هاوڵاتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرۆژە یاسای لێبووردنی گشتی و قەرەبووکردنەوەی زیانمەندانی دەستی ڕژێمی پێشوو، کۆدەبێتەوە. فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، کاتژمێر 01:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 3ی ئابی 2024 ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تاوتوێکردنی سێ پرۆژە یاسا کۆدەبێتەوە. تەوەری یەکەمیان، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری دووەمی پرۆژە یاسای لێبووردنی گشتیی ساڵی 2016ـە و تێیدا لیژنەکانی ئاسایشی و بەرگریی، مافی مرۆڤ و یاسایی، ڕاپۆرتی خۆیان لەو بارەوە پێشکەش دەکەن. یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران بریتییە لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژە یاسایی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو. سێیەم تەوەریش پرۆژەیاسای تایبەتە بە حوکمدان. تێپەڕاندنی پرۆژەی اسای لێبووردنی گشتی یەکێک بوو لە مەرجی سوننەکان بۆ بەشداریی لە حکومەتەکەی سودانی، لە ڕابردوودا چەند جارێک هەوڵ دراوە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوە بۆ ئەو پرۆژە یاسایە بکات، بەڵام بەهۆی ناکۆکییەکانەوە نەکراوە.
هاوڵاتی ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2ی ئابی 2024، لە دوو ڕووداوی جیادا لە سنووری ئیدارەی سۆران و قەزای چەمچەماڵ کچ و کوڕێک خنکان. بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لە بوونی حاڵەتێکی خنکان لە ناوچەی خەلیفان، دەرکەوت پێنج کەس کەوتوونەتە نێو ئاو، لە ئەنجام دا کچێک بە ناوی (لانە حەمەدئەمەین سۆفی) تەمەن 14 ساڵ خنکا و تەرمەکەی دەرهێنراوە". ئاماژە بەوەکراوە، "دوو کەسی تر بە ناوەکانی (ئاشنا حمدامین سۆفی) تەمەن 17 ساڵ و (سیما حەسەن) تەمەن 19 ساڵ بردران بۆ نەخۆشخانە، (ئاشنا sۆفی) ئێستا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە و دوو کەسی تر بە سەلامەتی ڕزگارکران کە هەموویان خەڵکی ناوچەکە بوون". بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاشکراشی کرد، "ئەمساڵ ئەمە 12یەمین حاڵەتی خنکانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆماردەکرێت، بەهۆکاری نەشارەزای و نەزانی مەلەوانی و چەندین هۆکاری تر، کە هەمیشە ئێمە هۆشیاری بڵاودەکەینەوە و ڕێنمای بە گەشتیار و خەڵکی ناوچەکە دەدەین بۆ ڕێگریکردن لە حاڵەتەکانی خنکان. لە ڕووداوێکی دیکەدا ئەمڕۆ هەینی لە قەزای چەمچەماڵ کوڕێکی تەمەن 13 ساڵان کەوتە ماو زیێ گۆپتەپە و خنکا، لەلایەن تیمی غەواسی گۆپتەپەوە تەرمەکەی دەرهێنرایەوە.
هاوڵاتی ئەمڕۆ هەینی،2ی ئابی 2024، ئاژانسی بەغداد ئەلیوم لە زاری چەند سەرچاوەیەک کە ناوی بردووە بڵاویکردۆتەوە، محمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق فشاری خستۆتهسهر لایهنهكان بۆ تهواوكردنی دۆسیهی حكومهتی خۆجێی كهركوك. لەم بارەیەوە ئاژانسەکە دەڵێت، محەمەد شاع سودانی فشاری خستۆتە سەر لایەنەکان بۆ بۆ تهواوكردنی دۆسیهی حكومهتی خۆجێی كهركوک لە دوایی كلایكردنهوهی دۆسیهی پارێزگای دیاله و پێكهێنانی حكومهتی خۆجێی ئهو پارێزگایه. بە گوێرەی وتەی سەرچاوەکان بۆ ئاژانسەکە، له چهند ڕۆژی داهاتوودا ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك كۆدهبێتهوه، دانیشتنهكهش له 72 كاتژمێری داهاتوو زیاتر دواناكهوێت و ڕێككهوتنیش ههیه پۆستی پارێزگار لهنێوان كورد و عهرهبدا دوو ساڵ به دوو ساڵ بهڕێوهببردرێت. دەشڵێت، دابهشكردنی پۆستهكانی دیكهش بهجۆرێك دهبێت كه جێگری سهرۆكی ئهنجومهنی پارێزگا بۆ توركمانهكان، پارێزگاریش دوو جێگری دهبێت، یهكێكیان بۆ توركمانه شیعهكان و یهكێكی دیكهیان بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دهبێت. جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی 18ی کانوونی یەکەمی 2023، ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگای كهركوك لهچوارچێوهی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی پارێزگاكانی عێراق ئهنجامدرا، بهڵام هێشتا حكومهتی خۆجێی پارێزگاكه پێكنههێنراوهو لایهنهكان لهسهر پۆستهكان ڕێكنهكهوتوون.
