هاوڵاتى هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لان (هه‌ده‌په) له‌ڕێگاى باشاک ده‌میرتاشى هاوسه‌رییه‌وه په‌یامێکى کاریگه‌ر ئاڕاسته‌ى ڕ‌ۆشنبیرانى تورک ده‌کات که هه‌ڵوێستێکى کاراو کاریگه‌ر بنوێنن. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکى پێشووى (هه‌ده‌په) له‌په‌یامه‌که‌یدا ده‌ڵێت:"ده‌بێت گه‌لى تورکیا له‌پێناو دیموکراتییزه‌کردنى وڵات نه‌وه‌ک له‌پێناو پارته‌کان یان هاوپه‌یمانێتییه‌کى سیاسیى شانبه‌شانى یه‌کتر بوه‌ستنه‌وه". هه‌روه‌ها ده‌شڵێت:"هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌رفه‌تێکى مێژووییه بۆ کۆمارى تورکیا". هاوکات، ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌وو که زۆر گرنگه له‌هه‌ر جێگایه‌ک بن ده‌نگتان به‌رزبکه‌نه‌وه‌و داوابکه‌ن هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شداریى له‌پڕۆسه‌ى درووستکردنه‌وه‌ى کۆمارى تورکیا له‌سه‌ده‌ى دووه‌میدا بکه‌ن، "هه‌روه‌ک پێویستییه‌کى کۆمه‌ڵایه‌تیى گه‌وره هه‌یه بۆئه‌وه‌ى ئێوه به‌شداریى ئه‌و پڕۆسه‌یه بکه‌ن‌و ڕێگه له‌و ڕێکاره تێکده‌رانه‌یه بگرن که هۆکارى ئه‌و وێرانبوونه‌وه‌ى ئێستایه، جگه له‌پێویستى به‌رده‌وامیتان له‌سه‌ر داواکارییه دیموکراتییه‌کان". "له‌به‌رئه‌وه پیشاندانى هه‌ڵوێستێکى کاراو کاریگه‌ر له‌مکاته‌دا که هاوڵاتیان ئازار ده‌چێژن به‌رپرسیاڕێتییه‌کى مێژوویى ڕ‌ۆشنبیرانى وه‌ک ئێوه‌یه"، هاوسه‌رۆکى پێشووى هه‌ده‌په وا ده‌ڵێت. ده‌میرتاش پێشنیارى کردووه که "ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کى دیموکراتی" دابڕێژرێت‌و سه‌رۆکى پارته سیاسیی‌و ڕێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى واژۆى له‌سه‌ربکه‌ن‌و ده‌سته‌یه‌کى ڕۆشنبیران دروستبکرێت‌و دواتر کۆنگره‌یه‌ک له‌ژێر ناوى "خه‌ونێکمان هه‌یه" گرێبدرێت. سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکى پێشووى پارتى دیموکراتى گه‌لان(هه‌ده‌په) زیاتر له پێنج ساڵه له‌لایه‌ن پارته‌که‌ى ئه‌ردۆغانه‌وه زیندانى کراوه‌و سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى چه‌ند جارێک دادگاى باڵاى ئوروپا داواى ئازاد کردنى کردووه، به‌ڵام ئه‌ردۆغان و حکومه‌ته‌که‌ى ئاماده نین جێبه‌جێى بکه‌ن.
هاوڵاتى له شه‌ش پارێزگاى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق خۆپیشاندان و ناڕه‌زایى ده‌ربڕین ده‌ستى پێکردووه‌و یه‌کێک له‌داواکارى خۆپیشانده‌ران لابردنى محمد حه‌لبوسی، سه‌رۆکى په‌رله‌مانه که په‌رله‌مانتارێکى شیعه‌ى سڕکردووه. محمد حه‌لبوسى سه‌رۆکى په‌رله‌مانى عێراق، په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى شیعه باسم خه‌شانى سڕکردو په‌رله‌مانتاران هادى سه‌لامى و یاسر حوسه‌ینى ڕایگه‌یانگه‌یاند دژى ئه‌و بڕیاره ناده‌ستوریه‌ى حه‌لبوسى ده‌وه‌ستنه‌وه‌و واژۆ بۆ لابردنى له پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مان کۆده‌که‌نه‌وه. هه‌ریه‌ک له پارێزگاکانى(موسه‌نا، به‌غدا، بابل، ناسریه، سه‌ماوه، دیوانییه) ده‌ستى پێکردووه‌و له‌هه‌رپارێزگایه‌ک داواکارییه‌کى جیاوازیان هه‌یه. داواکارى خۆپیشانده‌رانى به‌م شێوه‌یه‌یه: -له پارێزگاى سه‌ماوه خۆپیشاندانى به‌رفراوان داواى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى حه‌لبوسى ده‌که‌ن. -له پارێزگاى موسه‌نا داواى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ى حکومه‌تى خۆجێى ده‌که‌ن. -له‌پارێزگاى به‌غدا خۆپیشانده‌ران داواى ئاشکراکردنى چاره‌نوسى ڕاگه‌یاندنکار باسم الزعک ده‌که‌ن -له پارێزگاى بابل داواى ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ى پارێزگار‌و حکومه‌تى خۆجێىى و جێبه‌جێکردنى داواکانیان ده‌که‌نه‌وه. -له‌پارێزگاى ناسڕیه داواى لێپێچینه‌وه له بکوژانى خۆپیشانده‌ران ده‌که‌ن. -له‌پارێزگاى دیوانیه خۆپیشانده‌ران دژى بڕیاره‌کانى په‌رله‌مان و دواکه‌وتنى پێکهێنانى حکومه‌ت خۆپیشاندان ده‌که‌ن.
هاوڵاتى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دانبه‌وه‌دا ده‌نێت که ئه‌مریکا گوێ له تورکیا ناگرێت له‌باره‌ى تۆمه‌تبارکردنى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(یه‌په‌گه)وه. ئه‌مڕۆ هه‌ینى، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆمارى تورکیا له‌باره‌ى لێخۆشبونى ئه‌مریکا له سزاکانى سه‌ر سوریا رایگه‌یاند، ئه‌سته‌مه ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌ى ئه‌مریکا قبوڵ بکه‌ن، راشیگه‌یاند:" هه‌مو ئه‌و ئیدارانه‌ى که له‌م چه‌ند قۆناغه‌ى دواییدا له ئه‌مریکا هاتون، پشتیوانیى یه‌په‌گه ده‌که‌ن، ئۆتۆمبێل و که‌ره‌سته و ته‌قه‌مه‌نییان به بارهه‌ڵگره‌وه بۆ ناردوون". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند" هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌مان به هه‌موو ئیداره‌کانى ئه‌مریکا وت(ئیداره‌ى تره‌مپ، ئیداره‌ى جۆیایدن)، به‌ڵام گوێییان نه‌گرت و ئه‌م پڕۆسه‌یه به‌رده‌وام بووه". هاوکات باسى له پڕۆسه‌ى ئه‌ندامبونى فینلاند و سوید له ناتۆ کرد که بۆچونێکى ئه‌رێنییان نییه، ئه‌ردۆغان وتیشى:"وڵاتانى سکاندیناڤیا، وه‌کو میوانخانه‌یه‌ک وان بۆ گروپه چه‌کداره‌کانى په‌که‌که و چه‌ند رێکخراوێکى دیکه‌ش له سوید و هۆڵندا گیرساونه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى وه‌کو په‌رله‌مانتار له په‌رله‌مانه‌کانیاندا چالاکن، بۆیه له‌م خاڵه‌دا ناکرێت روانگه‌یه‌کى ئه‌رێنیمان هه‌بێت".
هاوڵاتى مردنى خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان سه‌رۆکى ئیمارات له ته‌مه‌نى 74 ساڵیدا و به‌هۆى نه‌خۆشیه‌وه راگه‌یه‌ندرا. وه‌زاره‌تى کاروبارى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار، پرسه و ماته‌مینى بۆ ماوه‌ى 40 رۆژ ئیمارات راگه‌یاند و فه‌رمانیکرد، بۆماوه‌ى 40 رۆژ ئاڵایى فه‌رمى وڵات بۆ نیوه بهێندرێته خواره‌وه و له‌ئه‌مڕۆشه‌وه پرسه و ماته‌مینى ده‌ستپێده‌کات و بۆ ماوه‌ى سێ رۆژیش ده‌وامى فه‌رمى له‌دامه‌زراوه ناوخۆى و فیدڕاڵیه‌کان راده‌گیرێـت خه‌لیفه بن زاید ئالنهیان له ساڵى 1948 له‌دایکبووه و له ساڵانى 1969-2004 وه‌ک شازاده‌ى ئه‌بو زه‌بى کارى کردووه، له 3ى تشرینى دووه‌مى 2004ه‌وه پۆستى سه‌رۆکى ده‌وڵه‌تى ئیماراتى وه‌رگرتوه.
هاوڵاتى رۆژنامه‌ى "سه‌باح"ى حکومى عێراقی، له‌نوێترین ڕاپۆرتى له‌باره‌ى پرسى غازى سروشتى هه‌رێم، ئاشکراى کردووه "ئێران و روسیا هه‌رگیز ڕێگه ناده‌ن غازى هه‌رێمى کوردستان بکرێته جێگره‌وه‌ى غازى ئه‌وان". رۆژنامه‌ى سه‌باح، ده‌ڵێت، "به‌ریتانیا له‌پشت پڕۆژه‌ى فرۆشتنى غازى کوردستانه بۆ لێدان له ئابورى ڕوسیا". هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که"پارتى دیموکراتى کوردستان فشاره‌کانى بۆسه‌ر یه‌کێتى نیشتیمانى چڕکردۆته‌وه بۆ په‌ره‌پێدانى وه‌به‌رهێنان له کێڵگه غازییه‌کانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى زۆنى سه‌وز بکات، به‌ڵام یه‌کێتى داواى پارتى ره‌تکردۆته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، ده‌بێ ڕێز له بڕیاره‌کانى دادگاى فیدراڵى بگیرێت و هه‌نارده‌کردنى غازى ناوچه‌کانى ژێرده‌ستى له‌ڕێگاى به‌غداوه بێت". هاوکات، رۆژنامه فه‌رمیه‌که‌ى عێراق ئه‌وه‌شى ئاشکراکردووه، پڕۆژه‌یه‌ک هه‌یه بۆئه‌وه‌ى غازى هه‌رێمى کوردستان له‌ڕێگاى تورکیا یان ئوردنه‌وه ره‌وانه‌ى ئه‌وروپا بکرێت"به‌ریتانیا پاڵپشتتیه‌کى سه‌رسه‌ختى پڕۆژه‌یه‌که، ئامانجیشى به‌کارهێنانیه‌تى وه‌ک دژایه‌تییه‌ک به‌رانبه‌ر به غازى روسیا".
