هاوڵاتی بە پێی پێشبینییەکانی کەش و هەوا لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەییەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە و کەش و هەوایەکی زستانە ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات. لە بارەەیەوە ئەمڕۆ هەینی 27ی ئەیلوولی 2024، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، خێرای با زیاتر دەبێت و پلەی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزمدەبێتەوە. دەشڵێت، خێرای با تا ئێوارەی یەکشەممە، 29ی ئەیلوولی 2024، بەھەمان چالاکی و خێرای بەرز ناوبەناو بەردەوامی دەبێت و دواتر کەمدەبێتەوە و نیوەرۆی ڕۆژی دووشەممە 30ی ئەیلوولی 2024، کۆتای پێدێت. ئاراس جەبار ئەوەشی خستۆیەڕوو، بەھۆی نزیکبوونەوەی زیاتری ھەوا ساردەکەی ئێران لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ و ئەمشەو بەدواوە بای باکووری ڕۆژھەڵات لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی پارێزگای ھەولێر چالاکتر دەبێت و خێرایەکی دەگاتە نێوان 20 تا 50 کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا، لە ھەندێ ناوچەشدا بەتایبەت ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەر ھەیە ھەندێک کات خێرای با زیاتر لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تێبپەرێنێت. ئەم شارەزایی کەشناسە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، سبەی پلەکانی گەرما لەو ناوچانەدا کە لەژێر کاریگەری ئەو بایەدان بە نزیکەی 4 تا 6 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە لەناوچەی شاخاویدا کەشێکی سارد و زستانەیی دروستەبێت و لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانیش 2 پلە نزمدەبێتەوە .
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلولیان بەبێ کەموکوڕی و بەو شێوازە پێشکەشی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرددوە کە داوایان کردبوو. دەشڵێت، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بۆ مووچەی مانگی ئاب دروست بووە کە بڕەکەی 243 ملیار دینارە، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی بڕیاری داوە بە خەرجکردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون ، هەروەک بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ گەیشتنی گوژمەی تەواوکاری لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێتەوە . دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان: ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە. لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری سەردانی بەغدادی پایتەختیان کرد و لەگەڵ فەرمانگەی ژمێریاری و بوودجەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، لەبارەی چەند تەوەرێکی تایبەت بەکێشەکانی لیستی مووچە و ڕاگرتنی تەمویلی مووچە، لەسەر چەند خاڵێک گەیشتنە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن کە گرنگترینیان ئەمانەن:. ١- شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلولیان بەبێ کەموکوڕی و بەو شێوازە پێشکەش کرد کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دواین جار داوای کردبوو. ٢- بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بۆ مووچەی مانگی ئاب دروست بووە کە بڕەکەی ( ٢٤٣،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) دوو سەد و چل و سێ ملیار دینارە، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی بڕیاری داوە بە خەرجکردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون ، هەروەک بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ گەیشتنی گوژمەی تەواوکاری لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێتەوە . ٣- چاوەڕوانین لە نزیکترین کاتدا دەست بەناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە لە ئێستادا وردبینی لە لیستەکاندا دەستی پێکردووە. ٤- کێشەکانی تایبەت بە دووبارە بوونەوەی کۆدی بایۆمەتری و ناوی دووبارە بەشی زۆری چارەسەر کرا کەهەمووی کێشەی هونەری بوون، وە هەموو ئەو فەرمانبەرانەی ناوەکانیان لەیەک چووە یان کۆدیان دووبارە بووە ، وردبینی و بەدواداچوونیان بۆ کراوە و چارەسەرکراون، بۆ ئەوانەشی کە تا ئێستا بایۆمەتریان نییە، تا ( ٢٠٢٤/١٢/٣١ ) مۆڵەتیان پێدراوە بۆ خۆتۆمارکردن. وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان. ٢٠٢٤/٩/٢٦
هاوڵاتی لە یەکەمەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن پارتی و یەکێتی لە دوو زۆنی جیاوازەوە پۆستەری یەکتر دەدڕێنن و وێنەی کاندیدەکانی یەکتر فڕێیدەدەنە سەر شەقامەکان. هاوڵاتی زانیوێتی، ئەمڕۆ لەپارێزگای دهۆک بەشێک لە فلێکس و پۆستەرەکانی یەکێتی لەسەر شەقامەکان فڕێدراونو دڕێندراون، وەک وەڵامێکیش ئەمشەو لەپارێزگای هەڵەبجە چەندنین فلێکسی کاندیدانی پارتی دڕێندراون.
هاوڵاتی سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکگرتووی ئەنبار، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق تۆمەتبار دەکات، بە قاچاغبردنی نەوت بۆ تورکیا و دەڵێت، ئەمەیش هێرشێکە لەلایەن حیزبەکەی بارزانییەوە دەکرێتەسەر ئابووریی عێراق. ئەحمەد دلێمیی - سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکگرتووی ئەنبار بە ئاژانسی مەعلومەی ڕاگەیاند: قاچاغچێتیی نەوت لە پارێزگای هەولێرەوە بەرەو تورکیا بەردەوامە، ئەمەیەش لەلایەن تۆڕێک لە بەرپرسانی پلەبەرزی کاریگەریی حکومەتی هەرێم بە ئاگاداریی سەرۆکی حکومەت، مەسعود بارزانیی و دەزگا کاریگەرەکانی حکومەت لە تورکیە بەڕێوەدەچێت. ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەکانی چاودێریی لاوازن، بۆیە کارەکانی بە قاچاغبردنی نەوت بۆ تورکیا زیادی کردوە، ئێستا تۆڕەکانی قاچاغچێتیی نەوت بۆ تورکیا زۆر چالاکانە ئەم کارە دەکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیا بیانییەکانیش لە قاچاغچێتییەکەدا بەشدارن، هەربۆیە رۆژانە "٢٠٠" هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ دەبرێت. سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکگرتووی ئەنبار هێمای بۆ ئەوەشکرد، بە قاچاغبردنی نەوت بۆ تورکیا کاریگەریی نەرێنیی لەسەر هەناردەکردنی نەوتی عێراق هەبووە، ئەمەیش بەشێکە لەو هێرشانەی حیزبەکەی بارزانیی دەیکاتە سەر ئابووریی وڵاتەکە.
هاوڵاتی دوابەدوای هەوڵەکانی مامۆستایانی وانەبێژ و بایکۆت کردنی هۆڵەکانی خوێندن و داواکردنی مافە ڕەواکانی خۆیان، لە بەگرێبەست کردنیی مامۆستایان و وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان، لە کۆتایدا بە فشارەکانی مامۆستایانی وانەبێژ حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستانیان ناچار کرد بە کرێبەستکردنی ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستای وانەبێژ لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە. ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە نوسراوێکی فەرمی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە بڕیاری بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوو. بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە واژۆی کردووە و ئەمڕۆ دەرچووە، بڕیاردراوە بە گرێبەستکردنی ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستای وانەبێژ لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە. بە نوسراوی فەرمی وەزارەتی پەروەردە ژمارە ٢٦٦٠٧ رێکەوت ٢٦-٩-٢٠٢٤ کە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە و بڕیاری بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوو. هەر لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ، کە کراون بە گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە ٣٧ هەزار و ٩٣٣ کەسن و لە ١.٩.٢٠٢٤ـەوە بۆیان هەژمار دەکرێت. هەروەها ئەوەش هاتووە پێویستە لەسەر بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیمانگاکان و بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی لە کەرکوک کاری پێویست ئەنجامبدەن. هاوڵاتی، بۆ ئەو مەبەستە، مامۆستا محەمەد نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە شاری سلێمانی دواند و وتی، پێویستی وەزارەتی پەروەردە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ناوەندەکانی خوێندن، هەروەها فشارەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بە درێژایی ٥ مانگی بایکۆتی سەرشەقامەکان هۆکارێکی سەرەکی بووە، کە وای کرد حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستانی ناچار کرد بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ. هەروەها نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، ئەوەشی خستەڕوو، بە گرێبەست کردنی مامۆستایانی وانەبێژ، چیتر هیچ بەڕێوەبەری پەروەردەیەک ناتوانێت مامۆستایەکی وانەبێژ لابەرێت و مامۆستایەکی دامەزراو بکات بە جێگەرەوەی، ئەمەش گرنگە وەک دڵنیاییەک وایە لە سوودی مامۆستایانی وانەبێژ.
هاوڵاتی ئاژانسی هەواڵی ئانها سەبارەت بە خستنە خوارەوەی درۆنێکی دەوڵەتی تورک، لە سنووری منبج بەم شێوەیە زانیاری خستووەتەڕوو. لە هەواڵى ئاژانسەکەدا هاتووە، ئەمرۆ شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج درۆنێکی دەوڵەتی تورکیان خستە خوارەوە. دەشڵێن، ئەو درۆنەى دەوڵەتى تورک لە گوندی عەرەب حەسەن لە باکوورى ڕۆژهەڵاتی منبج خراوەتە خوارەوە.
بانکى ناوەند بانکى عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥١ ملیۆن و ٤٥٨ هەزار ٥٢٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە، دەشڵێن، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤١ ملیۆن ٥٨ هەزار و ٥٢٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە. بانکى ناوەندى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ بڕى ٢٥١ ملیۆن و ٤٥٨ هەزار و ٥٢٤ دۆلار خراوەتە بازاڕەکانەوە . ئەوەش خراوەتەڕوو، لەو بڕە ١٠ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار دۆلار بە شێوەى نەقد فرۆشراوە و ٢٤١ ملیۆن و ٥٨ هەزار و ٥٢٤ دۆلاریش بە شێوەى حەواڵە فرۆشراوە. ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە بەهاى دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراق بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بەرامبەر ١٥١ هەزار و ٨٠٠ دینار ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت .
هاوڵاتی کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت. دەشڵێن، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەهەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە. باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٧ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٤ پلە دەبێت.
هاوڵاتی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاوى کردەوە، لە کاتژمێر ١ـی پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆوە بەشێک لە شەقامی شاڕێی پێشمەرگە و بە دیاریکراوی بەردەم دادگای سلێمانی دادەخرێت، دەشڵێن، داواکارین لە هاووڵاتیان ڕێگاکانی دەوروبەرى بۆ هاتوچۆکردن بەکاربهێنن. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەبارەى داخستنى شەقامێکى سلێمانى ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بڵاوى کردەوە، لە کاتژمێر ١ـی پاش نیوەڕۆى ئەمڕۆوە بەشێک لە شەقامی شاڕێی پێشمەرگە و بە دیاریکراوی بەردەم دادگای سلێمانی دادەخرێت. دەشڵێن، هۆکارى داخستنى ئەو شەقامە بە مەبەستی ئامادەکردنیەتى بۆ قیرتاوکردن لە سایدی ڕۆیشتوو بەرەو دەرەوەی شار. باس لەوەشکراوە، داواکارین لە هاووڵاتیان ڕێگاکانی دەوروبەرى بۆ هاتوچۆکردن بەکاربهێنن.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنى تەندرووستیی کەرکووک ڕایگەیاند، بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگای کەرکووک – تکریت پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون. سامان یابە، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی کەرکوک بە کەناڵ8ـی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگەی کەرکوک – تکریت لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە و پێنج کەس گیانیانلەدەستداوە و چوار کەسی دیکەش برینداربوون. وتیشی، تاوەکو ئێستا ناسنامەی قوربانییەکان دیارنییە و نازانین خەڵکی سنوورەکە بوون یاخود نا، لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. باسى لەوەشکرد، لە ئێستادا لەلایەن تیمەکانى پۆلیسەوە لێکۆڵینەوە لە لە چۆنییەتى ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
سەرتیپ جەوهەر هاوڵاتی ئەو پرۆژانەی ئەمڕۆ لە كۆیە مەسرور بارزانیی رایگەیاندن، دەبوو 10 ساڵ بەر لە ئێستا تەواوكرابان. ئەمڕۆ بەخاتری بانگەشەی هەڵبژاردن بە مزگێنی بەگوێی خەڵكی هەولێر و كۆیەدا رادەدێرن وەك ئەوەی خەڵك نەزانێت ئەمڕۆ یەكەم رۆژی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنە و راگەیاندنەكەی یاریكردنە بەهەست و میزاجی خەڵك. ئەو رێگەیەی كۆیە دەبوو پێشتر بڕیاربەدەستانی یەكێـتیی لەحكومەت پێداگری تەواوكردنیان كردبا، بەتایبەت وەزیری رێگەوبان لە حكومەت یەكێتیی بووە نەك پارتی، خۆ هەر لەسەردەمی وەزیرەكەی یەكێتیی بوو رێگەوبانی دووسایدی هەولێر دهۆك و زاخۆ دەستی پێكرد و دواتر تەواوكرا! هەر ئەمڕۆ بینیمان یەكێتیی كەوتۆتە هەڵمەتێكی راگەیاندن گوایە لە ئەنجومەنی وەزیران قوباد تاڵەبانیی بەمەسرور بارزانیی گووتووە كۆتایی بەئێوە دەهێنین! وەك ئەوە وایە خەڵك نەزانێت هەر ئەم دەستە حوكمڕانەی یەكێتیی لەسەر سینییەكی زێڕین 45 كورسیان كردە دیاریی پارتی تا زیاتر دەستبەسەر جومگەكانی حوكمڕانییدا بگرێت. لەدوای هەڵبژاردنی 2018وە، بیرمانە نیوەشەو بوو چەند بڕیار بەدەستێكی یەكێتیی بەبێ گەڕانەوە بۆ سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی، لەژێر هەڕەشە و چاوسوركردنەوەدا كادرانی یەكێتیان لە كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ناچاركرد ئیمزا لەسەر45 كورسیەكەی پارتی و ئەنجامی ساختەی هەڵبژاردن بكەن! لە كاتێكدا تێكڕای حزبەكانی دیكە دژی ئەنجامی هەڵبژاردن بوون، هەر لەگۆڕانەوە بگرە تا ئیسلامییەكان و نەوەی نوێ..تد. ئەم ئیمزاكردنە لەسەر ئەنجامی ساختەی هەڵبژاردن ناڕەزایەتیەكی زۆری لەناوخۆی یەكێتیی دروستكرد. رۆژی دواتر پەیوەندیم بەبرادەرێكی بڕیاربەدەستكرد گوتم ئێوە نازانن لێكەوتەی ئەم 45 كورسیە چەندە هەڵەیەكی كوشندەیە، چونكە بڕینەوەی داری ژێر پێی خۆتانە و دیموكراسی و ڕێڕەوی حوكمڕانیی بەئارستەیەكی زۆر خراپ دەگۆڕێت و ژیانی خەڵكی كوردستان دەكاتە دۆزەخ! هەروەها ئەوەشم پێگوت کە پارتی دەكاتە تاكە حوكمڕانێكی رەها و ئەو حزبە گیرۆدەی غرورێكی زۆر دەكات. ئێوەش (مەبەستم یەكێتییە) بەهۆی ئەم ئیمزاكردنەوە، خۆتان و خەڵكی كوردستانتان كەلەپچەكرد و لەمەودوا نەك لەحكومەت، بەڵكو لەپەرلەمانیش ناتوانن رێگە لە پرۆژەكانی پارتی بگرن، چونكە بە 11 كورسی كۆتاكەوە دەبێتە 56 كورسی و هەرچی بیەوێت دەیكات. نمونەی یاری تاوڵەم بۆ هێنایەوە گوتم ئێوە شەش خانەی ئومێدتان لەخۆگرت، ئیدی دەبێ زاری دەستتان دانێن و چاوەڕێی مەرحەمەتی پارتی بكەن.
هاوڵاتی دهقی راگهیهندراوهكه: ئەمڕۆ بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی فیدراڵ کۆبوونەوە، وێڕای بەخێرهێنانی شاندەکە ، ئاماژەمان بە گرنگی سەردانەکە کرد و هیوامان خواست، ببێتە هۆی زیاتر ڕوونکردنەوەی پرس و بابەتە پەیوەندیدارەکانی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکان. دووپاتمان کردەوە ،کە هەرێمی کوردستان، پابەندە بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی و داوای پاراستنی مافەکانی دەکات وەک لە دەستووردا هاتووە و پێویستە ماددەکانی دەستوور، هەمووی وەکوو خۆی و وەک یەک پاکێج جێبەجێ بکرێت. هەروەها ئاماژەمان بەوە دا ئەگەر نیازپاکی و ڕێزلەیەکترگرتن و لەبەرچاوگرتنی سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان هەبێت ، کێشەکان بە ئاسانی چارەسەر دەبن. دووپاتیشمان کردەوە کە ئێمە دەمانەوێت باشترین پەیوەندیمان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هەبێت و پێویستە هەموومان کار لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتییانمان بکەین. جەختیشمان کردەوە کە نابێت مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وەکو کارتێکی سیاسی و فشار بەکاربهێنرێت، بۆیە پێوستە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ڕەفتار لەگەڵ هەرێمی کوردستان بکرێت و وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی عێراق ، ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەبێ هیچ ئاستەنگ و گرفتێک بدرێت و هەروەها لە دامەزراندنی فەرمانبەرانی نوێ ، پێویستە هەرێمی کوردستانیش ، وەک هەموو بەشەکانی دیکەی عێراق ، بە پێی یاسای بودجەی فیدراڵ، مافی دامەزراندنی فەرمانبەرانی نوێی هەبێت. لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، ئاماژەمان بەوە دا کە بەهۆی وەستاندنی نەوتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە نۆزدە ملیار دۆلار زیان بە هەرێمی کوردستان و بودجەی گشتیی فیدراڵ کەوتووە، بۆیە پێویستە لە زووترین کاتدا ، هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەست پێ بکاتەوە و لە هەمانکاتدا، کار لە سەر دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە نەوت و گازی فیدراڵ بکرێت. بەڕێز عەتوان عەتوانی سەرۆکی لێژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران، بەناوی شاندەکەوە ، سوپاسی پێشوازی گەرم و هەماهەنگی باشی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و جەختی کردەوە کە ئامانج لە هاتنی لیژنەی دارایی ئەوەیە کە بە شێوەیەکی جیددی و بنەڕەتی، چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بە تایبەتی کێشە داراییەکان بکرێت و بۆ ئەم مەبەستەش، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر بەردەوام دەبێت.
