هاوڵاتی پۆلیسی پاسەوانی كەناراوەكانی باشووری یۆنان سەبارەت بە ژێر ئاوکەوتنى بەلەمێكی كۆچبەران لە كەناراواكانی سنووری وڵاتەكەیان و ژمارەی قوربانییەكان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە. لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ بەلەمێكی دیكەی كۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێر ئاوکەوت، بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا، تونراوە ١٥ كۆچەریش ڕزگاربكرێت، ئەوەش سێیەم بەلەمی كۆچبەرانە كە لە پێنج ڕۆژدا لە ئیجە ژێر ئاو دەکەوێت. ئاماژە بەوەشكراوە، بەلەمەکە ١٦ سەرنشینی تێدابووە، بەهۆی خراپی دۆخی كەشوهەواوە ژێر ئاوکەوتووە و بەهۆیەوە كۆچبەرێك خنكاوە كە ژنە و تەرمەكەی دەرهێنراوەتەوە. ئەوەش خراوەتەڕوو، هەر ئەمڕۆ ٧٨ كۆچبەریان لە بەلەمێكدا لە دەریای ئیجە ڕزگاركردووە، كە بەلەمەكەیان ژێر ئاوکەوتووە، سەرجەم كۆچەرەكانیش گواستراونەتەوە بۆ دوورگەی كریت. جێگەی ئاماژەیە، ڕۆژی ٢٣ی ئەم مانگە بەلەمێكی كۆچبەران نقوم بوو و بەهۆیەوە سێ كۆچبەر خنكان و ٢٥ كۆچەری دیكەش بێسەروشوێنبوون.
هاوڵاتی سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى لەبارەى داخستنى شەقامێکى سەرەکیەوە شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە. شارەوانى سلێمانى بڵاوى کردەوە، داوا لە شۆفێران دەکەین، کە لە ٢٤ کاتژمێری داهاتوودا هاوکارمان بن، کە ڕێگای سەرچنار بەرەو قولەڕەیسی باخی بەختیاری بەکاربهێنن تا ئاستەنگی هاتووچۆ درووست نەبێت و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت ڕێگای دووڕیانی سەرچنار بەکارنەهێنن . دەشڵێن، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ ئاگادار کراونەتەوە کە ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانیان لە ئامادەباشیدا بن و لە شوێنی مەبەست بن بە مەبەستی پێدانی ڕێنمای بە شۆفێرەکان. ئەوەش لەکاتێکدایە، ماوەى دوو ڕۆژە شەقامى بەردەم دادگاى سلێمانى بە مەبەستى نۆژەنکردنەوە داخراوە.
هاوڵاتی بروسکە نهێنیی و بەپەلەکە نێردراوە بۆ دەزگا ئەمنییەکانی بەسرە و رێنمایی ئەوە لە خۆدەگرێت کە سیستمی دژە فڕۆکە و هێزی ئەمنیی پتەو بکرێت. ئەمڕۆ هەینی، 27ی ئەیلوولی 2024، ماڵپەڕی 1news، بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی ناو حکومەتی عێراق رایگەیاند، بەغدا هەڕەشەکان به جددیی وەردەگرێت، به تایبەتیی دوای فراوانبوونی هێرشەکان و تێوەگلانە ناڕاستەوخۆکان لە شەڕدا. دەشڵێت، بروسکە نهێنیی و بەپەلەکە" نێردراوە بۆ دەزگا ئەمنییەکانی بەسرە و رێنمایی ئەوە لە خۆدەگرێت کە سیستمی دژە فڕۆکە و هێزی ئەمنیی پتەو بکرێت بە ئاگابێت و لە ناویدا کەسانی قەناس بەدەست هەبێت، لە بەندەرەکان و بەتایبەت لە ئوم قەسر و تۆنێلەکانی ژێرئاو چاودێریی بکەن و بیپارێزن. ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەروەها بە هەمانشێوە ئەو بەندەرانەی نەوتی لێوە هەناردە دەکرێت بپارێزرێن. جێگەی ئاماژەیە، لە ماوەی رڕبردوودا ڕایانگەیاند، ئیسرائیل لە نێوخۆی عێراقدا، ناوچە هەستیار و گرنگەکان و سەرچاوەکانی ئابووریی و ژیان
هاوڵاتی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە ٧٩یەمین دانیشتنی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە نیۆرك وتارێكی پێشكەش كرد و ڕایگەیاند، لە غیابی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەلومەرجێکی مەترسیداردا تێدەپەڕێت. محەمەد شیاع سوودانی ڕایگەیاند، سیستەمی نێودەوڵەتی جیهانی ڕووبەڕووی تاقیكردنەوەیەكی سەخت دەبێتەوە و هەڕەشە لە بوونی خۆی دەكات و وای لێدەكات نەتوانێت بەو ئامانجانە بگات كە بۆی دامەزراوە، چونكە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری نێودەوڵەتی و مافەكانی مرۆڤ، ڕێككەوتننامە و نۆرمەكانی نێودەوڵەتی پێشێل دەكرێن. ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە هەلومەرجێكی مەترسیداردا تێدەپەڕێت، لە غیابی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەئەم بەرپرسیارێتیەدا، ڕەنگە پەنا بۆ میكانیزمی بەدیل ببرێت، هەروەها پشتگوێخستنی ئەم دامەزراوانە هەڕەشە لە گەڕانەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان دەكات.
هاوڵاتی عەلی فەتلاوی، سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح، دەڵێت، ئەو دۆخە پشێوییەی لە ئاكامی هەڵبژاردن هاتووەتە ئاراوە لە كوردستان، نیشانەی دابەشبونێكی قوڵە لەناوخۆی هەرێمی کوردستان. ئەوەشی خستۆتەڕوو، تۆمەتباركردنی یەكتری لەگەڵ دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن گەیشتووتە ترۆپكی بڕیار بە دەستانی پارتی و یەكێتی و، دورنییە كەڵەكەبوونی ناكۆكییەكان ببێتەمایەی دابەشبوونی هەرێمی کوردستان و ڕۆیشتن بە دوو ئاڕاستەی جیاواز و جیابووەنەوەی ئیدارەكان. لەم بارەیەوە رۆژنامەی (العرب) بڵاویکردۆتەوە، وتەكانی ئەو سەركردە شیعیە كە نوێنەری سیاسی حەشدی شەعبیە، زیاتر لە شرۆڤەكردن هەڵدەگكرێت و بەشێكە لە ڕەواجدان بۆ دابەشبوونی هەرێمی کوردستان، كە ڕەنگە هێزە شیعیەكان كار لەسەر خێراكردنی بكەن.
هاوڵاتی بە پێی پێشبینییەکانی کەش و هەوا لە ڕۆژانی داهاتوودا پلەی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەییەکی بەرچاو نزم دەبێتەوە و کەش و هەوایەکی زستانە ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات. لە بارەەیەوە ئەمڕۆ هەینی 27ی ئەیلوولی 2024، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، خێرای با زیاتر دەبێت و پلەی گەرما بەرێژەیەکی بەرچاو نزمدەبێتەوە. دەشڵێت، خێرای با تا ئێوارەی یەکشەممە، 29ی ئەیلوولی 2024، بەھەمان چالاکی و خێرای بەرز ناوبەناو بەردەوامی دەبێت و دواتر کەمدەبێتەوە و نیوەرۆی ڕۆژی دووشەممە 30ی ئەیلوولی 2024، کۆتای پێدێت. ئاراس جەبار ئەوەشی خستۆیەڕوو، بەھۆی نزیکبوونەوەی زیاتری ھەوا ساردەکەی ئێران لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ و ئەمشەو بەدواوە بای باکووری ڕۆژھەڵات لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی پارێزگای ھەولێر چالاکتر دەبێت و خێرایەکی دەگاتە نێوان 20 تا 50 کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا، لە ھەندێ ناوچەشدا بەتایبەت ناوچە شاخاوییە سنورییەکان ئەگەر ھەیە ھەندێک کات خێرای با زیاتر لە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا تێبپەرێنێت. ئەم شارەزایی کەشناسە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، سبەی پلەکانی گەرما لەو ناوچانەدا کە لەژێر کاریگەری ئەو بایەدان بە نزیکەی 4 تا 6 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە لەناوچەی شاخاویدا کەشێکی سارد و زستانەیی دروستەبێت و لەناوچەکانی دیکەی ھەرێمی کوردستانیش 2 پلە نزمدەبێتەوە .
هاوڵاتی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26ی ئەیلوولی 2024، ئاژانسی هەواڵی هاوار ((ANHA بڵاویکردەوە، هێزە داگیرکەرەکان کەناویان لە خۆیان ناو "پۆلیسی سەربازیی" سەر بە تورکیا، هاوڵاتییەکیان بە ناوی فەوزی خەلیل حەسەن (٣٨ ساڵ) ڕفاندوە. هاوکات لەم بارەیەوە، سەرچاوەکان خۆجێییەکان ئەوەیان بە ئاژانسەکە راگەیاندوە: فەوزی خەلیل حەسەن لە گوندی قەرتەقلاق سەر بە شارۆچکەی شەرای شاری عەفرین ڕفێندراوە و ئێستا چارەنووسی فەوزی نادیارە. حەوەشیان خستۆتەڕوو، دوێنێش هێزەکای سەر بە تورکیا دوو هاوڵاتی دیکەیان بۆ شوێنێکی نادیار رفاندوە. ئاژانسی هەواڵی هاوار، بەم شێوەیە ناسنامەی ڕفێندراوەکانی ئاشکرا کردووە و بریتین لە، حەسەن محەمەد عوسمان (٤٧ ساڵ) خەڵکی گوندی رەمادییە و هەیسەم بەکر حێسن (٤٣ ساڵ) خەڵکی گوندی یەلانقۆزی سەربە جندرێسە.
هاوڵاتی چوار هاوڵاتی کورد لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٩ لە گوندی دەرتۆ سەر بە ناوچەی خەلفەتی ڕوحا لە تورکیا، دەستبەسەرکران و لە حەوشەی بنکەی پۆلیسدا ئەشکەنجە دران. هاوکات دوای ئەشکەنجەدان و سوکایەتی پێکردنی ئەو چوار هاوڵاتییە کوردە لە لایەن پۆلیسی تورکیاوە پاش دوو ساڵ زیندانیکردن ئازاد کران، بەڵام دوای ئەوەی دادگای باڵا سزاکەیانی پەسەند کرد، جارێکی دیکە دەستگیرکرانەوە. جێگەی ئاماژەیە، لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢١ دادگای پێنجەمی سزا قورسەکانی تورکیا لەبارەی ئەو چوار هاوڵاتییەوە بڕیاری خۆی لەسەر دۆسیەکە بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە ڕێکخستن” و “پێشەنگایەتی لە کاری رێکخستنی” دەرکرد. دادگا سزای سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بە سەر جەلال یەڵدرم، جندی زنجیرکران، عومەر گوڵ و ڤاکاس کلچ سەپاند، پارێزەرانیان تانەیان دژ بە بڕیارەکە تۆمار کرد.
هاوڵاتی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلولیان بەبێ کەموکوڕی و بەو شێوازە پێشکەشی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرددوە کە داوایان کردبوو. دەشڵێت، بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بۆ مووچەی مانگی ئاب دروست بووە کە بڕەکەی 243 ملیار دینارە، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی بڕیاری داوە بە خەرجکردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون ، هەروەک بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ گەیشتنی گوژمەی تەواوکاری لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێتەوە . دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان: ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە. لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری سەردانی بەغدادی پایتەختیان کرد و لەگەڵ فەرمانگەی ژمێریاری و بوودجەی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا، لەبارەی چەند تەوەرێکی تایبەت بەکێشەکانی لیستی مووچە و ڕاگرتنی تەمویلی مووچە، لەسەر چەند خاڵێک گەیشتنە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتن کە گرنگترینیان ئەمانەن:. ١- شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئاب و ئەیلولیان بەبێ کەموکوڕی و بەو شێوازە پێشکەش کرد کە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ دواین جار داوای کردبوو. ٢- بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی بۆ مووچەی مانگی ئاب دروست بووە کە بڕەکەی ( ٢٤٣،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) دوو سەد و چل و سێ ملیار دینارە، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی بڕیاری داوە بە خەرجکردنی ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون ، هەروەک بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ گەیشتنی گوژمەی تەواوکاری لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵیەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێتەوە . ٣- چاوەڕوانین لە نزیکترین کاتدا دەست بەناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆ ئەو مەبەستە لە ئێستادا وردبینی لە لیستەکاندا دەستی پێکردووە. ٤- کێشەکانی تایبەت بە دووبارە بوونەوەی کۆدی بایۆمەتری و ناوی دووبارە بەشی زۆری چارەسەر کرا کەهەمووی کێشەی هونەری بوون، وە هەموو ئەو فەرمانبەرانەی ناوەکانیان لەیەک چووە یان کۆدیان دووبارە بووە ، وردبینی و بەدواداچوونیان بۆ کراوە و چارەسەرکراون، بۆ ئەوانەشی کە تا ئێستا بایۆمەتریان نییە، تا ( ٢٠٢٤/١٢/٣١ ) مۆڵەتیان پێدراوە بۆ خۆتۆمارکردن. وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان. ٢٠٢٤/٩/٢٦
هاوڵاتی تۆڕی سکای نیوزی بەریتانی بڵاویکردەوە، ئەستێرەیەکی بچووک لەم هەفتەیەدا دەچێتە ناو خولگەی زەوی و بە تایبەتی لە ٢٩ی ئەیلوولدا و لەشێوەی مانگ لەگەڵ مانگی “ڕەسەن”ی زەویدا دەبێت. ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو ئەستێرە بچووکە بەشێکە لە پشتێنەیەکی ئەستێرەیی کە پێکهاتووە لە کۆمەڵێک بەردی بۆشایی ئاسمان لە کۆمەڵەی خۆردا، کە بە دەوری خۆردا دەسوڕێنەوە. دەشڵێت، هاوشێوەی مانگە و ناوی “2024 PT5”ە، بۆ ماوەیەکی کاتی لە بواری کاریگەری کێشکردنی زەویدا دەبێت، بەمەش دەبێتە “هاوڕێ”ی مانگی زەوی. ئەوەشخراوەتەڕوو، “2024 PT5” بۆ یەکەمجار لە مانگی ئابی ساڵی ڕابردوو دۆزرایەوە، ڕۆژێک پێش ئەوەی بە دووری 568 هەزار و 500 کیلۆمەتر لە زەوی نزیک ببێتەوە. “مینی مانگ” بۆ ماوەی 57 ڕۆژ بەدەوری زەویدا دەسوڕێتەوە. تۆڕی سکای نیوزی بەریتانی ئاشکراشیکردووە، هەرچەندە سەردانکەرێکی کاتی دەبێت، بەڵام زاناکان پێشبینی دەکەن لە ساڵی ٢٠٥٥دا جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ خولگەی زەوی.
هاوڵاتی ئەمڕۆ پێنج شەممە، 26ی ئەیلوولی 2024، میدیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویانکردەوە، ژنە رۆژنامەنووسی کورد پەخشان عەزیزی کە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە، بەهۆی تێکچونی باری تەندروستییەوە لە زیندانی(ئەڤین)ەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. ئاماژە بەوەشکراوە، پزیشکەکان وتویانە پەخشان عەزیی پێویستیی بە نەخۆشخانەیە و دەبێت لە ژێر چاودێریی پزیشکییدا بێت. ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ٢٣ی ئەم مانگەدا، لە ڕاگەیاندنەکاندا ئەوە بڵاوکرایەوە کە پەخشان عەزیزیی پێویستی بەوەرگرتنی چارەسەریی پزیشکیی هەیە، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە ڕێگریی کرا کە چارەسەر وەربگرێت
هاوڵاتی لە یەکەمەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن پارتی و یەکێتی لە دوو زۆنی جیاوازەوە پۆستەری یەکتر دەدڕێنن و وێنەی کاندیدەکانی یەکتر فڕێیدەدەنە سەر شەقامەکان. هاوڵاتی زانیوێتی، ئەمڕۆ لەپارێزگای دهۆک بەشێک لە فلێکس و پۆستەرەکانی یەکێتی لەسەر شەقامەکان فڕێدراونو دڕێندراون، وەک وەڵامێکیش ئەمشەو لەپارێزگای هەڵەبجە چەندنین فلێکسی کاندیدانی پارتی دڕێندراون.
هاوڵاتی سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکگرتووی ئەنبار، پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق تۆمەتبار دەکات، بە قاچاغبردنی نەوت بۆ تورکیا و دەڵێت، ئەمەیش هێرشێکە لەلایەن حیزبەکەی بارزانییەوە دەکرێتەسەر ئابووریی عێراق. ئەحمەد دلێمیی - سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکگرتووی ئەنبار بە ئاژانسی مەعلومەی ڕاگەیاند: قاچاغچێتیی نەوت لە پارێزگای هەولێرەوە بەرەو تورکیا بەردەوامە، ئەمەیەش لەلایەن تۆڕێک لە بەرپرسانی پلەبەرزی کاریگەریی حکومەتی هەرێم بە ئاگاداریی سەرۆکی حکومەت، مەسعود بارزانیی و دەزگا کاریگەرەکانی حکومەت لە تورکیە بەڕێوەدەچێت. ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەکانی چاودێریی لاوازن، بۆیە کارەکانی بە قاچاغبردنی نەوت بۆ تورکیا زیادی کردوە، ئێستا تۆڕەکانی قاچاغچێتیی نەوت بۆ تورکیا زۆر چالاکانە ئەم کارە دەکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمپانیا بیانییەکانیش لە قاچاغچێتییەکەدا بەشدارن، هەربۆیە رۆژانە "٢٠٠" هەزار بەرمیل نەوت بە قاچاغ دەبرێت. سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکگرتووی ئەنبار هێمای بۆ ئەوەشکرد، بە قاچاغبردنی نەوت بۆ تورکیا کاریگەریی نەرێنیی لەسەر هەناردەکردنی نەوتی عێراق هەبووە، ئەمەیش بەشێکە لەو هێرشانەی حیزبەکەی بارزانیی دەیکاتە سەر ئابووریی وڵاتەکە.
هاوڵاتی دوابەدوای هەوڵەکانی مامۆستایانی وانەبێژ و بایکۆت کردنی هۆڵەکانی خوێندن و داواکردنی مافە ڕەواکانی خۆیان، لە بەگرێبەست کردنیی مامۆستایان و وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان، لە کۆتایدا بە فشارەکانی مامۆستایانی وانەبێژ حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستانیان ناچار کرد بە کرێبەستکردنی ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستای وانەبێژ لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە. ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە نوسراوێکی فەرمی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە بڕیاری بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوو. بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە واژۆی کردووە و ئەمڕۆ دەرچووە، بڕیاردراوە بە گرێبەستکردنی ٣٧ هەزار و ٩٣٣ مامۆستای وانەبێژ لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە. بە نوسراوی فەرمی وەزارەتی پەروەردە ژمارە ٢٦٦٠٧ رێکەوت ٢٦-٩-٢٠٢٤ کە واژۆی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە و بڕیاری بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوو. هەر لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ژمارەی مامۆستایانی وانەبێژ، کە کراون بە گرێبەست لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە ٣٧ هەزار و ٩٣٣ کەسن و لە ١.٩.٢٠٢٤ـەوە بۆیان هەژمار دەکرێت. هەروەها ئەوەش هاتووە پێویستە لەسەر بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیمانگاکان و بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی لە کەرکوک کاری پێویست ئەنجامبدەن. هاوڵاتی، بۆ ئەو مەبەستە، مامۆستا محەمەد نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە شاری سلێمانی دواند و وتی، پێویستی وەزارەتی پەروەردە بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ ناوەندەکانی خوێندن، هەروەها فشارەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بە درێژایی ٥ مانگی بایکۆتی سەرشەقامەکان هۆکارێکی سەرەکی بووە، کە وای کرد حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستانی ناچار کرد بە گرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ. هەروەها نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ، ئەوەشی خستەڕوو، بە گرێبەست کردنی مامۆستایانی وانەبێژ، چیتر هیچ بەڕێوەبەری پەروەردەیەک ناتوانێت مامۆستایەکی وانەبێژ لابەرێت و مامۆستایەکی دامەزراو بکات بە جێگەرەوەی، ئەمەش گرنگە وەک دڵنیاییەک وایە لە سوودی مامۆستایانی وانەبێژ.
هاوڵاتی ئاژانسی هەواڵی ئانها سەبارەت بە خستنە خوارەوەی درۆنێکی دەوڵەتی تورک، لە سنووری منبج بەم شێوەیە زانیاری خستووەتەڕوو. لە هەواڵى ئاژانسەکەدا هاتووە، ئەمرۆ شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج درۆنێکی دەوڵەتی تورکیان خستە خوارەوە. دەشڵێن، ئەو درۆنەى دەوڵەتى تورک لە گوندی عەرەب حەسەن لە باکوورى ڕۆژهەڵاتی منبج خراوەتە خوارەوە.