هاوڵاتی - پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری منبج بەردەوامبووە. - لە شەڕ و پێكدادانەكاندا پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژراون و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێنراوە. هێزەكانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند لە شەڕو پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانی سوریای دیموکرات و چەكدارە بەکرێگیراوەكانی توركیا لە منبج، پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژراون. هێزەكانی سوریای دیموکرات دەشڵێت هەر لەو شەڕ و پێکدادانە ژمارەیەكی دیكە لە بەکرێگیراوەکانی تورکیا برینداربون و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێنرا. لەوبارەیەوە ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، ئەمڕۆ چوارشەممه بڵاویكردەوە، لە کاتژمێرەکانی ئێوارەی دوێنێوە تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، پێکدادانی توند لە نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج و گروپە چەكدارەكانی سەر بە توركیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری منبج بەردەوامبووە. دەشڵێت لە شەڕ و پێكدادانەكاندا پێنج چەكداری ئەو گروپانە كوژراون و سێ ئۆتۆمبێلیشیان تێکشکێنراوە، جگە لەوەش دەستبەسەر بڕێک چەک و تەقەمەنی ئەو چەكدارانەدا گیراوە.

هاوڵاتی - ئەوەی ئێمە دەمانەوەێت، دەسەڵات لە سووریادا ناوەندی نەبێت و لەسەر بنەمای دیموکراتی و فرەیی بنیاتبنرێت. - ئامادەیی هێزەکانی هەسەدەی بۆ هەڵوەشاندنەوە نیشاندا بەو مەرجەی زامنی مافەکانی کورد و کەمایەتییەکانی تر لە سووریا بکرێت. - ئەو کوردانەی لەدەرەوەی سووریا بۆ شەڕی داعش هاتبوون ئامادەیی خۆیان بۆ گەڕانەوە نیشانداوە. مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەیی هێزەکانی هەسەدەی بۆ هەڵوەشاندنەوە نیشاندا بەو مەرجەی زامنی مافەکانی کورد و کەمایەتییەکانی تر لە سووریا بکرێت. مەزڵوم عەبدی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی (تایمز)ی بەریتانی رایگەیاند: ئێمە دەزانین بارودۆخێکی نوێ لە سووریا سەریهەڵداوە و ئەوەی ئێمەش دەمانەوەێت، دەسەڵات لە سووریادا ناوەندی نەبێت و لەسەر بنەمای دیموکراتی و فرەیی بنیاتبنرێت. وتیشی: ئەو کوردانەی لەدەرەوەی سووریا بۆ شەڕی داعش هاتبوون ئامادەیی خۆیان بۆ گەڕانەوە نیشانداوە. راشیگەیاند: بەکرێگیراوانی تورکیا پابەندی ئاگربەست نابن و ئێمە بەرپەرچی ئەو هێرشانە دەدەینەوە کە دەیکەنەسەر هێڵی بەرگریمان.
هاوڵاتی - ئەمریکا تەنیا لە چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی 100 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پێگەکانی داعش. - سەروو 18 هەزار ژن و 22 هەزار منداڵی داعش له کەمپی هۆلدان و زیاتر لە 10 هەزار چەکداری پێشووی داعشیش لە چەند زیندانێكی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان. - ئەگەر ئەمریکا (لە سووریا) بکشێتەوە، تورکەکان کوردەکان کۆمەڵکوژ دەکەن. جەیمس لانکۆرد ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا لە پارتی کۆمارییەکان ڕایگەیاند ئەگەر ئەمریكا لە سووریا بكشێتەوە توركیا كورد كۆمەڵكوژ دەكات. جەیمس لانکۆرد لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ئەمریکا تەنیا لە چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی 100 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر پێگەکانی داعش و هەزاران زیندانی داعش لە زیندانەکانی ئەو ناوچەیە هەن کە لەلایەن کوردەکانەوە بەڕێوەدەبرێن، بۆیە ئەو ناوچەیە زۆر گرنگە. وتيشى: سەروو 18 هەزار ژن و 22 هەزار منداڵی داعش له کەمپی هۆلدان و زیاتر لە 10 هەزار چەکداری پێشووی داعشیش لە چەند زیندانێكی ژێر دەسەڵاتی هەسەدەدان. دەڵێت "ئاڵنگارییەکە ئەوەیە کە تورکەکان کوردەکان بە تیرۆریست دادەنێن و لە شەڕێکی بەردەوامدان لەگەڵیان، ئەوان چەند جارێک سنووریان بەزاندووە و لە تورکیاوە چوونەتە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بۆ ئەوەی بتوانن پەلاماریان بدەن." ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەگەر ئەمریکا (لە سووریا) بکشێتەوە، ئەوا ژمارەی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە زیاد دەکات، هەروەها تورکەکان کوردەکان کۆمەڵکوژ دەکەن."

- بەرپرسانی عێراق بۆچوونیان گۆڕاوە سەبارەت بە کشانەوەی سوپای ئەمریکا. - بەرپرسانی عێراق گرنگی زیاتر بە رێنمایی ئەمریکا دەدەن بۆ جێگیرکردنی سوپای عێراق لەسەر سنوری سووریا. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست ئاشكرایكرد بەهۆی روداوەکانی سوریا، هێزەکانی ئەمریکا ماوەیەکی زۆر زیاتر لەوەی لەگەڵ عێراق رێکەوتوون دەمێننەوە. رۆژنامەی واشنتۆن پۆست لەزاری بەرپرسێکی باڵای عێراقەوە بڵاویکردەوە هێزەکانی ئەمریکا ماوەیەکی زۆر زیاتر لەوەی لەگەڵ عێراق رێکەوتوون دەمێننەوە ئەوەش بەهۆی روداوەکانی ئەم دواییەی سوریا. دەشڵێت بەرپرسانی عێراق بۆچوونیان گۆڕاوە سەبارەت بە کشانەوەی سوپای ئەمریکا ئەو وادەیەی کە دانراوە درێژدەکرێتەوە، لە ئێستاشدا بەرپرسانی عێراق گرنگی زیاتر بە رێنمایی ئەمریکا دەدەن بۆ جێگیرکردنی سوپای عێراق لەسەر سنوری سووریا. بەپێی رێکەوتنی پێشووی هەردوولا بڕیاربوو هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٢٥ لە عێراق بکشێنەوە.

هاوڵاتی - دەبێت ئێران ڕێز لە ویستی گەلی سووریا و سەروەری وڵات بگرێت. - هۆشداریان پێدەدەین لە بڵاوكردنەوەی هەرچ پشێویەك لە سووریا. وەزارەتی دەرەوەی سووریا هۆشداری دەدات بە ئێران لە بڵاوكردنەوەی پشێوی لە وڵاتەكەیدا. ئەسعەد حەسەن شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردەوە دەبێت ئێران ڕێز لە ویستی گەلی سووریا و سەروەری وڵات بگرێت و هۆشداریان پێدەدەین لە بڵاوكردنەوەی هەرچ پشێویەك لە سووریا. پێشتر عەلی خامنەیی، رێبهری باڵای ئێران لە وتارێکیدا داوای لە گەنجانی سوری کرد کە بە هەمو هێز و ئیرادەیەکیانەوە ڕوبەڕوی ئەو کەسانە بوەستن کە ئەو ئاژاوە ئەمنییەیان داڕشتوە و ئەوانەی جێبەجێیان کردوە. لەلایەن خۆیەوە محەمەد جەواد زەریف، جێگری سەرۆک کۆماری ئێران و وەزیری پێشوی دەرەوەی ئێران هۆشدارییدا لە سەرهەڵدانی شەڕی ناوخۆی هەمەلایەنە لە سوریا، لە میانی دەستپێشخەرییەکدا کە خستیەڕوو، داوای گفتوگۆی نێوان وڵاتانی ناوچەکە لە نێویاندا حکومەتی نوێی سووریای کرد، لەبەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشتیوانی خۆی بۆ سەروەری سوریا دوپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە، کە نابێت ئەم وڵاتە ببێتە پەناگەیەک بۆ تیرۆر.

هاوڵاتی - ئەمریکا کاروانی هێزە سەربازییەکانی لە چواردەوری شارى كۆبانی دەهێڵێتەوە. - هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا هەوڵی جدی بۆ بەرگرتن لە شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و بەکرێگیراوانی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شاری کۆبانی دەدات. - بۆ ئەو مەبەستەش ئەمریکا کاروانی هێزە سەربازییەکانی لە چواردەوری شاری کۆبانی هێشتوەتەوە. ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند بۆ بەرگرتن لە پەلامارەکانی تورکیا و بەکرێگیراوانی بۆسەر شاری کۆبانی، ئەمریکا کاروانی هێزە سەربازییەکانی لە چواردەوری ئەو شارە دەهێڵێتەوە. ڕوانگەكه ئاشکرای کرد هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا هەوڵی جدی بۆ بەرگرتن لە شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و بەکرێگیراوانی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شاری کۆبانی دەدات بۆ ئەو مەبەستەش ئەمریکا کاروانی هێزە سەربازییەکانی لە چواردەوری شاری کۆبانی هێشتوەتەوە. ئەوەش لەکاتێکدایە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە میحوەری منبج پێشڕەوی تەواویان کردووە و چەکدارە بەکرێگیراوەکانی تورکیا لە پاشەکشێی بەردەوامدان.
هاوڵاتی - ماوەی 20 ڕۆژە شاری كۆبانی و بەنداوی تشرین ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا. - توركیا دژی هێزەكانی سووریای دیموكرات نییە، بەڵكو دژی گەلی سووریایە بەتایبەتی دژی گەلی كوردە. - ئێمە ئامادەین بۆ هەموو جەنگێك. فەرهاد شامی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگەیاند توركیا زیاتر لە 200 بنكە و خاڵی سەربازی هەیە لەنێو خاكی سووریادا، دووان لەو بنكانە لە شاری منبجن. فەرهاد شامی لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند توركیا هەوڵ دەدات ڕووبەرێكی بەرفراوانتری سووریا داگیر بكات و لەم ماوەیەدا دوو بنكەی دیكەی لە منبج دامەزراندووە كە زیاتر لە 200 بنكە و خاڵی سەربازی تری هەیە لەنێو خاكی سووریادا لە باكوری سووریا كە توركیا داگیریكردوون. وتيشى: ماوەی 20 ڕۆژە شاری كۆبانی و بەنداوی تشرین ڕووبەڕووی هێرش دەبنەوە لەلایەن گرووپە چەكدارەكانی سەر بەتوركیا، توركیا دژی هێزەكانی سووریای دیموكرات نییە، بەڵكو دژی گەلی سووریایە بەتایبەتی دژی گەلی كوردە. ڕونیشیكردەوە: هەر وەك چۆن ئەرمەنی لەناوبرد ئێستا لەهەوڵی ئەوەدایە كورد لەناو ببات، ئێمە ئامادەین بۆ هەموو جەنگێك، با هەموان ئاگاداربن ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سووریای دیموكرات زۆر تۆكمە كراوە و توركیا و بەكرێگیراوەكانی ناتوانن بە ئاسانی بێنە ناو ئەو ناوچانەوە.
هاوڵاتی - مورشید خەزنەوی جارێکی تر داوای یەکگرتوویی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەکات. - دەڵێت بەیەک دەنگ و بەیەک هەڵوێست ڕوو لە دیمەشق بکەن. د. مورشید خەزنەوی جارێکی تر داوای یەکگرتوویی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستان دەکات و دەڵێت بەیەک دەنگ و بەیەک هەڵوێست ڕوو لە دیمەشق بکەن. د. مورشید خەزنەوی کوڕی شەهید محمەد مەعشوق خەزنەوی، لە دوای رووخانی ئەسەد دەزگاکانی راگەیاندن گرنگی زۆر بە وتار و دەرکەوتنەکانی دەدەن و خاوەن پێگەیەکی جەماوەری زۆر بەرفراوانەوە و بۆتە دەنگی حەق و هەردەم لە خەمی یەکگرتوویی کوردانی رۆژئاوادایە. لەنوێترین دەرکەوتنیشی لە شاری گریکی رۆژئاوای کوردستان و بەئامادەبوونی جەماوەرێکی بەرفراوان د. مورشید خەزنەوی جارێکی تر داوای یەکگرتووی لەو پارچەیەی کوردستان کرد و داواشی لە پارت و لایەنە سیاسیەکان کرد لە دیمەشق یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن.
