ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پرسی دابەشكردنی نەوت و ئاسانكاری باج كۆدەبێتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ڕایگەیاند:" ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات.
کۆبوونەوەکەلەبارەی چەند پرسێک دەبێت و باس لە خستنەڕووی پێشنیارەکانی کۆبوونەوەی لیژنەی وەزاریی تایبەت بە ڕێکخستنەوەی چەند بابەتێک پەیوەست بە وەزارەتەکانی ناوخۆ، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بازرگانی و پیشەسازی، تەندروستی دەکرێت.
هەروەها باس لە لە پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان دەکرێت لە لایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە .
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، لەبارەی خستنەڕووی پێشنیاری ئاسانکاریی بۆ گەڕانەوەی پێشینەکان و باج و ڕەسم و سزای دارایی و کرێی موڵک و ماڵی دەوڵەت دەبێت.

بابهتی پهیوهندیدار
