هـ*ــە*پە*گــ*ـــە کوژرانی ٢٨ داگیر*کەری تورکیای ڕاگەیاند و یەکێکیان ئەفسەرێکی پلەبەرزە هاوڵاتی هێزەکانی پاراستنی گەل، ئامارێکی وردی شەڕی مانگی رابردوی، لەگەڵ سوپای تورکیای داگیرکەر بڵاو کردەوە، جەختی کردەوەوە: بەرپرسێکی گەورەی سوپای تورکیا و ٢٧ داگیرکەر کوژران. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێرەکانی پاراستنی گەل (HPG) ئامارێکی وردی مانگی ئەیلولی شەڕ و پێکدادانەکانی لەگەڵ سوپای داگیرکەری تورکیا، بۆ رایگشتیی بڵاوکردوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە: هەڤاڵانمان سارا تۆل هەڵدان گۆیی - دلارا ئورپەر و ڕوکەن زلال – ئەمەل فەرەمەز حێسن کە لە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە مێزیتلی سەربە مێرسین چالاکییەکی فێدییان . لە مانگی ئەیلولدا بە ڕۆحی خۆبەختکردنی ئاپۆیی بەرەنگاری هێرشەکانی سوپای داگیرکەر و دەوڵەتی بکوژ بووەوە. لە باکوری کوردستان، لە ماردینەوە تا بۆتان، لە ئامەدەوە تا دەرسیم و گارزان، سوپای داگیرکەر ئۆپەراسیۆن و بۆردومانی بێشوماری ئەنجامدا. هەڤاڵانمان زەردەشت سوروچ - ئادەم ئۆزکان و ڕێباز باگۆک - سەلمان داگدەلەن ئازایانە شەڕیان کرد و لە پارێزگای دیاربەکر لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا شەهید بوون. هەروەها لە مانگی ئەیلولدا کە بۆردومان و هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا زیادی کرد. لە ماوەی مانگی ئەیلولدا گەریلاکانمان چالاکانە هێرشیانکردە، جارێک لە ئاسمانەوە و ١١١ جار لە زەویەوە؛ ١١٢ جار بە تاکتیکی جیاواز هێرشیان کردوە. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە پلەباڵا "پەیا عوسمان ئایان" و ٢٧ داگیرکەر کوژران و ١١ داگیرکەریش بریندار بوون. هاوسەنگی شەڕ بۆ مانگی ئەیلول بەم شێوەیەیە: - هێرشەکان بە فڕۆکەی شەڕ: ٣٠٣ - هێرشەکان بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر: ١٦٩ - هێرشەکان بە تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٥١ - هێرشەکان بە درۆنی بۆمبرێژکراو: ٨ - ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهیدبوون - ژمارەی ئەو هاوڕێیانەمان کە شەهیدبوون: ٤ - چالاکییەکانی گەریلا - چالاکییە ئاسمانییەکانی گەریلا: ١ - چالاکی زەمینی گەریلا: ١١١ - کۆی چالاکییەکان: ١١٢ - کوژراوانی دوژمن - ژمارەی ئەو سەربازە داگیرکەرانەی سزادراون: ٢٧ - ژمارەی ئەو ئەفسەرە داگیرکەرانەی سزادراون: ١ - ژمارەی داگیرکەرە بریندارەکان: ١١ - ئەو ئامێر وکەرستانەی لەناوبران - سیستمی رادار: ٢ - جبەخانە: ١ - بۆمبهاوێژی زنجیردار: ١ - درۆن: ٥ - کامێرای چاودێری حەراری: ٤ - مۆڵگە: ٣ - سیستمی سۆلار: ١ - ئەو کەرستە و ئامێرانەی گورزیان لێدرا - هەلیکۆپتەری هێرشبەر: ٢ - هەلیکۆپتەری سکۆرسکی: ١ - مۆڵگە:٣ - حەفارە: ١ - ئەو کەرستە و ئامێرانەی دەستیان بەسەردا گیرا - درۆنی بۆمبرێژکراو: ١".
هاوڵاتی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا چەند ڕێنمایی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ڕۆژی دەنگدان دەرکرد و دەڵێت، کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بۆیان نییە هیچ چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانی لەناو وێستگەکانی دەنگداندا ئەنجامبدەن جگە لەو بنکانەی ڕێگەیان پێدراوە. کۆمیسیۆن دەشڵێت، بە هیچ شێوەیەک کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بۆیان نییە بچنە ناو کابینەی دەنگدان یان وێنەی ئەوە بگرن کە لەناو کابینەکەدا دەگوزەرێت. ئاماژەیە بەوەشکراوە، لە ڕۆژی دەنگداندا دەزگاکانی ڕاگەیاندن لەنێو بنکە و وێستگەکانی دەنگداندا بۆیان نییە هیچ ئامێرێکی ئەلیکترۆنی (کامێرا، ئامێرەکانی تۆمارکردن) هەڵبگرن، هەروەها دەبێت مۆبایلەکانیان بکوژێننەوە، جگە لەناو ئەو بنکانە نەبێت کە پێشوەختە کۆمیسیۆن دیارییان دەکات. بەپێی بڕیاری کۆمیسیۆن، دروستکردنی هەر جۆرە ئاژاوەیەک لەلایەن دەزگاکانی راگەیاندنەوە کە سەربکێشێت بۆ پشێوی لە پرۆسەی دەنگداندا لەناو بنکە و وێستگەکانی دەنگداندا قەدەغەیە. ئەشخراوەتەڕوو، ڕێکخەری بنکەی دەنگدان و بەرێوەبەری وێستگەی دەنگدان مافی ئەوەیان هەیە داوا لە نوێنەرانی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بکەن، کە بنکەکە یان وێستگەکە بەجێبێڵن، ئەگەر ڕێساکانی ڕەفتاری تایبەت بە نوێنەری ڕاگەیاندن پێشێلبکەن. جێگەی ئاماژەیە، بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
هاوڵاتی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور و لە هەندێک ناوچە پەڵەهەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک وە ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان. ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەمڕۆ پلەی گەرمی بە ١ بۆ ٢ پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ نزمدەبێتەوە. کەشناسی هەرێم، لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە کەشناسیی هەرێم ئاشکرایکردووە، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ نزیکدەبێتەوە. بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان: هەولێر : ٣٣ پلەى سیلیزى سلێمانی: ٣٢ پلەى سیلیزى دهۆک: ٣٣ پلەى سیلیزى کەرکوک: ٣٧ پلەى سیلیزى هەڵەبجە: ٣٤ پلەى سیلیزى زاخۆ: ٣٣ پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران: ٢٤ پلەى سیلیزى سۆران: ٣٣ پلەى سیلیزى گەرمیان: ٣٨ پلەى سیلیزى
هاوڵاتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له دیدارێکدا لهگهڵ ئێلبروس کوتراشێڤ باڵیۆزی ڕووسیا له عێراق، دهربارهی پهیوهندییهکانی ڕووسیا لهگهڵ عێراق و ههرێمی کوردستان کۆبوونەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، پهیوهندییهکانی نێوان ههولێر - بهغدا و ههڵبژاردنی پهرلهمانی کوردستان، گفتوگۆی لەبارەوەکرا. لە کۆبوونەوەکەدا، ههردوولا وێڕاى داكۆكى له گرنگيى ههڵبژاردن بۆ ههرێمى كوردستان، هيواى بهڕێوهچوونى بانگهشهيهكى ئارام و سەرکەوتوویان بۆ پرۆسهى دهنگدان خواست، ههروهها پێشبینی و بۆچوونی خۆیان دهربارهی ئهنجامهكانى ههڵبژاردن و پرۆسهى سياسى له ههرێمى كوردستان، خستهڕوو. باسیشیان لە دوایین پێشهاتهکانی شهڕ له ئۆکراینا و دۆخی ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست و ئهگهر و لێکهوتهکانی، لایهنێکی دیکهی دیدارهکه بوون که بهڕێز کونسوڵی گشتیی ڕووسیا له ههرێمی کوردستان، ئامادەی بوو.
هاوڵاتی نرخی دۆلار بەرامبەر دینار $100=151,850 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دینار €100=168,250 نرخی پاوەن بەرامبەر دینار £100=200,000 نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دینار 1000=124,500 نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دینار 1000=117,500 نرخی تمن بەرامبەر دینار 1000,000=25,750 نرخی ئێرۆ بەرامبەر دۆلار €100=111$ نرخی پاوەن بەرامبەر دۆلار £100=132$ نرخی کرۆنی سویدی بەرامبەر دۆلار 1000=82$ نرخی کرۆنی نەرویجی بەرامبەر دۆلار 1000=78$ نرخی تمەن بەرامبەر دۆلار $100=5,890,000 نرخی تمەن بە حەواڵە $100=6,000,000 نرخی لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار $100=3,350
هاوڵاتی ئەمڕۆ سێشەممە، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی لە ڕاگەندراوێکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبووەوە و بەپێی نرخی سووتەمەنی مۆلیدە لە بازاڕدا نرخی هەرکاتژمێرێک بۆ یەک ئەمپێر ٤٢ دینارە. دەشڵێت، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەی ئەهلی لە نێوان ١١ هەزار بۆ ١٢ هەزار بۆ گەڕەکانی ناو شاری سلێمانی دەبێت، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (٢٧٠ بۆ ٢٩٥) کاتژمێر کاریان کردووە. لە ڕاگەیندراوەکەشدا هاتووە، بههۆی جیاوازی كارکردنی مۆلیدەکان نرخی ئهمپێرێك له گهڕهكێك بۆ گهڕهكێكی دیكه جیاواز دهبێت. ئەوەشخراوەتەڕوو، خشتەی کارپێکردنی کارەبا بۆ مانگی تشرینی یەکەم، ٢٤ کاتژمێری دەبێت و هەر کاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە کارەبای مۆلیدە بدرێت بە هاوڵاتیان. لیژنهی دیاریكردنی نرخی موهلیده ئههلییهكان، جهختیان لهوهكردوهتهوه، كه لهكاتی كوژاندنهوهی كارهبای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موهلیده و پێدانی كارهبا بههاوڵاتیان له (پێنج) خولهك زیاتر بخایهنێت، بهپێچهوانهوه خاوهن موهلیدهكه سزادهدرێت.
هاوڵاتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، ئیسرائیل لە ئۆپەڕاسیۆنێكی سنووردار بۆ سەر لوبنان ئاگاداری كردووینەتەوە و ئۆپەراسیۆنەكەش سنووردارە و تەنها ژێرخانی حزبوڵا بە ئامانج دەگرێت. ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیسرائیل ئەوانی لە ئۆپەراسیۆنێك ئاگادار كردووەتەوە و ڕاپۆرتی ئۆپەراسیۆنی زەمینیان پێگەیشتووە. ئاماژەی بەوەش كرد، لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیل گفتوگۆیان كردووە و ئامانجی ئۆپەڕاسیۆنەكە سنووردارە و ژێرخانی حزبوڵا لە نزیک سنوورەکان بە ئامانج دەگرێت، “بە بەردەوامی گفتوگۆیان لەگەڵ دەکەین سەبارەت بەو بابەتە.” ماتیۆ میلەر باسی لەوەشكرد، واشنتن هێشتا پشتگیری لە ئاگربەست دەكات لە لوبنان، بەڵام لە هەمانکاتدا فشاری سەربازیی هەندێکجار دەتوانێت دیپلۆماسییەت كارا بكات. لە لایەکیترەوە جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەمڕۆ دووشەمە ڕایگەیاند، “دژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زەمینیی ئیسرائیلە لە لوبنان” و داوای ئاگربەستی کرد. هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاوی كردەوە، سوپای لوبنان بە قوڵای پێنج كیلۆمەتر لە سنوورەكانی نێوان لوبنان-ئیسرائیل كشاونەتەوە.
زانیاری ورد لەسەر ئۆپەراسیۆنەکانی هێزەکانی پا*را*ستنی گە*ل و هێر*شەکانی سوپای داگیرکە*ری تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوەیە: هاوڵاتی ١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب؛ ڕۆژی ٢٧ی ئەیلول، کاتژمێر ٣٠:٢ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی بە قەناس کامێرایەکی چاودێری سەر بە تورکیای داگیرکەریان کردە ئامانج و لەناویان برد. لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ٣٠:٥ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی جودی کردە ئامانج و خستیانە خوارەوە. ڕۆژی ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:٣ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی دەستوەردانیان لە جموجۆڵی سەربازانی داگیرکەری تورکیادا لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار کرد و جموجۆڵەکەیان ڕاگرت. ٢. ناوچەی مەتینا؛ لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ٥٠:٩ خولەک و لە ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ٣٠:٢ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرکلی و بیشیلی و سێری مەتینا، دەستوەردانیان لە جموجۆڵی هێلیکۆپتەرە هێرشکەرەکانی داگیرکەردا کرد و ناچاریان کردن لەو ناوچانە دوور بکەونەوە. ٣. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛ لە ٢٧ی ئەیلولدا تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم لە ڕۆژئاوای زاب جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران. لە ٢٧ی ئەیلولدا تونێلەکانی بەرخۆدان لە گردی جودی لە ڕۆژئاوای زاب ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران و جارێکیش بە ڕێپێوانی بۆمبنانەوە. ٤. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا؛ ڕۆژانی ٢٧، ٢٨، و ٢٩ی ئەیلول، ناوچەکانی بەربازنە، کری قلی، شەهید شەریف، گۆشینە، و خێنیری گور لە خاکورکە ١٢ جار بۆردوومانکران، ناوچەکانی میرانی، حەفتاباخ، سیدارە، شیێ، گردی سیسر، دێریش، دەشتی کافیا، و کری لە کاری ١٤ جار بۆردوومانکران، ناوچەی دەرکلیش لە مەتینا دوو جار بۆردوومانکرا. هەروەها ناوچەی گردی مەیدانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب، ٣ جار و ناوچەی بیوانی لە قەندیل جارێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانکران، کە کۆی گشتی دەکاتە ٣٢ هێرشی ئاسمانی. لە ڕۆژانی ٢٧ و ٢٨ و ٢٩ی ئەیلول ناوچەکانی سێری مەتینا و درکلی و بێشیلی لە مەتینا ١٧ جار بۆردوومانکران، هەروەها ناوچەی گردی گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب ١٩ جار بە هێلیکۆپتەرە هێرشکەرەکانی داگیرکەر بوردوومانکران، کە کۆی گشتی دەکات ٣٦ هێرشی ئاسمانی. ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل
عەبدوڵڵای مەلا نوری هاوڵاتی بە تایبەت بۆ گەنجی کورد، بۆ ئەوەی لە مەترسی ژەهری بنەماڵە و شەڕ و خیانەت و شەقتێهەڵدانی ئامۆزا و براکان تێبگەن، باشترین سەرچاوە ئەوەیە، مێژووی میرنشینی بابان بخوێننەوە. هەر حکومەت و حزبێک، تازە یان کۆن، بوو بە موڵکی کەس و بنەماڵەیەک، ئەگەر زەویتان بە ئاڵتون بۆ فەرش بکات، ئەستێرەتان بۆ دابگرێت، سەرئەنجامی هەر دروستبوونی خیانەت و ستەمکاری و ماڵوێرانییە بۆ کۆمەڵگە. هێزی ئەمریکای زلهێز، لە کاری دامەزراوەییدایە، وەک چۆن لاوازی روسیای زلهێز لە چڕکردنەوەی دەسەڵاتەکاندایە لە دەستی پۆتیندا. کانت گوتویەتی: هەرکات هەموو کارەکان لە یەک کەسدا چڕ بوویەوە، ئیدی هەمو شتێک بەرەو پوچی دەچێت. هیچ سەرکردە و کاریزمایەک ناتوانێ ببێتە بەدیلی کاری دامەزراوەیی، چوون هەمو کوڕێکی چاکی ئەمڕۆ چاوەڕوانکراوە سبەی ببێت بە دێوێک. بڕیاری گۆڕانەکان بە ئاراستەی جێهێشتنی گردەکە و نیشتەجێبونیان لە بینایەکی دەرەوەی گردەکە، (یەکێکە) لە هەنگاوە هەرە دروستەکان و گرنگە هەنگاوی تریشی بەدوادابێت. بەڵام کارەکە لە وێدا کۆتایی نایەت، بەڵکو دەبێت، گەرەنتی ئەوەش بکرێت، ببڕای ببڕ دەرفەتی دروستبونەوەی بنەماڵە و سەرۆکی هەتا هەتایی تێدا نەڕەخسێتەوە. لە ٥٠ کانی سەدەی رابردوو، لە فەرەنسا کۆمەڵێک خەڵکی سەرلێشێواو و نەزان، خۆپیشاندانیان دەکرد، جاک لاکان پێی وتن: بەڕێزان ئێوە ئاغایەکی نوێتان دەوێ، خەمتان نەبێ پەیدای دەکەن! ئاغا گوزارشتە لەو کەسەی، کە بە چاوی کۆیلە و مەڕوماڵات تەماشای خوارەوەی خۆی دەکات. بە داخەوە کەم نین ئەو خەڵکانەی لەم سەردەمەدا وەک کۆیلە و مەڕوماڵات وان، هێشتا بە دوای ئاغایەکی شەقوەشێندا دەگەڕێن، تا کوێرانە چەپڵەی بۆ لێبدەن!
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتى تەندرووستى سلێمانى، سەبارەت بە بوونی ڤاکسینی ئەنفلۆنزای وەرزی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتى تەندرووستى سلێمانى، ڕایگەیاند، لە ئێستادا ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزی لە هەموو مەڵبەندە تەندرووستییەکانی پارێزگای سلێمانی بەردەستە. وتیشی، لە ئێستادا هاوڵاتییان دەتوانن ڕۆژانە سەردانی مەڵبەندە تەندروستییەکانی پارێزگای سلێمانی بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی ڤاکسینەکە. هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە بڕێك لە ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەزری گەیشتووە و لەئێستادا ئەو ڤاكسینە لە بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندرووستی سلێمانی و هەموو مەڵبەندە تەندرووستییەكان بەردەستە. هاوکات، ڤاكسینی ئەنفلۆنزای وەرزری ڤاكسینێكی باوەڕپێكراوە و لەلایەن ڕێكخراوی تەندرووستی جیهانی پەسەندكراوە، ئەم ڤاكسینە سوودێكی زۆری بۆ هاوڵاتیان بەگشتی هەیە بەتایبەت بۆ منداڵان و كەسانی بەساڵاچوو و ئەو كەسانەی بەرگری جەستەیان لاوازە.
هاوڵاتی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە مزگەوتی ڕەشاد موفتی لە شاری هەولێر لەلایەن بنەماڵەی تۆفیق حەمەدەمین مەنتک ڕێگری لە شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ دەکرێت، کە بەشداری لە پرسەکەیان بکات. بەهۆی ڕێگریکردنەوەکە لەلایەن بنەماڵەی تۆفیق حەمەدەمین مەنتک شەڕ لە نێوان بنەماڵەکە و پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ دروست دەبێت. لە شەڕەکەدا هەردوولا بە بە دەست و بە پشتی تفەنگ لەیەکیان داوە، بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون، لەو شەش کەسە یەکێكیان بەفیشەک برینداربووە و لە ئێستادا گواستراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە هەولێر. هاوکات ئاسایشی هەولێر لەسەر ڕووداوەکە ڕوونکردەنەوەیەکی داو ڕایگەیاند، هۆکاری دروستبوونی شەڕەکە دەگەڕێتەوە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کۆنی نێوان هەردوولا و پێشتر لەلایەن بنەماڵەکە ئاگاداری شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ کراوەتەوە کە بەشداری لە پرسەکە نەکات، بەڵام شەڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ هاتووە بۆ پرسەکە و کە لە لایەن بنەماڵەکە داوای لێکراوە پرسەکە بەجێ بهێڵێت ئەو بەجێی نەهێشتووە. لە ئەنجامدا ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان پاسەوانانی شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و بنەماڵەکەدا ڕوویداو بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون، یەکێک لە بریندارەکان کە هاوڵاتیەک بووە بە فیشەک برینداربووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
هاوڵاتی هەپەگە ڕایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی زاپ( ئامێدی) درۆنێکی تورکیای خستەخوارە و کامێرایەکی چاودێریی تێکشکاندوە و تورکیا بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردومانی کردوە. ئەمڕۆ دوو شەممە ٣٠/٩/٢٠٢٤، ڕاگەیاندنی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل ( (HPG) راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا زانیاریی ورد لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشەکانی سوپای تورکیا بەم شێوەیەی خوارەوە بۆ رایگشتیی خستەڕوو: لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛ لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٤:٣٠خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی کامێرایەکی چاودێری داگیرکەران تێکشکێندرا. لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ١٧:٣٠ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی درۆنێک بە چەکی سووک خرایە خوارەوە. لە ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ١٥:١٥ خولەک لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی نیچمە ئۆتۆماتیکی داگیرکەران کرانە ئامانج. دوای دەستوەردانی هێزەکانمان جموجۆڵی داگیرکەران ڕاگیرا. لە هەرێمی مەتینا؛ لە ٢٧ی ئەیلول کاتژمێر ٢١:٥٠ خولەک و ٢٨ی ئەیلول کاتژمێر ٠٢:٣٠ هێزەکانمان هەلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە بۆردومانی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی دەرگەلێ، بیشیلی و سەری مەتینای بۆردوومان دەکرد کرانە ئامانج. دوای دەستێوەردانەکە هەلیکۆپتەرەکان ناچار بوون ناوچەکە بەجێبهێڵن. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغەکراو؛ لە ٢٧ی ئەیلول لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئێف ئێم جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران. لە ٢٧ی ئەیلول لە ناوچەی شەهید دەلیلی هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ تونێلەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغەکراو بۆردوومانکران. هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛ ٢٧، ٢٨ و ٢٩ی ئەیلول لە هەرێمی خوکوڕک گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی بەربزن، شاخی قەلە، شەهید شەریف، گۆشین، خنێرەی ژورو ١٢ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی مێران، حەفتەباخ، شێدارێ، شیێ، شاخی سیسەر، دێ ڕەشە، دەشتی کافیا، گرێ ١٢ جار، لە هەرێمی مەتینا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی دەرگەلێ ٢ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ٣ جار، لە هەرێمی قەندیل گوڕەپانی بێوانێ جارێک؛ بەگشتی ٣٠ جار بە فرۆکەی جەنگی بۆردوومانکران. لە ٢٧، ٢٨ و ٢٩ی ئەیلولدا لە هەرێمی مەتینا گۆڕەنەکانی بەرخۆدانی سەری مەتینا، دەرگەلێ و بێشیلی ١٧ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار ١٩ جار؛ بە گشتی ٣٦ جار بە هەلیکۆپتەری جەنگی بۆردوومانکران.
هاوڵاتی کۆنسوڵخانەی ئێران لەشاری سلێمانی بڕیاریانداوە ئێوارەی ئەمڕۆ مەراسیمی پرسە بۆ حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنان کاتژمێر چواری ئێوارە تا پێنج و ٣٠ خولەک دابنێن. کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، پرسەی شەهید بوونی موجاهیدی گەورە، ئاڵاهەڵگری بەرخۆدان لە ناوچەکە، زانای خاوەن فەزیلەتی ئایین و سەرکردەی ژیر و تێگەیشتووی سیاسیی، جەنابی سەید حەسەن نەسروڵا لە بینای سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کاتژمێر چواری ئێوارە تا پێنج و ٣٠ خولەک بەڕێوە دەچێت.
هاوڵاتی ئەمڕۆ دووشەممە، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە)، لە ڕاگەیندراوێکی بڵآوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەم خولەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پڕ ئاڵۆزترین و پڕ قەیرانترین خولی هەڵبژاردنە، داواش دەکات پڕۆسەی هەڵبژاردن لە کەش وهەوایەکی ئارام و شارستانیانەدا و بێ دەستێوەردان و بەلاڕیدابردن بەرێوەبچێت. کەنەکە دەشڵێت، هەڵبژاردنی ئەم خولەی پەرلەمانی هەرێمی باشووری کوردستان لە قۆناغێکی زۆر تایبەتدا بەڕیوەدەچێت، قۆناغێک کە لە ٣٣ ساڵەی تەمەنی ئەو هەرێمە فەرمییەو خولەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان هەرگیز ئەوەندە ئاڵۆز و پڕ قەیران نەبووە. ئاشکراشیکردووە، لەسەر ئاستی ناوخۆی کوردستان، ناتەبایی لایەنە سیاسییەکان و گرژییە توندەکەی نێوانیان، قەیرانی ئابووری و بژێوی خەڵک و بێ دەرامەتیی، کەمی خزمەتگوزاری و بێکاریی، لەکارکەوتنی پەرلەمان و کەمتەرخەمیی حکومەتی کاربەڕێکەر و قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەری، نیگەرانیی خەڵک و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان، گرتن و دەمکوتکردنی رۆژنامەوانان، قەیران و کێشەکانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ بەغدا، هەروەها دەستتێخستنی سەربازیی و ئەمنی و ئاژاوەگێڕیی دەوڵەتانی هەرێمی لە باشووری کوردستان، ئەمانەو گەلێک پرسی دیکە ئەو خەسلەتانەن کە باشووری کوردستان و دەسەلاتی بەڕیوەبەریی هەرێمیان پێ دەناسرێنەوە. کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ئەوەشی خستۆتەڕوو، ڕێککەوتن لەگەڵ دەوڵەتانی هەرێمیی و پیلانگێڕان و لەناوبردنی دەستکەوتەکانی خەڵکی کوردستانە. ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا ڕێککەوتن ئیمزا دەکات و پارتە کوردستانییەکان قەدەغە دەکات، ڕێگا بە تورکیا دەدات بە قوڵایی دەیان کیلۆمەتر بێتە خاکی کوردستانەوە و لەسەر حسابی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی کوردستان رێککەوتنی ئابووری و ئەمنی و سەربازی ئیمزا دەکات، هەروەها لەگەڵ دەوڵەتی ئێرانیش بە مەبەستی سەرکوتکردنی خەباتی رەوای گەلی رۆژهەڵاتی کوردستان، پەیماننامەی بێکاریگەریی و کۆنترۆڵکردنی هێزە سیاسییەکانی ئەو پارچەیەی کوردستان و بەزۆر راگواستنیان ئیمزا دەکات. کەنەکە جەختی لەوەکردوەتەوە، سەرباری هەموو ئەمانەش پرسێکی زۆر گرنگ هەیە ئەویش داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیایە لە باشووری کوردستان. بە دەیان بنکەی سەربازی بە هەموو جۆرە چەکێکی سوک و گران، بە چەکی قەدەغەکراوی نێونەتەوەیییشەوە لە هەرێم جێگیرکراون، چەندین ساڵە تورکیا لە هێرش و دەگیرکاریی بەردەوامە، دەیان بنکەو بارەگای سیخۆڕیی و دامەزراوەی سیاسی و ئابووری کلتوریی لەو هەرێمەدا دامەزراندووە. تورکیا بە جۆرێک بەشێکی گەورەی لەو هەرێمە، بەتایبەتیش لە ناوچەی بادینان داگیرکردووە و خۆی تێدا جێگیرکردووە، وەک خاوەن ماڵ و زۆر بێشەرمانە مامەڵە لەگەڵ خەڵکی ئەو ناوچە داگیرکراوانەدا دەکات. هەروەها، داواش دەکات پڕۆسەی هەڵبژاردن لە کەش وهەوایەکی ئارام و شارستانیانەدا و بێ دەستێوەردان و بەلاڕیدابردن بەرێوەبچێت و بە زمان و رەفتاری بەرپرسیاریانە و دوور لە توندوتیژیی بانگاشەی هەڵبژاردن بکرێت. لە بەشێکی ڕاگەندراوەەشدا هاتووە، هەڵبژاردنێکی روون کە خەڵکی باشووری کوردستان ئازادانە بتوانن دەنگی خۆیان بدەن. ئێمە دڵنیاین کە گەلی باشووری کوردستان هۆشیارن و دەنگی خۆیان بەو بەربژێرانە دەدەن کە بەرژەوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستان دەپارێزن و بەرگری لە دەستکەوت و ماف و ئازادیەکانیان دەکەن و بۆ کوردستانێکی ئازاد و دژ بە داگیرکاریی و پیلانی نەیاران تێدەکۆشن. کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە) چوار داواکارییش دەخاتەڕوو: ١. ئەم هەڵبژاردنانە گرنگن، پێویستە خەڵک بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە کاندیدی نیشتمانپەروەر بدەن کە بەرژەوەندیی گەلەکەمان بپارێزن و خزمەتی خەڵک بکەن. ٢. هەڵبژاردن بە هەموو شێوەیەک بە شەفافیەت و بێ ساختەکاری ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی ئەنجامێکی ڕاستەقینە و دادپەروەرانە دەربکەوێت. ٣. پێویستە هەموو لایەنە سیاسییە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن بانگاشەو پلان و پڕۆژەکانیان بە زمانێکی سیاسی لە پەیام و پڕوپاگەندەی خۆیاندا بخەنە ڕوو، زمانی تاوانباری و سوکایەتی بەکارنەهێنن. هەڵبژاردن لە کەشێکی دیموکراسیدا ئەنجام بدرێت، لە هیچ شوێنێکدا توندوتیژی بەرامبەر کەس بەکارنەهێنرێت. ٤. هەموو لایەنەکان ڕێز لە ئەنجامی هەڵبژاردن بگرن بە پێی ئەنجامی هەڵبژاردن و حکومەتێکی دیموکراسی و دادپەروەر دابمەزرێت.
هاوڵاتی پشتیوان پێنجوێنی شارەزایی کەشناسی لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە حاڵەتێکی ناسەقامگیریی کەشوهەوا ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات. دەشڵیت، بە چالاکبوونی بای باشوور بە بەهێزی لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتی عێراق لە کەنداوی عەرەبیەوە شێیەکی زۆر دێنێتە ناوچەکان و زیاتر مەودای باران بارینەکە سبەی شەو کاتژمێر 7ی شەو بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەیە. ئەوەشی خستۆتەڕوو، هاتنی بارستە هەوای ساردی لاواز بۆ ناوچەکانمان، بە پلەی یەک باران بارینەکە سنوری سلێمانی و دواتر ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی گەرمیانە، ئەگەری دروستبوونی کەڵە هەوری بەهێز هەیە لەگەڵ بارینی تاوە بارانی بەخوڕ، لە ناوچەی جیا جیا ئەگەری ڕوودانی لافاو هەیە، لەم حاڵەتی ناسەقامگیری کەشوهەوا بەرکەوتنی بەرە هەوای گەرم و سارد دابارینەکە بەهێزتر دەکات وە زۆرترین ڕوودانی هەورەگرمەی توندو هەورەبروسکەی بەهێز.
