شاندێكی پەرلەمان دەچێتە دهۆك بۆ ئامادەکردنی راپۆرت لەسەر پێشێلکارییەکانی توركیا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى ‌

جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سیشەممە شاندێكی هاوبه‌شی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق سه‌ردانی پارێزگای دهۆك و ناوچە سنورییه‌كان دەكات به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ له‌شكركێشیه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەکردنی راپۆرت لەسەر پێشێلکارییەکان.

باڵانبۆ محه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌ن خۆجێیه‌كان له‌په‌رله‌مانی كوردستان لكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند ، ئەمڕۆ سێشەممە شاندێكی هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای دهۆك و ناوچه‌ سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات .

ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانج له‌و سه‌ردانه‌دا ئاماده‌كردنی راپۆرتێكه‌ له‌سه‌ر له‌شكركێشیه‌كانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر خاكی  هه‌رێمی كوردستان و پێشێل كردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و ئه‌و "ده‌ستدرێژیانه‌ی بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و ژینگه‌ی ئه‌و ناوچانه‌".

لە 23ی نیسانی ئەمساڵەوە سوپای تورکیا لەشکرکێشی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بە پاساوی بوونی بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەستپێکردوە، تا ئێستاش لە چەند ناوچەیەک پێکدادان لە نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە بەردەوامە، هەفتەی رابردوش هەواڵی بڕینەوەی درەختی دارستانەکانی بادینان لەلایەن تورکیاوە بڵاوکرایەوە و کاردانەوەیەکی فراوانی لەناوخۆی هەرێمی کوردستان بەدواداهات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار