فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له‌دهۆك كه‌وته خواره‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی.. تایبه‌ت
به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له‌دهۆك كه‌وته خواره‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرمان له‌دهۆك، به‌یانی ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان له ناحیه‌ی شیلادزێی سه‌ر به پارێزگای دهۆك كه‌وته خواره‌وه.
په‌یامنێرمان راشیگه‌یاند: فڕۆكه‌كه كه‌وتوه‌ته سه‌ربانی ماڵێك، به‌ڵام زیانی گیانی نه‌بووه‌و تائێستاش هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
