ئەمریكا بۆ ئێران: یەك هەفتە لەبەردەستدا ماوە

ئەمریكا: ئەگەر دانوستان لەگەڵ ئێران شكست بهێنێت بژاردەی دیكە دەگرینەبەر

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت ئەگەر دانوستانی بەرنامە ئەتۆمیەكەی ئێران شكست بهێنێت، بژاردەی دیكەیان دەبێت.

ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رادیۆی ئێن پی ئاڕ رایگەیاند: بەرنامەی ئەتۆمی ئێران گەیشتووەتە ئاستێك كە ئەستەمە بگەڕێتە دواوە و تاران بە پشتگوێخستنی بەندەكانی ناو رێككەوتننامەی ئەتۆمی، رۆژ بە رۆژ لە گەیشتن بە چەكی ئەتۆم نزیك دەبێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتیشی: كاراكردنەوەی رێككەوتنی ئەتۆمی باشترین كارە بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەمریكا و بۆ ئەو مەبەستەش تەنھا چەند ھەفتەیەكمان لەبەردەستدا ماوە. بلینكن دەشڵێت: ئەگەر دانوستانەكانی ڤییەننا شكست بھێنێت و نەتوانین لەگەڵ ئێران بگەین بە رێككەوتن، بژاردەی تر دەگرینەبەر.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار