هاوڵاتی - زیاتر لە 800 کەس لە قەزای شارەزوور بە هۆکارێکی نادیار تووشی سکچوون بوون. - لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی پێکهێندراوە. - ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بە داتا و ژمارە رادەگەیەندرێت. وەزارەتی تەندروستی هەرێمى كوردستان رایگەیاند بە سەدان كەس لە قەزای شارەزوور بە هۆکارێکی نادیار تووشی سكچوون بوون. سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە قەزای شارەزوور زیاتر لە 800 کەس بە هۆکارێکی نادیار تووشی سکچوون بوون، بۆ ئەم مەبەستەش لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی پێکهێندراوە. وتيشى: لە ئێستادا تیمێکی پزیشکی رەوانەی قەزای شارەزوور کراوە بۆ ئەوەی دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن و راستەوخۆ دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە و کارەکانی لیژنەکە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بە داتا و ژمارە رادەگەیەندرێت. ئاماژەشیكرد زۆربەی تووشبووەكان دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی گەڕاونەتەوە ماڵەوە، لەئێستادا نزیكەی ٢٥ نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور ماونەتەوە و لەژێر چاودێری پزیشكیدان و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

هاوڵاتی - پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە. - ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیكرد پلەكانی گەرما بەرز ببنەوە. دەستەكە بڵاویكردەوە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و پلەکانی گەرماش هاوشانی دوێنێ چوارشەممە دەبێت. رونیشیكردەوە سبەینێ هەینی، 8ی تشرینی دووەمی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە. ئاماژەشیكرد بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ی تشرینی دووەمی 2024 بەم شێوەیە خوارەوە دەبێت: هەولێر 22 پلەی سیلیزی سلێمانی 20 پلەی سیلیزی دهۆک 22 پلەی سیلیزی کەرکوک 22 پلەی سیلیزی هەڵەبجە 22 پلەی سیلیزی زاخۆ 23 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران 14 پلەی سیلیزی سۆران 20 پلەی سیلیزی گەرمیان 25پلەی سیلیزی

هاوڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا: - گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له ڕێژه‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه نەبووە. - ئه‌مساڵ پێنج هه‌زار و866 كۆد له نه‌خۆشخانه‌كه بۆ نه‌خۆش كراوه - له 2021وه به داهاتی سلێمانی خزمه‌تی نه‌خۆشانی هه‌مو عێراق ده‌كرێت. نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئاماری تووشبوانی بە نەخۆشی شێرپەنجە كردەڕوو رایگەیاند گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له ڕێژه‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه نەبووە. یاد نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند له ساڵی 2023دا سێ هه‌زار و 356 حاڵه‌تی شێرپه‌نجه‌یی هه‌بووه و نزیكه‌ی 6442 كۆدی گشتی كراونه‌ته‌وه، چونكه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تایبه‌ت توشبوانی شێپه‌نجه نابینرێت به‌ڵكو ئه‌وانه‌شی كه نه‌خۆشی خوێنیان هه‌یه ده‌بینرێن به‌ڵام پێویستیان به پشكنین و مانه‌وه هه‌یه. وتيشى: ئه‌مساڵ پێنج هه‌زار و866 كۆد له نه‌خۆشخانه‌كه بۆ نه‌خۆش كراوه به‌ڵام سێ هه‌زار و 151 كۆدی شێرپه‌نجه‌یی بوه، واتا گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ له رێژه‌ی توشبوان به شێرپه‌نجه‌یی نه‌بووه، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌نیه كه خه‌مسارد بین و رێژه‌ی توشبون به شێرپه‌نجه كه‌میكردوه. رونیكردەوە ئه‌و ده‌رمانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌درێت به نه‌خۆش له هیچ سه‌نته‌رێكی حكومی له عێراق نادرێت، ئه‌و ده‌رمانه گران به‌هایانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بونی هه‌یه له هیچ سه‌نته‌رێك و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكومی له عێراق بونی نییه، به‌ڵام گرفتی ده‌رمانی گران به‌ها شتێكی گشتییه. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، مانگانه 700 ملیۆنمان هه‌یه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له پاره‌ی سندوقیش نزیكه‌ی 350 ملیۆنمان هه‌یه كه نزیكه‌ی 200 ملیۆنی بۆ ده‌رمانه، ئه‌گه‌ر كۆی بكه‌ینه‌وه ساڵانه هه‌شت ملیار ده‌كات، جگه له‌وه‌ش پێشتر له سندوق ته‌نده‌ری ده‌رمان كراوه به‌ڵام له ماوه‌ی ڕابردو ته‌نده‌ره‌كانی ده‌رمان نه‌كراوه و له‌ئێستادا ته‌نده‌ر ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه. وتیشی: ئه‌و خزمه‌ته‌ی له هیوا ده‌كرێت 95%ی پێداویستی ده‌رمان و تاقیگه و پزیشك و سیانه‌كردنی نه‌خۆشخانه‌كه له ساڵی 2021وه ته‌نها له‌سه‌ر داهاتی شاری سلێمانی بوه، كه له ماوه‌ی ڕابردودا خزمه‌تی هه‌مو شاره‌كانی دیكه‌مان كرد و پاره‌ی چه‌ندین چه‌كی نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه‌ش له بانكی باخان له سلێمانی دابینده‌كرا، به‌ڵام دوای ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه ڕوی له سلێمانی كرد وایكرد بێبه‌ش بكرێین و جگه له بانگی باخان له هیچ بانكێكی دیكه‌وه پاره‌مان بۆ دابین نه‌كرا.
هاوڵاتی - بۆردومانەكانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان كوژرانی 60 ئەندامی حزبولڵای لێدەكەوێتەوە. - لە هێرشە ئاسمانییەكانیان بە دەیان ئامانجی دیكەی حزبولڵایان كردووەتە ئامانج. سوپای ئیسرائیل رایگەیاند بە دەیان ئەندامانی حزبولڵایان لە بوردومانەكانیان بۆ سەر لوبنان كوشتووە. رۆژنامەی زە تاییمز ئۆف ئیسرائیل لەزاری سوپای ئیسرائیل بڵاوى كردەوە لە زنجیرەیەك هێرشی ئاسمانی بۆ سەر بەعەلبەك لە باكوری رۆژهەڵاتی لوبنان و چەند ناوچەیەكی تر لە باكوری رووباری لیتانی، 20 ئامانجیان پێكاوە و 60 ئەندامی حزبولڵا كوژراون. سوپای ئیسرائیل وتیشی: لە هێرشە ئاسمانییەكانیان بە دەیان ئامانجی دیكەی حزبولڵایان كردووەتە ئامانج، لەنێویاندا بنكەیەك كە بۆ هێرشكردنە سەر ئیسرائیل بەكارهێندراوە و چەند كۆگایەكی چەكيش. لە هەشتی مانگی تشرینی یەكەمی 2023وە حزبولڵا و ئیسرائیل لە ناوچە سنوریەكانی باشوری لوبنان سەنگەریان بەرامبەر بەیەك گرتووە، لە دەرئەنجامی بەرپابوونی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل.

هاوڵاتی - له ماوه‌ی دوو ساڵدا پرۆژه‌ی روناكیی 24 كاتژمێری ده‌گاته ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان. - له‌ئێستاشدا له نێوان 14 بۆ 16 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت. وه‌زاره‌تی كاره‌باى هەرێمی كوردستان رایگەیاند له ماوه‌ی دوو ساڵدا پرۆژه‌ی روناكیی 24 كاتژمێری ده‌گاته ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان. ئومێد ئه‌حمه‌د وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با 3200 تا 3500 مێگاواته و خواست له‌سه‌ر كاره‌با 4000 بۆ 4500 مێگاواته، له‌ئێستاشدا له نێوان 14 بۆ 16 كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت. رونیشیكردەوە كۆتایی به كێشه‌ی گه‌یاندنی كاره‌با بۆ هه‌ردوو وێستگه‌ی 51 مێگاواتی و 29 مێگاواتی كاره‌با له سلێمانی هێنرا، له ماوه‌ی دوو ساڵدا پرۆژه‌ی روناكیی 24 كاتژمێری ده‌گاته ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو پرۆژه‌ی روناكیی 24 كاتژمێری، خواست له‌سه‌ر كاره‌با كۆنترۆڵ ده‌كات و بارگرانی له‌سه‌ر هاوڵاتیان و حكومه‌ت كه‌م ده‌كات و پرۆژه‌یه‌كی ژینگه‌پارێزه.

عەبدولستار مەجید - پێگە و ناوبانگى هەرێمی کوردستان بەردەوام لە پاشەکشە و لاوازبوندایە. - دەسەڵاتدارانی هەرێم دەرفەتی ژیان و گوزەران و ئازادییان بۆ خەلک نەهێشتووە. - مەودایەکی زۆر لەنێوان خەڵک و دەسەڵات دروستبووە. عەبدولستار مەجید ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان رایگەیاند ئەو کەمینە حاکمەی هەیە لە هەرێمی كوردستان دەستیان بەسەر هەموو شتێکداگرتووە. ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریی كوردستان تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند لە هەر وڵاتێک ستم هەبوو، ناعەدالەتی دروستدەبێت، کە ناعەدالەتی دروستبوو، جیاوازی و ناکۆکیی چینایەتیی پەرەدەسێنێت، هەژاریی و بێکاریی ڕوو لە هەڵکشان دەکات . وتيشى: کێشەی هەرێمی کوردستان هەر ئەمەیە، ئەو کەمینە حاکمەی هەیە، دەستیان بەسەر هەموو شتێکداگرتووە، دەرفەتی ژیان و گوزەران و ئازادییان بۆ خەلک نەهێشتووە، بۆیە مەودایەکی زۆر لەنێوان خەڵک و دەسەڵات دروستبووە و بەردەوامیش ئەم درز و مەودایە لە فراوانبون و گەورەبوندایە . رونیشیكردەوە هەرێمی کوردستان، پێگە و ناوبانگەکەی، بەردەوام لە پاشەکشە و لاوازبوندایە ، کێشەکە ئەوەیە ئەم دەسەڵاتە پێیوایە، بەهێزیی ئەوەیە خەڵکەکەی خۆی سەرکوتبکات، ئیتر تێناگا کە چی کارەساتێکی بەسەر قەوارەی سیاسیی هەرێم و دۆز و پرسی میلەتێکدا هێناوە . بۆیە بە بروای من ئەوەی کە پێشبینی دەکەم لە داهاتوودا رووبدات، خراپترە لەوانەی کە روویانداوە، ئەگەر ئەم بارودۆخە نەگۆڕێ و چاکسازی بنەڕەتی لە شێواز و حوکمڕانیدا نەکرێ.
هاوڵاتی - كار لەسەر ئەوە دەكەین وڵاتەكەمان تێوەنەگلێت لە جەنگەوە. - ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كە خاكى عێراق بەكاردەهێنرێت بۆ هێرشكردن دوورن لە ڕاستیەوە. محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاند كار لەسەر ئەوە دەكەن وڵاتەكەیان تێوەنەگلێت لە جەنگەوە. بەپێی بەیاننامەیەكی نووسینگەكەی سوودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری ئاسایشی نیشتیمانی كردووە و رایگەیاندوە ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن كە خاكى عێراق بەكاردەهێنرێت بۆ هێرشكردن یان دەستدرێژیكردن، دوورن لە ڕاستیەوە و تەنها بیانویەكە بۆ دەستدرێژیكردن بۆ سەر عێراق و خاكەكەی. دووپاتیشیكردەوە بەرژەوەندی عێراق وادەخوازێت كاربكەین بۆ دورخستنەوەی خاك و ئاسمانی وڵات لەو جەنگەی ئیسرائیل هەوڵی بەرفراوانبوونی دەدات.
هاوڵاتی - شه‌ش كه‌س بە هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە سلێمانی برينداربوون. -لەسەر ڕێگای قوڵقوڵە نزیک کانی گۆران لە سنوری مێرگەپان له پارێزگای سلێمانی ڕوويداوه. بە هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆوە لە سنوری مێرگەپان له پارێزگای سلێمانی شه‌ش كه‌س برینداربون. هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه لەسەر ڕێگای قوڵقوڵە نزیک کانی گۆران لە سنوری مێرگەپان له پارێزگای سلێمانی ڕووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی نیسان پیكاب و تۆیۆتا كرۆلای تایبەت ڕویدا و به‌وهۆیه‌وه شه‌ش كه‌س برینداربون. رونیشیكردەوە هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ تێپەڕاندنی هەڵەو مەترسیداری ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیک-اب و لەم ڕووداوەدا شه‌ش کەس برینداربون کە سەرنشینی هەردوو ئۆتۆمبێله‌كه بوون. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه لەلایەن ئێشکگری بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی بازگەکان کەشف و هێڵکاری ئەنجامدراوە بۆ رووداوەکە، کەشفەکان ئاراستەی بنکەی پۆلیس کراون بۆ لێکۆڵینەوە و بریندارەکان براونەتە نەخۆشخانە. هاتووچۆی سلێمانی داوای له شۆفێران كردوه، پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بن و تێپەڕاندنی هەڵە و مەترسیدار ئەنجام نەدەن. جێگای باسە چەندین ساڵە هۆشداری دەدرێتە حكومەتی هەرێمی كوردستان و داوای لێدەكرێت، ئەو رێگاوبانانە چاك بكات كە چەندین كارەساتی دڵتەزێنی لێدەكەونەوە.

هاوڵاتی - ده‌بێت سه‌رژمێری به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار نه‌هێنرێت. - پێویسته حكومه‌تی فیدڕاڵ مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوانه‌خات. - ده‌بێت هه‌رچی زووه هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پشتگیری له سه‌رژمێریی دانیشتووان ده‌كات به مه‌رجێك ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدان بێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار نه‌هێنرێت. بەپێی بەیاننامەیەك له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، دوا پێشهاتی تایبه‌ت به پرسی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتیی دانیشتووان له عێراق له‌لایه‌ن دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانان خرایه ڕوو، ئاماژه‌ی به ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ له به‌غدا له 2024/10/31 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ و وه‌زیری پلاندانانی فیدراڵ و وه‌زیره كورده‌كانی حكومه‌تی فیدراڵ كرد. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م ته‌وه‌ره‌دا، ئاماژه به بڕیاری كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ درا سه‌باره‌ت به پرسی سه‌رژمێریی دانیشتووان و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ بڕگه‌كانی بڕیاره‌كه كرا. له دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پشتیوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی بۆ پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتووان بۆ مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ك جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان، چه‌ندین سه‌رنج و تێبینی له سه‌ر پرۆسه‌یه تۆماركردووه تاوه‌كوو سه‌رژمێریه‌كه جێی ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو پێكهاته‌كان بێت و به‌لاڕێدا نه‌برێت بۆ مه‌به‌ستی دیكه‌ی جگه له مه‌به‌ستی گه‌شه‌پێدان. هه‌روه‌ها جه‌خت كرایه‌وه كه ده‌بێت ئه‌م سه‌رژمێرییه، به هیچ شێوه‌یه‌ك، بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كار نه‌هێنرێت و هیچ كاریگه‌رییه‌كی نه‌رێنیشی له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستوور و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ( ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان) نه‌بێت و به‌هیچ جۆرێك نابێت ببێته جێگره‌وه‌ی ئه‌و میكانیزم و ڕێكاره ده‌ستووریانه‌ی له مادده‌ی 140ی ده‌ستووری عێراق جێگیر كراون ، هه‌روه‌ك دادگای باڵای فیدڕاڵیش له بڕیاری ژماره 73ی ساڵی 2010 جه‌ختی لێ كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپارد كه ئه‌و پێشنیارانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌سه‌ر ئه‌م پرسه په‌سه‌ندكران، بگه‌یه‌ننه حكومه‌تی فیدڕاڵ و داواش له هه‌موو لایه‌نه كوردستانییه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌رێم و به‌غدا كرا كه له‌مباره‌یه‌وه، پشتیوان و هاوكاربن . بڕگه‌ی دووه‌می كۆبوونه‌وه، تایبه‌ت بوو به گفتوگۆكردن له باره‌ی دوا پێشهاته‌كانی بارودۆخی دارایی و مووچه و بابه‌تی ژماره‌ی وه‌زیفی فه‌رمانبه‌ران و هه‌ندێك ڕێكاری نوێی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ بۆ مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2024. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی "پێویسته حكومه‌تی فیدڕاڵ له ژێر هیچ پاساو و بیانوویه‌ك، مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوانه‌خات یان لێی ببڕێت و ڕێگری نه‌كات له دابینكردنی شایسته‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ، به‌ڵكوو پێویسته هاوشێوه‌ی مووچه‌خۆران له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ، مووچه‌ی هه‌رێمیش له كاتی خۆی و به بێ كه‌موكوڕی خه‌رج بكات هه‌روه‌ك دادگای باڵای فیدڕاڵ به ڕوونی له بڕیاره‌كانیدا داوای كردووه بابه‌تی مووچه تێكه‌ڵی هیچ ناكۆكییه‌كی نێوان هه‌ردوو حكومه‌ت نه‌كرێت، به‌و پێیه‌ی شایسته‌ی یاسایی مووچه‌خۆرانه و ده‌بێت به دوور بگیرێت له هه‌ر ناكۆكیه‌كی سیاسی، ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ له دوا بڕیاری خۆی، وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی پابه‌ند كردووه كه به‌رده‌وام بێت له خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێم تا كۆتایی ئه‌مساڵ". روونیشیكرده‌وه كه وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم ، له ماوه‌ی ڕابردوودا، سه‌رجه‌م كه‌موكورتی لیسته‌كانی مووچه‌یان ڕاستكردووه‌ته‌وه و ناردویانه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ، بۆ ئه‌وانه‌شی كه تا ئێستا بایۆمه‌تریان ئه‌نجام نه‌داوه یان ژماره‌ی وه‌زیفیی بێ هاوتایان نیه، ڕۆژی 20ی ئه‌م مانگه وه‌ك دوا واده ده‌ستنیشانكراوه، بۆیه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران داوا له وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ ده‌كات كه "به زووترین كات، مووچه‌ی مانگی 10 خه‌رج بكات و ڕێكاریی جیاكاریی به‌رامبه‌ر هه‌رێمی كوردستان نه‌گرێته به‌ر له جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه و ڕێكاره داراییه‌كان". له بڕگه‌ی كۆتاییدا، گفتوگۆ له‌باره‌ی نوێترین پێشنیاری حكومه‌تی فیدراڵ سه‌باره‌ت به هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 12ی تایبه‌ت به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت كرا و ئه‌نجامی دوا كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، له‌لایه‌ن كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت و شاندی دانوستانكار خرایه ڕوو. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵوێستی نه‌گۆڕی خۆی دووپات كرده‌وه كه ده‌بێت هه‌رچی زووه، هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له ڕێگه‌ی كۆمپانیای سۆمو ده‌ستپێبكاته‌وه كه ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت كۆمپانیا نه‌وتیه‌كانیشه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هیواخوازه كه هه‌مواركردنه‌وه‌ی مادده‌ی 12 له یاسای بودجه‌ی عێراق، ببێته ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه و هه‌رچی زووه نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراوی كوردستانیش، هه‌نارده‌ی بازاڕه جیهانییه‌كان بكرێته‌وه كه بێگومان ڕۆلێ سه‌ره‌كی ده‌بێت له زیادكردنی داهاتی گشتی وڵات و بره‌ودان به وه‌به‌رهێنان له‌م بواره‌دا.