هاوڵاتی رۆژنامەی (الشرق الاوسط)، سەبارەت بە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ڕایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەمێننەوە. عێراق و ئەمریکا ، لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا رایانگەیاند: ئەركی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە مانگی ئەیلولی (٢٠٢٥) كۆتایی دێت و دەچنە قۆناغی هاوبەشیی ئەمنیی. بەرپرسێكی ئەمریكی رایگەیاندووە: ئەو هەنگاوە كشانەوە نییە، رەتیشیكردووەتەوە هیچ بدركێنێت لەبارەی كشانەوەی سەربازەكانیان لە عێراق. زانیارییە نافەرمییەكان ئاماژە بەوەدەكەن، بەگوێرەی رێككەوتنەكە سەدان سەرباز لە مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو دەكشێنەوە، لەگەڵ رۆیشتنی ئەوانی تریش لە كۆتایی ساڵی (٢٠٢٦)، چاوەڕوانیش دەكرێت، سەربازانی ئەمریكا لە هەولێر بمێننەوە. حسێن عەلاوی، راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق دەڵێت: ساڵی (٢٠٢٦) كۆتا ساڵی كاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەبێت و ئەركەكەیان لەسوریا بەردەوام دەبێت، بەو جۆرەی لیژنە هاوبەشەكە دیاریكردووە.

هاوڵاتی   محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی، سەبارەت بە گۆڕانی کەش و هەوای هەرێمی کوردستان، وتی: رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، کەش و هەوا ئاسایی دەبێت، هەروەها لە سەرەتای مانگی ١٠ ەوە ئەگەری هاتنی شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین‌ بۆ گه‌رمیان، سلێمانی و سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هەیە. محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی، وتی، رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، کەش و هەوا ئاسایی دەبێت، بەڵام دواتر گۆرانکاریی لە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان روودەدات". هەروەها باسی لەوەش کرد، له‌ شه‌وی سێشه‌ممه‌ ١-١٠-٢٠٢٤، ئه‌گه‌ری هاتنی شه‌پۆلێكی به‌هێزی بارانبارین‌ بۆ گه‌رمیان، سلێمانی و سنووری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هەیە. محەمەد كەمال، شارەزای بواری كەشناسی، ئەوەشی خستەڕوو، بە‌هۆی گۆڕانكاریی زۆره‌وه‌ ناتوانم به‌وردی باسی بكه‌م"، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ك ئێستا بمێنێته‌وه،‌ هه‌ندێك ناوچه‌ ئه‌گه‌ری زیاتر له‌ ٥٠ ملم بارانبارینی هه‌یه.

هاوڵاتی ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، سەبارەت بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژیی ساڵانی پێشوو ڕایگەیاند، هەوڵ بۆ بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی ساڵانی پێشوو هەیە. ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، وتی، هەوڵ بۆ بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی ساڵانی پێشوو هەیە، بەڵام کاتی دەوێت و دەبێت سەرەتا ئامارێکی دروست بەردەست بێت. هەروەها باسی لەوەش کرد، نیازێکی باش بۆ ئەو وانەبێژانەی رابردوو هەیە، کە لە ماوەیەکی نزیکدا دابنرێن. ئەحمەد گەرمیانی، جەختیشی کردەوە، لە داهاتووشدا هەر ئەو مامۆستا وانەبێژانە لەپێشینە دەبن بۆ دامەزراندن.

هاوڵاتی نەبەرد عومەر، دەڵێت، 95%ی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەواو بووە و تەنیا دابەشکردنی فۆڕمی هەڵبژاردن ماوە. ئەمڕۆ شەممە، نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، 95%ی ئامادەکارییەکانی کۆمیسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان تەواو بووە، داواشمان لە وەزارەتی پەروەردە کردووە کە پێنج رۆژ پێش هەڵبژاردنی گشتی و ڕۆژێک دواتر پشوو لە قوتابخانەکان ڕابگەیەنێت. دەشڵێت، داوامان کردووە وەزارەتی پەروەردە لە 15ی تشرینی یەکەم تاوەکو 21ی هەمان مانگ بکرێتە پشوو و ئەو قوتابخانانەمان ڕادەست بکەن، کە وەکو بنکەی هەڵبژاردن دیاریکراون، چونکە بۆ گواستنەوەی ئامێر و کەلوپەلەکانمان پێویستمان بە چەند ڕۆژێک دەبێت. بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەوەشی خستۆتەڕوو، هێشتا وەزارەتی پەروەردە بڕیاری کۆتایی نەداوە و چاوەڕێی وەڵامی ئەوانین.

هاوڵاتی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لە پەیامێکدا لە دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لەلایەن ئیسرائیلەوە ڕایگەیاند: "بە سەربڵندی ژیایت، شەهید بوویت و بە سەربڵندی رۆیشتیت. هەروەها وتیشی، سێ رۆژ لە عێراق ماتەمینی ڕادەگەیێنین." جێ ئاماژەیە، پێشتر ئیسرائیل كوژرانی حەسەن نەسروڵڵای لە هێرشێكدا لە ڕۆژی هەینی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان ڕاگەیاند.  

هاوڵاتی له‌ دوای كوژرانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا رێبه‌ری حزبوڵای لبنان، دۆخێكی زۆر ناله‌بار به‌ربینگی رێبه‌رانی ئێرانی گرتووه‌، چونكه‌ به‌هێزترین باڵی سه‌ربازییان شكاوه‌ و رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ ئێران رێوشوێنی نوێ گیراوه‌ته‌به‌ر و عه‌لی خامنه‌یی بۆ شوێنێكی پارێزراو گواستراوه‌ته‌وه‌. لە دوای هەڕشەکانی ئیسرائیل و کوشتنی حەسەن نەسروڵای ئەمینداری حیزبوڵای لوبنان، خامنەیی رابەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە رێوشێنێکی توندی ئەمنییدا گوازرایەوە بۆ شێنێکی پارێزراو. رۆیته‌رز له‌ زاری دوو به‌رپرسی خۆجێیی له‌ ناوخۆی ئێران بڵاوی كرده‌وه‌، عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی، بۆ شوێنێكی زۆر ئارام گواستراوه‌ته‌وه‌ له‌ ترسی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ بكرێته‌ ئامانج و به‌ چاره‌نووسی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا بگات. سەرچاوە ئاگادارەکان بە ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندوە، خامنەیی لە نێوان ڕێوشوێنی توندی ئەمنییدا گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی قەڵادار و ئارام و لە رووی ئەمنییەوە لە ئاستێکی بەرزدایە.  هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، ئێران لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ ئەو حیزبوڵا و هاوپەیمانە ناوچەییەکانی دیکەی بۆ دیاریکردنی "هەنگاوی داهاتوو".    

هاوڵاتی ناوەندی مافی مرۆڤی سووریا ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک هێزێکی زۆر کە ژمارەیان زیاتر لە ٧٥ زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازییە ڕەوانەی بارەگاکانی لە گوندەکانی سنووری ئیدلب لە سووریا کرد، ئاژانسی ANHAـش ڕایگەیاند، کاروانێکی سەربازیی لە دەروازەی سنووری عەین بەیدەوە ڕەوانەی سووریا کراون. سوپای تورکیا ھێزێکی زۆری سەربازی ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی کرد لە سنوری ئیدلب و حەلەب لە باکور و رۆژئاوای سوریا. لە ڕاگەیاندراوەکەی ناوەندەکەدا هاتووە، کاروانێکی سەربازیی تورکیا لە دەروازەی “باب هەوا” گەیشتوون بە بارەگا سەربازییەکانی تورکیا لە ئیدلب. هەروەها بەپێی زانیارییەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ،  کاروانێکی سەربازی زۆری سوپای تورکیا کە لە ٧٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی زرێپۆش، بارهەڵگر و کەرەستەی لۆجستیی و سەربازیی.پێکھاتبوون، ڕەوانەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا کراون لەڕۆژھەڵاتی ئیدلب و گوندەکانی ڕۆژئاوای حەلەب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا. بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ماوەی کەمتر لە٢٤ کاتژمێردا ئەوە دووەمین کاروانی سەربازییە کە تورکیا ڕەوانەی ئەو سنورانەی کردووە. ئەمە لەکاتێکدایە، سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاند، بەم نزیکانە ڕووسیا، تورکیا، دیمەشق و ئێران کۆبوونەوەیەکی دیکە لە ئاستانە ئەنجام دەدەن بۆ تاوتوێکردنی لێک نزیکبوونەوەی ئەنقەرە و دیمەشق. دەوڵەتی تورک دەیەوێت ڕووسیا و ئێران و دیمەشق ڕازی بکات هەوڵی ئاساییکردنەوە بدەن بەبێ ئەوەی تورکیا ناچار بکەن لە خاکی سووریا بکشێتەوە.  

