هاوڵاتی -بارانبارین دەستپێدەكات. - پلەكانی گەرماش دادەبەزن. دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینیكرد بارانبارین دەستپێبكات و گۆڕانكاری لە پلەكانی گەرما رووبدات. دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە سبەینێ شەممە لەهەموو ناوچەكانی عێراق پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرماش جێگیر دەبێت و پلەكانی گەرما لەسلێمانی ودهۆك 21 و لە هەولێر 22 و لە كەركوك 23 دەبێت. رونیشیكردەوە رۆژی یەكشەممە لەناوچەی ناوەڕاستی عێراق نمە باران دەبارێت و هەرێمی كوردستانیش بارانێكی لەسەرخۆ بەخۆوە دەبینێت. پێشبینیشیكرد رۆژی دووشەممە لەهەموو ناوچەكانی عێراق بارانبارین دەستپێبكات لەگەڵ هەورە برووسكە بەتایبەتی لەناوچە شاخاوەیەكان و پلەكانی گەرماش دادەبەزن، تەنها ناوچەی باشوری عێراق نەبێت ئاسمان ساماڵ دەبێت.
هاوڵاتی - ڕووداوێكی ئەمنی توندوتیژ چەند هاوڵاتیەكی ئیسرائیلی لە ئەمستردام كردووەتە ئامانج. - وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە هاوتا هۆڵەندیەكەی كردووە ئیسرائیلیەكان بە سەلامەتی دەربكەن لەو ڕووداوە. - ناردنی دوو فڕۆكەی فریاكەوتن دەستبەجێ بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیلیەكان لە ئەمستردام. رووداوێكی ئەمنی لە ئەمستردامى پایتەختی هۆڵەندا چەند هاوڵاتیەكی ئیسرائیلی كردە ئامانج. نووسینگەی بنیامین نەتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند ئاگاداركراونەتەوە لە ڕووداوێكی ئەمنی توندوتیژ كە چەند هاوڵاتیەكی ئیسرائیلی لە ئەمستردام كردووەتە ئامانج. رونیشیكردەوە نەتانیاهو فەرمانی كردووە بە ناردنی دوو فڕۆكەی فریاكەوتن دەستبەجێ بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیلیەكان لە ئەمستردام. بەپێی بەیاننامەكە وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای لە هاوتا هۆڵەندیەكەی كردووە ئیسرائیلیەكان بە سەلامەتی دەربكەن لەو ڕووداوە ئەمنیەی لە ئەمستردام ڕوویداوە. لەلایەن خۆیەوە سوپای ئیسرائیل رایگەیاند ئامادەی جێبەجێكردنی ئەركی فریاكەوتنە دەستبەجێ بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هۆڵەندا. وتیشی: ئەركەكەیان خۆی لە فڕۆكەی بارهەڵگر دەبینێتەوە و چەند تیمێكی پزیشكی و فریاكەوتن لەخۆ دەگرێت.

هاوڵاتی - بە هۆی نەخۆشيیەكی نادیارەوە بە دەیان كەس لە سودان مردوون. - بەلای كەمەوە 73 كەس گیانیان لەدەستداوە. سەندیكای پزیشكانی سودان رایگەیاند بەلای كەمەوە 73 كەس بەهۆی نەخۆشيیەكی نادیارەوه لە رۆژهەڵاتی سودان گیانیان لەدەستداوە. سەندیكاكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە نەخۆشیەكە لە شارۆچكەی هیلالییە لە ویلایەتی جەزیرە بڵاوبووەتەوە و هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە توشی سكچونبون و نەخۆشخانەكان لۆدێكی زۆریان چووەتە سەر. لە ویلایەتی جەزیرە بەهۆی جەنگی نێوان سوپای سودان و هێزەكانی پاڵپشتی خێرا زیاتر لە 135 هەزار كەس دەربەدەربوون، لەهەمان كاتدا بەهۆی ئەو جەنگەوە زیاتر لە 11 ملیۆن كەس لەسەر ئاستی هەموو سودان دەربەدەربوون و برسێتیش لە زیادبوندایە.
هاوڵاتی -حكومەتی ئوستورالیا بەنیازە سۆشیال میدیا لە تەمەنی خوار 16 ساڵان قەدەغە بكات. - یاسا پێشنیاركراوەكە لە كۆبونەوەی رۆژی هەینی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ دەكرێت. حكومەتی ئوستورالیا بەنیازە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان (سۆشیال میدیا) لە منداڵان و هەرزەكاران قەدەغە بكات، بەجۆرێك ڕێگا بەو كەسانە نەدات بەكاریبهێنن كە تەمەنیان لە خوار 16 ساڵانەوەیە. ئەنتۆنی ئەلبانیز سەرۆك وەزیرانی ئوستورالیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسی لە كانبیرا رایگەیاند لەگەڵ هەزاران دایك و باوكدا قسەم كردووە و ئەوانیش وەك من زۆر نیگەرانن لە منداڵەكانیان سەبارەت بە بەكارهێنانی ئەنتەرنێت. وتیشی: ئەمەوێت دایك و باوكان و خێزانە ئوستورالیەكان بزانن كە حكومەت پشتگیریان دەكات. لەلای خۆیەوە ئێزگەی ئوستورالیا بڵاویكردەوە یاسا پێشنیاركراوەكە لە كۆبونەوەی رۆژی هەینی ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێ دەكرێت و دواتر لە ماوەی ئەم مانگەدا دەخرێتە بەردەست پەرلەمان و رەنگە ساڵێك بخایەنێت بۆ جێبەجێكردنی.

هاوڵاتی - بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI وتیمی هەژماری من یەکەمین کۆبوونەوەیان ئەنجامدا. - بانكی TBI و هه‌ژماری من رێكەوتن له‌سه‌ر خێراكردنی تۆماری فه‌رمانبه‌ران. - نزیكه‌ی 700 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر خۆیان له پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) تۆمار كردوه. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) ورتیمی هه‌ژماری من یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌یان دوابه‌دوای واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كه‌یان ئه‌نجامدا و به‌مزوانه‌ش ده‌ست به دابه‌شكردنی زیاتر له 10,000 كارتی بانكی (TBI) ده‌كرێت. وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه تیمی (هه‌ژماری من) و شاندی ته‌كنیكی بانكی تی بی ئای یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌یان دوابه‌دوای واژوكردنی گرێبه‌سته‌كه‌یان ئه‌نجامدا و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر خێراكردنی تۆماری فه‌رمانبه‌ران، گه‌یاندنه‌وه‌ی كارته‌كان و دانانی ئامێره‌كانی ڕاكێشانی پاره (ATM) له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان. رونیشیكردەوە له مانگی (ئایار)ی ئه‌مساڵ، بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) به ڕێكه‌وتنێكی سه‌ره‌تایی هاته نێو پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من) و بوه هه‌شته‌م بانكی به‌شداربوی پڕۆژه‌كه، هه‌فته‌ی ڕابردوش، هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) گه‌یشتنه ڕێككه‌وتنێكی فه‌رمی له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی گرێبه‌ست و واژۆیان له‌سه‌ری كرد به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی به بانكیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی (هه‌ژماری من). باسلەوەشكراوە هاوشێوه‌ی بانكه به‌شداربوه‌كانی دیكه، له‌مه‌ودوا خزمه‌تگوزارییه‌كانی بانكی TBI بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان فراوانتر ده‌بێت، نمونه‌ی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه ڕێكه‌وتنیان له‌سه‌ركراوه بریتین له‌وه‌ی بانكه‌كه دو لقی نوێ له پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی بكاته‌وه و ده‌یان ئامێری ڕاكێشانی پاره له‌نێو كابینه‌كانی (هه‌ژماری من) له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان جێگیر بكات، به‌مزوانه‌ش ده‌ست به دابه‌شكردنی زیاتر له 10,000 كارتی بانكی (TBI) ده‌كرێت. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری داواى له‌و موچه‌خۆرانه كرد كه تا ئێستا خۆیان تۆمارنه‌كردوه، به‌زوترینكات سه‌ردانی بریكارانی (هه‌ژماری من) بكه‌ن تاوه‌كو خۆیان تۆماربكه‌ن. هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئێستا نزیكه‌ی 700 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر خۆیان له پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من) یاخود به‌بانكیكردنی موچه (ته‌وتین) تۆمار كردوه، هه‌مو ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له ڕێگه‌ی هه‌شت بانكه‌كه‌ی ناو پرۆژه‌ی هه‌ژماری من خۆیان له به‌بانكیكردنی موچه (ته‌وتین) تۆمار ده‌كه‌ن، له‌داهاتودا له هه‌مو ئه‌و خزمه‌تگوزاریه دارایی و بانكیانه سودمه‌ند ده‌بن، كه بانكه‌كان پێشكه‌ش به‌موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی ده‌كه‌ن.
هاوڵاتی - به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتووچۆی عێراق: دەستمانكردوە به چاپكردن و دروستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت. - له شه‌ممه‌وه سه‌رجه‌م به‌شی تۆماره‌كان له هاتووچۆی پارێزگای به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه كراوه دەبن. - له‌به‌رامبه‌ر پێدانی هه‌ر تابلۆیه‌ك بڕی 60 هه‌زار دینار له خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان وه‌رده‌گیرێت. به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق رایگه‌یاند ده‌ستیانكردوه به چاپكردن و دروستكردنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان. بەڕێوبەرایەتیەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تابلۆی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت چاپكرا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆ ڕێنمایی دەركردوه، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه سه‌رجه‌م به‌شی تۆماره‌كان له هاتوچۆی پارێزگای به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه كراوه‌بن بۆ پێشوازیكردن له هاوڵاتیان به‌مه‌به‌ستی دانانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل. داواشيكرد ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی ڕێكاره‌كانی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی تایبه‌تیان ته‌واو بوه، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه سه‌ردانی ناوه‌نده‌كانی تۆماركردن بكه‌ن به مه‌به‌ستی وه‌رگرتن و دانانی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانیان. رونیشیكردەوە له‌به‌رامبه‌ر پێدانی هه‌ر تابلۆیه‌ك بڕی 60 هه‌زار دینار له خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان وه‌رده‌گیرێت و رۆژانی شه‌ممه‌ش به‌شی تۆماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتووچۆ كراوه ده‌بن بۆ كارئاسانی و نه‌هێشتنی لۆد و قه‌ره‌باڵغی بۆ هاوڵاتیان.

جومانە غەلای - حەوت رۆژمان لە بەردەمدایە بۆ پێداچوونەوە بەو تانانەی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانى كوردستان دراوە. - دەستەی دادوەری دە رۆژی لە بەردەمدایە بۆ پێداچوونەوە بە تانەكان. - لە بابەتی تانەدان هیچ سزایەك نیە. كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند بەو تانانەدا دەچنەوە كە لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان دراوە. جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنەكە تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند حەوت رۆژمان لە بەردەمدایە بۆ ئامادەكردنی وەڵامەكان بۆ دەستەی دادوەری و لیژنەیەكیان پێكهێناوە بۆ پێداچوونەوە بەو تانانەی لە ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دراوە. وتیشی: ئەو لیژنەیە وەڵامەكان و بەڵگە سەرەتاییەكان بۆ دەستەی دادوەری ئامادە دەكات و ماوەی حەوت رۆژمان لە بەردەمدایە و هەینی و شەممە و پشووەكانیشی لێدەردەكرێت. رونیشیكردەوە كاتێك ئەو وەڵامانە دەگاتە دەستی دەستەی دادوەری دە رۆژی لە بەردەمدایە بۆ پێداچوونەوە بە تانەكان و دوای تەواوبوونی ئەو دە رۆژە، ئەنجومەنی كۆمسیاران ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پەسەند دەكات. ئاشكراشیكرد سەبارەت بە بابەتی تانەدان هیچ سزایەك دیارینەكراوە.
هاوڵاتی - زیاتر لە 800 کەس لە قەزای شارەزوور بە هۆکارێکی نادیار تووشی سکچوون بوون. - لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی پێکهێندراوە. - ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بە داتا و ژمارە رادەگەیەندرێت. وەزارەتی تەندروستی هەرێمى كوردستان رایگەیاند بە سەدان كەس لە قەزای شارەزوور بە هۆکارێکی نادیار تووشی سكچوون بوون. سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لە قەزای شارەزوور زیاتر لە 800 کەس بە هۆکارێکی نادیار تووشی سکچوون بوون، بۆ ئەم مەبەستەش لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکارەکەی پێکهێندراوە. وتيشى: لە ئێستادا تیمێکی پزیشکی رەوانەی قەزای شارەزوور کراوە بۆ ئەوەی دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن و راستەوخۆ دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە و کارەکانی لیژنەکە، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە بە داتا و ژمارە رادەگەیەندرێت. ئاماژەشیكرد زۆربەی تووشبووەكان دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی گەڕاونەتەوە ماڵەوە، لەئێستادا نزیكەی ٢٥ نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید رەئوف بەگ لە قەزای شارەزوور ماونەتەوە و لەژێر چاودێری پزیشكیدان و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.

هاوڵاتی - پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە. - ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت. دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینیكرد پلەكانی گەرما بەرز ببنەوە. دەستەكە بڵاویكردەوە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و پلەکانی گەرماش هاوشانی دوێنێ چوارشەممە دەبێت. رونیشیكردەوە سبەینێ هەینی، 8ی تشرینی دووەمی 2024، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە. ئاماژەشیكرد بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ی تشرینی دووەمی 2024 بەم شێوەیە خوارەوە دەبێت: هەولێر 22 پلەی سیلیزی سلێمانی 20 پلەی سیلیزی دهۆک 22 پلەی سیلیزی کەرکوک 22 پلەی سیلیزی هەڵەبجە 22 پلەی سیلیزی زاخۆ 23 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران 14 پلەی سیلیزی سۆران 20 پلەی سیلیزی گەرمیان 25پلەی سیلیزی

هاوڵاتی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا: - گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له ڕێژه‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه نەبووە. - ئه‌مساڵ پێنج هه‌زار و866 كۆد له نه‌خۆشخانه‌كه بۆ نه‌خۆش كراوه - له 2021وه به داهاتی سلێمانی خزمه‌تی نه‌خۆشانی هه‌مو عێراق ده‌كرێت. نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ئاماری تووشبوانی بە نەخۆشی شێرپەنجە كردەڕوو رایگەیاند گۆڕانكارییه‌كی ئه‌وتۆ له ڕێژه‌ی تووشبووان به شێرپه‌نجه نەبووە. یاد نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند له ساڵی 2023دا سێ هه‌زار و 356 حاڵه‌تی شێرپه‌نجه‌یی هه‌بووه و نزیكه‌ی 6442 كۆدی گشتی كراونه‌ته‌وه، چونكه له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تایبه‌ت توشبوانی شێپه‌نجه نابینرێت به‌ڵكو ئه‌وانه‌شی كه نه‌خۆشی خوێنیان هه‌یه ده‌بینرێن به‌ڵام پێویستیان به پشكنین و مانه‌وه هه‌یه. وتيشى: ئه‌مساڵ پێنج هه‌زار و866 كۆد له نه‌خۆشخانه‌كه بۆ نه‌خۆش كراوه به‌ڵام سێ هه‌زار و 151 كۆدی شێرپه‌نجه‌یی بوه، واتا گۆڕانكاریه‌كی ئه‌وتۆ له رێژه‌ی توشبوان به شێرپه‌نجه‌یی نه‌بووه، به‌ڵام مانای ئه‌وه‌نیه كه خه‌مسارد بین و رێژه‌ی توشبون به شێرپه‌نجه كه‌میكردوه. رونیكردەوە ئه‌و ده‌رمانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌درێت به نه‌خۆش له هیچ سه‌نته‌رێكی حكومی له عێراق نادرێت، ئه‌و ده‌رمانه گران به‌هایانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بونی هه‌یه له هیچ سه‌نته‌رێك و نه‌خۆشخانه‌یه‌كی حكومی له عێراق بونی نییه، به‌ڵام گرفتی ده‌رمانی گران به‌ها شتێكی گشتییه. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو به‌پێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، مانگانه 700 ملیۆنمان هه‌یه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له پاره‌ی سندوقیش نزیكه‌ی 350 ملیۆنمان هه‌یه كه نزیكه‌ی 200 ملیۆنی بۆ ده‌رمانه، ئه‌گه‌ر كۆی بكه‌ینه‌وه ساڵانه هه‌شت ملیار ده‌كات، جگه له‌وه‌ش پێشتر له سندوق ته‌نده‌ری ده‌رمان كراوه به‌ڵام له ماوه‌ی ڕابردو ته‌نده‌ره‌كانی ده‌رمان نه‌كراوه و له‌ئێستادا ته‌نده‌ر ده‌ستیپێكردوه‌ته‌وه. وتیشی: ئه‌و خزمه‌ته‌ی له هیوا ده‌كرێت 95%ی پێداویستی ده‌رمان و تاقیگه و پزیشك و سیانه‌كردنی نه‌خۆشخانه‌كه له ساڵی 2021وه ته‌نها له‌سه‌ر داهاتی شاری سلێمانی بوه، كه له ماوه‌ی ڕابردودا خزمه‌تی هه‌مو شاره‌كانی دیكه‌مان كرد و پاره‌ی چه‌ندین چه‌كی نه‌خۆشخانه‌كانی دیكه‌ش له بانكی باخان له سلێمانی دابینده‌كرا، به‌ڵام دوای ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه ڕوی له سلێمانی كرد وایكرد بێبه‌ش بكرێین و جگه له بانگی باخان له هیچ بانكێكی دیكه‌وه پاره‌مان بۆ دابین نه‌كرا.