هاوڵاتی - بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان دۆناڵد ترەمپ بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە پێش کامالا هاریسەوەیە. - ترەمپ 247 دەنگی كۆمەڵەی هەڵبژاردنەكانی بەدەستهێناوە بەرامبەر بە 210 بۆ كامالا هاریس. دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆماریەكان توانی بۆ جاری دووەم پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەدەستبهێنێت و ببێتەوە بە سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا. بەپێی ئەنجامە بەراییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی لە ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ كاندیدی كۆماریەكان لەپێش كامالا هاریس كاندیدی دیموكراتیەكانەوەیە. ڕۆژی 5-11-2024 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پیران و سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئەنجامدرا، بە گوێرەی ئەنجامە بەراییەکان دۆناڵد ترەمپ بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە پێش کامالا هاریسەوەیە. ئەنجامەكان دەریدەخەن ترەمپ 266 دەنگی كۆمەڵەی هەڵبژاردنەكانی بەدەستهێناوە بەرامبەر بە 194 بۆ كامالا هاریس، بەڵام دەنگەكان بەردەوام گۆڕانكاریان بەسەرداهێت و پێشبینی دەكرێت دۆناڵد ترەمپ زۆر لەپێش كامالا هاریسەوە بێت.
هاوڵاتی - لە خولی ئهستێرهكانی عێراق یانەی نەورۆز بەرامبەر یانەی گەرمە یاری دەكات - یاریەكە لە یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆز لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت. سبەینێ رۆژی چوارشەممە 6/11/2024 كاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ لە خولی ئهستێرهكانی عێراق، یانەی نەورۆز بەرامبەر یانەی گەرمە یاری دەكات. یاریەكە لە یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆز لە سلێمانی بە ئامادەبوونی لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل بەڕێوەدەچێت. شایانی باسە یاریگای نێودەوڵەتی نەورۆز لەسەر ئەركی لاهوڕ شێخ جەنگی سەرۆكی بەری گەل و سەرۆكی یانەی نەورۆز درووستكراوە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتیەكان.
هاوڵاتی دژەتیرۆری عێراق - لە مانگی تشرینی یەكەم بە دەیان تیرۆریستمان كوشتووە. - 32 حەشارگەی تیرۆریستەكانمان وێرانكردووە و 19 تیرۆریستمان دەستگیركردووە. دەزگای دژەتیرۆری عێراق ڕایگەیاند لە مانگی تشرینی یەكەم 30 تیرۆریستمان كوشتووە و 19ی تریشمان دەستگیركردووە. دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە لە كۆی چالاكیەكانی مانگی تشرینی یەكەمی 2024، چل و دوو ئەركمان جێبەجێكردووە و 19 تیرۆریستمان دەستگیركردووە. رونیكردەوە دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە ماوەی ئەو مانگەدا 30 تیرۆریستی كوشتووە و 32 حەشارگەی باندە تیرۆریستیەكانی وێرانكردووە. قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق دوێنێ رایگەیاند وڵاتەکەی هەنگاوی گرنگی ناوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و نەیشاردەوە کە تاوەکو ئێستا تیرۆر هەڕەشەیەکی جیهانییە، تەنیا لە رێگەی بەرقەرارکردنی سیستمێکی کاری تەواوکاری و هاوکاری نێودەوڵەتی لەنێو دەبرێت، عێراقیش توانی جەنگی تیرۆر لە بەرژەوەندی خۆی یەکلابکاتەوە.
هاوڵاتی كۆمهڵی دادگهريى - بایكۆتكردنی پهرلهمان بڕیاری كۆتایی كۆمهڵی دادگهری-یه. - ئهم ههڵبژاردنه دیزاین كراوه و ئهوهی بهدهستهاتووه مافی خۆمان نییه كۆمهڵی دادگهری رایگەیاند هەرچەندە پارتی نیگەرانی دەربڕیوە لە كشانەوەمان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بەڵام ئێمە سوورین لەسەر بڕیارەكەمان. محهمهد حهكیم وتهبێژی كۆمهڵی دادگهریی كوردستان تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند پارتی شاندێكی باڵای ناردووە بۆ لای عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری و نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لە بڕیاری كشانەوەمان لە پەرلەمانی هەرێم. وتيشى: سهرۆكی كۆمهڵ بۆی روونكردوونهتهوه كه ساختهكاریمان لێكراوه و ئهم ههڵبژاردنه دیزاین كراوه و ئهوهی بهدهستهاتووه مافی خۆمان نییه، بهڵگهیهكی زۆر ههیه و تانهمان له ئهنجامهكان داوه و ئهمهش یهكهمجار نییه بۆیه ناچاربووین ئهم ههڵوێسته وهربگرین و بایكۆتی پهرلهمان بكهین. ئاشكراشیكرد كه سهرۆكی كۆمهڵ به وهفدهكهی پارتی راگهیاندووه بایكۆتكردنی پهرلهمان بڕیاری كۆتایی كۆمهڵی دادگهری-یه و سوورن لەسەر بڕیارەكەیان. كۆمهڵی دادگهریی كه له ههڵبژاردنی خولی شهشهمی پهرلهمانی كوردستان سێ كورسی بهدهستهێناوه، بڕیاریداوه بهشداری پهرلهمانی نوێ نهكات و بكشێتهوه.
هاوڵاتی -هەفتەیەک مۆڵەت به مامۆستاى کوردی کەرکووک دراوه بۆ پڕکردنەوەی فۆرمى هەژماری من. - نزیکەی 1500 مامۆستا و فەرمانبەر فۆرمی هەژماری من یان پڕنەکردووەتەوە. - ئەگەر پڕی نەكەنەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن لەوەی کێشە بۆ مووچەکانیان دروست بکرێت. بەڕێوەبەرایەتی بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک رایگەیاند هەفتەیەک مۆڵەت به مامۆستا و فەرمانبەرى بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دراوه بۆ پڕکردنەوەی فۆرمى هەژماری من. کامەران عەلی بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی کوردی لە کەرکووک لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند نزیکەی 1500 مامۆستا و فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ماون کە هێشتا فۆرمی هەژماری من یان پڕنەکردووەتەوە و هەفتەیەک مۆڵەتیان پێدراوە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمەکە. وتيشى: ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی کە فۆرمی هەژماری من یان پڕنەکردووەتەوە ئاگادارمان کردوونەتەوە کە لە ماوەی هەفتەیەکدا فۆرمی هەژماری من پڕبکەنەوە، ئەگەرنا دواتر خۆیان بەرپرسیار دەبن لەوەی کە لە وەزارەتی داراییەوە کێشە بۆ مووچەکانیان دروست بکرێت. رونیشیكردەوە نزیکەی 3000 مامۆستا و فەرمانبەر لە بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لە کەرکووک بە دوو قۆناخ فۆڕمی هەژماری من یان بۆ وەرگرتنی کارتی (تی بی ئای) پڕکردووەتەوە و نزیکەی 1500 مامۆستا و فەرمانبەر ماون کە ئەو فۆرمانە پڕبکەنەوە. لە دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، كێشە لەسەر هەژماری من لە نێوان پارتی و یەكێتی درووستبوە و یەكێتی داوای هەڵوەشاندنەوەی دەكات و پارتیش بە بەشێك لە تەوتینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ناوی دەبات، لەكاتێكدا زۆربەی لایەنەكان پێیان وایە هەژماری من ناچێتە بواری تەوتینەوە.
هاوڵاتی - لەخاكی عێراقەوە ئەمڕۆ شەش جار هێرش كراوەتەسەر ئیسرائیل. - هێرشەكان بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان كراوەتەسەر باشوری ئیسرائیل. - سێ لەهێرشەکان بۆ سەر حەیفا بوە. بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق چەندین هێرشی درۆنی جۆراوجۆری لەخاكی عێراقەوە كردە سەر باشوری ئیسرائیل. بەرەكە لە هەژماری خۆی لە تیلیگرام بڵاویكردەوە تهنها ئهمڕۆ شهش جار بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیانکردوەتە سەر باشوری ئیسرائیل و سێ لەهێرشەکانی بۆ سەر حەیفا بوە، هەروەها دوو هێرشی دیکە بۆ سەر باکورو هێرشێکیش بۆسەر باشوری ئیسرائیل بوە. رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل ئاشكرای كردبوو ئیسرائیل چاودێری بارودۆخەكە دەكات و ئەو ئامانجانە دەستنیشان دەكات كە پەیوەندیان بەو میلیشیانەوە هەیە كە ئێران پاڵپشتیان لێدەكات، سەرەڕای دەستنیشان كردنی چەند ئامانجێكی عێراقی. بەپێی رۆژنامەكە ئیسرائیل هۆشداری داوە بە بەغدا كە پێویستە كۆنتڕۆڵی میلیشیاكان بكات و رێگایان نەدات خاكی عێراق بۆ هێرشكردن بەكار بهێنن.
هاوڵاتی - كهشهكه جێگیر دهبێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پهڵه ههور دهگۆڕێت. - پلهكانی گهرما بهرز دهبنهوه. بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێم پێشبینیكرد كەش و هەوای هەرێمی كوردستان ئاسایی ببێتەوە. بهڕێوهبهرایهتیەكە لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه ئهمڕۆ سێشهممه ئاسمان نیمچه ههور و تهم دهبێت تا كاتهكانی نیوهڕۆ، لهگهڵ ئهگهری نمه بارانێكی كهم لهسهر ههندێك ناوچه شاخاوییه بهرزهكان، له دوای نیوهڕۆ كهشهكه جێگیر دهبێت و ئاسمان بۆ ساماڵ و پهڵه ههور دهگۆڕێت، لهگهڵ ئهگهری دوباره دروستبونهوهی تهم له ههندێك ناوچهدا، پلهكانی گهرما بهرز دهبنهوه بهڕێژهی 1-2 پله بهراورد به تۆماركراوهكانی دوێنێ. ئاماژهی بهوهشكردوه، سبهی چوارشهممه ئاسمان ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت ، لهگهڵ دروست بونی تهم لهكاتهكانی بهیانی زودا، پلهكانی گهرما كهمێك بهرزتر دهبنهوه بهراورد به تۆماركراوهكانی ئهمڕۆ. رونیشیكردەوە بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی ، له ههولێر 22 پله، سلێمانی 19 پله، دهۆك 22 پله، كهركوك 23 پله، ههڵهبجه 21 پله، زاخۆ 22 پله، حاجی ئۆمهران 13 پله، سۆران 20 پله، گهرمیان 25 پلهی سیلیزی.
هاوڵاتی - داوای ئازادكرنی ئافرەتێک دەكرێت كه لە زانکۆیەکی ئێران خۆی رووتکردبۆوە و دەستگیرکرا. - خۆڕوتكردنەوەی ئەو ئافرەتە وەك كاردانەوەیەك بووە بەرامبەر بە یاساكانی لەچككردنى زۆرەملێ. ئافرەتێک لە زانکۆیەکی ئێران خۆی رووتکردبۆوە و دەستگیرکرا، ئێستاش داوای ئازادکردنی دەکرێت. چەند چالاكوانێكی مافەكانی مرۆڤ داوایان لە دەسەڵاتدارانی ئێران كرد ئەو ئافرەتە ئازاد بكەن، كە دوای ئەوەی لە یەكێك لە زانكۆكانی تاران خۆی رووتكردەوە دەستبەسەركرا. چالاكوانەكان بڵاویانكردەوە، خۆڕوتكردنەوەی ئەو ئافرەتە وەك كاردانەوەیەك بووە بەرامبەر بە یاساكانی لەچككردنى زۆرەملێ. رۆژی شەممەی رابردوو لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكان ڤیدیۆی ئافرەتێك بڵاوبۆیەوە كە لە زانكۆی ئازادی ئیسلامی تاران تەنها بە جلوبەرگی ژێرەوە هاتووچۆی دەكرد، لەبەرامبەردا هاوڵاتیانی ئێران ئاشكرایانكرد كە كاردانەوەی ئەو ئافرەتە بەشێك بووە لە بزووتنەوەی (ئافرەت ژیان ئازادی) كە لەلایەن زۆرێك لە ئافرەتانەوە گیراوەتەبەر دژ بەو یاسایانەی ناچاریان دەكات بە داپۆشینی قژیان و پۆشینی جلوبەركی پانوپۆر و درێژ.