هاوڵاتی - ئەمریكا بە فەرمی داوای لە بەرپرسانی عێراق كردوە چالاکییەکانی حوسییەکانی یەمەن لەسەر خاکی وڵاتەکەی ڕابگرێت. - حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بە جددی مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بارودۆخانە دەکات. ڕۆژنامەی العربیة الجدید بڵاویكردەوە، ئەمریكا بە فەرمی داوای لە بەرپرسانی عێراق كردوە كە چالاکی حوسییەکانی یەمەن لەسەر خاکیەکەی ڕابگرێت و نوسینگەکەیان لە پایتەخت دابخات. ڕۆژنامەكه ئەمڕۆ سێشەممە لە زاری بەپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمریكا بە فەرمی داوای لە بەرپرسانی عێراق كردوە چالاکییەکانی حوسییەکانی یەمەن لەسەر خاکی وڵاتەکەی ڕابگرێت، لەوانەش نوسینگەکەیان کە لە پایتەختە دابخات، واشنتن ئامۆژگاری عێراقی كردوە كە بەردەوامبونی چالاكیە مەدەنیەكانی ئەو گروپە لەناو خاكەكەیدا، عێراق ڕوبەڕوی فراوانبونی كێشەكانی ناوچەكە دەكاتەوە بۆ ناوخۆی وڵاتە". ئاماژەی بەوەشكردوە، "حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بە جددی مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بارودۆخانە دەکات بۆ ئەوەی گەلی عێراق لە کاردانەوەی ئەو ڕوداوانەی کە وڵاتانی دەوروبەری ڕودەدەن بپارێزێت.

هاوڵاتی - هێزەکانمان وەڵامی هێرشێکی بەکرێگیراوانی تورکیایان دایەوە بۆ سەر گوندی قەبر ئیمۆ لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبەج. - لە ناوچەی پردی کۆزاک، هێزەکانمان ئۆتۆمبێلێکی سەر بە چهكدارهكانیان تەقاندەوە و بەهۆیەوە دوو چهكدار کوژران. - ئێستا پێکدادانی توندوتیژ لەنێوان هێزەکانمان و بەکرێگیراوەکاندا ڕودەدات. ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) ڕایگهیاند، لەدەوروبەری مەنبەج گرووپە بەكرێگیراوەكانی توركیمان تێكشاندوو بەدەیان چەكداریان كوژراون. (ههسهده) له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "هێزەکانمان وەڵامی هێرشێکی بەکرێگیراوانی تورکیایان دایەوە بۆ سەر گوندی قەبر ئیمۆ لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبەج ئەنجامدرا، کە ئێستا پێکدادانی توندوتیژ لەنێوان هێزەکانمان و بەکرێگیراوەکاندا ڕودەدات. ئاماژهی بهوهشكردوه، "لە ناوچەی پردی کۆزاک، هێزەکانمان ئۆتۆمبێلێکی سەر بە چهكدارهكانیان تەقاندەوە و بەهۆیەوە دوو چهكدار کوژران، ئەوەش هاوکات لەگەڵ بۆردومانێکی ئاسمانی کە لەلایەن فڕۆکەی توركیا لەسەر یهكتربڕی شاری سارین ئەنجامدرا. له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "لە میحوەری بەنداوی تشرین، هێزەکانی ئەنجومەنی سەربازی مهنبج هێرشێکی چهكدارهكانیان بۆ سەر گوندەکانی (ناحیەی التواهین، خربەت توینی) لە ناحیەی ئەبو قەلقال پوچەڵکردەوە، کە تێیدا دەیان چهكدار کوژران و برینداربون". ئهوهشخراوهتهڕو، "هێزەکانمان کۆنتڕۆڵی دوو تانک و چەکێکی تۆپخانە و تەقەمەنیەکانیشی کرد، ئەوە جگە لەوەی زرێپۆشێکی بی ئێم بی و دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی کە چەکی دوشکەیان هەڵگرتبو کە سەر بە بەکرێگیراوان بون لهناوبران".