له‌سه‌ر په‌که‌که‌و یه‌په‌ژه؛ به‌رپرسێکى عێراق وه‌ڵامێکى توندى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ده‌داته‌وه
هاوڵاتى له‌کۆنفرانسێکى نوێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به پرسى تیرۆر، نوێنه‌رى 90 وڵات دژى مه‌ولود چاوشئۆغلۆ ده‌وه‌ستنه‌وه و به‌رپرسێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق وه‌ڵامێکى توندى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ده‌داته‌وه له‌باره‌ى په‌که‌که‌و یه‌په‌ژه‌وه. رۆژى 11 و 12ى ئایارى 2022، له وڵاتى مه‌غریب کۆنفرانسێکى نوێوده‌وڵه‌تى تایبه‌ت به پرسى تیرۆر به ئاماده‌بوونى 90 وڵات که نوێنه‌رى عێراق وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و فه‌ریق روکن عبدولکه‌ریم الشمرى و کونسلى عێراق له مه‌غریب ئاماده‌بوون کاتێک مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا قسه‌ى کردوه وتویه‌تى"په‌که‌که‌و یه‌په‌ژه تیرۆریستن له‌گه‌ڵ داعش رێکه‌وتنى ستراتیجیان هه‌یه"، ئاماده‌بوانى کۆنفرانسه‌که دژى وته‌کانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا هه‌ڵوێستیان پیشانداوه وتویانه "راست ناکه‌یت". نوێنه‌رى یه‌کێک له وڵاته ئه‌فریقیه‌کان له‌وه زیاتر ڕۆشتوه و وتویه‌تى" ئێوه خۆتان (تورکیا) په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ داعش هه‌یه". وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا به عێراقییه‌کانى وتوه "ئه‌گه‌ر په‌په‌ژه له شه‌نگال ده‌رنه‌که‌ن، تورکیا په‌لاماریان ده‌دات"، له‌وه‌ڵامدا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق وتویه‌تى "ئێمه بۆ باسکردنى کاروبارى دبلۆماسى ئاماده‌ى ئه‌م کۆنگره‌یه بووین بۆ بابه‌تى سیاسى نه‌هاتووین". هاوکات عه‌بدولکه‌ریم شه‌مه‌رى کونسلى عێراق له مه‌غریب به توندى روبه‌ڕووى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا وه‌ستاوه‌ته‌وه وتویه‌تى" که‌س ناتوانێت په‌لامارى عێراق بدات"، دواى قسه‌کانى کونسوڵى عێراق له مه‌غریب وه‌زیرى ده‌ره‌وه تورکیا دانیشتنه‌که به‌جێده‌هێڵێت و ده‌چێته ده‌ره‌وه". هاوکات له کاتى پشوو و نانخواردندا نوێنه‌رانى وڵاته‌کان هه‌مویان ئه‌وه‌یان دووپاتکردووه‌ته‌وه که "قسه‌کانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا ڕاست نین". ئه‌مه له‌کاتێکدایه که سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان له 17ى مانگى رابردوو ئۆپه‌راسیۆنێکى دژ به پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که) ئه‌نجامداوه له‌ناو خاکى هه‌رێمى کوردستان و تا ئێستا به‌رده‌وامن. هه‌روه‌ها هێزه‌کانى پاراستنى شه‌نگال (یه‌په‌ژه) خه‌ڵکى ئێزیدین و دانیشتووى شه‌نگالن و پارێزگارى له ناوچه‌کانیان ده‌که‌ن شان به‌شانى هێزه عێراقییه‌کانى دیکه.
هاوڵاتى به‌رپرسێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا رایگه‌یاند، ئه‌و سزایانه‌ى حکومه‌تى وڵاته‌که‌یان دژى حکومه‌تى سوریا ده‌ریکردون، سزاکه وه‌به‌رهێنان و کارکردنى ئه‌و کۆمپانیانه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى خۆسه‌رى باکور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا ناگرێته‌وه. ڤیکتۆریا نولاند، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا به‌شدارى کۆبونه‌وه‌ى وزارى وڵاتانى ئه‌ندام له هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشى کرد که له مه‌غریب که دوێنێ چوارشه‌ممه به‌ڕێوه‌چو و باسى له‌وه‌کرد، واشنتن بڕیاریداوه مۆڵه‌ت بدات به‌سه‌رجه‌م ئه‌و کۆمپانیا بیانیانه‌ى که ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى خۆسه‌رى باکور و رۆژهه‌ڵاتى سوریا کاربکه‌ن، به‌جۆرێک له سزاکانى ئه‌مریکا ئازاد ده‌کرێن. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ى خستۆته‌روو که ئه‌مریکا له‌چه‌ند رۆژى داهاتوودا بڕیاره‌که بڵاوده‌کاته‌وه و ئامانجى بڕیاره‌که‌ش گه‌شه‌پێدانى که‌رتى ئابورى ئه‌و ناوچانه‌یه که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى ڕ‌ژێمى سوریادا نین و پێشتر به‌هۆى شه‌ڕى داعش روبه‌ڕوى زیان بونه‌ته‌وه. هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده) به سه‌ره‌کیترین هاوپه‌یمانى سه‌ربازى ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له سوریا داده‌نرێن.
هاوڵاتی دادگای فیدراڵی لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی بەسرە كە شكاتی كردبوو لەسەر ناردنی 200 ملیار دینار مانگانە بۆ هەرێم، ئەو دادگایە بڕیاریدا كە ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم یاساییە. پەرلەمانتارێكی عەرەب كە لەسەر پشكی پارێزگای بەسرەیە داوای لەسەر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق تۆماركرد و داوای كرد دادگای فیدراڵی ئەو پرسە یەكلایبكاتەوە. ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیاری دەركرد كە ناردنی ئەو بڕە پارەیە یاساییەو سكاڵای ئەو پەرلەمانتارەی رەتكردەوە. ئەوە لە كاتێكدایە كە هەر ئەو دادگایە رۆژی 15 ی شوباتی ئەمساڵ بڕیاری دەركرد كە یاسای نەوت و غازی هەرێم یاسایی نییەو دەبێت پرۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم رادەستی بەغدا بكرێت.
هاوڵاتی هاوسەرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گەلان رایگەیاند:" ئەگەری داخستنی هەدەپە لە ئارادایە و داوای لە لایەنە سیاسییەكانی توركیا كرد خۆیان بۆ گۆڕانكاریی گەورە ئامادە بكەن". سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوتری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە زیندانەوە دەقی وتارێكی بۆ پێگەی (تی 24)ی توركیا رەوانەكردووە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەگەری داخستنی هەدەپە لە توركیا لە ئارادایە و رەنگە هەزار كەس لە بواری سیاسی دور بخرێنەوە و هەزاران كەسیش دەستگیر بكرێن. هەروەها دەمیرتاش رایگەیاندوە:"بەرپرسیارێتیی ئەو هەنگاوانە و چارەسەرنەكردنی پرسی كورد دەكەوێتە ئەستۆی ئەردۆغان و پارتی داد وگەشەپێدان و پارتی نەتەوەپەرستی توركیا". هاوکات، جەختی لەوەشكردوەتەوە، تەنها رێگەی بەرەنگاربونەوەی ئەو هەنگاوانە هە‌ڵبژاردنەكان و گۆڕینی دەسەڵاتە لە توركیا، داواشی لە لایەنە سیاسیەكان كردوە خۆیان بۆ هەڵبژاردن و گۆرانكاری ئامادە بكەن. لە بەشێكی دیكەی وتارەكەیدا دەمیرتاش ئەوەی روونکردووەتەوە كە پرسی كورد تەنها بە ئاشتیی چارەسەر دەبێت. هەریەکە لە پارتەکەی ئەردۆغان و دەولەت باغچەلی لەهەولی ئەوەدان لەریگەی دادگاوە پارتی دیموکراتی گەلان دابخەن و چەندین دۆسییەیان بۆ تۆمەتبارکردنی ئەو پارتە ئامادە کردووە، بەڵام هاوسەرۆکانی هەدەپە جەخت لەوە دەکەنەوە کە بەداخستنی پارتەکەیان دیموکراسی لە تورکیادا دەنیژرێت
هاوڵاتى رێکخراوى ئۆپیک رایگه‌یاند که له مانگى حوزیرانى داهاتووه‌وه پشکى عێراق له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاو بۆ بازاڕه‌کانى جیهان زیاد ده‌کات و ده‌گاته چوار ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه. ڕێکخراوى ئۆپیک ڕایگه‌یاند:"له مانگى حوزه‌یرانى داهاتووه‌وه، پشکى عێراق له به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى خاو زیاد ده‌کات، دواى ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئۆپیک ڕێککه‌وتووه ڕۆژانه 432 هه‌زار به‌رمیلى زیاده به‌رهه‌م بهێنێت". هه‌روه‌ها ڕێکخراوه‌که له خشته‌ى مانگانه‌ى سه‌باره‌ت به بڕى به‌رهه‌مى ئه‌ندامه‌کانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، له مانگى حوزه‌یرانى داهاتوه‌وه ڕۆژانه عێراق بڕى به‌رهه‌مى به چوار ملیۆن و 509 هه‌زار به‌رمیل دیاریکراوه. هه‌روه‌ها بۆ مانگى ئایار بڕه‌که‌ى به چوار ملیۆن و 461 هه‌زار به‌رمیل دیاریکراوه، دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژانه بڕى 95 هه‌زار به‌رمیلى بۆ زیادبووه به‌راورد به مانگى ڕابردوو. له‌ئێستادا به‌رمیلێک نه‌وتى برێنت به 133 دۆلار‌و 22 سه‌نت مامه‌ڵه‌ى پێوه ده‌کرێت و زیادبوونى هه‌نارده‌ى نه‌وتى خاوى عێراق داهاتى زیاتر ده‌کات. عێراق له‌دواى وڵاتى سعودیه‌وه به دووه‌م وڵاتى هه‌نارده‌کارى نه‌وتى خاو داده‌نرێت، به‌پێى وته‌ى راوێژکارێکى ئابوورى مسته‌فا کازمى که له‌دوو رۆژى رابردوودا رایگه‌یاند داهاتى عێراق له‌مساڵدا ده‌گاته 150 ملیار دۆلار به داهاتى نانه‌وتییه‌وه.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند، تائێستا هه‌شت حاڵه‌تى مردن و 40 توشبوى تاى خوێنبه‌ربون له‌سه‌رانسه‌رى وڵات‌دا تۆمارکراون. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى ئایارى 2022، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئه‌وه‌ى ئاشکرا کردووه که له‌م کاته‌دا 40 توشبوى تاى خوێنبه‌ربون له عێراق تۆمارکراون که زیاتر له نیوه‌یان له پارێزگاى زیقار بون. هه‌روه‌ها هه‌شت حاڵه‌تى گیان له‌ده‌ستدان به‌هۆى ئه‌و نه‌خۆشییه تۆمارکراون که پێنج حاڵه‌تیان له زیقار بون. هاوکات ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو که وه‌زاره‌ته‌که‌یان چاودێرى هه‌مو حاڵه‌تێکى توشبون و گومانلێکراوانى نه‌خۆشییه‌که ده‌کات، له‌م کاته‌شدا وه‌زاره‌ته‌که‌یان تاقیگه‌ى پزیشکى تایبه‌ت به دیاریکردنى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى هه‌یه، "ئه‌گه‌ر نه‌خۆشییه‌که‌ش له سه‌ره‌تادا دیاری‌بکرێت چاره‌سه‌ره‌که‌ى ئاسانتر ده‌بێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر خوێن له‌ژێر پێستیدا بڵاوبوبێته‌وه به‌هۆى دره‌نگ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ری، ئه‌گه‌رى مردنى زیاتره". نیشانه‌کانى تاى خوێنبه‌ربون بریتین له دڵ تێکهه‌ڵاتن و رشانه‌وه، له‌گه‌ڵ ئازارى جومگه‌کان، سکچون، تا، هیلاکى و لاوازی، هه‌روه‌ها چه‌ند نیشانه‌یه‌کى نه‌خۆشییه‌که ده‌ریده‌خات که مه‌ترسى له‌سه‌ر ژیانى توشبوه‌که هه‌یه، له‌وانه خوێنبه‌ربونى ژێر پێست، دروستبونى کێشه له ده‌ماغ، بێهۆشبون، له‌کارکه‌وتنى گورچیله، دروستبونى کێشه‌ى هه‌ناسه‌دان و له‌کارکه‌وتنى جگه‌ر. هێشتا حاڵه‌ته‌کانى کۆرۆنا له‌عێراق و هه‌رێمى کوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئاستى سفر، نه‌خۆشى خوێنبه‌ربوون رووى له عێراق کردووه‌و یه‌کێک له‌وانه‌ى گیانیان له‌ده‌ستداوه له پارێزگاى که‌رکوک بووه‌و ته‌مه‌نى 47 ساڵ بووه‌و پیشه‌ى قه‌ساب بووه.
هاوڵاتى به‌هۆى رووداوێکى هاتوچۆوه جێگرى هادى عامرى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح و سه‌رۆکى رێکخراوى به‌در گیانى له‌ده‌ستدا. میدیاکانى عێراق بڵاویانکرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 6ى ئایارى 2022 به‌هۆى رووداوێکى هاتوچۆوه له پارێزگاى میسان، ئه‌بو مریه‌م ئه‌نسارى جێگرى هادى عامرى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح گیانى له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که رووداوه‌که له جۆرى وه‌رگه‌ڕان بووه و له سه‌ره‌تادا بریندار بووه، به‌ڵام به‌هۆى سه‌ختى برینه‌که‌ى گیانى له‌ده‌ستداوه. لاى خۆیه‌وه، هادى عامرى نووسیویه‌تی بۆ کۆچى دوایى ئه‌بو ئه‌نسارى نوسویه‌تى: "ئه‌مڕۆ جێگرى سکرتێرى گشتى رێکخراوى به‌در حاج عه‌بدولکه‌ریم ئه‌لئه‌نسارى له‌ڕووداوێکى ناخۆشى هاتوچۆدا له کاتى به‌جێگه‌یاندنى ئه‌رکه‌که‌یدا گیانى له‌ده‌ستدا و له رۆژى کۆچى دوایى ئه‌ودا پێویسته هه‌موومان وه‌ک رۆژانى جیهادى دژ به سته‌مکار و گه‌نده‌ڵى و سه‌ختى کارى سیاسى له حکومه‌ت و په‌رله‌مان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر یادبکه‌ینه‌وه."
هاوڵاتى ڕاوێژکارێکى دارایى مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان زیاد بکرێت، داهاتى عێراق بۆ ئه‌مساڵ 150 ملیار دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت. ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5ى ئایارى 2022مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له لێدوانێکى رۆژنامه‌وانیـدا رایگه‌یاند که خوێندنه‌وه و پێشبینى سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌یه که عێراق له‌مساڵدا داهاتى گشتى به‌راورد به ساڵانى رابردوو به‌شێوه‌یه‌کى به‌رچاو تێپه‌ڕێنێت، ئه‌ویش به‌ڕه‌چاوکردنى داهاتى نه‌وت و نانه‌وتى فیدڕاڵی. هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:" سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌گه‌رى هه‌یه ڕێژه‌ى هه‌نارده‌کردنى نه‌وتى خاوى ڕۆژانه‌ى عێراق به سێ ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل بخه‌مڵێنێت، تێکڕاى نرخى ساڵانه‌ش بۆ هه‌ر به‌رمیلێک 104 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێک دیاریده‌کرێت، کۆى گشتى داهاته‌که‌شى 8-10 ملیار دۆلاردا ده‌بێت. هاوکات له‌باره‌ى کۆى داهاته‌وه ده‌ڵێت:"ئه‌گه‌ر داهاتى نه‌وتى هه‌رێمى کوردستان زیاد بکرێت، ئه‌وا کۆى داهاتى فیدڕاڵى ده‌توانێت به ئاسانى تا کۆتایى ئه‌مساڵ 150 ملیار دۆلار تێپه‌رێنێت. پێشتر سندوقى دراوى نێوده‌وڵه‌تى پێشبینیکرد، عێراق له ساڵى 2022 و دواى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت داهاته گشتیه‌کانى خۆى تێپه‌ڕێنێت بگاته 149 ملیار دۆلار.
هاوڵاتى ره‌وتى سه‌در پرۆژه یاساى به‌تاوان هه‌ژمارکردنى ئاسایکردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌باته په‌رله‌مانه‌وه‌و گورزى خۆى ده‌وه‌شێنێت و ده‌یه‌وێت له‌م رێگه‌یه‌وه شیعه‌کان کۆبکاته‌وه بۆ ئاماده‌بوون له په‌رله‌ماندا. ڕه‌سوڵ عه‌بدولجه‌بار حلفى ئه‌ندامى ره‌وتى سه‌در له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند:"له‌دواى پشوه‌کانى جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه، په‌رله‌مان کاروبارى لیژنه‌کان و ئه‌ندامه‌کان ته‌واو ده‌کات و ئه‌م دۆسیه‌یه‌ش به مه‌به‌ستى جێبه‌جێکردنى یاسادانان کۆتایى پێدێت". هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند:"گرنگترین پڕۆژه‌یاسا که ڕه‌وتى سه‌در پاڵپشتى ده‌کات پرۆژه‌یاساى به‌تاوان هه‌ژمارکردنى ئاساییکردنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ قه‌واره‌ى ئیسرائیل و له‌و ڕوه‌شه‌وه ده‌ست به‌هه‌نگاوه‌کان ده‌که‌ین". هاوکات ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که له یه‌که‌م دانیشتنى دواى پشووى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زاندا پرۆژه‌یاساکه ده‌خرێته‌به‌رده‌ست و دواى خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م، ده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت و په‌سه‌ند ده‌کرێت. ئه‌مه له‌کاتێکدایه که چه‌ند وڵاتێکى عه‌ره‌بى رێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌نجام داوه له‌بوارى ئابوورى و بازرگانى و په‌یوه‌ندییه‌کانیان ئاسایی کردووه‌ته‌وه.
هاوڵاتى موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌به‌گه) زانیارى نه‌بیستراو له‌باره‌ى شکستى سوپاى تورکیا ده‌خاته‌روو ده‌شڵێت:" هه‌موو گه‌ریلایه‌ک وه‌ک شێر له دژى دوژمن ده‌جه‌نگن". موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌به‌گه) له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ رادیۆى ده‌نگى وڵات زانیارى نه‌بیستراو له‌باره‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ى سوپاکه‌ى ئه‌ردۆغان ئاشکرا ده‌کات و ئه‌وه دووپاتده‌کاته‌وه که‌دوژمن تا ئێستا نه‌یتوانیووه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بکه‌وێته ناو گۆڕه‌پانه‌کان، به‌پێى ئه‌و ژماره‌یه‌ى که هه‌ڤاڵانمان ئاشکرایان کردوه و به‌و ئه‌ندازه‌ى که ئێمه چاودێریمان کردوه، نزیکه‌ى ٣٠٠ کوژراویانداوه. ئاشکرایه که ئه‌ردۆغان و باخچه‌لى مردنى به‌سه‌دان و به‌هه‌زاران سه‌ربازیان له‌پێش چاویان داناوه". هاوکات ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که ده‌یانه‌وێت سه‌ربازانیان دابه‌زێنن، به‌ڵام ناتوانن و هه‌لیکۆپته‌ره‌کانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. پاش کاتژمێرێک، دوو کاتژمێر هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رباز دابه‌زێنن، گه‌ریلا ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و ناتوانن سه‌رباز دانێن. "ئه‌و سه‌ربازانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنکه‌کانى خۆشیان له‌و نێوه‌دا ده‌مێننه‌وه. واتا به‌سه‌ربازه‌کان ده‌ڵێن، یا مردن یا ئه‌وه‌تا خۆتان به‌جێ بکه‌ن. گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نییه." قه‌ره‌یلان شه‌ڕى زاپ و ئاڤاشینى به شه‌ڕێکى نه‌ته‌وه‌یى وه‌سفکرد، که ئاینده‌ى گه‌لى ناوچه‌که دیارى ده‌کات. قه‌ره‌یلان وتیشی: "دوژمن ئێستا به بنبه‌ست گه‌یشتووه، بۆیه هه‌ر چییه‌کى له ده‌ست بێت ئه‌نجامى ده‌دات". قه‌ره‌یلان ڕایگه‌یاند، گه‌ریلاکان له زاپ و ئاڤاشین ماوه‌ى 15 ڕۆژه به‌رخۆدانێکى شایسته و هێژایان ئه‌نجام داوه و وتی: "هیچ دۆزێک له دۆزى ئازادیى گه‌لى کورد دۆزێکى مافدارتر نییه. هه‌ر گه‌ریلایه‌ک وه‌ک شێرێک به‌رامبه‌ر به دوژمن ده‌وه‌ستێته‌وه. ئێمه بڕوامان به عه‌قڵ و ڕێگا و ڕێبازه‌کانى خۆمان هه‌یه. ئێمه به ڕوانگه‌ى شه‌ڕى گه‌لى شۆڕشگێڕى بڕوامان هه‌یه و پێى پشت قایمین. به‌و بڕوا و بڕیاره‌وه له دژى دوژمن ده‌جه‌نگین. دوژمنیش ده‌یه‌وێت به رێگا و شێوازى نائه‌خلاقانه ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت، بۆیه سه‌رکه‌وتن بۆ دوژمن نابێت، به‌ڵکو بۆ ئێمه ده‌بێت، سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌ریلاکانى ئازادیى کوردستان ده‌بێت" قه‌ره‌یلان ئه‌وه‌شى خسته‌روو که ده‌سه‌ڵاتى ئاکه‌په - مه‌هه‌په ده‌سه‌ڵاتێکى ئاسایى نییه. ئه‌م حکومه‌ته بۆ تێکشکاندنى تێکۆشانى ئازادیى کوردستان و له‌ناوبردنى ده‌ستکه‌وته‌کانى گه‌لى کورد دامه‌زراوه. " ساڵى رابردوو ویستى به هێرشکردنه سه‌ر گاره سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، به‌ڵام به به‌رخۆدانى گه‌ریلا شکستیان هێنا، ئێستا به هێرشکردنه سه‌ر هه‌رێمه‌کانى پاراستنى مه‌دیا ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئامانجه به‌ده‌ست بهێنن، که ساڵى ڕابردوو نه‌یانتوانى به ده‌ستى بهێنن. ئه‌وان ته‌نها ئه‌مساڵیان به ده‌سته‌وه ماوه، ئه‌مه کۆتا ساڵه بۆ ئه‌م حکومه‌ته. ئه‌گه‌ر له‌و هێرشانه‌ى دژ به ئێمه سه‌ربکه‌ون، ئه‌وا له دژى گه‌لى کورد سه‌رده‌که‌ون، ده‌سه‌ڵاتى خۆیان هه‌میشه‌یى ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شکستیان هێنا ئه‌وه له‌ناو ده‌چن. بۆیه ئه‌م دۆخه بۆ ئه‌وان دۆخى مان و نه‌مانه". موراد قه‌ره‌یلان ده‌شڵێت:" ئه‌مه شه‌ڕى مان و نه‌مانه، شه‌ڕى زاپ شه‌ڕێکى نه‌ته‌وه‌ییه له ئاڤاشین، ئه‌و شه‌ڕه‌یه، که ئاینده‌ى گه‌له‌که‌مان و گه‌لى ناوچه‌که دیارى ده‌کات. ئه‌گه‌ر دوژمن له دژى ئێمه سه‌ربکه‌وێت سیاسه‌تى فاشیزم و جینۆساید له کوردستان زاڵ ده‌بێت و پرۆسه‌یه‌کى تاریک باڵ به‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا ده‌کێشێت". قه‌ره‌یلان پێیوابوو که" له‌هه‌مووشى گرنگتر ئه‌وه‌یه که هێڵى خیانه‌تى له‌نێو کوردان باشتر ئاکتیڤ کردووه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت له‌لاى باشووره‌وه په‌لامارى گه‌ریلا بدات له‌گه‌ڵ په‌ده‌که هه‌ندێ چاوپێکه‌وتنیان ئه‌نجامداوه و هه‌ندێ به‌ڵێنى ژێربه‌ژێریان به په‌ده‌که داوه، په‌ده‌که‌ش بۆ دۆژمن ئاماده‌کارى کرد. پیلانى دۆژمن ئه‌وه بوو که گه‌ریلا له‌زاپ گه‌مارو بدات و به‌مشێوه‌یه‌ش سه‌ربکه‌وێت". فه‌رمانده‌ى بڕیارگه‌ى ناوه‌ندى پاراستنى گه‌ل(نه‌به‌گه) ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو که هێڵى خیانه‌تى کورد به‌ته‌نیا له‌باشور نا، به‌ڵکو ویستیان له‌باکوریش ئه‌م هێڵه چالاک بکه‌ن و به‌شدارى ئۆپه‌راسیۆنیان پێ بکه‌ن. "جاشه‌کانیان له‌کوردستان کۆکرده‌وه و هه‌موویان به‌شدارى ئۆپه‌راسیۆن ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌تانه‌ى پاش ماوه‌ى داعش به‌تایبه‌تى ئه‌و چه‌تانه‌ى به‌ره‌چه‌ڵه‌ک تۆرکمانن به‌شدارى پێ ده‌که‌ن. به‌رێگه‌ى ته‌کنه‌لۆجیاى هه‌ره پێشکه‌وتوو، به‌هاوکارى کوردى نۆکه‌ر، به‌تایبه‌تیش به‌به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیایى ده‌یانه‌وێت ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن". موراد قه‌ره‌یلان باس له‌ورده‌کارى ئۆپه‌راسیۆنى"جنگى قوفڵ" و هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد که هێرشى دۆژمن له ١٧ى نیساندا ده‌ستى پێ کردوه، به‌ڵام له‌بنه‌مادا هێرش له ١٤ى نیسانه‌وه ده‌ستى پێ کردوه." له ١٤ى نیساندا به‌رێگه‌ى فرۆکه، ئۆبۆس و هاوه‌ن ده‌ستیان به‌هێرش کرد. پاشانیش سه‌رله‌ئێواره‌ى ١٧ى نیسان له‌کاتژمێر ٨:٣٠ ویستیان به‌رێگه‌ى هه‌لیکۆپته‌ر سه‌ربازه‌کانیان له‌زاپ و زۆر شوێنى تر دابه‌زێنن. ویستیان له ٩ بۆ ١٠ شوێن له‌یه‌ک کاتدا سه‌ربازانیان دابه‌زێنن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ر له‌گه‌ریلا بشێوێنن. به‌م تاکتیکه و به‌م ره‌وشه ویستیان هه‌رێمه‌که داگیر بکه‌ن.". هه‌روه‌ها وتیشى:" واتا پلانیان کرد له‌ماوه‌ى رۆژێکدا له‌و هه‌رێمانه به‌جێ ببن. به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر به‌وان گه‌ریلاى فیدایى کوردستان راوه‌ستابوون. له‌زاپ و ئاڤاشین گه‌ریلا به‌فیداکارى و به‌ئاگایى له‌دۆژمن هاتنه ده‌ست و ئه‌م ده‌ستوه‌شاندنه‌ى گه‌ریلاش جێگاى پێزانینه. هه‌ڤاڵان قاره‌مانیه‌تیه‌کى مه‌زنیان نواند. هه‌ڤاڵان له‌و ٥-٦ رۆژه‌دا له‌هه‌ر هه‌رێمێک که دۆژمن ویستى سه‌رباز دابه‌زێنن له‌دۆژمنیان خست، پێش به‌دۆژمنیان گرت و سینه به‌سینه له‌گه‌ڵ دۆژمندا شه‌ڕیان کرد. ئه‌گه‌ر هه‌ڤاڵان له‌کات و شوێنى خوی‌دا ده‌ستێوه‌ردانیان نه‌کردبا ئه‌وا دۆژمن ده‌یتوانى خوى بگه‌ێنیته هه‌ندێ شوێنى ستراتیژى و سه‌رکه‌وتنى به‌ده‌ست بهێنایه. به‌ڵام هۆشیارى هه‌ڤاڵان و وڵامدانه‌وه‌ى فیدایانه و قاره‌مانانه و زیره‌کى رێگه له‌پلانى دۆژمنان گرت و پلانه‌که‌یان پۆچه‌ڵ کردنه‌وه". قه‌ره‌یلان ده‌شڵێت:"دوژمن نه‌یتوانى سه‌ربازانى خۆى له‌زۆر شوێندا دابه‌زێنێت. راسته له‌هه‌ندێ شوێندا سه‌ربازیان دابه‌زاند، به‌ڵام ئه‌وه‌ش دواى پێنج، شه‌ش رۆژ له‌هێرش و پێکدادانى قورس پێکهاتووه و ئێستاکه‌ش له‌وێدا چه‌قیووه. وه‌کو نموونه، ئه‌و سه‌ربازانه‌ى له‌کۆره‌ژارۆ دابه‌زیووه‌ن، ئێستا زۆر ته‌نگاوبوونه و زۆر زه‌حمه‌تى ده‌کێشن. دوژمن ویستى له‌پێده‌شتى شێڵادزێه‌وه سه‌ربازانى له‌وێدا رزگار بکات. کۆژراوێکى زۆریانداوه. شه‌ڕێکى مه‌زن به‌رێوه ده‌چێت. دۆژمن به‌فرۆکه، هه‌لیکۆپته‌ر و ئۆبۆس و به‌به‌کارهێنانى هه‌موو چه‌کێک له‌ئاسمان و زه‌وییه‌وه هێرشى کرد. له‌لاى باکوریشه‌وه به‌رێگه‌ى زه‌مینى هێرشیان کرد. به‌مشێوه‌یه ویستیان هه‌ڤاڵان چاوترسن بکه‌ن و له‌و قه‌ره‌باڵغیه‌دا ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنن. به‌ڵام هه‌ڤاڵانمان به‌قاره‌مانیه‌تى و ئێراده‌یه‌کى مه‌زنه‌وه به‌زیره‌کى وه‌ڵامى هێرشه‌کانیان دایه‌وه و دۆژمنیان تێکۆپێکدا". هاوکات ئه‌وه‌شى باسکرد که له‌م شه‌ڕه‌دا که نزیکه‌ى پانزده رۆژه به‌رده‌وامه، گه‌ریلاکانى ئازادى کوردستان سه‌رکه‌وتنى مه‌زنیان قازانج کردوه." به‌م بۆنه‌وه و له‌رێگه‌ى ئێوه‌وه، ئه‌و هه‌ڤاڵه فیدایانه له‌زاپ و ئاڤاشین به‌دڵ و گیان سڵاو ده‌که‌م. به‌بۆنه‌ى ئه‌و به‌رخۆدانیه‌ى ده‌ینوێنن، پیرۆزبایى له‌هه‌مووتان ده‌که‌م. گه‌له‌که‌شمان ده‌بێت پیرۆزبایى له‌و قاره‌مانانه بکه‌ن. چونکه رێگه‌یان له‌پێش مه‌ترسى گه‌وره گرتووه و رێگه‌یان به‌دۆژمن نه‌داوه، ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنن". فه‌رمانده‌که‌ى نه‌به‌گه ئه‌وه‌شى دووپاتکرده‌وه که ئه‌ردۆغان و باغچه‌لى کوژراوێکى زۆریانداوه. "به‌پێى ئه‌و ژماره‌یه‌ى که هه‌ڤاڵانمان ئاشکرایان کردوه و به‌و ئه‌ندازه‌ى که ئێمه چاودێریمان کردوه، نزیکه‌ى ٣٠٠ کوژراویانداوه. ئاشکرایه که ئه‌ردۆغان و باخچه‌لى مردنى به‌سه‌دان و به‌هه‌زاران سه‌ربازیان له‌پێش چاویان داناوه. وه‌کو نموونه، ده‌یانه‌وێت سه‌ربازانیان دابه‌زێنن، به‌ڵام ناتوانن و هه‌لیکۆپته‌ره‌کانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه. پاش کاتژمێرێک، دوو کاتژمێر هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رباز دابه‌زێنن، هه‌ڤاڵان ده‌ستیان لێده‌که‌نه‌وه و ناتوانن سه‌رباز دانن. ئه‌و سه‌ربازانه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ بنکه‌کانى خۆشیان له‌و نێوه‌دا ده‌مێننه‌وه. واتا به‌سه‌ربازه‌کان ده‌ڵێن، یا مردن یا ئه‌وه‌تا خۆتان به‌جێ بکه‌ن. گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ نییه".