هاوڵاتی - سزاکان بەسەر کۆمپانیایەکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ڕێکخراوێکی سەر بە دەزگای هەواڵگری سەربازیی ڕووسیا، سەپێنراون. - بە تۆمەتی نانەوەی گرژی کۆمەڵایەتی و سیاسی. بە تۆمەتی دەستوەردان لە هەڵبژاردنەکەی ئەمریکا، واشنتۆن سزا بەسەر چەند کۆمپانیایەکی ئێرانی و ڕووسیدا دەسەپێنێت. لەوبارەیەوە وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا رایگەیاند سزاکان بەسەر کۆمپانیایەکی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ڕێکخراوێکی سەر بە دەزگای هەواڵگری سەربازیی ڕووسیا، سەپێنراون ئەوەش بە تۆمەتی نانەوەی گرژی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کارکردنە سەر هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا لە ساڵی 2024 دا. وتیشی: ناوەندی شارەزایی جیۆسیاسیی لە مۆسکۆ زانیاری نادروستی سەبارەت بە بەربژێری هەڵبژاردنەکان و وێنە و ڤیدیۆی ساختەی بڵاوکردووەتەوە.
هاوڵاتی - بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشهممه لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق لە باشوری رۆژئاوای کۆبانى. - هێزهكانیان فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی توركیایان لهجۆری بهیرهقدار TB2ی توركیا لهسنوری كۆبانى تێكشكاندوه. ناوهندی راگهیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) رایگهیاند، هێزهكانیان فڕۆكهیهكی بێفڕۆكهوانی توركیایان لهجۆری بهیرهقدار TB2ی توركیا لهسنوری كۆبانى تێكشكاندوه و خستوهتهخوارهوه. ههسهده لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشهممه لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق لە باشوری رۆژئاوای کۆبانى فڕۆکەیەکی سیخوڕی لە جۆری بەیرەقدار TB2ی دەوڵەتی توركیایان خستهخوارهوه. تاوهكو ئێستا هیچ زانیاریهك لهبارهی زیانهكانی خستنهخوارهوهی فڕۆكهكه نهزانراوه و لایهنی توركیش هیچ رونكردنهوهیهكی لهوبارهیهوه نهداوه.
هاوڵاتی - عێراق، کۆی قەرزەکانی: 121.2 ملیار دۆلار. - ئەمریکا، کۆی گشتی قەرزەکان: ٣٦.١ تریلیۆن دۆلار. - سندوقەکە پێشبینی دەکات قەبارەی قەرزی گشتی (حکومەت) لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٠ تریلیۆن دۆلار تێپەڕێنێت. سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ناوو بڕى قەرزى ئەو ڵاتانەى جیهان و وڵاتانى عەرەبى بڵاوکردەوە، کە قەرزیان لێوەرگرتووە، سندوقەکە پێشبینی دەکات قەبارەی قەرزی گشتی (حکومەت) لە ساڵی ٢٠٢٤دا ١٠٠ تریلیۆن دۆلار تێپەڕێنێت. ئەو ١٠ وڵاتە عەرەبیەى زۆرترین قەرزیان لە ساڵی 2024دا هەیە 1- میسر، کۆی قەرزەکانی: 345.5 ملیار دۆلار 2- سعودیە، کۆی قەرزەکانی: 311.5 ملیار دۆلار 3- ئیمارات، کۆی قەرزەکانی: 171.1 ملیار دۆلار 4- عێراق، کۆی قەرزەکانی: 121.2 ملیار دۆلار 5- جەزائیر، کۆی قەرزەکانی: 118.9 ملیار دۆلار 6- مەغریب، کۆی قەرزەکانی: 107.9 ملیار دۆلار 7- سودان، کۆی قەرزەکانی: 102.6 ملیار دۆلار 8- قەتەر، کۆی قەرز: 91.2 ملیار دۆلار 9- بەحرەین، کۆی قەرز: 60.6 ملیار دۆلار 10- ئوردن، کۆی قەرز: 48.9 ملیار دۆلار سندوقی دراوی نێودەوڵەتی هۆشداری داوە لەوەی ڕەنگە دۆخی قەرزی گشتی لە سەرانسەری جیهان جددیتر بێت لەوەی زۆرینەی خەڵک بیری لێدەکەینەوە، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر کورتهێنانی دارایی زۆر لە ئەمریکا و چین. هاوکات ناوى دە وڵاتیشى لەسەر ئاستى جیهان بڵاوکردەوە کە زۆرترین بڕى قەریان لایە لەساڵى ٢٠٢٤دا 1- ئەمریکا، کۆی گشتی قەرزەکان: ٣٦.١ تریلیۆن دۆلار 2- چین، کۆی گشتی قەرزەکان: ١٦.٥ تریلیۆن دۆلار 3- ژاپۆن، کۆی گشتی قەرزەکان: ١٠.٢ تریلیۆن دۆلار 4- بەریتانیا، کۆی قەرزەکانی: 3.7 ترلیۆن دۆلار 5- فەرەنسا، کۆی قەرزەکانی: 3.6 ترلیۆن دۆلار 6- ئیتاڵیا، کۆی قەرزەکانی: 3.3 ترلیۆن دۆلار 7- هیندستان، کۆی گشتی قەرزەکانی: 3.2 ترلیۆن دۆلار 8- ئەڵمانیا، کۆی گشتی قەرزەکانی: 2.95 ترلیۆن دۆلار 9- کەنەدا، کۆی قەرزەکانی: 2.35 ترلیۆن دۆلار 10- بەڕازیل، کۆی قەرزەکانی: 1.9 ترلیۆن دۆلار بەپێی ئامارەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، تا کۆتایی ئەم دەیە، سندوقی دراوی نێودەوڵەتی پێشبینی دەکات قەرزی گشتی جیهانی تا ساڵی ٢٠٣٠ بگاتە ١٠٠%ی بەرهەمی ناوخۆیی جیهانی.
هاوڵاتی - ئاسمان ساماڵ دهبێت لهگهڵ ههندێ پهڵه ههوری جیا جیا. - پلهكانی گهرما كهمێك بهرزتر دهبنهوه. بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێم پێشبینیكرد ئهمڕۆ و سبهینێ كهشوههوای ناوچه جیاجیاكانی ههرێم ساماڵ دهبێت و پلهكانی گهرماش رو لهبهرزبونهوه دهكهن. كهشناسی بڵاویكردهوه، ئهمڕۆ چوارشهمه ئاسمان ساماڵ دهبێت لهگهڵ ههندێ پهڵه ههوری جیا جیا، پلهكانی گهرماش نزیك دهبنهوه له تۆماركراوهكانی دوێنێ، خێرای با لهسهرخۆ و مامناوهند لهنێوان 10-15 كیلۆمهتر لهكاتژمێرێكدا دهبێت. ئاماژهی بهوهشكردوه، سبهی پێنجشهممه بهههمانشێوه كهشی ناوچه جیاجیاكان و ئاسمان لهنێوان ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت، پلهكانی گهرما كهمێك بهرزتر دهبنهوه بهراورد به تۆماركراوهكانی ئهمڕۆ. بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی : ههولێر :17 پلهی سیلیزی سلێمانی : 15 پلهی سیلیزی دهۆك : 16 پلهی سیلیزی كهركوك : 18 پلهی سیلیزی ههڵهبجه : 16 پلهی سیلیزی زاخۆ : 15 پلهی سیلیزی حاجی ئۆمهران : 3 پلهی سیلیزی سۆران : 12 پلهی سیلیزی
هاوڵاتی - سووریا هی گەلی سووریایە. - ئەوانەی هێرشیان کرد، ڕۆژێک لە بەرامبەر گەنجە بە پەرۆشەکانی سووریا پاشەکشە دەکەن. لەساڵیادى کوژرانى قاسم سولەیمانى، خامنەیی هێرشى توند دەکاتە سەر ئیسرائیل و ئەمریکا، دەڵێت لەداهاتوویەکى نزیکدا بنکەى ئەمریکیەکان لە سوریا دەخرێنە ژێر پێ گەنجان. ئەمڕۆ چوارشەممە لەشارى کرمان مەراسیمێک بەبۆنەى یادى پێنج ساڵەى کوژرانى قاسم سولەیمانیەوە رێکخرا، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتارێکى پێشکەشکرد. لەبەشێکى وتەکانیدا خامنەیی وتى: رۆڵى قاسم سولەیمانى لەجیهاندا بێهاوتایە، پێویستە خزمەتەکانى و لە پەروەردەی سیاسی ئێمەدا بمێنێتەوە، بەرگریکردن لە ناوچە پیرۆزەکان پرەنسیپێک بوو بۆ قاسم سولەیمانی. لەبەشێکى دیکەى قسەکانیدا خامنەیی ئاماژەى بۆ بارودۆخى سووریا کرد، وتى : سووریا هی گەلی سووریایە، ئەوانەی هێرشیان کرد، ڕۆژێک لە بەرامبەر گەنجە بە پەرۆشەکانی سووریا پاشەکشە دەکەن. رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشى: بنکەى ئەمریکیەکان لە سووریا دەخرێنە ژێر پێ گەنجە دڵسۆزەکان، لوبنان و یەمەن هێمای خۆڕاگرین و سەردەکەون. رۆژی 3ى کانوونى دووەمى 2020، لە بۆردوومانێکی سوپای ئەمریکادا لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی بەغدا هەریەک لە ئەبوومەهدى موهەندیس و قاسم سولەیمانى کوژران.
هاوڵاتی -٥٩ لەو کۆڵبەرانە گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٦ کەسیشیان بریندار بوون. - ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ زیادیکردووە. - هەروەها ٢٢ کۆڵبەریان منداڵ بوون و تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە. بەپێى ئامارێک لە ساڵی ٢٠٢٤دا، ٣٤٥ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکان و لە ڕێگاکانی نێوان ڕێگاوبانەکان لە پارێزگاکانی سنە (کوردستان) و کرماشان بەهۆی هۆکارەکانی وەک تەقەی ڕاستەوخۆو بەفربارین وبەستەڵەک و مین و تەقەمەنی و کەوتنە خوارەوە لە شاخەکانەوە گیانیان لەدەستداوە. ماڵپەرى کۆڵبەر نیوز ئامارى ساڵى رابردووى بڵاوکردوەتەوەو بەپێى ئەو ڕاپۆرتە، ٥٩ لەو کۆڵبەرانە گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٦ کەسیشیان بریندار بوون، ژمارەی ئەو کۆڵبەرانەی لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراون و برینداربوون بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی لەسەدا ١٥ زیادیکردووە. ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لە کۆی گشتی ٣٤٥ کۆڵبەرەکە، ٢٥٩ حاڵەتیان کە یەکسانە بە ٧٥ لەسەد، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانى کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بووە. هەروەها ٢٢ کۆڵبەریان منداڵ بوون و تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوە بووە، یەکێک لەوانە بووە بەهۆی بەستەڵەک و سەرماى زۆرەوە گیانى لەدەستداوە.

هاوڵاتی - دواکەوتنی کاتی پەڵە کاریگەری هەیە لەسەر کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم - کێشەکە لە دەشتی هەولێرە کە تاوەکو ئێستا پەڵەی نەداوە. هیشام عەبدولخالق بەڕێوەبەری پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، تائێستا لە هەندێک ناوچە پەڵەی نەداوە، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم. هیشام عەبدولخالق رایگەیاند دواکەوتنی کاتی پەڵە کاریگەری هەیە لەسەر کەمبوونەوەی بەرهەمی گەنم، ئەگەر بەم شێوەیە بێت ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستان بەرهەمی گەنم کەمدەبێتەوە. وتيشى: کێشەکە لە دەشتی هەولێرە کە تاوەکو ئێستا پەڵەی نەداوە، بەڵام لە گەرمیان و سلێمانی و هەندێک ناوچەی دهۆک پەڵەی داوە. لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 5.5 ملیۆن دۆنم زەوی کشتوکاڵی هەیە کە ساڵانە زیاتر لە سێ ملیۆن دۆنمی دەکرێتە گەنم و جۆ.

هاوڵاتی - لە گەڕەكی چوارچرای نوێ لە سلێمانی بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە. - بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوه کە تەمەنیان شەش ساڵ و 10 ساڵانه. پەیامنێری هاوڵاتی ڕایگەیاند بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێك لە سلێمانی دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا. وتيشى: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 1/1/2025، لە گەڕەكی چوارچرای نوێ لە سلێمانی بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە. ڕونیشیكردەوە کە بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوه کە تەمەنیان شەش ساڵ و 10 ساڵانه. دەشڵێت: لە کاتی ڕوداوەکە باوکیان لەماڵ نەبوە و دەوترێ ئەو خێزانە بە بەڕەگەز عەرەبن.

هاوڵاتی - جوانترین شت كه له ساڵی 2024 ڕویدا ڕزگاركردنی سووریا بوو. - بهو هیوایهی ئهم ڕوداوه مێژوییه ببێته كۆتایی به ئازارهكانی سووریا. ئهسعهد شهیبانی وهزیری دهرهوه له حكومهتی كاتی سووریا لهپهیامێكدا رایگهیاند، جوانترین شت كه له ساڵی 2024 ڕویدا ڕزگاركردنی سووریا بوو، بهو هیوایهی ئهم ڕوداوه مێژوییه ببێته كۆتایی به ئازارهكانی سووریا. ئهسعهد شهیبانی له ههژماری تایبهتی خۆی له پلاتفۆرمی ئێكس نوسیویهتی، "جوانترین شت كه له ساڵی 2024 ڕویدا، ڕزگاركردنی وڵاتهكهم بو كه سوریایه". راشیگهیاندوه، "هیوادارم ئهم ڕوداوه مێژوییه ببێته كۆتاییهێنان به ئازارهكانی سووریاییهكان، سهرهتای ڕۆژانی خۆش و یهكگرتنهوه و بنیاتنانی نهتهوه بێت".

هاوڵاتی - بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا بە گەندەڵترین کەسایەتی ساڵ دیاریکراوە. - ویلیام روتو سەرۆکی کینیا زۆرترین دەنگی بەدەستهێنابوو. بەشار ئەسەد بەگەندەڵترین کەسی ساڵی ٢٠٢٤ دەستنیشانکرا لەلایەن رێکخراوی سکاڵا لەسەر تاوانی پلانبۆدارێژراو و گەندەڵی. دوای کۆتاییهاتنی ساڵی ٢٠٢٤ رێکخراوی سکاڵا لەسەر تاوانی پلانبۆدارێژراو و گەندەڵی بڵاوی کردەوە بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشووی سووریا بە گەندەڵترین کەسایەتی ساڵ دیاریکراوە. ئەوەش لە کاتێکدایە ئەو رێکخراوە لە راپرسییەکدا بۆ دیاریکردنی گەندەڵترین کەس کە ئەنجامیاندابوو ویلیام روتو سەرۆکی کینیا زۆرترین دەنگی بەدەستهێنابوو، بەڵام بەهۆی روداوەکانی ئەمدواییەی سووریا بڕیاریانداوە بەشار ئەسەد بکرێتە گەندەڵترین کەسایەتی ساڵی ٢٠٢٤.
هاوڵاتی - توانیومانە نزیکەی ٣٤١ ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەنجامبدەین و لە ئەنجامدا ١٤٧ ئەندامى جیاوازى داعش بکوژین. - لەنێویاندا کوشتنی بەناو والی عێراق و یاریدەدەرەکانی لە چیای حەمرین. - ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنییانە بە هەماهەنگی ئاست بەرز لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون. دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرى عێراق ڕایگەیاند لەساڵى ٢٠٢٤دا ١٤٧داعشمان کوشتووە. بەپێى ئامارێکى دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرى عێراق، لەماوەى ساڵى رابردوو ٢٠٢٤دا، نزیکەی ٣٤١ ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا ١٤٧ ئەندامى داعش کوژراون. سەباح نوعمان وتەبێژی فەرمیی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، ڕایگەیاند: ساڵى رابردوو بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوە و لەناوبردنى شانە جیاوازەکانى داعش ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانمان چڕکردوەتەوە بەتایبەتی له ناوچە دوورەدەستەکان کە جوگرافیا و زەوییان سەختە، توانیومانە نزیکەی ٣٤١ ئۆپەراسیۆنی ئەمنی ئەنجامبدەین و لە ئەنجامدا ١٤٧ ئەندامى جیاوازى داعش بکوژین. ڕوونیشیکردەوە، بەشێک لەو ئۆپەراسیۆنانە بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی دەزگا هەواڵگرییەکانی وەکو دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئاماژەی بەوەشداوە بەشێکی دیکەی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنییانە بە هەماهەنگی ئاست بەرز لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراون. وتیشى: لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکاندا گەیشتونەتە کەسانى پلەی یەکەم و دووەمی سەرکردەکانی ڕێکخراوەکە، لەنێویاندا کوشتنی بەناو والی عێراق و یاریدەدەرەکانی لە چیای حەمرین، جگە لە کەسی بەرپرس لە فایلە کیمیاییەکە و کەسی بەرپرس لە کارەکانی ڕێکخراوەکە لە دەرەوەی عێراق.