پارتی دەیەوێت تۆڵەی هۆشیار زێباری بكاتەوە

پەرلەمانتارێكی پارتی: وەزیری دارایی عێراق تۆمەتبارە بەنەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
پەرلەمانتارێكی پارتی لەپەرلەمانی عێراق داوای بانگهێشتكردن‌و دورخستنەوەی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق لەپۆستەكەی دەكات.

مەحما خەلیل پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی عێراق كە هاوكات سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزارییەكانە ڕایگەیاند:"سیاسەتەكانی عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق خراپن و دەبێت پەرلەمان بانگهێشتی بكات‌و متمانەی لێوەربگرێتەوە".
مەحما خەلیل راشیگەیاند:" بەهۆی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، چەند دۆسیەیەكی گەندەڵیی پەیوەست بەوەزارەتی دارایی، دەبێت لێپرسینەوە لەعەلی عەلاوی بكرێت".

پەرلەمانتارەكەی پارتی ئەوەشی دووپاتكردەوە كە وەزیری دارایی سزای فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی داوە بەوەی مانگانە موچەی فەرمانبەرانی نەناردووە، بۆیە پێویستە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت.

لە 18ی تشرینی یەكەمی 2014، هۆشیار بوو بە وەزیری دارایی عێراق، لە ٢١ی ئەیلوولی 2016، لە پۆستەكەی دوورخرایەوە بەهۆی تۆمەتباركردنی بە"گەندەڵی"ی و وەڵامنەدانەوەی پرسیارەكانی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسی گەندەڵی، دوای دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی، زێباری وتی:"هۆكاری لادانم هەڵدانەوەی گەندەڵی بەرپرسان بووە".


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار