هاوڵاتی - ماوهى ٣٥ ساڵه له ڕێکخستنەکانی یەکگرتوو دانەبڕاوم. - هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی یەکگرتوو دەخوازم. - بەشداری کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو ناکەم کە بریایە سبەی لە هەوڵێر دەستپێبکات. ئەبوبەکر هەڵەدنی ڕایگەیاند بەشداری کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوو ناکەم کە بریایە سبەی لە هەوڵێر دەستپێبکات. لە نوێترین پەیامیدا ئەبوبەکر هەڵەدنی رایگەیاند: بەشداری کۆنگرەی حزبەکەی ناکات کە بڕیارە سبەینێ هەینی لە هەولێر کارەکانی دەستپێبکات. هەڵەدنی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیامێکدا دوایین هەڵوێستی خۆی لەبارەی کۆنگرەی حزبەکەی ڕایگەیاند و وتی: ماوهى ٣٥ ساڵه له ڕێکخستنەکانی یەکگرتوو دانەبڕاوم و کۆی خزمەتی ئەو ماوە دورو درێژەی وێستگە جۆراوجۆرەکانی خەبات چاکەکەی بۆ فەزڵی خوداو پشتیوانی و نزای خێری ئەو ئازیزانەم دەگەڕێنمەوە و بۆ هەمیشەش خۆم بە قەرزار و خۆڵی ژێر پێکانیان دەزانم و سەرچاوەی وزە و تینمن و داوای گەردن ئازادیان لێدەکەم لە هەر ڕەفتار و گوفتارێکم کە بوبێتە مایەی نیگەرانکردنیان. ڕاشیگەیاندووە" هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرەی یەکگرتوو دەخوازم کە بەشبەحاڵی خۆم ڕەنجی فەرهادم بۆدا شانبەشانی دەیان هەزار تێکۆشەری ماندونەناس و لێی پەشیمان نیم و شانازیشی پێوە دەکەم و خەون و ئامانجمان بۆ گەشەکردنی و بەرجەستەکردنی دروشمەکانی ئازادی و برایەتی و دادپەروەری بوو.
هاوڵاتی - بەگشتى لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان کەمێک نمەباران دەبارێت. - سبەینێ هەینی سەرجەمى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێرکاریگەرى شەپۆلی بارانبارین. - پلەی گەرماش 4-6 پلە نزم دەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکات، لەگەڵ نزمبوونەوەی پلەی گەرمادا. بەڕێوەبەرایەتیەكە بڵاویکردەوە، لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت و لەدرەنگانى شەودا کاریگەرى نزمە پاڵەپەستۆى دەریای ناوەڕاست ڕوو لەناوچەکەمان دەکات کە لە دهۆکەوە کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت. ڕوونیشیکردەوە کە بەگشتى لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان کەمێک نمەباران دەبارێت و لەشەودا کاریگەرىیەکەی بۆ سەرجەم ناوچەکان درێژ دەبێتەوە و لە درەنگانی شەویشدا لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنووریەکان و لوتکەى شاخە بەرزەکان کەمێک بەفر ببارێت. ڕاشیگەیاند، سبەینێ هەینی سەرجەمى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێرکاریگەرى شەپۆلی بارانبارین و لە دواى نیوەڕۆوە بارانبارین بە شێوەى مامناوەند و لە هەندێک ناوچەش لێزمەبارانى پچرپچردەێیت بەتایبەتیش لە بەشێک لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و بەشێک لە ئیدارەى راپەرین. ئەوەشیخستەڕوو کە شەوى هەینى خێرایی با زیاد دەکات و لەهەندێک کات بۆ سەرووى 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت. لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا هاتووە کە سبەینێ لە کاتى لێزمەباراندا هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت و پلەی گەرماش 4-6 پلە نزم دەبێتەوە. بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 15 سلێمانی : 13 دهۆک : 14 زاخۆ : 15 هەڵەبجە : 14 کەرکووک : 16 سۆران : 13 حاجی ئۆمەران : 7 گەرمیان : 16
هاوڵاتی - شاندێکی حکومەتی عێراق لە دیمەشق لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا كۆبۆیەوە. - مەبەست لەو سەردانە تاوتوێی ئاسایشی سەرسنوری هەردوو وڵات و سەقامگری سووریایە. بۆ تاوتوێی ئاسایشی سەر سنورەکان، بۆ یەکەمجار شاندێکی فەرمی عێراق لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا كۆبۆیەوە. باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند شاندێکی حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی حەمید شوتری سەرۆکی دەزگای هەوڵگری عێراق لە دیمەشق لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا كۆبۆیەوە. وتیشی: مەبەست لەو سەردانە تاوتوێی ئاسایشی سەرسنوری هەردوو وڵات و سەقامگری سووریایە لەدوای روداوەکانی ئەو وڵاتە.
هاوڵاتی - ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی دەم پارتی دراوە بۆ سەردانی ئیمرالی و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان. - شاندەکە لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان پێکدێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەینێ بچنە ئیمرالی. شاندی دەم پارتی سەردانی ئیمرالی دەکات و بڕیارە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە کۆببێتەوە. ڕۆژنامەی سەباحی تورکی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە: ڕەزامەندی لەسەر داوایەکی دەم پارتی دراوە بۆ سەردانی ئیمرالی و کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان، سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکەدا. ئەو رۆژنامەیە دەشڵێت: شاندەکە لە سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان پێکدێت و چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ یان سبەینێ بچنە ئیمرالی.
هاوڵاتی - هێزەکانیان لە بۆسەیەکدا ژن و پیاوێکیان لە ناوچەی ئەعزەمییەی شاری بەغدا دەستگیرکردووە. - پلانیان داناوە بۆ فرۆشتنی دوو منداڵ هەریەکەیان بە بڕی ٢٠ ملیۆن دینار. - تەمەنی منداڵەکان لە نێوان هەشت مانگ بۆ ساڵێکە. لە بەغدا ژن و پیاوێک دەستگیرکران کە بە نیازبوون دوو منداڵ بە بڕی ٤٠ ملیۆن دینار بفرۆشن. سەرچاوەیەکی ئەمنی شاری بەغدا ئەمرۆ پێنجشەممە رایگەیاند هێزەکانیان لە بۆسەیەکدا ژن و پیاوێکیان لە ناوچەی ئەعزەمییەی شاری بەغدا دەستگیرکردووە کە پلانیان داناوە بۆ فرۆشتنی دوو منداڵ هەریەکەیان بە بڕی ٢٠ ملیۆن دینار. ئەو سەرچاوەیە وتیشی تەمەنی منداڵەکان لە نێوان هەشت مانگ بۆ ساڵێکە، ئەو کارەشیان دەچێتە چوارچێوەی بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە.

هاوڵاتی - دەبێت گەلی کورد لە نێو خۆییدا ناکۆکییەکان بەلاوەنێت. - کاتێک لە مێژو دەڕوانین دەبینین شکستی شۆڕشە کوردییەکان بەهۆی بەهێزی دوژمنەوە نەبوە. - ئامادەکارییەکان بۆ پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش بۆ ڕۆشتنە دیمەشق لە ئارادایە. شێخ مورشید خەزنەوی، مامۆستای ئایینی ڕایگهیاند، لە ڕۆژئاڤای کوردستان و سوریادا قۆناغێکی نوێ لە ئارادایە، گەلی کورد دەرفەتی پشتیوانی دۆستەکانی هەیە، ههربۆیه دەبێت ناکۆکییەکانیان بەلاوەنێن. شێخ مورشید خەزنەوی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند دەبێت گەلی کورد لە نێو خۆییدا ناکۆکییەکان بەلاوەنێت، خاوەنی هۆشمەندییەکی مەزنی مێژوین، هەموو شۆڕشە کوردییەکان بەهۆی ناکۆکیی و پێکنەهێنانی هاوپەیمانێتی شکستییان هێناوە، مافی ئەوەمان هەیە بپرسین لە خۆمان داخۆ بۆچی شۆڕشەکان نەگەشتوون بە ئامانجی سەرکەوتن". ئاماژهی بهوهشكردوه، "کاتێک لە مێژو دەڕوانین دەبینین شکستی شۆڕشە کوردییەکان بەهۆی بەهێزی دوژمنەوە نەبوە، بەڵکو هۆکاری بنەڕەتی نەبونی هاوپەیمانێتی و یەکگرتوی بوە لە نیوان کورداندا، لە ڕۆژئاڤای کوردستان و سووریادا قۆناغێکی نوێ لە ئارادایە، گەلی کورد دەرفەتی پشتیوانی دۆستەکانی هەیە، ئهگەر کوردان لەم قۆناغەدا ناکۆکبن ئەوا دۆستانیان چۆن هاوکارییان دەکەن؟ بۆیە لە ئێستادا یەکێتی کوردان، ڕێککەوتنی سیاسی و ڕێکخراوەی لە هەموو کاتێک گرنگتر و کاریگەرترە". باسی لهوهشكردوه، "لە ئێستادا گەلی کورد بە هەموو شێوەیەک لە یەکگرتويی و هاوپشتی یەکتردان، بەڵام ئەوەی بوە بە کێشە ناکۆکی و ڕێکنەکەوتنی پارت و لایەنە کورییەکانە، کە بەشێکییان ئامانجەکانی گەل دەکەن بە بەرژەوەندی شەخسی و حزبیی خۆیان". خەزنەوی تیشکی خستەسەر کۆبونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی ههسهده و پارتی ئەنەکەسە و وتی، "لە دوای ئەو کۆبونەوەیە ئامادەکارییەکان بۆ پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش بۆ ڕۆشتنە دیمەشق لە ئارادایە، لەم قۆناغە کاریگەرەدا هەومو هەوڵێکی دوژمن بۆ قوڵکردنەوەی ناکۆکییەکانە، بۆیە دەبێت گەل پارتە سیاسییەکان و گەلەکەمان بە یەکێتی خۆیان ئاستەنگییەکانی دوژمن تێپەڕبکەن و گرنگی ئەم قۆناغە باش هەڵسەنگێنن". جەختی لەوە کردەوە "نابێت هیچ پاساوێک هەبێت بۆ دروستنەبونی ڕێککەوتنی نێوان پارتە کوردییەکان، گەل چاوەڕێی ئەوەیە کە پارتە کوردییەکان بە شاندێکی یەکگرتوی هاوپەیمانییەوە بچنە دیمەشق". ڕونیشیكردهوه، "ئەمڕۆ ڕۆژئاڤای کوردستان لە ڕۆژەڤدایە، ئەم ناوچەیە کە سەردەمانێک بەشێکی بچوکی جیهان بووە، ئەمڕۆ بوەتە دەنگێک لە جیهاندا، سەرەڕای قەبارە بچوکەکەی، بەڵام شوێنێک بو کە هەڵوێستێکی گەورەی نیشان دەدا، بۆیە ڕۆژئاڤای کوردستان پێویستی بە پشتیوانی بزوتنەوە کوردییەکانی پارچەکانی دیکەی کوردستان هەیە، ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە لەگەڵ گەلدا بین و دەستی درێژکراوە نەگەڕێنینەوە، ڕۆژئاڤای کوردستان لە ڕۆژانی سەختدا لەگەڵ کورداندا بوە و قوربانی مەزنی داوە، ئەمڕۆ ڕۆژی یەکلاکردنەوەی چارەنوسە، ڕۆژی شەرەف و ناموسە، هەر بۆیە چاوەڕێی پاڵپشتی هەمو هێزەکانی کوردستانین بۆ پێکهێنانی یەکڕیزی کورد". لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا، لە هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەوڵدان بۆ دیالۆگ و نزیکردنەوەی نێوان کوردان زیاد بون، شێخ مورشید خەزنەوی مامۆستایەکی ئاینییە و یەکێکە لە کەسایەتییەکانی سازدانی دیالۆگی قۆناغەکە.
هاوڵاتی - هاوپەیمانان دەیانەوێت پێشمەرگە بەدەربێت لە ململانێی حزبی. - ئایا گۆڕینی ناوی 70 و 80 بۆ ناوچەی سەربازی یەک و دوو دەبێتە هۆکاری نەمانی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی بەسەر هێزی پێشمەرگە. فەریق جهبار یاوهر، ئەمینداری پێشوی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگهیاند، ئهگەر گوێڕایەڵی هاوپەیمانان نەکرێت تا قەیامەت لە هەرێم نامێننەوەو وەکو ئەفغانستان بەجێمان دەهێڵن. جەبار یاوەر لهبارهی ههنگاوهكانی پڕۆسهی یهكخستنی پێشمهرگه، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "هاوپەیمانان هانمان دەدەن بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە و کردنی پێشمەرگە بە هێزێکی پرۆفیشناڵ، هاوپەیمانان دەیانەوێت پێشمەرگە بەدەربێت لە ململانێی حزبی، گەر ئەمەمان کرد دەستخۆشیمان لێدەکەن، ئهگەر گوێڕایەڵیشیان نەکەین وەکو ئەفغانستان بەجێمان دەهڵێن، خۆ تا قیامەت لەگەڵ ئێمە نامێننەوە". ئاماژهی بهوشهكرد، "لە ساڵی 2003ەوە تا ئێستا هاوپەیمانان لەگەڵمانن، ئهگەر لە ساڵی 2014ەوە حسابیشی بکەین دەکاتە 10 ساڵ، سەرباری ئەو هەمو هاوکاری و پێدانی پارەو چەک و تەقەمەنی و مەشقکردنە بە پێشمەرگە، ئهگەرچیتر گوێڕایەڵی هاوپەیمانان نەکەین، لێمان بێزار دەبن و وازمان لێدەهێنن". وتيشى: ئایا گۆڕینی ناوی 70 و 80 بۆ ناوچەی سەربازی یەک و دوو دەبێتە هۆکاری نەمانی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتی بەسەر هێزی پێشمەرگە، ئەمە دەمێنێتەوە لەسەر ئەوەی حزب فەرمان بە فەرماندەکانیان نەکات و فەرماندەکانیش نەگەڕێنەوە بۆ بڕیاری حزب". دووپاتیشیكردەوە دەبێت یەکێتی و پارتی بە قەناعەتەوە دەستبەرداری هێزە چەکدارەکان و لە نێویان دا پێشمەرگە ببن، خۆ جگە لە هێزی پێشمەرگە دەیان جۆر هێزی تری چەکدار هەن کە سەربە پارتی و یەکێتین".
هاوڵاتی - ئهسما ئهسهد بۆ ڕێگریكردن له توشبون به ڤایرۆسهكه گۆشهگیر دهكرێت و ناتوانێت لهگهڵ كهسانی دیكه له یهك ژوردا بێت. - لهئێستاشدا پزیشكهكان ئهگهری مانهوهی له 50%يان پێداوه. رۆژنامهی تێلیگراف بڵاویكردهوه، ئهسما ئهسهدی هاوسهری بهشار ئهسهد سهرۆكی لابراوی سووریا دووچاری نهخۆشی شێرپهنجهی خوێن بووه. ڕۆژنامهكه بڵاویكردهوه، ئهسما ئهسهد بۆ ڕێگریكردن له توشبون به ڤایرۆسهكه گۆشهگیر دهكرێت و ناتوانێت لهگهڵ كهسانی دیكه له یهك ژوردا بێت و لهئێستاشدا پزیشكهكان ئهگهری مانهوهی له 50%يان پێداوه. ئەندامانی بنهماڵهی ئهسهد دوای ئهوهی سهرهتای ئهم مانگه گرووپه چهكدارهكانی ئۆپۆزسیۆن (تهحریر شام) دیمهشقی پایتهختیان كۆنتڕۆڵكرد، بهرهو مۆسكۆ ههڵهاتن. ئهسما ئهسهد كه له بەریتانیا لهدایكبوه و منداڵهكانی پێش بهشار ئهسهد بهرهو ڕوسیا بهڕێكهوتن، دهوترێت ئێستا لهلایهن فهواز ئهخرهسی باوكیهوه چاودێری دهكرێت، كه پزیشكی بهناوبانگی دڵه له بەریتانیا. سهرۆكایهتی سوریا له مانگی 5ى ئهمساڵ ڕایگهیاند، ئهسما ئهسهد خانمی یهكهمی ئهو كاته، توشی جۆرێكی توندی شێرپهنجهی خوێن بووه، كه شێرپهنجهیهكه كاریگهری لهسهر مۆخی ئێسك و خوێن ههیه. ئهسما ئهسهد پێشتر چارهسهری نهخۆشی شێرپهنجهی مهمكی وهرگرتبو، له ساڵی 2019 دوای ساڵێك له چارهسهركردن چاكبونهوهی له نهخۆشییهكه ڕاگهیاند.

هاوڵاتی - کەوتونەتە بۆسەی (پاشماوە)ی ڕژێمی پێشوو 14 ئەندامی وەزارەتەکە کوژراون. - ئەوەش دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا ئەفسەرێکی سەربازی دەستگیر بکەن. محەمەد عەبدولڕەحمان، وەزیری ناوخۆی سووریا ڕایگەیاند، لە گوندەكانی پارێزگای تهرتوس، 14 ئەندامی وەزارەتەکە کوژراون و 10 کەسی دیکەش برینداربون. وهزارهتی ناوخۆی سوریا له ههژماری تایبهتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە زاری محەمەد عەبدولڕەحمانەوە بڵاویکردوەتەوە، کە کەوتونەتە بۆسەی (پاشماوە)ی ڕژێمی پێشوو 14 ئەندامی وەزارەتەکە کوژراون، کۆی گشتی گیانلەدەستدان لە هەردولا گەیشتوەتە 14 کەس. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە لە تێکهەڵچونەکانی پارێزگای تهرتوس 9 کەس کوژراون، ئەوەش دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەوڵیاندا ئەفسەرێکی سەربازی دەستگیر بکەن کە لە سەردەمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشوی سووریا پۆستی هەبوە و پەیوەندی بە زیندانی سەیدنایەوە هەبوە. ڕوانگەکە بڵاویکردەوە، "شەش ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی گشتی کوژراون" و "سێ چەکدار" لە خربەت ئەلموعەززە، کە لەکاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ئەفسەرێکی پێشوو ڕوبەڕوی هێزە ئەمنییەکان بونەتەوە. بەرپرسێکی ههیئهی تەحریر شام بۆ ئاژانسی فرانس پرێس پشتڕاستی کردەوە، "هەندێک پێکدادان لەنێوان پاشماوەکانی ڕژێمی تاوانکاری لابراو و هێزە ئەمنییەکان لە تهرتوس ڕویداوە و ژمارەیەک کارمەندی ئەمنی کوژراون. ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندوە، داواکراوەکە "پۆستی بەڕێوەبەری بەشی دادی سەربازی و سەرۆکی دادگای مەیدانی ههبوه، هەروەها یەکێکە لەو تاوانبارانەی کە سزای لەسێدارەدان و حوکمی ئارەزومەندانەی بەسەر هەزاران زیندانی سهپاندوه، یەکێک لەو کەسانەی کە بەرپرسیارن لە تاوانەکانی زیندانی سهیدنایه".

- فرۆکە جەنگییەکانی عێراق مۆڵگەیەکی داعشیان لە چیای حەمرین بۆردومان کرد. - لە ئاکامی بۆردومانکردنیشیان لە رێی فرۆکەی جۆری F_16 پێنج تیرۆریست کوژراون. لە بۆردوومانی مۆڵگەیەکی داعش لە چیای حەمرین پێنج تیرۆریست کوژران شانەی راگەیانی ئەمنی بڵاویکردەوە، ئەمرۆ چوارشەممە، فرۆکە جەنگییەکانی عێراق مۆڵگەیەکی داعشیان لە چیای حەمرین بۆردومان کرد و لە ئاکامدا پێنج تیرۆریست کوژران. لەو بارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت بە هەماهەنگی لەگەڵ هەواڵگری سەربازی و فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەکان شوێنی تیرۆریستانی داعشیان لە چیای حەمرین دەستنیشان کردووە لە ئاکامی بۆردومانکردنیشیان لە رێی فرۆکەی جۆری F_16 پێنج تیرۆریست کوژراون.
هاوڵاتی - کاریگەری سەرەتای شەپۆلەكە سبەی شەو زیاتر درەنگان و بەولاوە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و موسڵ و هەولێر ئەبێت. - پێشبینی ئەکرێت ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران و بەفر. شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی پێشبینیكرد شەپۆلێكی بەهێزی باران و بەفر بارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە و ڕەشەبایەكی بەهێزی لەگەڵ دەبێت. شاڵاو هیدایەت، بە كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی وت ، پێشبینی ئەکرێت لەئەنجامی کاریگەری سەرەکی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و تێکەڵ بوونی بڕێک شێی دەریای سوور و مەداری به شەپۆلی دەریای ناوەڕاست، ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران و بەفر هەتا ڕۆژی شەممە 28 ی مانگ و درەنگانێک کاریگەری بمێنێتەوە و دواتر بەتەواوی کۆتایی دێت. ڕاشیگەیاند، کاریگەری سەرەتای شەپۆلەكە سبەی شەو زیاتر درەنگان و بەولاوە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و موسڵ و هەولێر ئەبێت دواتر ئیدارەی ڕاپەرین و سلێمانی و ناوچەکانی تر دوو سبەی هەینی ڕۆژەکەی و شەوەکەی زۆرترین کاریگەری شەپۆلهکە دەبێت لەبەرزی 1500مەتر و بۆ سەرەوە ئەو ناوچانەی بەرزن لەئاست ڕووی دەریاوە ئەگەری بەفر بارین هەیە. ئاماژەی بەوەشكرد، خێرایی بای باشوور و باشووری خۆرهەڵات بەتایبەتی چالاک ئەبێت لەسەر زۆرینەی ناوچەکان پێش گەیشتن و سەرەتای شەپۆلەکە بەزۆری “بەخێرایی 25 تا70کم لە كاتژمێرێكدا لەهەندێ شوێن ئەگەر هەیە زیان بدات و درەخت بشکێنێ. ڕوونیشی كردەوە، ئەم شەپۆله سەبارەت به شەپۆلەکانی تری ئەم مانگە باشترە و زۆرترین بڕی باران بۆ ناوچە جیاوازەکانی سنوری دهۆک و هەولێر و ڕاپەرین دەبێت، كە دەگاتە 20 بۆ 60 ملم و کەمترین ڕێژەش ئەگەر هەیه لەناوچەکانی گەرمیان بێت و لە سلێمانی و دەوروبەری و شارەزوور و گەرمیان 8 ملم تا سەروی 40 ملم.
هاوڵاتی -داوای راگرتنی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیای کرد. - داواشی کرد ئاسانکاری بکرێت بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لە سودان. پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح ڕایگەیاند با چەکەکان بێدەنگ بن. پاپا فرانسیس، لە پەیامێکدا بە بۆنەی رۆژی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خودای لێبێت) داوای ڕاگرتنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینی کرد لەکەرتی غەززە و دوای ئازادکردنی ئەو کەسانەشی کرد کە بە بارمتەگیران. داواشی کرد ئاسانکاری بکرێت بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان لە سودان. پاپای ڤاتیکان هەر لەو پەیامەیدا داوای راگرتنی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆکرانیای کرد و هیوای خۆی نیشاندا ناکۆکیەکان لەرێی وتوێژەوە چارەسەربکرێت.