هاوڵاتی - شەپۆلێكی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە. - هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوریەکان بەفر دەبارێت.   به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینیكرد ئەمڕۆ   ئاسمان هەورى تەواو دەبێت و شەپۆلێكی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوریەکان بەفر دەبارێت، هەروەها سبەی شەممە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتەکانی بەیانیدا نمە باران لە هەندێک ناوچە دەبارێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆش کۆتايی بەم شەپۆڵە بارانبارین دێت. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكە بڵاویكرده‌وه‌، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، سەرەتا نمە باران و بارانى مامناوەند لە سنورى پاریزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەبارێت، پاشان بۆ کاتەکانى نیوەرۆ بەدواوە کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان. ئاماژەی بەوەشكرد، هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوریەکان بەفر دەبارێت، پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد بکات و هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران، هەروەها پلەکانی گەرما بە نزیکەی 1 تا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ  . باسی لەوەشكرد، سبەی شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لە کاتەکانی بەیانیدا نمەباران لە هەندێک ناوچە دەبارێت، هەندێک کات لە ناوچە شاخاویەکان بارانی مامناوەند دەبارێت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کۆتای بەم شەپۆلە باران بارینە دێت.   بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی : هەولێر     :13  پلەى سیلیزى سلێمانی  : 12 پلەى سیلیزى دهۆک     : 13 پلەى سیلیزى کەرکوک  : 16 پلەى سیلیزى هەڵەبجە : 11 پلەى سیلیزى زاخۆ      :  13 پلەى سیلیزى حاجی ئۆمەران : 3 پلەى سیلیزى سۆران    : 9 پلەى سیلیزى گەرمیان  :   16 پلەى سیلیزى

هاوڵاتی - فڕۆکەی جۆری ئیمبرا کە دوێنێ لە ئازەربایجانەوە بەرەو ڕووسیا دەڕۆیشت لە نزیک شاری ئاکتاو لە کازاخستان کەوتە خوارەوە. -38 کەس لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.   ئاژانی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئازەربایجان بڵاویکردەوە رووسیا ئەو فڕۆکەیەی وڵاتەکەیانی خستووەتە خوارەوە کە بە هۆیەوە نزیکەی 40 سەرنیشین گیانیان لەدەستدا دەشڵێت: فڕۆکەی جۆری ئیمبرا کە دوێنێ لە ئازەربایجانەوە بەرەو ڕووسیا دەڕۆیشت لە نزیک شاری ئاکتاو لە کازاخستان کەوتە خوارەوە. فڕۆکەکە 67 سەرنشین و پێنج ئەندامی دەستەی فڕۆکەکەی هەڵگرتبوو و بەگوێرەی دوایین لێدوانی کاربەدەستانی ئازەربایجانیش 38 کەسیان لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

هاوڵاتی - پێویستە پشتیوانی لە ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری بکرێت بۆ ریشه‌كێشكردنی ئه‌ندامانی پێشوی حزبی به‌عس. - بۆ پاراستنی ئه‌زمونی دیموكراسی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستوریه‌كان، پێویسته‌ پاڵپشتی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ بكرێت.   نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا ڕایگەیاند بۆ رێگری کردن لەگەڕانەوەی حزبی بەعس پێویستە پاڵپشتی لە دەستەی  لێپرسینەوە و دادپەروەری بکرێت. نوری مالیكی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ رایگەیاند پێویستە پشتیوانی لە ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه‌ و دادپه‌روه‌ری بکرێت بۆ ریشه‌كێشكردنی ئه‌ندامانی پێشوی حزبی به‌عس. دەشڵێت: بۆ پاراستنی ئه‌زمونی دیموكراسی و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌ ده‌ستوریه‌كان، ڕێگریكردن له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبی بەعس، پێویسته‌ پاڵپشتی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ بكرێت و به‌هێزبكرێت و ڕۆڵی خۆی له‌ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ و پاراستنی داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له‌ دزه‌كردنی به‌عس و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ژیانی سیاسی و هه‌مو بواره‌كانی تری ژیان ده‌بێت به‌رده‌وام بێت.

