هاوڵاتی - هێزەکانمان وەڵامی هێرشێکی بەکرێگیراوانی تورکیایان دایەوە بۆ سەر گوندی قەبر ئیمۆ لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبەج. - لە ناوچەی پردی کۆزاک، هێزەکانمان ئۆتۆمبێلێکی سەر بە چه‌كداره‌كانیان تەقاندەوە و بەهۆیەوە دوو چه‌كدار کوژران. - ئێستا پێکدادانی توندوتیژ لەنێوان هێزەکانمان و بەکرێگیراوەکاندا ڕودەدات. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایگه‌یاند، لەدەوروبەری مەنبەج گرووپە بەكرێگیراوەكانی توركیمان تێكشاندوو بەدەیان چەكداریان كوژراون. (هه‌سه‌ده) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "هێزەکانمان وەڵامی هێرشێکی بەکرێگیراوانی تورکیایان دایەوە بۆ سەر گوندی قەبر ئیمۆ لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبەج ئەنجامدرا، کە ئێستا پێکدادانی توندوتیژ لەنێوان هێزەکانمان و بەکرێگیراوەکاندا ڕودەدات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "لە ناوچەی پردی کۆزاک، هێزەکانمان ئۆتۆمبێلێکی سەر بە چه‌كداره‌كانیان تەقاندەوە و بەهۆیەوە دوو چه‌كدار کوژران، ئەوەش هاوکات لەگەڵ بۆردومانێکی ئاسمانی کە لەلایەن فڕۆکەی توركیا لەسەر یه‌كتربڕی شاری سارین ئەنجامدرا. له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "لە میحوەری بەنداوی تشرین، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مه‌نبج هێرشێکی چه‌كداره‌كانیان بۆ سەر گوندەکانی (ناحیەی التواهین، خربەت توینی) لە ناحیەی ئەبو قەلقال پوچەڵکردەوە، کە تێیدا دەیان چه‌كدار کوژران و برینداربون". ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، "هێزەکانمان کۆنتڕۆڵی دوو تانک و چەکێکی تۆپخانە و تەقەمەنیەکانیشی کرد، ئەوە جگە لەوەی زرێپۆشێکی بی ئێم بی و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی کە چەکی دوشکەیان هەڵگرتبو کە سەر بە بەکرێگیراوان بون له‌ناوبران".
هاوڵاتی - شەڕی نوێ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کاریگەری خراپی بۆ تەواوی سوریا دەبێت. - دەبێت ناکۆکیەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نێوان هێزە کوردییەکان و گروپەکانی سەر بە تورکیا، لە ڕووی سیاسییەوە چارەسەر بکرێن. - ئەگەرنا ئەو شەڕە ئەنجامێکی خراپی بۆ تەواوی سوریا دەبێت. گەیر پێدرسن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ڕایگەیاند شەڕی نوێ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کاریگەری خراپی بۆ تەواوی سوریا دەبێت. گەیر پێدرسن وتيشى: دەبێت ناکۆکیەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نێوان هێزە کوردییەکان و گروپەکانی سەر بە تورکیا، لە ڕووی سیاسییەوە چارەسەر بکرێن. دەشڵێت: ئەگەرنا ئەو شەڕە ئەنجامێکی خراپی بۆ تەواوی سوریا دەبێت. دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپەکانی سەر بە تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا زیادیکردووە و تورکیا هێزێکی زۆری سوپای وڵاتەکەی و بەکرێگیراوانی لەسەر سنوری رۆژئاوای کوردستان کۆکردوەتەوە.

هاوڵاتی - دەنگی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، گەیشتنی کاروانی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ کۆبانی کاتییە. - ئامانج لێی نێوەندگیری و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی هەندێک ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و تورکیایە. کاروانێکی هێزەکانی ئەمەریکا کە لە چەند زرێپۆشێک پێکهاتبوون گەیشتنە شاری کۆبانی. دەنگی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، گەیشتنی کاروانی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ کۆبانی کاتییە و ئامانج لێی نێوەندگیری و چاودێریکردنی جێبەجێکردنی هەندێک ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و تورکیایە. یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ئەم ڕێککەوتنەکەش، گواستنەوەی گۆڕی سلێمان شایە لە گوندی ئاشمێی سەر بە کۆبانێ لەسەر سنوور، بۆ شوێنی پێشووی خۆی لە نزیک پردی قەرەقۆزاک، هەروەها ڕێگە بەو دانیشتووانەی مەنبەج بدرێت کە دەیانەوێت شارەکە بەجێبهێڵن، بەڵام هەتا ئێستا هیچ خاڵێکی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ نەکراوە بێ ئەوەی هۆکارەکان ئاشکرا بکرێن.

هاوڵاتی - دادگای شاری حلە_ بابل سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر چوار کەسدا سەپاند بە تۆمەتی دزینی گوێدرێژ و فرۆشتنەوەی بە چێشتخانەکان. - داوا لە دادگای پارێزگای بابل دەکات ناوی چێشتخانەکان ئاشکرا بکات کە تیایدا ئەو گۆشتەیان داوە بە هاوڵاتیان. دادگای شاری حلە_ بابل سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەر چوار کەسدا سەپاند بە تۆمەتی دزینی گوێدرێژ و فرۆشتنەوەی بە چێشتخانەکان. لەوبارەیەوە حەیدەر متێری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نوسراوێکی فەرمیدا کە ئەمرۆ سێشەممە لە فەیسبوکی خۆی بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت: ئەو چوارکەسە بە تۆمەتی دزینی گوێدرێژ و سەربڕين و فرۆشتنەوەیان بە چەێشتخانەکان، دادگا سزای حەوت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندوون. ئەو پەرلەمانتارە لە نوسراوەکەیدا داوا لە دادگای پارێزگای بابل دەکات ناوی چێشتخانەکان ئاشکرا بکات کە تیایدا ئەو گۆشتەیان داوە بە هاوڵاتیان.
هاوڵاتی - هەموو هەوڵێكی ئێمە بۆ تەوتینی مووچەیە و لیژنەیەك پێكدەهێنین لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان. - جێبەجێ كردنی تەوتین دەبێتە زامنی پاراستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم. - بە گوڕوتینەوە لە خواردن و خواردنەوە ماندەگرین و دەمیی خۆمان دەدورینەوە تاكو تەوتین جێبەجێ دەكرێت. دڵشاد میرانی ئەندامی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایگەیاند مامۆستایانی ناڕازی دەمی خۆیان دەدورنەوە تاكو تەوتین جێبەجێ دەكرێت. دڵشاد میرانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەبێت مەلەفی ململانێی سیاسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەو ململانێ ناشەریفەی لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی دەربهێنرێت. وتيشى: هەموو هەوڵێكی ئێمە بۆ تەوتینی مووچەیە و لیژنەیەك پێكدەهێنین لەسەرجەم شار و شارۆچكەكان لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین و كۆیە و كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان و بە گوڕوتینەوە لە خواردن و خواردنەوە ماندەگرین و دەمیی خۆمان دەدورینەوە تاكو تەوتین جێبەجێ دەكرێت. ڕونیشیكردەوە جێبەجێ كردنی تەوتین دەبێتە زامنی پاراستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەنێوان بەرداشی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی.
هاوڵاتی - لە 15 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 25 هەزار پەنابەری سووری توركيايان جێهێشتووە. - نزیکەی سێ ملیۆن پەنابەری سووریا بەهۆی شەڕوپێکدادانەکانی 13 ساڵی رابردوو روویان لە تورکیا کردووە. لە دوای رووخانی رژێمی ئەسەد تا ئێستا زیاتر لە 25 هەزار پەنابەری سووری کەمپەکانی تورکیا جێدەهڵن و دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە گەڕانەوەی پەنابەرانی سووریا لە تورکیاوە بەردەوامە و لە 15 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 25 هەزار پەنابەری سووری ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە و گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە جیاجیاکانی سووریا. بەپێی ئامارەکانی تورکیاش نزیکەی سێ ملیۆن پەنابەری سووریا بەهۆی شەڕوپێکدادانەکانی 13 ساڵی رابردوو روویان لە تورکیا کردووە.
هاوڵاتی - بۆ ئێران گرنگە کە حکومەتی داهاتووی سووریا بە دەنگی خەڵکی ئەو وڵاتە پێکبهێنرێت. - نابێت رێگە بدرێت تیرۆر لە سووریا گەشە بکات و ببێتە مەترسی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە. - حکومەتی ئێران ئامادەیە باڵیۆزخانەی لە دیمەشق بکاتەوە. فاتمە مهاجرانی وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند تاران ئامادەیە باڵیۆزخانەکەی لە سووریا بکاتەوە. ئەمڕۆ سێشەممە، فاتمە مهاجرانی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ئێران گرنگە کە حکومەتی داهاتووی سووریا بە دەنگی خەڵکی ئەو وڵاتە پێکبهێنرێت و سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا بپارێزرێت. وتيشى: نابێت رێگە بدرێت تیرۆر لە سووریا گەشە بکات و ببێتە مەترسی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە. ئاماژەی بەوەدا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی نوێی سوریا، رێگەی دیپلۆماسیدەگرنەبەر و حکومەتی ئێران ئامادەیە باڵیۆزخانەی لە دیمەشق بکاتەوە و گفتوگۆکان بۆ کردنەوەی باڵیۆزخانەمان لە سووریا بەردەوامن.

هاوڵاتی -بەرێوەبەراتی نەهێشتنی تاوان لە بەغدا رایگەیاند هێزەکانیان باندێکیان دەستگیرکردووە. - ئەو باندە خۆیان وەکو هێزی ئەمنی نیشانداوە و چونەتە ماڵێکی ناوچەی مەنسور لە بەغدا. بەرێوەبەراتی نەهێشتنی تاوان لە بەغدا رایگەیاند هێزەکانیان باندێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە دزینی یەک ملیار دینار و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کاردیلاک لە ماڵێکی شاری بەغدا. پۆلیسی شاری بەغدا دەشڵێت: ئەو باندە خۆیان وەکو هێزی ئەمنی نیشانداوە و چونەتە ماڵێکی ناوچەی مەنسور لە بەغدا بەمەبەستی دزیکردن.

هاوڵاتی - توانرا له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت. - له ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا. بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند هاوڵاتیەك لە چەمچەماڵ لەسەر دزینی قەل و قاز دەستگیركراوه. پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵ زیاتر له 20 هاوڵاتی سكاڵای تۆماركردوه كه په‌له‌وه‌ریان له جۆری (قه‌ل و قاز ) لێدزراوه. وتيشى: هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونه‌كانیان ده‌ستپێكرد و به‌سود وه‌رگرتن له كامێراكانی چاودێری توانرا له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی چه‌مچه‌ماڵه‌وه تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر چه‌ندین قه‌ل و قازی دزراودا. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له ئێستادا تۆمه‌تبار ( ش ، أ ، غ له‌دایكبوی 1989 ) به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 443 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و دانی ناوه به تاوانه‌كه‌یدا.
هاوڵاتی - ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران له‌ناوچه شاخاویه‌كانی سنوری هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه. - ئاسمان به‌گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت. - پله‌كانی گه‌رماش به‌چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزتر ده‌بنه‌وه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینیكرد ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌باران له‌ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌ندێك ناوچه‌ی سنوری هه‌ولێر و دهۆك هه‌یه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان به‌گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له ناوچه شاخاوییه‌كان و هه‌ندێك ناوچه‌ی سنوری پارێزگای دهۆك و پارێزگای هه‌ولێر له‌هه‌ندێك كات، پله‌كانی گه‌رماش كه‌مێك به‌رز ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، سبه‌ی چوارشه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌هه‌ندێك كات په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رماش به‌چه‌ند پله‌یه‌ك به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌رزتر ده‌بنه‌وه. به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی : هه‌ولێر :18 پله‌ی سیلیزی سلێمانی : 17 پله‌ی سیلیزی دهۆك : 17 پله‌ی سیلیزی كه‌ركوك : 19 پله‌ی سیلیزی هه‌ڵه‌بجه : 17 پله‌ی سیلیزی زاخۆ : 18 پله‌ی سیلیزی حاجی ئۆمه‌ران : 10 پله‌ی سیلیزی سۆران : 15 پله‌ی سیلیزی گه‌رمیان : 21 پله‌ی سیلیزی