پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر مۆڵگەکانی داعش دەستپێکرد

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشیان بۆسەر مۆڵگە و بنکەکانی چەکدارانی داعش لە سنوری قەزای کفری دەستپێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 6ی حوزەیرانی 2021 ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی ھێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناحیەی زنانە لە سنوری قەزای کفری لە چەند قۆڵێکی جیاوازەوە بۆسەر بنکە و مۆڵگەکانی گروپی چەکداری داعش دەستیپێکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئۆپەراسیۆنەکە بە پاڵپشتی ھێزە ئاسمانییەکانی ئیتالیا بەردەوامە و ناو بە ناو دەنگی فرۆکە جەنگییەکان بەر سەر ئاسمانی ناوچەکە دەبیسرێت.

لە ئۆپەراسیۆنەکە لیوای کۆماندۆ و لیوای ١٤٤ی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان بەشدارن.جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەراگەیانراوێکدا بڵاویکردەوە، "بەیانی ئەمڕۆ لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی ئاسمانی و وشکانی لە نێوان هێزە تایبەتەکانی لیوای کۆماندۆی سەر بەفەرماندەیی هێزەکانی حەفتا، لەگەڵ هێزەکانی دژە تیرۆری عێراقی، بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانانی دژ بە داعش لە عێراق، هێرش کرایە سەر بنکە شاراوەکانی تیرۆریستانی داعش لە گوندی پەلکانە و قۆریچایی لە سنوری نێوان قەزای کفری و خورماتو".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ئۆپراسیۆنەکەدا گورزێکی کوشندە بەر تیرۆریستانی داعش کەوت کە کوژرانی چەند تیرۆریستێکی لێکەوتەوە و سێ ئۆتۆمبێل کرانە ئامانج و سوتێنران، ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامی هەیە بۆ پاککردنەوە و نەمانی داعش لە ناوچەکەدا.

بەپێی زانیارییەکان گوندی بەلەگە بەھۆی ھەڕەشەی داعشەوە بەتەواوی لەلایەن دانیشتوانییەوە چۆڵ کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار