سەرۆكی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا: کۆتایی ئەم مانگە دەرماڵەی خوێندكاران خەرجدەكرێت

4 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حهسهن
وهزارهتی خوێندنی باڵاوتوێژینهوهی زانستی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگەیاند:" ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڕە پارەی هاوکاری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرج بکرێت".
توانا نەجەف، سەرۆكی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم پێشتر لە چاوپێكەوتنێكدا بە هاوڵاتی راگەیاندبوو:"ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڕە پارەی هاوکاری خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرج بکرێت.
توانا نهجهف باسی لهوهشكرد: ههر خوێندكارێك له سیستمی زانكۆلاین ناوی ههبێت ئهو دهرماڵهیه دهیگرێتهوه، بهڵام هێشتا ئەو بڕە پارهیهی پێیان دهدرێت دیاری نهكراوه.
به وتهی ئهو بهرپرسه باڵایهی وهزارهتی خوێندنی باڵاوتوێژینهوهی زانستی ههرێم، مانگانە زیاتر لە شەش ملیار دینار دەدرێتە سەرجەم خوێندکارانی هەر چوار قۆناغی زانکۆ و هەردوو قۆناغی پەیمانگاکان.
وتیشی: "بۆ خهرجكردنی دهرماڵهكه چاوهڕوانی دهركردنی رێنمایی دارایین، پێدانی پارەکەش تا کۆتایی خوێندنی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
سەرۆكی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێم لەبارەی شێوازی دەرماڵەو بڕەكەیەوە وتی:»هەر بڕە پارەیەك خەرج بكرێت پێویستە رێنمایی دارایی لەپشتەوە بێت، بۆ سەرجەم خەرجیەكان بەدەرماڵەشەوە، كەواتە كۆتا رێنمایی دارایی كە تاساڵی 2014 كاری پێكراوەو وەستێنراوە، هەر ئەو رێنماییە داراییە هەیە».
ناوبراو زیاتر روونیكردەوەو وتی:» ئەمڕۆ چوارشەمە تیمێكی ئێمە دەچێتە وەزارەتی دارایی و دەبێت وردەكاری ژمارەی تەواوی خوێندكارەكانمان لابێت و لەگەڵ وەزارەتی داراییش بزانین بە رێنماییە كۆنەكە كاربكەین یان رێنمایی تازە دەردەچێت».
توانا نەجەف، ئاشكراشی كرد:» كە لەساڵی نوێی 2022 واتا لە 1ی 1ی ساڵی داهاتوو ئەم بڕیارە كاری پێدەكرێت».
لەماوەی رابردوودا، بە ئامانجی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی بەشەناوخۆییەکانیان و دووبارە پێدانەوەی دەرماڵەکانیان، خوێندکارانی زانکۆکانی ھەرێم خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بۆماوەی پێنج رۆژ بەردەوام بوو، دواجار حكومهتی ههرێمی كوردستان بڕیاری خهرجكردنی دهرماڵهكانیانی دهركرد.
لە ساڵی 2014ـەوە دەرماڵەی خوێندکارانی ھەرێم لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا بڕاوە، کە پێشتر بۆ خوێندکارانی ناوشار بڕی 40 ھەزار دینار و بۆ خوێندکارانی بەشە ناوخۆیی بڕی 60 ھەزار دینار و بۆ خوێندکارانی دەرەوەی شار کە بەشەناوخۆییان نەبوو بڕی 100 ھەزار دیناریان پێدەدرا، کە وەک خوێندکارانی ئەوکاتە باسیان دەکرد، ئەو بڕە پارەیە لانی کەم کرێی ھاتوچۆی لەسەر ئاسان دەکردن.
بۆ خوێندنەوەی تەواوی چاوپێكەوتنەكە: https://hawlati.co/page_detail?smart-id=22434

