تەرمی دانەری 10 مانگ دۆزرایەوە
.jpg)
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
بەیانی ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر تەرمی منداڵێكیان دۆزییەوە بۆ دڵنیابونەوە مامی دانەر رایگەیاند:"بە جلەكانیدا دەیناسینەوە كە تەرمی دانەرە".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویانکردەوە، کاتژمێر ٦ بەیانی دوای گەڕانیکی ورد و چڕ لەنزیک گوندی سیاو تەرمی منداڵێکیان دۆزیوەتەوە، کە پێکهاتبووە لە کەلەسەر و ئێسک و پروسک لەکاتی ئێستادا خەریکی لێکۆڵینەوەن لە ناسنامەی مندڵەکە .
هاوکات، هاوڕێ ساڵح، مامى دانەرى تەمەن ١٠ مانگ، کە بەهۆى لافاوەکەى ١٧-١٢-٢٠٢١ لە شارى هەولێر تەرمەکەى بێسەروشوێن بوو، ڕایگەیاند، کە “ئەوە تەرمى دانەرە”.
لە پاش دروستبوونى لافاوەکەوە تەرمى دانەر ونبوو، پاش گەڕانێکی زۆر نەتواندرا بدۆزرێتەوە، ماوەی چوار ڕۆژیشە دەست بە گەڕان کراوەتەوە و ئەمڕۆ ڕاگەیەندرا، کە تەرمەکەی دۆزراوەتەوە.
هاوکات، هاوڕێ ساڵح، مامى دانەرى تەمەن ١٠ مانگ، کە بەهۆى لافاوەکەى ١٧-١٢-٢٠٢١ لە شارى هەولێر تەرمەکەى بێسەروشوێن بوو، ڕایگەیاند، کە “ئەوە تەرمى دانەرە”.
تەرمی دانەری تەمەن 10 مانگ لە لافاوەكەی شاری هەولێر لە 17ی مانگی 12دا ونبوو، تائێستا بە بەردەوامی بە دوایدا گەڕاون، تا ئەمڕۆ دوای مانگێك و 15 ڕۆژ دۆزرایەوە.