هاوڵاتی -٢٠ خێزانی کورد هەوڵیانداوە بۆ شارۆچکەی  جەندریسی سەر بە عەفرین بگەرێنەوە. - لەلایەن چەکدارە توندڕەوەکان رێگەیان پێنەدراوە بە بیانووی داگیرکردنی خانوەکانیان. - دەبێت حکومتی دیمەشق دەستوەردان بکات و دەروازەکان بۆ گەڕانەوەی کورد بۆ گوند و شارۆچکە و شارەکانیان بکاتەوە.   بەکرێگیراوانی تورکیا رێگە بە ٢٠ خێزانی کورد نادەن بگەرێنەوە بۆ شارۆچکەی جەندریسی سەر بە عەفرین، داواش لە کاربەدەستانی دیمەشق دەکرێت دەستوەردان بکات. رامی عەبدولرەحمان بەرێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند ٢٠ خێزانی کورد هەوڵیانداوە بۆ شارۆچکەی  جەندریسی سەر بە عەفرین بگەرێنەوە بەڵام لەلایەن چەکدارە توندڕەوەکان رێگەیان پێنەدراوە بە بیانووی داگیرکردنی خانوەکانیان. وتیشی:  دەبێت حکومتی دیمەشق دەستوەردان بکات و دەروازەکان بۆ گەڕانەوەی کورد بۆ گوند و شارۆچکە و شارەکانیان بکاتەوە.

هاوڵاتی -٢٠ خێزانی کورد هەوڵیانداوە بۆ شارۆچکەی  جەندریسی سەر بە عەفرین بگەرێنەوە. - لەلایەن چەکدارە توندڕەوەکان رێگەیان پێنەدراوە بە بیانووی داگیرکردنی خانوەکانیان. - دەبێت حکومتی دیمەشق دەستوەردان بکات و دەروازەکان بۆ گەڕانەوەی کورد بۆ گوند و شارۆچکە و شارەکانیان بکاتەوە.   بەکرێگیراوانی تورکیا رێگە بە ٢٠ خێزانی کورد نادەن بگەرێنەوە بۆ شارۆچکەی جەندریسی سەر بە عەفرین، داواش لە کاربەدەستانی دیمەشق دەکرێت دەستوەردان بکات. رامی عەبدولرەحمان بەرێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند ٢٠ خێزانی کورد هەوڵیانداوە بۆ شارۆچکەی  جەندریسی سەر بە عەفرین بگەرێنەوە بەڵام لەلایەن چەکدارە توندڕەوەکان رێگەیان پێنەدراوە بە بیانووی داگیرکردنی خانوەکانیان. وتیشی:  دەبێت حکومتی دیمەشق دەستوەردان بکات و دەروازەکان بۆ گەڕانەوەی کورد بۆ گوند و شارۆچکە و شارەکانیان بکاتەوە.

هاوڵاتی - کەمتر لە ساڵێک مقاوەمە لە سووریا بە شێوەیەکی جیاواز زیندوو دەبێتەوە. - لاوان و گەلی سووریا جارێکی تر مقاوەمە زیندوو دەکەنەوە.   موحسین رەزائی ئەندامی ئەنجومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند لاوان و گەلی سووریا جارێکی تر مقاوەمە زیندوو دەکەنەوە. موحسین رەزائی لە توێتێکدا دەڵێت: لاوان و گەلی سووریا جارێکی تر مقاوەمە زیندوو دەکەنەوە و بێدەنگ نابن لە ئاست داگیرکاری دەرەکی. وتيشى: کەمتر لە ساڵێک مقاوەمە لە سووریا بە شێوەیەکی جیاواز زیندوو دەبێتەوە و بە رووی پیلانەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دەوەستنەوە.

هاوڵاتی - وڵاتانی هاریکاری کەنداو داوای پاراستنی سەروەری و یەکێتی خاکی سووریا دەكەن. - داواشی لە سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا کرد بەرژەوەندی باڵای وڵات لەبەرچاوبگرن. - لەگەڵ دەستپێکردنی وتوێژی نیشتیمانی گشتگیر بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.   ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری سووریا رەتدەکاتەوە و داوای هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان دەکات. لەکۆبوونەوەی وڵاتانی هاریکاری کەنداو کە ئەمرۆ لە کوەیت بەرێوەچوو داوای پاراستنی سەروەری و یەکێتی خاکی سووریا دەکات و  هەموو جۆرە دەستوەردانێک لە کاوباری ناوخۆی ئەو وڵاتە رەتدەکاتەوە. ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە بەیاننامەیەکدا داواشی لە سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا کرد بەرژەوەندی باڵای وڵات لەبەرچاوبگرن و یەکێتی ریزەکانیان بپارێزن، لەگەڵ دەستپێکردنی وتوێژی نیشتیمانی گشتگیر بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.

هاوڵاتی - وڵاتانی هاریکاری کەنداو داوای پاراستنی سەروەری و یەکێتی خاکی سووریا دەكەن. - داواشی لە سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا کرد بەرژەوەندی باڵای وڵات لەبەرچاوبگرن. - لەگەڵ دەستپێکردنی وتوێژی نیشتیمانی گشتگیر بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.   ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری سووریا رەتدەکاتەوە و داوای هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان دەکات. لەکۆبوونەوەی وڵاتانی هاریکاری کەنداو کە ئەمرۆ لە کوەیت بەرێوەچوو داوای پاراستنی سەروەری و یەکێتی خاکی سووریا دەکات و  هەموو جۆرە دەستوەردانێک لە کاوباری ناوخۆی ئەو وڵاتە رەتدەکاتەوە. ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو لە بەیاننامەیەکدا داواشی لە سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا کرد بەرژەوەندی باڵای وڵات لەبەرچاوبگرن و یەکێتی ریزەکانیان بپارێزن، لەگەڵ دەستپێکردنی وتوێژی نیشتیمانی گشتگیر بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.

هاوڵاتی - سودانی داوای کرد بە وردی چاودێری جموجووڵەکانی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە بکەن لەناو عێراقدا. - حکومەتی عێراق بە پێی یاسا کارپێکراوەکان هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو حزبەدا دەکات.   جموجووڵەکانی حزبی بەعس حکومەتی عێراقی نیگەران کردووە و سودانی داوادەکات بە وردی چاودێری بکرێن. محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ محەمەد بەدری سەرۆکی دەستەی نیشتمانی لێپرسینەوە و دادپەروەری داوای کرد بە وردی چاودێری جموجووڵەکانی حزبی بەعسی هەڵوەشاوە بکەن لەناو عێراقدا. وتیشی: حکومەتی عێراق بە پێی یاسا کارپێکراوەکان هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەو حزبەدا دەکات کە بووە هۆی کاولکاری لە وڵات و لەناوبردنی رۆڵەکانی.

هاوڵاتی -مۆسکۆ دیبلۆماتەکانی خۆی لە دیمەشق نەکشاندوەتەوە. - باڵیۆخانەکەیان هاوشێوەی سەرجەم باڵیۆزخانەکانی تر لە سووریا کاری ئاسایی خۆیان دەکەن.   سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند ئەحمەد شەرع پەیوەندییەکانی نێوان سووریا و رووسیا بە ستراتیجی و دوور مەودا لەقەڵەمداوە. لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: مۆسکۆ دیبلۆماتەکانی خۆی لە دیمەشق نەکشاندوەتەوە و باڵیۆخانەکەیان هاوشێوەی سەرجەم باڵیۆزخانەکانی تر لە سووریا کاری ئاسایی خۆیان دەکەن.

هاوڵاتی - ماوه‌ى ٣٥ ساڵه‌ له‌ ڕێکخستنەکانی یەکگرتوو دانەبڕاوم‌. - هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی یەکگرتوو دەخوازم. - بەشداری کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو ناکەم کە بریایە سبەی لە هەوڵێر دەستپێبکات.   ئەبوبەکر هەڵەدنی ڕایگەیاند بەشداری کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو ناکەم کە بریایە سبەی لە هەوڵێر دەستپێبکات. لە نوێترین پەیامیدا ئەبوبەکر هەڵەدنی رایگەیاند: بەشداری کۆنگرەی حزبەکەی ناکات کە بڕیارە سبەینێ هەینی لە هەولێر کارەکانی دەستپێبکات. هەڵەدنی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیامێکدا دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی کۆنگرەی حزبەکەی ڕایگەیاند و وتی: ماوه‌ى ٣٥ ساڵه‌ له‌ ڕێکخستنەکانی یەکگرتوو دانەبڕاوم‌ و کۆی خزمەتی ئەو ماوە دورو درێژەی وێستگە جۆراوجۆرەکانی خەبات چاکەکەی بۆ فەزڵی خوداو پشتیوانی‌ و نزای خێری ئەو ئازیزانەم دەگەڕێنمەوە و بۆ هەمیشەش خۆم بە قەرزار و خۆڵی ژێر پێکانیان دەزانم‌ و سەرچاوەی وزە و تینمن‌ و داوای گەردن ئازادیان لێدەکەم لە هەر ڕەفتار و گوفتارێکم کە بوبێتە مایەی نیگەرانکردنیان. ڕاشیگەیاندووە" هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی یەکگرتوو دەخوازم کە بەشبەحاڵی خۆم ڕەنجی فەرهادم بۆدا شانبەشانی دەیان هەزار تێکۆشەری ماندونەناس‌ و لێی پەشیمان نیم‌ و شانازیشی پێوە دەکەم‌ و خەون‌ و ئامانجمان بۆ  گەشەکردنی‌ و بەرجەستەکردنی دروشمەکانی ئازادی‌ و برایەتی‌ و دادپەروەری بوو.

هاوڵاتی - بەگشتى لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان کەمێک نمەباران دەبارێت. - سبەینێ هەینی سەرجەمى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێرکاریگەرى شەپۆلی بارانبارین. - پلەی گەرماش 4-6 پلە نزم دەبێتەوە.   بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرمادا. بەڕێوەبەرایەتیەكە بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و لەدرەنگانى شەودا کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەڕاست ڕوو لەناوچەکەمان دەکات کە لە دهۆکەوە کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت. ڕوونیشیکردەوە کە بەگشتى لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان کەمێک نمەباران دەبارێت و لەشەودا کاریگەرىیەکەی بۆ سەرجەم ناوچەکان درێژ دەبێتەوە و لە درەنگانی شەویشدا لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنووریەکان و لوتکەى شاخە بەرزەکان کەمێک بەفر ببارێت. ڕاشیگەیاند، سبەینێ هەینی سەرجەمى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێرکاریگەرى شەپۆلی بارانبارین و لە دواى نیوەڕۆوە بارانبارین بە شێوەى مامناوەند و لە هەندێک ناوچەش لێزمەبارانى پچرپچردەێیت بەتایبەتیش لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ئیدارەى راپەرین. ئەوەشیخستەڕوو کە شەوى هەینى خێرایی با زیاد دەکات و لەهەندێک کات بۆ سەرووى 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە کە سبەینێ لە کاتى لێزمەباراندا هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و پلەی گەرماش 4-6 پلە نزم دەبێتەوە.   بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی   هەولێر : 15 سلێمانی : 13 دهۆک : 14 زاخۆ : 15 هەڵەبجە : 14 کەرکووک : 16 سۆران : 13 حاجی ئۆمەران : 7 گەرمیان : 16

هاوڵاتی - شاندێکی حکومەتی عێراق لە دیمەشق لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا كۆبۆیەوە. - مەبەست لەو سەردانە تاوتوێی ئاسایشی سەرسنوری هەردوو وڵات و سەقامگری سووریایە.   بۆ تاوتوێی ئاسایشی سەر سنورەکان، بۆ یەکەمجار شاندێکی فەرمی عێراق لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا كۆبۆیەوە. باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی حەمید شوتری سەرۆکی دەزگای هەوڵگری عێراق لە دیمەشق لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا كۆبۆیەوە. وتیشی: مەبەست لەو سەردانە تاوتوێی ئاسایشی سەرسنوری هەردوو وڵات و سەقامگری سووریایە لەدوای روداوەکانی ئەو وڵاتە.

هاوڵاتی - ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی دەم پارتی دراوە بۆ سەردانی ئیمرالی و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان. - شاندەکە لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان پێکدێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەینێ بچنە ئیمرالی.   شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی دەکات و بڕیارە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە کۆببێتەوە. ڕۆژنامەی سەباحی تورکی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە: ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی دەم پارتی دراوە بۆ سەردانی ئیمرالی و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکەدا. ئەو رۆژنامەیە دەشڵێت: شاندەکە لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان پێکدێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەینێ بچنە ئیمرالی.

هاوڵاتی - هێزەکانیان لە بۆسەیەکدا ژن و پیاوێکیان لە ناوچەی ئەعزەمییەی شاری بەغدا دەستگیرکردووە. - پلانیان داناوە بۆ فرۆشتنی دوو منداڵ هەریەکەیان بە بڕی ٢٠ ملیۆن دینار. - تەمەنی منداڵەکان لە نێوان هەشت مانگ بۆ ساڵێکە.   لە بەغدا ژن و پیاوێک دەستگیرکران کە بە نیازبوون دوو منداڵ بە بڕی ٤٠ ملیۆن دینار بفرۆشن. سەرچاوەیەکی ئەمنی شاری بەغدا ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند هێزەکانیان لە بۆسەیەکدا ژن و پیاوێکیان لە ناوچەی ئەعزەمییەی شاری بەغدا دەستگیرکردووە کە پلانیان داناوە بۆ فرۆشتنی دوو منداڵ هەریەکەیان بە بڕی ٢٠ ملیۆن دینار. ئەو سەرچاوەیە وتیشی تەمەنی منداڵەکان لە نێوان هەشت مانگ بۆ ساڵێکە، ئەو کارەشیان دەچێتە چوارچێوەی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە.