هاوڵاتى ئه‌حمه‌د ئه‌بو غیت ئه‌میندارى گشتى کۆمکارى عه‌ره‌بى به سه‌ردانێکى فه‌رمى گه‌یشته هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستان و له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمه‌وه پێشوازى لێ‌کرا. هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌میندارى گشتى کۆمکارى عه‌ره‌بى به سه‌ردانێکى فه‌رمى گه‌یشته عێراق و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆک کۆمار و مسته‌فا کازمى سه‌رۆکى حکومه‌تى عێراق کۆبووه‌وه. هاوکات ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د ئه‌بو غیت ئه‌میندارى گشتى کۆمکارى عه‌ره‌بى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له به‌غدا کۆبووه‌وه و دۆخى عێراق و هه‌رێمى کوردستانیان به‌گشتى تاوتوێ کرد. هاوکات، هه‌ردوولا کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا ئارامى و سه‌قامگیرى بۆ عێراق دابین ده‌کات و به‌مه‌ش عێراق ده‌بێته‌وه به وڵاتێکى به‌هێزى ناوچه‌که و ڕۆڵى ناوچه‌یى و نێوده‌وڵه‌تیى خۆى ده‌گێڕێت.
هاوڵاتى روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ بڵاویکرده‌وه، شه‌وى رابردوو، فڕۆکه جه‌نگییه‌کانى ئیسرائیل هێرشێکیان بۆ سه‌ر گروپه چه‌کداره‌کانى نزیک له ئێران له نزیک دیمه‌شق ئه‌نجامداوه. روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌کانى مرۆڤ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له ئه‌نجامى هێرشه‌که کۆگایه‌کى چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نى له‌ناوبراوه که پێده‌چێت له‌لایه‌ن چه‌کدارانى حزبوڵاوه به‌کارهاتبێت و سێ چه‌کداریشیان کوژراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه که ناسنامه‌ى کوژراوه‌کان ئاشکرا نه‌کراوه و تا ئێستا نازانرێت خه‌ڵکى سوریا بوون یاخود ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته. هاوکات، ئاژانسى هه‌واڵى ساناى سه‌ر به حکومه‌تى سوریا هه‌واڵه‌که‌ى پشتڕاستکرده‌وه، به‌ڵام ئاماژه‌ى به زیانه‌کانى ئه‌و هێرشه نه‌کردووه.
هاوڵاتى شانه‌ى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند، له نزیک بنکه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌دى ئاسمانى له پارێزگاى ئه‌نبار، ده‌ستیان به‌سه‌ر 24 موشه‌ک و سه‌کۆیه‌کى موشه‌ک هاوێشتندا گرتووه. شانه‌ى ئه‌منى عێراق رایگه‌یاند، له رێگه‌ى به‌دواداچوون و چڕکردنه‌وه‌ى هه‌وڵى هه‌واڵگری، له رۆژئاواى بنکه‌ى سه‌ربازى عه‌ین ئه‌سه‌دى ئاسمانى ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێکى بارهه‌ڵگردا گرتووه، پاش پشکنین ده‌رکه‌وتووه ئۆتۆمبێله‌که سه‌کۆیه‌کى موشه‌ک هاوێشتن و 24 موشه‌ک و ژماره‌یه‌ک جلوبه‌رگى سه‌ربازى تێدا حه‌شاردراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه کراوه که ده‌ستبه‌جێ تیمى ئه‌ندازیارى گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌که و موشه‌که‌کان به پوچه‌ڵکراونه‌ته‌وه و لێکۆڵینه‌وه‌کانیان به‌رده‌وامه. بنکه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌دى سه‌ربازى له دواى بنکه‌ى سه‌ربازى به‌له‌د، به دووه‌م گه‌وره‌ترین سه‌ربازگه له عێراق داده‌نرێت، که ده‌که‌وێته ناوچه‌ى به‌غدادى له پارێزگاى ئه‌نبار و نزیک روبارى فورات.
هاوڵاتى شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فرین ئاشکراى ده‌که‌ن که "له زنجیره چالاکییه‌کى شه‌ڕڤانانیاندا له ناوچه داگیرکراوه‌کانى عه‌فریندا نۆ سه‌ربازى داگیرکه‌رى تورکیا و پێنج چه‌ته‌ش کوژراون و 12سه‌رباز و میلیشیاى هاوپه‌یمانى تورک بریندار بوون". هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فرین ئه‌مڕۆ به ڕاگه‌یاندراوێک ئامارى زنجیره چالاکییه‌کى شه‌ڕڤانانیانى بڵاو کرده‌وه که له نێوان ڕۆژانى 19ى ئازار تا 7ى نیسان له دژى داگیرکران له عه‌فرین پێکیان هێناوه. به‌پێى ئامارى چالاکییه‌کانى هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فرین، له ئه‌نجامى چالاکییه‌کى شه‌ڕڤانانیاندا له 12ى ئازار له گه‌ڕه‌کى زه‌یدییه‌ى شارى عه‌فرین، دوو میلیشیا کوژران و بریندار کراوه. هه‌روه‌ها 20ى ئازار ئۆتۆمبێلیکى میلیشیاکان تێکشکێنراوه، 24ى ئازار له گوندى کزلباش دوو میلیشیاى تورک کوژراون و بریندار کراوه و ئۆتۆمبێلێکیشیان تێکشکێنراوه. هاوکات ڕۆژى 28ى ئازار له دژى باره‌گایه‌کى سه‌ربازى تورکیا له عه‌فرین چالاکییه‌ک ئه‌نجامداراوه که تێیدا چوار سه‌رباز کوژراون و دوو سه‌ربازیش بریندار کراون و دوو خاڵى سه‌ربازیش تێکشکێنراوه"هه‌ر له 28ى ئازار له گوندى جه‌له‌مێ میلیشیایه‌کى تورک کوژرا، ڕۆژى 7ى نیسان له گوندى ماره سه‌ربازێک کوژرا و سێ سه‌ربازیش بریندار کران و ئۆتۆمبیلێکیشیان تێکشکێنرا...هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا له ئه‌نجامى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى شه‌ڕڤاناندا له گوندى گۆبه‌لێ چوار سه‌ربازى تورکیا کوژران و پێنج سه‌ربازیش بریندار کران". له ئه‌نجامى ئه‌و زنجیره چالاکییانه‌ى شه‌ڕڤانانى هێزه‌کانى ڕزگارى عه‌فریندا به گشتى پێنج میلیشیاى تورک و نۆ سه‌رباز کوژراون و دوو میلیشیا و 10 سه‌ربازیش له عه‌فرین بریندار کراون.
هەڵۆ سەربەست رۆژی شەممە روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لەڕاپۆرتی مانگی ئازاری رابردوودا رایگەیاند:» میلیشیاكانی سەر بەئێران لەسوریا، لەزۆرینەی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتیاندایە، هەستاون بە بەسەربازیكردن (تجنید) و پتەوكردنی پێگەی سەربازییان و بارهەڵگری سەوزە بەكاردەهێنێت تا لەعێراقەوە هاوكاری بگەیەنێتە میلیشیاكانی سوریا. روانگەی سوری ئاماژەی بەوەكردووە كە «میلیشیا لایەنگرەكانی ئێران لەدووی ئازارەوە، لەڕیگای چەند بارهەڵگرێكەوە كە لەعێراقەوە هاتوون، هاوكاریی سەربازییان پێگەیشتووەو چەندین ئەندامی گواستووەتەوە بۆ بارەگاكانی میلیشیای (سید الشهدا‌ء) لەگوندێكی دەشتی ئەلبوكەمال لەسەر سنوری عێراق و سوریا لەڕۆژهەڵاتی دەیرەزور.» میلیشیای سید الشهدا‌ء ساڵی ٢٠١٣ بەبیانوی (پاراستنی مەزارگە پیرۆزەكانی شیعە لەسەرانسەری دنیادا) لەعێراق دامەزراو وەك یەكێك لەفەسیڵەكانی حەشدی شەعبی بەشداریی شەڕی دژی داعشی كرد، دواتر بەشێك لەهێزەكانی ناردە سوریا بۆ پشتیوانیكردنی رژێمی ئەسەد و لەئێستادا ئەركی پاراستنی مەزاری سەیدە زەینەبی لەسوریا پێسپێردراوە. بەوتەی مایكڵ ناتس، تایبەتمەند لەكاروباری سوریا‌و عێراق لەپەیمانگای واشنتۆن، یەكێكە لەمیلیشیا نزیكەكانی حزبوڵا‌و لەهەناوی ئەوەوە هاتووەتە دەرەوە. ئەگەرچی بەشێكی سەرچاوەی داراییان هێشتا لەلایەن عێراقەوە دەدرێت بەبیانوی ئەوەی سەر بەحەشدی شەعبین، بەڵام سەرچاوەی سەرەكیی چەك و تەقەمەنی و داراییان لەئێرانەوەیەو روون نییە چەند چەكداری هەیە. روانگەی سوری هێمای بۆ ئەوە كردووە كەمیلیشیا ئێرانییەكان لەحەوتی هەمان مانگدا مەشقی سەربازییان كردووەو تیایدا چەكی قورسی وەك ئار بی جی و جۆرەكانی تری مووشەكیان بەكارهێناوەو بەرپرسەكانی سوپای پاسداران و لیوای فاتمییون سەرپەرشتیی مەشقەكانیان كردووە. هاوكات جەختیشی كردووەتەوە كە لەكۆتاییەكانی مانگی ئازاردا، بارێكی نوێی چەك لەخاكی عێراقەوە گەیشتووەتە ناوچەی مەیادین و دراوەتە میلیشیاكانی سەر بەئێران. لیوای فاتمییون لیوایەكی ئەفغانی شیعەییە و ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن عەلی رەزا توسلی كە لەساڵی ٢٠١٥ دا لەپارێزگاری دەرعا كوژرا ، بۆ شەڕكردن دژی ئۆپۆزسیۆنی سوریا دامەزرا. ژمارەی چەكدارەكانی بەنزیكەی سێ هەزار چەكدار دەخەمڵێندرێت بەڵام سەرچاوە ئێرانییەكان بانگەشەی ئەوەدەكەن كە ژمارەیان دەگاتە (14) هەزار چەكدار، لەئێستادا چالاكییەكانیان لەناوچەكانی پارێزگای دەیرەزوردایە بەتایبەتی لەخاڵی سنوریی ئەلبوكەمالی سەر سنوری عێراق و ناوچەی مەیادینی سەر بەپارێزگاكە. لیوای فاتمییون لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانیی دەكرێت و هەندێك سەرچاوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە هەر چەكدارێكی مانگانە (500) دۆلاری ئەمریكی لەحكومەتی ئێران وەردەگرێت، بەڵام بەرپرسەكانی دەڵێن ئێران هیچ هاوكارییەكیان ناكات. پارێزگای دەیرەزورو خاڵی سنوریی ئەلبو كەمال و ناوچەی مەیادین، هاوسنوری ئەو ناوچانەن كە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە بەڕێوەدەبرێن. روانگەی سوری لەڕاپۆرتەكەیدا ئاشكرایكردووە كە» سێ بارهەڵگر كە سەوزەو میوەیان پێبووەو لەعێراقەوە هاتوون، چونەتە بازاڕی (هال) لەناوچەی مەیادین و وەك چەواشەكاریی چەند سندوقێكی سەوزەو میوەیان داگرتووەو دواتر بەرەو ناوچەی (المزارع) بەڕێكەوتوون، كە شوێنی كۆبوونەوەی زۆرینەی میلیشیاكانە لەناوچەی مەیادین.» لەوێ بارهەڵگرەكان چەكەكانیان داگرتووەو بردویانەتە ئەو تونێلانەوە كە پێشتر رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش هەڵیكەندبوون و بەكاریدەهێنان، بەڵام بەوتەی روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ، لەئێستادا میلیشیاكانی سەر بەئێران بەكاریدەهێنن. پێشتریش كۆماری ئیسلامیی ئێران چەندین جار ئەو شێوازەی بەكارهێناوە بۆ تێپەڕاندنی چەك و تەقەمەنی بەناو خاكی عێراقدا بۆ سوریا، بەتایبەتی لەدوای سەپاندنی سزاكانی ئەمریكاوە بەسەریدا. هاوكات چەندین شێوازی تریش بەكاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی چەك و چەكدارەكان، لەوانە بەناوی سەردانی مەزارگە پیرۆزەكانی شیعەوە، چەكدارەكان تێكەڵ بە ژن و منداڵ دەكات و بەخاكی عێراقدا دەیاننێرێتە سوریا‌و ئەو پاس و ئۆتۆمبێلانەشی دەیانگوێزنەوە، پڕ دەكرێن لەچەك و تەقەمەنی. بێجگە لەو رێگایانە چەند بارهەڵگرێكیش بەبیانوی ئەوەی قوربانییان بۆ مەزارگەكان هەڵگرتووە، چەندین باری چەك و تەقەمەنی و پارە دەگوێزنەوەو دەیبەنە سوریا. بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ دوایەمینیان لەكۆتایی مانگی شوباتی رابردوودا بووە كە بەبیانوی سەردانی مەزارەكانەوە، زیاتر لە (80) چەكدار و (10) بارهەڵگر براونەتە ناوچەی (المزارع). هەندێك سەرچاوەش باس لەئەوەدەكەن كە گواستنەوەی چەك و تەقەمەنی بەچەواشەكاریی بارهەڵگری سەوزەو میوە، بەشێوەیەكی رۆژانە روودەدات. روانگەكە ئاماژەی بەئوەش كردووە، كە لەناوەڕاستی مانگی ئازاردا، ئەو میلیشیایانە هەستاون بەئەمباركردنی چەك و تەقەمەنییەكانیان لەقەڵای (الرحبە)ی مێژوییدا، كە دەكەوێتە لێواری شاری مەیادین لەدەشتی دەیرەزوری رۆژهەڵات. ئەوەش بەهەمان شێوە، یەكێكە لەو كارانەی داعش دەیكرد لەترسی بەئامانجگرتنی بەردەوامی پێگەو شوێنی ئەمباركردنی چەك و تەقەمەنییەكانی. قەڵای (الرحبة) دیارترین شوێنەواری مێژویی ناوچیی مەیادین و پارێزگای دێرەزوورە، كە بەر لەهەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆی سوریا، ساڵانە هەزارەها كەس بەمەبەستی گەشتیاریی سەردانیان دەكرد. هەر بەپێی راپۆرتەكەی روانگەی سوری، میلیشیاكانی سەر بەئێران، بەشیك لەچەك و تەقەمەنییەكانیان لەو ناوچانەدا ئەمبار دەكەن كە هاووڵاتیانی مەدەنی تێدا نیشتەجێن، بەتایبەتی لە ناوچەكانی رۆژئاوای رووباری فورات چ لەمەیادین و دەشتەكەی یان لە ئەلبوكەمال و دەشتەكەی، ئەوەش لەترسی بەئامانجگرتنی لەلایەن ئیسرائیل و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییەوە. روانگەكە سەرنجی بۆ ئەوەش راكێشاوە كەمیلیشیاكان هەستاون بە: «بەسەربازگرتنی لاوەكان و بڵاوكردنەوەی (بەشیعە بوون) لەناو خەڵكدا، بەسودوەرگرتن لەهەژاری و دۆخی خراپی گوزەرانی خەڵك. هاوكات هەستاون بەدەستبەسەرداگرتن و بەموڵكی خۆكردن و كڕینی خانووی ئەو كەسانەی كۆچیانكردووە یاخود كۆچیان پێكراوە بۆ ناوچەكانی تری سوریا‌و ئەوانەشی ئاوارەی وڵاتانی تربوون.» روانگەی سووری ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە كە سەنتەری (النور الساطع) كە سەر بەسەنتەری رۆشنبیریی ئێرانە، هەستاوە بەكردنەوەی خولی ناساندنی مەزهەبی (آ‌ل البیت) بۆ سەرجەم دانیشتوانی ناوچەكە بە هەموو تەمەنەكانەوەو تایبەت بووە بەباسكردنی مەزهەبی شیعەو كەسایەتییە مێژووییەكانی.
هاوڵاتى رێککەوتنی ستراتیژیی (25) ساڵەی نێوان ئێران و چین یەکێکە لەدورودرێژترین رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان کەخۆی لەزیاتر لە (100) گرێبەستی ئابورییدا دەبینێتەوەو سەرمایەکەشی بە (400) ملیار دۆلار خەمڵێنراوەو پێدەچێت ئامانجەکەی پاشەکشێی ئابوریی و سیاسیی زلهێزەکانی وەک ئەمەریکا و بەریتانیا و ئەوروپا بێت لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا ناوەندی ئەمەریکی بۆ چاودێریی سەرمایە لەجیهان (American Enterprise) بڵاویکردووەتەوە رێککەوتنە (25) ساڵەکە کە (100) بەڵگەنامەو گرێبەستی لەبوارەکانی (نەوت و غاز، پترۆ کیمیایی، پرد‌و هێڵی شەمەندەفەر، بیناسازی، دەریاوانی ، بانکیی، پەروەرەدە..هتد) بەبڕی (400) ملیار دۆلار سەرمایەی چینی لەئێران لەخۆ دەگرێت لەکاتێکدا ساڵی (2004) تا (2019) هەموو سەرمایەی چین لەئەمەریکا (182) ملیار دۆلار بووە کە ساڵانە دەکاتە نزیکەی (12) ملیار دۆلار، بەڵام چین دەیەوێت بەو رێککەوتنە ساڵانە (16) ملیار دۆلار سەرمایە لەئێران بخاتەگەڕ، بۆیە ئەمە گومانی زۆر دروستدەکات لەکاتێکدا ئاستی سەرمایە و ژمارەی دانیشتوان و پێگەی ئابوریی و سیاسیی ئەمەریکا بەراورد ناکرێت بەئێران. ئەو ناوەندە ئابورییەی ئەمەریکا رایگەیاندووە چین دەیەوێت لەڕێگەی ئەو سەرمایەیەوە ئێران بخاتەژێر باری قەرزێکی گەورەوە بۆ ئەوەی بە تەواوەتی کۆنتڕۆڵی بکات و ئێران وەک بەنزینخانەیەک هەموو داهاتەکەی بڕژێنێتە گیرفانی چینەوە، چونکە ئەگەر تاران نەتوانێت ئەو قەرزە بداتەوە چین بۆی هەیە دەست بەسەر کۆمەڵێک سەرچاوەی داهات و دارایی ئێران لەناوخۆو دەرەوەدا بگرێت. پلانی چین بۆ ئێران و جیهان چین پلانێکی ستراتیژیی و درێژخایەنی ئابوریی بۆ پێگەو گرێدانەوەی کیشوەرەکانی (ئاسیا، ئەفەریقا، ئەوروپا) لەساڵی (2013) دەستپێکردوە کە بە (یەک بازنە و یەک رێگا) ناودەهێنرێت و لەکۆندا بە (رێگای ئاوریشم) ناوی هێنراوە، ئەم بازنەیە (70) وڵات لەخۆدەگرێت و ئێران دەکەوێتە چەقی ئەو بازنەیە کە بەدڵی بازنەکە ناوی دهێنرێت، بۆیە چین بە رێککەوتنێکی (25) ساڵە لەگەڵ ئێران دەیەوێت ستراتیژە گەورەکەی خۆی بەدیبهێنێت و ئێران ببێتە ناوەندێکی گواستنەوەو گەیاندن و بازرگانیی چین بۆ وڵاتانی رۆژئاوا. پەکین لەساڵی دەستپێکی ئەو پلانە ستراتیژییەوە نزیکەی یەک ترلیۆن و (300) ملیار دۆلاری بە مەبەستی گەشەی ژێرخانی ئابوریی بۆ (60) وڵاتی نێو ئەو بازنەیە تەرخانکردووە و پێدەچێت بەم رێککەوتنە لەگەڵ ئێران ببێتە هۆی جۆرێک لەبووژاندنەوەی ئابوریی لەو وڵاتە. ساڵی (2017) لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەو پلانە ستراتیژییە نزیکەی (31) وڵات جگە لەئەمەریکا بە رەسمی پشتیوانیی خۆیان بۆ (یەک بازنە و یەک رێگا) راگەیاند کە پێدەچێت ئەو ژمارەیە لەئێستادا زۆر زیاتری کردبێت، بەڵام وەک ئاماژەی پێدراوە پلانی بازنەکە (70) وڵات دەگرێتەوە کە روسیا‌و تورکیا بەگرنگترین پشتیوانی پلانەکەی چین لەناوچەکەدا لەقەڵەم دەدرێن. رێککەوتنەکە تەمەنی دەسەڵات لەئێران درێژ دەکاتەوە.. شارەزایان و شیکەرەوانی سیاسی پێیانوایە دۆخی ئابوریی و سیاسیی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران خراپەو رەنگە ئەمەش ببێتە هۆی تەقینەوەی ناڕەزایەتییەکان لەو وڵاتە، بۆیە ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ چین جۆرێکە لەبەهێزکردنی ئابوریی و پشتیوانێکی بەهێزە بۆ بەرەنگاربوونەوەی سزا سیاسی و ئابورییەکانی ئەمەریکا و ئەمەش وادەکات تەمەنی دەسەڵات لەئێران درێژ بکرێتەوە. ئەوەی لەتێڕوانینی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەنجامدانی ئەو رێککەوتنە بەدیدەکرێت کە نزیکەی (10) ساڵی خایاندووەو مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی مەحمود ئەحمەدی نەژاد، سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەو وڵاتە، ئەوەیە کە ئێران بەبەردەوامی نایەوێت بە تەنها رووی سیاسیی و ئابوریی لەڕۆژهەڵات یان رۆژئاوا بێت، چونکە مێژووی دەستپێکردنی قۆناغی واژۆکردنی رێککەوتنە (25) ساڵەکەی لەگەڵ چین دەگەڕێتەوە بۆ دوای رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی (5+1) لەساڵی (2015)، کەئەویش بە گەورەترین رێککەوتنێکی ستراتیژیی نێودەوڵەتیی نێوان تاران و رۆژئاوا لەقەڵەمدەدرا، بەڵام دۆخی ناوخۆیی و پێگەی نێودەوڵەتیی ئێران وای لەچینییەکان کرد کە واژۆکردنی ئەو رێککەوتنە لەساڵی (2017) بۆ ئەمساڵ واتە رۆژی (27)ی مارسی (2021) دوابخەن و تەنانەت لەناوخۆی ئێران‌دا ئاماژە بەوە دەکرا کەچینییەکان دەیانەوێت رێککەوتنەکە لەگەڵ باڵی محافزکار لەحکومەتی داهاتوودا بکەن کەنزیکەی پێنج مانگی داهاتوو لەهەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران یەکلایی دەبێتەوەو پێدەچێت حکومەت بکەوێتە دەست ئەوان، چونکە حکومەتی ئێستا بە ریفۆرمخواز پێناسە دەکرێت. ئەو رێککەوتنە لەناوخۆی ئێران‌دا ناکۆکییەکانی باڵی محافزکار بەڕێبەرایەتیی عەلی خامنەیی و باڵی ریفۆرمخواز بەپێشەنگیی حەسەن رۆحانی لەحکومەتی وڵاتەکەدا زەق کردەوەو ئەمەش بووە هۆی ئەوەی عەلی لاریجانی وەک نوێنەری خامنەیی لە واژۆکردنی رێککەوتنەکەدا بەشداریی پێبکرێت، تەنانەت هەواڵەکە وا بڵاوکرایەوە کە چین پێشنیاری بەشداریی لاریجانی کردووە، بەڵام محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران هەواڵەکەی رەتکردەوەو رایگەیاند کەئەو جۆرە هەواڵانە لەئاستی پێگەی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا نییەو هیچ کاتێک چین لەو ئاستەدا دەستوەردان لەکاروباری ناوخۆیی وڵاتەکەدا ناکات و تەنانەت پێشنیاری بەشداریی لاریجانی لەسەر داوای ئەو بووە. ساڵی (2016)ش جین پینگ، سەرۆکی چین چاوی بەعەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران کەوت و خامنەیی لەو دیدارەدا رایگەیاند کە خەڵک و حکومەتی ئێران بەبەردەوامی هەوڵی بەرفراوانکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ چین دەدەن و لەو سۆنگەیەوە رێککەوتنی ستراتیژیی (25) ساڵەی نێوان بەرپرسانی چین و ئێران زۆر دروست و باشە، بۆیە ئەم لێدوانەی خامنەیی ئاماژەیەکی گرنگ بوو بۆ بەئەنجامگەیاندنی رێککەوتنەکە. ناکۆکییەکانی ئەو دوو باڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر رێککەوتنەکە ئاماژەیە بەگەورەیی و گرنگیی رێککەوتنەکە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی ئێران لە رووی نێودەوڵەتیی و نێوخۆییەوە، بۆیە هەردوو باڵەکە هەوڵدەدەن خۆیان بکەن بەخاوەنی سەرەکیی رێککەوتنە (25) ساڵییەکە لەگەڵ چین و ئەمەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی کۆمەڵێک ناڕەزایەتی ئۆپۆزسیۆن و نەیارانی کۆماری ئیسلامی ئێران و رێککەوتنەکەیان بەداگیرکردنی خاکی ئێران لەلایەن چینەوە وەسف کردووە و تەنانەت نزیکەی پێنج هەزار ئیمزا لەدووتوێی نامەیەک بۆ چین رەوانە کرا، ئەو رێککەوتنەی پەکین لەگەڵ تارانیان بە ناشەرعی و دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان بەخاکفرۆش ناوهێنا، بەڵام چین هیچ جۆرە کاردانەوەیەکی نەبووە لەبەرامبەر ئەو ناڕەزایەتییانەی ئۆپۆزسیۆن و نەیارانی ئێرانیی دژ بەو رێککەوتنە. چین ئامانجی ئابوریی لەئێران هەیە.. چین ژمارەی دنیشتوانی دەگاتە یەک ملیار‌و (400) هەزار کەس و ساڵانە بەبڕی چوار ترلیۆن و (700) ملیۆن دۆلار بازرگانیی لەگەڵ وڵاتانی جیهان هەیەو ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە بازرگانیی ساڵانەی لەئێستادا لەگەڵ چین دەگاتە (21) ملیار دۆلار، بەڵام ئەم ژمارەیە پێشتر زیاتر بووە لە (27) ملیار دۆلار، بۆیە چین دەیەوێت بەبیانوی رێککەوتنی (25) ساڵە ئاستی بازرگانییەکەی لەگەڵ ئێران بەرزبکاتەوە، یان لانی کەم وەک رابردووی لێبکاتەوە. پێگەو هەڵکەوتەی جوگرافیای ئێران بە بەردەوامی مایەی سەرنجی وڵاتە زلهێزەکانە، چین یەکێکە لەو وڵاتانەی زیاترین گرنگیی بەئێران دەدات، بۆیە ئەگەر سەرنج بدرێتە نەخشەی جیهان و ئەو بازنەیەی چین وەک (یەک بازنە و یەک رێگا) ناوی دەهێنێت، دەردەکەوێت وڵاتی ئێران دەکەوێتە ناوەندی ئەو بازنەیەوە، ئەمەش وا لەچین دەکات بەزۆر داواکاری ئێران رازی بێت و چاوپۆشیی لەدۆخی ناوخۆ‌و نێودەوڵەتیی بکات تەنها لەپێناو بەدەستهێنان و کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچە ستراتیژییە، کەئەمەش لەهەڵسوکەتەکانی چەند ساڵی رابردووی چین بەرامبەر ئێران بەدیدەکرێت، چونکە لەساڵی (2017) کەدۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا بڕیاریدا بەکشانەوە لە رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی (5+1) و بەسفر گەیاندنی فرۆشی نەوتی ئێران، تەنها وڵاتێک زیاترین نەوتی لەئێران کڕیوەو رێگەی نەدا ئامانجەکەی ئەمەریکا بەدیبهێنرێت وڵاتی چین بوو، چونکە رۆژانە (480) هەزار بەرمیل نەوتی لەو وڵاتە دەکڕی و لەئێستاشدا سەرەڕای سزاکانی سەر ئێران، وڵاتی چین رۆژانە نزیکەی (850) هەزار بەرمیل نەوت لەئێران دەکرێت. چین لە رووی بازرگانییەوە یەکەم وڵاتە بۆ ئێران، چونکە زیاترین هەناردەو هاوردەی کاڵای هەیە لەگەڵ ئەو وڵاتەداو بەپێی ئامارەکانی گومرگی ئێران لەساڵی (2020) زیاتر لە (25%)ی سەرجەم کاڵاو خۆراکی هەناردەی ئێران رەوانەی چین کراوە، کە بەهاکەی دەگاتە نزیکەی (10) ملیار دۆلار. میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە بەجێبەجێکردنی رێککەوتنی (25) ساڵە لەگەڵ چین، ئاستی هەناردەی ئێران بۆ ئەو وڵاتە بۆ سێ هێندە بەرزدەبێتەوە، واتە ساڵانە بە بەهای (30) ملیار دۆلار کاڵای ئێرانی رەوانەی چین دەکرێت و لەلایەکی دیکەوە ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و چین ئاشکرای کردووە کە ئاستی هەناردەی ئێران بۆ چین لە رابردوودا بەهای (27) ملیار دۆلاری ئەزموون کردووە، بەڵام دۆخی سیاسی و سزاکانی ئەمەریکاو بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ چین تا نۆ ملیار دۆلار دابەزاندووە. بەپێی یەکێک لە رێککەوتنەکان ئاستی هەناردەو هاوردە لەگەڵ چین دەبێت هاوشان بێت، واتە ئەگەر ئاستی هەناردە لەئێرانەوە بۆ چین گەیشتە (30) ملیار دۆلار، دەبێت لەبەرامبەردا ئێران ئاستی هاوردەو کڕینی کاڵا لەچینەوە بگەیەنێتە (30) ملیار. چین شەڕی ئەمەریکا بەئێران دەکات.. لەکاتی قوڵبوونەوەی ململانێی نێوان پەکین و واشنتۆن، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی پێشوی ئەمەریکا وتی» ئەگەر ئێمە چین نەگۆڕین ئەوا ئەو هەموومان دەگۆڕێت، بۆیە پێویستە بەرەنگاری ببینەوە» ئەمە بە یەکێک لەدێڕە سەرنجڕاکێشەکانی بەرپرسێکی ئەمەریکی لە دوو دەیەی رابردوودا دژی چین لەقەڵەمدەدرێت، بۆیە ئەمەریکا بەهەموو شێویەک دەیەوێت بەرەنگاری چین ببێتەوەو هەمو کارتێکی فشاری سیاسی و ئابوریی بەکاردەهێنێت. جەنگی ئابوریی نێوان چین و ئەمەریکا لەسەردەمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا لەساڵی (2017) دەستیپێکردو ساڵی (2018 و 2019) گەیشتە لوتکەی خۆی و کار گەیشتە ئەوەی ئەمەریکا سێ کەشتیگەلی ئەتۆمی و فڕۆکەهەڵگری رەوانەی باشوری دەریای چین لەزەریای هێمن بکات، چونکە چین خۆی بەخاوەنی ئەو بەشە لەئاوی زەریاکە دەزانێ و ئەو ئاوانە بەڕێڕەوێکی نێودەوڵەتیی بازرگانیی لەقەڵەمدەدرێت و بەپێی ئامارەکان سێ ترلیۆن بازرگانیی هەموو جیهان لەو ئاوانەوە دەگوازرێتەوە، بۆیە چین لەبەرامبەر رێگرییە ئابورییەکانی ئەمەریکا دەیەوێت بەخێراترکردنی دروستکردنی (یەک بازنە و یەک رێگا) کەئێران دەکەوێتە ناوەندی ئەو بازنەیەوە ململانێی ئابورییەکانی دژی ئەمەریکا بەهێزتر بکات و ئێران وەک کارتێکی فشار بۆ زیادکردنی دەسەڵاتەکانی لەدەریای باشوری چین بەکاربهێنێت. چین نەوتی ئێرانی دەوێت.. بەپێی هەندێک راپۆرت کە لەڕێککەوتنی چین و ئێران بڵاوبووەتەوە، چین بەبێ گوێدانە سزاکانی ئەمەریکا لەسەر ئێران نەوتی ئەو وڵاتە بە (32%) کەمتر لەنرخی جیهانی دەکڕێت و دەتوانێت پێدانی پارەی نەوتەکە بەئێران تا دوو ساڵ دوابخات، ئەمەش بەو واتایە دێت چین چیتر گوێ بەسزاکانی ئەمەریکا لەدژی ئێران نادات، بەڵام نەوتی ئێران بەیەک لەسەر سێی نرخی جیهانی دەکرێت، کەئەمەش بەوەرچەرخانێکی سیاسیی چین وەسف دەکرێت. لەلایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی ئێران رەتیکردوەتەوە کەنەوتی وڵاتەکەی بەدابەزاندنی (32%) نرخەکەی رادەستی هیچ وڵاتێک تەنانەت چین بکرێت. رێککەوتنێکی نهێنی و نادیار.. ئەگەرچی رێککەوتنی (25) ساڵەی نێوان چین و ئێران واژۆ کراوە، بەڵام بەپێی دەستورو یاسای چین نابێت هیچ بەڵگەنامەیەکی هاوکاریی نێودەوڵەتیی وڵاتەکەی بڵاوبکرێتەوە و لەهەمان کاتێشدا بەپێی یاسا‌و دەستوری ئێران هەر بەڵگەنامەیەکی رێککەوتنی حکومەت کە پەیوەندیی بەدارایی و ئابورییەوە هەبوو، پێویست بەبڵاوکردنەوە ناکات و حکومەت ناچار نییە ئەو بەڵگانە بڵاوبکاتەوە، بۆیە هەردوو یاسای ئەو دو وڵاتە بووەتە هۆی ئەوەی وردەکارییەکانی ئەو رێککەوتنە بەنهێنی و نادیاریی بمێننەوەو ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراونەتەوە، بەشێکی زۆری زانیارییەکانی ناوەندی ئابوریی جیهانی کیل Kiel Institute for the World Economy (IfW Kiel) لەوڵاتی ئەڵمانیایەو تەنها شتێک کە لە رێککەوتنەکەدا زۆر روونە چین دەیەوێت جەمسەرێکی بەهێز بێت لەناوچەکەداو لەو چوارچێوەیەشدا پێویستی بەچەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت ئێران هەیە.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا بڕیاریدا سزا به‌سه‌ر که‌رتى پیشه‌سازیى به‌رگرى تورکیا (SSB) دا بسه‌پێنێت، به‌هۆى کڕینى سیستمى موشه‌کى به‌رگرى S400 له روسیا. به‌پێى راسپارده‌یه‌ک که له تۆمارى فیدڕاڵى ئه‌مریکادا بڵاوکراوه‌ته‌وه، ئه‌نتۆنى بلینکن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که ده‌سه‌ڵاتى پیشه‌سازى به‌رگرى تورکیا "مامه‌ڵه‌یه‌کى گه‌وره‌ی" له‌گه‌ڵ لایه‌نى روسیادا کردوه بۆ کڕینى سیستمى موشه‌کى به‌رگرى S400. هه‌روه‌ها به‌پێى ئه‌و راسپارده‌یه، سزاکان ده‌سته‌ى پیشه‌سازى سه‌ربازیى تورکیا و ئیسماعیل ده‌میر سه‌رۆکى ده‌زگاکه‌ى گرتوه‌ته‌وه، هاوکات سێ لێپرسراوى دیکه‌ى تورکیاش که په‌یوه‌ندییان به ئیسماعیل ده‌میره‌وه هه‌یه سزادراون. هاوکات رێگه به مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیانى ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ که‌سانه‌ى که سزا خراوه‌ته سه‌ریان نادرێت و ئه‌و که‌سانه‌ى له لیسته‌که‌دان سه‌رمایه‌کانیان له ئه‌مریکا بلۆک ده‌کرێت و رێگه‌ى گه‌شتکردنیان بۆ ئه‌مریکا پێ‌نادرێت. حکومه‌تى تورکیا واژۆى کڕینى سیستیمى به‌رگرى موشه‌کى S-400 کرد، مانگى ته‌موزى 2019ش به چه‌ند قۆناغێک ده‌ستیکرد به گواستنه‌وه‌ى سیستمه‌که بۆ خاکى تورکیا و ئه‌وه‌ش کاردانه‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکاى لێکه‌وته‌وه‌و ده‌یان وا1ژۆى ئه‌ندامانى کۆنگرێس کۆکرایه‌وه بۆ سزادانى ئه‌نقه‌ره. له‌ماوه‌ى رابردوشدا، به‌رپرسانى ئه‌مریکا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه کردوه‌ته‌وه، حکومه‌تى تورکیا له‌پرۆگرامى فڕۆکه‌ى جه‌نگى F-35 ده‌رده‌که‌ن وه‌ک هه‌نگاوێکى سه‌ره‌تایى بۆ سزادانى ئه‌و وڵاته له‌به‌رامبه‌ر کڕینى سیستمى به‌رگرى موشه‌کى روسی.
هاوڵاتى وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئامارى بڕى نه‌وتى فرۆشراو و داهاتى ده‌ستکه‌وتووى مانگى رابردووى بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه، بڕى 91 ملیۆن زیاتر به‌رمیل نه‌وت به به‌هاى پێنج ملیار و 700 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه. وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راگه‌یه‌ندراوێکى له‌باره‌ى ئامارى فرۆشتنى بڕى نه‌وت و داهاته‌که‌ى له مانگى ئازار بڵاوکرده‌وه و تیایدا هاتووه له کێڵگه‌کانى که‌رکوک بڕى سێ ملیۆن و 71 هه‌زار و 745 به‌رمیل نه‌وت به به‌هاى 194 ملیۆن و 530 هه‌زار و 539 دۆلار فرۆشراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌کراوه کۆى بڕى نه‌وتى فرۆشراو له کێڵگه‌کانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق 88 ملیۆن و 240 هه‌زار و 184 به‌رمیل نه‌وت بووه. هاوکات، تێکڕاى هه‌نارده‌کردنى بڕى نه‌وتى فرۆشراوى رۆژانه له مانگى ئازاردا دوو ملیۆن و 945 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بووه و یه‌ک به‌رمیل نه‌وتى به 63 دۆلار و 3.29 سه‌نت فرۆشراوه.
هاوڵاتى وه‌زیرى به‌رگرى تورکیا رایگه‌یاند،"چاوه‌ڕوانین کارى پێویست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌زوترین کات تیرۆریستانى شنگال و مه‌خمور له چالاکى په‌کبخرێن." ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3ى نیسانى 2021، ئه‌نادۆڵى تورکی، خولوسى ئاکار وه‌زیرى به‌رگریى تورکیا، به رێگه‌ى ڤیدیۆ کۆنفرانس کۆبونه‌وه‌یه‌کى له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رماندانه‌ى سوپاى تورکیا ئه‌نجامدا که له‌سه‌ر ھێڵى سنوریى و ده‌ره‌وه‌ى سنور له ئه‌رکدان و رایگه‌یاند،"چاوه‌ڕوانین کارى پێویست بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌زووترین کات تیرۆریستانى شنگال و مه‌خمور له چالاکى په‌کبخرێن." خولوسى ئاکار له‌میانى کۆبوونه‌وه‌که‌دا له‌باره‌ى جموجوڵه‌کانى یۆنان وتی:"وێڕاى ھه‌ڵوێستى ئاشتیانه و دانوستانخوازانه‌ى ئێمه، چه‌واشه‌کارى و ده‌ستدرێژییه‌کانى یۆنان به‌رده‌وامن، ئه‌مه‌ش گرژییه‌کان زیاتر ده‌کات". خولوسى ئاکار باسى له به‌رده‌وامى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى سوپاى تورکیاى کرد و وتی: "سه‌ربازه‌کانمان حه‌شارگه‌کانى تیرۆریان ھه‌ڵته‌کاندوه و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانمان به‌توندى به‌رده‌وامن".
هاوڵاتی سەرۆكی ئێران رایگەیاند، لەدوو ناوچەی وڵاتەكەی شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا دەستیپێكردووەو دەشڵێت:" توانای نیشتیمانیمان زۆرە بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا". ئەمڕۆ شەممە 3ی نیسانی 2021، حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ دەستەی نیشتیمانی بۆ روبەڕوبونەوەی كۆرۆنا رایگەیاند:" لەدوو ناوچەی وڵات شەپۆلی چوارەمی كۆرۆنا دەستیپێكردوە و ئەگەر پابەند نەبین بەرێكارەكان پێدەچێت ناوچەكانی دیكەش بگرێتەوە". رۆحانی راشیگەیاند:" لەماوەی سێ ساڵی رابردودا ئێران دو روداوی بەخۆوە بینیوە كە پێشتر رویان نەداوە، ئەوانیش پرسی پەتای كۆرۆنا و شەڕی ئابورییە، لەماوەی 100 ساڵی رابردودا وێنەیان نەبووە". سەرۆك كۆماری ئێران ئەوەشی دووپاتكردەوە كە توانای نیشتیمانییان زۆرە بۆ روبەروبونەوەی كۆرۆنا بەجۆرێك مایەی شانازییە، ئەو بابەتەش لەماوەی 14 مانگی رابردودا كاری لەپێشینەی حكومەت بووە. هاوكات ئەوەشی روونكردەوە كە حكومەت لەقۆناغەكانی داهاتودا چوار هەنگاو دەنێت ئەویش بەرەنگاربونەوەی كۆرۆنا، شكاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، باشتركردنی ژیانی هاوڵاتیان و تەواوكردنی پرۆژە ئابورییەكانە. تائێستا ئێران بەتۆماركردنی یەك ملیۆن و 920 هەزار و 394 حاڵەتی توشبون بەكۆرۆنا لەپلەی یەكەمی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدایە و رۆژانە زیاتر لە 70 بۆ 80 كەس لەو وڵاتە بە ڤایرۆسەكە گیان لەدەست دەدەن.
هاوڵاتى په‌رله‌مانتارێکى پارتى دیموکراتى گه‌لان هه‌ده‌په به‌هۆى ده‌رچوونى بڕیارى سزاى زیندانییه‌وه پارێزبه‌ندى لێسه‌ندرابووه‌وه، له ئه‌نقه‌ره‌ى پایته‌ختى تورکیا ده‌ستگیرکرا. عومه‌ر فاروق گه‌رگه‌رلیئۆغڵو، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى تورکیا له فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى گه‌لان (ھه‌ده‌په) له کۆبوونه‌وه‌ى ١٧ى ئازارى ئه‌نجومه‌نى گشتیى په‌رله‌مان، له‌دواى خوێندنه‌وه‌ى یاداشتنامه‌ى سه‌رۆکایه‌تى کۆمارى تورکیا له‌باره‌ى ده‌رچوونى بڕیارى کۆتایى سزاى زیندانی، پارێزبه‌ندى لێسه‌ندرایه‌وه و دواتریش بڕیارى ده‌ستگیرکردنى بۆ ده‌رچوو. له‌دواى ده‌رچوونى فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى ناوبراو له‌نێو ماڵه‌که‌ى خۆى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانى تورکیاوه ده‌ستگیرکرا.
هاوڵاتى قۆناغى یه‌که‌مى ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایش و مرۆڤایه‌تی بۆ سه‌ر کامپى هۆڵ کۆتایى هات له‌لایه‌ن هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆوه 125 که‌س که له ناویاندا 20 به‌رپرسیان هه‌بووه ده‌ستگیر کران. ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2ى نیسانى 2021، عه‌لى حه‌سه‌ن، وته‌بێژى هێزه‌کانى ئاسایشى ناوخۆى ڕۆژئاڤاى کوردستان له ناو کامپى هۆڵ کۆتایى به قۆناغى یه‌که‌مى ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌منى و مرۆییه‌که‌ى سه‌ر کامپه‌که هێناو رایگه‌یاند:"له ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌دا به سه‌رکه‌وتوو بووین و ئێستا ژینگه‌یه‌کى ئارامتر و سه‌قامگیرترمان له‌ناو کامپه‌که فه‌راهه‌م کردووه". ناوبراو راشیگه‌یاند:"ئه‌مه به‌بێ پشتیوانى نێوده‌وڵه‌تى زۆر ناخایه‌نێت، هه‌ربۆیه بانگه‌واز ده‌که‌م هه‌ل بقۆزرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنى درێژخایه‌نى کامپه‌که". هه‌ڵمه‌ته‌که که به‌پشتیوانى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات و یه‌کینه‌کانى پاراستنى ژن و یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل له 28ى مانگى ڕابردوو ده‌ستى پێ‌کرد، ئه‌مڕۆ کۆتاییهات و به‌پێى ڕاگه‌یه‌نراوى کۆتایی، تیایدا "زیاتر له پێنج هه‌زار ئه‌ندامى هێزه ئه‌منیه‌کان به‌شدارییان تێدا کرد، 125 چه‌ته ده‌ستگیر کراوه که له نێویاندا ٢٠ سه‌رچه‌ته هه‌یه". له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه تا ئێستا 47 که‌س له‌ناو کامپه‌که‌دا کوژراون، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش داوا له کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى کرا کێشه‌ى خێزانه‌کانى داعش چاره‌سه‌ر بکات و بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌کانیان و کامپى هۆڵ گرفتێکى نێوده‌وڵه‌تییه.
هاوڵاتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان لەراپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات لەماوەی مانگێکدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان ٤٦ چالاکوان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراون‌و ٦ کۆڵبەر کوژراون‌و ٢٢ کەسیش خۆیان کوشتوە. كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان بڵاویكرده‌وه، له مانگی ئاداردا هه‌ڵمه‌تی گرتن و ده‌ستبه‌سه‌ركردنی چالاكوانانی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌رده‌وام بووه‌و له‌و مانگه‌دا 46 چالاكوان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. به‌م پێیه له‌سه‌رەتای ئه‌مساڵه‌وه 201 چالاكوانی سیاسی و مه‌ده‌نی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون. هه‌ر به پێی راپۆرته‌كه‌دا، مانگی رابردوو دوو كه‌س له رۆژهه‌ڵات له سێداره‌دراون و به‌مه‌ش له سه‌رتای ئه‌مساڵه‌وه هه‌شت هاوڵاتی كورد ئه‌و سزایه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ كراوه. له‌به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه، كه له مانگی ئاداری ئه‌مساڵ شه‌ش كۆڵبه‌رو كاسبكاری كورد كوژراون و 11 كۆڵبه‌ر و كاسبكاریش برینداربوون. له‌سه‌رەتای ئه‌مساڵه‌وه 15 كۆڵبه‌رو كاسبكار له رۆژهه‌ڵات كوژراون و 33 كه‌سی تریش برینداربوون. كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له مانگی رابردوودا حه‌وت ژن و 15 پیاو خۆیان كوشتووه و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینیشه‌وه كه‌سێك كوژراوه و كه‌سێكی تریش بریندار بووه.
هاوڵاتى عێراق و سعودیه له‌سه‌ر دامه‌زراندنى سندوقێکى هاوبه‌ش به سه‌رمایه‌ى سێ ملیار دۆلار به مه‌به‌ستى به‌هێزکردنى که‌رتى وه‌به‌رهێنان و کارى هاوبه‌ش له بوارى وزه و نه‌هێشتنى باج رێککه‌وتن. ئاژانسى هه‌واڵى سعودیه بڵاویکرده‌وه، سعودیه و عێراق له‌باره‌ى به‌رده‌وامیدان له هاوکاریکردن و هه‌ماهه‌نگیکردنى یه‌کتر له بوارى نه‌وت له چوارچێوه‌ى کارکردن له رێکخراوى ئۆپێک و ئۆپێک پڵه‌س و پابه‌ندبوون به هه‌موو رێککه‌وتن و میکانیزمه‌کانییه‌وه رێککه‌وتن. هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئاستى وزه‌ش، هه‌ردوولا رێککه‌وتن له‌سه‌ر به‌ستنى هێڵێکى کاره‌با بۆ هه‌ردوو وڵات و کارکردن له‌سه‌ر به‌هێزکردنى وه‌به‌رهێنانى سعودیه له عێراق و فراوانکردنى چالاکى کۆمپانیا سعودییه‌کان له‌سه‌رجه‌م کایه و بواره‌کاندا. ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، هه‌ردوولا رێککه‌وتن له‌سه‌ر دوورکه‌وتنه‌وه له باجى دوولایه‌نه له‌سه‌ر کاڵا و شمه‌که هاورده‌کانى نێوان دوو وڵات و به‌هێزکردنى که‌رتى چالاکییه‌کانى که‌رتى تایبه‌ت. له‌لایه‌ن خۆیه‌وه و له یه‌که‌م کاردانه‌وه‌ى سه‌ردانه فه‌رمیه‌که‌ى کازمى بۆ سعودیه، موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکى ره‌وتى سه‌در رایگه‌یاند، به ئومێده‌وه ده‌ڕوانێته سه‌ردانه‌که و هیواى خواست ببێته ده‌روازه‌یه‌ک بۆ ده‌رکردنى عێراق له دۆخى دابڕانى مێژوویى و ژینگه‌یى خۆیی. دوێنێ مسته‌فا کازمى سه‌رۆکوه‌زیرانى عێراق به‌سه‌ردانێکى فه‌رمى گه‌یشته سعودیه و له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د سه‌لمان شازاده‌ى ئه‌و وڵاته کۆبووه‌وه و چه‌ند رێککه‌وتنێکیان واژۆکرد.