پوتن بڕیاریداوە هێرش بكاتە سەر ئۆكرانیا 

4 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

سەرۆكی ئەمریكا  ڕایگەیاند:"  پوتن بە بریارەكانیەوە دیارە كە دەیەوێت هێرش بكاتە سەر ئۆكرانیا و داگیری بكات".

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بە سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا و ناتۆی  ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی باوەڕی وایە کە پوتن بڕیاریداوە ئۆکراینا داگیربکات و لەوانەیە هێرشەکە لە چەند رۆژی داهاتوودا رووبدات.

هاوکات بەرپرسانی ئەمریكا ڕایانگەیاند، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە پلانی چۆڵكردنی باڵیۆزخانەكەی لە كییفی پایتەختی ئۆكرانیا ڕادەگەیەنێت، ئەوەش بەهۆی هێرشی چاوەڕوانكراوی ڕوسیا بۆسەر ئەو وڵاتە.

ئەمڕۆ شەممە 12ی شوباتی 2022, بەهۆی هێرشی چاوەڕوانكراوی ڕوسیا بۆسەر ئەو وڵاتی ئۆكرانیا بەرپرسانی ئەمریكا بڵاویانكردەووە، ئەمریكا پلانی داناوە باڵیۆزخانەكەی لە پایتەختی ئۆكرانیا چۆڵبكات و سەلامەتی گیانی كارمەندەكانیان لە كۆرانیا بە گرنگ وسفكردووە.

لەلایەکی دیکەوە ئۆکرانیا پاش ئاگادارکردنەوەکانی واشنتۆن ڕایگەیاندووە، ڕووسیا لە هەر ساتێکدا هێرش دەکاتە سەر ئۆکرانیا، بەپێی زانیارییەکانیشیان ڕووسیا هێرشی ئاسمانیی ئەنجام دەدات؛ بەم هۆکارەش بایدن داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی لە پوتین کردووە. 

دوای ئەوە، جه‌یک سلیڤانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ڕایگەیاند، "پێشبینیدەکرێت لەهەر ساتێکدابێت ڕوسیا ئۆکرانیا داگیربکات"، بۆیە داوایکرد هاوڵاتیانی ئەمریکا دەستبەجێ ئەو وڵاتە جێبهێڵن، لەبەرئەوەی واشنتۆن بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیانی ناگەڕێتەوە ئەو وڵاتە.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمریکاش باسیان لەوەکردوە، دوو ڕۆژی سەرەتای جەنگی ڕوسیا دژ بەئۆکرانیا بەهێرشی ئاسمانیی چڕوپڕ دەستپێدەکات کە هاوکات دەبێت لەگەڵ جەنگێکی ئەلیکترۆنیی گەورە، کە ئامانج لێی گۆڕینی سیستەمی دەسەڵاتە لەئۆکرانیا.

ئەوەی مەترسییەکەی زیاترکردوە، هۆشدارییەکەی ڤیتالی کلیچکۆی سەرۆکی شارەوانی کیڤی پایتەختی ئۆکرانیا بوو کە لەڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە داوای لەدانیشتوانی شارەکە کردبوو خۆیان بۆ ‌هێرشی گریمانه‌کراوی ڕوسیا ئامادەبکەن‌و پەککەوتنی ئینتەرنێت‌و مۆبایل لەبەرچاوبگرن‌و خۆراک‌و سوتەمەنی پێویست بۆخۆیان دابین بکەن.

شەوی هەینی رابردوو هەر یەکە لە بەریتانیا، ئەمریکا و ئیسرائیل و فینلەندا داوایان لە هاووڵاتیانیان کرد "بەزوویی" ئۆکراینا جێبهێڵن تاوەکو دەتوانن و رێگە هەیە. لەكاتێكدا هەندێك لە وڵاتان قەدەغەی گەشتكردنیان بۆ ئۆكرانیا راگەیاندووە.

لە لایەکی دیکەوە، ''راوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکاش دەڵێت، لە ئەگەری هێرش، وەڵامی سەربازییانەی رووسیا نادەنەوە.''

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار