بۆرییەکی نەوتی ھەرێم لە دیوی تورکیا تەقییەوە

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شەوی ڕابردوودا، بە هۆکارێکی نەزانراو بۆریە نەوتێکی حکومەتی هەرێمی کورستان تەقیوەتەوە و تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکەی نەزانراوە. 

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 19ی کانوونی دووەمی 2022، کۆمپانیای بۆتاش لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، دوای تەقینەوەکە، ئاگر کەوتووەتەوە ستافی ئاگرکوژێنەوە چوونەتە شوێنی تەقینەوەکە بۆ ئەوەی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

هۆکاری تەقینەوەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان لە دیووی تورکیا بەپێی کۆمپانیای بۆتاش دیارنییە.

بەرپرسانی بۆتاش لە دیووی تورکیا رایانگەیاندووە، بۆریی 40 ئینچی هێڵەکە زیانی پێگەیشتووە ئێستا سەرقاڵی ئەوەن کە بزانن ئایا بۆریی 46 ئینچی هێڵەکە کە وەک جێگرەوە کاری پێدەکەن زیانی پێگەیشتووە یان نا. ئەگەر بۆریی 46 ئینچی زیانی پێنەگەیشت بێت، دەتوانن گواستنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ئەو بۆرییەوە دەستپێبکەنەوە. بەڵام ئەو کارە پێویستی بە کاتە لەبەر ئەوەی هەردوو بۆریی 40 ئینچی و بۆریی 46 ئینچی لەژێر زەویدان.

تەقینەوەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان کە درێژییەکەی 511 کیلۆمەترە دوایین رووداوە لە پچڕانی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان و نرخەکانی نەوتی بەرزکردەوە بۆ نزیکەی 90 دۆلار.

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە نرخی نەوتی برێنت 1 دۆلار و 30 سەنتی دیکە بەرزبووەوە بە 88 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. کاژێر 5 ی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە نرخی نەوت تەنانەت نزیکبووەوە لە 89 دۆلار و 5 سەنت. ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخی نەوتی برێنتە لە مانگی 10 ی ساڵی 2014 بە دواوە.

بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستان نەوتی بەرهەمهاتوو لە هەرێمی کوردستان و بەشێک لە نەوتی کەرکووکیش کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەڕێوەدەبرێت دەگوازێتەوە.

لەڕێگەی بۆریی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە مانگانە نزیکەی 10 ملیۆن بەرمیل هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار