دادگـــای باڵای فـــیـــدراڵی عێراق ره‌تیكرده‌وه ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووری عێراق ناوی ده‌بات. ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دادگای باڵای فیدراڵی بڕیار لەسەر دۆسیەی ژمارە 132 و یەکەکانی / فیدراڵی / 2022 دەدات دادگای باڵای فیدراڵی ئەمانە لەبەرچاو دەگرێت: 1-ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران، دوای هەڵبژاردنیان، نوێنەرایەتی خۆیان و حزبه سیاسییەکانیان ناکەن، بەڵکو نوێنەرایەتی خەڵک دەکەن، بۆیە پێویست بوو کار بۆ ئەوە بکەن کە بۆی هەڵبژێردراون، کە بەرژەوەندی خەڵکە، بۆ ئەوەی نەبێتە هۆکارێک بۆ بەربەست خستنە بەردەم بەرژەوەندییەکانیان و هەڕەشە لە سەلامەتییان و سەلامەتی خەڵک بە تەواوی. 2- سەقامگیری پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا پێویستی بەوەیە هەمووان پابەندبن بە بڕگەكانی دەستوور و تێیپەڕنەبن، هەروەها نابێت هیچ دەسەڵاتێك بەردەوام بێت لە تێپەڕاندنی ماوە دەستوورییەكان تا كاتێكی نادیار، چونكە ئەمە پێشێڵكردنی دەستوور و رووخاندنی تەواوی پرۆسەی سیاسییه و مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی وڵات و هاوڵاتیان. 3- ئه‌و سزایه‌ی كه به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌سه‌پێنرێت له ئه‌نجام نه‌دانی ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانیدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نه له كاتێكدا پاساو بۆی هه‌بێت. 4- دەستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 میكانیزمی دەستووری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران بە پێی بڕگەكانی ماددەی (64/یەکەم)ی داڕشتووە. 5- دەسەڵاتی دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی بە ماددەی (93)ی دەستوور و ماددەی (4)ی یاسای دادگای باڵای فیدراڵی سنووردارە و هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان ناگرێتەوە. 6- دەستووری كۆماری عێراق بۆ ساڵی 2005 كەمتەرخەمی نەكردووە لە ڕێكخستنی بڕگەكانی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، هەربۆیە هیچ بوارێك نییە بۆ جێبەجێكردنی تیۆری نەهێشتنی دەستوور.
یه‌كێتی هه‌نارده‌كاران له ئه‌سته‌نبوڵ ڕایگه‌یاندوه، عێراق له ماوه‌ی 8 مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2022دا خاوه‌نی زۆرترین هاورده‌ی مۆبیلیاتی توركی بووه. به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی یه‌كێتی هه‌نارده‌كاران له ئه‌سته‌نبوڵ، به‌های هه‌نارده‌ی مۆبیلیات له ماوه‌ی مانگی ئابی رابردوودا 407 ملیۆن دۆلار بووه، ئاماژه به‌وه‌شكراوه “داهاتی توركیا له هه‌نارده‌ی مۆبیلیاتی ماڵه‌وه له ماوه‌ی هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا 3 ملیار و 11 ملیۆن دۆلار بووه”. له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، له ماوه‌ی هه‌شت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا عێراق به به‌های 337 ملیۆن دۆلار له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و وڵاتانه‌یه كه مۆبیلیاتی توركی هاورده ده‌كه‌ن، ئه‌ڵمانیاش به 272.4 ملیۆن دۆلار له پله‌ی دووه‌م و ئیسرائیل به 169.5 ملیۆن دۆلار پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه، ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكاش به 169.3 ملیۆن دۆلار له پله‌ی چواره‌مدایه.
هاوڵاتی.. سۆمه‌ریه نیوز ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه جارێكی دیكه له‌رێگه‌ی هێرشی ئاسمانییه‌وه ئیسرائیل فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌بی له سوریا بۆردومان كرد. به‌پێی هه‌واڵێكی سومه‌رییه نیوز، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه ئیسرائیل له‌رێگه‌ی چه‌ند موشه‌كێكه‌وه بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌له‌بی له سوریا كردوه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌كه راگیراون. ئاژانسه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، بۆرودمانه‌كه زیانی گیانی نه‌بووه‌و ته‌نها زیانی ماددی لێكه‌وته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ئه‌مه دووه‌م جاره كه ئیسرائیل بۆرودمانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه ده‌كات.
هاوڵاتی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا به‌بۆنه‌ی هاتنی چله‌ی ئیمام حسێن داوا له‌زیاره‌تكاران ده‌كات خۆیان له شه‌ڕو ناكۆكی به‌دوور بگرن و هه‌وڵی دروستبوونی گرژی نه‌ده‌ن. هه‌وه‌رها ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: كه ناحه‌قی له‌كه‌س قبوڵناكه‌ین كه به‌رامبه‌ر به زیاره‌تكارانی بیكات و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات، سه‌رایا سه‌لام و حه‌شدی شه‌عبی و هێزه ئه‌منییه‌كانی دیكه به‌بێ بڕیار بۆیان نیه به‌شداری چله‌ی ئیمام حسێن بكه‌ن.
هاوڵاتی ڕۆژنامەیەکی بەریتانی ئاشکرای دەکات بەریتانیا لە هەزاران ئەركی ئاسمانی لە عێراق و سووریادا ١٥٠٠ چەکداری داعشیان کردووەتە ئامانج. ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سەر بە هێزی ئاسمانیی بریتانیا هەزاران گورزی ئاسمانییان لە عێراق و سووریا بۆ سەر تیرۆریستانی "داعش" ئەنجام داوە کە بەهۆیانەوە نزیکەی ١٥٠٠ چەکداری سەر بەو رێکخراوە کوژراون و بریندار بوون. .ڕۆژنامەکە لە راپۆرتەکەیدا ئەوەش دەخاتە روو، درۆنەکانی جۆری "MQ-9 Reaper"ی بریتانی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تاوەکو ئێستا، ٤٨٥٧ ئەرکی ئاسمانییان لە عێراق و سووریا ئەنجام داوە و لە ئەنجامی گورزە ئاسمانییەکان، نزیکەی ١٥٠٠ تیرۆریستیی داعش کوژراون و بریندار بوون.
هاوڵاتی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاند سەرەڕای ئەوەی ڕێژەی هەڵئاوسان بە بەراورد بە ساڵانی پار لە بەرزبوونەوەدایە باڵام لە ئێستادا تا ڕادەیەکی باش سەقامگیرە . عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق سەبارەت بە ڕێژەی هەڵئاوسان لە عێراق ڕایگەیاند، رێژەی هەڵاوسان لە وڵات بەراورد بە ساڵانی رابردووی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەڵام لە ئاستێکی سەقامگیردایە و لە ژێر کۆنترۆڵدایە ، بەڵام کەڵەکەبوونی رێژەیی لە مانگی رابردوودا گەیشتووەتە سەدا 6 کە ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردووی ئاستێکی پێوانەییە. باسی لەوەش کرد بەرزبونەوەی نرخی کاڵاکان لە جیهان کاریگەری نەرێنی لەسەر ئابوری عێراق دروست کردووە چونکە عێراق بەشێکی زۆری کاڵاکانی لە دەرەوە هاوردە دەکات.
هاوڵاتی سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه ڕایگەیاند قه‌یرانی سیاسی له‌عێراق چاره‌سه‌ری هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌موولایه‌نه‌كان ئیراده‌ی چاره‌سه‌ریان هه‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق، ئاماژەی بەوەشدەکات چاكسازی له‌چاكسازی ده‌زگاكان ده‌ستپێده‌كات. لەڕاگەیەندراوێکدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی عەمار حه‌كیم بڵاویکردۆتەوە " سه‌ید عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ڕەوتی حیكمه‌ی نیشتیمانی له‌نووسینگه‌ی خۆی له‌شاری به‌غدا پێشوازی له‌باربه‌را لیف یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك و ئیلینا رۆمانیسكی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق كرد وپێكه‌وه باسیان له‌و پرسانه‌ی كه‌جێگای بایه‌خی هه‌ردوولا و په‌یوه‌ندی نێوان عێراق و وێلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و دواپێشهاته سیاسییه‌كانی له‌عێراق و ناوچه‌كه كردووه. حه‌كیم جه‌ختی كردووه كه قه‌یرانی سیاسی له‌عێراق چاره‌سه‌ری هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌موولایه‌نه‌كان ئیراده‌ی چاره‌سه‌ریان هه‌بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق، روونیشیكرده‌وه كه شه‌راكه بۆ دروستكردنی بڕیاری عێراقی گرنگه به‌ڵام ئه‌م شه‌راكه مه‌رج نییه به‌به‌شداریكردن بێت له‌حكومه‌ت. حه‌كیم جه‌ختی له‌ڕێزگرتن له‌ده‌زگا ده‌ستووریه‌كانی عێراق كرده‌وه و وتی" چاكسازی له‌چاكسازی ده‌زگاكان ده‌ستپێ ده‌كات و په‌یره‌وكردنی دیموكراسیه‌ت له‌ئه‌نجامی قوربانیدانێكی زۆری عێراقه‌وه هاتووه له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی دیكتاۆریه‌ت و تیرۆر. سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ناوچه‌كه سه‌ید حه‌كیم وتی" هه‌ر گفتوگۆیه‌ك به‌ئامانجی هێوركردنه‌وه بێت له‌نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و هه‌موو لایه‌ك دایه و عێراق رۆڵی هه‌بووه له‌یه‌كنزیككردنه‌وه‌ی راوبۆچوونه‌كان بۆ دروستكردنی بروا كه گفتوگۆ باشترین رێگایه و جیاوازیه‌كان چاره‌سه‌ریان هه‌یه ئه‌گه‌ر هه‌موو لایه‌ك به‌م ئاراسته‌یه‌وه هه‌نگاو بنێت.
هاوڵاتی له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئەنجامی کۆبوونەوەی ئۆپێک پڵەسی ئاشکرا کرد‌و ڕایگه‌یاند به‌رهه‌مهێنه‌رانی نه‌وت بڕیاریانداوه ئاستی به‌رهه‌م به‌ڕێژه‌ی ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل له‌ڕۆژێکدا که‌مبکه‌نه‌وه. ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وەزیری نەوتی عێراق، دوای بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزاری (ئۆپێک +) لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنیەوە، کە لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاندووه: “(ئۆپێک +) پەرۆشە بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری زیاتر بۆ بازاڕەکانی جیهان، و کارکردن بۆ گەڕاندنەوەی هاوسەنگی لە نێوان دابینکردن و داواکاری، لە ڕێگەی مامەڵەکردن لەگەڵ واقیع لەگەڵ ئەو بارودۆخ و هۆکارانەی کە کاریگەرییان لەسەرە. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیاریاندا ئاستی بەرهەمهێنانی ئەو وڵاتانەی بەشدارن لە رێككەوتنەكەدا بەڕێژەی (100 هەزار بەرمیل) لە رۆژێكدا كەمبكرێتەوە،کە لە مانگی 10ەوە دەستپێدەكات، دوای ئەو گۆڕانكارییانەی كە لە بازاڕەکانی نەوت لەم دواییانەدا بەخۆیەوە بینی . وتیشی"كۆبوونه‌وه‌كه پێداچونه‌وه و تاوتوێكردنی راپۆرته ته‌كنیكییه‌كان و راسپارده‌كان بۆ پێشهاته‌كانی بازاڕی نه‌وت و هۆكار و كاریگه‌ره‌كان، و چاوه‌ڕوانییه‌كان له ماوه‌ی مانگه‌كانی داهاتوودا له‌خۆگرتبوو. ھەروەک ئاماژه‌ی به "گرنگی رێككه‌وتنی به‌كۆمه‌ڵ له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕان و ئاڵنگارییانه کرد كه رووبه‌ڕووی بازاڕی نەوت دەبێتەوە . ھەر لەبەیاننامەکەدا ھاتوە " "حامید یونس" بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ كاروباری تەسفیەكردن و دابەشكردن و "عەلا ئەلیاسری" بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت،و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەت و کۆمپانیای سۆمۆ بەشدار بونە لەکۆبوەکە وەک لایەنی عێراقی.
هاوڵاتی دوای ده‌سپێشخه‌ری دیالۆگی نیشتمانی سه‌رۆك كۆمار، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5 ئه‌یلولی 2022) له‌سه‌ر بانگهێشتی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عیراق و سه‌ركرده‌ی هێزه سیاسیه‌كان كۆبوونه‌وه. له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه كه : ١- په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بارودۆخی سیاسی و ئه‌و جیاوازییانه‌ی كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسیارێتیی نه‌ته‌وه‌یی له پاراستنی سه‌قامگیری و پاراستنی وڵات له قه‌یران و پشتیوانیكردن له‌هه‌وڵه‌كان بۆ هێوركردنه‌وه‌و ڕێگرتن له توندوتیژی و گرتنه به‌ری دیالۆگی نیشتمانی بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ره‌كان و جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر پێویستی به‌رده‌وامبوونی دانیشتنه‌كانی دیالۆگی نیشتمانی ٢- بڕیاردرا تیمێكی ته‌كنیكی له‌هێزه سیاسییه جیاجیاكانه‌وه پێكبهێنرێت بۆ پێگه‌یاندنی تێڕوانین و بیرۆكه‌ی هاوبه‌ش له‌سه‌ر نه‌خشه‌ڕێگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری نیشتمانی و نزیككردنه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان به چاوخشاندنه‌وه به یاسای هه‌ڵبژاردن و پێداچونه‌وه به كۆمیسیۆن. ٣- جه‌ختیان له‌سه‌ر كاراكردنی دامه‌زراوه‌كان و مافه ده‌ستوورییه‌كان كرایه‌وه. ٤- له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لایه‌نه‌كان بانگهێشتی برایانیان له ڕه‌وتی سه‌در كرد بۆ به‌شداریكردن له‌كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌موو مه‌سه‌له ناكۆكه‌كان و گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رێك. ٥- جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی په‌یوه‌ندی نێوان هێزه نیشتمانییه‌كان كرایه‌وه، تاپێكه‌وه رێگری بكرێت له تێكدانی په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان لایه‌نه‌كان و پاراستنی كه‌رامه‌ت و هه‌ستی گه‌لانی عێراق و ڕێزگرتن له به‌ها ئایینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان. ٦- جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویستی به‌دیهێنانی چاكسازی له‌پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق و گرنگیدان به داواكارییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ر ناهاوسه‌نگییه‌ك له‌چوارچێوه‌ی سیاسی یان ئیداریدا له‌ڕێگه‌ی یاسادانانی پێویست كرایه‌وه، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووركرایه‌وه
هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕوبەڕوبونەوەی ماددەھۆشبەرەکانی عێراق بەپێی ئامارێکی فەرمی لەسەر مادەی ھۆشبەر لەمساڵدا ڕایدەگەیەنێت لەماوەی ھەشت مانگی ڕابردودا، ٣٣٠ کیلۆ مادەی ھۆشبەر و ١٤ ملیۆن حەبی ھۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە. ڕاشیگەیاند ئۆپراسیۆنەکان لە دژی بازرگانانی مادە ھۆشبەرەکان بەردەوامە و تەنھا لە مانگی ڕابردوودا ١٣٥٠ تۆمەتبار لەسەر مادەی ھۆشبەر دەستگیر کراون. جێگەی باسە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند کە عێراق ڕوبەڕوی دوو مەترسی گەورە بۆتەوە، یەکەمیان مەترسی تیرۆر ودووەمیان مەترسی مادەھۆشبەرەکان.
هاوڵاتی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له نوێترین په‌یامیدا ده‌ڵێت: نه رۆژهه‌ڵاتین و نه رۆژئاوایی، له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازیش به‌رده‌وام ده‌بین. ئەمڕۆ دووشەممە 5ی ئەیلوولی 2022، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەرد لە تویتێکدا نووسیویەتی: "نە رۆژهەڵاتین نە رۆژئاوایی و بەردەوام دەبین لە چاکسازی". دەشڵێت، "رێگا نادەین کەسێکی بێ بنەما حکومی عێراق بکات." ئەمە لەکاتێکدایە بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنەکان بەتایبەتی نێو ماڵی شیعە دوای نزیکەی 11 مانگ تائێستا نەتوانراوە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق پێکبهێنرێت، رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگیش ئامادەنین بۆ پێکهێنانی حکومەت پێکەوە گفتوگۆ بکەن. لە 30/8/2022، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە لایەنگرانی کرد لە ناوچەی سەوز بکشێنەوە و کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بێنن. ئەو پەیامەی سەدریش دوای ئەوە هات لە 29ی ئابی 2022، وازهێنانی خۆی لەکاری سیاسی راگەیاندبوو.
هاوڵاتی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیکردەوە کە ئێران دەستی لە کاروباری عێراق وەردابێت ،ڕاشیگەیاند ھیچ نامە و پەیامێکیان بۆ موقتەدا سەدر نەناردوە. ناسر کەنعانی ، وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، تاران داوا لەلایەنە سیاسییەکانی عێراق دەکات لە دیالۆگەوە ناکۆکییەکانیان چارەسەر بکەن و لە ململانێ دور بکەونەوە. وتیشی، پێشھاتەکانی عێراق بۆ ئێران زۆر گرنگە و پێیان وایە عێراق وڵاتێکی گرنگە لەناوچەکەدا، ھەروەھا دوپاتیکردەوە کە ئێران ھیچ نیازێکی نیە دەست لەکاروباری ناوخۆی عێراق وەربدات. ناسر کەنعانی سەبارەت بە دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمیش رایگەیاند، گەیشتن بە رێککەوتن پەیوەستە بە ئیرادەی ئەمریکاوە و ئێران لە دانوستانەکاندا دوو مەرجی ھەیە کە ئەوانیش ھەڵگرتنی سزاکان و دورخستنەوەی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمە لە ھەڵسوکەوتی سیاسی.
هاوڵاتی کۆبوونەوەی کازمی و لایەنە سیاسییەکان لە بارەی بارودۆخی عێراق لە بەغدا دەستیپێکرد. ئەمڕۆ دووشەممە ٥-٩-٢٠٢٢، بە دەسپێشخەری مستەفا کازمی،سەرۆک وەزیرانی عێراق گەڕی دووەمی گفتوگۆی نیشتمانی لە بەغدا بە بەشداری زۆربەی لایەنە سیاسییەکان و سەرۆکایەتییەکانی عێراق دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ قەیرانی سیاسیی عێراق. بە پێی وتەی بەرپرسێکی باڵای هاوپەیمانیی نەسر، چوارچێوەی هاوئاهەنگی و لایەنە سیاسییەکانی دیکە باوەڕێکیان لا دروست بووە کە، گفتوگۆی نیشتمانی بەبێ بەشداری رەوتی سەدر بەرهەمی نابێت.
هاوڵاتی دادگای فیدڕاڵی عێراق بڵاویکرده‌وه سکاڵایەک بۆ تانەدان لەبارەی پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارکرا. له‌وباره‌یه‌وه دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردەوە کە سکاڵایەک بۆ تانەدان لەبارەی پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە دادگای باڵای فیدراڵیی تۆمارکراوە. راشیگەیاندووە کە یەکەم دانیشتنی تایبەت بە سکاڵاکە لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ئەنجام دەدرێت. لە ١٢ی حوەزیرانی ٢٠٢٢ ئەندامانی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داوای سەرکردەی رەوتەکەیان، موقتەدا سەدر دەستلەکارکێشانەوەکەیان پێشکەش کرد و دواتر لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی-یەوە پەسەند کرا.
هاوڵاتی دوو چالاكوانی مافی هاوڕه‌گه‌زخوازان بڕیاری له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌چوو، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه یه‌كێك له‌و چالاكوانی هاوڕه‌گه‌زخوازانه تۆمه‌تباره به كاری له‌شفرۆشی له‌هه‌ولێر. دادگه‌ی شۆڕشی ورمێ سزای له‌سێداره‌دانی بۆ دوو چالاكڤانی "مافی هاوڕه‌گه‌زخوازان" ده‌ركرد، كه یه‌كێك له‌وانه به‌ناوی (زارا سدیقی) تۆمه‌تباربوو به بردنی له‌شفرۆش بۆ هه‌ولێر. ده‌زگه‌ی هه‌واڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران له 18-7-2022، ده‌ستبه‌سه‌ركردنی زارا سدیقی هه‌مه‌دانی و دوو كه‌سی دیكه‌ی راگه‌یاند. سوپای پاسداران تۆمه‌تی سه‌ركردایه‌تیكردنی باندێكی به‌قاچاخبردنی ژنان و كچانی ئێرانی بۆ هه‌ولێر و هه‌روه‌ها بڵاوه‌پێكردنی هاوڕه‌گه‌زخوازیی دایه پاڵ زارا سدیقی. پێشتر رێكخراوی لێبووردنی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندبوو، زارا سدیقی هه‌مه‌دانی له 27-10-2021 له‌سه‌ر سنووری نێوان ئێران و توركیا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه. رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، دادگه‌ی شۆڕشی ورمێ به تۆمه‌تی "بڵاوكردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ناپاكی"، زارا سدیقی هه‌مه‌دانی و ئیلهام چووبدار، چالاكڤانانی "مافی كۆمه‌ڵگه‌ی په‌لكه‌زێڕینه‌ی" به له‌سێداره‌دان سزادا. به‌پێی ماڵپه‌ڕی ته‌سنیم، دوو كه‌سی دیكه هاوكارییان له‌گه‌ڵ زارا كردووه كه ناویان (ع. ف) و (ك)ـه. ئه‌و كه‌سانه نزیكه‌ی هه‌زار ئافره‌تیان له هه‌ولێر "فرۆشتووه." رۆژی 18-7-2022، ماڵپه‌ڕی هه‌واڵیی ئیتڵاعاتی سوپای پاسداران و میدیای فه‌رمی ئێران رایانگه‌یاند: دوای دوو مانگ به‌دواداچوون توانیویانه ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر بكه‌ن كه به‌قاچاخ خه‌ڵكی مه‌به‌ستی له‌شفرۆشیكردن ناردووه‌ته هه‌ولێر و ناوی (ز. م)ه، به‌ڵام به ناوی خوازراوی "سارا" كاری كردووه. زارا سدیقی هه‌مه‌دانی ته‌مه‌نی 31 ساڵه و خه‌ڵكی شاری نه‌غه‌ده‌یه؛ ئیلهام چووبداریش 24 ساڵه و خه‌ڵكی شاری ورمێیه. ئه‌وان له به‌شی ژنانی گرتووخانه‌ی ورمێ راگیراون و بڕیاره‌كه‌ی دادگه‌یان پێ راگه‌یه‌ندراوه.