هاوڵاتی   جۆزیب بۆریل، بەرپرسی سیاسەتە دەرەكییەكانی یەكێتی ئەوروپا، ڕایگەیاند، بەداخەوە هیچ هێزێك نییە، بە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاشەوە بتوانێت بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رابگرێت. ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئەنجامیدەدەین دروستكردنی تەواوی فشارە دیپلۆماسیەكانە بۆ راگرتنی ئاگربەست، بەڵام پێناچێت كەس توانای راگرتنی ناتانیاهۆی هەبێت، نە لە غە.ز.زە و لە كەرتی خۆرئاوادا. وتیشی، پشتیوانی دەستپێشخەرییەكەی فەرەنساو ویلایەتە یەكگرتووەكانی دەکەین بۆ راگرتنی ئاگربەست بۆ ماوەی (21) رۆژ لە لوبنان، بەڵام ئیسرائیل بە چڕكردنەوەی هێرشەكانی بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی لوبنان پشتگوێی خست. ناتانیاهۆ راشكاو بوو لەوەی ئیسرائیلییەكان ناوەستن تا حزبوڵا وێران نەكەن، هاوشێوەی ئەو جەنگە نزیكەی ساڵێكە بەردەوامە لە كەرتی غە.ز.زە دژی بزوتنەوەی حە.ما.س.    

هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خیرایی با چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٥کم/ لە كاتژمێرێكدا بە تایبەتی لە سلێمانی، کەرکوک و گەرمیان. دەربارەی پلەی گەرمیش دەڵێت، نزمدەبێتەوە بە (١-٣) پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ. هەر سەبارەت بە چالاكیی با بەپێی پێشبینییەكان، پێش نیوەڕۆ مامناوەند دەبێت (١٠-٢٥) كم/ ك، لە پاش نیوەڕۆوە چالاك دەبێت بۆ سەروو ٣٥كم/ ك. بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەری هەیە خێرایی با چالاک بێت بۆ سەرووی ٣٥/ ك بە تایبەتی لە سلێمانی، کەرکوک و گەرمیان. پلەی گەرمیش نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوی ئەمڕۆ. هەروەك بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرە دەبێت، "هەولێر ٣٣پلە، سلێمانی ٣١، دهۆک ٣٢، کەرکوک ٣٦، هەڵەبجە ٣٤، زاخۆ ٣٣، سۆران ٣١، حاجی ئۆمەران ١٨و گەرمیان ٣٨پلە".