عیماد جەمیل - تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان نەدراوە. - دوا بڕیار بۆ دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لای دەستەی دادوەریە. - دەستەی دادوەری تایبەت بە هەڵبژاردنەكان بە تانەكاندا دەچێتەوە و یەكلایی دەكاتەوە. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند دوا بڕیار بۆ دەرئەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەرێم لای دەستەی دادوەریە. عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند تائێستا بڕیاری كۆتایی لەسەر دەرئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان نەدراوە. وتيشى: دوای ئەوەی دەستەی دادوەری تایبەت بە هەڵبژاردنەكان بە تانەكاندا دەچێتەوە و یەكلایی دەكاتەوە، دواجار كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەرئەنجامی كۆتایی پەسەند دەكات. هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان لە 18 و 20ی تشرینی یەكەمی 2024 لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقەوە رێكخراو و حەوت لایانی سیاسی تانەیان لێداوە و ئاشكرایان كردووە كە خروقات و ساختەكاریەكی زۆری تیادا كراوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەكان دەكەن.
هاوڵاتی -چەند پاسەوانێکی ئەفسەرێكی یەکێتی هێرش دەكەنە سەر رۆژنامەنووسێك و بەسەختی برینداری دەكەن. - پاسەوانەكان بە چەقۆ و دەمانچە هێرشيان كردووەتە سەر رۆژنامەنووسەكە و بە سەختی برینداریان كردووە. - لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت لەسەر هێڵین تا ئیجرائات بەرامبەر ئەو ئەفسەرە بکرێت. چەند پاسەوانێکی ئەفسەرێكی یەکێتی هێرشیان كردە سەر رۆژنامەنووسێك و بەسەختی برینداریان كرد. دەزگای میدیایی بوار لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی وریا عەبدولخالق ڕۆژنامەنوسی دەزگای میدیایی بوارو هەرێمی کوردستان لە سایتی بوار هەواڵێکی لەسەر ڕێگری ئەفسەرێکی یەکێتی نیشتیمانی بڵاوکردەوە کە بووەتە هۆی ڕێگری لە جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە گوندی قەشقەی سەر بەناحیەی قادر کەرەمی قەزای چەمچەماڵ، چەند پاسەوانێکی ئەو ئەفسەرەی یەکێتی بەشێوەیەکی دڕندانە پەلەماری ڕۆژنامەنوسەكەیان داوە و بە سەختی برینداریان كردووە. رونیكردەوە پاسەوانەكان بە چەقۆ و دەمانچە هێرشيان كردووەتە سەر رۆژنامەنووسەكە و بە سەختی برینداریان كردووە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان و جێگری سەرۆکی حکومەت لەسەر هێڵین تا ئیجرائات بەرامبەر ئەو ئەفسەرە بکرێت وژیان و سەلامەتی ڕۆژنامەنوس وریا عەبدولخالق دەخەینە ئەستۆی لایەنە پەیوەندیدارەکان و ئەو ئەفسەرەی ئەو تاوانەی ئەنجامداوە ئەندامی یەکێتی نیتشیمانی کوردستانە و ناوی تەحسین تەها محەمەدە و بە پلەی عەقید لە فیرقەی دووی هێزەکانی پێشمەرگە دەوام دەکات. داواشيان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە ئازادی ڕادەربرین و ڕێکخراو و سەندیکاکانی تایبەت بە داکۆکیکردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان و کونسوڵ و نێردەی وڵاتانی جیهانی كرد لە هەرێمی کوردستان کە هاوکارمان بن لە بە سزاگەیاندنی ئەو تاوانبارانەی کە ناو و ناسنامەیان ئاشکرایەو پێشلکردنێکی ئاشکرای یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستانیان کردووەو هەوڵی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنوسێکی کوردستانیان داوە.
هاوڵاتی محەممەد جەواد لاریجانی: - توانا زانستییەکانمان زۆر بەرزن و دەکرێت لە مەودایەکی کورتدا چەکی ئەتۆمی دروست بكەین. - لە ئێستادا سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بریتییە لە پێشخستنی زانستی ئەتۆمی. محەممەد جەواد لاریجانی بەرپرسی ئینستیتیوتی توێژینەوەی زانستە بنەڕەتییەکانی سەر بە وەزارەتی زانستی ئێران رایگەیاند دەتوانین له مەودایەکی کورتدا چەکی ئەتۆمی دروست بكەین. لاریجانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند لە ئێستادا سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بریتییە لە پێشخستنی زانستی ئەتۆمی بۆ مەبەستی مەدەنی و لەڕووی تەکنەلۆجیای ئەتۆمی وڵاتێکی زانستیین. پێشی وایە هەڕەشە ئەتۆمییەکانی ئەمریکا و ڕووسیا و تەنانەت ئیسرائیلیش بە ئاشکرا دیارە و کاتێک سەرکردەکانی ئیسرائیل باس لە شەڕی وجودی دەکەن، ئەم شەڕە پاساوێکە بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی. جەختیشی لەوە کردەوە کە توانا زانستییەکانمان زۆر بەرزن و ئەگەر ڕۆژێک پێویستییەکی لەو شێوەیە سەرهەڵبدات، دەکرێت لە مەودایەکی کورتدا چەکی ئەتۆمی دروست بكەین.
هاوڵاتی -له هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا كامالا هاریس لە پێش دۆناڵد ترامپی ڕکابەرییەوەیەتی. - لە كۆی حەوت ویلایەت ترامب تەنها لەیەك ویلایەت لەپێش هاریسەوەیە. بەپێی راپرسیەكی نوێی رۆژنامەی نیۆیۆرك تایمز و زانكۆی سینا كە پێش هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا كراوە، لە چوار ویلایەتی ئەمریكا، كامالا هاریس لە پێش دۆناڵد ترامپی ڕکابەرییەوەیەتی. راپرسیەكە ئاشكرایكرد هاریس لە ویلایەتی نیڤادا و كارۆلینا و وێسكۆنسن و جۆرجیا لەپێش ترامپەوەیە. لای خۆیەوە سایتی ئیندپندنت بڵاویكردەوە هاریس لە نیڤادا پاڵپشتی له 49%ی دەنگدەرانی بەدەستهێناوە، لەبەرامبەردا ترامپ لە 46%ی بەدەستهێناوە، لە كارۆلیناش هاریس لە 48%ی بەدەستهێناوە لەبەرامبەر 46% بۆ ترامپ. سایتەكە رونیكردەوە، لە وێسكۆنسن هاریس لە 49%ی دەنگەكانی بەدەستهێناوە، ترامپیش لە 47%. راپرسیەكە ئاشكرایكردوە، لە كۆی حەوت ویلایەت، ترامپ تەنها لەیەك ویلایەت ئەویش ویلایەتی ئەریزۆنایە لەپێش هاریسەوەیە بە لە 49% بەرامبەر بە لە 45%. ههردو كاندید بۆ ههڵبژاردنی سهرۆكایهتی ئهمریكا، دۆناڵد ترهمپی پارتی كۆمارییهكان و كامالا هاریسی پارتی دیموكراتهكان بهردهوامن له ههڵمهتهكانیان لهو ویلایهتانهی كه چاوهڕوان دهكرێت ئهنجامی كێبڕكێكه بۆ یهكێكیان یهكلایی بكهنهوه، لهكاتێكدا چهند كاتژمێرێكی كهمیان لهبهردهمدا ماوه.
هاوڵاتی - بەرەی گەل و چەند لایەنێكی دیكە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەكەن. - لەو هەڵبژاردنەدا ساختەكاری كراوە و ئەوەی هەیە تەعبیر نیە لە دەنگی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان - تانەیان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن داوە و تەواوی بەڵگەكانیان خستوەتەڕو. - هەماهەنگی نێوان ئەو لایەنانە بەردەوام دەبێت و هەڵوێستی هاوبەشیان دەبێت. بەرەی گەل و چەند لایەنێكی سیاسی دیكە داوایانكرد ئهنجامی ههڵبژاردنی پهرلهمانى هەرێمی كوردستان ههڵبوهشێنرێتهوه. بەرەی گەل و یەکگرتو و ڕەوتی هەڵوێست و کۆمەڵ و بزوتنەوەی گۆڕان و بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی لەسەر ئاستی مەکتەبی هەڵبژاردن لە بارەگای ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵی دادگەریی کوردستان كۆبونهوه و داوایانكرد ئهنجامی ههڵبژاردنی پهرلهمان ههڵبوهشێنرێتهوه. نوێنەری ئەو لایەنانە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ڕایانگەیاند، ئێمە هاوڕابوین لەسەر ئەوەی ساختەكاری كراوە و هەریەك لە لایەنەكان لە ئۆفیسەكانی كۆمسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان تانەی خۆیان پێشەكەش كردوە لە هەولێر و سلێمانی. دووپاتیانكردەوە لەو هەڵبژاردنەدا ساختەكاری كراوە و ئەوەی هەیە تەعبیر نیە لە دەنگی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستان و ئیرادەی دەنگدەر دیار نیە بە ئەنجامەكانی دەنگدانەوە. رونیانكردەوە تانەیان لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن داوە و تەواوی بەڵگەكانیان خستوەتەڕو، چاوەڕوانی بڕیاری دادگای باڵای هەڵبژاردن بە جددیەوە بەداوی تانەكانی ئەواندا بڕوات و ڕێڕەوی ئاسایی و ياساییان بۆ وەربگرێت. ئەوەشیان خستەڕو، هەماهەنگی نێوان ئەو لایەنانە بەردەوام دەبێت و بۆ سەرجەم پرسەكانی بواری هەڵبژاردن و هەرپرسێكی دیكەی پەیوەنديدار كە دێتەپێشەوە دادەنیشن و هەڵوێستی هاوبەشیان دەبێت.
هاوڵاتی سيستانى: - دەبێت عێراقییەکان کار بکەن بۆ هێنانەکایەی داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراق. - دەبێت رێگری بكرێت لە دەستوەردانی دەرەکی بە سەرجەم شێوازەکانی و چەسپاندنی دەسەڵاتی یاسا و سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت. عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەی عێراق رایگەیاند دەبێت عێراقییەکان، بەتایبەت دەستەبژێری هۆشیار، پەند لەو ئەزموونانە وەربگرن کە پێیدا تێپەڕبوون و کار بکەن بۆ هێنانەکایەی داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراق. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی نووسینگەکەی، عەلی سیستانی لەکاتی پێشوازیکردن لە محەممەد حەسسان، نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووکان لە عێراق رایگەیاند، پێویستە عێراقییەکان پەند لەو ئەزموونانە وەربگرن کە پێیدا تێپەڕبوون و کار بکەن بۆ هێنانەکایەی داهاتوویەکی باشتر، بەڵام ئەوە نایەتەدی بەبێ رێگری لە دەستوەردانی دەرەکی بە سەرجەم شێوازەکانی و چەسپاندنی دەسەڵاتی یاسا و سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت. سیستانی رونیكردەوە، دەبێت عێراقییەکان، بەتایبەت دەستەبژێری هۆشیار، پەند لەو ئەزموونانە وەربگرن کە پێیدا تێپەڕبوون و کار بکەن بۆ هێنانەکایەی داهاتوویەکی باشتر بۆ عێراق، کە هەمووان تیایدا بە ئاسایش و سەقامگیری و گەشەسەندوویی بژین، بەڵام ئەوە نایەتەدی بەبێ دانانی پلانێکی زانستی و کرداری بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەسەر بنەمای دەستپاکی و رێگری لە دەستوەردانی دەرەکی بە سەرجەم شێوازەکانی، چەسپاندنی دەسەڵاتی یاسا، سنووردارکردنی چەک لە دەستی دەوڵەت و بنەبڕکردنی گەندەڵی لە سەرجەم ئاستەکان. لەو کۆبوونەوەیەدا سیستانی باسی لەو ئاڵنگارییە گەورانە کردووە کە ئێستا عێراق رووبەڕووی دەبێتەوە. ئەوە یەکەم کۆبوونەوەی محەممەد حەسسان بوو لەگەڵ عەلی سیستانی لەدوای ئەوەی 15ی تەممووز بە فەرمی وەکو نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەستنیشان کرا.
هاوڵاتی لاهور شێخ جەنگی: - تێپەڕبوونی هەڵبژاردنەکان بەو هەموو ساختەکارییەوە پرسیاری جدی لەسەر مەشروعییەتی پرۆسەی سیاسی دروست دەکات. - ساختەکارییەكان گوزارشتە لە شکستی حوکمڕانیی و ترسی حزبەکانی دەسەڵات لە سەنگی راستەقینەی خۆیان. - پێویستە تانەی لایەنە سیاسییە بەشداربوەکانی ئەم هەڵبژاردنە لەبەرچاو بگیرێ. لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل و عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری رایانگەیاند ئەو ساختەکاریی و دیزاینەی بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠ ی ئۆکتۆبەر کراوە گوزارشتە لە شکستی حوکمڕانیی. لاهۆر شێخ جەنگی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ لە بارەگای بەرەی گەل لە شاری هەولێر، پێشوازیمانکرد لە مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و وەفدی یاوەری ولە دیدارێکی دۆستانەدا، پێکەوە بیروڕامان ئاڵوگۆڕکرد سەبارەت بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ٢٠ ی ئۆکتۆبەر و ئەو ساختەکارییە بەرفراوانەی ئەنجامدراوە و تەئکیدمان لە هەماهەنگی نێوان کۆمەڵی دادگەری و بەرەی گەل کردەوە. وتيشى: هەردولا هاوڕا بووین لەسەر ئەوەی کە پێویستە تانەی لایەنە سیاسییە بەشداربوەکانی ئەم هەڵبژاردنە لەبەرچاو بگیرێ، جەختیشمان کردەوە لەسەر ئەو ڕاستییەی کە تێپەڕبوونی هەڵبژاردنەکانی ٢٠ ی ئۆکتۆبەر بەو هەموو ساختەکارییەوە پرسیاری جدی لەسەر کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و شەرعییەت و مەشروعییەتی پرۆسەی سیاسی دروست دەکات و متمانەی خەڵک بە دامەزراوە نیشتیمانییەکان هێندەی تر لاواز دەکات. رونیكردەوە لەو دیدارەدا لەگەڵ کۆمەڵی دادگەری، جارێکی تر ئەو راستییەمان دوپاتکردەوە کە ئەو ساختەکاریی و دیزاینەی بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠ ی ئۆکتۆبەر کراوە گوزارشتە لە شکستی حوکمڕانیی و ترسی حزبەکانی دەسەڵات لە سەنگی راستەقینەی خۆیان هەر بۆیە لە هەموو هەڵبژاردنێکدا و هەر جارە و بە مۆدێل و رێکارێک پەنا بۆ ساختەکردنی ئیرادەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەبەن.