جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، ئەگەر حکومەتى هەرێمى کوردستان دەیەوێت زوو مووچەى مووچەخۆران لە بەغدادەوە بنێردرێت، پێویستە پابەندییەکانى خێراتر جێبەجێبکات و مانگانە لە 15ی مانگ دا لیستى مووچە ئاڕاستەى بەغداد بکات. گوتیشى، دۆخى گشتیی ئێستاى عێراق لەبەرژەوەندیی مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستانە، چونکە ئەوانەى ئێستا لە حکومەتن و دەیانەوێت لە حکومەتى داهاتووش هاوبەشی کوردبن. جەمال کۆچەر، ئەندامى لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق راشیگەیاند، هەرێمى کوردستان پابەندى ناردنى ئەو بڕە لە داهاتى ناوخۆ نەبووە کە لەگەڵ بەغداد رێککەوتنى لەسەر کراوە. گوتیشى، هەرێمى کوردستان سەرەتا بەبەغدادى گوت، داهاتى ناوخۆ نزیکەى 400 ملیار دینارى مانگانەیە، دواتر چوونەوە بەغداد و گوتیان، هەڵەمان کردووە رێککەوتن کرا لەسەر ناردنى 80 ملیار دینارى مانگانە، بەڵام ئێستا نزیکەى نیوەى ئەو بڕە بۆ بەغداد دەنێرێت.
کچەکەی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەڵێت، پێش ئەوەی باوکی نەخۆش بکەوێت و رەوانەی نەخۆشخانە بکرێت گووتی، پرۆتۆکۆڵی پرۆسەی ئاشتی تەنها دوو هەفتەی ماوە واژۆ بکرێت. جەرەن گلەی کچی سری سورەیا ئۆندەر لەکاتی مەراسیمی بەخاکسپاردنی باوکی لە ئیستەنبوڵ ئاماژەی بەوەکردووە، ئۆندەر پێش ئەوەی دووچاری جەڵتەی دڵ بێت، نەخۆش بووە و پزیشکەکان داوایان لێکردووە نەشتەرگەری ئەنجامبدات، بەڵام باوکی گوتوویەتی، پرۆتۆکۆڵی ئاشتی تەنها دوو هەفتەی دیکە واژۆ دەکرێت، دواتر ئاسوودە دەبن، ئەویش نەشتەرگەری بۆ دەکرێت. سری سورەییا ئۆندەر شەوی سێشەممە 15ـی نیسانی 2025 تەندروستیی تێکچوو، دواتر دەرکەوت کێشە لە شاخوێنبەری دڵی هەبووە. ئەو کات پزیشکان رایانگەیاند، بەهۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، جەڵتە لێی داوە. رۆژی 3ـی ئەم مانگە، سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بەهۆی لەکارکەوتنی چەند ئەندامێکی جەستەیەوە لە 18ـیەم رۆژی چارەسەرکردنیدا کۆچی دوایی کرد، دوێنێش لە ئیستەنبوڵ بەخاکسپێردرا.
ڕادیۆی کان، کەناڵی گشتی ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاند، کابینەی ئەمنی بە سەرۆکایەتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر فراوانکردنی وردە وردەی هێرش بۆ سەر حەماس لە غەززە. ئەمەش ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە ئییال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپای ئیسرائیل لە ئێستاوە دەستیکردووە بە دەرکردنی دەیان هەزار بانگەواز بۆ هێزە یەدەگەکان بۆ فراوانکردنی هەڵمەتی سەربازی لە غەززە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل، زەمیر بە هێزەکانی ڕاگەیاندووە، "بە ئامانجی وەرگرتنەوەی گەلەکەمان (بارمتەکان) و شکستپێهێنانی حەماس، فشارەکان زیاتر دەکەین". لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە دوێنێ لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکرایەوە، دوای چەند کاتژمێرێک لە کەوتنەخوارەوەی مووشەکێک کە لەلایەن گروپی حوسییەکانەوە لە یەمەنەوە لە نزیک فڕۆکەخانەی سەرەکی بن گوریۆن لە ئیسرائیل کەوتبوو، نەتانیاهۆ ڕایگەیاند، کۆبوونەوەی کابینەی ئەمنی خۆی بانگهێشت دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر "قۆناغی داهاتوو"ی شەڕی غەززە. ئیسرائیل لە مانگی ئاداری ڕابردوودا ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکانی لە غەززە دەستپێکردەوە، دوای شکستى ڕێککەوتننامەی ئاگربەست کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرا و شەڕەکانی بۆ ماوەی دوو مانگ ڕاگرت. ماڵپەڕی هەواڵی ئیسرائیلی ینێت ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، کابینەی ئەمنیش پلانێکی نوێی بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکان لە غەززە پەسەندکردووە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کەی پێداویستییەکان دەگەیەنرێتە ئەو خاکە. ئیسرائیل لە ئێستاوە نزیکەی یەک لەسەر سێی کەرتی غەززەی کۆنتڕۆڵکردووە، بەڵام ڕووبەڕووی فشاری نێودەوڵەتی زیاتر دەبێتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی هاتنە ناوەوەی هاوکارییەکان، کە لە مانگی ئازارەوە ڕێگری لێکردووە. ئیسرائیل بەرگری لە گەمارۆکە دەکات و ڕایگەیاندووە، حەماس ئەو هاوکارییانە لادەبات کە مەبەست لێی خەڵکی مەدەنیە و بۆ چەکدارەکانی دەیهێڵێتەوە یان دەیفرۆشێت، ئەو تۆمەتانەش بزووتنەوەکە ڕەتیدەکاتەوە.
گوتەبێژی فەرمی بزووتنەوەى رجال کەرامەی درووزەکانى سوریا، بە رۆژنامەى شەرقلئەوسەتی گوتووە، ئەوان لەگەڵ رێکخستنى چەک و چەکدارییدان، نەک داوای ئەوەیان لێبکرێت چەکەکانیان رادەست بکەن. ئەبو فەخر دەشڵێت، دۆسیەى رادەستکردنى چەکی دەست درووزەکان دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتى بەرگریی، نەک هەر کەس و گرووپێک بیەوێت لێدوانى لەسەر بدات و داوایان لێ بکات چەک رادەست بکەن. پێیوایە چەکى دەست درووز نەبووەتە مایەى دروستکردنى هەڕەشە و مەترسی، تەنها بۆ بەرگرییکردن لە خاک و ئاو و ناوچە و شەرەفمان بەکارمان هێناوە. گوتەبێژەکە سەبارەت بە مەترسییەکانی سەر درووزەکان دەڵێت، هێشتا لە پارێزگای سوەیدا و شار و شارۆچکە و گوندەوارەکانى، مەترسیی لەسەر درووزەکان هەیە، هێزەکانیان بە چەکی سووک و ناوەند، بەردەوام لە ئەرکی پاراستن و بەرگرییکردندان.
ئەمەریکا هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن چڕتر کردووەتەوە و درەنگانی شەوی ڕابردوو 29 هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەی حووسییەکان لە پێنج پارێزگای یەمەن کردووە. هێرشەکانی ئەمەریکا بەندەری ڕەئس عیسا و دوورگەی کەمران لە ئەلسەلیف لە پارێزگای حودەیدە بۆمباران کردووە. هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە، هێرشەکانی ئەمەریکا پێگە و شوێنی حووسییەکانیان لە باشووری سەنعا بۆمباران کردووە. ئەمەریکا بە سێ هێرشی ئاسمانی کۆگاکانی چەکی حووسییەکانی لە سەربازگەی ئەلسەواد لە باشووری سەنعا بۆمباران کردووە و تەقینەوەیەکی بەهێزیش پایتەختی هەژاندووە. فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمەریکا شەش هێرشیان کردووەتە سەر پێگەکانی حووسییەکان لە ناوچەی بەنی مەتەر لە ڕۆژئاوای سەنعا. بەگوێرەی میدیاکانی حووسی، لە بۆمبارانکردنەکانی ئەمەریکا لە سەنعا 14 کەس بریندار بوون. میدیاکان ڕاشیانگەیاند "ئەمەریکا سێ هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پێگەی حووسییەکان لە ڕۆژهەڵاتی سەعدە." دوای هێرشی حەماس بۆ سەر شارۆچکە و بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، حووسییەکان دەیان هێرشیان کردووەتە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور، وەک پاڵپشتییەک بۆ دانیشتوانی غەززە.
بەپێى ڕاپۆرتێکى ماڵپەرى ئەلعالم جەدید ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا سەردانێکی فەرمی بۆ عێراق ئەنجام بدات، بە سەرۆکایەتی شاندێکی وەزاری گەورە کە بەرپرسانی سەربازی و ئەمنی و ئابووری لەخۆدەگرێت. سەردانەکە کە لەلایەن سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی عێراقەوە بە "گرنگ" وەسف دەکرێت، بەشداری لە سێیەمین خولی کۆنفرانسی بەغدا دەکات. هەروەها سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێش ئامادە دەبن، لەوانە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا، ئەمەش نیشانەی ئاساییبوونەوە لەگەڵ ڕژێمی نوێی سوریایە. ئەمەش لەکاتێکدایە چەند ڕۆژێکى کەم ماوە بۆ ئەنجامدانى کۆمکارى لوتکەی عەرەبی لە بەغدا، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختی لە گرنگی ئامادەبوونی سەرۆکی سوریا لە لوتکەکەدا کردەوە بۆ خستنەڕووی دیدگای نوێی سوریا. بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی فەرمی لە وەزارەتی دەرەوە، سەردانەکەی ئیمانوێل ماکرۆن بۆ عێراق بەشداریکردنە لە کۆنگرەى سێیەمى بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی دەگرێتەوە، کە لە ساڵی ٢٠٢٣ بەهۆی شەڕی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە و گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا دواخرا، کۆنگرەى یەکەم و دووەم لە ساڵی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ بەشداری سەرکردەکانی وڵاتانی دراوسێی عێراق بەڕێوەچووە. یەکەم کۆنگرەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی، کە کۆنگرەی وڵاتانی دراوسێی عێراق بوو، رۆژی شەممە 28ی ئابی 2021 لە بەغدا کرا. حەوت وڵاتی عەرەبی و بیانی بەشداربوون. وڵاتە بەشداربووەکان بریتی بوون لە: عێراق، کوێت، سعودیە، ئیمارات، قەتەر، ئوردن، میسر، ئێران، تورکیا و فەرەنسا. کۆنگرەی دووەمی بەغدا لە 20ی کانوونی یەکەمی 2022، لە ناوچەی دەریای مردوو لە ئوردن بەڕێوەچوو. لە سەرەتای ساڵی 2023، محەمەد شیعە ئەلسودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێککەوتنێکی هاوبەشی ستراتیژی لەگەڵ ماکرۆن واژۆ کرد. ئەم ڕێککەوتنە یەکەم ڕێککەوتنی لەجۆرەکەی نێوان بەغدا و پاریس بوو، هەروەها 50 ماددەی هاوکاری لەخۆگرتبوو. دیارترینیان بەرزکردنەوەی هاریکاری ئەمنی و بەرگری و ئاسانکاری بۆ دابینکردنی کەرەستەی سەربازی دروستکراوی فەرەنسا، هەروەها کاراکردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵگری سەربازی نێوان هەردوولا، بەگوێرەی بەیاننامە فەرمییە هاوبەشەکانی هەردوولا.
سەرچاوەکانی نزیک لە بزووتنەوەی ح.ەم.اس بڵاویان کردەوە کە بزووتنەوەکە ژمارەیەک کەسی تۆمەتبارى بەکارى دزى و تاڵانى لە سێدارە داوە، دوای ئەوەى چەند حاڵەتێکى هەبووە لەم هەفتەیەدا ژمارەیەک چەکدارو ڕێگر هێرشیان کردوەتە سەر دوکانەکانی خواردن و چێشتخانە گشتییەکان لە کەرتی غەززە. بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماس بەشێک لەو کەسانەیان بەوەتۆمەتبار کردوە کەهاوکارن لەگەڵ ئیسرائیلن لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ڕێگری لە هاتنی یارمەتییەکان کردووە بۆ غەززە. وەزارەتەکە ڕۆژی شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: "بە مشتێکی ئاسنین دەدەین لە هەموو ئەو لادەرانە، هەروەها هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرینەبەر بۆ ڕاگرتنیان، گرنگ نییە تێچووی زۆر بێت. ڕێگەیان پێنادەین بەردەوام بن لە تیرۆرکردنی هاوڵاتیان و هەڕەشەکردن لە ژیانیان و دزینی موڵک و ماڵی خۆیان". ئیسماعیل سەوابت، بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی حەماس لە غەززە ڕایگەیاند، هەندێک لە ئەندامانی باندەکان لەژێر چەتری هۆزەکاندا کاریان کردووە و هەندێکی تریش وەک گروپی ڕێکخراو کاریان کردووە. ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێکیان پشتگیری ڕاستەوخۆیان لەلایەن ئیسرائیلەوە وەرگرتووە. لە یەکێک لە ڕووداوەکاندا وەزارەتی ناوخۆی حەماس ڕایگەیاند کە ئەفسەرێکی پۆلیس کوژراوە و کەسانی دیکەش بریندار بوون کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی مووشەکێکی ئاراستەی یەکەیەکی پۆلیسی کردووە کاتێک بەدوای تاوانبارانی شاری غەززەدا گەڕاون. ئیسرائیل و ئەمەریکا نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر دابەشکردنی هاوکاری لە غەززە، بە پشتبەستن بە میکانیزمێکی نوێ کە ڕێگری دەکات لە دەستوەردانی حەماس لە پرۆسەکەدا. ئاکسیۆس لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکا و ئیسرائیلییەوە ڕایگەیاندووە، واشنتۆن و تەلئەبیب و نوێنەرانی دامەزراوەیەکی نوێی نێودەوڵەتی نزیکن لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمە نوێیەکە. بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان هەردوو وڵاتدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، هاوکارییە مرۆییەکان لە ڕێگەی سندوقێکی نێودەوڵەتییەوە دابین دەکرێت لەگەڵ دەستەیەکی ڕاوێژکاری کە لە کەسایەتییە دیارەکانی نێودەوڵەتی پێکهاتووە، هاوکات کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکی هاوکارییەکان دابەش دەکات.
چەند کاتژمێک پاش ئەوەى سوپای ئیسرائیل پشتڕاستی کردەوە کە ئەو موشەکەی ڕۆژی یەکشەممە لە نزیک فڕۆکەخانەی بن گوریۆن نیشتەوە و بۆ ماوەیەکی کورت هاتوچۆی ئاسمانی ڕاگرت، لە یەمەنەوە هەڵدرا، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەیاننامەیەکی هەڕەشەئامێزی بڵاوکردەوە. بنیامین نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکی ڤیدیۆیی بەر لە دانیشتنی داهاتووی کابینەی حکومەت ئەم ئێوارەیە پشتڕاستی کردەوە کە ئیسرائیل وەک پێشتر کردوویەتی بەرامبەر حوسییەکان هەنگاو دەنێت و هێرشەکانیان لەبەرانبەر ئەو گروپە فراوانتر دەکەن. هەروەها زیادی کرد: هێزەکانی ئیسرائیل هێرشی زیاتر لە دژی گرووپی حوسی لە یەمەن ئەنجام دەدەن. ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی ئەمریکا دەکات لە چالاکییەکانی دژی حوسییەکان. هه ڕوه ها ڕوونی کرده وه که له دانیشتنی کابینه که ی چاوه ڕوان ده کرێت ئێواره ی ئه مڕۆ تاوتوێی قۆناغی داهاتوو له که ڕتی غه ززه بکرێت به پشتبه ستن به ڕاسپارده کانی ئه ڕکانی گشتی. جەختیشی کردەوە کە فشاری سەربازی بە تەنیا کاریگەر دەبێت و دەبێتە هۆی ئازادکردنی دیلەکان دوای شکستی حەماس. حوسییەكانی یەمەن لەڕێی مووشەكێكەوە فڕۆكەخانەی بن گۆریۆنیان لە ئیسرائیل کردە ئامانج و بەهۆیەوە هەشت کەس برینداربوون، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی تووند دەکات. بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل، بەیانیی ئەمڕۆ سیستمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەیان نەیتوانیووە رێگری بکات لە مووشەکێک کە لە یەمەنەوە ئاڕاستەکراوە و فڕۆكەخانەی بن گۆریونی کردووەتە ئامانج، فریاگوزاریی ئیسرائیلیش ئاماژەی بەوەکردووە، هەشت برینداری هێرشی سەر فڕۆکەخانەى بن گۆریۆن چارەسەرکراون، بەڵام برینی یەکێکیان سەختە. ئاماژە بەوەشکراوە لەدوای کەوتنەخوارەوەی مووشەکەکە، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە تەلئەبیب و چەند شارێکی دیکەی ئیسرائیل لێدراوە، هەروەها گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەش بۆ ماوەیەکی کاتی راگیراون و دواتر ئاسایی بوونەتەوە. لەکاردانەوەی هێرشەکەش، یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، “ئەو هێرشە بەبێ وەڵام تێپەڕنابێت و ئەوەی جارێک هێرشیان بکاتە سەریان، ئەوان حەوت جار هێرش دەکەنە سەری.”
دوابەدوای هێرشە ئاسمانییەکەی ئیسرائیل کە پێنجشەممەی ڕابردوو شوێنێکی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە دیمەشقی پایتەختی کردە ئامانج، کە ئیسرائیل لەو کاتەدا بە پەیامێک بۆ سەرکردایەتی سوریا وەسفی کردبوو، وردەکاری نوێ دەرکەوت. بەپێى وتەى چەند سەرچاوەیەک لەشەوى هێرشەکەى پێنج شەممەى ڕابردوو کاتێک ئیسرائیل هێرشى کردە سەر سوریا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گەشتی سیخوڕییان لەو ناوچەیە ئەنجامدادە کە فڕۆکە ئیسرائیلییەکان تێیدا دەسوڕانەوە. سەرچاوەکانی تورکیا باسیان لەوە کردووە کە فڕۆکەکانی ئێف ١٦ی تورکیا بە بەکارهێنانی سیستەمی ئەلیکترۆنی خۆیان سیگناڵی ئاگادارکردنەوەیان بۆ فڕۆکە ئیسرائیلییەکان ناردووە. هەروەها پەیوەندییەکی کورتی ڕادیۆیی لە نێوان فڕۆکەکاندا دروست بووە، ئەمەش ڕێگەی بە هەردوولا داوە خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوە بەدوور بگرن، بەگوێرەی ماڵپەڕی سۆزجو، ماڵپەڕی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا. هاوکات، هێرشەکانی ئیسرائیل چەندین شوێنیان کردە ئامانج، لەنێویاندا ئەو شوێنانەی کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سوریای لایەنگری تورکیاوە کۆنترۆڵکراون، ئەوەش دوای ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەکەن کە چەک و لۆجستی و مەشق و ڕاهێنانیان لە تورکیاوە وەرگرتووە، بەپێی کەناڵی 12ی ئیسرائیل. لە کاتی هەڵمەتی ئیسرائیلدا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گەشتی سیخوڕییان لەو ناوچەیە ئەنجامدا کە فڕۆکە ئیسرائیلییەکان تێیدا دەسوڕانەوە. جگە لە هەڵمەتەکانی ڕۆژی پێنجشەممە، ئیسرائیل لە ماوەی شەوانی هەینی و شەممەدا زیاتر لە ٢٠ هەڵمەتی بۆ سەر ناوەندە سەربازییەکان و کۆگاکانی سەرتاسەری سوریا دەستپێکردووە، کە بە "توندوتیژترین هەڵمەت لە سەرەتای ئەمساڵەوە" دادەنران، بەپێی ئاژانس فرانس پرێس. لە کاتێکدا سوپای ئیسرائیل لەو کاتەدا پشتڕاستی کردەوە کە ژێرخانی سەربازیی لە دەوروبەری دیمەشق و ناوچەکانی دیکە کردووەتە ئامانج.
هەپەگە ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی لە مانگی نیساندا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لەو مانگەدا سوپای داگیرکەری تورک نۆ هەزار و ٧٩٠ جار لە زەمین و ئاسمانەوە هێرشی ئەنجامداوە و هەپەگە دەشڵێت: لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا چوار گەریلا شەهیدبوون. ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ئاماری چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە مانگی نیساندا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەمشێوەیەیە؛ گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، کە هیوای دوا ڕۆژی ئازادیی گەلەکەمان، لەسەر بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، لە ١ـی ئاداری ٢٠٢٥ـەوە ئاگربەستیان ڕاگەیاند و بە هەستیارییەکی زۆرەوە بە مەبەستی وەڵامدانەوەی بانگەوازە مێژووییەکە، بە شێوەیەکی کرداری لە پرۆسەکە نزیکبوونەوە. لە ماوەی ٢ مانگی پاش ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەلەکەمان، هەموو هێزەکانمان لە چوارچێوەی ئاگربەستەکەدا نزیکی دۆخەکە بوونەتەوە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە سەبر و فیداکارییەکی زۆرەوە ئەوەی پێویست بوو بۆ ئەم پڕۆسە بە ئەنجام گەیاندووە. سوپای داگیرکەری تورک، لە مانگەکانی ئادار و نیساندا، ئاگربەستی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆی دەبینی و بە شێوەیەکی نا ئەخلاقی، پێداگری لەسەر چەمکی قڕکردن کردووتەوە، سوپای داگیرکەری تورک سەرەڕای کۆکردنەوەی تەواوی هێزەکانی، نەیتوانی بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا بشکێنێت و لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ و ناوەندی زاپ لەلایەن گەریلاکانەوە شکستی هێنا، دوای ئەم شکستە، سوپای داگیرکەری تورک هێرشەکانی بۆ سەر سەنگەر و تونێلەکانی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان زیاتر کرد. هەروەها گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامیان دایەوە و نەیانهێشت داگیرکەران پێشڕەوی بکەن، داگیرکەران کە نەیانتوانی بەسەر ئەم بەرخۆدانە شکۆمەندەدا سەر بکەون، جارێکی دیکە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو و بۆمبی فسفۆر کە دوور لە یاساکانی شەڕە، لە دژی هێزەکانمان بەکارهێنا. داگیرکەران کە لە هەموو بەشێکی خاکی پیرۆزی کوردستان شەڕڤانانی ئاپۆیی ڕووبەڕوویان دەبنەوە، سەرەڕای هێرشکردنە سەر هەرێمەکانی بەرخۆدانی گەریلا بە تەکنۆلۆژیایەک کە دەتوانرێت شارەکان وێران بکات، نەگەیشتنە ئامانجەکانیان، هەڤاڵانمان بەسێ و میترا کە لە ئەنجامی کیمیابارانی سوپای داگیرکەری تورکیادا چوونە کاروانی نەمرانەوە و هەڤاڵانمان خەبات، گۆران و عەگید کە سەرەڕای بریندار بوونیان هەتا کۆتایی شەڕیان کرد و وەڵامێکی قورسیان بە داگیرکەران دایەوە، وەک نوێنەرانی ئیرادەی ئاپۆیی، ئاڵای سەرکەوتنی پەکەکە و پاژک-یان بەرز ڕاگرت و بوونە جێگای شانازی بۆ گەلەکەمان. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە شەڕی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکیان لە باکووری کوردستان بە سەرکەوتوویی گەیاندە ئەنجام، وەک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بە هەموو تەکنۆلۆژیای جەنگ و هەزاران داگیرکەر و بە دەیان هێرشی داگیرکەرانیان پووچەڵکردەوە. تیمە لێهاتووەکانی گەریلاکانمان کە شێواز و تاکتیکی داهێنەرانە و تاکتیکی سەردەمی نوێیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد، لە باکووری کوردستان هیچ زیانێکی گیانییان پێ نەگەیشت. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە ئیرادەی خۆیان لەسەر بنەمای ئەوەی “گەورەترین تەکنەلۆژیا خودی مرۆڤە” کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشکەش کراوە، بۆ خۆیان لەبەر چاو گرتووە، بە ئیمکانات و دەرفەتی سنووردار و هەلومەرجی سەخت داگیرکەرانیان لە ئاسمانی کوردستانیش کردە ئامانج و گورزێکی گەورەیان لە تەکنۆلۆژیای شەڕی داگیرکەران وەشاند، کە هەمیشە شانازییان پێوە دەکرد، وەک چۆن ڕێگەیان نەدەدا داگیرکەران لە زەوینەوە پێشڕەوی بکەن، بەهەمان شێوە ڕێگەیان نەدەدا لە ئاسمانیشەوە پێشڕەوی بکەن. هێرشەکانی داگیرکەران بە چەکی کیمیایی، بۆمبی فسفۆر و تەقەمەنی قەدەغەکراو لە مانگی نیساندا سوپای داگیرکەری تورکیا جارێکی دیکە ٧ جار بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بۆمبی فسفۆر و تەقەمەنی قەدەغەکراو دژی هێزەکانمان تاوانی شەڕی ئەنجامدا، هەوڵیدا تونێلەکانی بەرخۆدانمان بە ئامێری هەڵکەندن و شوڤڵی میکانیکی لەناو ببات و ٧٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ١٢جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ، ٢ جار بە درۆنی بۆمب ڕێژکراو و ٩٦٩٣ جار بە چەکی قورس، تۆپهاوێژ و هویتزەر هێرشی ئەنجامدا. هێزه کانمان له سەر بنەمای خۆ پاراستن، ١٧ جار له دژی داگیرکەران که له حاڵەتی هێرشکردندا بوون دەستوەردانیان کردووە، لە ئەنجامی ئەم دەستوەردانانەدا، داگیرکەرێک سزا درا و پێنج داگیرکەر بریندار بوون، هەروەها تانکێک و ٢ زرێپۆش و ٢ سیستەمی کامێرای چاودێری وتوپ هاوێژێک و ٢ درۆن و ١ ئامێری دژی پارازیت لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنران، هەروەها زرێپۆشێک، کۆنتێنەرێک، پێگەیەک و درۆنێک خراوەتە خوارەوە و تێکشکێنران. چوار هەڤاڵمان کە بە فیداکارییەکی زۆرەوە خاکی پیرۆزی کوردستانیان لەدژی داگیرکەران دەپاراست و