگەر ڕێساکانی ڕەفتاری تایبەت بە نوێنەری ڕاگەیاندن پێشێلبکەن. جێگەی ئاماژەیە، بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێک ناوچە پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک وە ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان. ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ پلەی گەرمی بە ١ بۆ ٢ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزمدەبێتەوە. کەشناسی هەرێم، لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکردووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە. بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان: هەولێر : ٣٣ پلەى سیلیزى سلێمانی: ٣٢ پلەى سیلیزى دهۆک: ٣٣ پلەى سیلیزى کەرکوک: ٣٧ پلەى سیلیزى هەڵەبجە: ٣٤ پلەى سیلیزى زاخۆ: ٣٣ پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: ٢٤ پلەى سیلیزى سۆران: ٣٣ پلەى سیلیزى گەرمیان: ٣٨ پلەى سیلیزى
هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له دیدارێکدا لهگهڵ ئێلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق، دهربارهی پهیوهندییهکانی ڕووسیا لهگهڵ عێراق و ههرێمی کوردستان کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، پهیوهندییهکانی نێوان ههولێر - بهغدا و ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان، گفتوگۆی لەبارەوەکرا. لە کۆبوونەوەکەدا، ههردوولا وێڕاى داكۆكى له گرنگيى ههڵبژاردن بۆ ههرێمى كوردستان، هيواى بهڕێوهچوونى بانگهشهيهكى ئارام و سەرکەوتوویان بۆ پرۆسهى دهنگدان خواست، ههروهها پێشبینی و بۆچوونی خۆیان دهربارهی ئهنجامهكانى ههڵبژاردن و پرۆسهى سياسى له ههرێمى كوردستان، خستهڕوو. باسیشیان لە دوایین پێشهاتهکانی شهڕ له ئۆکراینا و دۆخی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و ئهگهر و لێکهوتهکانی، لایهنێکی دیکهی دیدارهکه بوون که بهڕێز کونسوڵی گشتیی ڕووسیا له ههرێمی کوردستان، ئامادەی بوو.
هاوڵاتی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار $100=151,850 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار €100=168,250 نرخی پاوەن بەرامبەر دینار £100=200,000 نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دینار 1000=124,500 نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار 1000=117,500 نرخی تمن بەرامبەر دینار 1000,000=25,750 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار €100=111$ نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار £100=132$ نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار 1000=82$ نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار 1000=78$ نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار $100=5,890,000 نرخی تمەن بە حەواڵە $100=6,000,000 نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار $100=3,350