هاوڵاتی گرژی لە نێوان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی درووستبوو، بەو هۆیەشەوە چارەنووسی 30 هەزار فەرمانبەری گرێبەست کە بڕیار بوو بکرێن بە هەمیشەی بە نادیاری مایەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر بە هەمیشەیکردنی 30 هەزار فەرمانبەر بدەن، کە لە لایەن عێراقەوە بڕیاری ئەوە دراوە و پارەیان بۆ دابینکراوە بۆ ئەوەی بکرێن بەهەمیشەی بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژی لە نێوان مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی ئەنجوومەنی وەزیران نەی توانی بڕیار لەبارەی چارەنووسی ئەو 30 هەزار فەرمانبەرە بدات. بە پێی زانیارییەکان، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە نازانین برادەران كۆتایی بە ئێمە دەهێنن یان كۆتایی بە سلێمانی دەهێنن، قوباد تاڵەبانی وەڵامی داوەتەوەو ڕایگەیاندووە كۆتایی بە ئێوە دەهێنین، كۆتایی بە 11 كورسی و دزی دەهێنین. هاوکات ئەم گرژیەی نێوان مەسروربارزانی و قوباد تاڵەبانی، لە كاتێكدا روویداوە ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران كەڤەری فەیسبووكەكەی گۆڕی و نوسیویەتی "كۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین" لە كۆمێنت پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم وەڵامی داوەتەوەو نوسیویەتی: جەنابی بەرێز كاك قوباد ئێمە هێشتا لەناو كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانین و بەڕێزت وەك جێگری سەرۆك وەزیرانی ئەم دەسەڵاتە دانیشتوویت لەبەرامبەرم، كەواتا كامە دەسەڵات، مەبەستت ئەمەیە كە ئێستا كۆبووینەتەوە یان دەسەڵاتێكی دیكە هەیە، ئێ با دوای كۆبوونەوە ئەم كەڤەرەت بگۆڕیبا.
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤، بەڕێوەبەرایەتیی و کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت. ئەوەشی خستۆتەڕوو، سبەى ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و بەراورد بە ئەمڕۆ پلەکانى گەرما یەک تا دوو پلە بەرز دەبنەوە. بەپێى پێشبینییەکانیش ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٣٨ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٤ پلە دەبێت بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو لە هەولێر 36 پلەى سیلیزى، سلێمانی 35 پلەى سیلیزى، دهۆک 35 پلەى سیلیزى، کەرکوک 37 پلەى سیلیزى، هەڵەبجە 37 پلەى سیلیزى، زاخۆ 35 پلەى سیلیزى، حاجی ئۆمەران 25 پلەى سیلیزى، سۆران 32 پلەى سیلیزى، گەرمیان 40 پلەى سیلیزى دەبێت.
هاوڵاتی دوای دووجار خوێندنەوە بۆ پڕۆژە یاسایی قەدەغەکردنی فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی خوار تەمەن ١٨ ساڵ لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیارە لە لە چەند هەفتەی داهاتوودا دەنگی لەسەر بدرێت. لەم بارەیەوە، وەسیم کەیلان، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پرۆگرامی کۆنتڕۆڵکردنی تووتن لە وەزارەتی تەندرووستی عێراق لەبارەی پەسەند کردنی یاسایەک کە تایبەتە بە قەدەغەکردنی فرۆشتنی جگەرە بە کەسانی تەمەن خوار ١٨ ساڵ بە ڕوژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوودا یاسای"پاراستن لە زیانەکانی تووتن" لە عێراق پەسەند دەکرێت. ئەوەشی خستۆتەڕوو، یاساکە باج دەخاتە سەر بەرهەمەکانی تووتن بۆ بەرزکردنەوەی نرخیان و ئەمەش خواست لەسەر کڕینیان کەم دەکاتەوە و بەهۆی گرانی نرخیانەوە. یاریدەدەری بەڕێوەبەری پرۆگرامی کۆنتڕۆڵکردنی تووتن لە وەزارەتی تەندرووستی عێراق، ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ئەمە پڕۆژەیەکی نوێیە کە دەسەلاتی زیاتر دەبەخشێت بە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ڕێگریکردن لە بڵاوکردنەوە و هاوردەکردنی ئەو بەرهەمانە.
