هاوڵاتی -بزووتنەوەی فەتح رایگەیاند فەڵەستینییەكان نیگەران نین لە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی. - پێویستە فەڵەستینییەكان رێكبكەون لەسەر بنەماكانی چارەسەری سیاسی و كۆتایی بهێنرێت بە گروپی چەكداری. بزووتنەوەی فەتح رایگەیاند فەڵەستینییەكان نیگەران نین لە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی. جبریل رەجوب ئەمین سڕی فەتح لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند سەرەڕای هەڵوێستەكانی لە ویلایەتی سەرۆكایەتی یەكەمی بەڵام فەڵەستینییەكان نیگەران نین لە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی و پێویستە فەڵەستینییەكان رێكبكەون لەسەر بنەماكانی چارەسەری سیاسی و پڕۆگرامی سیاسی و كۆتایی بهێنرێت بە گروپی چەكداری و پشت بە موقاوەمەی میللی ببەسترێتوەك بژاردەیەكی ستراتیژی بۆ قۆناغی داهاتوو. دووپاتشیكردەوە پێویستە فەڵەستینییەكان هەرگیز نیگەران نەبن لە بونەوەی ترەمپ بە سەرۆكی ئەمریكا كه هاوكاته لەگەڵ هەڵوێستی نوێی عەرەبی و هەنگاوەكانی سعودیا كە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئیسرائیل بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتێكی فەڵەستینی سەربەخۆ بەستیوەتەوە.
هاوڵاتی دەزگای ئاسایشی هەرێم: - ئەو كەسەمان دەستگیر كرد كە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوڵاتییەکەی شاری سلێمانی. - بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقەی لێكراوە و كوژراوە. دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند ئەو كەسەیان دەستگیر كردووە كە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوڵاتییەکەی شاری سلێمانی. دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان کچ و کوڕێک، ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداو بووە هۆی کوژرانی کەسێک بەناوی (ب،ف،ع) و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەجێ تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیرکرا و رووبەڕووی یاسا کرایەوە. پێشتر سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد ئەو گەنجەى لە سلێمانى تەرمەکەى لە گەڕەکى قڕگە دۆزرایەوە، کارمەندى هێزەکانى کۆماندۆیە و لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە و هۆکارى کوشتنەکەشى پەیوەندى بە کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە هەبووە. وتيشى: گەنجەكە ناوی بهڵێن فهرهاديه و كارمهندی هێزهكانی كۆماندۆیه و دوو مانگه هاوسهرگیری كردوه.
هاوڵاتی هاوڵاتی - فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا گەیشتنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. - ئەو فڕۆكانە لە بەریتانیا جێگیرن. دوای هەفتەیەك لە ڕاگەیاندنی واشنتن بۆ بڵاوكردنەوەی توانا سەربازیەكانی لە ناوچەكە، فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا گەیشتنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سوپای ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا لە جۆری ئێف 15 گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئاماژەشیكرد ئەو فڕۆكانە كە لە بەریتانیا جێگیرن، گەیشتوونەتە ناوچەی بەرپرسیارێتی سەركردایەتی سەربازی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست "سنتكۆم". هەفتەی رابردوو وهزارهتی بهرگری ئهمریكا "پنتاگۆن" رایگەیاند لوید ئۆستن وەزیری بەرگری فەرمانی كردووە بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. باتریك رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند بڕیارەكە هاوهەڵوێستە لەگەڵ پابەندبوونی ئەمریكا بە پاراستنی هاوڵاتیانی وەڵاتەكەیی و هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ بەرگریكردنیشە لە ئیسرائیل و كەمكردنەوەی گرژیەكان لە ریگای بەرپەچدانەوە و دیبلۆماسیەوە. وتیشی: ئەم جموجۆڵانە دەرخەری توانای ئەمریكایە بۆ بڵاوبوونەوە بە هەموو جیهاندا لەماوەیەكی كورتدا، بۆ رووبەڕووبونەوەی هەڕەشە ئەمنیەكان. ئاشكراشیكرد، وەزیری بەرگری ئەمریكا دڵنیاییداوە ئەگەر ئێران و هاوبەشەكانی، ئەمریكیەكان و بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بكەنە ئامانج، ئەوا ئەمریكا هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرێتەبەر بۆ داكۆكیكردن لە گەلەكەی.
هاوڵاتی - مریشکی سپی لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە. - هەرێمی كوردستان پێویستى بە هاوردەکردنی مریشکی بەستوو نییە. نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی رایگەیاند حكومەتی هەرێم پڕۆژەكانی خۆی لەناو دەبات. سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند مریشکی سپی لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە و هەرێمی كوردستان پێویستى بە هاوردەکردنی مریشکی بەستوو نییە. وتیشی: بەپێیستانداردی نێودەوڵەتی هەر نەفەرێك ساڵانە 24 كیلۆ گۆشتی مریشكی بۆ دانراوە كە بیخوات، ئێمە لە هەرێمی كوردستان ئەگەر پێنج ملیۆن نەفەربین كەڕەتی 24 بكەین ئەكاتە 145 هەزار تۆن ، بەڵام ئەگەر ئەم كەرتەی ئێمە بەجوانی ئیش بكات و رێكخرێتەوە 400 هەزار تۆن مریشكمان ئەبێت، واتا تۆ پێویستیت بە مریشكی دەرەكی نییە، لە وڵاتانی ترەوە بێتە هەرێمی كوردستانەوە . دووپاتیشیكردەوە لە هەرێمی كوردستان بەروبوومی مریشكی سپی لە خواست هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان چەند بەرامبەرێك زیاترە، بەڵام حكومەتی هەرێم دەچێت مریشكی بەستوو لە دەرەوەی هەرێم دەهێنێت، ئەمەش بە واتای ئەوەی حكومەتی هەرێم پڕۆژەكانی خۆی لەناو دەبات.
هاوڵاتی - تەرمی گەنجێك لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە. - کارمەندى هێزەکانى کۆماندۆیە و لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە. - هۆکارى کوشتنەکەشى پەیوەندى بە کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە هەبووە. تەرمی گەنجێك لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە دواتر دەركەوت كارمەندی هێزەكانی كۆماندۆیە. سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد ئەو گەنجەى ئەمڕۆ لە سلێمانى تەرمەکەى لە گەڕەکى قڕگە دۆزرایەوە، کارمەندى هێزەکانى کۆماندۆیە و لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە و هۆکارى کوشتنەکەشى پەیوەندى بە کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە هەبووە. وتيشى: گەنجەكە ناوی بهڵێن فهرهاديه و كارمهندی هێزهكانی كۆماندۆیه و دوو مانگه هاوسهرگیری كردوه.
هاوڵاتی -پارتی بارەگاى هەدەپەى لە هەولێر داخست و رەوانەی سلێمانی كران. - ئاسایشی هەولێر بانگی كردوون و دواتر بە دوو ئۆتۆمبیل لە سماقوڵییەوە رەوانەی سنوری سلێمانی كردوون. هەدەپە رایگەیاند پارتی بارەگاكەمانی لە هەولێر داخست و ڕەوانەی سلێمانی كردین و ئاسایشی هەولێر نوێنەرەكان و بەرپرسەكانی ئەو حزبەی باكوری كوردستانی بە دوو ئۆتۆمبیل رەوانەی سلێمانی كرد. نوێنەرانی هەدەپە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە سلێمانی رایانگەیاند هاوكات لەگەڵ ناڕەزایەتییەكانی باكوری كوردستان دژ بە لادانی سەرۆك شارەوانییەكانی كوردو دانانی (قەیوم) لە شوێنەكانیان لەلایەن حكومەتی ئەردۆغانەوە، لە هەولێریش بارەگای (هەدەپە) داخراوە. وتيشيان: ماوەی پێنج ساڵە نوێنەرایەتی هەدەپە-یان كردووە لە هەولێرو هیچ كێشەیەكیان بۆ هەرێمی كوردستان دروست نەكردووە، نازانن به چ هۆكارێك لە هەولێر دەركراون. رونیشیانكردەوە ئاسایشی هەولێر بانگی كردوون و دواتر بە دوو ئۆتۆمبیل لە سماقوڵییەوە رەوانەی سنوری سلێمانی كردوون. لەلایەن خۆیەوە ئاژانسی فورات نیوز بڵاویكردهوه، جارێکی دیکە ئاسایشی پارتی لە هەولێر ڕێگریی لە ئهندامانی پارتی دیموكراتی گهلان (هەدەپە) كرد کە کاری سیاسیی خۆیان بکەن، لەو چوارچێوەیەشدا نوێنەرایەتی هەدەپە لە باشوری کوردستان و ئەندامەکانی لە هەولێر بەرەو سلێمانی دورخستوەتەوە. ئاژانسی فورات نیوز ئهمڕۆ ههینی بڵاویكردهوه، "هێزهكانی ئاسایشی هەولێر بە زۆر نوێنەرایەتی هەدەپە و ئەندامەکانی ناچار کردوە بچنە ناو ئۆتۆمبێل و لە هەولێر دوریانی خستوەتەوە". هەدەپە كورتكراوەی ناوی (پارتی دیموكراتی گەلان)ە، كە ئێستا ناوی خۆی گۆڕیوە بۆ (دەم پارتی)و سەرەكیترین نوێنەری كوردە لە پەرلەمانی توركیادا.
هاوڵاتی - لە شارۆچكەی رانیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە چوار کەسی داوە. - تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە. شەوی رابردوو لە بەردەم نەخۆشخانەی منداڵان لە شارۆچكەی رانیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە چوار کەسی داوە و لە ئێستاشدا تەندروستی یەکێکیان ناجێگیرە. بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی راپەرین لە سنوری سلێمانی لەبارەی برینداربوونی چوار كەس بەهۆی ڕووداوێكی هاتوچۆوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رونیكردەوە درەنگانی شەوی رابردوو لە بەردەم نەخۆشخانەی منداڵان لە شارۆچكەی رانیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب لە چوار کەسی داوە. باسی لەوەشكرد لە ئێستاشدا تەندروستی یەکێک لە بریندارەكان ناجێگیرە. شەوی چوارشەممەش لەسەر ڕێگای قوڵقوڵە نزیک کانی گۆران لە سنوری مێرگەپان له پارێزگای سلێمانی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان دو ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی نیسان پیكاب و تۆیۆتا كرۆلای تایبەت ڕویدا و بهوهۆیهوه شهش كهس برینداربون. جێگای باسە چەندین ساڵە هۆشداری دەدرێتە حكومەتی هەرێمی كوردستان و داوای لێدەكرێت، ئەو رێگاوبانانە چاك بكات كە چەندین كارەساتی دڵتەزێنی لێدەكەونەوە.
هاوڵاتی - داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی و ههڵهبجه بهراورد به داهاتی ههفتهی پێشوو زیاتر له سهدا 44 كهمیكردووه. - داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی بڕی 10 ملیار و 515 ملیۆن و 785 ههزار و 525 دینار بووه. داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی و ههڵهبجه بهراورد به داهاتی ههفتهی پێشوو زیاتر له سهدا 44 كهمیكردووه كه زیاتر له 8 ملیار دینار دهكات. ماڵپهڕی شهفافیهت بڵاویكردهوه داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی له رۆژی 2ی تشرینی دووهم تا ئهمڕۆ 8ی تشرینی دووهمی 2024، بڕی 10 ملیار و 515 ملیۆن و 785 ههزار و 525 دینار بووه. ماڵپهڕهكه ئاماژهی بهوهداوه كه لهو بڕه 6 ملیار و 406 ملیۆن و 41 ههزار و 575 دیناری نهختینهیه كه سهدا 61ی كۆی داهاتهكه دهكات. ئهوهش خراوهتهڕوو كه 4 ملیار و 109 ملیۆن و 743 ههزار و 95 دیناری بهشێوهی چهكه كه رێژهی 39% پێكدههێنێت. بەپێی ئەم خشتەیەش داهاتی ئهم ههفتهیهی سلێمانی و ههڵهبجه بهراورد به ههفتهی پێشوو كه 18 ملیار و 804 ملیۆن و 558 ههزار و 698 دینار بووه، 8 ملیار و 288 ملیۆن و 873 ههزار و 173 دینار و بهڕێژهی 44.79 % كهمیكردووه. بهگوێرهی ماڵپهڕی شهفافیهت، ئێستا رۆژانه سهرجهم داهاته نانهوتییهكانی پارێزگاكانی سلێمانی و ههڵهبجه و ههردوو ئیدارهی سهربهخۆی گهرمیان و راپهڕین له ماڵپهڕهكه تۆمار دهكرێت و بڵاودهكرێتهوه. له 15ی كانوونی یهكهمی 2022 قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان پڕۆژهی شهفافییهتی لهبارهی داهات و خهرجی راگهیاند.
هاوڵاتی -بارانبارین دەستپێدەكات. - پلەكانی گەرماش دادەبەزن. دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیكرد بارانبارین دەستپێبكات و گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما رووبدات. دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە سبەینێ شەممە لەهەموو ناوچەكانی عێراق پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش جێگیر دەبێت و پلەكانی گەرما لەسلێمانی ودهۆك 21 و لە هەولێر 22 و لە كەركوك 23 دەبێت. رونیشیكردەوە رۆژی یەكشەممە لەناوچەی ناوەڕاستی عێراق نمە باران دەبارێت و هەرێمی كوردستانیش بارانێكی لەسەرخۆ بەخۆوە دەبینێت. پێشبینیشیكرد رۆژی دووشەممە لەهەموو ناوچەكانی عێراق بارانبارین دەستپێبكات لەگەڵ هەورە برووسكە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوەیەكان و پلەكانی گەرماش دادەبەزن، تەنها ناوچەی باشوری عێراق نەبێت ئاسمان ساماڵ دەبێت.

هاوڵاتی - ڕووداوێكی ئەمنی توندوتیژ چەند هاوڵاتیەكی ئیسرائیلی لە ئەمستردام كردووەتە ئامانج. - وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە هاوتا هۆڵەندیەكەی كردووە ئیسرائیلیەكان بە سەلامەتی دەربكەن لەو ڕووداوە. - ناردنی دوو فڕۆكەی فریاكەوتن دەستبەجێ بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیلیەكان لە ئەمستردام. رووداوێكی ئەمنی لە ئەمستردامى پایتەختی هۆڵەندا چەند هاوڵاتیەكی ئیسرائیلی كردە ئامانج. نووسینگەی بنیامین نەتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئاگاداركراونەتەوە لە ڕووداوێكی ئەمنی توندوتیژ كە چەند هاوڵاتیەكی ئیسرائیلی لە ئەمستردام كردووەتە ئامانج. رونیشیكردەوە نەتانیاهو فەرمانی كردووە بە ناردنی دوو فڕۆكەی فریاكەوتن دەستبەجێ بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیلیەكان لە ئەمستردام. بەپێی بەیاننامەكە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە هاوتا هۆڵەندیەكەی كردووە ئیسرائیلیەكان بە سەلامەتی دەربكەن لەو ڕووداوە ئەمنیەی لە ئەمستردام ڕوویداوە. لەلایەن خۆیەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند ئامادەی جێبەجێكردنی ئەركی فریاكەوتنە دەستبەجێ بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هۆڵەندا. وتیشی: ئەركەكەیان خۆی لە فڕۆكەی بارهەڵگر دەبینێتەوە و چەند تیمێكی پزیشكی و فریاكەوتن لەخۆ دەگرێت.

هاوڵاتی - بە هۆی نەخۆشيیەكی نادیارەوە بە دەیان كەس لە سودان مردوون. - بەلای كەمەوە 73 كەس گیانیان لەدەستداوە. سەندیكای پزیشكانی سودان رایگەیاند بەلای كەمەوە 73 كەس بەهۆی نەخۆشيیەكی نادیارەوه لە رۆژهەڵاتی سودان گیانیان لەدەستداوە. سەندیكاكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە نەخۆشیەكە لە شارۆچكەی هیلالییە لە ویلایەتی جەزیرە بڵاوبووەتەوە و هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە توشی سكچونبون و نەخۆشخانەكان لۆدێكی زۆریان چووەتە سەر. لە ویلایەتی جەزیرە بەهۆی جەنگی نێوان سوپای سودان و هێزەكانی پاڵپشتی خێرا زیاتر لە 135 هەزار كەس دەربەدەربوون، لەهەمان كاتدا بەهۆی ئەو جەنگەوە زیاتر لە 11 ملیۆن كەس لەسەر ئاستی هەموو سودان دەربەدەربوون و برسێتیش لە زیادبوندایە.
هاوڵاتی -حكومەتی ئوستورالیا بەنیازە سۆشیال میدیا لە تەمەنی خوار 16 ساڵان قەدەغە بكات. - یاسا پێشنیاركراوەكە لە كۆبونەوەی رۆژی هەینی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ دەكرێت. حكومەتی ئوستورالیا بەنیازە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان (سۆشیال میدیا) لە منداڵان و هەرزەكاران قەدەغە بكات، بەجۆرێك ڕێگا بەو كەسانە نەدات بەكاریبهێنن كە تەمەنیان لە خوار 16 ساڵانەوەیە. ئەنتۆنی ئەلبانیز سەرۆك وەزیرانی ئوستورالیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی لە كانبیرا رایگەیاند لەگەڵ هەزاران دایك و باوكدا قسەم كردووە و ئەوانیش وەك من زۆر نیگەرانن لە منداڵەكانیان سەبارەت بە بەكارهێنانی ئەنتەرنێت. وتیشی: ئەمەوێت دایك و باوكان و خێزانە ئوستورالیەكان بزانن كە حكومەت پشتگیریان دەكات. لەلای خۆیەوە ئێزگەی ئوستورالیا بڵاویكردەوە یاسا پێشنیاركراوەكە لە كۆبونەوەی رۆژی هەینی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ دەكرێت و دواتر لە ماوەی ئەم مانگەدا دەخرێتە بەردەست پەرلەمان و رەنگە ساڵێك بخایەنێت بۆ جێبەجێكردنی.