شانازی گەلەکەمان بوون و ئاڵای تێکۆشانیان بەرز ڕاگرتبوو، لە مانگی نیساندا شەهید بوون، جارێکی تر بە ڕێزداری و منەتدارییەوە یادی شەهیدانی نەمری دوێنێ، ئەمڕۆ و داهاتوومان بەرز رادەگرین. هەپەگە ئامارەکانی شەڕی مانگی نیسانی بەم شێوەیە خستە ڕوو؛ هێرشەکانی سوپای تورک هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان: ٧٦ هێرشی هێلیکۆپتەر: ١٢ هێرش بە چەکی کیمیایی (فسفۆڕ): ٣ هێرشی درۆن بە تەقەمەنی: ٢ هێرشی تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٤ هێرشەکان بە چەکی قورس و تۆپهاوێژ و هویتزەر: ٩٦٩٣ دەستوەردانەکانی گەریلا لە دژی هێرشەکان دەستوەردان لە دژی هێرشەکان: ١٧ لە هێرشەکاندا: ١٧
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق وادەى تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتییەکانى بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى کۆتایی ئەمساڵى پەرلەمان درێژکردەوە. کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی ناوی پارت و هاوپەیمانییەکانی بۆ ماوەی 10 رۆژی دیکە درێژکردەوەکۆمسیۆن لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، وادەى تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتییەکان تا 14 ى ئەم مانگە درێژکراوەتەوە. تائێستا 64 هاوپەیمانێتی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارکراوە، کە سەرجەمیان هاوپەیمانێتیەکانی پێشوون و کۆمسیۆن چاوەڕێیە داواکاریی بۆ دووبارە بەشداری کردن بە هەمان ناو و قەوارەوە پێشکەش بکەن. بەوتەى کۆمسیۆن، گۆڕانکاریی لە بەشێک لە هاوپەیمانێتییەکان رویداوە، لە روی بەشداریی کردنی حیزب و لایەنی نوێ، یان کشانەوەی حیزبەکان لەو هاوپەیمانێتییە، بۆ ئەوەش پێویستە داواکاریی پێشکەشی فەرمانگەی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ تۆمارکردنی ئەو گۆڕانکارییانە. بەپێی دوایین ئاماری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، 314 پارت و قەوارەی سیاسی رێگەی بەشداریی کردنی هەڵبژاردنیان پێدراوە و 70 پارت و حیزبی نوێیش داوای تۆمارکردنیان کردووە.
لەئەنجامی هێرشە بەردەوامەكانی حوسییەكانی یەمەن بۆ سەر ئیسرائیل، ئەمڕۆ موشەكێكی ئاڕاستەی فڕۆكەخانەی تەلئەبیب كردوە و بەهۆیەوە چەند كەسێك برینداربون، وەزیری بەرگریش بەڵێن دەدات كە؛ وەڵامێكی بەهێزیان بدەنەوە. لە بڵاوكراوەیەكدا حوسییەكانی یەمەن (ئەنساروڵا) ئاشكرایانكرد، ئەمڕۆ یەكشەممە بەموشەكێكی دورهاوێژ لە جۆری بالستی فڕۆكەخانەی گۆریونیان لە ناوچەی یافا لە تەلئەبیب بەئامانج گرتوە. وتیشی: هێرشەكە لەلایەن تیمێكی شارەزای سەربازییەوە ئەنجام دراوە و بەوردی ئامانجەكەیان پێكاوە، بەهۆشیەوە زیانیان بە فڕۆكەخانەكە گەیاندوە. لای خۆشیەوە، حكومەتی ئیسرائیل هەواڵەكەی پشتڕاستكردوە و راشیگەیاند: لە ئەنجامی هێرش كردنە سەر فڕۆكەخانەی تەلئەبیب چەند هاوڵاتییەك بەسوكی برینداربون، بەهۆشیەوە سەرجەم كەشتەكانی فڕۆكەخانەكە بەشێوەیەكی كاتی راگیران. هاوكات، یسرائیل كاتس، وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند: هەركەسێك هێرش بكاتە سەر وڵاتەكەی بەدڵنیاییەوە وەڵامی بەهێزی دەدەنەوە. حوسییەكانی یەمەن لەڕێی مووشەكێكەوە فڕۆكەخانەی بن گۆریۆنیان لە ئیسرائیل کردە ئامانج و بەهۆیەوە هەشت کەس برینداربوون، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل هەڕەشەی تووند دەکات. بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل، بەیانیی ئەمڕۆ سیستمی بەرگریی ئاسمانی وڵاتەکەیان نەیتوانیووە رێگری بکات لە مووشەکێک کە لە یەمەنەوە ئاڕاستەکراوە و فڕۆكەخانەی بن گۆریونی کردووەتە ئامانج، فریاگوزاریی ئیسرائیلیش ئاماژەی بەوەکردووە، هەشت برینداری هێرشی سەر فڕۆکەخانەى بن گۆریۆن چارەسەرکراون، بەڵام برینی یەکێکیان سەختە.
هاوکات لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا دووپاتیکردەوە کە وڵاتەکەی دەسەڵات و ئامرازەکانی هەیە بۆ هێنانەدی "کۆتایییەکی لۆژیکی" بۆ ململانێکان. ڤلادیمێر پوتین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ڕووسیا زیادی کرد: پێویست بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە ئۆکرانیا ناکات و هیوای خۆی دەربڕی کە ئەمە ڕوونەدات. سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە “ئاشتەوایی نێوان هەردوو وڵات حەتمییە و تەنیا پرسی کاتییە”. هەروەها ئەو جەختى لەوەکردەوە که ڕوسیا توانای ئەوەى هەیە کە کۆتایی بەشەڕەکە بهێنێت، بەو ئەنجامەشى کەخۆى هیواى بۆ دەخوازێت و دەیەوێت، ئه نجامێک کە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانیدا بگونجێت. ئەمەش دوای ئەوە هات کە کرێملین ڕۆژی شەممە داوای وەڵامدانەوەی "یەکلاکەرەوە"ی لە ئۆکرانیا کرد بەرامبەر بە پێشنیاری سەرۆکی ڕووسیا بۆ ئاگربەستی سێ ڕۆژە و ڕەخنەی لە وەڵامی کیێڤ گرت تا ئێستا بە "ناڕوون". پوتین ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ئاگربەستی سێ ڕۆژەی ڕاگەیاند بۆ یادی ٨٠ ساڵەی سەرکەوتنی یەکێتی سۆڤیەت بەسەر ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانی دووەمدا.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و هەپەگەش دەڵێت، تورکیا لە سێ رۆژدا زیاتر لە هەزار جار هێرشی کردووەتە سەریان. وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، سەربازێکیان بەناوی چاوش ئۆندەر ئۆزەن، لە کاتی کێوماڵی ناوچەیەک لە خواکورک لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە بە سەختی بریندار بووە و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. هاوکات ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" رایگەیاند، سوپای تورکیا لە ماوەی سێ رۆژی کۆتایی مانگی رابردوودا، هەزار و 76 جار بە چەکی قورس، تۆپ و موشەک، پێنج جار بە فڕۆکەی جەنگی و سێ جاریش بە چەکی قەدەغەکراو، هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی ژێر دەستیان. سەرەڕای ئەو پرۆسەیەی ماوەی حەوت مانگە لە تورکیا دەستیپێکردووە و پەکەکەش ئاگربەستی تاکلایەنەی راگەیاندووە، شەڕ و پێکدادنەکانی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە بەردەوامە، بەتایبەت لەناوچەکانى سنوورى ئامێدى.
بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، لە ئەستەنبوڵ بەخاکبسپێردرێت. ئۆندەر کە زیاتر بە کەسایەتییەکی سیاسی ناسرابوو، لە هەمانکاتدا دەرهێنەر، سیناریست، بەرهەمهێنەر، ئەکتەر و رۆژنامەنووس بوو. لە ساڵی2013ـەوە یەکێک بووە لە کەسایەتییە دانوستانکارەکان لە پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە باکووری کوردستان، یەکێک بوو لە ئەندامانی شاندی ئیمراڵی و پەیوەندیی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان. دەم پارتی لە پەیامی سەرەخۆشیدا رایگەیاندووە، بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئۆندەریان پێگەیشتووە، درێژە بە رێگاکەی دەدەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی. ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکانی تورکیا و کوردستان وەک عەبدوڵا ئۆجالان، رەجەب تەیب ئەردۆغان و مەزڵوم کۆبانێ و نێچیرڤان بارزانی پەیامی سەرەخۆشیان بڵاو کردەوە و رۆڵی ئۆندەریان لە پرۆسەی ئاشتیدا بەرزنرخاند.