هاوڵاتی ڕۆژنامەی بانگی کوردستان ڕۆژنامەیەکی 6 لاپەڕەی بوو، هەفتەی جارێک دەردەچوو لە ڕێکەوتی 2ی ئابی 1922یەکەم ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە. ئەمڕۆ هەینی 2ی ئابی 2024، 102ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر دەرچوونی ڕۆژنامەی بانگی کوردستان ڕۆژنامەیەکی ئەدەبی، زانستی، کۆمەڵایەتیی، و نەتەوەیی سەربەخۆ بوو، کە لە ڕێکەوتی 2ی ئابی 1922لە شاری سلێمانی یەکەم ژمارەی بڵاوکرایەوە. موستەفا پاشا یاموڵکی سەرنووسەری ڕۆژنامەی بانگی کوردستان بوو، ئەم ڕۆژنامەیە بۆ ماوەی چوار ساڵ خزمەتی کرد، و ناوەڕۆکەکەی بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، و تورکی بوو، تاوەکو لە ساڵی 1926ڕاگیرا. جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژنامەی بانگی کوردستان ڕۆژنامەیەکی 6 لاپەڕەی بووە و هەفتەی جارێک دەرچووە. ڕۆژنامەی بانگی کوردستان بووه ڕۆژنامهی فەرمی زمانحاڵی حکومهتی دووەمی کوردستان، سەردەمی شێخ مەحمودی حەفیدی مەلیکی کوردستان له پاش هاتنەوەی شێج مهحمودی حەفید لە هندستان.
هاوڵاتی ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر بە باشی بەڕێوەچووە و وردبینییەكە بە كۆتاهاتووە، چاوەڕواندەكرێت داهاتوو بەغدا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت. سیپان عەزیز، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی وربینی کردن لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم و وادەی ناردنی مووچەی مانگی تەمووز، لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا زانیاری نوێی خستەڕوو. سیپان عەزیز ڕایگەیاند، بەپێی ئەو زانیارییانەی بە ئێمە گەیشتوون وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زۆر بە باشی بەڕێوەچووە و ئەو تێبینییانەی هەبوون چارەسەركراون، وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان بە كۆتا هاتووە و كێشە لە لیستەكاندا نەبووە. وتیشی، چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام لە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو حكومەتی عێراق پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت. جێگەی ئاماژەیە، چەند مانگی ڕابردوو بەهۆی بوونی ناوی دووبارە و ناڕاست لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا، ناردنی مووچە لەلایەن بەغدا چەندین ڕۆژ دوا کەوت.
هاوڵاتی کەجەکە دوایی تێپەڕبوونی 10 ساڵ بەسەر هێرش و داگیرکاریییەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆسەر شەنگال دەڵێت، قڕکردنەکانی مێژووی مرۆڤایەتی و هەموو ئەو هێزانەی لەم قڕکردنەدا ڕۆڵییان هەبوو، جارێکی دیکە بە توڕەیەکی زۆرەوە شەرمەزار دەکەین، بە ڕێزدارییەوە هەموو ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژییەکدا گیانیان لەدەستدا یاد دەکەینەوە. ئەمڕۆ هەینی، 2ی ئابی 2024، هاوسەرۆکایەتى کۆنسەى بەڕێوەبەری کەجەکە لە ساڵیادی فەرمانی 3ی ئابی 2014ی شەنگال و کۆمەڵکوژی گەلی ئێزدی لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆرستی داعشەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وەک تەڤگەری ئازای کورد هەر وەک دوێنێ، لە ئەمڕۆشدا لەگەڵ خەڵکی شەنگال دەبین و بە بەرپرسیارێتی مێژووی، مرۆڤانە و نەتەوەیی-وڵاتپارێزی هاوبەشی ئازارەکانیان دەبین. لە ڕاگەندراوەکەی کەجەکەدا هاتووە، لە 3ی ئابی 2014دا بە دەستی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە شەنگال لە دژی گەلەکەمان فەرمانی پێکهێنا، ماوەی 10 ساڵ بەسەر ئەم فەرمانەدا تێپەڕبوو، قڕکردنی شەنگال یەکێکە لە هەرە دڕندانەترین قڕکردنەکانی مێژووی مرۆڤایەتی و هەموو ئەو هێزانەی لەم قڕکردنەدا ڕۆڵییان هەبوو، جارێکی دیکە بە توڕەیەکی زۆرەوە شەرمەزار دەکەین، بە ڕێزدارییەوە هەموو ئەو کەسانەی لە کۆمەڵکوژییەکدا گیانیان لەدەستدا یاد دەکەینەوە. دەشڵێت، ئەم ئازارەی کە خەڵکی شەنگال و هەموو گەلی کورد هەستی پێدەکەن، ئێمەش لە قوڵاییەوە هەستی پێدەکەین و تێماندا دەژیت، وەک تەڤگەری ئازادی کورد هەر وەک دوێنێ، لەمڕۆشدا لەگەڵ خەڵکی شەنگال دەبین و بە بەرپرسیارێتی مێژووی، مرۆڤانە و نەتەوەیی-وڵاتپارێزی هاوبەشی ئازارەکانیان دەبین. ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەموو ئەو کەسانی کە دەڵێن لە دژی قڕکردنین و لە پێش هەموویانەوە دەوڵەتی عێراق، پێویستە لەگەڵ تێکۆشانی ڕەوا و دیموکراتیکی خەڵکی شەنگالدا بن و پێویستە ئیرادەی خەڵکی شەنگال و داخوازە دیموکراتیک و ڕەواکانیان لە بەرچاو بگرن و بەم شێوەیە کێشەکان چارەسەربکەن، زۆر درووستە کە کێشەکانی خەڵکی شەنگال لەسەر بنەمای دیالۆگ و مافەکانی دیموکراتیک چارەسەر بکرێن. لە ڕاگەندراوەکەی کەجەکە باسلەوەشدەکات، بەداخەوە کۆمەڵکوژی شەنگال بە بەرچاوی جیهانەوە ئەنجامدرا، کەچی جیهان بەرامبەر ئەم دڕندایەتیە بێدەنگ و بێ هەڵوێست ماوەتەوە، چ لە منداڵ، چ لە بەتەمەن بە هەزاران ئێزیدی بە شێوەیەکی دڕندانە لە لایەن ڕژێمی ئاکەپە، داعشەوە کوژران، دەستدرێژی کرایە سەر هەزاران ژن و هەزارانیش فرۆشران، چەندین ژنی ئێزدی خۆیان کوشت بۆ ئەوەی نەکەونە ئەو دۆخە دڕندانەیەوە، هێشتاش بە هەزارن ژنی ئێزدی بێسەر و شوێنن و نازانرێت لە کوێن، لە دەستی کێدان. هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە، خەڵکی ئێزدی کۆمەڵکوژی شەنگالی وەک فەرمانی 74هەمین پێناسە دەکات، ئەم کۆمەڵکوژییە وەک یەکێک لە کۆمەڵکوژییە هەرە گەورەکان لە دژی گەلی ئێزدیمان دەربازی ناو مێژووبوو، ئامانج لە کۆمەڵکوژییەدا بە تەواوەتی لەناوبردنی گەلی ئێزدیمان بوو، بۆیە قڕکردنێکە. هەروەها کەجەکە ئەوەشی بەبیر هێناوەیەوە کە لە ئەنجامی دەستورەردانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و بەرخۆدانی خەڵکی شەنگالدا ڕێگری لەو لەناوبردنە بەرفراوانە کرا، گەر دەستوەردانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و پشتیوانی هێزەکانی یەپەژە- یەپەگە نەبوایە، سەدان هەزار ئێزدی دەکوژران و گەلی ئێزدیمان بە تەواوەتی لەناو دەبران، ئامانجی قڕکردنەکە ئەمەبوو.
هاوڵاتی داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو دوو ملیار و 447 ملیۆن و 23 هەزار دینار زیادیکردووە. ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێکخستنی داھاتە نانەوتییەکانی پارێزگاکانی سلێمانی و ھەڵەبجە و ھەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داھاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی داتاکان، لە27ی تەمووز تاوەکو ئەمڕۆ 2ی ئاب ، بڕی داهات 22 ملیار و 629 ملیۆن و 955 هەزار و 766 دیناربووە. دەشڵێت، داهاتی ئەم هەفتەیە بڕی 22 ملیار و 50 ملیۆن و 37 هەزار دیناری بەشێوەی نەختینە بووە کە دەکاتە 97% و 579 ملیۆن و 647 هەزار و 334 دینار بەشێوەی چەک بووە و ئەوەی دیکەشی 270 هەزار و 500 دینارە بەشێوەی مقاسە بووە. جێگەی ئاماژەیە، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو دوو ملیار و 447 ملیۆن و 23 هەزار دینار زیادیکردووە، بەجۆرێک لە 20ی تەمووز تاوەکو 26ی تەمووز داهاتی سلێمانی 20 ملیار و 182 ملیۆن و 932 هەزار و 625 دیناربووە، ئەوەش بە گوێرەی داتاکانی ماڵپەڕی شەفافییەت.
هاوڵاتی تەرمی 13 کۆچبەری کورد کە لە ڕۆژی 17ی حوزەیرانی 2024، لە یەختەکەی ئیتاڵیا ژێرئاو کەوتبوون ئەمڕۆ دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان. ئهمڕۆ هەینی 2ی ئابی 2024، تەرمی 13 کۆچبەری کورد، کە لە یەختەکەى ئیتاڵیا ژێرئاو کەتبوون و بە تەواوى ناسراونەتەوە، لە ئیتاڵیاوە دەگەڕێندرێنەوە هەرێمى کوردستان و لە زێدى خۆیان بەخاکدەسپێردرێن. جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی 17ى حوزەیرانی 2024، ، میدیاکانی ئیتاڵیا بڵاویان کردەوە، بەلەمێکی کۆچبەران لە ئاوەکانی ئیتاڵیا تێکشکاوە و دەیان کۆچبەر، کە بەشێکیان کوردن خنکاون. دواىی گەڕانێکى چەند ڕۆژى تیمەکانى فریاگوزارى، هەشت تەرمى کوردى هەرێمى کوردستان و پێنج تەرمیان خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستانن و ئەمڕۆ دەگەرێنرێنەوە هەرێمى کوردستان.
هاوڵاتی لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا بۆ دووەم جار ئاگر لە شاخی گۆیژەی سلێمانی کەوتەوە. ئەمشەو پێنجشەممە 1ی ئابی 2024، جارێکی دیکە ئاگر لە چیای گۆیژەی شاری سلێمانی کەوتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی چوونە شوێنی رووداوەکە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە. دوای کاتژمێرێک لە رووداوەکە گۆران قادر، سەرۆکی لیژنەکانی قایمقامییەتی سلێمانی رایگەیاند، "ئاگرەکەی چیای گۆیژە کۆنترۆڵکراوە". ئەمە دەبێتە دووەمجار لەم هەفتەیە ئاگر لە چیای گۆیژە بکەوێتەوە و تائێستا زیانەکانی رووداوەکەی ئەمشەو ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لە جاری یەکەمدا 200 دۆنم زەوی لە چیای گۆیژە سووتا کە ژمارەیەکی زۆر داری تێدابوو.
هاوڵاتی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی ئابی 2024، تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گوندی ئەسکۆڵی شاری مەریوان هێزە چەکدارەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەى پێشوەختە دەستڕێژی گولەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکى کورد کوژراوە. تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان سەبارەت بە کوژرانی کۆڵبەرکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەڵێت، ئەو کۆڵبەرە کوردە ناوی ئەسعەد ئەفرەنجە تەمەنى 25 ساڵە و ژیانى هاوژینی پێکهێناوە و باوکی منداڵێکە و خەڵکی گوندی سیاناوی مەریوانە. جێگای ئاماژەیە، بەپێی ئامارێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگەکانی حوزەیران و تەمووزدا سێ کۆڵبەری دیکە بە دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی مەریوان، نەوسوود و سەردەشتدا کوژراون.
هاوڵاتی ١. ناوچەی شەهید دەلیل، ڕۆژئاوای زاب: ڕۆژی ٣١/٧ کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی دوای نیوەڕۆ هێزەکانی پاراستنی گەل بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان، کامێرای چاودێری سەر بە داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی تێکشکاند. لە ٣١/٧ کاتژمێر ٥:٢٠ خولەکی ئێوارە، شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی ئازاد بە بەکارهێنانی تاکتیکی قەناس بەدەستەکان سەربازێکی داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی جودی کردە ئامانج و بە ئامانجگرتنەکە کوژرانی لێکەوتەوە. ڕۆژی ٣١/٧، کاتژمێر ٠٨:١٠، ٠٨:٣٠، و ٦:٥٥ خلەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس بەرگرییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدیە کردە ئامانج و پێشبینیش دەکرا زیانیان پێگەیشتبێت. ڕۆژی ٣١/٧، کاتژمێر ١١:٤٥ خولەکی شەو، هێزەکانی پاراستنی گەل دەستوەردانیان کرد لە جموجۆڵی هەلیکۆپتەرەکانی داگیرکەر، کە لە ئاسمانی گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهاردا دەسوڕانەوە. ڕۆژی ١/٨، کاتژمێر ٠٠:١٠ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی قورس بنکەکانی سوپای داگیرکەریان لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم کردە ئامانج، پێشبینیش دەکرا زیان بە بەرگرییەکانیان گەیشتبێت. ڕۆژی ١/٨، کاتژمێر ٠٦:٥٦ خولەک، هێزەکانی پاراستنی گەل بە چەکی نیمچە ئۆتۆماتیکی لە چەند میحوەرێکەوە سەربازانی سوپای داگیرکەری تورکیایان لە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە سەرکەلی کردە ئامانج. ٢. هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بە بۆمبی قەدەغەکراو: لە ٣١/٧، داگیرکەران دووجار تونێلەکانی بەرخۆدانیان لە گۆڕەپانی گردی جودی بە بۆمبی قەدەغەکراو بۆردوومانکرد. ٣. سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا: ڕۆژانی ٣٠ و ٣١/٧، ناوچەکانی سنینە، لولان و شەهید شەریف لە خاکورکە ٨ جار بۆردوومانکران، ناوچەکانی ئارکنێ، دۆلا میران لە کاری ٣ جار بۆردوومانکران، ناوچەکانی بیشیلە و شیلازێ لە مەتینا ٥ جار بۆردوومانکران، ناوچەی گردی بەهار لە ڕۆژئاوای زاب ٢جار بۆردوومانکران، کە کۆی گشتی دەکات ١٨ هێرشی ئاسمانی. ١/٨/ ٢٠٢٤ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل
هاوڵاتی بانکی ناوەندی عێراق بڕی زیاتر لە 284 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 1ی ئابی 2024، بانکی ناوەندی عێڕاق بڕی 284 ملیۆن و 489 هەزار و 187دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە. دەشڵێت، لەبڕە دۆلارەی خراوەتە بازاڕەکانەوە 14 ملیۆن و 50 هەزار دۆلار بەشێوەی نەقد فرۆشراوە و 270 ملیۆن و 439 هەزار و 187 دۆلاریش بەشێوەی حەواڵە فرۆشراوە. جێگەی ئاماژەیە، ماوەى نزیکەى ساڵێکە نرخی دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەرامبەر دینارى عێراقی بە شێوەیەکى بەرچاو بەرز بووەتەوە.
هاوڵاتی عەمار سوبحی، سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق دەڵێت، بۆ مانگەکانی داهاتوو لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێویستی بە وردبینی نابێت، دەشڵیت، هەرێمی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی کارەکانیان زۆر هاوکاریان بووە. عەمار سوبحی ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەر گۆڕنکارییەک لە لیستی مووچەدا ڕووبدات، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراقی لێ ئاگاداردەکاتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، تەنیا بۆ داهاتی نەوتی و نانەوتی و خەرجییەکان بەشێوەیەکی وەرزی وردبینیی دەکەین. سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی عێراق، جەختیشی کردەوە، نابنە بەربەست لەبەردەم مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و ئامانجیان دروستکردنی بەربەرست و ڕاوکردنی هەڵەکان نییە. باسی لەوەشکرد، کار بۆ رڕاستکردنەوەی ئاڕاستەکان دەکەن تاوەکو خەڵکی بەشێوەیەکی ڕاست و دروست مافەکانیان بەدەستبهێنن. سەرچاوە، کەناڵ8
هاوڵاتی کەنەکە: هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر بەها، نرخ و پیرۆزیەکانی نەتەوەی کورد ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبن. کۆمیسیۆنی زمان، کەلتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، لە بارەی هەوڵە قڕکەرییە کەلتوویی و هونەرییەکان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە، کە ماوەیەکە دەستی پێکردووە، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوکردەوە دەڵێت، هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر بەها، نرخ و پیرۆزیەکانی نەتەوەی کورد ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبن، کوشتن و کۆمەڵکوژیی و تاڵانکردنی خاک لە 100 ساڵی ڕابردوودا، کە بەسەر گەلەکەمان ئەنجامیان داوە بەس نەبوو! ئێستا ڕێ لە شایی و هەڵپەرکێ و نمایشە فۆلکلۆرییەکانی گەنجان و گەنجانى کورد دەگرن و دەیانخەنە زیندانەوە. ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا ڕێ لە شایی و هەڵپەرێکی گەنجانی کورد دەگرن، بۆیە پێویستە ڕۆشنبیران و سیاسیی و کوردستانیان لە دژی ئەو شەپۆلە نوێیەی فاشیزمی تورکیا بووەستنەوە و هەڵوێستی نەتەوەیی خۆیان بنوێنن. ئەوەشخراوەتەڕوو، هێرشە ڕەگەزپەرستییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر بەها، نرخ و پیرۆزیەکانی نەتەوەی کورد ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرفراوانتر دەبن، کوشتن و کۆمەڵکوژیی و تاڵانکردنی خاک لە 100 ساڵی ڕابردوودا، کە بەسەر گەلەکەمان ئەنجامیان داوە بەس نەبوو! ئێستا ڕێ لە شایی و هەڵپەرکێ و نمایشە فۆلکلۆرییەکانی گەنجان و گەنجانى کورد دەگرن و دەیانخەنە زیندانەوە. باسلەوەشدەکات، ئەو نووسین و هێما و تابلۆی سەر شەقامەکان لادەبەن کە لەلایەن شارەوانییەکانی باکووری کوردستانەوە بە زمانی کوردی نوسراون، وەک چۆن پێشتریش ئەو نوسراوە کوردییانەیان لەسەر کێلی مردوو و شەهیدەکان نوسرابوون لایانبردن و پۆستەرەکەی “ئەحمەدی خانی”ـیان تێکشکاند و چەندین تاوانی دیکەی لەم جۆرەیان بەرامبەر بە گەلەکەمان ئەنجامداوە. جەختیشیان کردووەتەوە، ئەمە سەرەتای شەپۆلێکی نوێی فاشیزم و ڕەگەزپەرستییە و دەوڵەتى تورکیا دەیەوێت دەستکەوتی خەبات و تێکۆشانی 100 ساڵەی نەتەوەکەمان لەناو ببات، دەوڵەت ئەوە باش دەزانێت کە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نەتەوەیەکی ڕەسەنە و هەمیشە لەسەر خاکی خۆی ژیاوە و مێژوویەکی هەزاران ساڵی هەیە، بۆیە دەیەوێت ئێستای نەتەوەی کورد، کەلتوور، هونەر، وێژە و فۆلکلۆرەکەی لە ڕێگای کردە ڕەگەزپەرستییەکانیانەوە لەناو ببات. کەنەکە لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەشیدا دەڵێت، لەپێناو تێکشکان و لاوازکردنی ڕەگەزپەرستی، بە پلەی یەکەم پێویستە لەسەر دەزگا ڕۆشنبیریی و سیاسییەکانی کورد بە گشتیی و کورد و کوردستانیان لە بەرامبەر ئەم شەپۆلە نوێیەی فاشیزمی دەوڵەتی تورکیا بوەستنەوە و هەڵوێستی نەتەوەیی خۆیان نیشان بدەن و لە هەموو ماڵ، کوچە هەر شوێنێکی ژیان بە کەلتوور، هونەر و کاری فۆلکلۆری کوردیەوە بڕازێننەوە و ڕۆحی نەتەوەیی و نیشتیمانی پێ بەهێزتر و پتەوتر بکەن.
هاوڵاتی بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیا نووسینی "بەهێواشی، پێشڕەوی بۆ پیادەیە" لەسەر شەقامەکان سڕایەوە. نووسینی "بەهێواشی، پێشڕەوی بۆ پیادەیە" بە زمانی کوردی هەفتەی ڕابردوو لە چەند پارێزگایەکی باکووری کوردستان لە لایەن شارەوانیەکانی دەم پارتییەوە لەسەر شەقامەکان نووسرابوو، بەڵام دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک لە نووسینەکە لەسەر شەقامەکان سڕایەوە. ڕۆژنامەی ئەڤرەسەلی تورکیش لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت: بە فەرمانی وەزیری ناوخۆی تورکیا نووسینەکە سڕایەوە.
