هاوڵاتی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق رایگەیاند، ژمارەی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربون بەرزبۆتەوە و تاوەكو ئێستاش 63 كەس بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە و لەو چوارچێوەیەشدا كۆمەڵێك رێكاری توندی خۆپارێزی دەگرنەبەر. سائیر سەبری حسێن بەڕێوەبەری بەشی پەتا لە بەشی ڤێتێرنەری وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاند، بەڕێوبەرایەتیەكەیان ڕێكاری خۆپارێزی بەرفراوان و توندی گرتۆتەبەر بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی تای خوێنبەربون هاوكات لەگەڵ نزیكبونەوەی چلەی ئیمام حسێن رێكار و رێنمایی نوێیان ئاڕاستەی نەخۆشخانە و كلینكەكانی ڤێتێرنەری كردوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ هەردو مەزارگەی حسێن و عەباسی بەدواداچون بۆ ئەو ئاژەڵانە دەكەن كە سەردەبڕدرێن. سائیر سهبری ئاماژهی بهوهكردووه، ژمارهی تووشبووان به تای خوێنهربوون لە عێراق گەیشتووەتە 501 كهس، لەنێویاندا 63 كهس گیانیان لهدهستداوه. بهپێی ئامارهكانی وهزارهتی تهندروستی عێراق، پارێزگای زیقار له ریزبهندی یهكهمدایه كه تیایدا 123 تووشبوو هەن و 12 حاڵهتی گیان لهدهستدان تۆمارکراون، هەروەها بهغدا به 80 تووشی تای خوێنبەربوون بوونە و 14 گیانیان لهدهستداوە.
هاوڵاتی رووداوێكی سهختی هاتووچۆ لهسهر رێگای خێرای زیقار-بهسره روویدا و بهپێی ئاماره سهرهتاییهكان 9 زیارهتكاری ئێرانی گیانیان لهدهست دا و 33ی تر برینداربوون. سهرچاوهیهكی ئهمنی له پارێزگای زیقاڕ رایگهیاند، ئێوارهی ئهمڕۆ لهسهر رێگای خێرای زیقار-بهسره پاسێك و بارههڵگرێك پێكیاندا دا. سهرچاوهكه وتی: "بهپێی ئاماره سهرهتاییهكان له ئهنجامی رووداوهكهدا 9 زیارهتكاری ئێرانی گیانیان لهدهست دا و 33ی تر برینداربوون كه زۆربهیان باری تهندروستییان ناجێگیره. ئاماژەی بەوەشكرد، هێزە ئەمنی و تیمە پزیشكییەكان گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە، بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە، هاوكات تەرمەكانیش بۆ پزیشكی دادوەری گواستراونەتەوە بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان.
هاوڵاتی راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ دوشەممە رایگەیاند، "رێککەوتن لەگەڵ ئێراندا سەبارەت بە گروپە چەکدارەکان لە هەرێمی كوردستان پەیامێکە بۆ وڵاتانی دراوسێ تایبەت بە رەتکردنەوەی ئەو گروپانەی لەناو عێراقەوە هەڕەشەن بۆسەر وڵاتانی دراوسێ. هیشام ڕوکابی، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند:" ڕێكکەتن لەگەڵ ئێران دەربارەی گروپە چەکدارەکانی باکوری عێراق و هەرێم شتێکی نوێ نییە بۆ عێراق." ئاماژەی بەوەشکرد،" عێراق هەڵوێستی نەگۆڕ و ڕونە دەربارەی بونی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سنوری عێراق و ناوچە دورە دەستەکان." ئاشکراشیکرد، ڕێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئێراندا کراوە و سێ بەندی لەخۆیگرتوە و لەوانەش، ڕێگریکردن لە بەزاندنی سنور و پەڕێنەوەی گروپە چەکدارەکان دوای بڵاوپێکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنور و ڕادەستکردنی داواکاران دوای دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن و داماڵینی چەك لە گروپە چەکدارەکان و لابردنی سەربازگەکان.
هاوڵاتی ئاڵپئارسلان بایراکتار، وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، بەمنزیکانە نۆژەنکردنەوەی بۆرییە نەوتییەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان تەواو دەبێت و ئامانجیانە زوو دەستبکەنەوە بە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان. ئالپئارسلان باسی لەوە کرد کە کاروباری تەکنیکی و نۆژەنکردنەوەی هێڵی بۆرییە نەوتییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەندەری جەیهان بەم نزیکانە تەواو دەبێت و وتیشی "تورکیا بە ئامانجی زوو دەستپێکردنەوەی بۆرییە نەوتییەکان کاردەکات." لە 25ی مانگی ئازاری ئەمساڵەوە هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی کێشەی نیوان بەغدا و ئەنقەرە راگیراوە دوای ئەوەی ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریس دژی تورکیا بڕیارێکی دەرکرد و رایگەیاند پێویستە ئەنقەرە ملیارێک و 500 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بدات بە بەغدا بەهۆی ئەوەی بە نایاسایی نەوتی هەرێمی گواستووەتەوە. زیانەکانی راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم تا ئێستا زیاترە لە پێنج ملیار دۆلار. هاوکات لە هەفتەی رابردوودا وەزیری وزەی تورکیا سەردانی عێراقی کرد و لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوویەوە و تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانیان کەرتی نەوت و وزە بوو.
هاوڵاتی میدیای سەر بە حکومەتی سوریا رایگەیاند، بەهۆی هێرشی ئاسمانی ئیسرائیلەوە خزمەتگوزارییەکانی فرۆکەخانەی حەلەب راگیراوە و رێڕەوەکانی فڕینی فڕۆکە زیانیان بەرکەوتووە. ئاژانسی هەواڵی سانای سەر بە حکومەتی سوریا لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە رایگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە "دوژمنی ئیسرائیل لە ئاڕاستەی دەریای ناوەڕاستەوە، لە ڕۆژئاوای لازقییە، دەستدرێژییەکی ئاسمانی ئەنجامدا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەبی کردە ئامانج". هەروەها باس لەوەش کراوە کە هێرشەکان زیانی لە رێڕەویی فڕینی فرۆکەکان داوە و بەهۆی ئەمەشەوە ئەو بەشە لە خزمەتگوزاری وەستاوە.
هاوڵاتی میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە تەنها لە یەک رۆژدا لە سێ زانکۆی وڵاتەکە 10 مامۆستای زانکۆ لە کار دوورخراونەتەوە. دوورخستنەوەی مامۆستاکان لەکاتێکدایە کە ساڵیادی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و خۆپیSاندانەکانی ساڵی رابردوو نزیک بووەتەوە کە بە "شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی" ناسراوە. بەپێی زانیارییەکان، لەگەڵ دەستپێکی کردنەوەی زانکۆکانی ئێران، فشار بۆ سەر خوێندکاران و مامۆستایان دەستیپێکردووە و لە یەک رۆژدا لە زانکۆکانی شەریف، عەلامە و تاران 10 مامۆستای زانکۆ لەسەر کار لابراون و یان کارەکانیان هەڵپەسێردراوە. دەرکردنی مامۆستایانی زانکۆکان بە هۆی پشتیوانیانە لە خوێندکاران. بە پێی زانیارییەکان، لەڕیی تەلەفۆنەوە بە حەمیدە خادمی و ئامینە عالی، دوو مامۆستای زانکۆی عەلاممە تەباتەبایی تاران راگەیەندراوە نەگەڕێنەوە بۆ زانکۆ و لەسەر کار دەرکراون. هاوکات ئەنجومەنی پیشەیی خوێندکاران باسی لە دەرکردنی حەوت مامۆستای کۆلێجی ئەدەبیاتی زانکۆی تاران کردووە. هاوکات عەلی شەریف زارچی، ئەندامی لێژنەی زانستی بایۆئێنفۆرماتیک و ژیری دەستکردی کۆلێجی ئەندازیاری کۆمپیۆتەری زانکۆی شەریف، رۆژی شەممە ٢٦ی ئاب، رایگەیاند لە سەر کار دەکراوەو نامەی دەرکردنیان پێداوە.
هاوڵاتی لە کۆنگرەی نائاسایی هەدەپەدا، هەریەک لە سوڵتان ئۆزجان و جیهاد کرکازاک، وەک هاوسەرۆکی نوێی گشتیی هەدەپە هەڵبژێردران. ئەمڕۆ یەکشەممە کۆنگرەی نائاسای پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپەیە بەڕێوەچوو تیایدا هەریەک لە سوڵتان ئۆزجان و جیهاد کرکازاک، وەک هاوسەرۆکی نوێی گشتیی هەدەپە هەڵبژێردران. وەکو بەرپرسانی هەدەپە باسیان کردوە: لە کۆنگرەکەدا ژمارەی ئەندامەکانی ئەنجومەنەکەیان لە 100 کەسەوە بۆ 50 کەس کەم دەکرێتەوە، لەهەمان کاتدا ئەرک و کارەکانی هەدەپە رادەستی پارتی چەپی سەوز دەکرێت و ئەگەری هەیە لە دوو مانگی داهاتودا، ئەو پارتەش کۆنگرەی خۆیان ساز بکەن. رۆژی 7ـی ئابی 2023، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی هەدەپە بە سەرۆکایەتیی میتحەت سانجار و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکانی پارتەکە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا رۆژی 27ـی مانگ کۆنگرەی نائاسایی بکەنو هەدەپە لەبەر ترسی داخستنی لەلایەن دادگای کۆماری تورکیاوە، بریاری داوە کارەکانی خۆی رادەستی پارتی چەپی سەوز بکات.
هاوڵاتی بە پێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی کۆڵبەرنیوز بڵاوی کردۆتەوە، دوێنێ شەممە ٢٦ی ئاب، حەوت کۆڵبەری خەڵکی شارەکان سنە، بۆکان، سەردەشت و مەریوان لە بازاڕی سەرسنووری بانە لە لایەن هێزە سنوورییەکانەوە دەستبەسەر کراون و سووکایەتیان پێکراوەو لێیان دراوەو دوای ٨ کاتژمێر دەستبەسەر بوون بە وەرگرتنی بەڵێننامە ئازاد کراون. بە پێی ئەم راپۆرتە، ئەم کۆڵبەرانە کاتژمێر پێنجی بەرەبەیانی رۆژی شەممە دەستبەسەر کراون و ئەزیەت و ئازار دراون و سووکایەتییان پێکراوەو بە هۆی لێدانی زۆرەوە یەکێک لە کۆڵبەرەکان بە ناوی " محەممەد گرامیاری" خەڵکی سنە ئەژنۆ و دەست و رانی شکاوە. بە پشتبەستن بەو ئامارانەی لە ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ دا لە کۆلبەر نیوز تۆمارکراون، بە گشتی ٦١ کۆلبەر لە ناوچە سنوورییەکان و ڕێگاکانی نێوان ڕێگاکانی پارێزگاکانی ورمێ کوردستان و کرماشان بە هۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران گیانیان لەدەستداوە . بەپێی ئامارەکان ١٨% ی کۆڵبەرەکان کوژراون و ٨٢% یان بریندار بوون. لە کۆی گشتی ئەو ٦١ کۆلبەرەی کە کوژراون و بریندار بوون، ٤٢ حاڵەتیان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانەوە بووە.
هاوڵاتی وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، پێنج زمانی دیکە لە نێویاندا زمانی عەرەبی بۆ سیستمی رەچەتەی ئەلیکترۆنی زیادکراوە، بەڵام زمانی کوردی لە نێو زمانە زیادکراوەکاندا نییە. فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، وەزارەتەکەی زمانەکانی ئینگلیزی، ئەڵمانی، عەرەبی، فەرەنسی و ڕووسی بۆ سیستمی ئەلیکترۆنی دەرمان زیادکردووە و لەئێستادا ھاوڵاتیان دەتوانن بەو زمانانە زانیارییەکانی تایبەت بە دەرمان ببینن. زیادنەکردنی زمانی کوردی بۆ ئەو خزمەتگوزارییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێكی بەکارهێنەرانی سۆشیاڵ میدیا لە باکووری کوردستان و تورکیا ئاماژەیان بەوە داوە، "ئەگەر زمانی کوردی بۆ رەچەتەی ئەلیکترۆنی زیادکرابا، وڵاتی دابەش دەکرد؟" لە یەکەم کاردانەوەشدا پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) رەخنەی لە وەزیری تەندروستی تورکیا گرت کە زیادکردنەکە زمانی کوردی نەگرتووەتەوە، لەکاتێکدا وەزیری تەندروستیی خۆی کوردە و بەشێکی زۆری دەنگدەرانی پارتەکەشی کوردن. لە باکووری کوردستان و تورکیا ملیۆنان کورد دەژین و تورکی تاکە زمانی فەرمییە. ئەو هاوڵاتییە کوردانەی لە تورکیا دەژین و تورکی نازانن، لە ناوەندە فەرمییەکاندا و لە سەنتەرەکانی پەیوەندی کە خزمەتگوزاری خێرا پێشکەش بە خەڵک دەکرێت، بەهۆی نەبوونی وەرگێڕ و بژاردەی زمانی کوردی، ناتوانن بە زمانی دایک گوزارشت لە کێشە و پێداویستییەکانیان بکەن.
هاوڵاتی یووسف نووری وەزیری پێشوی پەروەردەی ئێران رایگەیاند نزیکەی ٩ ملیۆن کەس لە ئێران نەخوێندەوارن. هاوکات باسی لەوە کرد لە ئێستادا زیاتر لە ١٦٠ هەزار مناڵ لە خوێندن دوور کەوتوونەتەوەو بە گشتی لە سێ قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەییدا ٩٧٠ هەزار کەس لە خوێندن دوور کەوتوونەتەوە. بە گوێرەی ئەم ئامارانە نزیکەی ١٢٪ ی خەڵکی ئێران نەخوێندەواری تەواون هاوکات وەزیری پێشوی پەروەردەی ئەو وڵاتە ڕاشیگەیاند، "، مەبەست لە نەخوێندەواری تەواو، واتە توانای خوێندنەوەو نووسینیان نییە و تا دێ ئەم رێژەیە زیاتر ئەبێت. باسی لەوەش کرد هەژاری و نەبوونی قوتابخانە لە گوندە دوورەدەستەکان، و تێچووی زۆری خوێندن و بێ هیوایی خەڵک لە خوێندن هۆکاری دابڕانی مناڵانن لە خوێندن.
هاوڵاتی سێرگێی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند ملکەچی فسارەکانی ئەمریکا نابن و بەردەوام دەبن لە پەیوەندیی و هەماهەنگییە سەربازییەکانیان لەگەڵ ئێران. ریابکۆڤ لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ریانووستی روسیا وتی، " وەک روسیا ملکەچی فشارەکانی ئەمریکا نابین، بەردەوام ئەبین لە پەیوەندییە سەربازییەکانمان لەگەڵ ئێران، هیچ شتێک نەگۆڕاوە و هاوکاریمان لەگەڵ ئێران بەردەوام ئەبێت." ئەم وتانەی جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا لەکاتێکدایە کە ئەمریکا داوای لە ئێران کردووە هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ روسیا رابگرێت و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە مۆسکۆ نەفرۆشێت. ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا باس لەوە ئەکەن رووسیا لە جەنگی ئۆکرانیا سوود لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێرانی وەرئەگرێت و کۆمەڵێک بەڵگەشیان بەدەستە، بەڵام تاران نکۆڵی لەوە ئەکات فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بە روسیا فرۆشتبێت.
هاوڵاتی له دوای گهڕانهوهیان له بهخاكسپاردنی تهرمی باوكی وهزیری نهوتی عێراق، كهسوكارهكهی توشی رووداوی هاتووچۆ بوون و بههۆیهوه دوو كهسی نزیكی گیانیان لهدهست دا. میدیا عێراقییهكان بڵاویان كردهوه كه خوشك و كچێكی حهیان عهبدولغهنی وهزیری نهوتی عێراق له رووداوێكی هاتووچۆدا گیانیان لهدهست دا. لەکاتی گەڕانەوەیان لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی باوکی حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، ئۆتۆمبێلێکی خێزانەکەیان لە پارێزگای دیوانیە تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت و بەهۆیەوە، کچێک و خوشکێکی وەزیری نەوتی عێراق گیانیان لەدەستداوە. بەپێی زانیارییەکان، جگە لەو دوو کەسە، شۆفێرێکی وەزیری نەوت و پاسەوانێکیشی گیانیان لەدەستداوە و خوشکێکی دیکەشی بریندار بووە و بۆ چارەسەری پێویست رەوانەی نەخۆشخانە کراوە. سهرچاوهیهكی ئهمنی بۆ ئاژانسی بهغداد ئهلیهوم وتی: "رووداوهكه لهسهر رێگای خێرای نێودهوڵهتی له نزیك دهواجنهكان بهرهو پارێزگای بهسره روویداوه". هاوکات، بڕیاربوو ئەمرۆ، شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆژە یاسای نەوت و گاز سەردانی بەغدا بکەن و لەگەل وەزارەتی نەوتدا کۆببنەوە، بەڵام بەهۆی کۆچی دوایی باوکی "حەیان عەبدولغەنی" وەزیری نەوت عێراق سەردانەکە هەڵوەشایەوە.
هاوڵاتی سەیوان ئیبراهیمی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی بەڕێوەبەری ناوەندی کەلتووری- کۆمەڵایەتی نۆژین، لە لایەن لقی ١٠٦ی دادگای تاوانەکانی سنەوە، سزای ساڵێک زیندان و دوورخستنەوە بۆ زیندانی دیزڵاوای کرماشان و لێدانی ٤٠ قامچی بەسەردا داسەپا. سەیوان ئیبراهیمی تۆمەتی "پڕووپاگەندە دژی دەسەڵات" و " تێکدانی ئەمنی نەتەوەیی" دراوەتە پاڵ و پێویستە خۆی رادەستی زیندان بکات. دانیشتنی دادگایی کردنی ئەم چالاکە کەلتوورییە رۆژی ٧ی ئاب بەڕێوەچوو و رۆژی ٢٤ی ئاب سزاکەی پێڕاگەیەندراوە. جێگەی ئاماژەیە سەیوان ئیبراهیمی هاوکاری زارا محەممەدیە و هەردووکیان لە ناوەندی کەلتووری- کۆمەڵایەتی نۆژین، زمانی کوردیان بە خۆبەخشانە دەوتەوە. زارا محەممەدی پێشتر سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا داسەپاوە.
هاوڵاتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی و هاکان فیدان لە کۆبونەوەکەی ئەمڕۆیاندا باسیان لە پرسی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە و سەرۆکی هەرێم رایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان، "هەرگیز هاوکارییەکانی تورکیا لەبیر ناکات"، وەزیری دەرەوەی تورکیاش جەختی کردووەتەوە کە "هەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی هەیە بۆ تورکیا." لە راگەیاندراوێکدا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیای خستەڕوو کە تێیدا هاتووە هەردوولا باسیان لە پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان کردووە و تاووتوێی پرسەکانی هەماهەنگی، کیشەی بەغدا و هەولێر و دۆخی عێراقیان بە گشتی کردووە و لەسەر پرسی ههناردهکردنهوهى نهوتى ههرێمى کوردستانیش له ڕێگهى بهندهرى جهیهانى تورکیاوە گفتوگۆیان کردووە. نێچیرڤان بارزانى لە کۆبونەوەکەدا، سوپاسى تورکیاى کردووە بۆ "پشتگیرى له ههرێمى کوردستان له ههموو بوارهکان و بهتایبهتى له کاته سهختهکاندا" و باسی لەوەش کردووە کە "ههرێمی کوردستان ههرگیز پشتگیرى و هاوکارییهکانى تورکیا لهبیر ناکات." سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتوشیەتی،"ههرێمى کوردستان به گرنگى و بایهخهوه له پهیوهندییهکانى لهگهڵ تورکیا دهڕوانێت که بهرژهوهندیى هاوبهشى ئابورى و بازرگانى و ئهمنى پێکهوه دهیانبهستێتهوه و ئامادهیه له ههموو بوارهکاندا برهو به پهیوهندییهکانى ههولێر و ئهنقهره بدات." لای خۆیەوە هاکان فیدان ئاماژەی بەوە داوە کە "تورکیا گرنگییهکى تایبهت به پهیوهندییهکانى لهگهڵ عێراق و ههرێمى کوردستان دهدات و بهغدا و ههولێر گرنگییهکى تایبهتیان بۆ تورکیا ههیه، ئامادهییى وڵاتهکهشى بۆ فراوانکردنى پهیوهندییهکان و هاریکاریى هاوبهشى نێوان ههردوولا له ههمو بوارهکاندا دهربڕى."
هاوڵاتی بەپێی تۆڕی هەواڵی CNN دەسەڵاتدارانی ئێران ئەمڕۆ سێشەممە رایانگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان دروستکردوە بە ناوی "موهاجیر 10" کە توانای فڕینی هەیە بۆ ماوەی 24 کاتژمێری بەردەوام و مەودای فڕینی دەگاتە دو هەزار کیلۆمەتر (1240 میل). فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە مەراسیمێکدا کە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و فەریق محەمەد رەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگریی ئێران ئامادەی بون، پەردەی لەسەر لادرا، هەروەک تۆمارێكی ڤیدیۆیی درۆنەکە لە میدیای فەرمی وڵاتەکەدا بڵاوکرایەوە و تێیدا گرتە ڤیدیۆییەکانی هەڵفڕین و نیشتنەوەی درۆنەکە، خرانەڕو. وەزارەتی بەرگریی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، درۆنە نوێیەکەیان توانای بڕینی زیاتر لە دوو هەزار کیلۆمەتر و فڕینی بە بەرزایی زیاتر لە حەوت کیلۆمەتر هەیە، خێراییەکەشی 210 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا. هەروەها توانای هەڵگرتنی 300 کیلۆگرام بۆمبی هەیە، لەگەڵ ئەوەش کامێرای چاودێری و تۆمارکردنی لەسەر بەستراوە. سەبارەت بە درۆنە نوێیەکەیان، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆککۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، ئەو بەرهەمە نوێیەیان توانا پێشکەوتووەکانی ئێران لە بواری تەکنەلۆژیا و سەربازیدا پیشان دەدات. هەروەها میدیای فەرمیی ئێران، ڤیدیۆی نمایشی درۆنە نوێیەکەی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا تواناکانی ئەو درۆنە لەلایەن لایەنی سەربەخۆوە پشتڕاست نەکراونەتەوە. هەروەها هەتا ئێستاش ئیسرائیل هەڵوێستی لەسەر ئەم پێشهاتە نوێیەی ئێران نەبووە.