هاوڵاتی بانکی ڕافیدەینی عێراقی بڵاوی کردەوە، سێ جۆری قەرز دەدەینە فەرمانبەران، هاووڵاتییان و خانەنشینان کە ڕێژەی سوودەکەی دەگاتە 6٪ و بە ماوەی 15 ساڵ لێیان وەردەگرینەوە.   قەرزەکە بەم شێوەیە دەبێت: لە (50) ملیۆن دینارەوە تا (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی پارچە زەوییەک لە (15) ملیۆن دینارەوە تا (75) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی بیناکردن و نۆژەنکردنەوە.. لە (50) ملیۆن دینارەوە تا (150) ملیۆن دینار بۆ مەبەستی کڕینی خانووی نیشتەجێبوون، شوقە، یان یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون، لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەکات. هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە، کە قەرزەکە ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە مووچەکانیان لە بانکی ڕافیدەین بە بانکیکراوە، پێویستە ماستەرکارت و تاپۆیەکی خانووبەرە وەک بیمە پێشکەش بکەن. هاووڵاتییانیش دەتوانن لە قەرزەکە سوودمەندبن، بەڵام بەو مەرجەی فەرمانبەرێک لە مووچەکەی لە بانکی ڕافیدەین بەبانکیکراوە ببێتە کەفیل و تاپۆیەکی خانووش وەک بیمە دابنێت. خانەنشینانیش بە پێشکەشکردنی کەفیل و تاپۆی خانوو دەتوانن لە قەرزەکە سوودمەندبن.

 هاوڵاتی لاوەند مەمووندی، بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای فلای ئەربیل دەڵێت،  گەشتەکانمان بۆ بەیرووت راگرتووە. بەگوێرەی ماڵپەڕی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، ئەمڕۆ کاتژمێر  ٥:٣٠ـــی ئێوارە گەشتێک لە بەیرووتەوە بۆ هەولێر هەیە. بەرپرسێکی فڕۆکەخانە دەڵێت، "تاوەکو ئێستا بڕیاری هەڵوەشاندنەوە یان دواخستنی ئەو گەشتە نەدراوە." فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کەرکووک ، "ئێستا و رابردووش گەشتی راستەوخۆمان بۆ بەیرووت نەبووە و نییە." هاوکات، بە گوێرەی خشتەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، دوایین گەشتی هاتن و چوون لە شارەکەوە بۆ بەیرووت ١٨ــی ئەم مانگە بووە.

هاوڵاتی   بڕیاره‌ سبه‌ینێ ته‌واوكارى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان بۆ مانگى هه‌شت له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ بنێردرێت و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى پاره‌كه‌ش لستى دابه‌شكردنى مووچه‌ راده‌گه‌یه‌ندرێت.   به‌پێى بڵاوكراوه‌ی ئاژانسێکی عیراقی، به‌غدا بڕیاریداوه‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ 29ى ئه‌یلوول، پاره‌ى ته‌واوكار بۆ مووچه‌ى مانگى هه‌شتى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان ره‌وانه‌ بكات و  دواتریش مووچەی مانگی نۆ رەوانە دەکرێت".   ئاژانسه‌كه‌، ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردووه‌ "هه‌ركه‌ پاره‌كه‌ گه‌شت واته‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌، لیستى دابه‌شكردنى مووچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و بڕیاریشە لە ماوەی سێ رۆژدا مووچە دابەشبکرێت".   ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "دواى چەند رۆژێکیش، پارە بۆ مووچەی مانگی نۆ ره‌وانه‌ ده‌كرێت".   ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، له‌ كۆتایی مانگى نۆداین و نزیكه‌ى 800 ملیار دینار له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ ره‌وانه‌ كراوه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم به‌ بیانووى كورتهێنان، هێشتا مووچه‌ى مانگى هه‌شتیان دابه‌شنه‌كردووه‌.

هاوڵاتی چالاکوانانی مافی مرۆڤی ئیران لە ئاژانسی “هرانا” سەبارەت بە زیندانییکردنی سێ کەس لە بنەماڵەی پەخشان عەزیزی، زیندانی سیاسیی کورد بەمجۆرە زانیارییان خستوەتەڕوو. چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاویان کردەوە، لە لایەن لقی ٣٦ـی دادگای تێهەڵچوونەوەی پارێزگای تاران سزای زیندانییکردن بەسەر عەزیز عەزیزی ٣٦ ساڵ و پەرشەنگ عەزیزی ٤٨ ساڵ و حوسێن عەباسی ٤٨ ساڵ لە ئەندامانی خێزانی پەخشان عەزیزی زیندانیی سیاسیی سەپێندرا. دەشڵێن: ئەو سێ کەسە بە تۆمەتی “یارمەتیدان و هاندان” بە یەک ساڵ زیندانییکردن سزا دران. پەخشان عەزیزی، ڕۆنامەنووس چالاکوانی مەدەنی، لە٣ـی ئابی ٢٠٢٣ لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکرا، و بۆ زیندانی ئەوین گوازرایەوە، پەخشان عەزیزی زیندانییەکی سیاسییە و لە ٢٣ـی ئابی تەمووزی ئەمساڵدا سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێندراوە.

هاوڵاتی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، لە هێرشەکەی دوێنێ بۆ سەر باڵەخانەیەک لە بەیرووت حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا کوژراوە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل، بە فەرمیی كوژرانی حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنان و ژمارەیەك لە سەركردەكانی دیکەی ئەو حیزبەی لە هێرشەكەی دوێنێی هەینی‌ باشوری بەیروتی پایتەختی لوبنا ئاشکرا کرد. عەلی کەراکی فەرماندەی بەرەی باشوری حزبوڵا سەرکردەی سێیەمی ئەو حزبە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بوو لە بۆردوومانەکەی دوێنێ کوژراوەو لە ناوبارەگاکەدا بووە هاوکات بەرپرسێکی باڵای سوپای پاسدارانی ئیڕان کە فەرماندەی فەیلەقی لوبنان و سوریای سوپاکە بووە لە بارەگای سەرەکی حزبوڵا بووە لەلوبنان و کوژراوە. میدیاکانی لوبنانیش باس لە کوژرانی نزیکەی ٣٠٠ کەس و سەدان بریندار بە هۆی بۆردوومانەکەی بارەگای سەرەک حزبوڵا دەکەن.

هاوڵاتی چەند سەرچاوەیەكی ئەمنیی ڕایانگەیاند، لەدوای هێرشەكانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاكانی حزبوڵای لوبنانی لە باشووری بەیروت، هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەتایبەتی لە بنكەی عەین ئەسەد خراونەتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە.   چەند سەرچاوەیەك سەبارەت بە كەوتنە دۆخی ئامادەباشیی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق زانیاریی نوێ دەخەنەڕوو.   ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاند، لەدوای هێرشەكانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاكانی حزبوڵای لوبنانی لە باشووری بەیروت، هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق بەتایبەتی لە بنكەی عەین ئەسەد خراونەتە ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە، بەهۆی ئەگەری هێرشی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێرانەوە، چونكە ئەو گرووپانە ئەمریكا وەك پاڵپشتیكەری سەرەكی ئیسرائیل دەبینن.   هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو، کە هۆکاری خرانە حاڵەتی ئامادەباشی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق، ئەگەری هێرشی گرووپەچەکدارەکانی نزیک لە ئێرانە، چونکە ئەو گرووپانە ئەمەریکا وەک پاڵپشتیکاری سەرەکی ئیسرائیل دەبینن.   ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری دوو سەرچاوەی باڵای ئەمریكاوە بڵاوی كردووە، وڵاتەكەیان لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێزەكانی خستووتە ئامادەباشییەوە، هۆشداریشی داوە لەوەی هەركەسێك دەستدرێژیی بكاتە سەر هێزەكانیان، چونكە باجی قورس دەدەن.   ئەمە لە كاتێكدایە، بەرەی مقاوەمەی عێراق لەماوەی سێ ڕۆژدا لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕكەوانەوە سێ هێرشی كردە سەر خاكی ئیسرائیل، وەك پاڵپشتییەك بۆ حەماس و حزبوڵا. دوێنێش ناتانیاهۆی سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل لە ٧٩ـیەمین كۆبوونەوەی كۆمەڵەی نەتەوەیەكگرتووەكاندا نەخشەیەكی بەرزكردەوە و هەریەكە لە وڵاتانی ئێران و عێراق و سووریای خستبووە ناو زۆنی ڕەشەوە و هەڕەشەی هێرشكردنە سەر ئەوانیش دەكات.