هاوڵاتی - بەهۆی تەقینەوەیەك لە وێستگەیەكی شەمەندەفەر لە پاكستان 22 كەس كوژران. - ژنێك لەنێو كوژراوەكاندایە. - تەرم و بریندارێكی زۆر گەیندراونەتە نەخۆشخانە.     بەهۆی تەقینەوەیەك لە یەكێك لە وێستگەكانی پاكستان زیاتر لە 20 كەس كوژران. وتەبێژی حكومەتی ناوخۆی هەرێمی بلوشستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند بەهۆی تەقینەوەیەك لە وێستگەی سەرەكی هەرێمەكە كە دەكەوێتە باشوری رۆژئاوای پاكستان 22 كەس كوژران و ژنێكیشیان لە نێواندایە. بەپێی سەرچاوەی هەواڵەكان تەقینەوەكە لە وێستگەی ناوەندی كویتای پایتەختی بلوشستان ڕوویداوە و نەخۆشخانەی هەرێمەكە رایگەیاندووە كە تەرم و بریندارێكی زۆری پێگەیشتووە.

هاوڵاتی -پێشنیار بۆ دەوڵەتی عێراق دەكرێت وەزارەتێكى تایبەت بە زیرەكى دەستكرد لە عێراق پێكبهێنرێت. - ئەم بابەتە پەیوەستە بەهەموو ئەو كەرتانەی پەیوەندیەكی راستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیانی عێراقەوە هەیە.   ناوەندی ئابوری و سیاسی عێراق پێشنیاری بۆ دەوڵەتی عێراق كرد وەزارەتێكى تایبەت بە زیرەكى دەستكرد لە عێراق پێكبهێنرێت. وسام حەمەل حلو بەڕێوەبەری ناوەندەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند لەئێستادا زۆر گرنگە و پێویستە وەزارەتێك یان دەستەیەكی سەربەخۆ دروست بكرێت كە تایبەت بێت بە زیرەكى دەستكرد لە عێراق بەهۆی پێشكەوتنی بەپەلەی زانستی لە جیهاندا. وتيشى: ئەم بابەتە پەیوەستە بەهەموو ئەو كەرتانەی پەیوەندیەكی راستەوخۆیان بە ژیانی هاوڵاتیانی عێراقەوە هەیە بەشێوەیەكی گشتی. زیرەكى دەستكرد وەك هێزێكی بەهێزی مرۆڤایەتی سەریهەڵداوە و رۆڵێكی سەرەكی دەگێڕێت لە پێشكەشكردنی ئاسانكاری بۆ مرۆڤایەتی، بەهەمان شێوە چاتی زیرەكی دەستكردی "ChatGPT"  كە لەلایەن كۆمپانیایOPENAI پەرەی پێدراوە، سیستمێكی زیرەك و چاتێكی ئەلیكترۆنییە، كە بەكارهێنەر لەرێگەی ئەو پرسیارانەی دەیكات، دەتوانێت وەڵامەكەی بە پشتبەستن بە ملیۆنان سەرچاوەی ئەكادیمیی و زانستیی و رۆژنامەوانییەوە دەستبكەوێت.

هاوڵاتی 🔻دەوڵەتی تورک هیچ ئامانجێکی نییە بۆ چارەسەرى پرسی گەلی کورد.   🔻شارەوانییەکانی ئەسەنیورت و مێردین و ئێلیح و خەلفەت زەوت و داگیر كراون.   🔻حکومەتی نوێى هەرێمی كوردستان دەبێت سیاسەتی هاوکاری لەگەڵ دوژمن و دژی خیانەت و داگیرکەری تورک بوەستێتەوە.   🔻تابێت شەڕ لە  ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرفراوان دەبێت و گۆڕانکاری دێتەئاراوە و کاریگەرییەکی گەورە لەسەر تورکیا دروستدەکات.   🔻تورکیا هەرگیز پێکهاتەکان بە بنەما وەرناگرێت واتا دەوڵەت هەیە و کۆمەڵگا و مرۆڤەکان بوونیان نییە.   🔻دەوڵەتی تورکیا ئەگەر دەیەوێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆڵ ببینێت، سەرەتا دەبێت بە ڕێگەی سیاسی و دیموکراتیکەوە پرسی کورد چارەسەر بکات.   🔻دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت پە**کە**کە لەناو ببات و جینۆسایدی کورد تەواو بکەن وهەموو شتەکانی کۆمەڵگا نەهێڵێت و ببێتە هێزی سەرەکی تورکیا. 🔻لە هەولێر بەناوی ئاهەنگگێڕانی کۆمارەوە، پە**د**ەکە و میت و باڵیۆزی تورکیا وئەوانەی بە ئۆپۆزسیۆنی سوریا ناویان دەبەن کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، مەبەستیان لەم کۆبوونەوەیە چی بوو؟.   🔻سودانی چووه تورکیا و تورکیا هێرشی کرده سەر ڕۆژئاوا وشەنگال، هاکان فیدان سەردانی لەندەن دەکات، کاتێک مرۆڤ هەموو ئەمانە لەسەر یەک کۆدەکاتەوە، دەبینێت پلانێک لە ئارادایە.

فێنك ئەحمەد - بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون لەسەر ئەو ساختەكارییانەی لە هەڵبژاردنەكاندا كراوە. - لەگەڵ شەش لایەنی تر هاوهەڵوێستین - لەدوای یەكلایی كردنەوەی تانەكان بڕیاری سیاسی خۆمان دەدەین.   بەرەی گەل رایگەیاند لە دوای وەڵامدانەوەی ئەو تانانەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان دراوە، بڕیاری سیاسی خۆیان دەدەن. فێنك ئەحمەد سەرپەرشتیاری دامەزراوەی هەڵبژاردنی بەرەی گەل تایبەت بە هاوڵاتی راگەیاند تائێستا ئێمە بڕیاری سیاسی خۆمانمان نەداوە هاوپەیمانی لەگەڵ كێ‌ دەبەستین و چی دەكەین و چاوەڕێی وەڵامی تانەكان دەكەین و هێشتا زووە باسی ئەوە بكەین لەداهاتوودا چی دەكەین. وتيشى: سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، ئێمە لەگەڵ شەش لایەنی تر هاوهەڵوێستین و بڕیارمانداوە بەردەوامبین لەسەر بەدواداچوون لەسەر ئەو ساختەكارییانەی لە هەڵبژاردنەكاندا كراوە.

هاوڵاتی فوئاد حسێن:   - ئیسرائیل ئاسمانی عێراقی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکارهێناوه. - عێراق بەڵینی لە ئێران وەرگرتوە کە خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکارنەهێنێت. - خاكی عێراق و ئاسمانەکەی بوەتە بەشێک لە مەیدانی ململانێکانی ناوچەکە.     وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دڵنیایی دەدات كە ئێران خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکارناهێنێت. فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا رایگەیاند عێراق بەڵینی لە ئێران وەرگرتوە کە خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکارنەهێنێت، هۆشداریشدا له‌وه‌ی كه‌ خاكی عێراق و ئاسمانەکەی بوەتە بەشێک لە مەیدانی ململانێکانی ناوچەکە. رونیشیكردەوە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێکی گشتگیر لە ناوچەکە لە ئارادایە و کار و کاردانەوەکان بەرەو پێکدادانی زیاتر دەچن. وتيشى: دەبێت دیاری بکەین ئێمە وەک دەوڵەت جموجۆڵ دەکەین یان وەک هێزی بەرگری و شۆڕشگێڕی، ناکرێت دەوڵەت و شۆڕش لە سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتدا کۆبکەینەوە، دەبێت سیاسەتی دەرەوەمان ئاشکراو دیاریکراو بێت. باسی له‌وه‌شكرد ئەمریکا رۆڵێکی کاریگەری بینیوە لە رێگریکردن لە ئیسرائیل تا هێرش نەکاتە سەر بارەگاو پێگای گروپەکان لە عێراق. ئاشكراشی كرد ئیسرائیل ئاسمانی عێراقی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکارهێنا، به‌ڵام ئێران بە فەرمی پێی راگەیاندوین بۆ وەڵامی هێرشی ئیسرائیل ئاسمانی عێراق بەکارناهێنین.

هاوڵاتی فوئاد حسێن:   - ئیسرائیل ئاسمانی عێراقی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکارهێناوه. - عێراق بەڵینی لە ئێران وەرگرتوە کە خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکارنەهێنێت. - خاكی عێراق و ئاسمانەکەی بوەتە بەشێک لە مەیدانی ململانێکانی ناوچەکە.     وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دڵنیایی دەدات كە ئێران خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکارناهێنێت. فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا رایگەیاند عێراق بەڵینی لە ئێران وەرگرتوە کە خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل بەکارنەهێنێت، هۆشداریشدا له‌وه‌ی كه‌ خاكی عێراق و ئاسمانەکەی بوەتە بەشێک لە مەیدانی ململانێکانی ناوچەکە. رونیشیكردەوە ئەگەری سەرهەڵدانی شەڕێکی گشتگیر لە ناوچەکە لە ئارادایە و کار و کاردانەوەکان بەرەو پێکدادانی زیاتر دەچن. وتيشى: دەبێت دیاری بکەین ئێمە وەک دەوڵەت جموجۆڵ دەکەین یان وەک هێزی بەرگری و شۆڕشگێڕی، ناکرێت دەوڵەت و شۆڕش لە سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتدا کۆبکەینەوە، دەبێت سیاسەتی دەرەوەمان ئاشکراو دیاریکراو بێت. باسی له‌وه‌شكرد ئەمریکا رۆڵێکی کاریگەری بینیوە لە رێگریکردن لە ئیسرائیل تا هێرش نەکاتە سەر بارەگاو پێگای گروپەکان لە عێراق. ئاشكراشی كرد ئیسرائیل ئاسمانی عێراقی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکارهێنا، به‌ڵام ئێران بە فەرمی پێی راگەیاندوین بۆ وەڵامی هێرشی ئیسرائیل ئاسمانی عێراق بەکارناهێنین.

هاوڵاتی  - كه‌ش و هه‌وای‌ 48 كاتژمێری‌ داهاتوو‌ راگه‌یه‌ندرا. - ئه‌گه‌ری نمه‌ باران له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان هەیە. - پله‌كانی‌ گه‌رما بەرزدەبنەوە.   ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێمى كوردستان پێشبینی ئه‌گه‌ری نمه‌ باران له‌ناوچه‌ شاخاویه‌كان دەكات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پله‌كانی‌ گه‌رما.  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ كه‌شناسی‌ هه‌رێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبوونی هه‌ندێ په‌ڵه‌ هه‌ور. رونیشیكردەوە پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێت له‌ تۆماركراوی دوێنێ، خێرایی با 5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له‌ كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی‌ با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 9 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو سبه‌ینێ‌ یه‌كشه‌ممه‌ 10- 11- 2024 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت پاشان ده‌گۆرێت بۆ نیمچه‌هه‌ور و هه‌وری ته‌واو، له‌ كاته‌كانی شه‌ودا ئه‌گه‌ری بارینی نمه‌ باران له‌ ناوچه‌ شاخاویه‌كان هه‌یه‌. ئاماژەشیكرد پله‌كانی‌ گه‌رما به‌رز ده‌بێتەوە بۆ  ( 2 - 3 ) پله‌ی سیلیزی به‌ به‌راورد به‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ، خێرایی با 5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 9 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت.   به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به‌ پله‌ی سیلیزی‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:   هه‌ولێر : 26 سلێمانی : 24 دهۆك : 25 كه‌ركوك : 27 هه‌ڵه‌بجه‌ : 25 زاخۆ :25 سۆران : 25 حاجی ئۆمه‌ران : 13 گه‌رمیان : 28

هاوڵاتی كۆمپانیانی دانە گاز:   - قازانجی نۆ مانگی ئەمساڵمان لە گێڵگە نەوتیەكانی هەرێم 112 میلۆن دۆلار بوە. - بەرهەمهێنان لە رۆژێکدا بۆ بڕی 38 هەزار و 200 بەرمیل بەرزبوەتەوە. - پلانمان هەیە دەست بە کاری بونیادنان لە کێڵگەی کۆرمۆردا بکەينەوە.     كۆمپانیانی دانە گاز قازانجی نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵی لە گێڵگە نەوتیەكانی هەرێمى كوردستان بڵاوكردەوە. كۆمپانیاكه لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، قازانجی نۆ مانگی یەكەمی ئەمساڵیان 112 میلۆن دۆلار بوە و بەرهەمەكانیان بەڕیژەی 3% زیادیان کردوە، بەڵام بەراورد بە ساڵی ڕابردو قازانجی كۆمپانیاكە بەڕێژەی 11.3% كەمیكردوە و لەهەمانكاتدا بەرهەمهێنانیان زیادكردوە بەهۆی زیادبونی خواست لەسەر گاز، لەلایەن وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە. رونیشیكردەوە نەوت و گاز و بەرهەمە هایدرۆکاربۆنییەکانی دیکەی کێڵگە گازییەکانی هەرێمی کوردستان، لە نۆ مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا بە رێژەی 3% زیادیان کردوە و بەرهەمهێنان لە رۆژێکدا بۆ بڕی 38 هەزار و 200 بەرمیل بەرزبوەتەوە، ئەوەش بەهۆی زیادبونی خواست لەسەر گاز لەلایەن وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستانەوە. ئاماژەشیكرد بەهۆی کەمبونەوەی قەبارە و نرخی گازی پیترۆڵی شلکراو (LPG) و بەرهەمە هایدرۆکاربۆنییەکانی دیکە، قازانجی كۆمپانیاكە بەڕێژەی 11.3% کەمبوەتەوە، بۆیە قازانجی كۆمپانیاكە بۆ نۆمانگی یەكەمی ئەمساڵ 112 ملیۆن دۆلار بوە. ئاشكراشیكرد دانە گاز و کۆمەڵەی کۆمپانیاکانی پێرڵ پێترۆڵیۆم پلانیان وایە دەست بە کاری بونیادنان لە کێڵگەی گازی KM250ی کۆرمۆردا بکەنەوە.

هاوڵاتی پاسپۆرتی سلێمانی:   - داوا له هاوڵاتیان دەكەین بە گوێرەی کاتی دیاری کراوی خۆیان سەردانمان بکەن. - ئەگەر پابەندی کاتی دیاریکراو نەبن سەرەکەتان دەفەوتێت. - ئەوانەی پابەند نەبن ناتوانین مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێبکەین.   بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی داوا له هاوڵاتیان دەكات بە گوێرەی کاتی دیاری کراوی خۆیان کە بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆیان دیاریکراوە سەردانیان بکەن.  ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی بەڕێوبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی ئەمشەو لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری هاوڵاتیانی بەرێزی سلێمانی و دەوربەری دەکەین، بە گوێرەی کاتی دیاری کراوی خۆیان کە بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆیان دیاریکراوە سەردانیان بکەن بۆ ڕایكردنی مامەڵەكانیان. رونیشیكردەوە کاتژمێر و بەرواری حجزی ئەلەکترۆنییەکەی لە چ کات و بەروارێکدا بو، ئەوا لەو کاتەدا سەردانمان بکەن بۆ ئەوەی ئێمەش لە کاتی خۆیدا مامەڵەکانیان بۆ رایی بکەین و هاوڵاتیان ئاگادار دەکەین، ئەگەر پابەندی کاتی دیاریکراو نەبون، ئەوا سەرەکەیان دەفەوتێت و ناتوانین مامەڵەکانیان بۆ جێبەجێبکەین، چونکە سەرەی کەسێکی دیکە دەبێت و لەم کاتەشدا کێشە بۆ سیستمەکە دروست دەبێت.

هاوڵاتی -بزووتنەوەی فەتح رایگەیاند فەڵەستینییەكان نیگەران نین لە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی. - پێویستە فەڵەستینییەكان رێكبكەون لەسەر بنەماكانی چارەسەری سیاسی و كۆتایی بهێنرێت بە گروپی چەكداری.   بزووتنەوەی فەتح رایگەیاند فەڵەستینییەكان نیگەران نین لە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی. جبریل رەجوب ئەمین سڕی فەتح لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند سەرەڕای هەڵوێستەكانی لە ویلایەتی سەرۆكایەتی یەكەمی بەڵام فەڵەستینییەكان نیگەران نین لە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی و پێویستە فەڵەستینییەكان رێكبكەون لەسەر بنەماكانی چارەسەری سیاسی و پڕۆگرامی سیاسی و كۆتایی بهێنرێت بە گروپی چەكداری و پشت بە موقاوەمەی میللی ببەسترێتوەك بژاردەیەكی ستراتیژی بۆ قۆناغی داهاتوو. دووپاتشیكردەوە پێویستە فەڵەستینییەكان هەرگیز نیگەران نەبن لە بونەوەی ترەمپ بە سەرۆكی ئەمریكا كه هاوكاته لەگەڵ هەڵوێستی نوێی عەرەبی و هەنگاوەكانی سعودیا كە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئیسرائیل بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتێكی فەڵەستینی سەربەخۆ بەستیوەتەوە.

هاوڵاتی -بزووتنەوەی فەتح رایگەیاند فەڵەستینییەكان نیگەران نین لە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی. - پێویستە فەڵەستینییەكان رێكبكەون لەسەر بنەماكانی چارەسەری سیاسی و كۆتایی بهێنرێت بە گروپی چەكداری.   بزووتنەوەی فەتح رایگەیاند فەڵەستینییەكان نیگەران نین لە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی. جبریل رەجوب ئەمین سڕی فەتح لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند سەرەڕای هەڵوێستەكانی لە ویلایەتی سەرۆكایەتی یەكەمی بەڵام فەڵەستینییەكان نیگەران نین لە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ كۆشكی سپی و پێویستە فەڵەستینییەكان رێكبكەون لەسەر بنەماكانی چارەسەری سیاسی و پڕۆگرامی سیاسی و كۆتایی بهێنرێت بە گروپی چەكداری و پشت بە موقاوەمەی میللی ببەسترێتوەك بژاردەیەكی ستراتیژی بۆ قۆناغی داهاتوو. دووپاتشیكردەوە پێویستە فەڵەستینییەكان هەرگیز نیگەران نەبن لە بونەوەی ترەمپ بە سەرۆكی ئەمریكا كه هاوكاته لەگەڵ هەڵوێستی نوێی عەرەبی و هەنگاوەكانی سعودیا كە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئیسرائیل بە ڕاگەیاندنی دەوڵەتێكی فەڵەستینی سەربەخۆ بەستیوەتەوە.

هاوڵاتی دەزگای ئاسایشی هەرێم:   -  ئەو كەسەمان دەستگیر كرد كە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوڵاتییەکەی شاری سلێمانی. - بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی تەقەی لێكراوە و كوژراوە.   دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند ئەو كەسەیان دەستگیر كردووە كە تۆمەتبارە بە کوشتنی هاوڵاتییەکەی شاری سلێمانی. دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان کچ و کوڕێک، ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداو بووە هۆی کوژرانی کەسێک بەناوی (ب،ف،ع) و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەجێ تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیرکرا و رووبەڕووی یاسا کرایەوە. پێشتر سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد ئەو گەنجەى لە سلێمانى تەرمەکەى لە گەڕەکى قڕگە دۆزرایەوە، کارمەندى هێزەکانى کۆماندۆیە و لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە و هۆکارى کوشتنەکەشى پەیوەندى بە کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە هەبووە. وتيشى: گەنجەكە ناوی به‌ڵێن فه‌رهاديه و كارمه‌ندی هێزه‌كانی كۆماندۆیه‌ و دوو مانگه‌ هاوسه‌رگیری كردوه‌.

هاوڵاتی هاوڵاتی   - فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا گەیشتنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.   - ئەو فڕۆكانە لە بەریتانیا جێگیرن.   دوای هەفتەیەك لە ڕاگەیاندنی واشنتن بۆ بڵاوكردنەوەی توانا سەربازیەكانی لە ناوچەكە، فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا گەیشتنە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. سوپای ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە فڕۆكە جەنگیەكانی ئەمریكا لە جۆری ئێف 15 گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئاماژەشیكرد ئەو فڕۆكانە كە لە بەریتانیا جێگیرن، گەیشتوونەتە ناوچەی بەرپرسیارێتی سەركردایەتی سەربازی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست "سنتكۆم". هەفتەی رابردوو وه‌زاره‌تی‌ به‌رگری‌ ئه‌مریكا "پنتاگۆن" رایگەیاند لوید ئۆستن وەزیری بەرگری فەرمانی كردووە بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. باتریك رایدەر وتەبێژی پنتاگۆن لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند بڕیارەكە هاوهەڵوێستە لەگەڵ پابەندبوونی ئەمریكا بە پاراستنی هاوڵاتیانی وەڵاتەكەیی و هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بۆ بەرگریكردنیشە لە ئیسرائیل و كەمكردنەوەی گرژیەكان لە ریگای بەرپەچدانەوە و دیبلۆماسیەوە. وتیشی: ئەم جموجۆڵانە دەرخەری توانای ئەمریكایە بۆ بڵاوبوونەوە بە هەموو جیهاندا لەماوەیەكی كورتدا، بۆ رووبەڕووبونەوەی هەڕەشە ئەمنیەكان. ئاشكراشیكرد، وەزیری بەرگری ئەمریكا دڵنیاییداوە ئەگەر ئێران و هاوبەشەكانی، ئەمریكیەكان و بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بكەنە ئامانج، ئەوا ئەمریكا هەموو رێوشوێنێكی پێویست دەگرێتەبەر بۆ داكۆكیكردن لە گەلەكەی.

هاوڵاتی - مریشکی سپی لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە. - هەرێمی كوردستان پێویستى بە هاوردەکردنی مریشکی بەستوو نییە.   نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی رایگەیاند حكومەتی هەرێم پڕۆژەكانی خۆی لەناو دەبات. سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند مریشکی سپی لە پێداویستی ناوخۆ زیاترە و هەرێمی كوردستان پێویستى بە هاوردەکردنی مریشکی بەستوو نییە. وتیشی: بەپێیستانداردی نێودەوڵەتی هەر نەفەرێك ساڵانە 24 كیلۆ گۆشتی مریشكی بۆ دانراوە كە بیخوات، ئێمە لە هەرێمی كوردستان ئەگەر پێنج ملیۆن نەفەربین كەڕەتی  24 بكەین ئەكاتە 145 هەزار تۆن ، بەڵام ئەگەر ئەم كەرتەی ئێمە بەجوانی ئیش بكات و رێكخرێتەوە 400 هەزار تۆن مریشكمان ئەبێت، واتا تۆ پێویستیت بە مریشكی دەرەكی نییە، لە وڵاتانی ترەوە بێتە هەرێمی كوردستانەوە . دووپاتیشیكردەوە لە هەرێمی كوردستان بەروبوومی مریشكی سپی لە خواست هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان چەند بەرامبەرێك زیاترە، بەڵام حكومەتی هەرێم دەچێت مریشكی بەستوو لە دەرەوەی هەرێم دەهێنێت، ئەمەش بە واتای ئەوەی حكومەتی هەرێم پڕۆژەكانی خۆی لەناو  دەبات.

هاوڵاتی - تەرمی گەنجێك لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە. - کارمەندى هێزەکانى کۆماندۆیە و لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە. - هۆکارى کوشتنەکەشى پەیوەندى بە کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە هەبووە.   تەرمی گەنجێك لە شاری سلێمانی دۆزرایەوە دواتر دەركەوت كارمەندی هێزەكانی كۆماندۆیە. سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد ئەو گەنجەى ئەمڕۆ لە سلێمانى تەرمەکەى لە گەڕەکى قڕگە دۆزرایەوە، کارمەندى هێزەکانى کۆماندۆیە و لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە و هۆکارى کوشتنەکەشى پەیوەندى بە کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە هەبووە. وتيشى: گەنجەكە ناوی به‌ڵێن فه‌رهاديه و كارمه‌ندی هێزه‌كانی كۆماندۆیه‌ و دوو مانگه‌ هاوسه‌رگیری كردوه‌.