ڕۆژئاوای کوردستان..لە کامپی هۆل 121 تیرۆرست دەستگیرکران

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

هێزە ئەمنیەکانی رۆژئاوای کوردستان لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە هەفتەیەکی خەیاندووە  لە کامپی هۆڵ 121 کەسیان دەستگیرکردوە و 119 خێمەش کە بۆ کاری مەشق و ڕاهێنانی داعش بەکاردەهێنران تێکدا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە بارەی ئەنجامی گەڕان و پشکنینی هەفتەیەکی لە کامپی هۆڵ رایگەیاند: لەو ماوەیەدا 121 کەس کە لە نێویادا 15 ژن هەیە ئەندامی داعش بوون و 16 تونێلیش تێکدران کە لەلایەن شانەکانی داعشەوە بەکارهاتوون بۆ شاردنەوە و دەربازبوون لەو کامپە دۆزرایەوە.

ڕاشیگەیاندووە هەر لەو هەفتەیەدا: 119 خێمە کە لەلایەن شانە نهێنیەکانی داعشەوە بۆ مەشق و ڕاهێنان و دادگاکان و ئەشکەنجە و کوشتن بەکارهاتوون تێکشکێنران.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، هێزەکانیان چەکێکی ئێم-16 و جلوبەرگی سەربازییان بە دروشم و ئاڵای دەوڵەتی تورکەوە دەستبەسەردا گرتوە و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لەگەڵ زۆربەی دەستگیرکراوەکان دەرکەوتووە هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەنێوان شانەکانی دەرەوەی کەمپەکەدا هەبوە بەتایبەتی لەو ناوچانەی تورکیا دەسەڵاتی بەسەریاندا هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار