ئاڤاشین و زاپ دەبێتە گۆڕستانی سوپاكەی ئەردۆغان

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی
لە گۆڕەپانی وەرخەلێی لە هەریمی ئاڤاشین و زاپ 16 سەربازی سوپاكەی ئەردۆغان كوژران كە یەكێكیان ئەفسەرێكی پلە باڵایە.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)  بڵاویكردەوە كە لە چالاكی گۆڕەپانی وەرخەلێی سەر بە هەرێمی ئاڤاشیدا حەوت سەربازی تورك سزادراون و سەربازێكیش بریندار بووە و لەئێستادا شەڕی سەخت لە نێوان گەریلاكانی ئازادی كوردستان و داگیركەراندا بەردەوامە.
هەروەها لەهەرێمی زاپ نۆ داگیركەری دیكەی سوپای تورك كە یەكیان ئەفسەری باڵایە كوژراون.

هەپەگە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە سوپای تورك ٢١ جار چەكی كیمیایی و تەقەمەنییان بەكارهێناوە و 10 جار فرۆكەی شەركەرو 17 جاریش هەلیكۆپتەر بۆردومانی كردووە بێجگە لەوەی بۆردومان لەرێگەی كاتوێشاوە ئەنجامدراوە، بەڵام گەریلاكانی ئازادی كوردستان بە تیمی گەڕۆك گورزی قورسیان لە داگیركەران داوە.

 
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار