هاوڵاتی کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی گشتی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) کە ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی تورکیایە رایگەیاند، لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان ١٣ی شوبات، کاندیدی هاوبەشی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرا دەکەن. کلچدارئۆغلۆ بەشداری بەرنامەی (مێزی سەرۆکەکان)ی کەناکی خەلک تی ڤی تورک کرد و ئاماژەی بە کۆبونەوەی ١٣ی شوبات لە بارەگای پارتی سەعادەت کرد کە پێکەوە و لەگەڵ چوار لایەنی دیکەدا، هاوپەیمانی گەلیان پێکهێناوە. سەرۆکی جەهەپە ئەوەی خستەڕوو کە دوای کۆبونەوەکەی ١٣ی شوبات، هەمان رۆژ کاندیدی هاوبەشی خۆیان ئاشکرا دەکەن. لە وڵامی پرسیارێکی پێشکەشکارەکەدا کە ئایا کاندیدە هاوبەشەکە ئەو دەبێت، کلچدارئۆغلۆ وتی، " ئاساییە کە هەر پارتێکی نێو هاوپەیمانێتیەکە دەیەویت سەرۆکەکەی کاندید بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە، لەم چەند رۆژەی کە لە بەردەمماندایە، ئەگەر لایەنەکانی دیکە بە تەواوی رازی بن، ئەوا من دەبمە کاندید." تاوەکو ئێستا هیچ هاوپەیمانێتیەک کاندیدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا ئاشکرا نەکردووە و یەکلاییش بووەتەوە کە لە ١٤ی ئایاردا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی پێکەوە بەڕێوە دەچن.
هاوڵاتی دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشکرایەسەر دامەزراوەیەکی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی لە شاری ئیسفەهانی ئێران، رۆژنامەیەکی ئەمریکی لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکەیەوە بڵاویکردوەتەوە کە "ئیسرائیل لەپشت هێرشەکەی ئیسفەهانەوە بوە". رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئەمڕۆ لە هەواڵێکدا بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە بەرپرسانی باوەڕپێکراوی ئەمریکاوە دەستیانکەوتوە، "ئیسرائیل لەپشت هێرشەکەی ئیسفەهانەوە بو کە ژمارەیەک دامەزراوەی بەرهەمهێنانی تەقەمەنی بەئامانج گرت". باسلەوەشکراوە،"ئیسرائیل لەرێگەی ژمارەیەک درۆنەوە دامەزراوەی بەرگری ئێرانی کردوەتە ئامانج، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ چۆنیەتی لەباربردنی خواستی ئێران بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆم". هاوکات،وەزارەتی بەرگریی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا هێرشی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ سەر کارگەیەکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی لە شاری ئەسفەهان پشتراستکردەوە و رایگەیاند دوو لەو فڕۆکانەیان تێکشاندوە. هەروەها،وەزارەتی بەرگریی ئێران دانی بەوەدا ناوە، سەربانی یەکێک لە کارگەکان زیانی بەرکەوتوە، بەڵام "کێشەیەکی بۆ دامودەزگا و چالاکییەکانی کۆمەڵگەکە دروست نەکردوە."
ئەو دادوەرەی دەستی لە سەپاندنی سزای سێدارە و زیندانیی دەستگیرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵات و ئێراندا هەبو، لە لایەن دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی خەڵات کرا. لە رێوڕەسمێکدا خەڵاتی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران بەخشرایە ئەبولقاسم سەڵەواتی، دادوەری بەرپرسی دۆسیەی سزای سێدارەی زۆبەی چالاکوانی سیاسی کورد و ئێران بوە ئەو دادوەرە سزای سێدارەی بەسەر شیرین عەلەم هولی چاکوانی کورد، فەرزدا کەمانگەر مامۆستا و چالاکوانی کورد و محەمەدعەلی زەمانی و زانیار مورادی دا سەپاندوە و سەرجەمیان لەسەر دەستی ئەو دادوەرە لەسێدارە دراون. سەڵەواتی کە لە ماوەی ناڕەزایەتییەکاندا زیاترین دەرکەوتنی بەهۆی سزای قورسی دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکاندا بوە سزای سێدارەی بەسەر سامان سەیدی، هونەرمەندی شاری کرماشان و محەمەد قوبادلودا سەپاندوە.
هاوڵاتی ئێران ههناردهكردنی غاز بۆ عێراق رادهگرێت و وهزیری كارهبای عێراقیش رایدهگهیهنێت، ههفتهی داهاتوو بۆ بهستنهوهی كارهبای عێراق به وڵاتانی كهنداو، لهگهڵ سعوودیه كۆدهبینهوه. وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ماوەی ١٢ رۆژە، ھەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنان بەمەبەستی چاککردنەوەی بۆری گواستنەوەی غاز، بەپێی ئەوەی لایەنی ئێرانی رایگەیاندووە، راگیراوە. راشیگەیاندووە کە بەھۆی ئەو ھەنگاوەی ئێران، ئاستی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، حەوت ھەزار و ٥٠٠ میگاوات کەمبووەتەوە کە ئەوەیش بەشێوەیەکی بەرچاو، کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی پێدانی کارەبای نیشتمانیی بە ھاووڵاتییان دروست کردووە. باسی لەوەش کردووە کە وەزارەتی کارەبا رێوشوێنی بەپەلەی گرتووەتەبەر و لەسەر ئاستی باڵا ھەماھەنگیی لەگەڵ وەزارەتی نەوت کردووە بۆ ئەوەی بڕی زیاتر لە سووتەمەنی جێگرەوە بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە بەغدا و ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور دابین بکات، تا بتواندرێت کەمکردنەوەی ھەناردەکردنی غاز لەلایەن ئێرانەوە پێ قەرەبوو بکرێتەوە". ههر لهو بارهیهوه زياد عهلی فازڵ، وهزیری كارهبای عێراق به رۆژنامهی شهرقی سعوودیه رایگهیاندووه، ئێران رێژهی ههناردهكردنی غازی بۆ وێستگهكانی بهرههمهێنانی كارهبای گهیاندووهته سفر، بۆیه عێراق له ههوڵهكانی بۆ چارهسهركردنی ئهو كێشهیه له دانوستانی بهردهوامدایه و بهمهبهستی بهستنهوهی كارهبای عێراق به تۆڕی كهنداو، ههفتهی داهاتوو لهگهڵ لایهنی سعوودیه كۆدهبنهوه.
هاوڵاتی سەرۆکوەزیرانى عێراق راوێژکارێک بۆ کاروبارى دەستوورى دادەمەزرێنێت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی سەرۆکایەتییەکانی دەسەڵاتەکانى جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەریى بە مەبەستى هەموارکردنی دەستوور. ئەمڕۆ یەکشەممە نووسینگەى رۆژنامەوانیى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد،سەرۆکوەزیرانى عێراق راوێژکارێک بۆ کاروبارى دەستوورى دادەمەزرێنێت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی سەرۆکایەتییەکانی دەسەڵاتەکانى جێبەجێکردن، یاسادانان و دادوەریى بە مەبەستى گەڵاڵەکردنى نەخشەڕێگەیەک بۆ هەموارى دەستوور. لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە، حەسەن نیعمە یاسرى، وەک راوێژکارى ئەنجوومەنى وەزیران بۆ کاروبارى دەستوورى دەستنیشان کراوە. ئاماژەبەوەشدراوە، ئەو هەنگاوە بۆ جێبەجێکردنى نێوەڕۆکى بەشێک لە کارنامەى حکومەتە کە لە 27ـى تشرینى یەکەمى 2022 لەلایەن پەرلەمانى عێراقەوە دەنگى لەسەردراوە، ئەوەش لەبەر رۆشنایی رێککەوتن لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانە . هاوکات بۆ رێکخستنى کارى جومگەکانى دەوڵەتە کە هاوتەریب بێت لەگەڵ بڕیارەکانى پێشووى دادگەى باڵاى فیدراڵیى عێراق و هەڵوێستەکانى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەرى و ویستى راى گشتى بۆ ئەنجامدانى ئەو هەموارە دەستوورییانە.
هاوڵاتی نرخی تابلویەکی هاکان یاشار نیگارکێشی کورد کە لە نەرویچ دەژی گەیشتە حەوت هەزار و ٥٠٠ دۆلار کە بۆ پشتگیریکردنی دارایی بۆ هەدەپە خستوویەتیە مەزادێکی کراوەوە. دوای ئەوەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەدژی بڕینی بودجەکەی لەلایەن دادگای دەستووریەوە، کەمپەینێکی بەناوی ' گەلەکەمان گەنجینەی ئێمەیە' راگەیاند، هاکان یاشار نیگارکێشی کورد کە لە نەرویچ دەژی بۆ پشتگیریکردنی دارایی بۆ هەدەپە، تابلویەکی خۆی خستە مەزادێکی کراوەوە. نرخی تابلوکە تاوەکو ئێستا گەیشتووەتە حەوت هەزار و ٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی. تابلۆکە کە لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان نمایشکراوە، بووەتە جێی سەرنجی هاوڵاتیان. چەند رۆژ لەمەوبەریش باش دەمیرتاش هاوسەرۆکی سەلاحەدین دمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، سەردانی پێشانگای هاکان یاشاری کردبوو و ئەم تابلویەی پەسەند کردبوو و بۆیەش هاکان یاشار تابلوکەی بۆ پشتگیریکردن لە هەدەپە خستە مەزادەوە.
ئەمریکا رێوشوێنی نوێ بۆ توندکردنەوەی سزاکانی سەر روسیا دەگرێتەبەر بۆ ئەو مەبەستەش بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی سەردانی تورکیا و ژمارەیەک وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. بەپێی هەواڵی میدیا ئەمریکییەکان، لە هەفتەی داهاتودا بەرپرسی سزاکان لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەردانی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات و تورکیا یەکەم وێستگەی سەردانەکەی دەبێت. ئاماژە بەوەشکراوە؛ ئەمریکا دەیەوێت هۆشداریی بداتە ئەو وڵاتانەی کە بانگەشەی ئەوەیان کردوە مامەڵەی هاوسەنگ لەگەڵ روسیا دەکەن و بە پێی ئامارەکانیش هاوڵاتییان و بازرگانانی روسیە زیاترین خانوبەرەیان لە تورکیا کرێوە. واشنتتۆن ئامانجی ئەوەیە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاگادار بکاتەوە کە ئەگەر لەروی دارایی و بازرگانییەوە پشتیوانیی روسیا بکەن، ئەوا لە هەر مامەڵەیەکی بازرگانیی لەگەڵ ولاتانی پیشەسازیی جیهان ناسراو (جی 7) قەدەغە دەکرێن. لە ئامارەکاندا دەرکەوتوە؛ تورکیا لە سێ مانگدا بڕی دو ملیارد دۆلار کاڵای بۆ روسیا هەناردە کردوە کە بەراورد بە رابردو 30٪ زیادی کردوە. بڵاوبونەوەی هەواڵەکە لە کاتێکدایە تورکیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاترین پەیوەندیی بازرگانیی لەگەڵ روسیا هەیە و هاوکات ئەندامی ناتۆ و بە هاوپەیمانی ئەمریکا لە ناوچەکە لەقەڵەم دەدریت.
ئێران هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر ناوەندێکی وەزارەتی بەرگیی پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت هێرشەکەی پوچەڵ کراوەتەوە. وەزارەتی بەرگریی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا هێرشی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەواقنی بۆ سەر کارگەیەکی دروستکردنی چەک و تەقەمەنی لە شاری ئەسفەهان پشتراستکردەوە و رایگەیاند دوو لەو فڕۆکەوانەیان تێکشاندوە. شەوی شەمەی ڕابردو (28/1/2023) کارگەیەکی چەک و تەقەمەنی سەر بە وەزارەتی بەرگریی ئێران لە شاری ئەسفەهان کرایە ئامانجی سێ درۆن و دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز لەو شارە بیسترا. وەزارەتی بەرگریی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە کارگەکە تەقیوەتەوە و دوو فڕۆکەشیان لە لایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی کراونەتە ئامانج و تێکشکێنراون. وەزارەتی بەرگریی ئێران هیچ گروپ یان وڵاتێکی بە ئەنجامدانی ئەو هێرشە تۆمەتبار نەکردوە بەڵام لە بەشێک لە میدیاکانی جیهاندا وابڵاو کراوەتەوە کە ئیسرائیل هێرشەکەی ئەنجام دابێت.
هاوڵاتی بهڕێوهبهری گشتی پهروهردهی سهڵاحهدین ڕایگهیاند، بههۆی شكاندنی كهللـهسهری خوێندكارێك و لێدان به ئهڵقهكهی دهستی، لهیهكێك لهگوندهكانی سنوری قهزای دوجهیل مامۆستایهك لهكارهكهی دورخرایهوه. ئهمهجد تهلمس بهڕێوهبهری گشتی پهروهردهی سهڵاحهدین لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، دوای ئهوهی مامۆستایهك بهئهڵقهكهی دهستی له سهری خوێندكارێكیدا بهناوی زیاد حسێن یاسین له پۆلی سێیهمی بنهڕهتی، بڕیارماندا ئهو مامۆستایه دوربخهینهوه و رێگه نهدهین جارێكی دیكه وانه بڵێتهوه. وتیشی،لەماوەی سێ ڕۆژدا ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا دەکەین بۆڕای گشتی. هاوکات پێشتر ڤیدیۆیهك لهتۆڕه كۆمهڵایهتیهكان لەمبارەیەوە بڵاوکرایەوە مامۆستاکە، به ئهڵقهكهی پهنجهی لهسهری خوێندكارهكهیداوه و كونی كردوه، دواتریش بهپهله گواستویانهتهوه بۆ نهخۆشخانه بهمهبهستی وهرگرتنی چارهسهری پێویست. وێنەکە هەستیارە ....
هاوڵاتی پۆلیسی ئیسرائیل پەوەست بەو هێرشە چەکدارییەی لە ئۆرشەلیم-قودس کوژرانی حەوت کەسی لێکەوتبووەوە، ٤٢ فەڵەستینی دهستگیرکرد. دوای ئەوەی رۆژی هەینی، 27ـی کانوونی دووەمی 2023، پۆلیسی ئیسرائیل رایگەیاند، هێرشێکی "تیرۆریستی کراوەتەسەر پەرستگەی جووەکان لە رۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم" و تیایدا حەوت کەس کوژران ، ئەمڕۆ شەممە،گوتەبێژی پۆلیسی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستبەسەرکردنی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە هێرشە چەکدارییەکەی قودسی رۆژهەڵات هەبووە، ئەنجام داوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ٤٢ کەس دەستگیر کراون کە باوەڕدەکرێت تیوەگلاون لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە، هاوکات بڵاوكردنهوهی زانیاریی لهبارهی پڕۆسەی لێکۆڵینەوەکان قەدەغە کراوە. هەروەها ناسنامەی ئەنجامدەری هێرشەکەش ئاشکرا کراوە کە ، ناوی خهیری عهلقهم تەمەن ٢١ ساڵبووە و دانیشتووی گەڕەکی تور بووە. جێگەیباسە ئەو گەڕەکەی کە هێرشەکەی تێدا کرا، ناوی نیڤی یاکۆڤە و لە ساڵی 1967 دوای شەڕی شەش رۆژەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین، خراوەتە سەر خاکی ئیسرائیل.
کەسایەتی و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداریی دەدەن لە دۆخی وڵاتەکە و سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییەکان. محەمەدڕەزا باهونەر، ئەندامی ئەنجومەنی دیاریکردنی بەرژەوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند؛ گەندەڵی و ناکارامەیی و گوێ نەگرتن بۆ خەڵک، راستییەکانی ناو سیستمی دەسەڵاتن و هەر ئەوانەش هۆکارێک دەبن بۆ سەرهەڵدانەوەی ناڕەزایەتییەکان. باهونەر وتویەتی: پێچەوانەی بۆچونی بەرپرسان ناڕەزایەتییەکان کۆتاییان نەهاتوە و هاوشێوەی ئاگری بن خۆڵەمێشە بۆیە بیانویەک بەسە بۆ سەرهەڵدانەوەی ئەو ناڕەزایەتییانە. لە لایەکی دیکەوە سەیدحەسەن خومەینی، نەوەی روحەڵڵا خومەینی دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی لە ئێران رایگەیاند؛ دۆخی وڵاتەکە باش نییە و نابێت بە هەر نرخێک دەسەڵات بپارێزرێت و پشتیوانیی لێبکرێت. خومەینی وتویەتی: هۆکاری سەرەکیی ئەو دۆخەی ئیستای وڵاتەکە دەسەڵاتدارانن کە راوێژ و قسە لەوان وەرناگرن و کاریگەرییان لەسەر دەسەڵاتداران نەماوە. ئەو وتوشیەتی پێشتر کۆماری ئیسلامی بە پشتیوانیی چینی هەژار و ناوەڕاست سەرکەوتنی بەدەست هێناوە بەڵام لە ئێستادا بەهۆی هەڵسوکەوتی خراپی دەسەڵاتداران چینی هەژار پشتیوانیی لە کۆماری ئیسلامی ناکەن. خومەینی لە کۆتایی لێدوانەکەیدا جەختی لەوە کردوەتەوە؛ دەسەڵاتی ئێستای کۆماری ئیسلامی کێشە و کەموکوڕیی زۆرە و نابێت خەڵک بێهیوا بکرێت.
هاوڵاتی لەچاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەنووسیدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت یاسای نەوت و غاز پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم رێکدەخاتەوەو دەربارەی ناردنی پارەش بۆ هەرێم ئاماژە بەوەدەکات یاسای بودجە ئەو بابەتە چارەسەر دەکات. محەممەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فرانس ٢٤ رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ فەرەنسا دەبێتە گواستنەوەیەکی جۆری لە پەیوەندییەکانی ھەردوو وڵات و لە رێگەی ئیمزاکردنی رێککەوتنی ھاوبەشی ستراتیژی کە ٥٠ بوار لەخۆدەگرێت، مۆرکێکی ستراتیژی وەرگرتووە. سەبارەت بە ناکۆکییەکانی ھەرێم و بەغداد سوودانی ئاماژەی بەوەکرد، یاسای بودجە بەشێکی زۆری کێشەکانی ناردنی پارە بە پێی دەستور چارەسەر دەکات و دواتریش کار بۆ پەسەندکردنی یاسای نەوت و غاز دەکەن کە پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ حکومەتی ھەرێم و پارێزگا بەرھەمھێنەرەکانی نەوت رێکدەخات. دەربارەی مانەوەی سوپای وڵاتانی دیکە لەعێراق سوودانی وتی، عێراق پێویستی بە ھێزی شەڕکەری بیانی نیە، بەڵکو پێویستی بەھەماھەنگی لەگەڵ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ھەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری. سودانی دوپاتیشیکردەوە، لەسەرەتای دەستبەکاربوونیەوە ھەوڵی نزیکبوونەوەی لەگەڵ ئێران و سعودیە داوەو بەمنزیکانەش گەڕەکێکی تری دانوستانەکانی ھەردوو وڵات لە بەغداد رێکدەخەن، رونیشیکردەوە، دەستدرێژیکردنە سەر خاکی عێراق کارێکی رەتکراوەو ئیدانەکراوەو دیالۆگ باشترین رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ تورکیاو ئێران.
نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداریی دەدات لە بەرزبونەوەی برسێتی و هەژاریی لە سوریا و رۆژئاوای کوردستان و رایدەگەیەنێت مەترسیی کۆچی بەلێشاو هەیە. بەرنامەی جیهانیی خۆراک-ی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان هۆشداریی داوە کە نرخی خۆراک لە سوریا 12 هێندە بەرز بوەتەوە و هاوکات رێژەی برسێتی گەیشتوەتە ئاستێکی مەترسیدار. دەیڤد بێزلی، بەڕێوبەری جێبەجێکاری بەرنامەی جیهانیی خۆراک رایگەیاندوە؛ ئەگەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هاوکاریی خەڵکی سوریا نەکات بۆ دەبازبون لە برسێتی ئەوا شەپۆلێکی دیکە لە کۆچی بەکۆمەڵ دەست پێدەکاتەوە. بە پێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتوەکان 90٪ لە 18 ملیۆن کەس لە دانیشتوانی سوریا هەژران و لەو ژمارەیەش برسێیتی هەڕەشە لە سێ ملیۆن کەس دەکات. لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی هەواڵی رۆژئاوای کوردستان بڵاویان کردوەتەوە نرخی دەرمان بەشێویەکی بەرچاو زیادی کردوە و ئەوەش کێشەی بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچەیە دروست کردوە. پێشتێر وەزارەتی تەندروستی سوریا نرخی دەرمانی بە رێژەی 20٪ بەرز کردەوە و لە ئێستاشدا نرخی زۆبەی دەرمانەکان لە رۆژئاوای کوردستان بەڕێژەی 40٪ بەرز بوەتەوە.
هاوڵاتی بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ھەواڵی بلومبێرگ لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، دوای دابەزینی بەھای نەوتی ھەرێم و شکستی ھەوڵەکانی گروپی کۆمپانیاکانی ترافیگۆرا بۆ ئیمزاکردنی گرێبەستی نوێ لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکە کارکردنی لەگەڵ ھەرێم راگرتووە. هەر بەپێی هەواڵەکە ئەم هەنگاوەی کۆمپانیاکە لە دوای ئەوە دێت، لە پەراوێزی کۆڕبەندی داڤۆس، نوێنەرانی کۆمپانیای ترافیگۆرا بەنیازبوون کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بکەن و دانوستان لەسەر ئەوە بابەتە بکەن، بەڵام کۆبوونەوەکە لە دوایین ساتەکاندا لەلایەن سەرۆکی حکومەتی ھەرێم بەبێ ھیچ روونکردنەوەیەک ھەڵوەشاوەتەوە. گروپی کۆمپانیاکانی ترافیگۆرا یەکێکە لەو کۆمپانیا گەورانەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٥ چەندین ملیار دۆلاری لەپێناو کرینی نەوتی ھەرێم داوەتە حکومەتی ھەرێم، تا ھەفتەی رابردووش حکومەتی ھەرێم ٢٧٣ ملیۆن دۆلار قەرزاری کۆمپانیاکە بووە، دوای ھەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەکەی داڤۆسیش، ترافیگۆرا ویستوویەتی ھۆشداری بداتە حکومەتی ھەرێم بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارەیە.
سەلاحەدین دەمیرتاش دەسەڵاتی تورکیای بە برایانی داڵتۆن بەناوکرد کە لە فیلم کارتۆنی لوکی لوکدا سێ کارەکتەری تاوانبارن و وتی، " چەتەکانی داڵتۆن شکست دەهێنن." سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە زینداندایە و ماوەی نزیکەی مانگێکە دەستی بە هەڵمەتێکی فراوان لە چوارچێوەی ئامادەکاریەکاندا بۆ هەڵبژاردنەکانی تورکیادا کردووە، توێتێکی لەبارەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا بڵاوکردەوە. دەمیرتاش لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، پێویستە هاوڵاتیانی تورکیا گوێ بە ئەو راپرسیانە نەگرن کە لەلایەن دەسەڵات خۆیەوە ئامادکراون و وتی، دەسەڵات وەک 'چەتەکانی داڵتۆن' شکست دەهێنێت. ' مەبەستی دەمیرتاش ئەو چوار برایەی نێو فیلم کارتۆنی لولی لوکدا کە چوار برای تاوانبارن و هەموو کاتێک بەهۆی تاوانەکانیانەوە لەلایەن لوکی لوکەوە دەستگیر دەکێن' دەمیرتاش دەشڵێت، " ورەتان هەبێت، بە جۆش و خڕۆش و متمانەوە تێکۆشانتان فراوان بکەن. لە کاتێکدا کە ئێوە هەن پێویستی بە ' لوکی لوک' نییە.
